I want to give you a new perspective. That sounds grandiose, and it is. I left Ireland yesterday morning. I traveled from Dublin to New York independently. But the design of an airport, plane and terminal offers little independence when you're 105 and a half centimeters tall. For Americans, that's 3' 5". I was whisked through the airport by airline assistants in a wheelchair. Now, I don't need to use a wheelchair, but the design of an airport and its lack of accessibility means that it's my only way to get through. With my carry-on bag between my feet, I was wheeled through security, preclearance and I arrived at my boarding gate.
دەمەوێت ڕوانینکی نوێتان پێببەخشم. لەوە دەچێت گەورە بێت، هەرواشە. دوێنێ بەیانی ئیرلەندام بەجێهێشت. سەفەرم کرد لە دۆبلنوە بەرەو نیویورک بە بێ هاوکاری. بەلام دیزایی فرۆکەخانەکە فرۆکەکە و تێڕمیناڵەکە سەربەستییەکی کەمت دەداتێ، ئەگەر باڵات ١٠٥ سم و نیو بێت. بۆ ئەمریکییەکان ، دەکاتە ٣ پێ و ٥ ئینج. هاوکاری نوسینگەی فرۆکەوانییەک، منی لەسەر کورسییەکی ویلدار گواستەوە لە فرۆکەخانەکە. بەڵام ئێستا پێوەستیم بە کورسی ویلدار نییە. بەڵام دیزاینی فرۆکەخانەکە و کەموکورتییەکانی وا دەکات کە ئەوە تاکە ڕێگەیەکبێت بۆ تێپەربوون. بە جانتاکەمەوە کە لە نێوان قاچەکانمدابوو تێپەڕیم بە خاڵی پشکنین و ئاسایشەکان تا گەیشتمە دەرگەی سەرکەوتن.
I use the accessibility services in the airport because most of the terminal is just not designed with me in mind. Take security, for example. I'm not strong enough to lift my carry-on bag from the ground to the carousel. I stand at eye level with it. And those who work in that space for safety purposes cannot help me and cannot do it for me. Design inhibits my autonomy and my independence. But traveling at this size, it isn't all bad. The leg room in economy is like business class.
خزمەتی گەیاندنم بەکارهێنا لە فرۆکەخانە چونکە زۆربەی تێرمیناڵەکان بۆ من دیزاین نەکراون لە بنچینەدا بۆ نمونە، خاڵی پشکنین. من ئەوەندە بەهێز نیم کە جانتاکانم بەرز بکەمەوە لە زەویەکەوە بۆ سەر ئامێری پشکنینەکە لە ئاستی چاومدایە بە پێوە. ئەوانەشی لەوناوە بوون، نەیان دەتوانی هاوکاریم بکەن لەبەرهۆکاری ئاسایشی ناتوانن لە بری من بیکەن. دیزاینەکان ڕێگرن لە هەڵسوکەوت و سەربەستی من بەڵام سەفەر کردن بەم قەبارەیەی من زۆر خراپ نییە شویێنی قاچەکانم لە بەشی ئیکۆنۆمی هەروەک کورسی بزنس کلاسە
(Laughter)
(پێکەنین)
I often forget that I'm a little person. It's the physical environment and society that remind me. Using a public bathroom is an excruciating experience. I walk into the cubicle but I can't reach the lock on the door. I'm creative and resilient. I look around and see if there's a bin that I can turn upside down. Is it safe? Not really. Is it hygienic and sanitary? Definitely not. But the alternative is much worse. If that doesn't work, I use my phone. It gives me an additional four- to six-inch reach, and I try to jam the lock closed with my iPhone. Now, I imagine that's not what Jony Ive had in mind when he designed the iPhone, but it works. The alternative is that I approach a stranger. I apologize profusely and I ask them to stand guard outside my cubicle door. They do and I emerge grateful but absolutely mortified, and hope that they didn't notice that I left the bathroom without washing my hands. I carry hand sanitizer with me every single day because the sink, soap dispenser, hand dryer and mirror are all out of my reach.
