ئەمە دارستانێکی دەستکردی دەستی مرۆڤە. دەکرێت بە درێژایی چەندین دۆنم درێژ بێتەوە، یاخود لە شوێنێکی بچووکدا جێی بێتەوە بچووک بە قەد باخی حەوشەکەت. هەریەک لەم دارستانانە تەمەنیان تەنها دوو ساڵە. خۆشم لە پشتەوەی ماڵەکەم دارستانێکی هاوشێوەم هەیە. کە سەرنجێکی زۆری هەمەچەشنی زیندەیی ڕادەکێشێت.
This is a man-made forest. It can spread over acres and acres of area, or it could fit in a small space -- as small as your house garden. Age of this forest is just two years old. I have a forest in the backyard of my own house. It attracts a lot of biodiversity.
(جریوەی چۆلەکە)
(Bird call)
هەموو بەیانییەک بەم دەنگە خەبەرم دەبێتەوە، هاوشێوەی شازادەیەکی دیزنی.
I wake up to this every morning, like a Disney princess.
(پێکەنین)
(Laughter)
من بەڵێندەرم کارم ئاسانکارییە لە دروستکردنی ئەم دارستانانە بەشێوەیەکی کارامە. هاوکاری کارگەکانمان کردووە، کێڵگەکان، قوتابخانەکان، خانووەکان، ناوچە گەشتیارییەکان، یەکەکانی نیشتەجێبوون، باخە گشتییەکان، و تەنانەت باخچەی ئاژەڵانیش تاوەکو هەموویان دارستانێکی هاوشێوەیان هەبێت. دارستان پارچەیەکی زەوی جیاکراوە نییە کە هەموو ئاژەڵەکان پێکەوە بژین. دارستان دەکرێت بەشێکی تەواوکەر بێت لە بوونی شارستانیمان. بۆ من، دارستان، شوێنێکە دارەکانی ئەوەندە چڕە کە ناتوانیت بەناویدا تێپەڕیت. گرنگ نییە چەنێک گەورە یاخود بچووک بن.
I am an entrepreneur who facilitates the making of these forests professionally. We have helped factories, farms, schools, homes, resorts, apartment buildings, public parks and even a zoo to have one of such forests. A forest is not an isolated piece of land where animals live together. A forest can be an integral part of our urban existence. A forest, for me, is a place so dense with trees that you just can't walk into it. It doesn't matter how big or small they are.
زۆرینەی ئەم جیهانەی ئێستا تیایدا دەژین دارستان بووە پێشتر. ئەمە پێش دەستێوەردانی مرۆڤ بووە. دواتر خانووەکانمان لەسەر ئەو دارستانانە دروست کرد، وەکو ساوپاولۆ، بیرمانچوو کە ئێمەش بەشێکین لە سروشت، هاوشێوەی ٨،٤ ملیۆن جۆری تر لەسەر ئەم هەسارەیە. ناوچەکەمان چیتر ناوچەیەکی سروشتی نەما. بەڵام ئەمە بۆ هەرهەموومان بەم شێوەیە نەبوو. من و هەندێک کەسی تر هەوڵدەدەین کارامەییانە ئەم دارستانانە دروست بکەینەوە لەهەموو جێ و ڕێیەک بێت.
Most of the world we live in today was forest. This was before human intervention. Then we built up our cities on those forests, like São Paulo, forgetting that we belong to nature as well, as much as 8.4 million other species on the planet. Our habitat stopped being our natural habitat. But not anymore for some of us. A few others and I today make these forests professionally -- anywhere and everywhere.
