Hi, I'm Refik. I'm a media artist. I use data as a pigment and paint with a thinking brush that is assisted by artificial intelligence. Using architectural spaces as canvases, I collaborate with machines to make buildings dream and hallucinate. You may be wondering, what does all this mean? So let me please take you into my work and my world.
سڵاو، من ڕێفیکم. من هونەرمەندی میدیام. زانیاری وەکو ڕەنگدانە و بۆیە کردن لەگەڵ فڵچەی بیرکردناوە بەکار دەهێنم کە لە لایەن زیرەکی دەستکردەوە پاڵپشتی دەکرێت. بەبەکارهێنانی بۆشاییە تەلارسازییەکانی وەک تابلۆ ڕۆنییەکان، ئامێرەکان بەکاردێنم تا وا لە باڵاخانەکان بکەم خەون و خەیاڵ بکەن. لەوانەیە بپرسیت، هەموو ئەوانە واتایان چییە؟ کەواتە با بتانبەم بۆ ناو کار و جیهانەکەم.
I witnessed the power of imagination when I was eight years old, as a child growing up in Istanbul. One day, my mom brought home a videocassette of the science-fiction movie "Blade Runner." I clearly remember being mesmerized by the stunning architectural vision of the future of Los Angeles, a place that I had never seen before. That vision became a kind of a staple of my daydreams.
کاتێک هەشت ساڵان بووم هێزی وێناکردنم بینیووە، بە منداڵی لە ئەستەمبوڵ گەورە بووم. ڕۆژێکیان دایکم کاسێتێکی ڤیدیۆی هێنایە ماڵەوە کە فیلمی خەیاڵی-زانستی بووBlade Runner. بەڕوونی بیرمە کە تەواو سەرسام ببووم بەبینینی ئەم تەلارسازییە سەرنجڕاکێشەی داهاتووی لۆس ئەنجلۆس، شوێنێک کە هەرگیز پێشتر نەمبینی بوو ئەم دیمەنە بوو بە پێکهاتەیەکی سەرەکی خەونەکانم.
When I arrived in LA in 2012 for a graduate program in Design Media Arts, I rented a car and drove downtown to see that wonderful world of the near future. I remember a specific line that kept playing over and over in my head: the scene when the android Rachael realizes that her memories are actually not hers, and when Deckard tells her they are someone else's memories. Since that moment, one of my inspirations has been this question. What can a machine do with someone else's memories? Or, to say that in another way, what does it mean to be an AI in the 21st century?
کاتێک گەیشتمە لۆس ئەنجلۆس لە ساڵی 2012 دا بۆ بەرنامەی خوێندن لە ناوەندی شێوەکاری هونەرەکان، ئۆتۆمبێلێکم بەکرێ گرت و بەناو جەرگەی شاردا گەڕام بۆ ئەوەی ئەو جیهانە سەرنجڕاکێشە ببینم لە داهاتویەکی نزیکدا. دێڕێکی دیاریکراوم لە بیرە کە بەردەوام و بەردەوام لە مێشکمدا لێدەدرێتەوە: ئەو دیمەنەی کاتێک ڕاچێلی ڕۆبۆت بەوە دەزانێت کە یادگەکانی لە ڕاستیدا ئی خۆی نین، و کاتێک دیکارد پێی دەڵێت کە ئەمانە یادگەی کەسێکی ترن. لەم ساتەوە، یەکێک لە ئیلهامەکانم بوو بەم پرسیارە ئامێر دەتوانێت چی لە یادگەی کەسێکی تر بکات؟ یان بەجۆرێکی تر بیڵێین، بوون بە زیرەکی دەستکرد بەواتای چی دێت لە سەدەی 21دا؟
Any android or AI machine is only intelligent as long as we collaborate with it. It can construct things that human intelligence intends to produce but does not have the capacity to do so. Think about your activities and social networks, for example. They get smarter the more you interact with them. If machines can learn or process memories, can they also dream? Hallucinate? Involuntarily remember, or make connections between multiple people's dreams? Does being an AI in the 21st century simply mean not forgetting anything? And, if so, isn't it the most revolutionary thing that we have experienced in our centuries-long effort to capture history across media? In other words, how far have we come since Ridley Scott's "Blade Runner"?