زۆرجار بیرم دەچیتەوە کەسێکی بچووکم. بەڵام ئەوە شێوازی ناوچەکە و کۆمەڵگەیە بیرمدەخاتەوە. بەکارهێنانی تەوالێتی گشتی یەکێکە لە ئەزموونە ناخۆشەکان. کاتێک دەچمە ژوری تەوالێتەکەوە بەڵام دەستم ناگات دەرگاکە دابخەم. من کەسێکی داهێنەر و لەسەخۆم. سیری دەوروپشت دەکەم تا بزانم تەنەک خۆڵیکی لێنییە تا سەروژێری بکەم. ئایا ئەوە پارێزراوە؟ نەخێر بە دڵنییایەوە. ئایا پاکە و تەندروستە؟ بێ گومان نەخێر بەڵام جێگرەوەکان زۆر خراپترن. ئەگەر ئەمە کاری نەکرد، مۆبایل بەکاردەهێنم. ئەمەش ٤ بۆ ٥ ئینج ترم دەداتی تا بیگەمێ، هەوڵ دەدەم دەرگاکە دابخەم بە ئای فۆنەکەم. دەزانم جۆنی ئیڤ ئەمەی لە خەیاڵدا نەبووەکاتێک ئای فۆنی دیزاین کردوە. بەڵام ئیشی خۆی دەکات. بۆ جێگرەوی ئەوەش، داوا لە کەسێکی نەناسراو دەکەم. پێشەکی داوای لێبوردنی لێ دەکەم داوی لێبکەم کە پاسەوانی دەرگەی تەوالێتەکەم بێت. بۆم دەکەن زۆر سوپاسگوزاریان دەبم بەڵام بە تەواوی شەرمەزار دەبم، هیوا دەخوازم هەست بەوە نەکەن کە لە تەوالێتەک دەرچووم بێ ئەوەی دەستم بشۆم. هەمیشە شامپۆی دەستپاکەروە لەگەڵ خۆم دەبەم چونکە دەستشۆرەکە و شامپۆدانەکە و دەست وشککەرە کە و ئاوێنەکە هەمووی دەوورن لە دەستی من.
Now, the accessible bathroom is somewhat of an option. In this space, I can reach the lock on the door, the sink, the soap dispenser, the hand dryer and the mirror. Yet, I cannot use the toilet. It is deliberately designed higher so that wheelchair users can transfer across with ease. This is a wonderful and necessary innovation, but in the design world, when we describe a new project or idea as accessible, what does that mean? Who is it accessible to? And whose needs are not being accommodated for?
تەوالیتی خاوەنپێداویستی تایبەت یەكیکە لە هەلبژاردەکان. لەم بەشەدا، دەتوانم دەستم بگاتە كێلونی دەرگەکە، شامپۆ دانەکە و دەست وشک کەروەکە و ئاوێنەکە. بەڵام هیشتا ناتوانم تەوالێتەکە بەکاربهێنم. بە ئارەزوو بەرز دیزاین کراوە. بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی کورسی ویلدار بە ئاسانی بچنە سەری. ئەمە داهێنانکی جوان و پێویستە، لە جیهانی دیزایندا، کاتێک پرۆژەیەک یان بیرۆکەیەک بۆ خاوەن پێداوسی تیبەت دادەنریت، ئەمە چی دەگەیەنێت؟ کێ بە ئاسانی دەیگاتێ؟ کی پێویستییەکانی دابین نەکراوە؟
Now, the bathroom is an example of where design impinges upon my dignity, but the physical environment impacts upon me in much more casual ways too, something as simple as ordering a cup of coffee. Now, I'll admit it. I drink far too much coffee. My order is a skinny vanilla latte, but I'm trying to wean myself off the syrup. But the coffee shop, it's not designed well, at least not for me. Queuing, I'm standing beside the pastry cabinet and the barista calls for the next order. "Next, please!" they shout. They can't see me. The person next to me in the queue points to my existence and everyone is embarrassed. I order as quick as I can and I move along to collect my coffee. Now, think just for a second. Where do they put it? Up high and without a lid. Reaching up to collect a coffee that I have paid for is an incredibly dangerous experience.
