In India, we have these huge families. I bet a lot of you all must have heard about it. Which means that there are a lot of family events. So as a child, my parents used to drag me to these family events.
لە هیندستان، ئێمە خێزانی گەورەمان زۆرە. گرەو دەکەم هەمووتان گوێبیستی ئەمە بووبن. بەو مانایەی لەوێ بۆنەی خێزانی زۆرمان هەیە. بۆیە وەک منداڵێک، خێزانەکەم بە زۆر منیان بۆ ئەم بۆنە خێزانییانە دەبرد.
But the one thing that I always looked forward to was playing around with my cousins. And there was always this one uncle who used to be there, always ready, jumping around with us, having games for us, making us kids have the time of our lives. This man was extremely successful: he was confident and powerful. But then I saw this hale and hearty person deteriorate in health. He was diagnosed with Parkinson's.
بەڵام تەنها شت کە من هەمیشە بە دوای دەگەڕام یاری کردن بوو لەگەڵ ئامۆزاکان. مامێکم هەبوو هەمیشە لەو شوێنە ئامادە بوو هەمووکات ئامادە بوو، لەگەڵمان بازدانێی دەکرد، یاری لەگەڵ دەکردین، وای لێ کردبووین ئێمە وەک منداڵەکان خۆشترین کات بەسەر ببەین. ئەم پیاوە زۆر سەرکەوتوو بوو: پیاوێکی بەهێز و باوەڕ بەخۆ بوو. پاشان دەمدی تەندروستی ئەم پیاوە لەش ساغ و تەندروست باشە بەرەو خراپی دەچوو. نەخۆشیەکەی بە پارکنسن (لەرزۆکی) دیار کرا.
Parkinson's is a disease that causes degeneration of the nervous system, which means that this person who used to be independent suddenly finds tasks like drinking coffee, because of tremors, much more difficult. My uncle started using a walker to walk, and to take a turn, he literally had to take one step at a time, like this, and it took forever. So this person, who used to be the center of attention in every family gathering, was suddenly hiding behind people. He was hiding from the pitiful look in people's eyes.
پارکنسن نەخۆشییەکە بەهۆی تێکچوونی کۆئەندامی دەماری دەبێت، بە واتایەکی تر ئەم کەسە وا ڕاهاتبوو باوەڕی تەواوی بە خۆی هەبێت بەهۆی لەرزۆکی، لەپڕ خواردنەوەی قاوەیەکی زۆر بەلایەوە زەحمەت ببوو. مامم عارەبانەی ڕاگری بۆ ڕۆیشتن بەکار دەهینا، و بۆ سوڕانەوەیەک، لە ڕاستیدا ئەو تاکو هەنگاوێکی لەم شێوەیەی دەبڕی، کاتێکی زۆری پێدەچوو. ئەم پیاوە، وا ڕاهاتبوو لە هەموو کۆبوونەوەیەکی خێزانی سەرنجەکانی دەوروبەری لەسەر بێت، لەپڕ وایلێهات خۆی لە پشت خەڵکەوە دەشاردەوە. خۆی لە چاوی بەزەیی پێداهاتنەوەی خەڵک دەشاردەوە.
And he's not the only one in the world. Every year, 60,000 people are newly diagnosed with Parkinson's, and this number is only rising. As designers, we dream that our designs solve these multifaceted problems, one solution that solves it all, but it need not always be like that. You can also target simple problems and create small solutions for them and eventually make a big impact. So my aim here was to not cure Parkinson's, but to make their everyday tasks much more simple, and then make an impact.
و ئەم پیاوە لە جیهاندا تاکە کەسیش نییە. هەموو ساڵێک، ٦٠٠٠٠ کەس توشی نەخۆشی پارکنسن دەبن، و ئەم ژمارەیە لە بەرزبوونەوە دایە، ئێمە وەک دیزاینەر، خەونمان ئەوەیە چارەسەری ئەم کێشە هەمەجۆرانە بکەین، یەک ڕێگە چارە چارەسەری هەموویان دەکات، بەڵام پێویست ناکات هەموو جار وەک ئەمە بێت. دەتوانین کێشە سادەکان بکەینە ئامانج و چارەسەرێکی بچووکیان بۆ بکەین و سەرەنجام جێ دەستی خۆشمان دیار بکەین. بۆیە ئامانجی من لێرە ئەوە نییە چارەسەری پارکسن بکەم، بەڵکو ئەرکی ڕۆژانەیان بۆ سادەتر بکەین، و پاشان جێ دەستی خۆمان دیار بکەین.
Well, the first thing I targeted was tremors, right? My uncle told me that he had stopped drinking coffee or tea in public just out of embarrassment, so, well, I designed the no-spill cup. It works just purely on its form. The curve on top deflects the liquid back inside every time they have tremors, and this keeps the liquid inside compared to a normal cup. But the key here is that it is not tagged as a Parkinson's patient product. It looks like a cup that could be used by you, me, any clumsy person, and that makes it much more comforting for them to use, to blend in. So, well, one problem solved, many more to go.