من ئەندازیارێکی پیشەسازیم. شارەزام لە دروستکردنی ئۆتۆمبیلدا. لە پیشەی ڕابردوومدا لە تۆیۆتا، فێربووم چۆن سەرچاوەی سروشتی بگۆڕم بۆ بەرهەم. هەر بۆ نمونە، هەڵدەستاین بە دەرکردنی شیلە لە درەختی لاستیکی، و دەمانگۆڕی بۆ لاستیکێکی نوێ و لەوەش تایەرێکی نوێمان دروست دەکرد- کە بەرهەمەکەیە. بەڵام ئەم بەرهەمانە هەرگیز نەدەبوونەوە بە سەرچاوەیەکی سروشتی جارێکی تر. ئێمە ئەندامە سروشتییەکان لە سروشت دەردەهێنین و دەیانگۆڕین بۆ بارێکی نەگۆڕ. ئەمە بەرهەمی پیشەسازییە.
I'm an industrial engineer. I specialize in making cars. In my previous job at Toyota, I learned how to convert natural resources into products. To give you an example, we would drip the sap out of a rubber tree, convert it into raw rubber and make a tire out of it -- the product. But these products can never become a natural resource again. We separate the elements from nature and convert them into an irreversible state. That's industrial production.
بە پێچەوانەوە، سروشت بە ئاراستەیەکی تەواو جیاواز کاردەکات. سیستەمی سروشتی لە کاتی بەرهەمهێناندا توخمەکان پێکەوە دەنێت، ئەتۆم بەدوای ئەتۆمدا. سەرجەم بەرهەمە سروشتییەکان دەبنەوە سەرچاوەیەکی سروشتی جارێکی تر. ئەم شتە کاتێک فێربووم کە دارستانێکم دروستکرد لە پشتەوەی ماڵەکەی خۆمدا. ئەوەش یەکەم جارم بوو لەگەڵ سروشتدا کاربکەم، نەوەک لە دژی. لەو کاتەوە، تاوەکو ئێستا ٧٥ دارستانی هاوشێوەمان دروستکردووە لە ٢٥ شاری جیهاندا. هەرجارێک لە شوێنێکی نوێدا کاربکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە هەموو توخمە پێویستەکان بۆ دروستکردنی دارستانێک بەردەستە ڕێک لە دەوروبەری خۆمان. هەموو ئەوەی پێویستە بیکەین کە توخمەکان کۆبکەینەوە لەیەکتر و ڕێگە بە سروشت بدەین کاری خۆی بکات.
Nature, on the other hand, works in a totally opposite way. The natural system produces by bringing elements together, atom by atom. All the natural products become a natural resource again. This is something which I learned when I made a forest in the backyard of my own house. And this was the first time I worked with nature, rather than against it. Since then, we have made 75 such forests in 25 cities across the world. Every time we work at a new place, we find that every single element needed to make a forest is available right around us. All we have to do is to bring these elements together and let nature take over.
بۆ دروستکردنی دارستانێک، بە گڵ دەست پێدەکەین. دەستی لێدەدەین، هەستی پێدەکەین، تەنانەت تامیشی دەکەین. تاوەکو بزانین چی خەسڵەتێکی کەمە. ئەگەر گڵەکە لە تەنۆچکەی بچوک پێکهاتبوو، ئەوا گڵەکە دەتەپێت وەها دەتەپێت، کە ئاو بەناویدا ناتوانێت تێپەڕێت. هەندێک بارستایی بەردەستی ناوخۆیی تێکەڵ دەکەین، کە یارمەتی گڵەکە دەدات زیاتر پیاڕەو بێت. ئێستا ئاو دەتوانێت تێپەڕێت. ئەگەر گڵەکە توانای گرتنەخۆی ئاوی نەبێت، هەندێک بارستایی تر زیاد دەکەین-- مادەیەک کە توانای هەڵمژینی ئاوی هەبێت وەکو پەینی سروشتی یان کا. تاوەکو خاکەکە ئاوەکە لەخۆ بگرێت و بە شێداری بمێنێتەوە.
To make a forest we start with soil. We touch, feel and even taste it to identify what properties it lacks. If the soil is made up of small particles it becomes compact -- so compact, that water cannot seep in. We mix some local biomass available around, which can help soil become more porous. Water can now seep in. If the soil doesn't have the capacity to hold water, we will mix some more biomass -- some water-absorbent material like peat or bagasse, so soil can hold this water and it stays moist.
