من هونەرمەند و ئەندازیارم. بەم دواییانە، زۆر بیرم لەوە کردۆتەوە کە چۆن تەکنەلۆجیا میانگیری واقیع بینینی ئێمە دەکات. و ئەمە زۆر بە شاراوەیی و نادیاری جێبەجێ دەبێت. تەکنەلۆجیا نەخشێنراوە بۆ ئەوەی کاربکاتە سەر هۆشیاری ژیانی ڕاستەقینەمان بەڕووبەندکردنی خۆی وەک ئەزموونێکی کرداری جیهان. سەرئەنجام، بێئاگا و بێهۆش دەبین بەڕوودانی ئەمە.
I'm an artist and an engineer. And lately, I've been thinking a lot about how technology mediates the way we perceive reality. And it's being done in a superinvisible and nuanced way. Technology is designed to shape our sense of reality by masking itself as the actual experience of the world. As a result, we are becoming unconscious and unaware that it is happening at all.
بۆ نموونە، چاویلکەیەک بهێنە من زۆربەی کات لەچاوی دەکەم. ئەمە بەشێکە لەو ڕێگەیەی کە من بەشێوەیەکی ئاسایی ئەزموونی چواردەورم دەکەم. تێبینیان دەکەم، هەرچەندە بۆ من بە بەردەوامی چواردەوری ژیانی ڕاستەقینە دەدەن. ئەو تەکنەلۆجیایەی من باسیدەکەم نەخشێنراوە بۆئەوەی هەمان کار بکات: ئەوەی دەیبینین و بیری لێدەکەینەوە دەیگۆڕێت بەڵام بێئاگایانە تێدەپەڕێت.
Take the glasses I usually wear, for example. These have become part of the way I ordinarily experience my surroundings. I barely notice them, even though they are constantly framing reality for me. The technology I am talking about is designed to do the same thing: change what we see and think but go unnoticed.
تاکەجار کە تێبینی چاویلکەکانم دەکەم ئەو کاتەیە کە شتێک ڕوودەدات بۆ ئەوەی ،سەرنجم بۆ لای خۆی ڕابکێشێت هەروەک کاتێک پیس دەبێت یان کاتێک پلەی چاویلەکەم دەگۆڕم. لەبەر ئەوە پرسیارم لەخۆم کرد، "وەک هونەرمەندێک، دەتوانم چی درووست دەکەم تا هەمان سەرنج ڕاکێشم بەو ڕێگەیەی ناوەندەکانی میدیای ژمارەیی-- وەک ڕێکخراوە هەواڵیەکان، سەکۆی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، بڵاوکراوەکان و بزوێنەرەکانی گەڕان -- "واقعی ئێمە دەکێشن؟ لەبەرئەوە زنجیرەیەک ئامێری هەستپێکردنم دروست کردووە بۆئەوەی یارمەتیمان بدات لە بەنامۆکردن و پرسیارکردن لەو ڕێگایانەی جیهانی پێدەبینین.
Now, the only time I do notice my glasses is when something happens to draw my attention to it, like when it gets dirty or my prescription changes. So I asked myself, "As an artist, what can I create to draw the same kind of attention to the ways digital media -- like news organizations, social media platforms, advertising and search engines -- are shaping our reality?" So I created a series of perceptual machines to help us defamiliarize and question the ways we see the world.