هەر ئامێرێکی ئەندرۆید یان زیرەکی دەستکرد تەنها تا ئەو کاتە زیرەکە کە کاری لەگەڵدا دەکەیت دەتوانێت شتانێک درووست بکات کە زیرەکی مرۆڤ ویستی لەسەرە بەرهەمی بێنێت بەڵام توانای کردنی نییە. بۆ نموونە، بیر لە چالاکییەکانت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت بکەوە تا زیاتر کاریان لەگەڵدا بکەیت زیرەکتر دەبن. ئەگەر ئامێرەکان توانای فێربوونیان هەبێت یان یادگەکان بەکردار بکەن، ئایا دەتوانن خەونیش ببینن؟ خەیاڵ بکەن؟ لە خۆیانەوە بیریان بێتەوە، یان پەیوەندی درووست بکەن لە نێوان خەونی کۆمەڵە خەڵکێک؟ 21 ئایا بوون بە زیرەکی دەستکرد لە سەدەی دا بە واتای ئەوە دێت هیچ لەبیر نەکەین؟ و ئەگەر وابێت، ئایا شۆڕشگێڕترین شت نییە کە ئەزموونمان کردووە لە هەوڵە بەردەوامە سەدە خەایەنەکانمان بۆ زاڵبوون بەسەر مێژوودا بەناو میدیادا؟ بەجۆرێکی تر، تا کوێ هاتووین لە فیلمی ی ڕیدلی سکۆتەوە؟"Blade Runner"
So I established my studio in 2014 and invited architects, computer and data scientists, neuroscientists, musicians and even storytellers to join me in realizing my dreams. Can data become a pigment? This was the very first question we asked when starting our journey to embed media arts into architecture, to collide virtual and physical worlds. So we began to imagine what I would call the poetics of data.
جا لەبەرئەوە ستۆدیۆکەم لە ساڵی 2014دا دامەزراند و ئەندازیارانی تەلارسازی زانستی کۆمپیتەر و زانیارییەکان، زانایانی دەمار، میوزیک ژەنان و تەنانەت حیکایەتخوانەکانیشم بانگێشت کرد بۆ ئەوەی بێنەپاڵم لە بەدیهێنانی خەونەکانم. ئایە دەکرێت زانیاری ببێت بە ڕەنگدانە؟ ئەوە یەکەم پرسیاربوو کە پرسیمان لە کاتی دەستپێکردن بە گەشتەکەمان بۆ چەسپاندنی هونەری میدیا لە تەلارسازیدا، بۆ بەیەکەوەبەستنی جیهانی خەیاڵ و بەرجەستە. جا لەبەرئەوە دەستمانکرد بە وێناکردنی ئەوەی کە من پێیدەڵێم زانیارییەکانی هۆنراوەیی.
One of our first projects, "Virtual Depictions," was a public data sculpture piece commissioned by the city of San Francisco. The work invites the audience to be part of a spectacular aesthetic experience in a living urban space by depicting a fluid network of connections of the city itself. It also stands as a reminder of how invisible data from our everyday lives, like the Twitter feeds that are represented here, can be made visible and transformed into sensory knowledge that can be experienced collectively.
،یەکێک لە پڕۆژە سەرەتاییەکانمان “،پیشاندانی گریمانەیی" پارچە زانیارییەکی پەیکەرسازی گشتی بوو کە لە لایەن شاری سان فڕانسیسکۆوە ڕێگەی پێدراوە. کارەکە بانگێشتی بینەران دەکات بۆ ئەوەی ببن بەبەشێک لە ئەزموونێکی جوانی سەرنج ڕاکێش لە مەودایەکی شارنشینی زیندوو لە ڕێگەی وێنەی تۆڕ و گەیاندن پەیوەست بەو شارۆچکەیە خۆی بۆ بەبیرهێنانەوەیەکیشە لەوەی چۆن زانیارییە نادیارەکانی ژیانی ،ڕۆژانەمان وەک بوارەکانی تویتەر ،کە لێرەدا دەخرێنەڕوو دەکرێت وایان لێبکرێت ببینرێن و بگۆڕدرێن بۆ زانیارییەکی هەستەوەری کە دەکرێ ئەزموون بکرێت بە شێوەیەکی گشتی.
