هەرگیز سەیری فڵچەی ددان ناکەیت و بڵێی، "من مەزنم"! بەڵام کاتێک سەیری شانەی ئافڕۆ دەکەیت، کە ئامرازێکی ئارایشی قژە، بیرت دەهێنێتەوە کە، بەڕاستی هەست بە شانازی بکەیت،"ئەمە نایابە" [شتی بچووک.] [بیرۆکەی گەورە.] شانەی ئافڕۆ ئامرازێکی سوود بەخشە، کە بەکاردێت بۆ ڕێک خستنی شێوازی ستایلی ئافڕۆ. پێموایە شانەی ئافڕۆ نەخشێندراوە بۆ پێدانی ئەو بارودۆخە دەروونییەی وا هەست بکەیت کە پەنجە بە ناو قژتدا دا بهێنرێت. شێوەکەی، تەنانەت قووڵیەکەی کە بە ناویدا دەڕوا وەک دەست وایە. ددانەکانی لە پلاستیک یان نایلۆنن، یانیش ددانەکانی لە پۆڵایی بێ خەوش یان نیکڵ دروست کراون. من هەمیشە ددانی کانزایی بە باش دەزانم تەنها لەبەرئەوەی حەزم بە دەنگەکەیەتی ئەو شتەی دەیزانم ئەو کۆڵە مستەی ڕەشە بەهێزەی بە دەسکەکەیەوەیە. کاتێک بیر لە قژی ڕەش دەکەمەوە لە ئەمریکا، ئەوەم بە مێشک دادێت کە جڵەو کراون. لە پێشتردا وا پێشبینی دەکرا لە مرۆڤە ڕەشەکاندا چارەسەری کیمیایی هەیە بۆ ڕەش کردنەوەی قژیان. جگە لەوەش تەندروستی ئەوان لە پێشترین کار نییە. لە ساڵانی ٥٠کان"روس "بیکۆفۆردی" سەماکەر لەگەڵ چەند گۆرانی بێژێکی جازدا هەوڵیاندا قژیان ڕاست و ڕێک بکەنەوە، گوتیان زۆر باشە، لێی دەگەڕێین کە بە سروشتی خۆی گەشە بکات بە شێوەیەکی سروشتی گەشەی کرد و قژیان بڕی. لە ساڵانی ٦٠کاندا ئەم شێوازە بڵاو بوویەوە و گەشەی سەند لەگەڵ هاتنی شێوازی ئافڕۆ، کە گوزارشتی لە قژێکی کورت و سرووشتی دەکرد بۆئەوەی زیاتر شێوەی گۆیی بدات. دەستەی سەرۆکی مافی هاوڵاتیان و چالاکوانان پشتیان بەم شێوازە ستایلەی قژە دەبەست کە بە مانای سەرکێشی و شانازی کردن بە ڕەشەوە دێت. دواتریش موزیک ژەنانی وەک جەیمس بڕاون هەبوون، کە بە بەکارهێنانی ئەم ماددە کیمیایانە بۆ ڕێکخستنی قژی بەناوبانگ بوو، واز بێنە لێ گەڕێ قژت بە سرووشتی گەشە بکات. کە لەگەڵ موزیکی دەستاو دەست ڕۆیشتووە، گۆرانیەکی هەیە دەڵێت"بە دەنگی بەرز بڵێ من ڕەشم و شانازی پێوە دەکەم." دەستەی ڕەشپێستی جووڵانەوەیەکی جوانە بیرۆکەی شەرم بە ڕەشبوون ڕەت دەکاتەوە یان ئەگەر خاوەن پێستێکی ڕەش و قژێکی لوول بیت، ئایا وای دەبینی شتێکە جێگەی شەرم بێت. من وێنەیەکی دڵگیری دایکم و دایە گەورەم هەیە، و دایە گەورەم شانەیەکی بچووکی" ئافڕۆی" هەبوو، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێ ٦٠کان. مێژووی شانە کردنی قژ لە ئەفریقا دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش زاین. کۆنترین شانەی ئەفریقی لە شارستانیەتی دێرینی مسڕ و سوودان دۆزراوەتەوە، ئەوان هەڕەم و شانەکانیان دروست دەکرد. ئەو ڕێگەیەی ئەفریقیە کۆنەکان بەکاریان دێنا بۆ جوان کردنی شانە کە گوزارشتی لە بارودۆخەکان یان شوێنی هۆزەکان دەکرد. کۆڵە مستە بەهێزەکان شانەی نوێی ئافڕۆ جوان دەر دەخەن هەروەها ئاوازێکیان بۆ داناوە کە ئارامت دەکاتەوە. دواتر جووڵانەوەی ڕەش پێستەکان دەستی پێکرد. زۆربەی جووڵانەوەکان پێوویستیان بە هێمایەک هەیە، وانییە؟ تۆ کۆڵە مستەت هەیە، خاوەنی شانەی ئەفڕۆیت. ئەم شتانە لەگەڵ کۆمەڵەی پڵنگە ڕەش پێستە جوانەکاندا دەگونجێ، و دەتوانی گرینگی پێدانی هۆزەکەت بۆ شانەی ئافڕۆ ببینی، لەبەرئەوەی تۆ تەنها وەک کەرەستەیەکی جوانکاری هەڵی ناگریت. بەڵکو دەیخەیتە گیرفانی دواوەت، لەوانەیە هەر لە یەکەمین دەرچوونت ئەوە بکەیت. هەروەها ئەم بایەخە لە قژ دەردەکەوێ بە داهێنانی بە شانەی ئافڕۆ. کاتێک بیر لە هێمای ئافڕۆ دەکەمەوە، ڕاستەوخۆ ئەنجلیلا دایڤسم بە مێشک دادێت. بەکار هێنانی ئافڕۆ ڕێک پۆشی و کەشخەیی بەرجەستە دەکات، ئازادیی خوازی، یاخیگەری. بەیەکجار هەست بە هەموو ئەو هەستانە دەکەیت کاتێک دەبینیت ئەنجلێنا دایڤس شەڕ لە پێناو ژیانی خۆی لە دادگای فیدڕاڵی دەکات. لە ساڵانی ٨٠کانەوە شێوازی ئافڕۆ کەمتر باو بوو. بەڵام شانەکانی ئافڕۆ هێشتا بەرهەم دەهێنرێن لە ڕۆژانی ئەمڕۆدا لەگەڵ کۆڵە مستێکی بەهێز، کەواتە ئەوە بەرهەمی جوڵانەوە کەیە کە لە ئامانجی هەموو ڕۆژێکدا لەبیرمانە، کاتێک بچووک بووم، ئافرۆشم تەنها وەک هەر کەرەستەیەکی تر دەبینی. تەنها شانەیەک بوو. بەڵام کاتێک زیاتر چاوم کرایەوە باشتر لە پێکهاتە و ڕەگ و ڕیشەکەی تێگەیشتم و مەبەست لە نەخشاندنی و مەبەست لە کۆڵە مستە بەهێزەکەی و هەموو ئەو شتانەی تر... بە ئاگا هاتمەوە.
