ھاواری جەماوەر. نەڕەی شێر. بەریەک کەوتنی شمشێر. لە ٨٠ ی زانییەوە ئەم دەنگانە دەبیستران لە نێو یاریگا گەورەکەوە. له ساڵێكدا سەدان ڕۆژ، زیاتر لە ٥٠ ھەزار دانیشتووی ڕۆما و سەردانیکەرانی لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیەوە یاریگاکەیان پڕ دەکرد بە چوار چین لەسەر یەک بۆ بینینی شەڕی زۆرانبازەکان، ئاژەڵان، و پێشبڕکێی گالیسکە لە دەوری یاریگاکە. و بۆ کۆتا قۆناغ، ئاوییان دەڕشتە نێو یاریگاکە شوێنی نمایشەکەیان پڕ ئاو دەکرد بۆ بینینی گەورەترین نمایشی نێو ھەموو نمایشەکان: نمایشی جەنگی دەریایی. داستانی ڕۆمانی، ڕوبەڕوبونەوەی خەیالی پێی دەوترا نەوماکیا، دەستی پێکرد لە سەردەمی جۆلیۆس سیزار لە سەدەی یەکەمی پێش زاین، دوای زیاتر لە سەد ساڵ لە دروست کردنی یاریگا گەورەکە. ئەنجام دەدران لەگەڵ چەند نمایشێکی تری ئاوی لە ناوچەی ئاوی سروشتی و دروستکراو لە دەوروبەری ڕۆما ھەتا کاتی ئیمپراتۆر فلاڤیەس ڤیسپەیشن، كه دەستیکرد بە دروست کردنی یاریگا گەورەکە له ٧٠ی زاینی لە شوێنێک کە پێشتر دەریاچە بوو. دەیویست یاریگاکە ببێتە ھێمایەک بۆ ھێزی ڕۆما لە جیھانی کۆندا. و چی ڕێگەیەک باشتر ھەیە بۆ پیشاندانی ئەو ھێزە لە جەستەی ئاوێک کە دەکرێت وشک بکرێت و پڕ بکرێتەوە بە فەرمانی ئیمپراتۆر؟ 'کوڕەکەی ڤیسپەیشن 'فلاڤیەس تایتەس خەونەکەی باوکی بەدی ھێنا لە ٨٠ ی زاینی کاتێک غەنیمەکانی شەڕی بەکارھێنا بۆ تەواوکردنی یاریگا گەورەکە یان وەک ئەوەی لەو کاتەدا بە یاریگای فلەیڤیان ناسراو بوو، ئاھەنگی کردنەوەی یاریگاکە بریتی بوو لە میھرەجانێکی ١٠٠ ڕۆژی و شەڕی زۆرانبازەکان، پێشتر بەرنامەڕێژی بۆ کرا بوو کە چالاکیەکانی میوزیک و، لە سێدارەدانی کراوە، و بێگومان شەڕی زۆرنبازەکانیش لە خۆ بگرێت. پێچەوانەی یاری لە نێو یاریگا بچوکەکان كه لە لایەن ڕۆمانیە دەوڵەمەندەکانەوە دەکران، ئەم نمایشە شاھانەییە زۆر تێچووە پشتگیری ئابوری دەکرا لەلایەن ئیمپراتۆرەوە. نمایشی ئاژەڵە بیانییەکان، نمایشی شانۆیی، و کێبڕکێ ترسناک و ناوازەکانی نەوماکیا کە ھەموویان دروست کرا بوون بۆ بەھێز کردنی متمانە بە ئیمپراتۆری خودا ئاسا، کە دوای مردنی دەکرێت بە خودا. هێشتا ئاشکرا نییە چۆن ئەندازیاران یاریگایان پڕ دەکرد لە ئاو بۆ دروست کردنی ئەو نمایشە. ھەندێک لە مێژوو ناسان بڕوایان وایە کە جۆگەی ئاوی گەورە ڕاکێشراوە بۆ نێو یاریگاکە ئەوانی تر پێیان وایە سیستەمی ژورەکان و دەرگای عەماراو بەکارھاتووە بۆ وشک کردنەوە، و پڕ کردنەوەی یاریگاکە. دەکرێت ئەم ژورانە پڕ کرابێتن لە ئاو پیش نمایشەکان دواتر بەردرابێتن بۆ پڕ ئاو کردنی شوێنی نمایشەکە نزیکەی یەک ملیۆن گاڵۆن ئاو، بۆ پڕ کردن بە قوڵایی پێنج پێ ئاو. بەڵام تەنانەت بەو ھەموو ئاوەشەوە، ڕۆمانەکان دەبوو بەلەمی بچووکی ژێر تەخت دروست بکەن تا بەر زەوی یاریگا گەورەکە نەکەون. درێژی بەلەمەکان لە نێوان ٧ بۆ ١٥ مەتر بوو، و وا دروست کرا بوون کە لەو بەلەمانە بچن کە لە شەڕی ڕاستی بەکاردێن. لە کاتی شەڕدا، دوو دەرزەن لەم بەلەمانە سەر ئاو دەکەوتن دەوروبەری یاریگاکە، زۆرانبازەکان لێیان دەخوڕی کە جلیان وەک دوو لایەنی شەڕە دروستکراوەکە پۆشی بوو. ئەم شەڕکارانە دەجەنگان لەسەر بەلەمەکانەوە، دەچوونە ناوی، دەجەنگان، دەخنکان و دوژمنەکانیان لاواز دەکرد ھەتا ئەو کاتەی یەک کۆمەڵەیان دەمایەوە. خۆشبەختانە، ھەموو نمایشێکی ئاوی ئەم جۆرە چیرۆکە ترسناکەی تیا نەبوو لە ھەندێکیاندا، سەکۆی ژێر ئاو کەوتووەکە کراوە دەبوو بۆ لێخوڕینی گالیسکە بە سەر ئاوەکەیدا وەک ئەوەی ئەوان خوای دەریایی "تریتۆن" بن کە لەگەڵ ڕۆشتنیدا شەپۆلی دروست دەکرد. ئاژەڵان دەڕۆشتن بە سەر ئاوەکە، ئەفسانەکان نمایش دەکران لە لایەن بەندکراوە تاوانبارهكان، لە شەودا، مەلەوانە ڕوتەکان نمایشیان دەکرد لە بەر ڕوناکی گڕی مەشخەڵدا. بەڵام سەردەمی یاریگای ئاوی نەمایەوە بۆ ھەمیشە. شەڕە دەریاییەکان زۆر بەناوبانگ بوون دەریاچە نزیکەکەیان تەرخان کرد بۆی لەلایەن ئیمپراتۆر دۆمیشن لە سەرەتاکانی ٩٠ یی زاینی. دەریاچە گەورەکە زۆر باشتر بو بۆ نەوماکیا، و ھەر زوو یاریگاکە بووش شوێنی ئاژەڵە لە قەفەزکراوەکان و بەربەستی ئاوی زیاتر دانرا کە ڕێی نەدەدا بە لافاوی زیاتر. بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت، ئیمپراتۆرەکانی فلەیڤیان باڵادەست بوون بەسەر لافاوی شەڕ و ئاو دا لە نمایشێکی سەرنج ڕاکێشی پیشاندانی ھێزدا.