In fact, data can only become knowledge when it's experienced, and what is knowledge and experience can take many forms. When exploring such connections through the vast potential of machine intelligence, we also pondered the connection between human senses and the machines' capacity for simulating nature.
لە ڕاستیدا، زانیاری تەنها کاتێک دەبێت بە زانیاری کە ئەزموون بکرێت، و زانیاری و ئەزموون دەتوانن چەندین شێوە بگۆڕن. لە کاتی گەڕان بەدوای ئەو پەیوەندیانە بەناو شاراوەییەکی مەزنی ئامێری زیرەکدا، بیرمان لە پەیوەندی نێوان هەستەکانی مرۆڤیش کردۆتەوە و توانای ئامێر لە هاوشێوەکردنی سرووشت.
These inquiries began while working on wind-data paintings. They took the shape of visualized poems based on hidden data sets that we collected from wind sensors. We then used generative algorithms to transform wind speed, gust and direction into an ethereal data pigment. The result was a meditative yet speculative experience. This kinetic data sculpture, titled "Bosphorus," was a similar attempt to question our capacity to reimagine natural occurrences. Using high-frequency radar collections of the Marmara Sea, we collected sea-surface data and projected its dynamic movement with machine intelligence. We create a sense of immersion in a calm yet constantly changing synthetic sea view.
ئەم پرسیارانە دەستیان پێکرد لە کاتی کارکردن لەسەر کێشانی زانیاری با. شێوەی هۆنراوە بینراوەکانیان هێنا لەسەر بنەمای کۆمەڵە زانیارییەکی شاراوە کە لە هەستەکانی باوە کۆمانکردوونەتەوە. دواتر ئەلگۆریزمە بەدیهێنەرەکانمان بەکارهێنا بۆ گۆڕینی خێرایی با و گەردەلول و ئاڕاستە بۆ زانیارییەکی ڕەنگدانەی نەرم و ڕوناکی خەیاڵی. دوای ئەزموونە خەمڵێنراوەکە دەرئەنجامەکە هیوابەخشە. ئەم داتا پەیکەرتاشییە جوڵەییە، بوو "Bosphoruse" کە بەناوی، هەوڵێکی هاوشێوە بوو لە پرسیارکردن لە توانای خۆمان لە گەڕاندنەوەی وێناکردنی ڕووداوە سرووشتییەکان. بەکارهێنانی کۆمەڵە ڕاداری لەرە لەر بەرز لە دەریای مەڕمەڕا، داتاکانی ڕووی دەریامان کۆکردەوە و لەگەڵ ئامێری زیرەکدا جوڵە بەردەوامەکانیمان هەژمار کرد. هەستی نقووم بوون درووست دەکەین لە دیمەنی دەریایەکی دەستکردی ئارام و نەگۆڕ.
Seeing with the brain is often called imagination, and, for me, imagining architecture goes beyond just glass, metal or concrete, instead experimenting with the furthermost possibilities of immersion and ways of augmenting our perception in built environments.
بینین بە مێشک بەزۆری پێیدەوترێ خەیاڵ، و، بۆ من، وێناکردنی تەلارسازی دەچێتە ئەودیوی شوشە یان کانزا یان کۆنکریت بەتەنها، لەجیاتی ئەزموونەکانی ئەوپەڕی ئەگەرە دوورەکانی نقووم بوون و ڕێگەی بەهێزکردنی تێڕوانینمانە لە بنیاتنانی ژینگەکاندا.
Research in artificial intelligence is growing every day, leaving us with the feeling of being plugged into a system that is bigger and more knowledgeable than ourselves.
توێژینەوە لەبارەی زیرەکی دەستکرد هەموو ڕۆژێک لە زیادبووندایە، هەستێکمان بۆ بەجێدێڵێت لە پێوەبەستنمان بە ڕژێمێک گەورەتر و پڕ زانیاریترە لەچاو ئەوەی خۆمان.
