Why do so many people reach success and then fail? One of the big reasons is, we think success is a one-way street. So we do everything that leads up to success, but then we get there. We figure we've made it, we sit back in our comfort zone, and we actually stop doing everything that made us successful. And it doesn't take long to go downhill. And I can tell you this happens, because it happened to me.
بۆچی زۆرێک لە خەڵکان سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و دواتر شکست دێنن؟ یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان ئەوەیە ئێمە بڕوامان وایە سەرکەوتن شەقامێکی یەک سایدە بۆیە هەموو شتێک دەکەین کە ڕابەریمان دەکات بۆ سەرکەوتن بەڵام دواتر کە گەیشتین بەوە وا دەزانین هەموو شتێکمان کردووە دادەنیشین لە ناو هەمان دۆخی پشووی خۆماندا لە ڕاستیدا هەموو شتێک پشت گوێ دەخەین کە وای لێ کردبوین سەرکەوتوو بین بۆیە شکست هێنانمان زۆر ناخایەنێت من پێتان دەڵێم کە ئەمە ڕوودەدات لەبەرئەوەی بەسەر مندا ڕووی داوە
Reaching success, I worked hard, I pushed myself. But then I stopped, because I figured, "Oh, you know, I made it. I can just sit back and relax."
بۆ گەشتن بە سەرکەوتن، زۆرم ئیش کرد، زۆر خۆم ماندوو کرد بەڵام دواتر وەستاوم لەبەرئەوەی وام زانیوە بە تەواوەتی سەرکەوتنم بەدەست هێناوە دەتوانم ئیتر دانیشم و پشوو بدەم
Reaching success, I always tried to improve and do good work. But then I stopped because I figured, "Hey, I'm good enough. I don't need to improve any more."
هەمیشە هەوڵم داوە باشتربم و کارەکانم بە باشی ئەنجام بدەم بۆ گەشتن بە سەرکەوتن بەڵام پاشان وازم هێناوە لەبەرئەوەی پێموابووە بە پێی پێویست باشم ئیتر پێویست ناکات شتی لەوە باشتر بکەم
Reaching success, I was pretty good at coming up with good ideas. Because I did all these simple things that led to ideas. But then I stopped, because I figured I was this hot-shot guy and I shouldn't have to work at ideas, they should just come like magic. And the only thing that came was creative block. I couldn't come up with any ideas.
هەمیشە بیرۆکەی زۆر باشم بۆ دەهات بۆ گەشتن بە سەرکەوتن لەبەرئەوەی هەموو ئەو شتە سادانەم دەکرد کە ڕابەر بوون بۆ بیرۆکەکان پاشان وازم هێناوە لەبەرئەوەی وام دەزانی من لە کەسە هەرە باشەکانم پێویست ناکات ئیش لەسەر بیرۆکەکان بکەم بەڵکوو یەکسەر بیرۆکەکانم بۆ بیت تەنها شتێک کە دەهاتە ڕێمان دروست بوونی کۆسپ بوو هیچ بیرۆکەیەکم بۆ نەدەهات
Reaching success, I always focused on clients and projects, and ignored the money. Then all this money started pouring in. And I got distracted by it. And suddenly I was on the phone to my stockbroker and my real estate agent, when I should have been talking to my clients.
هەمیشە گرنگیم بە کڕیار و پڕۆژەکان دەدا بۆ گەشتن بە سەرکەوتن پارەمان فەرامۆش دەکرد پاشان ئەو هەموو پارەیە دەڕژا بەسەرمانا بەهۆی ئەوە تووشی سەرسوڕمان بووم لەناکاو پەیوەندیم دەکرد بە سەرپەرشتیاری پشکەکان و سەرپەرشتیاری زەوییەکان لەکاتێکدا کە پێویست بوو قسە لە کڕیارەکانمدا بکەم
And reaching success, I always did what I loved. But then I got into stuff that I didn't love, like management. I am the world's worst manager, but I figured I should be doing it, because I was, after all, the president of the company.
بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن هەمیشە ئەو شتانەم دەکرد کە حەزم لێبوو بەڵام پاشان توشی کۆمەڵێک شت بووم کە حەزم لێ نەبوو وەک بەڕێوەبردن، من خراپترین بەڕیوەبەری جیهانم بەڵام پاشان بۆم دەرکەوت کەدەبێت ئەو ئیشە بکەم چونکە سەرەنجام من بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بووم
Well, soon a black cloud formed over my head and here I was, outwardly very successful, but inwardly very depressed. But I'm a guy; I knew how to fix it. I bought a fast car. (Laughter) It didn't help. I was faster but just as depressed.
