In the city of Alexandria in 415 CE, the bishop and the governor were in a fight. It started with a disagreement over the behavior of a militia of monks, and ended with an accusation of witchcraft leveled against one of the most powerful figures in the city.
لە شاری ئەلیکساندەریا لە ساڵی ٤١٥ ی پێش زاینیدا، سەرۆک قەشەو میری شارەکە لە شەڕدا بوون. کە بەھۆی ناڕازی بوون لە ڕەفتاری قەشە میلیشییاکانەوە دەستی پێکرد، و کۆتایی ھات بە تاوانبار کردنی جادووگەرێک لە دژی یەکێک لە بەھێزترین کەسایەتیەکانی شارەکە.
Hypatia of Alexandria was a prominent mathematician, philosopher, and advisor to the city’s leaders. In the centuries since she lived, the details of her life have been the subject of much dispute and have taken on an almost mythical status. But while none of Hypatia’s own writings survive, her contemporaries’ and students’ accounts of her work and life paint a picture of the qualities that made her renowned as a scholar, beloved as a teacher, and ultimately led to her downfall.
ھیپەیشایی ئەلیکساندەریا دیارترین زانای بیرکاری و فەیلەسوف و ڕاوێژکاری سەرکردەکانی شارەکە بوو. بە درێژایی ئەو سەدانەی تێیدا ژیاوە، زانیارییەکانی ژیانی ئەو بابەتی گفتوگۆ بووە و بە شێوەیەک لە شێوەکان وێنەیەکی ئەفسانەییان وەرگرتووە. بەڵام ھەرچەندە ھەموو نووسینەکانی ھیپەیشا لە ناوچوون ھاودەم و خوێندکارەکانی کارەکانیان گێڕاوەتەوە باسی ئەو تایبەتمەندیانەیان کردووە کە وایکرد وەک زانایەک بە ناوبانگ بێت، و خۆشبویسترێت وەک مامۆستایەک، و لەکۆتایدا بوونە ھۆی مردنی.
Hypatia was born around 355 in Alexandria, then part of the Egyptian province of the Eastern Roman Empire, and an intellectual center. Her father Theon was an accomplished Greek mathematician and astronomer; her mother is unknown. Hypatia was likely an only child, and Theon educated her himself. By adulthood, she had surpassed her father in both mathematics and philosophy, becoming the city’s foremost scholar and taking over his position at the head of the Platonic school, similar to a modern university. She refined scientific instruments, wrote math textbooks, and developed a more efficient method of long division.
ھیپەیشا لە دەوروبەری ساڵی ٣٥٥ لە دایک بووە لە ئەلیکساندەریا، کە ئەو کات بەشێک بوو لە ھەرێمی میسڕی ڕۆژھەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی، و ناوەندێکی ڕۆشنبیریش بووە. تیۆنی باوکی، بیرکاری زان و گەردون ناسێکی یۆنانی کارامە بووە، دایکی نەزاندراوە کێ بووە. ھیپەیشا تاقانە بووە و تیۆن خۆی پەروەردەی کردووە. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا، پێش باوکی داوەتەوە لە بیرکاری و فەلسەفەدا، بووە بە گەورەترین زانای شارەکە و شوێنی باوکی گرتۆتەوە لە سەرۆکایەتی قوتابخانەی ئەفلاتون کە ھاوشێوەی زانکۆی ئەمڕۆیە. ئەو گەشەی دا بە ئامێرە زانستییەکان، و پەرتووکی بیرکاری نووسی، و گەشەیدا بە ڕێگەکانی دابەشی درێژ.
But perhaps her most significant contributions to intellectual life in Alexandria came through her teaching.
بەڵام گەورەترین خزمەتی ئەو بە ژیانی ڕۆشنبیری دەکرێت وانەبێژی کردنی بێت لە ئەلیکساندەریا.
The philosophy Hypatia taught drew from the legacy of Plato and Aristotle, as well as the mystical philosopher Plotinus and the mathematician Pythagoras. The convergence of these influences merged to form a school called Neoplatonism. For the Neoplatonists, mathematics had a spiritual aspect, divided among the four branches of arithmetic, geometry, astronomy and music. These subjects were not studied merely for the sake of curiosity or practical utility, but because they authenticated the belief that numbers were the sacred language of the universe. In the repeated patterns of algebraic formulas and geometric shapes, the orbits of the planets, and the harmonious intervals of musical tones, the Neoplatonists saw a rational cosmic force at work. Students delved into this ordered mathematical world to achieve higher unity with this force, known as “the One.”
ئەو فەلسەفەی ھیپەیشا دەیوتەوە لە میراتی ئەفلاتوون و ئەرستۆوە کێش کرابوو، لەگەڵ فەیلەسوفی ئەفسانەی پلۆتێنۆس و زانای بیرکاری پیساگرەس. بە تێکەڵ کردن و یەکخستنی ھەموو ئەمانە قوتابخانەی فەلسەفەی نوێی ئەفلاتونی پێک ھات. بۆ ئەم قوتابخانەیە، بیرکاری لایەنێکی ڕۆحی ھەبوو دابەش ببو بەسەر چوار لقی زانستی، ژمارە، ئەندازیاری، گەردوون ناسی و مۆسیقا. ئەم بابەتانە تەنھا بۆ زانخوازی یان سودی کرداری نەبوون، بەڵکو ئەوان ئەو بڕوایەیان پشتڕاست کردۆتەوە کە ژمارە زمانی پیرۆزی گەردوون بووە. لە شێوازی دوبارە بووەی جەبری و شێوە ئەندازەییەکان لە خولگەی ھەسارەکان، و وچانی ڕێکی تۆنەکانی مۆسیقا، فەیلەسوفەکانی ئەم قوتابخانەیە ھێزێکی گەورەی گەردونیان دەدی. خوێندەکارەکان قوڵ بوونەوە بە نێو ئەم جیھانە ڕێکخراوەی بیرکاریدا بۆ بەدەسختنی یەکڕیزی زیاتر بەھۆی ئەم ھێزەوە کە ناسراو بوو بە یـەک.
