Across Europe and Central Asia, approximately one million children live in large residential institutions, usually known as orphanages. Most people imagine orphanages as a benign environment that care for children. Others know more about the living conditions there, but still think they're a necessary evil. After all, where else would we put all of those children who don't have any parents?
بە درێژایی ئەورروپا و ئاسیای ناوەڕاست نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ دەژین لە ناو دامەزراوەی نیشتەجێ کردندا کە پێیان دەگوترێت هەتیوخانە زۆرینەی خەڵک وا بیر لە هەتیو خانە دەکەنەوە کە ژینگەیەک بێت بۆ چاودێری کردنی منداڵان هەندێکی تریان زیاتر لەبارەی چۆنیەتی گوزەران کردنی ئەو شوێنەوە دەزانن بەس من هێشتا هەر وەک شوێنی شەیتابی تەماشای ئەو شوێنانە دەکەم هەرچۆنێک بێت، ئەی ئێمە ئەو هەموو منداڵە بێ دایک و باوکانە لە کوێ دا بنێین؟
But 60 years of research has demonstrated that separating children from their families and placing them in large institutions seriously harms their health and development, and this is particularly true for young babies. As we know, babies are born without their full muscle development, and that includes the brain. During the first three years of life, the brain grows to its full size, with most of that growth taking place in the first six months. The brain develops in response to experience and to stimulation. Every time a young baby learns something new -- to focus its eyes, to mimic a movement or a facial expression, to pick something up, to form a word or to sit up -- new synaptic connections are being built in the brain. New parents are astonished by the rapidity of this learning. They are quite rightly amazed and delighted by their children's cleverness. They communicate their delight to their children, who respond with smiles, and a desire to achieve more and to learn more. This forming of the powerful attachment between child and parent provides the building blocks for physical, social, language, cognitive and psychomotor development. It is the model for all future relationships with friends, with partners and with their own children. It happens so naturally in most families that we don't even notice it. Most of us are unaware of its importance to human development and, by extension, to the development of a healthy society. And it's only when it goes wrong that we start to realize the importance of families to children.
لێکۆڵینەوەیەکی ٦٠ ساڵە ئەوەی نیشان داوە کە جیا کردنەوەی منداڵان لە خێزانەکانیان و ناردنیان بۆ دامەزراوەی گەوەرە گەورە بە تەواوەتی زیان بە تەندرووستی و گەشەکردنیان دەگەیەنێت ئەمش بە تایبەتی بە نیسبەت منداڵانی بچوکەوە ڕاستە وەک دەزانین، منداڵ کە لەدایک دەبێت هێشتا ماسولکەکانیان بە تەواوەتی گەشەی نەکردووە تەنەنانەت مێشکیشیان گەشەی نەکردووە لە ماوەی سێ ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا مێشکیان گەشە دەکات تاکو دەگاتە قەبارەی تەواوەتی، لەگەڵ ئەمانەشدا، زۆرینەی گەشە لە شەش مانگی یەکەمدا ڕوو دەدات. مێشک گەشە دەکات بە گوێرەی ئەو ئەزموونە نوێیانەی کە منداڵەکە ڕوو بە ڕووی دەبێتەوە بۆ نمونە هەر کاتێک منداڵەکە شتێکی نوێ فێر دەبێت کاتێک بە چاوەکانی لە شتێک وورد دەبێتەوە کاتێک جوڵەیەک دەکات یان بە دەم و چاو شتێک دەردەبڕیت یان شتێک هەڵدەگرێتەوە، وشەیەک درووست دەکات یاخود هەڵدەستێ تە سەر پێ لەو کاتانەدا، ڕایەڵەیەکی نوێ لە مێشکدا درووست دەبێت ئەوانەی کە تازە دەبنە دایک و باوک سەریان لە خێرایی ئەم فێربوونە سوڕماوە بە تەواوی سەریان سوڕماوە و دڵخۆشن بە ژیری منداڵەکانیان دڵخۆشییەکەیان بۆ منداڵەکانیان دەردەبڕن ئەوانیش بە زەردەخەنە و ویستێکی زۆر زیاترەوە بۆ فێربوون وەڵامیان دەدەنەوە ئەم پەیوەندییە بەهێزەی نێوان باوان و منداڵەکانیان دەبێتە بنەمای پێشکەوتنی جەستەیی و کۆمەڵایەتی و هەروەها گەشەی زمانەوانی و ڕۆشنبیری و هتد ئەوە بنەمای هەموو پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان هاوڕێکانە لەگەڵ هاوڕێکانیان و لەگەڵ منداڵەکانیشیان ئەم گەشەیە زۆر بە شێوەیەکی سرووشتی لە زۆربەی خێزانەکاندا ڕوو دەدات بە شیوەیەک کە تەنانەت ئاگادار نین، زۆر لە ئێمە بێ ئاگاین لە گرنگی ئەو بابەتە لە گەشەی مرۆڤایەتیدا، هەروەها لە گەشەکردن بە کۆمەڵگایەکی تەندرووستدا تەنها لەو کاتانەدا کە شتەکان باش نین هەست بە گرنگی منداڵ و خێزان دەکەین