بۆ نموونە، لە ئەمڕۆدا، زۆرێک لە ئێمە ئەم کاردانەوە هەستەوەرییەمان هەیە بۆ ئەو بیرۆکانەی کە لە هی خۆمانەوە جیاوازن. لەوانەیە تەنانەت درکیشمان پێنەکردبێت کە پەرە بەم هەستەوەرییە دەروونییەمان داوە. بۆیە کڵاوێکم درووست کرد کە ئەم هەستە دەستکردە دروست دەکات بۆ ڕەنگی سوور. هاوشێوەی ئەم هەستە بەرزە دەکات بە گەورەکردنی شتە سوورەکان کاتێک لەسەرتی دەکەیت. دوو باری هەیە: نۆسیبۆ و پلاسیبۆ. لە باری نۆسیبۆدا، ئەم ئەزموونە هەست بەرزە درووست دەکات. هەر کاتێک سوور ببینم، فراوان دەبێت. ئەمە هاوشێوەی کاریگەری بەرزی تۆڕی کۆمەڵایەتییە. هەروەک کاتێک سەیری شتێک دەکەیت و بێزارت دەکات، خۆت وەک کەسێکی هاوبیروڕا دەردەخەیت و نامە و یادگاری ئاڵوگۆڕ دەکەیت، و زۆر توڕە دەبیت. هەندێک جار، گفتوگۆێکی ناپێویست گەورە دەبێت تا لە دەسەڵات دەردەچێت. لەوانەیە ئەمە هۆکاری ئەوەبێ کە بۆچی ئێمە لە سیاسەتی توڕەییدا دەژین. لە باری پلاسیبۆدا، چارەسەرێکی دەستکردە بۆ ئەو هەستەوەرە. هەرکاتێک سوور ببینیت، ڕەنگە سوورەکە دێتەوە یەک. هێورکەرەوەیە، هەروەک لەناو ناوەندی میدیایی ژمارەیی. کاتێک بەرەنگاری خەڵک دەبیتەوە بە بیروڕای جیاوازەوە، ڕەتیان دەکەینەوە، بە تەواوی ڕەشیان دەکەینەوە لە بوارەکەی خۆماندا. ئەمە چارەسەری ئەم هەستە دەکات بە خۆلێلادان لێی. بەڵام ئەم خۆلێلادانی بە مەبەستە لە دژی بیرۆکەکان وا لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکات بەش بەش ببێت و لێک جیا بێتەوە.
For example, nowadays, many of us have this kind of allergic reaction to ideas that are different from ours. We may not even realize that we've developed this kind of mental allergy. So I created a helmet that creates this artificial allergy to the color red. It simulates this hypersensitivity by making red things look bigger when you are wearing it. It has two modes: nocebo and placebo. In nocebo mode, it creates this sensorial experience of hyperallergy. Whenever I see red, the red expands. It's similar to social media's amplification effect, like when you look at something that bothers you, you tend to stick with like-minded people and exchange messages and memes, and you become even more angry. Sometimes, a trivial discussion gets amplified and blown way out of proportion. Maybe that's even why we are living in the politics of anger. In placebo mode, it's an artificial cure for this allergy. Whenever you see red, the red shrinks. It's a palliative, like in digital media. When you encounter people with different opinions, we will unfollow them, remove them completely out of our feeds. It cures this allergy by avoiding it. But this way of intentionally ignoring opposing ideas makes human community hyperfragmented and separated.
ئامێری ناو کڵاوەکە دووبارە شێوەکاری جیهانی ڕاستەقینە دەکات و لە چاوەکانمانەوە پیشانی دەدات بەناو کۆمەڵێک هاوێنەدا بۆ درووستکردنی جیهانێکی ڕاستەقینەی گەورە. من ڕەنگی سوورم هەڵبژاردووە، لەبەر ئەوەی بەهێز و کاریگەرە، ڕێژەی بەرزی بینینی هەیە و ڕامیارییە. کەواتە چی ئەگەر سەیری دواین نەخشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکەین بەناو کڵاوەکەدا؟
The device inside the helmet reshapes reality and projects into our eyes through a set of lenses to create an augmented reality. I picked the color red, because it's intense and emotional, it has high visibility and it's political. So what if we take a look at the last American presidential election map through the helmet?
(پێکەنین)
(Laughter)
دەتوانی ببینیت کە جیاوازی نییە دیموکراتی بیت یان کۆماریخواز بیت، لەبەرئەوەی میانگیرییەکە تێڕوانینمان دەگۆڕێت. هەستەوەرییەکە لە هەردووک لا بوونی هەیە.
You can see that it doesn't matter if you're a Democrat or a Republican, because the mediation alters our perceptions. The allergy exists on both sides.
لە ناوەندی میدیایی ژمارەییدا، ئەوەی ئێمە هەموو ڕۆژێک دەیبینین زۆرجار ناوبژی دەکرێ، بەڵام لەهەمان کاتدا هەستی پێناکرێت. ئەگەر ئێمە لەوە بەئاگا نەبین، ئەوا بەردەوام شکست باردەبین لە چەندین جۆری هەستەوەرییە دەروونییەکان.
In digital media, what we see every day is often mediated, but it's also very nuanced. If we are not aware of this, we will keep being vulnerable to many kinds of mental allergies.