ئێستا بۆ نمونە تەوالیتێک دیزاینەکەی کاریگەری دەکات لەسەر کەرامەتم. بەڵام بارودۆخی توالێتەکە زۆر زیاتر کاریگەی جەستەی هەیە لەسەرم، شتیکی زۆر ئاسانە ئەگەر داوای کوپێک قاوە بکەیت من دانی پێدا ئەنێم قاوە زۆر دەخۆمەوە. من داوای "سکینی ڤانێلا لاتێ " دەکەم، بەڵام من هەوڵ دەدەم خۆم قوتار بکەم لە سیروپەکە بەڵام قاوەخانکە، باش دیزاین نەکراوە. لانی کەم بۆ من. لە ڕیزەکەدا، کاتێک لەبەرم کابینەی شیرینکەدا دەوەستم، باڕمانکە داوای ئۆردەری داهاتوو دەکات. بەیارمەتی، ئەوەی داهاتوو، هاوار دەکات. ئەو من نابینێت. کەسێ لە نزیک منەوە لە ڕیزکە، ئیشارەت بە بوونی من دەکات هەموو کەس ئیحراج ئەبێت. من زۆر بە خێرای ئۆردەرەکەم دەکەم و دەچم قاوەکەم وەرگرم. ئێستا بۆ چرکەیەک بیربکنەوە لەکوێ دایئەنێن؟ لە بەرزیدا و بە بێ سەرقاپ. گەیشتن بەو قاوەیەی کە پارەکەیم داوە. ئەزمونێکی ترسناکە بەشێوەیەکی باوڕنەکراو.
But design also impinges on the clothes that I want to wear. I want garments that reflect my personality. It's difficult to find in the childrenswear department. And often womenswear requires far too many alterations. I want shoes that affect my maturity, professionalism and sophistication. Instead, I'm offered sneakers with Velcro straps and light-up shoes. Now, I'm not totally opposed to light-up shoes.
هەروەها دیزاین بەرکەوتەی هەیە لەسەر ئەو جلانەی دەمەوێت لەبەری بکەم. من جل و بەرگیکم دەوێت وێنای کەسایەتیم بکات. زۆر قورسە لە بەشی جلوبەرگی منداڵاندا بیدۆزمە. زۆربەی کات جلوبەرگی ژنانە پێویستی بە گۆرانکاری زۆر هەیە. من پێویستم بە پێڵاویەک کاریگەربێت لەسەر پێگەیشتویم و پیشەکەم و جوانییەکم. لەجیاتی ئەوە، پێڵاوی وەرزشی لەزگەدار یان پێڵاوی سوکم دەدەنێ. ئێستا، من دژی پێلاوی سووک نیم بە تەواوی.
(Laughter)
(پێکەنین)
But design also impacts on such simple things, like sitting on a chair. I cannot go from a standing to a seating position with grace. Due to the standards of design heights of chairs, I have to crawl on my hands and knees just to get on top of it, whilst also being conscious that it might tip over at any stage.
دیزاین کاریگەری هەیە لەسەر شتی پچوک. وەک دانێشتن لەسەر کورسی. ناتوانم بە ئاسانی لە دۆخی بەپێوە بۆ دانیشتن بچم. بەهۆی ستاندردی دیزینکردنی بەرزی کورسییەکان، دەبیت بە دەست و ئەژنۆکانم هەڵزنێم تا بگەمە سەر کورسیەکە، ئەگەرچی باش دەزانم لەوانەیە لە هەرکاتێکدا بیت هەڵبگەڕیتەوە.
