بڕێکی زۆر کەم لە بوونەوەرانی سەر زەوی سیفەتێکی ئاڵۆز هاوبەشی پێدەکەن: ئەویش سوڕی مانگانەیە. ئێمە یەکێکین لەو هەڵبژێردراوە کەمانە. مەیمونەکان، شەمشەمە کوێرەکان، مرۆڤەکان، و ڕەنگە مشکە کوێرەکان تاکە شیردەری سەر زەویین کە دەکەونە سەر خوێن. هەروەها ئێمە لە هەموو شیردەرەکانی تر زیاتر هەمانە، سەرەڕای ئەوەی خۆراک بەفیرۆدانە و و بێزاریەکی جەستەیی دەبێت. کەوایە سوودی ئەم کردارە زیندەییە ناباوە چییە؟ وەڵامەکە بە دووگێانی دەست پێدەکات. لە میانەی ئەم پرۆسەیەدا، ئەندامەکانی لەش دەست بە دروست کردن و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کۆرپەلە دەکەن. بە دروستکردنی پەناگەیەکی ناوەکی بۆ دایک بۆ ئەوەی منداڵە گەشەکردووەکەی پێ ڕابهێنێت. لەم ڕووەوە، سکپڕی ئیلهام بەخشە، بەڵام ئەمە تەنها نیوەی چیرۆکەکەیە. نیوەکەی تری دەریدەخەن کە سکپڕی دایک و کۆرپەڵە دەخاتە ململانێوە. بۆ هەموو بونەوەرە زیندووەکان، لەشی مرۆڤ پەرەی سەندووە تاوەکو بڵاوە بە جینەکانی خۆی بکات. بۆ دایکەکە، کە دەبێت هەوڵ بدات هەمان بڕ بە یەکسانی دابین بکات بۆ ئەندامانی وەچەکانی. بەڵام دایک و کۆرپەلە کتومت هەمان جینیان نییە. کۆرپەلەکە لەهەمان کاتدا، جیناتی لە باوکیشیەوە بۆ دەمێنێتەوە. ئەم جینانە برەو بە مانەوەیان دەدەن بە دەرهاوردنی سەرچاوەی زیاتر لە بەشی خۆیان لە دایکەکەوە. ئەم ململانێی پەرەسەندنەی بەرژەوەندییەکان دایک و منداڵە لەدایک نەبووەکەی دەخاتە نێو جەنگی بایۆلۆجییەوە کە لە منداڵداندا ڕوودەدات. یەک هۆکار کە بەشدارە لەم خۆبەخۆییە بریتییە لە وێڵاش، ئەندامی کۆرپەلەکە دەبەسترێتەوە بە خوێنهێنەری دایکەکە و خۆراک دەدات بە کۆرپەلەکە لەوکاتەی گەشەدەکات. لە زۆربەی شیردەرەکاندا، وێڵاش لە پشتی چینێک لە خانەی دایکانەوە گەمارۆ دراوە. ئەم چینە ڕێگە بە کۆنترۆلکردنی دایک دەدات بۆ دابین کردنی خۆراک بۆ کۆرپەلەکە. بەڵام لە مرۆڤ و هەندێ بوونەوەری تردا، وێڵاشەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو سیستەمی سوڕی خوێنی دایکەوە تاوەکو ڕاستەوخۆ بگات بە خوێنی دەمارەکانی لەشییەوە. لە ڕێگەی وێڵاشەوە، کۆرپەلە هۆرمۆن دەنێرێت بۆ شاخوێنبەری دایک ئەمەش وا دەکات کە کراوە بن تاوەکو هەمیشە خوێنی پڕ لە خۆراکە ماددە بنێرن. کۆرپەلەیەک بە ڕێگەی بێسنوور دەتوانێت هۆرمۆن دروست بکات بۆ زیادکردنی ڕێژەی شەکرەی خوێنی دایک، فراوان بوونی شاخوێنبەرەکانی، و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی. دایکە شیردەرەکان دەتوانن کۆرپە لەبار ببەن یاخود بمژن ئەگەر پێویست بکات،، بەڵام لە مرۆڤدا، کاتێک کۆرپەکە دەبەسترێتەوە بە خوێنەوە، پچڕاندنی ئەم پەیوەندییە ڕەنگە ببێتە هۆی خوێن بەربوون. ئەگەر کۆرپەلەکە بە خراپی گەشە بکات یان بمرێت، تەندروستی دایکەکە دەکەوێتە مەترسییەوە. لهگهڵ گەورەبووندا، پێویستی بەردەوامی كۆرپهله بە خۆراک دەکرێت ببێتە هۆی شهكهتی توند، بەرزە پەستانی خوێن، و هەندێ حاڵەتی وەک شەکرە و ژەھراوی بوون. بەهۆی ئەم مەترسییانەوە، سکپڕی هەمیشە بە وەبەرهێنانێکی مەزن و هەندێ جار مەترسیدار دادەنرێت. هەربۆیە وا پێویست دەکات لەش بەوریاییەوە هێلکە بپاڵێوێت تاوەکو باشترین دانە بدۆزێتەوە کە شایەنی بەرەنگارییەکەیە. ئەمەش ئەو کاتەیە کە سوڕی مانگانە ڕوودەدات. سکپڕی بە قۆناغێک دەست پێدەکات پێی دەوترێت چەقین، کە هێلکە پیتێنراوەکە خۆی دەچەقێنێت بە ناوپۆشە ئەستوورەکەی منداڵدانەوە. ئەم چینە ئەستوورە وەها دروست کراوە کە کرداری چەقین قورس بکات تاوەکو تەنها هێلکە پیتێنراوە تەندروستەکە سەرکەوتوو بێت. بەڵام بەم کارە، تەنها هێلکە پیتێنراوە زۆر بەهێزەکان هەڵدەبژێرێت، بە دروستكردنی سوڕێكی گرێدراوی پێشكەوتوو. هێلکە پیتێنراوەکە بەشدار دەبێت لە گفتوگۆیەکی ئاڵۆز و نایابی هۆرمۆنی کە شێوهی چینی ناوپۆشی منداڵدان دەگۆڕێت تاوەکو چەقین ڕووبدات. چی ڕوودەدات کە هێلکەیەک سەرکەوتوو نابێت لە تاقیکردنەوەکەدا؟ ڕەنگە بتوانێت خۆی بلکێنێت، یاخود نیمچە گەیشتنێک بگات بە ناوپۆشی منداڵدان. لەگەڵ مردنیدا بەهێواشی، لەوانەیە دایکەکە دووچاری نەخۆشکەوتن بێتەوە، لەو کاتە، سەرجەمی نیشانە هۆرمۆنییەکان پەک دەخات کە ڕەنگە بگەن بە شانەکانی. لەش بەئاسانی خۆی رزگار دەکات لەم کێشەیە ئەویش بە لابردنی هەموو جۆرە مەترسییەک. هەر جارێک هێلکەدانان ئەنجامی نابێت لە سکپڕییەکی تەندروست، منداڵدان خۆی ڕزگار دەکات لە ناوپۆشی ناوەوەی، لە ھەر هێلکەیەکی نەپیتێنراو و ناساغ، یاخود هێلکەی پیتێنراوی مردوو. ئەم پرۆسە خۆپارێزییە ناودەبرێت بە کەوتنە سەرخوێن، کە دەبێتە هۆی سووڕی مانگانە. ئەم سیفەتە زیندەییە، هەرچەندە نامۆ دیارە. دەمانخاتە سەر ڕێرەوێک بۆ بەردەوامی ڕەچەڵەکی مرۆڤ.