تێڕوانینی ئێمە تەنها بەشێک نییە لە ناسنامەمان، بەڵکو لە ناوەندی ژمارەییدا، بەشێکیشە لە زنجیرە بایەخ. بواری بینراوی ئێمە بە چەندین زانیارییەوە باربەست کراوە کە تێڕوانینمان بووە بە کەلوپەلێکی گرانبەها. نەخشەکان بەکاردەهێنرێن بۆ قۆڕەغکردنی هەڵە بێئاگایەکانمان، وەک چۆن ئەڵگۆریزم بەکاردێتب ۆپێدانی پێکهاتەیەکی گونجاو لەگەڵ بیروڕاماندا، هەتا هەموو بەشێکی تێڕوانینمان داگیر دەکرێت، لەپێناو فرۆشتنی بڵاوکراوەد. هەروەک کاتێک ئەم نوکتە سوورە بچووکە لە ئاگادارکردنەوەکەتدا دەردەکەوێ، ،گەورە و فراوان دەردەکەوێ و لە مێشکی تۆدا، زۆر گەورە دەردەکەوێ.
Our perception is not only part of our identities, but in digital media, it's also a part of the value chain. Our visual field is packed with so much information that our perception has become a commodity with real estate value. Designs are used to exploit our unconscious biases, algorithms favor content that reaffirms our opinions, so that every little corner of our field of view is being colonized to sell ads. Like, when this little red dot comes out in your notifications, it grows and expands, and to your mind, it's huge.
لەبەرئەوە بیرمکردەوە لە ڕێگەگەلێک بۆئەوەی پەڵەیەکی بچووک دابنێم، یان هاوێنەکانی چاویلکەکەم بگۆڕم، و گەیشتمە پڕۆژەیەکی تر. ئێستا بیرتان بێت ئەمە خەیاڵییە. بەرهەمێکی ڕاستەقینە نییە. پێکهاتەیەکی زیادەی پەڕەی ئینتەرنێتە کەدەکرێ یارمەتیماندا بۆ تێبینیکردنی شتانێک کە ئێمە بەزۆری پشتگوێیاندەخەین. وەک کڵاوەکە، ئەم پێکهاتە زیادەیە هەڵدەستێ بە شێوەکردنەوەی ڕاستی، بەڵام ئەمجارە، ڕاستەوخۆ بۆناو خودی ناوەندی میدیای ژمارەیی. دەنگە پاڵێوراوە شاراوەکان دەردەخات. ئەوەی ئێستا دەبێ تێبینی بکەیت گەورە و چالاک دەبێت، وەک لێرەدا، ئەم چیرۆکە دەربارەی لایەنگری ڕەگەزی بەڕوونی لە پشیلەگەلێکدا دەردەکەوێت.
So I started to think of ways to put a little dirt, or change the lenses of my glasses, and came up with another project. Now, keep in mind this is conceptual. It's not a real product. It's a web browser plug-in that could help us to notice the things that we would usually ignore. Like the helmet, the plug-in reshapes reality, but this time, directly into the digital media itself. It shouts out the hidden filtered voices. What you should be noticing now will be bigger and vibrant, like here, this story about gender bias emerging from the sea of cats.
(پێکەنین)
(Laughter)
پێکهاتە زیادەکە ئەو شتانە بچووک دەکاتەوە کە لە ئەلگۆریزمەکەدا گەورە دەردەکەون. وەک لێرەدا لەم بەشی لێدوانەدا، خەڵکێکی زۆر هەیە لەسەر هەمان بیروڕا وتووێژ دەکەن. ئەو پێکهاتەیە لێدوانەکانیان تەواو بچووک دەکاتەوە.
The plug-in could dilute the things that are being amplified by an algorithm. Like, here in this comment section, there are lots of people shouting about the same opinions. The plug-in makes their comments super small.
(پێکەنین)
(Laughter)
کەواتە ئێستا بڕی ئامادەبوونی ئەو وێنەخاڵەی لەسەر شاشەکە هەیانە هاوڕێژەیە لەگەڵ بەهای ڕاستەقینەی بەشداریکردنیان لە گفتوگۆکەدا.
So now the amount of pixel presence they have on the screen is proportional to the actual value they are contributing to the conversation.