باشە، یەکەم شت کە مەبەستمە کێشەی لەرزین، ڕاستە؟ مامم پێی وتم بە هۆی تەریق بوونەوە چا و قاوەم لە شوێنە گشتییەکان نەدەخواردەوە، بۆیە، دیزاینی کوپێکم کرد شلەمەنی لێ نەرژێت. کارەکە بە شێوەیەکی ئاسان بەڕێوە چوو. چەمانەوەی بەشی سەرەوە وا دەکات شلەمەنیەکە برژێتەوە ناو کۆپەکە لەو کاتەی کە دەلەرزن، ئەم کوپە بە بەراورد بە کوپێکی ئاسایی شلەمەنیەکە لە ڕژان دەپارێزێت. بەڵام بیرۆکەکە ئەمەیە ئەم بەرهەمە تەنها بۆ توشبووانی نەخۆشی پارکنسن نییە. بەڵکو دەکرێ ئەم کوپە لە لایەن تۆ، من، هەر کەسێکی تر بەکار بهێنێرێت، بەمەش بەکارهێنانی ئەم کۆپە بۆ ئەوان خۆشتر و ئاسانتر دەبێت. کەواتە، کێشەیەک چارەسەر بوو، کۆمەڵێک هەنگاویتری بەدوا دا دێت.
All this while, I was interviewing him, questioning him, and then I realized that I was getting very superficial information, or just answers to my questions. But I really needed to dig deeper to get a new perspective. So I thought, well, let's observe him in his daily tasks, while he's eating, while he's watching TV. And then, when I was actually observing him walking to his dining table, it struck me, this man who finds it so difficult to walk on flat land, how does he climb a staircase? Because in India we do not have a fancy rail that takes you up a staircase like in the developed countries. One actually has to climb the stairs. So he told me, "Well, let me show you how I do it." Let's take a look at what I saw.
دوای ئەم ماوەیە، چاوپێکەوتنم لەگەڵی کرد، پرسیارم لێی کرد، و پاشان بۆم دەرکەوت من زانیاری ڕووکەشانەم دەست کەوت، یان بڵێین بۆ پرسیارەکانم وەڵامم دەست کەوت. بەڵام پێویست بوو بۆ بەدەست هێنانی تێڕوانینێکی نوێ، قووڵتر ببمەوە. بۆیە بیرم دەکرەوە، وتم باشە، با چاودێری ئەرکەکانی ڕۆژانەی بکەم، لەو کاتەی نان دەخوات، لەو کاتەی سەریری تەلەفزیۆن دەکات. و کاتێک بەرەو مێزی نانخواردنەکەی دەڕۆیشت چاودێریم دەکرد، ئەمە هەستی جوڵاندم، ئەم پیاوە کە لەسەر زەوی تەخت بە زەحمەت هاتووچۆ دەکات، چۆن بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت؟ چونکە لە هیندستان ئێمە هیچ عەرەبانەیەکی مۆدێرنمان وەک وڵاتە پێشکەوتووەکان نییە تا بە ئاسانی بە قادرمەکانی سەرەوەی بگەیەنێت. لە ڕاستیدا کەسەکە خۆی بە پێ بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت. بۆیە ئەو پێی وتم، "با شە، با پێت نیشان بدەم چۆن ئەم کارەم کرد." با سەیری بکەین چیم بینی.
So he took really long to reach this position, and then all this while, I'm thinking, "Oh my God, is he really going to do it? Is he really, really going to do it without his walker?" And then ...
ڕێگەیەکی زۆری بڕی تا بەم شوێنە گەیشت، دوای ئەم هەموو ماوەیە، بیرم کردەوە، "خودایە، ئەم پیاوە بە پیێ خۆی دەڕوات؟ ئایا بەڕاستی بەبێ عارەبانەی دەڕوات؟" و پاشان ...
(Laughter)
(پێکەنین)
And the turns, he took them so easily.
و بۆ گەڕانەوە، بە ئاسانی ئەو مەودایەی بڕی.
So -- shocked? Well, I was too. So this person who could not walk on flat land was suddenly a pro at climbing stairs.
زۆر سەرسورهێنەرە؟ منیش زۆر حەپەسام. کەواتە ئەم کەسە کە نەیدەتوانی لەسەر زەوی تەخت هاتووچۆ بکات لەپڕ وەک یایزانێک بەسەر قادرمەکان سەردەکەوێت.
On researching this, I realized that it's because it's a continuous motion. There's this other man who also suffers from the same symptoms and uses a walker, but the moment he's put on a cycle, all his symptoms vanish, because it is a continuous motion. So the key for me was to translate this feeling of walking on a staircase back to flat land. And a lot of ideas were tested and tried on him, but the one that finally worked was this one. Let's take a look.