In August, 1993, I had my first opportunity to witness on a massive scale the impact on children of institutionalization and the absence of parenting. Those of us who remember the newspaper reports that came out of Romania after the 1989 revolution will recall the horrors of the conditions in some of those institutions. I was asked to help the director of a large institution to help prevent the separation of children from their families. Housing 550 babies, this was Ceausescu's show orphanage, and so I'd been told the conditions were much better. Having worked with lots of young children, I expected the institution to be a riot of noise, but it was as silent as a convent. It was hard to believe there were any children there at all, yet the director showed me into room after room, each containing row upon row of cots, in each of which lay a child staring into space. In a room of 40 newborns, not one of them was crying. Yet I could see soiled nappies, and I could see that some of the children were distressed, but the only noise was a low, continuous moan. The head nurse told me proudly, "You see, our children are very well-behaved." Over the next few days, I began to realize that this quietness was not exceptional. The newly admitted babies would cry for the first few hours, but their demands were not met, and so eventually they learned not to bother. Within a few days, they were listless, lethargic, and staring into space like all the others.
لە مانگی هەشتی ساڵی ١٩٩٣دا، دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە بەچاوی خۆم ئەو کاریگەرییە گەورەیە ببینم کە هەتیو خانە و غیابی دایک و باوک لەسەر منداڵانی درووست دەکات ئەو کاریگەرییە گەورەیە ببینم کە هەتیو خانە و غیابی دایک و باوک لەسەر منداڵانی درووست دەکات ئەوانەمان کە ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەیەمان بە بیرە کە لە ڕۆمانیا لە دوای شۆڕشی ١٩٨٩دا نووسرابوو دیسان ترسەکانی ئەو باروودۆخەی ئەو سەردەمەمان بە مێشکدا دێت داوام لێ کرابوو کە هاوکاری بەڕێوبەری دامەزراوەیەکی گەورە بدەم بۆ ڕێگری کردن لە جیابوونەوەی منداڵان لە باوانیان کە لەو دامەزراوەیەدا ٥٥٠ ساوای تێدا بوو، ناوی هەتیوخانەی "چاوچیسکیو" بوو پێیان وتبووم کە باردۆخەکە زۆر لە پێشوو باشترە لەبەر ئەوەی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە منداڵاندا پێشتر کارم کردبوو، چاوەڕێی ئەوە بووم کە دامەزراوەکە پڕ بێت لە دەنگە دەنگ بەڵام هەر وەک پەرستگایەک بێ دەنگ بوو گران بوو بڕوا بەوە بکەیت کە ئەو شوێنە منداڵی تیا بێت بەڕێوەبەرەکەش ژوور لەسەر ژوور نیشانی دەدام هەمووی ڕەفەی چاکەت دانان بوو لەسەر یەکتری دانرا بوون کە لە هەر یەکێکیاندا منداڵێکی تێدا پاڵکەوتبوو لە ئاسمانی دەڕوانی لە ژوورێکدا کە ٤٠ منداڵی تازە لە دایکبووی تێدابوو، کەسیان نەدەگریان بەڵام دایبی میزاویم دەبینی لەگەڵ بێزاری منداڵەکانیش بەڵام تاکە دەنگێک کە ببیسترایە، تەنها دەنگێکی نزمی گریاناوی بوو گەورەی سستەرەکان بە شانازییەوە پێی وتم ببینە منداڵەکانمان چەند ڕەوشت بەرزن دوای چەند ڕۆژێک بۆم دەرکەوت ئەو بێ دەنگییە حاڵەتێکی تایبەتی نەبوو ئەو منداڵانەی کە تازە لەدایکبوون بۆ چەند کاتژمێرێک دەگرین بەڵام هیچ کام لە پێداویستییەکانیان بۆ جێ بە جێ نەدەکرا، بۆیە چیتر فێربوون کە کەس بێزار نەکەن، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا هیچ داواکارییەکیان نەدەما و بۆخۆیان لە ئاسمانیان دەڕوانی وەک هەموو منداڵەکانی تر
Over the years, many people and news reports have blamed the personnel in the institutions for the harm caused to the children, but often, one member of staff is caring for 10, 20, and even 40 children. Hence they have no option but to implement a regimented program. The children must be woken at 7 and fed at 7:30. At 8, their nappies must be changed, so a staff member may have only 30 minutes to feed 10 or 20 children. If a child soils its nappy at 8:30, he will have to wait several hours before it can be changed again. The child's daily contact with another human being is reduced to a few hurried minutes of feeding and changing, and otherwise their only stimulation is the ceiling, the walls or the bars of their cots.
