In 1989, an artist by the name of Dread Scott, who has also graced the TED stage, created a piece of art in Chicago, where he simply placed an American flag on the ground and then invited you the viewer to go and stand on that flag and record how it felt in a journal. And to me, one of the most powerful things written in that journal, in essence, says, "Why are we so OK with homeless people, with human beings laying on the ground, but not flags?"
ساڵی ١٩٨٩، هونەرمەندێک بەناوی درێد سکۆت، کە سەکۆی تێدیشی شکۆمەند کرد، پارچەیەکی هونەری دروستکرد لە چیکاگۆ، کە زۆر بە سادەیی ئاڵایەکی ئەمریکای لەسەر زەوییەکە دانا و ئینجا ئێوەی بینەری بانگ ئەکرد بۆ ئەوەی بچن و لەسەر ئاڵاکە بۆستن و لە جۆرناڵێکا هەستی ئێوەی تۆمار ئەکرد. و بۆ من، یەکێک لە بەهێزترین ئەو شتانەی لە جۆرناڵەکەیا نوسراوە، کرۆکەکەی ئەڵێت، بۆچی ئەوەنە ئاساییە بۆمان خەڵکی بێ ماڵ، مرۆڤەکان لەسەر زەوی بکەون، بەڵام ئاڵاکان نابێت؟
And to some of you, this piece of art is quite disturbing. And that's kind of the point of this talk -- not to upset you or to make you mad but to prove to you that flags have an incredible power, and that even if you think you don't care about flags, you do. You know you do. Alright.
بۆ هەندێک لە ئێوەش، ئەم پارچە هونەرە زۆر بێزارکەرە. و ئەوەش بەجۆرێک مەبەستێکی ئەم وتارەیە -- بۆ ئەوە نییە بێزار یان توڕەتان بکات بەڵام بۆ ئەوەی بۆتان بسەلمێنم کە ئاڵاکان هێزێکی زۆریان هەیە، و تەنانەت ئەگەر پێشتوابێت گرنگی بە ئاڵاکان نایەیت، گرنگیان پێ ئەیەیت. ئەزانیت کە گرنگی پێئەیەیت. زۆرباشە.
By the end of it, I hope that you're inspired to go out and harness this power of flags and fight for a better world. But before we get there, we're going to start on the opposite end of the spectrum. And before I show you the next stuff, I need to say that anything I show here is not an endorsement, it's usually quite the opposite. But more than anything, what I want to do is create a space here where we can look at these flags, these designs, and examine how they make us feel. We're going to talk about our emotions. Is that OK with everybody?
هەتا کۆتاییەکەی، هیوادارم ئیلهامتان پێدرابێت بڕۆن و هێزی ئەم ئاڵایانە بەکاربێنن و شەڕ بۆ جیهانێکی باشتر بکەن. بەڵام پێش ئەوەی بگەینە ئەوێ، پێویستە لە کۆتایی ئەوبەری شەبەنگەکەوە دەستپێبکەین. و پێش ئەوەی شتی دواترتان پیشان بەم، پێویستە بڵێم هەر شتێک لێرە نیشانی ئەیەم نیشاندانی پشتیوانی نییە، بەڵکو تەواو پێچەوانەکەیە. بەڵام لە هەموو شتێک زیاتر، ئەمەوێ لێرەیا بۆشاییەک دروست بکەم کە تیایا سەیری ئەم ئاڵایانە بکەین، ئەم نەخشانە، و بزانین هەستێکی چۆنمان ئەیاتێ. باسی سۆزەکانی خۆمان ئەکەین. ئەوە ئاساییە بۆ هەمووتان؟
OK. Are you ready for your first flag?
زۆرباشە. ئامادەن بۆ ئاڵای یەکەمتان؟
Cool, we'll start with an easy one. That was a joke. (Laughs) So, some of you may be a little bit uneasy sitting in a room with this. I'm certainly feeling uneasy standing in front of it. Some of you may be feeling a little bit of pride. And that's understandable. This is Texas. This is not a rare sight, is it?