But whilst design impacts on me whether it's a chair, a bathroom, a coffee shop, or clothes, I rely on and benefit from the kindness of strangers. But not everybody is so nice. I'm reminded that I'm a little person when a stranger points, stares, laughs, calls me a name, or takes a photograph of me. This happens almost every day. With the rise of social media, it has given me an opportunity and a platform to have a voice as a blogger and as an activist, but it has also made me nervous that I might become a meme or a viral sensation, all without my consent.
بەڵام هەموو کاتێک دیزاین کاریگەری دەکات لەسەرم ئەگەر کورسیبیت یان توالێت یان قاوەخانە یان جلوبەرگ، کە من پشتیان پێ دەبەستم و سوود وەردەگرم لە کەسانی باش و نەناسراو. بەڵام هەموو کەس باش نییە. ئەمە بیرم دەخاتەوە کە من کەسێکی بچوکم کاتێک نەناسروێک ئیشارەتم دەکات، سەیرم دەکات. پێدەکنێت، بە ناوێک بانگم دەکات یان وێنیەکم دەگرێت، ئەمە بە هەموو ڕۆژێک ڕوودەداتەوە. پاش دروستبونی سۆشیال مەیدیا، دەرفەرتێکی پێم دا وەک پلاتفۆرمەکی تادەنگم هەبێت وەک بلۆگەرێک و وەک چالاکوانێک، بەڵام ئەمیش وام لێدەکات بترسم کە ئەمە ببێتە شتێکی بڵاو یان بڵاوکراوەیەکی هەست و روژێن، ئەوەش بە بی ڕەزامەندی من.
So let's take a moment right now to make something very clear. The word "midget" is a slur. It evolved from PT Barnum's era of circuses and freak shows. Society has evolved. So should our vocabulary. Language is a powerful tool. It does not just name our society. It shapes it.
کەواتە با ئێستا بۆ ساتێک بوەستین بۆ ئەوەی شتێک بە تەواوی ڕوون بکەینەوە. وشەی 'کورتەبنە' ئیهانەیە. ئەمە گەشەی سەندوە لە زەمەنی سێرکی " پ. ت . بارنوم" و نمایشە ترسناکەکان کۆمەڵگەش بەشداربووە. هەروەها وشەکاریش. زمان ئامێرکی زۆر بەهێزە. تەنها ناوی کۆمەڵگەمان نانێت. بەڵکو شێوەیەکی دەداتێ.
I am incredibly proud to be a little person, to have inherited the condition of achondroplasia. But I am most proud to be Sinead. Achondroplasia is the most common form of dwarfism. Achondroplasia translates as "without cartilage formation." I have short limbs and achondroplastic facial features, my forehead and my nose. My arms do not straighten fully, but I can lick my elbow. I'm not showing you that one. Achondroplasia occurs in approximately one in every 20,000 births. 80 percent of little people are born to two average-height parents. That means that anybody in this room could have a child with achondroplasia. Yet, I inherited my condition from my dad. I'd like to show you a photo of my family. My mother is average height, my father is a little person and I am the eldest of five children. I have three sisters and one brother. They are all average height. I am incredibly fortunate to have been born into a family that cultivated my curiosity and my tenacity, that protected me from the unkindness and ignorance of strangers and that armed me with the resilience, creativity and confidence that I needed to survive and manipulate the physical environment and society. If I was to pinpoint any reason why I am successful, it is because I was and I am a loved child, now, a loved child with a lot of sass and sarcasm, but a loved child nonetheless.
