I suspect that every aid worker in Africa comes to a time in her career when she wants to take all the money for her project — maybe it's a school or a training program — pack it in a suitcase, get on a plane flying over the poorest villages in the country, and start throwing that money out the window. Because to a veteran aid worker, the idea of putting cold, hard cash into the hands of the poorest people on Earth doesn't sound crazy, it sounds really satisfying.
پێموایە هەر کارمەندێکی هاوکارییە مرۆڤدۆستییەکان لە ئەفریقا لە پیشەکەیدا دەگاتە بارودۆخێک کاتێک دەیەوێت هەموو پارەی پڕۆژەکەی هەڵبگرێت — لەوانەیە بۆ قوتابخانە یان بەرنامەیەکی ڕاهێنان بێت — لەناو جانتایەک هەڵی بگرێت، بۆ هەژارترین گوندی وڵاتێک بفڕێت، و پارەکانی لە پەنجەرەوە فڕۆکەکەوە فڕێ دەدات خوارەوە. چونکە بۆ کارمەندێکی بەخشەری شارەزا، بیرۆکەی پێدانی پارە بە هەژارترین خەڵکی سەرزەوی کارێکی شێتانە نییە، بەڵکو زۆر ئاسودە بەخشە.
I had that moment right about the 10-year mark, and luckily, that's also when I learned that this idea actually exists, and it might be just what the aid system needs. Economists call it an unconditional cash transfer, and it's exactly that: It's cash given with no strings attached. Governments in developing countries have been doing this for decades, and it's only now, with more evidence and new technology that it's possible to make this a model for delivering aid. It's a pretty simple idea, right?
بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لەم دۆخەدا بووم، خۆشبەختانە، ئەو کاتە بوو فێری ئەوەبووم کە ئەم بیرۆکەیە بوونی هەیە، و لەوانەیە هەر ئەو شتە بێت کە دەزگا خێرخوازییەکان پێویستە بیکەن. ئابووریناسان بەمە دەڵێن بەخشینی پارەی بێ مەرج، و ئەمەش ڕێک: پێدانی پارەیە بێ هیچ مەرجێک. دەسەڵاتدارانی وڵاتانی پێشکەوتوو بۆ ماوەی دەیان ساڵ ئەمەیان کردووە، و تەنها ئێستا، بە بەڵگەی زیاتر و تەکنەلۆژیای نوێ، دەگونجێت کە ئەمە ببێت بە نموونەیەک بۆ ناردنی یارمەتی. زۆر بیرۆکەیەکی سادەیە، وایە؟
Well, why did I spend a decade doing other stuff for the poor? Honestly, I believed that I could do more good with money for the poor than the poor could do for themselves. I held two assumptions: One, that poor people are poor in part because they're uneducated and don't make good choices; two is that we then need people like me to figure out what they need and get it to them. It turns out, the evidence says otherwise. In recent years, researchers have been studying what happens when we give poor people cash. Dozens of studies show across the board that people use cash transfers to improve their own lives. Pregnant women in Uruguay buy better food and give birth to healthier babies. Sri Lankan men invest in their businesses. Researchers who studied our work in Kenya found that people invested in a range of assets, from livestock to equipment to home improvements, and they saw increases in income from business and farming one year after the cash was sent. None of these studies found that people spend more on drinking or smoking or that people work less. In fact, they work more.
باشە، بۆچی دەیان ساڵم لە شتی تر بۆ هەژارەکان بەسەر برد؟ بەڕاستی، بڕوام وابوو کە دەتوانم شتی باشتر بە پارە بۆ هەژارەکان بکەم لەوەی خەڵکی هەژار دەتوانێت بۆ خۆی بیکات. دوو گریمانەم هەبوو: یەکەمیان، خەڵک بۆیە هەژارن چونکە نەخوێندەوارن و ؛بڕیاری درووست نادەن دووەمیش، ئێمە پێویستمان بە خەڵکانی وەک منە تا بزانێت چیان پێویستە و بۆیان دابین بکات. دەرکەوتووە و بەڵگەکانیش دووپاتی دەکەنەوە کە هەڵەم. لە ساڵانی پێشوو، توێژەران توێژینەوەیان سەبارەت بە ئەوەی کە چی ڕوودەدات کاتێک پارە بە خەڵکی هەژار دەدەین. زۆرێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو خەڵکانە پارەکە بەکار دەهێنن بۆ باشترکردنی ژیانی خۆیان. ئافرەتانی دووگیان لە ئۆرگوایی خواردنی باشتر دەکڕن و منداڵێکی تەندروستتر دەهێننە دونیاوە. پیاوانی سریلانکا پەرە بە کاروباریان دەدەن. ئەو توێژەرانەی لەسەر کارەکانمان توێژینەوەیان کردووە لە کینییا، بۆیان دەرکەوتووە کە خەڵکی پەرە بە سامانەکانیان دەدەن، لە ئاژەڵەوە بۆ کەلوپەل و گەشەپێدانی ماڵەکانیان، هەست بە بەرزبوونەوەی داهاتی دەکرێت و دەستکەوتیان لە بازرگانی و کشتوکاڵدا زیاد دەکات و پەرەدەسەنێت. توێژینەوەکان ئاماژەییان بەوە نە کردووە کە خەڵکەکە پارەی زیاتر لە خواردنەوە و جگەرەدا خەرج دەکەن یان خەڵکەکە کەمتر کار دەکەن. لە ڕاستیدا، زیاتر کار دەکەن.