A handful of species on Earth share a seemingly mysterious trait: a menstrual cycle. We're one of the select few. Monkeys, apes, bats, humans, and possibly elephant shrews are the only mammals on Earth that menstruate. We also do it more than any other animal, even though its a waste of nutrients and can be a physical inconvenience. So where's the sense in this uncommon biological process? The answer begins with pregnancy. During this process, the body's resources are cleverly used to shape a suitable environment for a fetus, creating an internal haven for a mother to nurture her growing child. In this respect, pregnancy is awe-inspiring, but that's only half the story. The other half reveals that pregnancy places a mother and her child at odds. As for all living creatures, the human body evolved to promote the spread of its genes. For the mother, that means she should try to provide equally for all her offspring. But a mother and her fetus don't share exactly the same genes. The fetus inherits genes from its father, as well, and those genes can promote their own survival by extracting more than their fair share of resources from the mother. This evolutionary conflict of interests places a woman and her unborn child in a biological tug-of-war that plays out inside the womb. One factor contributing to this internal tussle is the placenta, the fetal organ that connects to the mother's blood supply and nourishes the fetus while it grows. In most mammals, the placenta is confined behind a barrier of maternal cells. This barrier lets the mother control the supply of nutrients to the fetus. But in humans and a few other species, the placenta actually penetrates right into the mother's circulatory system to directly access her blood stream. Through its placenta, the fetus pumps the mother's arteries with hormones that keep them open to provide a permanent flow of nutrient-rich blood. A fetus with such unrestricted access can manufacture hormones to increase the mother's blood sugar, dilate her arteries, and inflate her blood pressure. Most mammal mothers can expel or reabsorb embryos if required, but in humans, once the fetus is connected to the blood supply, severing that connection can result in hemorrhage. If the fetus develops poorly or dies, the mother's health is endangered. As it grows, a fetus's ongoing need for resources can cause intense fatigue, high blood pressure, and conditions like diabetes and preeclampsia. Because of these risks, pregnancy is always a huge, and sometimes dangerous, investment. So it makes sense that the body should screen embryos carefully to find out which ones are worth the challenge. This is where menstruation fits in. Pregnancy starts with a process called implantation, where the embryo embeds itself in the endometrium that lines the uterus. The endometrium evolved to make implantation difficult so that only the healthy embryos could survive. But in doing so, it also selected for the most vigorously invasive embryos, creating an evolutionary feedback loop. The embryo engages in a complex, exquisitely timed hormonal dialogue that transforms the endometrium to allow implantation. What happens when an embryo fails the test? It might still manage to attach, or even get partly through the endometrium. As it slowly dies, it could leave its mother vulnerable to infection, and all the time, it may be emitting hormonal signals that disrupt her tissues. The body avoids this problem by simply removing every possible risk. Each time ovulation doesn't result in a healthy pregnancy, the womb gets rid of its endometrial lining, along with any unfertilized eggs, sick, dying, or dead embryos. That protective process is known as menstruation, leading to the period. This biological trait, bizarre as it may be, sets us on course for the continuation of the human race.