You don't really look at a toothbrush and say, "I'm great!" But when you look at an Afro pick, which is a grooming tool, it can remind you in your subconscious to, like, really be proud and, like, "All right." [Small thing.] [Big idea.] An Afro pick is a utilitarian tool used to maintain the Afro hairstyle. I think the Afro pick was designed for the ergonomics of creating something that felt like you were running fingers through your hair. The shape, even the depth that it goes in -- it's like a hand. You have plastic or nylon teeth, and then you have the stainless steel or the nickel teeth. I always prefer the metal tooth just 'cause I like the sound and the ones I know have the black power fist on the handle. When I think of black hair in America, I think of something that's been policed. Back in the days, it was expected for black people to chemically treat their hair. Whether that's healthy for them is a secondary thing to blending in. In the 50s, dancer Ruth Beckford and a lot of jazz singers were tired of straightening their hair, so they said, all right, we're going to just let it grow naturally and started rocking natural, close-cropped hair. And in the 60s, that style evolved with the formation of the Afro, which was the cropped hair, natural, picked out into a more spherical shape. You had civil rights leaders, activists, that adopted the hairstyle as a means of rebellion and black pride. And then you had musicians like James Brown, who was infamously known for chemically straightening his hair, reject that and go natural. It went hand-in-hand with his music, so he had songs like "Say it Loud, I'm Black and I'm Proud." The black is beautiful movement is just rejecting the notion that to be black or to have darker skin, to have a curlier grade of hair, was something to be ashamed of. I have one of my favorite pictures of my mother and my grandmother, and my grandmother had a small 'fro, and that was in the 60s. African hair combs date back to 3500 BCE. The oldest African combs are found in ancient Egypt and Sudan, so they were making pyramids and combs. The way the ancient African combs were embellished represented status or tribal affiliation. It's no coincidence that the fist on the modern Afro pick also sets the tone for affiliation and what set you claim. And then there's the Black Power movement. Most movements need their icons, right? You have the fist, you have the 'fro. These things coincide with the Black Panther aesthetic, where you could kind of spot your tribe from afar, because you're not just keeping a pick in, like, your beauty kit. It's in your back pocket, purposely with the first outside of it, and in your hair, you'll rock it in your 'fro. If I think about iconic Afros, I definitely think about Angela Davis. Her 'fro personifies elegance, style, freedom, rebellion. You feel all of these feelings at once when you see Angela Davis fighting for her life in federal court. By the 80s, the Afro style became less radical. The Afro picks are still produced to this day with the clenched fist, so it's the remnants of the movement in the everyday object. When I was young, it was just, like, another object. It was a comb. But as I became more enlightened to really understand the roots and the origin and the intentionality of the design and why the fist and all of these things ... I woke up.