Now, these are all material needs. In Vietnam, elderly recipients used their cash transfers to pay for coffins. As someone who wonders if Maslow got it wrong, I find this choice to prioritize spiritual needs deeply humbling. I don't know if I would have chosen to give food or equipment or coffins, which begs the question: How good are we at allocating resources on behalf of the poor? Are we worth the cost? Again, we can look at empirical evidence on what happens when we give people stuff of our choosing. One very telling study looked at a program in India that gives livestock to the so-called ultra-poor, and they found that 30 percent of recipients had turned around and sold the livestock they had been given for cash. The real irony is, for every 100 dollars worth of assets this program gave someone, they spent another 99 dollars to do it. What if, instead, we use technology to put cash, whether from aid agencies or from any one of us directly into a poor person's hands. Today, three in four Kenyans use mobile money, which is basically a bank account that can run on any cell phone. A sender can pay a 1.6 percent fee and with the click of a button send money directly to a recipient's account with no intermediaries. Like the technologies that are disrupting industries in our own lives, payments technology in poor countries could disrupt aid. It's spreading so quickly that it's possible to imagine reaching billions of the world's poor this way.
ئێستا، ئەمە هەموو پێداویستییەکانن. لە ڤێتنام، ئەو بەساڵاچووەی کە یارمەتی دراون پارەکانیان لە کڕینی دارەمەیت خەرج دەکەن. لەوانەیە کەسێک پێی وابێت کە ماسلۆ هەڵە بێت، من پێموایە گرنگی پێدانی یارمەتیدانی دەروونی بە تەواوی سادەیە. نازانم دەبێت خواردن ببەخشم یان کەلوپەل یان تابوت، کامیان دەبێتە هۆی پرسیاری: چەندە سەرکەوتوانە سامانەکەمان بەکاردەهێنین لە لە یارمەتیدانی هەژارەکان؟ ئایا تێچووەکە شایستە و گونجاوە؟ دووباره، دەتوانین سەیری بەڵگەکان بکەین چ ڕوودەدات کاتێک بە هەڵبژاردەی خۆمان شت بە خەڵکی دەبەخشین. یەکێک لە توێژینەوەکان چاودێری بەرنامەیەکی دەکرد لە هیندستان کە کەلوپەلی دەدا بە خەڵکە هەرە-هەژارەکان، و بۆیان دەرکەوت لە سەدا ٣٠ی وەرگرەکان ئەو کەلوپەلەی وەریانگرتبوو فرۆشتبویانەوە بە پارە. ئەوەی کە سەیرە: بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک کە نرخی ئەو کەلوپەلانە بوو کە کە دەیاندا بە کەسێک، ٩٩ دۆلار تێچووی پڕۆسەی ئەنجامدانی بەخشینەکە بوو. دەشێت، ئەگەر لە جیاتی ئەمە، تەکنەلۆجیا بەکاربهێنین بۆ بەخشیینی پارە ڕاستەوخۆ بە خەڵکە هەژارەکە. جا پارەکە چ لە دەزگایەکی خێرخوازی بێت یان هەر یەکێک لە ئێمە. ئەمڕۆ، سێ لەسەر چواری کینییەکان پارەی مۆبایل بەکاردەهێنن، کە هەژمارێکی بانکییە و دەتوانرێت لەسەر هەموو ئامێرێکی مۆبایل کاری پێ بکرێت. بەخشەر تەنها ١،٦ سەنت دەدات و تەنها بە یەک کرتە بەبێ هیچ بەربەست و نێوانگیریەک دەتوانێت پارە بۆ هەژماری هەژارەکە بنێرێت. وەکو تەکنەلۆجیا کە تەشقەڵە بە گەشەکردنی پیشەسازی لە ژیانماندا دەکات. پارەدان بە تەکنەلۆجیا لە وڵاتە هەژارەکاندا دەکرێت ڕێگر بێت لە کارە خێرخوازیەکان. کە بڵاوبوونەوەی زۆر خێرایە و دەکرێت بەم ڕێگەیەوە هاوکاری بگات بە ملیۆنەها هەژار لەم دونیایەدا.
That's what we've started to do at GiveDirectly. We're the first organization dedicated to providing cash transfers to the poor. We've sent cash to 35,000 people across rural Kenya and Uganda in one-time payments of 1,000 dollars per family. So far, we've looked for the poorest people in the poorest villages, and in this part of the world, they're the ones living in homes made of mud and thatch, not cement and iron. So let's say that's your family. We show up at your door with an Android phone. We'll get your name, take your photo and a photo of your hut and grab the GPS coordinates. That night, we send all the data to the cloud, and each piece gets checked by an independent team using, for one example, satellite images. Then, we'll come back, we'll sell you a basic cell phone if you don't have one already, and a few weeks later, we send money to it. Something that five years ago would have seemed impossible we can now do efficiently and free of corruption.
