ئێمە دەربارەی ڕابردو,ی گەردوونەوە دەزانین: بیرۆکەی تەقینەوە گەورەکە پێی وایە کە مادە، کات، و بۆشایی لە تەنێکی بچووک و چڕی زۆرەوە ١٤ ملیار ساڵ پێش ئەمڕۆ دروست بووە. دەربارەی ئەمڕۆی گەردوونیش: زاناکان لە ڕێگەی چاودێریکردنی گەلەئەستێرەکانەوە پێمان دەڵێن کە گەردوون بە خێراییەکی دیاریکراو فراوان دەبێت. بەڵام دەربارەی داهاتوو چی؟ ئایا دەزانین کەی گەردوون کۆتایی دێت؟ ئەستێرەناسەکان سێ وەڵامیان بۆ ئەم پرسیارە هەیە، ناویان ناوە بەستانە گەورەکە، تێکشاکانی گەورەکە و بەیەکداچوونەوە گەورکە. بۆ تێگەشتن لەم سێ ئەگەرە، وێنایی دوو شت بکە وەک دوو گەلەئەستێرە. کە بەستەرێکی لاستیکی تەنک بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە - کە نوێنەرایەتی هێزی کێشکردن دەکات. دوو هێزیتر لێکیان دوور دەخاتەوە - ئەمەش نوێنەرایەتی هێزی فراوانبوونی گەردوونە. ئەم کارە دووبارە و سێبارە دەبێتەوە، لە ئاستێکی گەورەی وەک گەردوون. بەرئەنجامی ئەم هێزانە بۆمان ڕوون دەکەنەوە کە کۆتایی گەردوون چۆن دەبێت. سیناریۆی بەستانی گەورە ڕوودەدات کاتێک هێزی فراوان بوونی گەردوون ئەوەندە بەهێزە کە دەتوانێت بەستەرە لاستیکییەکە تێک بشکێنێت و هێزەکەی لە ناو ببات. خێرایی فراوانبوونی گەردوون دەوەستێت، بەڵام گەردوون زیاتر فراوان دەبێت. گەلەئەستێرەکان شی دەبنەوە. هەسارەکانی ناو گەلەئەستێرەکان خۆر، هەسارە، و سیستەمی خۆری لەیەکتر دەترازێن تا گەلەئەستێرەکان بۆ تەنی سەربەخۆ شیدەبنەوە بەناو بۆشایی گەردوون بەتەنها دەسوڕێنەوە. ئەو ڕووناکییەی کە دەریدەدەن ڕەنگی سورباو و شەپۆڵەکانی درێژتر دەبێت بەڵام هێزیان کەم دەبێت، چڕی گازەکانیش کەم دەبێت و ناتوانن ئەستێرە دروست بکەن. گەردوون تاریکتر و ساردتر دەبێت، تا دەگاتە ڕادەی بەستن کە بە بەستانە گەورەکە، یان بە مردنی گەرمی گەردوون ناسراوە. بەڵام ئەگەر ئەم هێزانە بەهێزی مانەوە چی ڕوودەدات گەر بتوانێت هێزی لاستیکی بەستەرەکە تێکبشکێنێت، و لەناوی ببات؟ ئەگەر فراوانبوونی گەردوون بەردەوام بێت، لە کۆتاییدا نەک بە تەنها بەسەر هێزی کێش کردن - تێکشکانی گەلەئەستێرە و سیستەمە خۆرییەکان - بەڵکو بەسەر هێزی ئەلیکترۆماگنەتیک، و کارلێکی ناوەکیش زاڵ دەبێت کە ئەتۆم و ناوکی خانەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لە ئەنجامدا، ئەو مادانەی کە خۆر پێکدەهێنن بۆ پێکهاتەی بچووک تێکدەشکێن. تەنانەت ئەتۆم و گەردیلەکانیش تێکدەشکێن. ئەمە تێکشکانی گەورەیە. سەبارەت بە سیناریۆی سێهەم بەستەرە لاستیکیەکە سەردەکەوێت؟ کە لەوانەیە لە داهاتوو ڕووبدات کە هێزی کێشکردن هێزی فراوانبوونی گەردوون ڕادەگرێت _ و پێچەوانەی دەکاتەوە. گەلەئەستێرەکان بەرەو یەکتر دەکشێن، بەر یەکتر دەکەون و هێزی کێشکردنی ناوەکییان گەورەتر دەبێت. ئەستێرەکانیش بەرەو یەکتر دەچن و بەخێرایی بەریەک دەکەون. پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و بۆشایی گەردوون کەمتر دەبێتەوە. قەبارەی گەردوون بچووک دەبێتەوە تاوەکو هەموو تەنەکانی گەردوون بۆ یەک خاڵی بچووک بچووک دەبێتەوە کە ئەتۆم و گەردیلەکان دەبێت بچنەوە ناو یەک. لە ئەنجامدا تەنێکی چڕی بێشومار، گەرم و بەیەکداچوو بەرهەم دێت - هەروەک ئەو تەنەی کە بویتە هۆکاری تەقینەوە گەورەکە. ئەمە بیرۆکەی بەیەکداچوونەوەیە. ئایا دەکرێت خاڵێکی بچووک بتەقێتەوە و تەقینەوەیەکی گەورەیتر دروست بکات؟ ئایا گەردوون زیاتر و زیاتر دەکشێت، و مێژووی خۆی دووبارە دەکاتەوە؟ ئەو بیرۆکەی کە باوەڕی بەم قسەیە هەیە پێی دەوترێت بازدانی گەورە. هیچ ڕێگەیەک نییە تا بزانین تا ئێستا چەند بازدانی گەورە ڕوویداوە - یان لە داهاتوو چەندیتر ڕوودەدات. هەر بازدانێکی گەورە مێژووی بازدانی پێش خۆی لەناو دەبات. کامە لەم سیناریۆیانە لە داهاتوو ڕوودەدەن؟ وەڵامەکە بەندە بە شێوەی گەردوون بڕی تەنی ڕەشی گەردوون، و ڕێژەی فراونبوونی گەردوون. لێکۆڵینەوەکانی ئێستامان پێمان دەڵێن ئێمە بەرەو بەستانە گەورەکە هەنگاو دەنێن. بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئێمە نزیکەی هەزاران ساڵ لەم ڕووداوە دوورین. بۆیە نینۆکەکانتان مەقرتێنن.