In 2017, we discovered an open-source library of cultural documents in Istanbul and began working on "Archive Dreaming," one of the first AI-driven public installations in the world, an AI exploring approximately 1.7 million documents that span 270 years. One of our inspirations during this process was a short story called "The Library of Babel" by the Argentine writer Jorge Luis Borges. In the story, the author conceives a universe in the form of a vast library containing all possible 410-page books of a certain format and character set. Through this inspiring image, we imagine a way to physically explore the vast archives of knowledge in the age of machine intelligence. The resulting work, as you can see, was a user-driven immersive space. "Archive Dreaming" profoundly transformed the experience of a library in the age of machine intelligence.
لە 2017دا، کتێبخانەیەکی سەرچاوە کراوەی بەڵگەنامەی کلتوریمان دۆزیەوە لە ئەستەمبوڵ و دەستمانکرد بەکارکردن لە ،“Archive Dreaming" یەکێک لە دامەزراوە گشتییەکانی کە پشت دەبەستێ بە زیرکی دەستکرد لە جیهاندا، زیرکی دەستکرد لە نزیکی 1.7 ملیۆن بەڵگە دەکۆڵێتەوە کە 270 ساڵ دەخایەنێت. یەکێک لە بیروڕاکانمان لە ماوەی ئەو بەکردارکردنەدا چیرۆکێکی کورت بوو بەناوی “کتێبخانەی بابل" لە لایەن نووسەری ئەرجەنتینی جۆرج لویس بۆرجس. لە چیرۆکەکەدا، نووسەر جیهان وێنادەکات لە شێوەی کتێبخانەیەکی گەورە هەموو پەرتووکە 410 لاپەڕەییەکانی شێوازێکی دیاریکراوە و کۆمەڵە پیتێک لەخۆدەگرێت. لە ڕێی ئەم وێنە سروشوەرگرتنەوە، ئێمە وێنای ڕێگەیەک دەکەین بۆ ئەوەی بەرجەستەییانە ئەرشیفە مەزنەکانی زانیاری لە سەردەمی ئامێری زیرەکدا بدۆزینەوە. دەرئەنجامی کارەکە، وەک ئەوەی دەیبینن، نقوومبوونی بەکارهێنەرێکی جوڵەکی ناو بۆشایی بوو. "Archive Dreaming"ئەزموونی کتێبخانەی بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕاوە لە سەردەمی ئامێری زیرەکدا.
"Machine Hallucination" is an exploration of time and space experienced through New York City's public photographic archives. For this one-of-a-kind immersive project, we deployed machine-learning algorithms to find and process over 100 million photographs of the city. We designed an innovative narrative system to use artificial intelligence to predict or to hallucinate new images, allowing the viewer to step into a dreamlike fusion of past and future New York.
خەیاڵکردنی ئامێر" گەڕانە بەدوای" کات و شوێندا کە لە وێنەی گرافیکی ئەرشیفە گشتییەکانی شاری نیۆڕک ئەزمونکراوە. بۆ یەکێک لەم جۆری پڕۆژە نقوومبوونانە، ئەڵگۆریزمکانی فێرکاری ئامێرمان بڵاوکردەوە بۆئەوەی 100 ملیۆن وێنەی گرافیکی شارەکە ببدۆزینەوە و کاری لەسەربکەین. سیستەمێکی نوێخوازی گێڕانەوەییمان نەخشاند بۆئەوەی زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنین بۆ پێشبینیکردن یان وێناکردنی وێنەی نوێ، ڕێپێدانی بینەران بۆ هەنگاونان بەرەو یەکگرتنی ڕابردوو و داهاتووی نیۆڕک لەشێوەی خەون.
As our projects delve deeper into remembering and transmitting knowledge, we thought more about how memories were not static recollections but ever-changing interpretations of past events. We pondered how machines could simulate unconscious and subconscious events, such as dreaming, remembering and hallucinating. Thus, we created "Melting Memories" to visualize the moment of remembering.
هەر وەک پڕۆژەکانمان قوڵتر دەبن لە بیرکەوتنەوە و گواستنەوەی زانیاری، زیاتر بیرمان لەوە کردەوە کە چۆن یادگەکانمان بیرهاتنەوەیەکی جێگیر نین بەڵکو لێکدانەوەی بەردەوام گۆڕاوی ڕوداوەکانی ڕابردوون بیرمان لەوە کردۆتەوە کە چۆن ئامێرەکان دەتوانن ڕووداوە هەست و نەستییەکان هاوشێوەبکەن، هەر وەک بینین و بیرهاتنەوە و خەیاڵکردن. "وە بەم جۆرە "توانەوەی یادگەکانمان بەرهەمهێنا بۆ هێنانە پێشچاوی ساتی بیرهاتنەوە.