لەماوەی ئەو ساڵانەدا، خەڵکانێکی زۆر و چەندین ڕاپۆرت سەرزەنشتی بەڕیەبەرێتی ئەو دامەزراوەیەیان دەکرد بۆ ئەو ئازارانەی کە بە منداڵانیان گەیاندووە، بەڵام زۆر جار یەک کارمەند لە ستافەکە ئاگاداری ١٠-٢٠ تەنانەت ٤٠ منداڵیش دەبوو ئەوان جگە لە جێ بە جێ کردنی بەرنامە دانراوەکان هیچ شتێکی تر ناتوانن بکەن منداڵەکان دەبێت کاتژمێر ٧ لە خەو هەڵبستێنرێن، ٧:٣٠ نانیان بدرێتێ لە کاتژمێر ٨ دا دەبێت دایبییەکانیان گۆڕدرابێت، کەواتە ئەندامانی ستافەکە تەنها ٣٠ خولەکیان لەبەردەستدایە کە بۆ نان دان بە ١٠ بۆ ٢٠ منداڵ ئەگەر دایبی یەکێک لە منداڵەکان پیس بێت لە کاتژمێر ٨:٣٠ دا، دەبێت چاوەڕێ بکات بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی تر، تا وەکو جارێکی تر دایبییەکەی بگۆڕدرێت پەیوەندی ڕۆژانەی منداڵان لەگەل مرۆڤی تردا تەنها لە چەند خولەکێکی کەمدا خۆی دەبینێت وەک ئەوەی نانیان دەدرێتێ یان دەگۆڕدرێن ئەگینا تاکە شتێک کە دایم بتوانن بیبینن سەقفی ژوورەکەیە دیوارەکانە، یاخود عەلاگەی جل هەڵواسینەکانە
Since my first visit to Ceausescu's institution, I've seen hundreds of such places across 18 countries, from the Czech Republic to Sudan. Across all of these diverse lands and cultures, the institutions, and the child's journey through them, is depressingly similar. Lack of stimulation often leads to self-stimulating behaviors like hand-flapping, rocking back and forth, or aggression, and in some institutions, psychiatric drugs are used to control the behavior of these children, whilst in others, children are tied up to prevent them from harming themselves or others. These children are quickly labeled as having disabilities and transferred to another institution for children with disabilities. Most of these children will never leave the institution again. For those without disabilities, at age three, they're transferred to another institution, and at age seven, to yet another. Segregated according to age and gender, they are arbitrarily separated from their siblings, often without even a chance to say goodbye. There's rarely enough to eat. They are often hungry. The older children bully the little ones. They learn to survive. They learn to defend themselves, or they go under.