We know about our universe’s past: the Big Bang theory predicts that all matter, time, and space began in an incredibly tiny, compact state about 14 billion years ago. And we know about the present: scientists’ observations of the movement of galaxies tell us that the universe is expanding at an accelerated rate. But what about the future? Do we know how our universe is going to end? Cosmologists have three possible answers for this question, called the Big Freeze, the Big Rip and the Big Crunch. To understand these three scenarios, imagine two objects representing galaxies. A short, tight rubber band is holding them together— that’s the attractive force of gravity. Meanwhile, two hooks are pulling them apart— that’s the repulsive force expanding the universe. Copy this system over and over again, and you have something approximating the real universe. The outcome of the battle between these two opposing forces determines how the end of the universe will play out. The Big Freeze scenario is what happens if the force pulling the objects apart is just strong enough to stretch the rubber band until it loses its elasticity. The expansion wouldn’t be able to accelerate anymore, but the universe would keep getting bigger. Clusters of galaxies would separate. The objects within the galaxies– suns, planets, and solar systems would move away from each other, until galaxies dissolved into lonely objects floating separately in the vast space. The light they emit would be redshifted to long wavelengths with very low, faint energies, and the gas emanating from them would be too thin to create new stars. The universe would become darker and colder, approaching a frozen state also known as the Big Chill, or the Heat Death of the Universe. But what if the repulsive force is so strong that it stretches the rubber band past its elastic limit, and actually tears it? If the expansion of the universe continues to accelerate, it will eventually overcome not only the gravitational force – tearing apart galaxies and solar systems– but also the electromagnetic, weak, and strong nuclear forces which hold atoms and nuclei together. As a result, the matter that makes up stars breaks into tiny pieces. Even atoms and subatomic particles will be destroyed. That’s the Big Rip. What about the third scenario, where the rubber band wins out? That corresponds to a possible future in which the force of gravity brings the universe’s expansion to a halt— and then reverses it. Galaxies would start rushing towards each other, and as they clumped together their gravitational pull would get even stronger. Stars too would hurtle together and collide. Temperatures would rise as space would get tighter and tighter. The size of the universe would plummet until everything compressed into such a small space that even atoms and subatomic particles would have to crunch together. The result would be an incredibly dense, hot, compact universe — a lot like the state that preceded the Big Bang. This is the Big Crunch. Could this tiny point of matter explode in another Big Bang? Could the universe expand and contract over and over again, repeating its entire history? The theory describing such a universe is known as the Big Bounce. In fact, there’s no way to tell how many bounces could’ve already happened— or how many might happen in the future. Each bounce would wipe away any record of the universe’s previous history. Which one of those scenarios will be the real one? The answer depends on the exact shape of the universe, the amount of dark energy it holds, and changes in its expansion rate. As of now, our observations suggest that we’re heading for a Big Freeze. But the good news is that we’ve probably got about 10 to the 100th power years before the chill sets in — so don’t start stocking up on mittens just yet.