ڕووەک پێویستی بە ئاو، و تیشکی خۆر، و ماددەی خۆراکی هەیە بۆ گەشەکردن. چی ئەبێت ئەگەر خاکەکە هیچ ماددەیەکی خۆراکی تێدانەبێت؟ ناکرێت ڕاستەوخۆ ماددەی خۆراکی زیاد بکەینە ناو خاکەکە. ئەمەیان شێوازی پیشەسازییە. دژی سروشتە. لەجیاتیدا، زیندەوەری مایکرۆسکۆپی دەکەینە خاکەکەوە. ئەوانیش بەشێوەیەکی سروشتی ماددە خۆراکییەکان بەرهەم دەهێنن. پشت بەو بارستە زیندەییە دەبەستن کە لەگەڵ خاکەکە تێکەڵمان کردووە، هەموو ئەوەی پێویستە بیکەن، بخۆن و ژمارەیان زیاد بکات. لەگەڵ زیادبوونی ژمارەیاندا، خاکەکە دووبارە هەناسە دەدات. زیندوو دەبێتەوە.
To grow, plants need water, sunlight and nutrition. What if the soil doesn't have any nutrition in it? We don't just add nutrition directly to the soil. That would be the industrial way. It goes against nature. We instead add microorganisms to the soil. They produce the nutrients in the soil naturally. They feed on the biomass we have mixed in the soil, so all they have to do is eat and multiply. And as their number grows, the soil starts breathing again. It becomes alive.
بەم کارە، درەختە ڕەسەنەکانی ناوچەکە دەپارێزین. چۆن بڕیار دەدەین چی ڕەسەنە و چی ڕەسەن نییە؟ زۆرباشە، هەر شتێک پێش دەستتێوەردانی مرۆڤ بوونی هەبووبێت، ڕەسەنە. ئەمە یاسا ئاسانەکەیە. ئێمە ڕووپێوانی باخێکی نیشتیمانی دەکەین تاوەکو کۆتا پاشماوەکانی دارستانێکی سروشتی بدۆزینەوە. ئێمە ڕووپێوانی بێستانە پیرۆزەکان دەکەین، یاخود دارستانە پیرۆزەکانی دەوروبەری پەرستگا دێرینەکان. ئەگەر هیچ شتێکیش نەدۆزینەوە، دەچینە مۆزەخانەکان بەدوای تۆو یاخود دارەکانی درەختەکان دەگەڕێین کە لە دێر زەمانەوە هەبوونە. لە تابلۆ کۆنەکان، و شیعرەکان، و ئەدەبی ناوچەکە دەکۆڵینەوە، تاوەکو جۆری درەختەکان بناسینەوە کە سەر بە ناوچەکەن.
We survey the native tree species of the place. How do we decide what's native or not? Well, whatever existed before human intervention is native. That's the simple rule. We survey a national park to find the last remains of a natural forest. We survey the sacred groves, or sacred forests around old temples. And if we don't find anything at all, we go to museums to see the seeds or wood of trees existing there a long time ago. We research old paintings, poems and literature from the place, to identify the tree species belonging there.
هەر کە درەختەکانمان دەست نیشان کرد، دابەشیان دەکەین بەسەر چوار چیندا: چینی دەوەن، چینی نیمچە-درەخت، چینی درەخت، و چینی درەختی لقدار. ڕێژەی هەر چینێک دیاری دەکەین، دواتر ڕێژەی سەدی هەر جۆری دارێک هەڵدەبژێرین لەناو تێکەڵەکەدا. ئەگەر بمانەوێت دارستانێکی بەبەر دروست بکەین، ڕێژەی سەدی دارە بەبەرهەمەکان زیاد دەکەین. ئەگەر دارستانێکی گوڵدار دروست بکەین، دارستانێک بێت سەرنجی زۆرترین باڵدار و هەنگ ڕابکیشێت، یاخود دەکریت بەسادەیی دارستانێکی ڕەسەنی هەمیشە سەوز دروست بکەین.