زۆرباشە، بە دانەیەکی ئاسان دەستپێئەکەین. ئەوە گاڵتەکردنێک بوو. (پێکەنین) کەواتە، هەندێک لە ئێوە لەوانەیە کەمێک نائارام بێت لە ژوورێکا لەگەڵ ئەمە. منیش هەست بە نائارامی ئەکەم بە وەستان لەبەردەمییا. هەندێک لە ئێوە لەوانەیە هەست بە کەمێک شانازی بکەن. و ئەشتوانین لەوە تێبگەین. ئەمە تێکساسە. ئەمە دیمەنێکی دەگمەن نییە، وانییە؟
But let's start with the facts. So this is not the Confederate flag. OK? This is the battle flag of the Army of Northern Virginia led by General Robert E. Lee. So next time someone tells you that this is their heritage, unless their family fought for that very specific militia, they're wrong, alright? And you have a flag expert's permission to tell them so. This flag rose into prominence during the mid-1950s and '60s as a response to the growing Civil Rights Movement. And then of course today, it has come to represent the Confederacy to most of us. But I shouldn't have to remind you what the Confederacy is. It was a rogue nation that rose up against the United States, waged war on the US, and at one point in time, this was one of the most un-American things you could have. But yet, this flag is protected by the same laws that protect the United States flag in the states of Florida, Georgia, South Carolina, Mississippi and Louisiana.
بەڵام با بە ڕاستییەکان دەستپێبکەین. کەواتە ئەمە ئاڵای یەکێتی ویلایەتەکانی باشور نییە. باشە؟ ئەمە ئاڵای شەڕکردنی سوپای ڤێرجینیای باکورە بە سەرکردایەتی ژەنەراڵ رۆبێرت لی. کەواتە ئەگەر جاری داهاتوو یەکێک پێی وتن ئەمە کەلەپوورییانە، مەگەر خێزانەکەی شەڕیان بۆ یەکەمین میلیشیای دیاریکراو کردبێت، ئەوا هەڵەن، باشە؟ ڕێگەپێدانی پسپۆڕێکی ئاڵاکانیشتان هەیە بۆ ئەوەی ئەوە بکەن. ئەم ئاڵایە زۆر برەوی زیای کرد لە ناوەڕاستی ١٩٥٠کان و ٦٠ەکان وەک وەڵامێک بۆ جوڵە گەشەسەندووەکەی جوڵەی مافی شارستانی. و ئینجا بێگومان ئەمڕۆش، لای ئێمە وایلێهاتووە نیشانەی یەکێتی ویلایەتەکانی باشور بێت. بەڵام پێویست ناکات بیرتان بهێنمەوە یەکێتی ویلایەتەکانی باشوور چییە. ئەوە نەتەوە یاخییەکانن کە وەستانەوە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جەنگیان بەرپاکرد دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان و لە سەردەمێکدا، ئەمە یەکێک بوو لەو شتانەی لە هەموو شتێک زیاتر دژی ئەمریکایی بوون بێت. بەڵام هێشتا، ئەم ئاڵایە پارێزراوە بە هەمان ئەو یاسایەی ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەپارێزێت لە ویلایەتەکانی فلۆریدا، جۆرجیا، کارۆلاینای باشور، میسیسیپی و لویزیانا.
But let's pick on Georgia for a second, shall we? So in 1956, a few years after desegregation was mandated in public schools, Georgia changed their state flag to this. I think everyone watching can agree that this was not meant to be a flag that every Georgian was proud to fly outside of their home, was it? No. Just like all of the Confederate statues erected in the mid-1950s and '60s, this was meant to be a symbol of who was in charge and who was not. This remained the flag of Georgia until the year 2001, and in that year, they changed their flag to this. Now, as a flag expert, I can tell you: this is officially ugly. OK? It's OK to laugh at this flag. It's ugly, and because it's so ugly, that's one of the reasons they changed it just two years later. They had a referendum where they got to choose between that thing and then what is now the current flag of Georgia.
