Food is design. It is design when you compose plates, but it is amazing, even better and most delightful design when it's about the units.
دیزاینی خۆراک گرنگە کاتێک پاستا ئامادە دەکەیت، دیزاینی دەکەیت، بەڵام کاتێک دیزاینی یەکە دەکەیت، جوانتر و نایابترە.
[Small thing.]
[شتی بچووک]
[Big idea.]
[بیرۆکەی گەورە]
"Pasta" comes from Latin, and it means "paste." It's about putting together water and some powder, so that you can actually shape it. There are cultures in the world that use rice powder, others use soy powder. In Italy, we tend to use durum wheat.
وشەی پاستا وشەیەکی لاتینییە، واتایی ھەویرە. واتا تێکەڵ کردنی ھەویر و ئاو، و دەتوانیت شێوەی پێ ببەخشیت. لە ھەندێک کەلتوری جیھانی تۆزی برنج بەکار دێت، کەلتوریتر تۆزی سۆیا بەکاردەھێنن. لە ئیتاڵیا، گەنمی دورەم بەکار دەھێنین.
Pasta existed for centuries, but it really blossomed during the Renaissance. And it's only later on in the 17th century that it became more mass produced.
چەندین سەدەیە پاستا ھەیە، بەڵام لە سەردەمی رینەیسانس دەبوژێتەوە. لە دوای سەدەی حەڤدەھەمدا بەشێوەیەکی فراوان بەرھەم دێت.
Whenever you design an object of any kind, you think of how you want it to perform. So think about the same for pasta. Do you want it to be ribbed or you want it to be smooth? The ribbed ones absorb the sauce better. Do you want them to be round or do you want them to be square? They have a different feel on the palate. Everything is for a reason.
کاتێک ھەر شێوەیەک دەبەخشیتە شتێک، تۆ شێوەیە بەکارھێنانی پێ دەبەخشیت. ھەمان شت لەسەر پاستا جێبەجێ دەبێت. ئایا دەتەوێت پان بێت یان حەز دەکەی نەرم بێت؟ پاستایی پان، سۆس باشتر ھەڵدەمژێت. حەز دەکەی خڕ بێت یان حەز دەکەیت چوارگۆشە بێت؟ ھەستی جیاواز لەسەر دەوریە دەبەخشن. ھەموو شتێک ھۆکارێکی ھەیە.
In the amazing taxonomy of the pasta species, there are many different ways to divide it, but one of the basic divisions is between fresh pasta and dry pasta. Dry pasta is always durum wheat flour and water. Fresh pasta could be either that or it could be flour and eggs. Just think of having a dough that you can shape in any way you want. I mean, really, wouldn't you go crazy?
سەبارەت بە پۆلین کردنی سەرسورھێنەری پاستا، چەندین ڕێگە بۆ دابەش کردنی پاستا ھەیە، بەڵام دابەش کردنێکی بنچینەیی بریتییە لە پاستای فرێش و وشک. پاستای وشک لە ئاردی گەنمی دورام و ئاو پێک دێت. پاستایی فرێش لەوایە ھەمان شت بێت یان ھێلکەیشی تێدا بێت. بیر لە بوونی ھەویر بکەوە، دەتوانیت ھەر شێوەیەکی پێ ببەخشیت کە دەتەوێت. پێم وایە، توخوا ئەمە شێتانە نییە؟
So fresh and dry, but then, there's also long and short. And then within those families, there's even more diversity. Let's talk about some really classical types of short pasta.
جگە لە فرێش و وشک، پاستای درێژ و کورتیش ھەیە. لە نێو خێزانەکان، جۆری جیاوازتریش ھەیە. با باسی جۆرە باوەکانی پاستا بکەین.
Penne -- we all know them, right? They are cut at a slanted angle, perfect to pick up some of the sauce.
پێنی، ھەموومان پێی ئاشناین. بە گۆشەیی لار دەبڕدرێن، شێوەکەی بۆ ھەڵگرتنی سۆس نایابە.
"Farfalle" means "butterflies," or how do you call it here, bow ties, because they are, like, pinched in the middle.
فارفێلێ، واتا پەپولە، لێرە بەم شێوەیە ناونراوە، شێوەی پەپولەی ھەیە چونکە لە ناوەڕاستە بەیەکەوە بەستراوەتەوە.
"Orecchiette" means "little ears," and they're typical from Puglia, and they are delicious.
ئۆرکیتی، واتا گوێچکەی بچووک، لە ناوچەی پۆلیا بەرھەم دێت و زۆر بە تامە.
And "conquilla," shells, and of course, they look like shells. They are ribbed, so they scoop up the sauce on the outside and they are smooth on the inside.
کۆنکیلا، واتا ھێلکە شەیتانۆکە، شێوەی ھاو شێوەی ئەم بوونەوەرەیە. لوول و پێچە و سۆس دەوروبەری کۆ دەکاتەوە لە ناوەراستیش نەرمە.
Pasta is definitely gorgeous, but the form also is about how it touches the palate, how it touches the tongue, so it's never just about giving it a shape. When you hone one object across centuries, standards become really, really high.
پاستا قشتە، بەڵام شێوەی پاستا پەیوەستە بە شێوەی بەریەکەوتنی لەگەڵ قاپ، چۆنیەتی بەریەک کەوتنی زمان، بۆیە شێوەی پاستا شتێکی بێ بەھا نییە. کاتێک بۆ ماوەی چەند سەدەیەک پڕۆژەیەک پەرە پێدەدەیت، پێوەرەکان زۆر زۆر بەرز دەبن.
Many so-called great designers failed miserably, because they tried to impose a shape onto pasta. The great Philippe Starck tried mandala. Some parts of it, the walls, were very thick, and the others were thinner, so when you would boil the pasta, some of it would be completely mushy while part of it was too crunchy and uncooked. So really wrong, but they were not women from Bologna, they were not chefs from Naples, they were not centuries of families of grandmothers that were trying to improve on the thinness of the walls of the pasta.
زۆرێک لە دیزاینەرەکان شکستیان ھێناوە، چونکە ویستویانە شێوەیەک بەسەر پاستا بسەپێنن. فلیپ ستارک شێوەی ماندالای بەکار ھێنا. چەند بەشێکی، دیوارەکانی، زۆر ئەستور بوو بەشەکانیتری تەنک بوو، بۆیە، کاتێک پاستاکە دەکوڵێنیت، چەند بەشێکی بە تەواوەت دەخوسێت، بەشەکانیتریش ناکوڵێن و ڕەقن. ھەڵەیەکی گەورە بوو، چونکە ژنێکی بۆڵۆنیا، یان شێفێکی ناپولی نییە، بەڵکو خێزانێکی دوور و درێژی داپیرەکان بوون کە ھەوڵی تەنک کردنی دیوارەکانی یەکەکانی پاستایان داوە.
There's no way to trace pasta back to one designer, one inventor, and that's the beauty of it. It belongs to the people. And if you think about it, this simple mixture of a carbohydrate and water becomes the scaffold for a whole culture to be built.
بۆیە، ئەستەمە یەکەم دیزاینەری پاستا بدۆزینەوە، یان کێ داھێنەری پاستایە، ئەمەش جوانی پاستایە. موڵکی خەڵکە. ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە، ئەم تێکەڵە کاربۆھێدرات و ئاوە دەبێتە ئەسکەلەی بنیاتنانی تەواوی کەلتورێک.