لە لێکولینەوەی ئەمەدا، بۆم دەرکەوت هۆکاری ئەمە جوڵەی بەردەوامە. پیاوێکی تر کە بەدەست هەمان نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و عەرەبانە بەکار دەهێنێت، بەڵام لەو کاتەی پاسکیلی خۆڕاگر بەکار دەهێنێت، بەهۆی جوڵەی بەردەوام هەموو نیشانەکانی نەخۆشی لە پڕ وون دەبن. بۆیە بۆ من ئەمە بیرۆکەیەکە بۆ دەرخستنی ئەم هەستەی ڕۆیشتنی بەسەر قادرمەکان گەڕانەوە بۆ قاتی خوارەوە. و هەوڵ درا کۆمەڵێک بیرۆکە لەسەری تاقی کرانەوە، بەڵام دوا تاقیکردنەوەی کە بۆ کرا ئەمە بوو. با پێکەوە سەیر بکەین.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)
He walked faster, right?
ئەو خێراتر دەڕۆیشت، وایە؟
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)
I call this the staircase illusion, and actually when the staircase illusion abruptly ended, he froze, and this is called freezing of gait. So it happens a lot, so why not have a staircase illusion flowing through all their rooms, making them feel much more confident? You know, technology is not always it. What we need are human-centered solutions. I could have easily made it into a projection, or a Google Glass, or something like that. But I stuck to simple print on the floor. This print could be taken into hospitals to make them feel much more welcome.
من بەمە دەڵێم ڕاگری خۆخەڵەتێنەر، و لە ڕاستیدا کاتێک ڕاگری خۆخەڵەتێنەر لەپڕ نامێنیێت، ئەو دەترسێت، پێ دەوترێت ترسی لارولەنجە. بۆیە ئەمە زۆر ڕوودەدات، بۆچی لە هەموو ژورێکدا ڕاگری خۆخەڵەتێنەر نییە، کە وا دەکات ئاسوودەتر بن؟ دەزانن، تەکنەلۆجیا هەموو کات چارەسەر نییە. بەڵکو کۆمەڵێک چارەسەری مرۆڤانەمان پێویستە. توانیم بە ئاسانی ئەمە بکەمە پڕۆژەیەک، یان پڕۆژەیەکی گوگڵ گلاس، یان شتێکی لەم جۆرە. بەڵام کارەکە بە پڕێنتێکی سەر زەوی کۆتایی هات. دەتوانرێت ئەم وێنانە بۆ نەخۆشخانە ببردرێن بۆ ئەوەی وایان لێبکەین زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەن.
What I wish to do is make every Parkinson's patient feel like my uncle felt that day. He told me that I made him feel like his old self again.
خۆزگە دەخوازم وا لە هەموو توشبوویەک بە پارکنسن بکەم وەک مامم ئەو ڕۆژە هەستی پێ دەکرد هەستی پێ بکەن. مامم پێی گوتم کە من وام لێکردووە جارێکی تر هەستی بە کەسایەتی جاران بکات.
"Smart" in today's world has become synonymous to high tech, and the world is only getting smarter and smarter day by day. But why can't smart be something that's simple and yet effective? All we need is a little bit of empathy and some curiosity, to go out there, observe. But let's not stop at that. Let's find these complex problems. Don't be scared of them. Break them, boil them down into much smaller problems, and then find simple solutions for them. Test these solutions, fail if needed, but with newer insights to make it better. Imagine what we all could do if we all came up with simple solutions. What would the world be like if we combined all our simple solutions? Let's make a smarter world, but with simplicity.
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زیرەکی بۆتە هاومانای تەکنەلۆجیا، و جیهان ڕۆژ دوای رۆژ زیرەکتر دەبێت. لەهەمان کاتدا بۆچی زیرەکی ناتوانێت ببێتە شتێکی سادە و تەنانەت کاریگەر؟ هەموو ئەوەی پێویستمانە ئەوەیە کەمێک بەزەیی و هەندێک زانینخوازییە، تێبینی کردن، ڕزگار بوونە لێی. بەڵام با لەم سنوورەش نەوەستین. با پێکەوە ئەم کێشە ئاڵۆزەکان بدۆزینەوە. لێیان مەترسن. بەسەریان زاڵ بن، بیانکەنە کێشەی بچوکتر،. و پاشان ڕێگە چارەی سادەیان بۆ بدۆزنەوە. ئەم رێگە چارانە تاقی بکەنەوە، ئەگەر پێویست بوو سەرنەکەویت، بەڵام لەگەڵ بیرۆکەی نوێتر بەرەو باشتری ببە. بهێنە بەر چاو هەموومان دەتوانین ئەمە بکەین ئەگەر بیر لە چارەسەرە سادەکان بکەینەوە. جیهان چۆن دەبێت ئەگەر ئێمە هەموو چارەسەرە سادەکانمان لێک بدەین؟ با پێکەوە جیهانێکی زیرەکتر بەڵام بە سادەیی دروست بکەین.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)