بەڵام با کەمێک بچینە سەر جۆرجیا، باشە؟ ساڵی ١٩٥٦، چەند ساڵێک دوای ئەوەی نەهێشتنی جیاکاری کرا بە مەرج لە خوێندنگە گشتییەکان، جۆرجیا ئاڵاکەیان گۆڕی بۆ ئەمە. پێموابێت هەموو ئەوەی سەیر ئەکات ئەکرێت هاوڕا بن کە ئەمە نەئەبوو ئاڵایەک بێت هەموو تاکێکی جۆرجیا شانازی بکات بە هەڵکردنی لە دەرەوەی ماڵەکەی، وانییە؟ نەخێر. هەر وەک هەموو پەیکەرەکانی ویلایەتە یاخییەکان کە لە ناوەڕاستی ١٩٥٠کان و ٦٠ەکان دانران، ئەمە بۆ ئەوە بوو هێمایەک بێت بۆ ئەوەی کێ لە دەسەڵاتدایە و کێش لە دەسەڵاتدا نییە. ئەمە وەک ئاڵای جۆرجیا مایەوە هەتا ساڵی ٢٠٠١، و ئەو ساڵە، ئاڵاکەیان گۆڕی بۆ ئەمە. ئێستا، وەک پسپۆڕێکی ئاڵا، ئەتوانم پێتان بڵێم: ئەمە زۆر ناشرینە. باشە؟ کێشە نییە بەم ئاڵایە پێبکەنیت. ناشرینە، و لەبەر ئەوەی کە زۆر ناشرینە، ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی دوای دوو ساڵ گۆڕییان. ریفراندۆمێکیان کرد کە ئەیانتوانی هەلبژاردن بکەن لەنێوان ئەو شتە و دواتریش ئەوەی کە ئێستا ئاڵای جۆرجیایە.
Now some of you might be wondering, "Wait a second, Michael -- if that before wasn't the Confederate flag, what was the Confederate flag?" Georgia flies the first flag of the Confederate States of America to this day. They just slapped their state seal on it.
ئێستا لەوانەیە هەندێکتان بپرسن، "کەمێک بۆستە، مایکڵ -- ئەگەر ئەوەی پێشتر ئاڵای یەکێتی ویلایەتەکانی باشور نەبوبێت، ئەی چی ئاڵاکەیان بووە؟ جۆرجیا یەکەمین ئاڵای یەکێتی ویلایەتەکانی باشوری ئەمریکا هەڵ ئەکات هەتا ئەم ڕۆژەش. تەنیا مۆری ویلایەتەکەی خۆیان لێیاوە.
Well, let's go back to our emotions for a second. That didn't punch you in the gut as much as the other one did, did it? Right? And that's why I love flags. They are the simplest pieces of design, usually just two or three colors, just some bars or stripes. But yet, they can invoke the deepest emotions within us. They'll make us swell with pride or burn with hatred. We will die for a flag or even kill for one.
زۆرباشە با کەمێک بگەڕێینەوە سەر سۆزی خۆمان. ئەوە هێندەی ئەوەی تریان بێتاقەتی نەکردن، وانییە؟ ڕاستە؟ لەبەر ئەوەش ئاڵاکانم خۆش ئەوێت. سادەترین پارچەی نەخشێنراون، تەنیا دوو یان سێ ڕەنگ، هەندێک خەت یان شریت. بەڵام هێشتا، ئەتوانن قوڵترین سۆز بهەژێنن لەناخمانا. ئەکرێت وامان لێبکەن لە شانازیا نوقم بین یان بە ڕقەوە بسووتێین. ئامادەین بۆ ئاڵایەک بمرین یان تەنانەت خەڵکیش بکوژین لەسەری.
One of my favorite designers, his name is Wally Olins, they call him the father of nation branding, and he's quoted as saying that "Everyone wants to belong, and then they want to display symbols of belonging." And it's crazy that these pieces of cloth that are just sewn together or dyed come to be such a sacred item, and that's because they become parts of our identity. They are powerful tools to unify but equally powerful tools to divide.
یەکێک لە دیزاینەرەکانی بەدڵمە ناوی والی ئۆلینسە، پێی ئەڵێن باوکی بەبراندکردنی نەتەوەکان، و لە وتەیەکی بەناوبانگیدا ئەڵێت کە "هەمووان ئەیانەوێت سەر بە شوێنێک بن و ئینجا ئەشیانەوێت هێمای ئەوە نیشان بەن." شتێکی شێتانەشە کە ئەم پارچە کوتاڵانەی کە پێکەوە دوراون یان ڕەنگ کراون ئەبن بە کاڵای هێندە پیرۆز، و ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە ئەبن بە بەشێک لە ناسنامەمان. ئامرازی بەهێزن بۆ یەکخستن بەڵام بەهەمان شێوە بۆ دابەشکردنیش.
You ready for the next flag? Right. Take a moment. Really examine how you felt when this hit the screen. I'm going to change the slide pretty quickly so you don't take pictures of me in front of this one.
ئامادەن بۆ ئاڵای دواتر؟ باشە. ساتێک وەرگرن. سەیری ناخی خۆتان بکەنەوە هەستتان چۆنبوو کاتێک ئەمە هاتە سەر شاشەکە. زۆر بەخێرایی سلایدەکە ئەگۆڕم بۆ ئەوەی وێنەم نەگرن لەبەردەمی ئەمەیان.