لەپڕ هەورێکی ڕەش لەسەر سەرم دروست بوو بارودۆخم بەم شێوەیە بوو لە دەرەوە زۆر سەرکەوتوو بووم بەڵام لە ناخدا زۆر داڕوخاو بووم بەڵام من کوڕێکم کە ئازانم چۆن چارەسەری بکەم سەیارەیەکی خێرام کڕی پێکەنین بەڵام ئەوە یارمەتیدەر نەبوو خێراتر بووم بەڵام هەر داڕووخاو بووم
So I went to my doctor. I said, "Doc, I can buy anything I want. But I'm not happy. I'm depressed. It's true what they say, and I didn't believe it until it happened to me. But money can't buy happiness." He said, "No. But it can buy Prozac." And he put me on anti-depressants. And yeah, the black cloud faded a little bit, but so did all the work, because I was just floating along. I couldn't care less if clients ever called. (Laughter)
چووم بۆ لای دکتۆرەکەم، وتم دکتۆر ئەتوانم هەرشتێک بکڕم کە دەمەوێت، بەڵام خۆشبەخت نیم ، هەست بەخەمۆکی دەکەم ئەوەی وتویانە ڕاستە، تا بەسەر خۆمدا ڕووی نەدا بڕوام نەکرد بەڵام پارە ناتوانێت خۆشبەختی بکڕێت وتی، نەخێر. بەڵام دەتوانێت پڕۆزاک بکڕێت شتێکی دامێ کە لە خەمۆکی بمپارێزێت بەڵێ، هەورە ڕەشەکە کەمێک لەسەر سەرم لاچوو هەروەها هەموو کارەکانیش لەبەرئەوە بوو کە من بەتەنیا کارم دەکرد. زۆر کەم گرنگیم بەوە دەدا کە ئایا کڕیارەکان پەیوەندی دەکەن یان نا پێکەنین
And clients didn't call. (Laughter) Because they could see I was no longer serving them, I was only serving myself. So they took their money and their projects to others who would serve them better.
کڕیارەکانیش پەیوەندییان نەکرد پێکەنین لەبەرئەوەی ئەوان دەیان زانی کە چی تر من خزمەتیان ناکەم من تەنها خزمەتی خۆم دەکرد لەبەرئەوە پارەکەیان و پرۆژەکانیان وەرگرتەوە و دایان بە کەسانێک کە باشتر خزمەتیان بکات
Well, it didn't take long for business to drop like a rock. My partner and I, Thom, we had to let all our employees go. It was down to just the two of us, and we were about to go under. And that was great. Because with no employees, there was nobody for me to manage.
لە ڕاستیدا، بازرگانیەکەم زۆری نەخایاند کە وەک بەرد تێکشکا من و هاوبەشەکەم تۆم، پێویست بوو بە هەموو کارمەندەکان بڵێین واز بهێنن تەنها هەردوکمان ماینەوە و تا دەهات ئیشەکەمان شکستی دەهێنا ئەمەش شتێکی زۆر باش بوو لەبەرئەوەی بەبێ کارمەند، پێویست بە کەس ناکات بۆ بەڕێوەبردن
So I went back to doing the projects I loved. I had fun again, I worked harder and, to cut a long story short, did all the things that took me back up to success. But it wasn't a quick trip. It took seven years.
بۆیە گەڕامەوە بۆ سەر ئەو پڕۆژانەی کە حەزم لێی بوو بۆ جارێکی تر خۆشحاڵ بوومەوە و بە باشی کارم دەکرد، تا بە کورتی بیبڕمەوە هەموو شتێکم کرد کە وای لێ کردمەوە سەرکەوتوو بم بەڵام گەشتێکی خێرا نەبوو ٧ ساڵی خایاند
But in the end, business grew bigger than ever. And when I went back to following these eight principles, the black cloud over my head disappeared altogether. And I woke up one day and I said, "I don't need Prozac anymore." And I threw it away and haven't needed it since.
بەڵام لە کۆتایدا بازرگانییەکەم لە هەموو کاتێک گەورە تر بوو وە کاتێک گەڕامەوە و دوایی ئەم هەشت ڕێسایە کەوتم هەورە ڕەشەکەی بەسەر سەرمەوە بوو دیار نەماو ون بوو ڕۆژێک لەخەو هەستام و وتم چیتر پێویستم بە پڕۆزاک نییە لەوکاتەوە فڕێم داوە و پێویستم پێی نەبووە
I learned that success isn't a one-way street. It doesn't look like this; it really looks more like this. It's a continuous journey. And if we want to avoid "success-to-failure-syndrome," we just keep following these eight principles, because that is not only how we achieve success, it's how we sustain it. So here is to your continued success. Thank you very much. (Applause)
فێر بووم کەگەیشتن بە سەرکەوتن جادەیەکی یەک ساید نییە بەم شێوەیە نەبوو، لە ڕاستیدا بەم شێوەیە بوو گەشتێکی بەردەوامە ئەگەر بمانەوێت خۆمان دووربخەینەوە لە نەخۆشی سەرکەوتن بەرەو کەوتن تەنها پێویستە لەسەرمان دوای ئەم هەشت یاسایە بکەوین لەبەرئەوەی تەنها ئەوەمان پێ ناڵێت چۆن سەرکەوتن بەدەست دەهێنین بەڵکو چۆن ئەو سەرکەوتنە دەهێڵینەوە کەواتە بەردەوام بونت لە سەرکەوتندا بەم شێوەیە بوو زۆر سوپاس چەپڵە