The cry of the crowd. The roar of a lion. The clash of metal. Starting in 80 CE these sounds rang through the stands of the Colosseum. On hundreds of days a year, over 50,000 residents of Rome and visitors from across the Roman Empire would fill the stadiums’ four stories to see gladiators duel, animals fight, and chariots race around the arena. And for the grand finale, water poured into the arena basin, submerging the stage for the greatest spectacle of all: staged naval battles. The Romans’ epic, mock maritime encounters, called naumachiae, started during Julius Caesar’s reign in the first century BC, over a hundred years before the Colosseum was built. They were held alongside other aquatic spectacles on natural and artificial bodies of water around Rome up through Emperor Flavius Vespasian, who began building the Colosseum in 70 CE on the site of a former lake. The Colosseum was intended to be a symbol of Rome’s power in the ancient world, and what better way to display that power than a body of water that could drain and refill at the Emperor’s command? Vespasian’s son Flavius Titus fulfilled his father’s dream in 80 CE when he used war spoils to finish the Colosseum– or as it was known at the time, the Flavian Amphitheater. The grand opening was celebrated with 100 days of pageantry and gladiatorial games, setting the precedent for programming that included parades, musical performances, public executions, and of course, gladiatorial combat. Unlike the games in smaller amphitheaters funded by wealthy Romans, these lavish displays of Imperial power were financed by the Emperor. Parades of exotic animals, theatrical performances, and the awe-inspiring naumachiae were all designed to bolster faith in the god-like Emperor, who would be declared a god after his own death. It’s still a mystery how engineers flooded the arena to create this aquatic effect. Some historians believe a giant aqueduct was diverted into the arena. Others think the system of chambers and sluice gates used to drain the arena, were also used to fill it. These chambers could’ve been filled with water prior to the event and then opened to submerge the stage under more than a million gallons of water, to create a depth of five feet. But even with all that water, the Romans had to construct miniature boats with special flat bottoms that wouldn’t scrape the Colosseum floor. These boats ranged from 7 to 15 meters long, and were built to look like vessels from famous encounters. During a battle, dozens of these ships would float around the arena, crewed by gladiators dressed as the opposing sides of the recreated battle. These warriors would duel across ships; boarding them, fighting, drowning, and incapacitating their foes until only one faction was left standing. Fortunately, not every watery display told such a gruesome story. In some of these floodings, a submerged stage allowed chariot drivers to glide across the water as though they were Triton, making waves as he piloted his chariot on the sea. Animals walked on water, myths were re-enacted by condemned prisoners, and at night, nude synchronized swimmers would perform by torchlight. But the Colosseum’s aquatic age didn’t last forever. The naval battles proved so popular they were given their own nearby lake by Emperor Domitian in the early 90s CE. The larger lake proved even better for naumachiae, and the Colosseum soon gained a series of underground animal cages and trap doors that didn’t allow for further flooding. But for a brief time, the Flavian Emperors controlled the tides of war and water in a spectacular show of power.