(Laughter)
(پێکەنین)
Alright?
باشە؟
So Germany after World War I, it was in a pretty bad state, and a young Adolf Hitler had a lot of -- let's call them -- "ideas," of how Germany got to where they'd gotten and how to get them out. He spent entire chapters in his book "Mein Kampf," which I don't recommend reading, about how Germany lost World War I partially because the British had better graphic design and better propaganda.
ئەڵمانیا دوای جەنگی جیهانی یەکەم، لە دۆخێکی زۆر خراپدا بوو، و ئەدۆڵف هیتلەری گەنج زۆر شتی هەبوو -- با پێی بڵێین -- "بیرۆکەی زۆر" کە چۆن ئەڵمانیا گەشتووە بەو خاڵە و چۆن لەو دۆخە دەریبکەن. چەندین بەشی کتێبەکەی "ماین کامفی"ی بۆ ئەوە تەرخانکردووە کە پێشنیاری خوێندنەوەی ناکەم بۆ کەس، کە چۆن ئەڵمانیا جەنگی جیهانی یەکەمی دۆڕاند بەشێکی لەبەر ئەوەی بەریتانیا دیزاینی وێنەیی باشتریان هەبووە و پڕووپاگەندەی باشتریشیان هەبووە.
So, as the Nazi Party rose, Hitler created one of the thickest brand guides I've ever seen. It's thicker than most company brand guides today, and in it, he details titles and uniforms and lots and lots of flags. Hitler knew the power of flags. He says in "Mein Kampf," "The new flag ... should prove effective as a large poster, [because] in hundreds of thousands of cases a really striking emblem may be the first cause of awakening interest in a movement." He was an artist, after all. He knew the power of visual identity and uniforms could reignite the German identity. And to millions of Germans, this was a welcome sign. But of course, this was also a mark of death to others.
کەواتە لەگەڵ سەرکەوتنی پارتی نازی بۆ دەسەڵات، هیتلەر یەکێک لە قورسترین ڕێبەرییەکانی بەرێوەبردنی پیشاندا. لە ڕێبەرییەکانی بەڕێوەبردنی زۆربەی کۆمپانیاکانی ئێستا قورسترە، و لەناویدا، وردەکاری ناونیشانەکان و یەکپۆشییەکان و چەندین ئاڵای یاوە. هیتلەر ئەیزانی ئاڵاکان چەند بەهێزن. لە کتێبی "ماین کامف"دا ئەڵێت، "ئاڵا نوێکە.... پێویستە کاریگەر بێت وەک پۆستەرێکی گەورە چونکە بۆ سەدان هەزار کەس درووشمێکی سەرسوڕهێنەر لەوانەیە یەکەم هۆکار بێت بۆ بەگەڕخستنی خواست لەسەر جووڵەیەک." هەرچۆنێک بێت هونەرمەند بووە. زۆر باش ئەیزانی کە هێزی ناسنامەی بینایی و یەکپۆشی ئەکرێت دووبارە ناسنامەی ئەڵمانی داگیرسێنێتەوە. و بۆ ملیۆنەها ئەڵمانی ئەمە نیشانەیەک بوو بەخێرهاتنی لێئەکرا. بەڵام بێگومان، ئەمە نیشانەی مردنیش بوو بۆ کەسانی تر.
We don't often think of flags as weapons, but like the Confederate battle flag, the Germans used their flag to make an out-group feel unwelcome and less than. You see, when you create a flag, you immediately do two things: you create an in-group, a group that's meant to be represented by the symbol, but then, inevitably, you create an out-group. And usually, that's subtle. It's a byproduct. It's usually not the intent. But the Germans were very clear as to who was represented by the swastika and who was not.