ئەمە ئەوەیە کە ئێمە لە GiveDireclty دەستمان پێ کردووە. ئێمە یەکەم ڕێکخراوین پارەی نەخت دابین بکەین بۆ هەژاران. پارەمان بۆ ٣٥,٠٠٠ کەس بە درێژایی لادێکانی کینیا و ئۆگەندا ناردووە بە هەر جارێک ١٠٠٠ دۆلار بۆ هەر خێزانێک. هەتا ئێستا، بە دوای هەژارترین خەڵک لە هەژارترین گوندەکاندا گەڕاوین، و لەم بەشەی جیهاندا تاکە کەسن لە خانووی دروستکراو لە قوڕ و قامیشدا دەژین، نەک لە چەمەنتۆ و ئاسن. کەوایە با وای دابنێین ئەوە خێزانی تۆیە. لە دەرگەی ماڵتانەوە بە مۆبایلێکەوە دەردەکەوین. ناوەکەت وەردەگرین، وێنەی خۆت و و ماڵەکەشت دەگرین لەگەڵ ناونیشانەکەت بە GPS شەوەکە، هەموو زانییارییەکان دەنێرین بۆ بۆ بنکەی زانییارییەکان و تیمێکی سەربەخۆ پشکنین بۆ هەموو زانییارییەکان دەکات بۆ نموونە وێنەی مانگە دەست کردەکان. پاشان دەگەڕێینەوە، مۆبایلێکی سادەت پێ دەفرۆشین ئەگەر خۆت نەتبوو و، دوای چەند هەفتەیەکی تر، پارە بۆ مۆبایلەکە دەنێرین. شتێکە کە ٥ ساڵ لەمەوبەر ئەستەم دیاربوو ئێستا دەتوانین بە کارامەیی و بێ گەندەڵی ئەنجامی بدەین.
The more cash we give to the poor, and the more evidence we have that it works, the more we have to reconsider everything else we give. Today, the logic behind aid is too often, well, we do at least some good. When we're complacent with that as our bar, when we tell ourselves that giving aid is better than no aid at all, we tend to invest inefficiently, in our own ideas that strike us as innovative, on writing reports, on plane tickets and SUVs. What if the logic was, will we do better than cash given directly? Organizations would have to prove that they're doing more good for the poor than the poor can do for themselves. Of course, giving cash won't create public goods like eradicating disease or building strong institutions, but it could set a higher bar for how we help individual families improve their lives.
چەن پارەی زیاتر بدەین بە هەژاران ئەوا بەڵگەیەی زیاترمان دەبێت کە ئەمە سوودی هەیە، بۆیە پێویستە زیار چاو بەم شتانە بخشێنینەوە کە دەیانبەخشین. ئەمڕۆ بیرۆکەی هاوکاری کردن زۆر گرنگە، باشە، لانی کەم دەتوانن هەندێ شتی باش بکەین. کاتێک کە ئێمە دڵنیا بووین لەو کۆسپەی هەمانە، کاتێک بە خۆمان دەڵێین بەخشینی هاوکاری لە نەبەخشین هەر باشترە، بەردەوامین لە هاوکاریکردن بە کات و وزەیەکی کەمتر بە بەکارهێنانی بیرۆکە نوێکانمان، لە نووسینی ڕاپۆرتەکاندا، لە بلیتی فڕۆکە و لە ئۆتۆمبێلدا. ئەی ئەگەر لۆجیکەکە ئەمە بوایە، دەتوانین کاری باشتر بکەین لە بری پێدانی پارەی نەخت؟ ڕێکخراوەکان دەبێت بۆ هەژارەکان بیسەلمێنن کە کاری باشتر دەکەن وەک لەوەیی هەژارەکان دەتوانن بۆخۆیانی بکەن. بێگومان، پێدانی پارە بەرژەوەندی گشتی دابین ناکات وەکو لەناوبردنی نەخۆشی و دروست کردنی دامودەزگای بە هێز. بەڵکو شتێکی باشتر دەکات لەوەی چۆن یارمەتی خێزانەکان لە باشترکردنی ژیانیان دەدەین.
I believe in aid. I believe most aid is better than just throwing money out of a plane. I am also absolutely certain that a lot of aid today isn't better than giving directly to the poor. I hope that one day, it will be.
بڕوام بە بەخشین هەیە. بڕوام وایە زۆرێک لە کۆمەکەکان باشترن لە فڕێدانی پارە لە فڕۆکەوە. هەروەها تەواو دڵنیام لەوەی کاریگەری زۆرێک لە بەخشینەکانی ئەمڕۆ باشتر نییە لە پێدانی ڕاستەوخۆی پارە بە هەژاران. هیوادارم ڕۆژێک بێت کە باشتربن.
Thank you.
سوپاستان دەکەم.
(Applause)
(چەپڵە ڕێزان)