The inspiration came from a tragic event, when I found out that my uncle was diagnosed with Alzheimer's. At that time, all I could think about was to find a way to celebrate how and what we remember when we are still able to do so. I began to think of memories not as disappearing but as melting or changing shape. With the help of machine intelligence, we worked with the scientists at the Neuroscape Laboratory at the University of California, who showed us how to understand brain signals as memories are made. Although my own uncle was losing the ability to process memories, the artwork generated by EEG data explored the materiality of remembering and stood as a tribute to what my uncle had lost.
ئەم سرووشە لە ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە هاتووە، کاتێک بۆمدەرکەوت کە مامم تووشێ نەخۆشی ئەلزەهایمەر بووە. لەو کاتەدا، ئەوەی بیرم لێیدەکردەوە دۆزینەوەی ڕێگایەک بوو بۆ ئاهەنگگێڕان لەوەی چۆن بیردەکەینەوەو بیر لەچی دەکەینەوە کاتێک کە هێشتاش دەتوانین ئەوە بکەین. دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوەی کە یادگەکان ون نابن بەڵکو دەتوێنەوە یان شێوەیان دەگۆڕێت. بەهاوکاری ئامێری زیرەک" کارمان لەگەڵ زانایانی تاقیگەی نیورۆسکەیپ کرد لە زانکۆی کالیفۆڕنیا، کە پیشانیداین چۆن لە ئاماژەکانی مێشک تێبگەین کاتێک یادگەکان درووست دەبن. هەرچەندە مامم توانای بەکردارکردنی یادگەکانی لەدەستدابوو، کارە هونەرییەکە لە لایەن دەستدەکەوێت EEGزانیاری گرینگی بیرهاتنەوەی دۆزیەوە وە وەک ستایشێک دەمێنێتەوە لەوەی کە مامم لەدەستیداوە.
Almost nothing about contemporary LA matched my childhood expectation of the city, with the exception of one amazing building: the Walt Disney Concert Hall, designed by Frank Gehry, one of my all-time heroes. In 2018, I had a call from the LA Philharmonic who was looking for an installation to help mark the celebrated symphony's hundred-year anniversary. For this, we decided to ask the question, "Can a building learn? Can it dream?" To answer this question, we decided to collect everything recorded in the archives of the LA Phil and WDCH. To be precise, 77 terabytes of digitally archived memories. By using machine intelligence, the entire archive, going back 100 years, became projections on the building's skin, 42 projectors to achieve this futuristic public experience in the heart of Los Angeles, getting one step closer to the LA of "Blade Runner." If ever a building could dream, it was in this moment.
تا ئێستا هیچ شتێک دەربارەی ئێستای لۆس ئەنجلۆس یەکی نەگرتۆتەوە لەگەڵ پێشبینی منداڵیم لە شارەکە جگە لە یەک بینای سەرسوڕهێنەر: هۆڵی کۆنسێرتی واڵت دیزنی کە لە لایەن فرانک جێریەوە نەخشێنراوە، یەکێکە لە پاڵەوانە هەمیشەییەکانم. لە 2018دا، پەیوەندییەکم پێوەکرا لە لایەن فیلانهۆرمۆنیکای لۆس ئەنجلۆس کە بە دوای دامەزراوێکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی یارمەتیدا لە ئاهەنگی یادی سەد ساڵەی سیمفۆنی بەناوبانگ بۆ ئەمە، بڕیارماندا ئەو پرسیارە بکەین، "ئایە دەکرێ بینا فێر ببێت؟ خەون ببینێت؟" بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، بڕیارماندا هەموو تۆمارکراوێکی ئارشیفەکانی کۆبکەینەوەWDCH مۆسیقای لۆس ئەنجلۆس و ورد و دەقیق بین، 77 تێرابایتی یادگە ژمارەییە ئەرشیفکراوەکان. بە بەکارهێنانی ئامێری زیرەک، تەواوی ئەرشیفەکە دەگەڕێتەوە بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا، بوون بە خستنەڕووی وێنە لەسەر ڕووی بیناکە، خستنەڕووی 42 وێنە بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئەزموونە گشتییە ئایندەخوازە، لەناو جەرگەی لۆس ئەنجلۆسدا، یەک هەنگاو نزیکتر بوونەوە لە ی لۆس ئەنجلۆس"Blade Runner“. ئەگەر تا ئێستا بینایەک توانیبێتی خەون ببینێت، ئەوا لەم ساتەدابووە.
