لە کەناراوەکانی باکوری ئیرلەندا، گردێکی مەزن پڕ لە کۆڵەکە و خشتی هەڵواسراو هەیە کە پێی دەوترێت پردی مەزن بەرەو زەریا درێژدەبێتەووە. لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم پردە ئەوەیە کە ئەمە ئەنجامی یەکگرتن و جیا بوونەوەی پێکهاتەی تواوەی بورکانییە لە کاتی ساردبوونەوەیان دوای تەقینەوەی بورکانیی. بەڵام لە ئەفسانەی کۆنی ئیرلەندییەکان بە شێوازێکی تر باس دەکرێت. بە پێی ئەفسانەکان، فین ماککوڵی زەبەلاح لە کەناراوی ئنتریم لەگەڵ هاوسەرەکەی ئونا بە خۆشی دەژیا. تاکە کێشە و هەڕەشەی سەریان بەهۆی بێناندۆنەی زەبەلاحەوە بوو. یان پیاوە سورەکە، کە لە کە لەوبەری دەریاکە لە سکۆتڵەندا دەژیا. هەردووکیان، سوکایەتیان دەکرد بە یەکتر و بەردییان دەگرتە یەکدی بۆ دەرخستنی هێز و توانایان. جارێک، فین بەردێکی گەورە دەردەهێنێت و بەرەو دوژمنەکەی دەیهاوێژێت، بەڵام ناگاتە شوێنی مەبەست. ئەم بەردە دەبێتە هۆی دروست بوونی دورگەی پیاوەکان. ئەو چاڵەی بەهۆی بەردەکەوە دروست دەبێت بە ئاو پڕ دەبێتەوە و دەبێتە دەریاچەی ڵۆک نەی. قسە ناخۆشەکانی دوو زەبەلاحەکە بەردەوام بوو، تا ڕۆژێک بێناندۆنەر ئاڵەنگاری فین دەکات بۆ شەڕێکی ڕووبەڕوو. بۆیە، فین کۆمەڵێک بەرد دەخاتە ناو زەریا بۆ ئەوەی پردێک بۆ پەڕینەوەی درووست بکات تا بتوانێت بگاتە خاکی سکۆتڵەندا. فین بە توڕەبوونەوە بەڕێ کەوت. کاتێک خاکی سکۆتڵەندا دەردەکەوێت، لە دورەوە بێناندۆنەری بینی، قەبارەی فین مەزن بوو، بەڵام کاتێک چاوی بە بێناندۆنەری زەبەلاح دەکەوێت کە بە توڕەییەوە بەرەو ڕووی دێت ئازایەتییەکەی نامێنیت. تەنها بە چاو کەوتن بە ملە ئەستور و مەچەکە گەورەکەی بێناندۆنەر، فین ڕا دەکات. فین بە دوایەوە بوو، لە ماڵەوە فین لە ترسا دەلەرزی کاتێک باسی دوژمنەکەی دەکرد بۆ ئونا. دەیانزانی ئەگەر فێن ڕووبەڕووی بێناندۆنەر ببێتەوە، تێک دەشکێت. بۆیە، ئونا پلانێکی ژیرانە دادەڕێژیت، ئەوان دەبوو خەیاڵێکی وا درووست بکەن، کە فێن پیاوێکە وەک شاخێکە. کاتێک بێناندۆنەر لە پردەکە نزیک دەبووەوە، ئونا مێردەکەی لە لانکەیەکی مەزندا حەشار دەدات. و گۆڕی هاوشێوەی مناڵیکی زەبەلاح، فین بێدەنگ بوو کاتێک بێناندۆنەر بە توندی لە دەرگەی دەدا. لە کاتی هاتنە ژوورەوەی خانووەکە دەلەرییەوە. ئۆنا بە بێناندۆنەری توڕەی ووت کە هاوسەرەکەی لە ماڵ نییە، بەڵام دەتوانێت لێرە دابنیشتێت و نان بخوات هەتا هاوسەرەکەی دەگەڕێتەوە. کاتێک بێناندۆنەر گازی گرت لە کێکەکەی بەر دەمی، لە ئازاردا هاواری کرد چونکە ددانەکانی شکان بەهۆی قەپ گرتن لەو کانزایانەی ئۆنا شاردبوویەوە لە ناو کێکەکە. ئۆنا پێی ووت کە ئەمە کێکی دڵخوازی فینە، بەمەش گومانی خستە مێشکی بێناندۆنەر، کە ئەو هاوشیوەی فێن بەهێز نییە. کاتێک فین وەک منداڵ دەقیژێنێت، سەرنجی بێناندۆنەر دەکەوێتە سەر منداڵە زەبەلاحەکەی سوچەکە. منداڵەکە زۆر زل بوو چەند بەتانییەکی پێدا درابوو منداڵەکە ئەوەندە زەبەلاح بوو بێناندۆنەر بە لەرزەوە بیری کردەوە کە دەبێت قەبارەی مەزنی باوکی چۆن بێت. بۆیە، بڕیار دەدات کەوا باشترە هەر نەزانێت. لە کاتی ڕاکردنیدا، بێناندۆنەر هەموو ئەو بەردانەی فڕێ دا کە پردەکەی لێ درووست کرابو و ڕێگەکەی تێکشكاند، ئەوەی مایەوە، دوو پێکهاتەی بەردینی لە یەکچوون: یەکێک دەکەوێتە کەناراوەکانی باکوری ئەنتریم لە ئێرلەندا و دانەیەکی تر لە ئەشکەوتی فینگاڵ لە سکۆتڵەندا ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر زەریاکە.
