I call myself a body architect. I trained in classical ballet and have a background in architecture and fashion. As a body architect, I fascinate with the human body and explore how I can transform it.
من خۆم بە ئەندازیاری جەستە ناو دەبەم. مەشقم وەرگرتوە لە بالێ و پێشینەم لە مۆدە و ئەندازیاری هەیە. وەک ئەندازیارێکی جەستە، من شەیدایم هەیە لەگەڵ جەستەی مرۆڤ و دەگەڕێم کە چۆن بتوانم بیگۆڕم.
I worked at Philips Electronics in the far-future design research lab, looking 20 years into the future. I explored the human skin, and how technology can transform the body. I worked on concepts like an electronic tattoo, which is augmented by touch, or dresses that blushed and shivered with light. I started my own experiments. These were the low-tech approaches to the high-tech conversations I was having. These are Q-tips stuck to my roommate with wig glue.
من لە فلییپ کارم کردووە لە تاقیگەی لێکۆڵینەوەی داهاتووی شێوەکاری ٢٠ ساڵ دەڕوانینە داهاتوو. پشکنینم کرد لەسەر پێستی مرۆڤ، وچۆن تەکنەلۆجیا دەتوانێ جەستە بگۆڕێت. لەسەر چەمکەکانی وەکو تاتۆی ئەلیکتڕۆنی کارم کردووە، کە بە دەست لێدان هەستی پێ دەکەی، یان ئەو کراسانەی دەدرەوشێنەوە و دەلەرنەوە بە ڕووناکی. من تاقی کردنەوەی خۆم دەست پێ کرد. ئەوانە ڕێبازی تەکنەلۆجیای نزمن بۆ گفتووگۆی تەکنەلۆجیای بەرز کە ڕووبەڕوی بوومەوە، ئەوانە گۆپکەی لۆکەن نوساون بە هاو ژوورەکەمەوە بە چەسپی باڕۆکە.
(Laughter)
(پێکەنین)
I started a collaboration with a friend of mine, Bart Hess -- he doesn't normally look like this -- and we used ourselves as models. We transformed our apartments into our laboratories, and worked in a very spontaneous and immediate way. We were creating visual imagery provoking human evolution.
من هاوبەشیم دەست پێ کرد لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆم، بارێت هێس ئەو بە ئاسایی بەم شێوە دەرناکەوێت و ئێمە خۆمان وەکو نموونە بەکار دەهێنا. ئێمە شوقەکانی خۆمان گۆڕی بۆ تاقیگە، بە شێوەیەکی خێراو زۆر خۆڕسکانە ئیشمان کرد. ئێمە دروستکەری وێناکردنی بینۆکی گەشەسەندنی مرۆڤ بووین.
Whilst I was at Philips, we discussed this idea of a maybe technology, something that wasn't either switched on or off, but in between. A maybe that could take the form of a gas or a liquid. And I became obsessed with this idea of blurring the perimeter of the body, so you couldn't see where the skin ended and the near environment started. I set up my studio in the red-light district and obsessively wrapped myself in plumbing tubing, and found a way to redefine the skin and create this dynamic textile. I was introduced to Robyn, the Swedish pop star, and she was also exploring how technology coexists with raw human emotion. And she talked about how technology with these new feathers, this new face paint, this punk, the way that we identify with the world, and we made this music video.
کە لە فلیپس بووم، باسی ئەو بیرۆکەیەمان کرد کە دەشێ تەکنەلۆجیا، شتێک کە نە بکوژێتەوە و نە پێ بکرێت، بەڵام لە نێوانی دابێت. ئەگەرەکە دەکرێت شێوەی گاز یان شلە وەربگرێت. گومانم بۆ دروست بوو لەسەر بیرۆکەی ڵێڵ بوونی چێوەی جەستە، نەدەتوانی ببینیت، پێست لە کوێ بە کۆتا دێت ولە دەوروبەری کوێ دەستی پێکردووە، ستۆدیۆکەی خۆم لە ناوچەی ڕووناکی سور دانا و خۆم بە بۆڕی سۆندە داپۆشی ، و ڕێگەیەکم دۆزیەوە بۆ دووبارە پێناسکردنی پێست و دروست کردنی چنراوێکی داینەمیکی. من بە ڕۆبن ناسێندرام، ئەستێرەی پۆپی سویدی، و ئەویش بەهەمان شێوە پشکنینی دەکرد کە چۆن تەکنەلۆجیا بوونی هەیە لەگەڵ هەستی سەرەتای مرۆڤ. و قسەی کرد لەبارەی کە چۆن تەکنەلۆجیا لەگەڵ ئەم پەڕە نوێیانە، و بۆیەی نوێی ڕووخسار، ئەم ڕیتمە، ئەو شێوەی ئێمە جیهان دەناسین، و ئێمە ئەو ڤیدیۆیەمان دروست کرد.