(پێکەنین)
(Laughter)
(چەپڵەڵێدان)
(Applause)
ئەو مادەیە بەهای ڕاستەقینەی بواری تێڕوانینیشمان پیشان دەدات و تا چەند ئەو تێڕوانینەمان قۆڕەغ دەکرێت. جیاواز لە بلۆککەرە ئاگادارییەکان، بۆ هەر ئاگادارییەک کە لە پەڕەی تۆڕەکەدا دەیبینیت، بڕی ئەو پارەیە پیشان دەدات کە دەبێ بەدەستی بێنیت.
The plug-in also shows the real estate value of our visual field and how much of our perception is being commoditized. Different from ad blockers, for every ad you see on the web page, it shows the amount of money you should be earning.
(پێکەنین)
(Laughter)
ئێمە لە مەیدانی جەنگدا دەژین لە نێوان واقعدا و بازرگانی ژیانی ڕاستەقینەی دابەش کردووە، کەواتە وەشانی دواتری ئەم ماددەیە دەتوانێت ئەو بازرگانییە ڕەش بکاتەوە و شتەکان وەک خۆی پیشانی تۆ بدات.
We are living in a battlefield between reality and commercial distributed reality, so the next version of the plug-in could strike away that commercial reality and show you things as they really are.
(پێکەنین)
(Laughter)
(چەپڵەڵێدان)
(Applause)
کەواتە دەتوانیت وێنای ئەوە بکەیت کە بە چەند ئاڕاستەدا دەتوانێت بڕوات. باوەڕم پێبکەن، دەزانم مەترسییەکان بەرزن ئەگەر بێتو ببێت بە بەرهەمێکی ڕاستی. و من ئەوەم بە مەبستی باش کردووە بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە تێڕوانینمان بکەین و هەڵەکان لابدەین. بەڵام هەمان ڕێگە دەکرێ بۆ مەبەستی خراپ بەکاربهێنرێت، هەروەک زۆریکردن لە هاوڵاتیان بۆ دابەزاندنی ئەم ماددەیە لەپێناو بەڕێوەبردنی جیهانێکی داستانی. ئەوە بەرەنگارییە ئەگەر بتەوێت دادپەروەرانە و تاکەکەسی بێت بێ ئەوەی ببێتە ڕوویەکی تری چوونە ناو تەکنەلۆژیاوە.
Well, you can imagine how many directions this could really go. Believe me, I know the risks are high if this were to become a real product. And I created this with good intentions to train our perception and eliminate biases. But the same approach could be used with bad intentions, like forcing citizens to install a plug-in like that to control the public narrative. It's challenging to make it fair and personal without it just becoming another layer of mediation.
کەواتە هەموو ئەوانە واتایان چییە بۆ ئێمە؟ ئەگەر چی تەکنەلۆجیا ئەم جیابوونەوەیە درووست دەکات، دەتوانین بەکاری بهێنێن بۆ دووبارە یەکخستنەوەی جیهان بە شکاندنی ئەو وێناگرییەی کە هەیە و چوونە ئەودیویەوە. بە دۆزینەوەی ئەوەی چۆن ئێمە بەو تەکنەلۆجیایانە دەبەسترێینەوە، دەتوانین بچینە دەرەوە لەم نەریتەی کە لە ڕەفتاری ئامێر دەچێت و لەکۆتاییدا زەمینێکی هاوبەش لەنێوان یەکتریدا بدۆزینەوە.
So what does all this mean for us? Even though technology is creating this isolation, we could use it to make the world connected again by breaking the existing model and going beyond it. By exploring how we interface with these technologies, we could step out of our habitual, almost machine-like behavior and finally find common ground between each other.
تەکنەلۆجیا هەرگیز سەربەخۆ نییە. چوارچێوەیەک پێشکەش دەکات و ژیانی ڕاستی دادەپۆشت. بەشێکە لە کێشەکە و بەشێکیشە لە چارەسەرەکە. دەتوانین بەکاریهێنین بۆ ئاشکراکردنی خاڵە ناڕونەکان و ڕاهێنان بە تێڕوانینمانکەینەوە و سەرئەنجام، هەڵیبژێرین چۆن یەکتری دەبینین.
Technology is never neutral. It provides a context and frames reality. It's part of the problem and part of the solution. We could use it to uncover our blind spots and retrain our perception and consequently, choose how we see each other.
سوپاس.
Thank you.
(چەپڵەڵێدان)
(Applause)