On the coast of Northern Ireland, a vast plateau of basalt slabs and columns called the Giant’s Causeway stretches into the ocean. The scientific explanation for this is that it’s the result of molten lava contracting and fracturing as it cooled in the wake of a volcanic eruption. But an ancient Irish myth has a different accounting.
لە کەناراوەکانی باکوری ئیرلەندا، گردێکی مەزن پڕ لە کۆڵەکە و خشتی هەڵواسراو هەیە کە پێی دەوترێت پردی مەزن بەرەو زەریا درێژدەبێتەووە. لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم پردە بریتییە لە توانەوەی پێکهاتەی ناوچەکە بە هۆی بورکانەوە و دوا ساردبوونەوەی بورکانەکان دروست دەبن. بەڵام لە ئەفسانەی کۆنی ئیرلەندییەکان بەشێوازێکیتر باس دەکرێت.
According to legend, the giant Finn MacCool lived happily on the North Antrim coast with his wife Oonagh. Their only disturbance came from the taunts and threats of the giant Benandonner, or the red man, who lived across the sea in Scotland. The two roared insults and hurled rocks at each other in dramatic shows of strength.
بە پێی ئەفسانەکان، فین ماککولی مەزن لە کەناراوی ئنتریم لەگەڵ هاوسەرەکەی ئۆنا بە خۆشی دەژین. تاکە کێشە و هەڕەشەیان بيناندونری مەزن دەبێت. یان پیاوە سورەکە، کە لە کەناراوەکانی سکۆتڵەندا لەو بەر دەژی. هەردووکیان، هەوڵی ترساندن و هاوشتنی بەردیان لە یەکتر دەکەن بۆ دەرخستنی هێز و توانایان.
Once, Finn tore up a great clump of land and heaved it at his rival, but it fell short of reaching land. Instead, the clump became the Isle of Man, and the crater left from the disturbed earth filled with water to become Lough Neagh. The giants’ tough talk continued, until one day Benandonner challenged Finn to a fight, face to face. And so the Irish giant tossed enough boulders into the sea to create a bridge of stepping stones to the Scottish coast.
جارێک، فین بەردێکی گەورە دەردەهێنێت و بەرەو دوژمنەکەی دەیهاوێژێت، بەڵام ناگاتە شوێنی مەبەست. ئەم بەردە دەبێتە هۆی دروست بوونی دورگەی پیاوەکان. ئەو چاڵەی بەهۆی بەردەکەوە دروست دەبێت بە ئاو پڕ دەبێتەوە و دەبێتە دەریاچەی لوک نەی. پێکدادانی دوو زەبەلاحەکە بەردەوام دەبێت، تا ڕۆژێک بيناندونر داوای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە فین دەکات. بۆیە، فین کۆمەڵێک بەرد دەخاتە ناو زەریا بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ پەڕینەوە خۆش بکات بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە خاکی سکۆتڵەندا.
Finn marched across in a fit of rage. When Scotland loomed before him, he made out the figure of Benandonner from afar. Finn was a substantial size, but at the sight of his colossal enemy thundering towards him, his courage faltered. With one look at Benandonner’s thick neck and crushing fists, Finn turned and ran.
فین بە توڕەبوونەوە بەڕێ دەکەوێت. کاتێک خاکی سکۆتڵەندا دەردەکەوێت، لە دورەوە پەنجە لە بيناندونر بەرز دەکاتەوە. قەبارەی فین مەزن دەبێت، بەڵام کاتێک چاوی بە بيناندونر دەکەوێت ئازایەتی و نەبردییەکەی پاشەکشە دەکات. کاتێک فین چاوی بە ملە ئەستور و مەچکە گەورەکەی بيناندونر دەکەوێت، دەکشێتەوە.
Back home, with Benandonner fast approaching, Finn trembled as he described his enemy’s bulk to Oonagh. They knew that if he faced Benandonner head on, he’d be crushed. And so Oonagh hatched a cunning plan - they needed to create an illusion of size, to suggest Finn was a mountain of a man whilst keeping him out of sight.
