Listen to the sounds of why hearing matters to the Alaskan Native people.
گوێگرتن لە دەنگەکان بۆچی گوێگرتن گرنگە بۆ دانیشتوانی خەڵکی ئالاسکا.
Hearing loss makes it hard to fish on the open water, hunt caribou and harvest berries, activities central to Alaskan Native culture. Hearing loss isn't unique to rural Alaska. It's global. The Global Burden of Disease Project estimates there are 1.1 billion people living with hearing loss worldwide. That's more people than the entire population here in sub-Saharan Africa. Over 80 percent are in low- and middle-income countries, and many have no access to hearing care.
لە دەستدانی بیستن ڕاوکردنی ماسی لە ئاوە فراوانەکان قورستر دەکات. ڕاوکردنی کاریبو و دروێنە توو قورس دەکات، چالاکیە کەلتوریە سەرەکیەکانی شارستانیەتی ئالاسکا قورس دەکات. لە دەست دانی هەستی بیستن تەنها لە گوندنیشینانی ئالاسکا نییە. بەڵکو ئەمە جیهانییە. (GBD) پڕۆژەی ڕێکخراوی مەزەندەی ١.١ ملیار دەکات لە جیهاندا کەسی نابیستە دەژین. واتا زیاترە بە بەراورد بە تەواوی دانیشتوانی ناوچە بیابانەکانی ئەفریقایە. زیاتر لە سەدا 80 یان لە وڵاتە هەژار و کەم دەرامەتەکان دەژین، و زۆربەیان هیچ ڕێگەیەکیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بیستن نییە.
The impact on people's lives is tremendous. Anuk is a three-year-old boy I treated in Alaska. Ear infections started when he was barely four months old. His parents brought him into clinic, worried he didn't say much compared to his brothers. Sure enough, many rounds of infections had resulted in hearing loss. Without treatment, Anuk's speech will continue to lag behind. He's more likely to do worse in school, have worse job prospects and experience social isolation.
کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک زۆر گەورەیە. ئانۆک کورێکی سێ ساڵانە لە ئالاسکا چارەسەرم بۆی کرد. کاتێک تەمەنی چوار مانگ بوو توشی هەوبوونی گوێچکە بوو. دایک و باوکی ئەویان بۆ نۆڕینگەی پزیشکی برد، نیگەران بوون کە بەراورد بە براکانی هیچی نەدەگوت. دڵنیابوون، زۆربەی ژەهراویبوونەکان بە لەدەستدانی توانای بیستین کۆتایی دێت. بەبێ چارەسەرکردن قسەکردنی ئانۆک دوا دەکەوێت، لەوانەیە لە قوتابخانە خراپتر بێت، ئەگەری بەدەست خستنی کاری کەم دەبێت بەدەست تەنهایی دەناڵێنێت.
But it doesn't have to be this way. The World Health Organization estimates that half of all global hearing loss can be prevented. If Anuk's hearing loss is identified and treated promptly, his life and the opportunities he has as he grows up could look vastly different.
بەڵام پێویست ناکات بەم شێوەیە بێت. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەیخەمڵێنێت نیوەی جیهان توانای بیستین لە دەست دەدەن دەتوانرێت ڕێگەی لێ بگیرێت. ئەگەر نابیستی ئانۆک دیاری بکرێت و چارەسەر بکرێت، ژیانی ئانۆک و ئەو دەرفەتانەی لە گەورەبوونیدا دێتە بەردەمی زۆر جیاواز دەبێت.
I'm an ear surgeon working with partners around the world on new pathways for hearing loss prevention. This solution comes from my collaboration with a tribal health organization called the Norton Sound Health Corporation. Hearing loss evaluation traditionally requires testing by an audiologist in a soundproof room, with a lot of permanent equipment. An ear surgeon then examines Anuk's ears under a microscope and decides a treatment plan. These resources simply aren't available in remote settings. In a state where 75 percent of communities aren't connected to a hospital by road, an expensive flight is required. To overcome these barriers, Alaska has developed a state-of-the-art telemedicine system that connects over 250 village health clinics with specialists who triage all types of health concerns. My colleagues have validated that ear-related telemedicine consults are equivalent to an in-person exam. In 2016, travel was prevented for 91 percent of patients receiving specialty telemedicine in the Norton Sound region. Telemedicine has saved over 18 million in travel costs in this single region over the past 15 years.
وەک برینسازی گوێچکە لە جیهاندا لەگەڵ هاوبەشەکانم کار دەکەم لەسەر ڕێگە نوێیەکانی ڕێگە گرتن لە لەدەستدانی هەستی بیستن. ئەم چارەسەرە لە بەرهەمی هەماهەنگی منە لەگەڵ ڕێکخراوی هۆزی تەندروستی پێیدەگوترێت دەزگای تەندروستی دەنگی نۆرتۆن. هەڵسەنگاندنی نابیستن پێویستی بە پشکنینە لەلایەن شارەزای دەنگ لە ژوورێکی دەنگ بڕ، لەگەڵ بەشێک لە پێداویستی تایبەت. دواتر برینسازی گوێچکە لە ژێر وردبین دەڕواننە گوێچکەکانی ئانۆک و بڕیاری بەرنامەی چارەسەر کردنی دەدات. ئەم سەرچاوانە لە ناوچە دوورە دەستەکان بەردەست نیە. لە ویلایەتێک کە ٧٥ لە سەدی خەڵک لەگەڵ نەخۆشخانەکان بە هیچ ڕێگەیەک نەبستراونەتەوە، گەشتێکی ئاسمانی گرانبەهایان پێویست دەبێت. بۆ زاڵبوون بەسەرئەم بەربەستانە، ئالاسکا سیستەمێکی تەندروستی دوورە دەستی پێشخستووە زیاد لە ٢٥٠ نۆڕینگەی پزیشکی گوندەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە لەگەڵ هەموو جۆرەکانی پسپۆرەکانی بواری تەندروستی هاوڕێکانم سەلماندیان کە ڕاوێژکردنی خزمەتگوزاری پزیشیکی گوێچکە هاوتایە بە دەستنیشان کردنی ڕووبەڕووی نەخۆشیەکان. لە 2016 دا، گەشتکردن لە سەدا ٩١ی نەخۆشەکانی ناوچەی نۆڕتۆن ساوند قەدەغەکرا کە لە لایەن خزمەتگوزاری تەندروستی دوورە دەستەوە چارەسەریان پێدەگەیشت. خزمەتگوزاری پزیشکی زیاتر لە ١٨ ملیۆن تێچووی گەشتکردنی گەڕاندەوە لە ١٥ساڵی ڕابردوو.