زۆربەی کات وەک چەک سەیری ئاڵاکان ناکەین، بەڵام وەک ئاڵای شەڕکردنی یەکێتی ویلایەتەکانی باشوور، ئەڵمانەکانیش ئاڵاکەیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی وا لەوانە بکەن کە سەر بەو بیروباوەڕە نەبوون نائارام بن و کەمتر لەوەش. کاتێک ئاڵایەک درووست ئەکەیت یەکسەر دوو شت ئەکەیت: گرووپێک بیروباوەڕێک یەکیخستوون، گرووپێک کە دەبێت ئەو هێمایە ببێت بە ناسنامەیان، بەڵام دەرئەنجام گرووپێکیش درووست ئەکەیت لە دەرەوەی ئەو بیروباوەڕە. زۆربەی کات بەوەش نازانرێت. بەرهەمی ناسەرەکییە. زۆربەی کات مەبەستەکە نییە. بەڵام ئەڵمانییەکان زۆر ڕوون بوون کە هێمای سواستیکا مەبەست لێی کێیە و مەبەست لێی کێ نییە.
In 1935, Jewish people were banned from flying German flags. And in this way, the Germans, maybe more than any other time in history, used the dual power of flags to unite but also to divide. Flags were used as identity weapons. And now, in 2019, the Nazi flag is banned from being flown by anyone in Germany and anyone in Austria, in Hungary, in Russia and in Ukraine. Think about that. It's a piece of cloth, but it's banned. On its face, that sounds crazy. But I don't think anyone in this room would disagree that it's probably good. Sounds a lot like a weapon.
ساڵی ١٩٣٥، جولەکەکان لێیان قەدەغەکرا ئاڵای ئەڵمانیا هەڵکەن. بەم شێوەیەش، ئەڵمانییەکان، لەوانەیە لە هەموو کاتێکی تری مێژوو زیاتر، هێزی دوو لایەنەی ئاڵایان بەکارهێنابێت بۆ یەکخستن و لە هەمان کاتیشدا دابەشکردن. ئاڵاکان وەک چەکی ناسنامە بەکارهێنران. و ئێستا، ساڵی ٢٠١٩، ئاڵای نازی قەدەغەکراوە و نابێت هیچ کەس لە ئەڵمانیا هەڵیکات و هیچ کەسیش لە نەمسا، هەنگاریا و ڕووسیا و ئۆکرانیا. بیری لێکەنەوە. پارچەیەک قوماشە، بەڵام قەدەغەکراوە. ئەوە بە ڕووکەش، لە شێتانە ئەچێت. بەڵام پێموانییە کەس لێرە بۆچوونێکی دژی ئەوە هەبێت کە ئەوە شتێکی باشە. زۆر لە چەکێک ئەچێت.
As a vexillologist, sometimes the most interesting thing about a flag is not so much its design, but it's those laws around the flag. For instance, in India, to create an Indian flag, you must use a hand-spun cloth named "khadi." If you make a flag out of anything else, you could go to jail for up to three years. It's crazy. Here in Texas, we've all heard that the Texas flag is the only state flag that can fly at the same height as the US, flag, right? Because we were a nation before we were a state. Who here has heard that? Yeah. Well, I'm here to tell you that is completely false. OK? First of all, we were not the only state that was a nation before joining up. And secondly, all state flags can fly at the same height as the US flag according to the US flag code.
وەک ئاڵاناسێک، هەندێک جار سەرنجڕاکێشترین شت دەربارەی ئاڵایەک زیاتر دەربارەی نەخشەکەی نییە، بەڵکو یاساکانی چواردەوری ئاڵاکەیە. بۆ نموونە، لە هیندستان، پێویستە کاتێک ئاڵای هیندستان درووست ئەکەیت، کوتاڵێک بەکاربێنیت کە بە دەست چنراوە و پێی ئەوترێت "خادی." ئەگەر ئاڵا لە هەر شتێکی تر درووست بکەیت، ئەکرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ بچیتە زیندانەوە. شێتانەیە. لێرە لە تێکساس، هەموو بیستوومانە کە ئاڵای تێکساس تەنیا ئاڵای ویلایەتێکە ئەتوانێت بۆ هەمان بەرزی بەرزبکرێتەوە وەک ئاڵای ئەمریکا، وانییە؟ چونکە پێش ئەوەی ویلایەت بین نەتەوە بووین. کێ لێرە ئەوەی بیستووە؟ بەڵێ. لێرەم هەتا پێتان بڵێم ئەوە بە تەواوەتی هەڵەیە. باشە؟ پێش هەموو شتێک، یەکەمین ویلایەت نین کە پێشتر نەتەوەیەک بووبێتین. و دووەمیش، ئاڵای هەموو ویلایەتێک ئەکرێت هێندەی ئاڵای ئەمریکا بەرز بکرێتەوە بەپێی یاسای ئاڵای ئەمریکا. و
And I don't have to ask you how you feel about this one, right? Most of us grew up pledging allegiance to this every morning, knowing we should never let it touch the ground, etc. We take our flag code very seriously here in the United States.