Once we know our trees, we divide them in four different layers: shrub layer, sub-tree layer, tree layer and canopy layer. We fix the ratios of each layer, and then we decide the percentage of each tree species in the mix. If we are making a fruit forest, we increase the percentage of fruit-bearing trees. It could be a flowering forest, a forest that attracts a lot of birds or bees, or it could simply be a native, wild evergreen forest.
تۆوەکان کۆدەکەینەوە و نەونەمامیان پێ چەکەرە دەکەین. دڵنیادەبینەوە لەوەی کە درەختەکانی سەر بە هەمان چین لە تەنیشتی یەکەوە نەچێنراون، ئەگینا لەسەر هەمان شوێنی ستوونی بەربەرەکانی دەکەن کە باڵا دەکەن. نەونەمامەکان لە نزیکی یەکترەوە دەچێنین. لە ڕووتەختی دەرەوەدا، چینێکی ئەستووری تێکەڵەی گەڵا و کا بڵاوە پێدەکەین، بۆ ئەوەی کە دەرەوە گەرمبوو، خاکەکە بەشێداری بمێنێتەوە. هەرکاتێک ساردبوو، زوقم تەنها لەسەر چینی تێکەڵەکە دروست دەبێت، کە وادەکات خاکەکە بەردەوام بێت لە هەناسەدان، ئەگەرچی دەرەوەش بەستبێتی. خاکەکە زۆر نەرمە-- ئەوەندە نەرم، کە رەگەکان بەئاسانی، و بەخێرایی، پەل بهاوێژن.
We collect the seeds and germinate saplings out of them. We make sure that trees belonging to the same layer are not planted next to each other, or they will fight for the same vertical space when they grow tall. We plant the saplings close to each other. On the surface, we spread a thick layer of mulch, so when it's hot outside the soil stays moist. When it's cold, frost formation happens only on the mulch, so soil can still breathe while it's freezing outside. The soil is very soft -- so soft, that roots can penetrate into it easily, rapidly.
لەسەرەتادە، دارستانەکە لەوە ناچێت کە گەشە بکات. بەڵام لەڕاستیدا لەژێرەوە گەشەدەکات. لە سێ مانگی سەرەتادا، ڕەگەکان بەقوڵی یەک مەتر پەل دەهاون. ڕەگەکان تۆڕێک دروست دەکەن، کە بەتوندی خاکەکەیان لەخۆ گرتووە. میکرۆب و جۆرەکانی کەڕوو لەناو تۆڕی رەگەکاندا دەژین. هەربۆیە ئەگەر درەختەکە هەندێک ماددەی خۆراکی لەدەوروبەریدا نەبن، ئەوا میکرۆبەکان ماددە خۆراکییەکە پەیدا دەکەن بۆ درەختەکە. هەرکاتێکیش باران ببارێت، بەشێوەیەکی سیحراوی، لە شەووڕۆژێکدا قارچکەکان دەردەکەون. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە خاکەکە لەژێرەوە تۆڕێکی کەڕوویی تەندروستی هەیە.
Initially, the forest doesn't seem like it's growing, but it's growing under the surface. In the first three months, roots reach a depth of one meter. These roots form a mesh, tightly holding the soil. Microbes and fungi live throughout this network of roots. So if some nutrition is not available in the vicinity of a tree, these microbes are going to get the nutrition to the tree. Whenever it rains, magically, mushrooms appear overnight. And this means the soil below has a healthy fungal network.