Now, I am inviting you to one last journey into the mind of a machine. Right now, we are fully immersed in the data universe of every single curated TED Talk from the past 30 years. That means this data set includes 7,705 talks from the TED stage. Those talks have been translated into 7.4 million seconds, and each second is represented here in this data universe. Every image that you are seeing in here represents unique moments from those talks. By using machine intelligence, we processed a total of 487,000 sentences into 330 unique clusters of topics like nature, global emissions, extinction, race issues, computation, trust, emotions, water and refugees. These clusters are then connected to each other by an algorithm, [that] generated 113 million line segments, which reveal new conceptual relationships. Wouldn't it be amazing to be able to remember all the questions that have ever been asked on the stage?
ئێستا، من بانگێشتتان دەکەم بۆ دواین گەشت بەرەو مێشکی ئامێر. هەر ئێستا، ئێمە تەواو نقووم بووین لە جیهانی زانیاریدا TED لە هەموو گەورەکانی گفتوگۆی لە 30 ساڵی ڕابردوودا. کە بەواتای ئەوەدێت ئەم کۆمەڵەیە 7,705 TED گفتوگۆ لەخۆدەگرێ لەسەر شانۆی ئەم گفتوگۆیانە وەرگێڕدراون بۆ 7.4 ملیۆن چرکە، وە هەر چرکەیەک لێرە پێشکەش کراوە لەم جیهانی زانیارییە. هەر وێنەیەکی کە لێرە دەیبینن ساتێکی بێهاوتای ئەم گفتوگۆیانە دەخاتەڕوو. بە بەکارهێنانی ئامێری زیرەک، کۆی گشتی 487 هەزار ڕستەمان بەکردارکردووە بۆ 330 کۆمەڵەی سەربەخۆی بابەتەکانی وەک سرووشت، گەرمبوونی جیهان، لەناوچوون، کێشەکانی ڕەگەز، لێکدانەوە، باوەڕ، هەست و سۆز، ئاو و پەنابەران. ئەم دەستانە دواتر بە یەکترەوە دەبەسترێنەوە بە ئەڵگۆریزمێک، کە 113 ملیۆن هێڵی پارچە پارچە بەدیدەهێنێت، پەیوەندییە چەمکییە تازەکان دەخاتەڕوو. ئایە سەرسوڕهێنەر نەدەبوو کە بتوانرێت هەموو پرسیارەکان بیربهێنرێنەوە کە تاوەکو ئێستا لەم ستەیجەدا پرسراون؟
Here I am, inside the mind of countless great thinkers, as well as a machine, interacting with various feelings attributed to learning, remembering, questioning and imagining all at the same time, expanding the power of the mind.
ئەوە منم، لەناو مێشکی نایەبە بێشومارەکان، هەروەها ئامێرێک، کارلێک لەگەڵ جۆرەها هەست دەکات کە دراوەتە پاڵ فێربوون، بیرهاتنەوە و پرسیارکردن و وێناکردن هەمووی لەیەک کاتدا، هێزی مێشک فراوان دەکات.
For me, being right here is indeed what it means to be an AI in the 21st century. It is in our hands, humans, to train this mind to learn and remember what we can only dream of.
بۆ من، بوونم لێرە لە ئێستادا بەدڵنیایەوە بەواتای بوون بە زیرەکی دەست کرد دێت لە سەدەی 21 دا. لەدەستی خۆمان دایە، مرۆڤەکان، بۆ ئەوەی ڕاهێنان بەم مێشکە بکەین بۆئەوەی فێربێت و بیریبێتەوە کە ئێمە تەنها خەون بە چییەوە دەبینین.
Thank you.
سوپاس.