پێویست ناکات لێتان بپرسم کە هەستتان چییە لەم بارەیەوە، باشە؟ هەموومان گەورەبووین و هەموو بەیانییەک هەستاوین دڵسۆزیمان بۆ ئەمە دووپاتکردۆتەوە، ئەمانزانی کە هەرگیز نابێت ڕێگە بەین بەر زەوی بکەوێت. زۆر بە گرنگییەوە ئەڕوانینە یاساکانی ئاڵا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
You remember, recently some NFL players kneeling during the national anthem. It was a big controversy. They were breaking the flag code. It states during the national anthem, stand at attention, hand at the heart, etc. But what was fascinating to me as a vexillologist is that I didn't see anyone getting upset when something like this happens. The flag code says, "The flag should never be carried flat or horizontally, but always aloft and free." So sometimes during the exact same national anthem, this was being done, and no one's upset. Or this. This happens all the time. The flag code is clear: "No part of the flag should ever be used as a costume or on an athletic uniform." This is Texas A&M baseball, not to get them in trouble, but this happens all the time, especially in November. I'm sure, I can almost guarantee when you leave here tonight, you will see on the back of someone's car or truck a black and white American flag with a blue stripe, a thin blue line, right? Blue Lives Matter. That breaks the flag code in multiple ways.
بیرتانە، بەم دواییە چەند یاریزانێکی خولی تۆپی پێی ئەمریکا لەکاتی سرودی نەتەوەیی چونە سەر ئەژنۆ. مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ئەوان یاسای ئاڵایان پێشێل کرد. ئەڵێت لەکاتی سروودی نەتەوەییدا، بەسەرنجەوە بووەستە، دەست بخەرە سەر دڵت، و هتد. بەڵام وەک ئاڵا ناسێک ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو لەلام ئەوەبوو نەمبینی کەس تووڕەبێت کاتێک شتێکی ئاوا ڕوویدا. یاسای ئاڵا ئەڵێت، "ئاڵا هەرگیز نابێت بە تەختی یان ئاسۆیی بگوازرێتەوە، بەڵکو بەردەوام بە شەکاوەیی و بەرزی." بۆیە لە کاتی هەمان سروودی نەتەوەییدا، ئەمەش کرا و کەس توڕە نەبوو. یان ئەمە. ئەمە هەمووکات ڕووئەیات. یاسای ئاڵا ڕوونە: "هیچ بەشێکی ئاڵا نابێت وەک پۆشاک یان جلی وەرزشی بەکاربێت." ئەمە تیپی بەیسبۆڵی ئەی ئێمی تێکساسە نامانەوێ تووشی کێشەیان بکەین، بەڵام ئەمە هەمووکات ڕووئەیات، بەتایبەتی لە تشرینی دووەمدا. من دڵنیام، گرنتیشتان ئەکەم کاتێک ئەمشەو لێرە ئەڕۆن، لە پشتی ئوتومبێل یان بارهەڵگری کەسێکدا ئاڵایەکی ڕەش و سپی ئەمریکی ئەبینن بە شریتێکی شین، هێڵێکی شینی باریکەوە، وانییە؟ ژیانی شینەکان گرنگە. ئەوە بە چەندین ڕێگا یاسای ئاڵا پێشێل ئەکات.
But all of these things are done with the best intent. No one's here to argue that. But of course they break a section of the flag code titled "Respect for the Flag," so by putting this on your uniform, you are legally disrespecting the flag. And what I find interesting is that those NFL players kneeling during the anthem and the people who would put Blue Lives Matters stickers on their car are both on the opposite end of a very big issue, but they're both breaking the exact same law, a law that is 100 percent unenforceable. In fact, it was Dread Scott's piece of art in 1989 that led the Supreme Court to rule that the flag code is just a guideline. You cannot be prosecuted for breaking the flag code. You cannot be forced to be patriotic.