Our team is taking the power of telemedicine to a new level, through a project funded by the Patient-Centered Outcomes Research Institute. For the first time, we are merging telemedicine with mobile screening technology that extends the reach of expert triage beyond health care settings. This cell-based screen, developed in South Africa, costs over 10 times less than traditional equipment and does not require advanced training. If I were screening Anuk at school, sound-attenuating headphones and noise monitoring would take the place of a sound booth, and I would use a phone adapter instead of a microscope to examine his ears. In a matter of minutes, screening and images are done. We then apply Alaska telemedicine technology to transmit the data to specialists, who connect Anuk to the treatment he needs.
تیمی پزیشکی ئێمە ئیش لەسەر پەرەپێدانی سیستەمی پزیشکی دوورە دەست دەکات، بەهۆی پڕۆژەکەوە کە لە لایەن دەزگای توێژینەوەی بەسەنتەربوون نەخۆش پارەی بۆ تەرخان کراوە. بۆ یەکەمین جار، خزمەتگوزاری پزیشکیمان یەکخست لەگەڵ پشکنینی تەکنەلۆژیای مۆبایل چاوی پسپۆڕەکان بۆ شوێنی دوور دەگەیشت بەبێ ئەوەی پێویستی بە ئامێری پزیشکی بێت. ئەم پشکنینە خانەییە سەرەتاییە، لە باشووری ئەفریقا بەرەوپێش براوە، تێچووی زیاتر ١٠ جار کەمترە لە تێچووی کەلوپەلی ئاسایی و پێویستی بە مەشقی پێشکەوتوو نییە. ئەگەرلە قوتابخانە شیکاری ئانۆکم کردبا، بیستۆکی گوێچکە و مایک بەکاردەهات لە شوێنێکی تایبەتی قسە کردن، و ئامێری پەیوەندی لە جیاتی وردبیین بەکاردەهێنا بۆ پشکنینی گوێچکەکانی. لە ماوەیەکی کەمدا دەپشکنرێت و وێنەی دەگیرێت. پاشان داوامان لە تەکنەلۆژیای خزمەتگوزاری پزیشکی ئالاسکامان دەکرد بۆ گواستنەوەی زانیاریەکان بۆ پسپۆڕان، کە پەیوەندی بە ئانۆک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی دەکەن.
Our team is launching a randomized trial in 15 communities along the Bering Sea to study how well this intervention works. Our goal is to prevent childhood hearing loss across the state of Alaska. But the concept is bigger than a single state. The impact is global. Mobile telemedicine can revolutionize access to care.
تیمەکەمان هەڵسەنگاند بۆ ئەو کەیسانەی لە ١٥کۆمەڵگە بە درێژای دەریای برینگ تۆمارکراوە بۆئەوەی کارامەیی ئەم پڕۆگرامە بزانین. ئامانجمان ڕێگرتنە لە لەدەستدانی بیستنی منداڵە ویلایەتەکانی ئالاسکا. بەڵام ئەم چەمکە گەورەترە لە تاکە ویلایەتێک. کاریگەریەکە جیهانییە. خزمەتگوزاری پزیشکی گەڕۆک دەبێتە هۆی بەرپابوونی شۆڕشی چارەسەر کردن.
In Malawi, for example, there are only two ear surgeons and 11 audiologists for a population of 17 million. This technology could empower teachers and community health workers to provide access to care to children in places like Malawi. Scaling up globally could change children's lives who have never had access to hearing care before, using just the power of a cell phone.
لە ماڵاوای، بۆ نمونە، تەنها دوو برینسازی گوێچکە و ١١شارەزای بیستن هەیە بۆ ١٧ ملیۆن دانیشتووی وڵات. ئەم تەکنەلۆژیایە هێز بە مۆمۆستایان و کارمەندانی کۆمەڵگەی تەندروستی دەدات بۆ بەردەست خستنی سەکۆیەک بۆ چارەسەری منداڵان لە شوێنێکی وەک مالاوی. بەرز کردنەوەی پێوەری جیهانی دەتوانێت ژیانی منداڵان بگۆڕێت کە پێشتر هیچ ڕێگەیەکیان بۆ بایەخدان بە گرفتەکانی بیستین نەبوو، تەنها بەکارهێنانی هێزی تەلەفۆنی دەستی.
It's time to change the course of preventable hearing loss. Anuk and countless children like him are depending on us.
ئێستا کاتی ڕێگەگرتنە لە گرفتەکانی هەستنی بیستننە. ئانۆک و منداڵانی بێشوماری وەک ئەو پشت بە هەوڵەکانی ئێمە دەبەستن.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)