I'm fascinated with the idea of what happens when you merge biology with technology, and I remember reading about this idea of being able to reprogram biology, in the future, away from disease and aging. And I thought about this concept of, imagine if we could reprogram our own body odor, modify and biologically enhance it, and how would that change the way that we communicate with each other? Or the way that we attract sexual partners? And would we revert back to being more like animals, more primal modes of communication? I worked with a synthetic biologist, and I created a swallowable perfume, which is a cosmetic pill that you eat and the fragrance comes out through the skin's surface when you perspire. It completely blows apart the way that perfume is, and provides a whole new format. It's perfume coming from the inside out. It redefines the role of skin, and our bodies become an atomizer.
من شەیدای ئەو بیرۆکەیەم کە چی دەبێت گەر زیندەزانی لێک بدرێت لەگەڵ تەکنەلۆجیا، بیرمە لەسەر دووبارە بەرنامە سازی خوێندمەوە، زیندەزانی، لە داهاتوودا، دوور لە نەخۆشی و پیر بوون. و من بیرم کردەوە لە چەمکی، بینە بەرچاوت گەر توانیمان دووبارە بنیادی بۆنی جەستەی خۆمان بنێین، گۆڕینی و زیندەزانی کار ئاسانی دەکات، ئەوە چۆن شێوازی مامەڵەکردنمان دەگۆڕێت لەگەڵ یەکتر؟ یان ئەو شێوەیەی سەرنجی بەرامبەرڕەگەزی بەرامبەر ڕادەکێشین؟ ئایا شێوەمان دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئاژەڵەکان ، شێوازی پەیوەندی کردنی سەرەتای تر؟ من کارم لەگەڵ زیندەزانێکی دەستکردی کرد، من بۆنێکم دروست کرد کە قوت بدرێت، کە حەبێکی جوانکاریە کە دەیخۆیت بۆن لەڕێگەی پێست دێتە دەرەوە کاتێک کە ئارەق دەڕێژی. بە تەواوەتی دەتەقێتەوە بەو شێوەی کە بۆنەکە هەیە، شێوازێکی نوێی دەداتێ. ئەوە بۆنە لە ناوەوە دێتە دەرەوە. ئەمە ڕۆڵی پێست پێناسە دەکاتەوە، وجەستەی ئێمە دەبێتە پرژکەر.
I've learned that there's no boundaries, and if I look at the evolution of my work i can see threads and connections that make sense. But when I look towards the future, the next project is completely unknown and wide open. I feel like I have all these ideas existing embedded inside of me, and it's these conversations and these experiences that connect these ideas, and they kind of instinctively come out.
من فێر بووم کە هیچ بەربەستێک نییە، و گەر سەیری گەشەسەندنی کارەکەم بکەم سەرە داو و پەیوەندی وا دەبینم کە مانا دەگەیێنێت. بەڵام کاتێک لە داهاتوو دەڕوانم، پڕۆژەی دواترم بە تەواوی نەزانراو و فراوەنە. هەست دەکەم کە هەموو ئەو بیرۆکانە لە مندا هەیە وچەسپاوە، و ئەو گفتوگۆ و ئەزموونانەیە کە ئەم بیرۆکانە بەیەکوە دەبەستێت، ئەوان بە شڵەژاوی دێنە دەرەوە.
As a body architect, I've created this limitless and boundless platform for me to discover whatever I want. And I feel like I've just got started.
وەکو ئەندازیارێکی جەستە، سەکۆیەکی بێ سنوور و بێ ئەندازەم دروست کرد بۆ خۆم بۆ ئەوەی چیم بوێت لێی بکۆڵمەوە. و هەست دەکەم تازە دەستم پێکردوە.
So here's to another day at the office.
لەبەر ئەوە ڕۆژێکی ترە لە نوسینگە.
(Laughter) (Applause)
(چەپڵە )( پێکەنین)
Thank you!
سوپاس
Thank you!
سوپاس