بەڵام هەموو ئەو شتانە بە هەمان مەبەست ئەکرێت. کەس لێرە نییە بۆ مشتومڕکردن لەگەڵ ئەوە. بەڵام بێگومان بەشێکی ئەو یاسای ئاڵایە پێشێل ئەکەن بەشی "ڕێز بۆ ئاڵاکە،" کەواتە بە کردنی ئەمە بە جلە ڕەسمییەکەتەوە، بەشێوەیەکی ڕەسمی بێڕێزی ئەکەیت بەرامبەر بە ئاڵاکە. ئەوەشی سەرنجڕاکێشە بەلامەوە ئەوەیە کە ئەو یاریزانانەی لەکاتی سروودی نەتەوەیی کەوتنە سەر ئەژنۆ و ئەو کەسانەی کە نیشانەی ژیانی شینەکان گرنگەیان کردووە بە ئوتومبێلەکانییانەوە هەردوو لایان لە جەمسەری ئەوسەری پرسێکی زۆر گەورەدان بەڵام هەردووکیان هەمان یاسا پێشێل ئەکەن، یاسایەک کە لەسەدا سەد جەختی لەسەر نەکراوەتەوە. ڕاستییەکەی، پارچە هونەرییەکەی ١٩٨٩ی درێد سکۆت بوو کە بووە هۆی ئەوەی دادگای باڵا فەرمان دەرکات کە یاسای ئاڵا تەنیا ڕێبەرییە. دادگایی ناکرێیت لەسەر پێشێلکردنی یاسای ئاڵا. زۆرت لێناکرێت بۆ ئەوەی نیشتیمانپەروەر بیت.
So why, then, have all of these little laws around how we use our flag if you can't enforce them? And that's because a nation is a fragile collective idea. It only exists in our minds. Can I see this? Thank you. Sometimes a flag is the only tangible symbol of that idea. Right? Our unity is sometimes only held together by literal threads. And that's powerful. The flag code is meant to preserve and protect that fragile idea, while also protecting your right to break it. And that's what's special about the United States, right?
کەواتە بۆچی ئەم هەموو یاسا بچووکانە هەبێت لەسەر بەکارهێنانی ئاڵاکەمان ئەگەر نەتوانین بیانچەسپێنین؟ ئەویش لەبەر ئەوەی وڵات کۆکراوەیەکی ناسکی بیرۆکەیە. تەنیا لە مێشکی خۆماندا بوونی هەیە. ئەتوانم ئەمە ببینم؟ سوپاس. هەندێک جار ئاڵا تەنیا هێمای جەستەیی ئەو بیرۆکەیەیە. وانییە؟ هەندێک جار یەکگرتووییمان تەنیا بە دەزووی بچووک بچووک پێکەوەبەستراوە. ئەوەش بەهێزە. یاسای ئاڵا بۆ ئەوەیە ئەو بیرۆکە ناسکە بپارێزێت و بیهێڵێتەوە، لە هەمان کاتیشدا مافەکەت بۆ شکاندنی بپارێزێت. و ئەوەش تایبەتە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، وانییە؟
And that's what's unique about our flag. Our flag is amazing. It has changed more than any other flag in the world. It's the flag code that says when a new state is created, a star shall be added to the union of the flag, and such addition shall take place on the fourth day of July. Our flag is unique because it is meant to grow as we grow. By design and by law, it is meant to change with us. It's a living symbol of our individuality, our diversity in the stars and our unity. We have a gift in the United States to have a flag that is inclusive. If the Nazi flag was an identity weapon, the United States flag, by design alone, stands in direct contrast. And I have to say, as a vexillologist in 2019, using this flag as an identity weapon against anyone disrespects it far more than letting it touch the ground or any one of the other little laws that we break every day. Right?