On the coast of Northern Ireland, a vast plateau of basalt slabs and columns called the Giant’s Causeway stretches into the ocean. The scientific explanation for this is that it’s the result of molten lava contracting and fracturing as it cooled in the wake of a volcanic eruption. But an ancient Irish myth has a different accounting. According to legend, the giant Finn MacCool lived happily on the North Antrim coast with his wife Oonagh. Their only disturbance came from the taunts and threats of the giant Benandonner, or the red man, who lived across the sea in Scotland. The two roared insults and hurled rocks at each other in dramatic shows of strength. Once, Finn tore up a great clump of land and heaved it at his rival, but it fell short of reaching land. Instead, the clump became the Isle of Man, and the crater left from the disturbed earth filled with water to become Lough Neagh. The giants’ tough talk continued, until one day Benandonner challenged Finn to a fight, face to face. And so the Irish giant tossed enough boulders into the sea to create a bridge of stepping stones to the Scottish coast. Finn marched across in a fit of rage. When Scotland loomed before him, he made out the figure of Benandonner from afar. Finn was a substantial size, but at the sight of his colossal enemy thundering towards him, his courage faltered. With one look at Benandonner’s thick neck and crushing fists, Finn turned and ran. Back home, with Benandonner fast approaching, Finn trembled as he described his enemy’s bulk to Oonagh. They knew that if he faced Benandonner head on, he’d be crushed. And so Oonagh hatched a cunning plan - they needed to create an illusion of size, to suggest Finn was a mountain of a man whilst keeping him out of sight. As Benandonner neared the end of the bridge, Oonagh stuffed her husband in a huge cradle. Disguised as an enormous baby, Finn lay quiet as Benandonnner pounded on the door. The house shook as he stepped inside. Oonagh told the enraged visitor that her husband wasn’t home, but welcomed him to sit and eat while he waited. When Benandonner tore into the cakes placed before him, he cried out in pain for he’d shattered his teeth on the metal Oonagh had concealed inside. She told him that this was Finn’s favorite bread, sowing a seed of doubt in Benandonner’s mind that he was any match for his rival. When Finn let out a squawk, Benandonner’s attention was drawn to the gigantic baby in the corner. So hefty was the infant swaddled under piles of blankets, Benandonner shuddered at the thought of what the father would look like. He decided he’d rather not find out. As he fled, Benandonner tore up the rocks connecting the shores, breaking up the causeway. What remains are two identical rock formations: one on the North Antrim coast of Ireland and one at Fingal’s Cave in Scotland, right across the sea.