دوابەدوای ڕەگ داکووتان، دارستانەکە دەست بەدەرکەوتن دەکات لەڕووی دەرەوەیدا. لەگەڵ گەشەسەندنی دارستانەکەدا، بەبەردەوامی ئاوی دەدەین-- هەتاکو دوو سێ ساڵی داهاتوو، دارستانەکە ئاو دەدەین. ئامانجمان ئەوەیە هەموو ئاو و ماددە خۆراکییەکان تەنها بۆ درەختەکان بن، هەربۆیە گژوگیاکان لەسەر زەوییەکە لادەبەین. لەگەڵ گەشەکردنی دارستانەکە، ڕێگە دەگرێت لە تیشکی خۆر. سەرەنجام، دارستانەکە وەها چڕ دەبێت کە چیتر تیشکی خۆر ناگات بە زەوییەکە. گژوگیاکان لە گەشە دەوەستن چونکە ئەوانیش پێویستیان بە تیشکی خۆرە.
Once these roots are established, forest starts growing on the surface. As the forest grows we keep watering it -- for the next two to three years, we water the forest. We want to keep all the water and soil nutrition only for our trees, so we remove the weeds growing on the ground. As this forest grows, it blocks the sunlight. Eventually, the forest becomes so dense that sunlight can't reach the ground anymore. Weeds cannot grow now, because they need sunlight as well.
لەم قۆناغەدا، هەر دڵۆپێک ئاو کە دەکەوێتە سەر زەوی دارستانەکە نابێتەوە بە هەڵم و ناگەڕێتەوە بەرگەهەوا. ئەم دارستانە چڕە هەوا شێدارەکە چڕ دەکاتەوە و شێدارییەکەی ڕادەگرێت. وردە وردە ئاودانی دارستانەکە کەم دەکەینەوە تاوەکو بەتەواوی ڕایدەگرین. تەنانەت بەبێ ئاودانیش، زەوی دارستانەکە بەشێداری دەمێنێتەوە و هەندێ جاریش بە تاریکی. ئێستا، هەر تاقە گەڵایەک بکەوێتە سەر زەوی دارستانەکە، یەکاویەک دەست دەکات بە شیبوونەوە. ئەم بارستە شیبوویەوە دەبێت بە پەیین، کە خۆراکە بۆ دارستانەکە. لەگەڵ گەشەکردنی دارستانەکەدا، گەڵای زیاتر دەکەونە سەر ڕووتەختەکە ئەمەش واتە پەیینی زیاتر بەرهەم دەهێنرێت. خۆراکی زیاتریش واتە دارستانەکە زیاتر گەشە دەکات. ئەم دارستانەش هەتا بێت بەخێرایی گەشە دەکات.
At this stage, every single drop of water that falls into the forest doesn't evaporate back into the atmosphere. This dense forest condenses the moist air and retains its moisture. We gradually reduce and eventually stop watering the forest. And even without watering, the forest floor stays moist and sometimes even dark. Now, when a single leaf falls on this forest floor, it immediately starts decaying. This decayed biomass forms humus, which is food for the forest. As the forest grows, more leaves fall on the surface -- it means more humus is produced, it means more food so the forest can grow still bigger. And this forest keeps growing exponentially.
لەگەڵ پشت بەخۆبەستن، ئەم دارستانانە لە سوڕێکی گەشەسەندندا دەبن بە بەردەوامی کە ڕەنگە هەتاهەتایی بێت. لە دارستانێکی وەها خۆڕسکدا، سەرپەرشتی کردن پێویست نییە. بۆ خۆی ئاهەنگێکی بچوکی جەنگەڵە.
Once established, these forests are going to regenerate themselves again and again -- probably forever. In a natural forest like this, no management is the best management. It's a tiny jungle party.
(پێکەنین)
(Laughter)
ئەم دارستانە بە کۆمەڵ گەشە دەکات. ئەگەر هەمان درەخت هەمان جۆر بە جیا جیا بچێنرانایە، هەرگیز بەم خێراییە گەشەیان نەدەکرد. بەم شێوەیەش دارستانی تەمەن ١٠٠ ساڵ دروست دەکەین تەنها لە ماوەی ١٠ ساڵدا.
This forest grows as a collective. If the same trees -- same species -- would have been planted independently, it wouldn't grow so fast. And this is how we create a 100-year-old forest in just 10 years.
زۆر سوپاس.
Thank you very much.
(چەپڵە ڕێزان)
(Applause)