ئەوەش تایبەتە لە ئاڵاکەماندا. ئاڵاکەمان سەرسوڕهێنەرە. لە هەر ئاڵایەکی تری جیهان زیاتر گۆڕاوە. یاسایەکی هەیە ئەڵێت کاتێک ویلایەتێکی نوێ دروست ئەکرێت، پێویستە ئەستێرەیەک زیاد بکرێت بۆ یەکێتی ئاڵاکە، و ئەو زیادکردنەش پێویستە لە ڕۆژی چواری تەمووزدا بکرێت. ئاڵاکەمان تایبەتە چونکە مەبەست لێی گەشەکردنێتی لەگەڵ گەشەکردنی خۆمان. بە دیزاین و بە یاساش، مەبەست لێی گۆڕینێتی لەگەڵ گۆڕینی خۆمان. هێمایەکی زیندووی کۆکراوەی خەسڵەتەکانمانە، فرەچەشنیمان لە ئەستێرەکان و یەکگرتووییمان. دیاری ئەوەمان هەیە لە ویلایەتە یەکگرتوەکان ئاڵایەکمان هەبێت هەمووی لەخۆ بگرێت. ئەگەر ئاڵای نازی چەکی ناسنامە بێت، ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان، تەنیا بە نەخشە، جیاواز لەو دەر ئەکەوێت. و ئەبێ بڵێم وەک ئاڵا ناسێک لە ساڵی ٢٠١٩، بەکارهێنانی ئەم ئاڵایە وەک چەکی ناسنامە دژی هەرکەسێک بێڕێزی بەرامبەر ئەکات زۆر زیاتر لەوەی ڕێگەبدرێت بەر زەوی بکەوێت یان هەر یەکێک لە یاسا بچووکەکانی تر کە ڕۆژانە پێشێلی ئەکەین. وانییە؟
This flag is a symbol of our unity. We should never use this as a weapon against someone else. I resonate so deeply with the person who wrote in Dread Scott's journal, "We should never value the symbol over the thing that it symbolizes. We should never value a piece of cloth over a human life." And if you're ever going to use a piece of cloth as a weapon, you should never use this one, not when it has always had room for more stars.
ئەم ئاڵایە هێمای یەکگرتووییمانە. هەرگیز نابێت ئەمە وەک چەکێک بەکاربێنین دژی کەسی تر. زۆر بە قووڵی هاوڕام لەگەڵ ئەو کەسەی کە لە جۆرناڵی درێد سۆکتا نوسیوێتی، "هەرگیز نابێت هێما بەرز بنرخێنین بەسەر ئەو شتەیا کە هێمایە بۆی. هەرگیز نابێت پارچەیەک کوتاڵ بەرز بنرخێنین بەسەر ژیانی مرۆڤێکەوە." ئەگەر بەنیازیشن پارچەیەک کوتاڵ بەکاربێنن وەک چەکێک، هەرگیز نابێت ئەمە بەکاربێنن، بەتایبەتی کاتێک بەردەوام شوێنی هەبووە بۆ ئەستێرەی زیاتر.
Hopefully by now, you've felt the power of flags, and you can see what they can do. So what if we harnessed that power, and we used it to fight for something greater? This is the flag of Earth, designed by Oskar Pernefeldt of Sweden. Just imagine with me for a second: What if we celebrated our humanity as much if not more than we celebrate our nationalities? As we become a spacefaring civilization and we go off into the stars, what do our nations mean anyway when you're standing on the surface of Mars or any other planet? And then of course, back here on Earth, as our planet is facing a climate crisis, as our climate could be unlivable in our children or grandchildren's lifetime, I believe we need a strong symbol, a flag, to unite us to fight, not just as nations, but as a species.
هیوادارم ئێستا، هەستتان بە هێزی ئاڵاکان کردبێت، و ئەتوانن ببینن چییان پێئەکرێت. کەواتە چی ئەبێت ئەگەر ئەو هێزە وەرگرین، و بەکاریبێنین بۆ شەڕکردن بۆ شتێکی مەزنتر؟ ئەمە ئاڵای زەوییە، نەخشەکەی لەلایەن ئۆسکار پێرنیفێڵدی سویدییەوە دانراوە. بۆ چرکەیەک بیهێننە بەرچاوتان لەگەڵم: چی ئەبێت ئەگەر گرنگی بە مرۆڤبوونمان بەین بەشێوەیەک زیاتر بێت لە گرنگیدانمان بە نەتەوایەتیمان؟ لەکاتێکدا ئەبین بە شارستانییەتێک کە ئەچێتە بۆشایی ئاسمان و سەر ئەستێرەکان، نەتەوەکانمان چی ئەگەیەنێت کاتێک ئەچیتە سەر ڕووی مەریخ یان هەر هەسارەیەکی تر؟ ئینجا بێگومان، لێرە لەسەر زەوی، کاتێک هەسارەکەمان دووچاری گۆڕانی کەشوهەوا ئەبێتەوە، لەوانەیە کەشوهەوا لە تەمەنی مناڵەکانمان یان مناڵەکانی ئەواندا بۆ ژیان نەشێت، لەو باوەڕەیام هێمایەکی بەهێزمان بوێت، ئاڵایەک، بۆ ئەوەی یەکمان بخات بۆ شەڕکردن، نەک تەنیا وەک نەتەوەکان، بەڵکو وەک بوونەوەرێک.
Thank you.
زۆر سوپاس
(Applause)
(چەپڵەلێدان)