بيناندونر بە خێرایی بە دوای فین دەکەوێت، لە کاتی باسکردنی بيناندونر بۆ ئۆنا، فین لە ترسا دەلەرزێت. فین هەست دەکات ئەگەر ڕووبەڕووی بيناندونر ببێتەوە، تێکدەشکێنرێت. بۆیە، ئۆنا پلانێک دادەڕێژیت، پێویست دەبێت قەبارەیەکی خەیاڵی دروست بکەن کە لە دوورەوە فین وەک شاخێک لە شێوەی مرۆڤ دەر بکەوێت.
As Benandonner neared the end of the bridge, Oonagh stuffed her husband in a huge cradle. Disguised as an enormous baby, Finn lay quiet as Benandonnner pounded on the door. The house shook as he stepped inside.
کاتێک بيناندونر لە پردەکە نزیک دەبێتەوە، ئۆنا فین لە لانکەیەکی مەزن حەشار دەدات. وەک منداڵێکی مەزن دێتە بەر چاو، فین بێدەنگ دەبێت کاتێک بيناندونر بە توندی لە دەرگە دەدات. لە کاتی هاتنە ژوورەوەی بيناندونر، زەوی دەلەرێتەوە.
Oonagh told the enraged visitor that her husband wasn’t home, but welcomed him to sit and eat while he waited. When Benandonner tore into the cakes placed before him, he cried out in pain for he’d shattered his teeth on the metal Oonagh had concealed inside. She told him that this was Finn’s favorite bread, sowing a seed of doubt in Benandonner’s mind that he was any match for his rival.
ئۆنا بيناندونری توڕە ئاگەدار دەکاتەوە کە هاوسەرەکەی لە ماڵ نییە، بەڵام دەتوانێت لێرە دابنیشتێت تا هاوسەرەکەی دەگەڕێتەوە. کاتێک بيناندونر کێکی بەر دەمی دەخوات، بە ئازارەوە هاوار دەکات چونکە ددانەکانی دەشکێت بەهۆی قەپ گرتن لەو کانزایانەی ئۆنا دەیخاتە ناو کێکەکەوە. ئۆنا پێی ڕادەگەێنێت کە ئەمە کێکی دڵخوازی فینە، بەمەش گومان دەخاتە مێشکی بيناندونر، کە هیچ کەس ناتوانێت بەرهەڵستی فین ببێتەوە.
When Finn let out a squawk, Benandonner’s attention was drawn to the gigantic baby in the corner. So hefty was the infant swaddled under piles of blankets, Benandonner shuddered at the thought of what the father would look like. He decided he’d rather not find out.
کاتێک فین وەک منداڵ دەقیژێنێت، سەرنجی بيناندونر دەکەوێتە سەر منداڵە زەبەلاحەکەی سوچەکە. لەخۆی دەپرسێت، ئەگەر منداڵەکە ئەوەندە زەبەلاح بێت دەبێت قەبارەی مەزنی باوکی چۆن بێت. بۆیە، بڕیار دەدات کەوا باشترە هەر نەزانێت.
As he fled, Benandonner tore up the rocks connecting the shores, breaking up the causeway. What remains are two identical rock formations: one on the North Antrim coast of Ireland and one at Fingal’s Cave in Scotland, right across the sea.
لە کاتی ڕاکردنیدا، بيناندونر هەموو ئەو بەردانە فڕی دەدات کە پردەکەی دروست دەکەن. بەمەش، پردەکە تێکدەشکێت. ئەوەی دەمێنێتەوە، دوو پێکهاتەی بەردینین: یەکێک دەکەوێتە کەناراوەکانی باکوری ئەنتریم لە ئێرلەندا و دانەیەکیتر لە ئەشکەوتی فینگاڵ لە سکۆتڵەندا ڕاستەوخۆ لە بەرانبەر زەریا.