من زۆر شانازی بەوەوە دەکەم کە کەسێکی بچوکم، کە دۆخێ بۆماوەی " ئیکوندپلازیا"م هەیە. بەڵام من زۆر شانازی دەکەم کە "شنیاد" بم. ئیکوندپلازیا - شێوازێکی هەرە باوی کورتەباڵاییە. ئیکوندپلازیا پێناسە دەکرێت بە دروست بوون بە بێ کارتلەج. من باڵی کورتم هەیە لەگەڵ شێوەی دەموچاوی ئەندۆپلاستیک، بەشی پێشەوەی سەرم و لوتم قۆلەکانم بە تەواوی ڕیک نین بەڵام من ئەتوانم زمان بدەم لە ئەنیشکم. من ئەوەتان پیشان نادەم. ئیکوندپلازیا بە نزیکەی لە ٢٠٠٠٠ لەدایک بوون دانەیەک ڕوودەدات. ٨٠ لە سەدای خەڵکانی پچووک لە دایک و باوکێکی باڵا مام ناوندن ئەوە مانای ئەوەیە هەرکەسێک لەم ژوورە ڕەنگە مندالێکی ئیکوندپلازیای هەبێت. لەگڵ ئەوشدا، ئەمەم لە باوکمەوە بۆماوەتەوە. من دەمەوێت وێنەکەی خێزانەکمتان پیشان بەم دایکم باڵای مامناوەندە، باوکم کەسێکی بچوکە من گەورەترینی پێنج منداڵەکەم. من سێ خوشک و برایەکم هەیە هەموو باڵا مامناوەندن. زۆر بەختەوەرم کە لەم خێزانە لەدایک بووم ئەمە کونجکۆڵی و نەرمبوونمی زیاتر کردووە، منی پاراستووە لە بێ بەزەی و پشتگوخستنی نەناسراوکەن ئەمە پڕچەکی کردووم بە نەرمی و داهێنان و باوربەخۆبوون کە پێویستمە تا بتوانم بژێم و بگۆنجێم لەگەل کەشی کۆمەڵگەو و دەوروبەردا. ئەگەر لەسەرم بێت هۆکاری سەرکەوتنم دیاری بکەم، لەبەر ئەوەی من منداڵیکی خۆشەویستبووم و ئێستاش خۆشەویستم، منداڵێکی خۆشەویست، بە گاڵتەپێکردنەوە، سەرباری ئەوە مندڵێکی خۆشەویستم.
In giving you an insight into who I am today I wanted to offer you a new perspective. I wanted to challenge the idea that design is but a tool to create function and beauty. Design greatly impacts upon people's lives, all lives. Design is a way in which we can feel included in the world, but it is also a way in which we can uphold a person's dignity and their human rights. Design can also inflict vulnerability on a group whose needs aren't considered.
دەمەوێت ڕوونکردنەویکتان بدەمی کە لە ئێستادا چۆنم من دەمەوێت ڕوانگەیەکی نوێتان پێشکەش بکەم. دەمویست ڕکابەری بیرۆکەیەک بکەم کە دیزاین جگە لەوەی ئامێریکە بەکار دێت بۆ دروستکردنی کار و جوانی. دیزاین کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر ژیانی خەڵک، هەموو زیندەوەر، دیزاین ڕێگەیەکە تیایدا دەبێت هەستبکەین سەر بەم دنیایەین، هەروها ڕیگەیەک کەرامتی تاکی تیا بپارێزین هەموو مافە مرۆڤایەتیەکانی. دیزاین دەتوانێت کەم و کورتی دروست بکات لەسەر ئەو گروپەی کە پێدوایستکەنیان بەرجەستە ناکرێت.
So today, I want your perceptions challenged. Who are we not designing for? How can we amplify their voices and their experiences? What is the next step? Design is an enormous privilege, but it is a bigger responsibility. I want you to open your eyes.
کەواتە ئەمرۆ، دەمەوێت ڕکابەری بۆچونەکانتان بکەم. ئەوانەی کێن کە دیزاینیان بۆ ناکرێت؟ چۆن دەنگیان بەرز بکەینەوە؟ لەگەل ئەزمونەکنیان؟ هەنگاوی ئایندە چی دەبێت؟ دیزاین تایبەتمەندییەکی گەورەیە، بەڵام بەرپرسیارتیەکی گەورەیە. من دەمەوێت چاوتان بکەنەوە
Thank you so much.
زۆر سوپاس بۆ ئێوە
(Applause)
(چەپڵە)