While Hypatia was considered pagan— a term for traditional Roman belief before Christianity— she worshipped no particular deity or deities, and her ideas could be applied alongside multiple religious viewpoints. Jewish and Christian as well as pagan students travelled from the farthest reaches of the empire to study with her. The nonpartisan environment Hypatia fostered, where all students could feel comfortable, was especially remarkable given the religious and political turmoil that was fracturing the city of Alexandria at the time.
لە کاتێکدا ھیپەیشا بتپەرست بوو— کە چەمکێکە بۆ باوەڕی کۆنی کلتوری ڕۆمانی پێش ھاتنی مەسیحیەت — ئەو نە خودای ژن نە خودای پیاوی نەدەپەرست، و بیرۆکەکانی دەکرێت بگونجێنرێت لەگەڵ تێڕوانی زۆر ئاین. مەسیحییەکان و جولەکەکان و خوێندکارە بت پەرستەکان لە دورترین شوێنەکانەوە گەشتیان دەکرد بۆ ئیمپراتۆریەتەکە تا دەرس بخوێنن لای. ھیپەیشا کەشێکی سەربەستانەی خوڵقاند بوو، کە ھەموو خوێندەکارەکان ھەستیان بە ئاسودەیی دەکرد، ئەمەش زۆر بەرچاو بوو، ئاژاوەی خستە ناو سیاسییەکان و پیاوانی ئاینی و لەو کاتەدا شاری ئەلیکساندەریای دابەش کرد.
Christianity had recently become the Empire’s state religion. The local archbishop Cyril had steadily gained political power, commanding zealous militias of Christian monks to destroy pagan temples and harass the Jewish population. In doing so, he encroached on the secular authority of the Roman governor Orestes, himself a moderate Christian, leading to a bitter public feud between the two men.
مەسیحیەت لەم دواییە بوو بە ئاینی ئەم هەرێمەی ئیمپڕاتۆرییەتەکە. سەرۆکی قەشەکان سیڕڵ بە ئاسانی ھێزی سیاسی کەوتە دەست، فەرمانی دا بە میلیشیا قەشەکان بۆ وێران کردنی پەرستگای بتپەرستەکان و بێزارکردنی دانیشتوانی جولەکە. لەم کاتە، دەستی برد بۆ دەسەڵاتی دونیای میری ڕۆمانی ئەرێستەس، کە مەسیحییەکی مۆدێرن بوو، ئەمەش بووە ھۆی ناکۆکی زیاتر لە نێوانیان.
Because she was seen as a wise and impartial figure, governor Orestes consulted Hypatia, who advised him to act with fairness and restraint. But when a group of Cyril’s monks incited a riot, badly injuring Orestes in the process, he had their leader tortured to death. Cyril and his followers blamed Hypatia, accusing her of witchcraft to turn Orestes against Christianity. In March 415, as Hypatia was traveling through the city, the bishop’s militia of monks dragged her from her carriage and brutally murdered and dismembered her.
لەبەر ئەوەی وەک کەسێکی زیرەک و بێلایەن دەبینرا، میر ئەرێستەس ڕاوێژی بە ھیپەیشا کرد، کە ئامۆژگاری کرد بە دادپەروەری لە خۆبوردەییەوە مامەڵە بکات. بەڵام کاتێک کۆمەڵێک لە قەشەکانی سیڕل ئاژەوەیان نایەوە، بە خراپی ئەرێستەسییان بریندار کرد ئەویش ئازاری سەرکردەکەیانی دا تا مردن. سیڕڵ و شوێنکەوتوانی لۆمەی ھیپەیشاییان کرد، تۆمەتباریان کرد بە جادوو کردن لە ئەرێستەس و بۆ ھەڵگەڕاندنەوەی دژی مەسیحییەت. لە ئاداری ٤١٥، کاتێک ھیپەیشا گەشتی دەکرد بەنێو شاردا، میلیشیاکانی سەرۆک قەشە لە گالیسکەکەی ھێنایانە خوارەوە و بە دڕندانە کوشتیان و پارچە پارچەیان کرد.
Hypatia’s death was a turning point in the politics of Alexandria. In the wake of her murder, other philosophers in the Greek and Roman tradition fled, and the city’s role as a center of learning declined. In a very real way, the spirit of inquisition, openness, and fairness she fostered died with her.
مردنی ھیپەیشا خاڵی وەچەرخان بوو لە سیاسەتی ئەلیکساندەریا دا. دوا بەدوای ئەو، فەیلەسوفەکانی تر لە یۆنان و ڕۆمانی کۆن ڕایان کرد، و ڕۆڵی شارەکە وەک سەنتەرێکی فێربوون بوونی نەما. بە شێوەیەکی زۆر درووست، ڕۆحیەتی لێکۆڵینەوە، کرانەوە، و دادپەروەری کە ھیپەیشا بنیادی نا لەگەڵیدا مرد.