لە دوای یەکەم سەردانمەوە بۆ هەتیوخانەی چاوچیسکیو سەدان شوێنی ئاوهام لە نزیکەی ١٨ وڵاتی تردا بینیوە هەر لە جمهوری چیک-ەوە تا وەکو سودان لە هەموو ئەو کلتور و شوێنە جیاوازانەدا هەتیوخانەکان، گوزەرانی منداڵان لەو شوێنانەدا بە شیوەیەکی بیزار کەر چون یەکن کەمی یاخود نەبوونی هاندان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان خۆیان خۆیان هانبدەن وەک یاری کردن بە دەستەکان ، یان لەخۆوە توڕەبوون و چاک بوونەوە یاخود دوژمنانە ڕەفتار دەکەن، هەروەها لە هەندێ دامەزراوەشدا هێورکەرەوەی دەرونی بەکاردەهێنرێت تا وەکو کۆنترۆڵی ڕەوشتی منداڵەکانی پێ بکەن لە کاتێکدا لە هەندێ هەتویخانەی تردا منداڵەکان دەبەستنەوە تا وەکو ڕێگەیان لێ بگرن لەوەی ئازار بە خۆیان یان بە منداڵانی تری بگەیەنن بە خێرایی ئەو منداڵانە بە نەخۆشی نەفسی هەژمار دەکرێن و دەگوێزرێنەوە بۆ ئەو دامەزراوەنی کە بۆ ئەو منداڵانەن کە نەخۆشی دەروونیان هەیە زۆربەی زۆری ئەو منداڵانە هەرگیز جارێکی تر لەو دامەزراوانە نایەنەوە دەرەوە ئەو منداڵانەش کە نەخۆشی دەروونیان نی یە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا دەگوێزرێنەوە بۆ دامەزراوەیەکی تر، دواتریش لە ٧ ساڵیدا بۆ دانەیەکی تر، واتە دامەزراوەکان بەگوێرەی تەمەن و ڕەگەز جیاکراونەتەوە ئەوان بە بێ هیچ هۆکارێک لە خوشک و براکانیان جیا دەکرێنەوە زۆربەی کات بە بێ ئەوەی تەنها دەرفەتی خواحافیزیشیان بردێتێ، جیا دەکرێنەوە زۆر بە دەگمەن هێندەی پێویستیان دەدەنێ کە بیخۆن، زۆربەی کاتەکان برسین منداڵە گەورەکان هەڕەشە لە بچوکترەکان دەکەن. ئەوان فێر بوون کە چۆن بە زیندویی بمێننەوە، فێر دەبن کە بەرگری لە خۆیان بکەن، ئەگەر نا ژێر دەکەون
When they leave the institution, they find it really difficult to cope and to integrate into society. In Moldova, young women raised in institutions are 10 times more likely to be trafficked than their peers, and a Russian study found that two years after leaving institutions, young adults, 20 percent of them had a criminal record, 14 percent were involved in prostitution, and 10 percent had taken their own lives.
کاتێ کە دامەزراوەکان جێ دەهێڵن زۆر گرانە بە لایانەوە کە کە تێکەڵاوی کۆمەڵگا بن لە "مۆڵدۆڤا" ئافرەتی لاو کە لە هەتیو خانە گەورەکراون دە بەرانبەری ئافرەتانی تر کاری خراپیان لەگەڵدا دەکرێت هەروەها لە ڕوسیا، لێکۆڵینەوەیەک دەری خستووە کە دوو ساڵ دوای جێ هێشتنی هەتیوخانەکان گەنجەکان ٪٢٠ یان تۆماری تاوانیان هەیە لە ٪ ١٤ یان داوێن پیسیان کردووە و هەروەها ٪١٠ شیان خۆیان کوشتووە
But why are there so many orphans in Europe when there hasn't been a great deal of war or disaster in recent years? In fact, more than 95 percent of these children have living parents, and societies tend to blame these parents for abandoning these children, but research shows that most parents want their children, and that the primary drivers behind institutionalization are poverty, disability and ethnicity. Many countries have not developed inclusive schools, and so even children with a very mild disability are sent away to a residential special school, at age six or seven. The institution may be hundreds of miles away from the family home. If the family's poor, they find it difficult to visit, and gradually the relationship breaks down. Behind each of the million children in institutions, there is usually a story of parents who are desperate and feel they've run out of options, like Natalia in Moldova, who only had enough money to feed her baby, and so had to send her older son to the institution; or Desi, in Bulgaria, who looked after her four children at home until her husband died, but then she had to go out to work full time, and with no support, felt she had no option but to place a child with disabilities in an institution; or the countless young girls too terrified to tell their parents they're pregnant, who leave their babies in a hospital; or the new parents, the young couple who have just found out that their firstborn child has a disability, and instead of being provided with positive messages about their child's potential, are told by the doctors, "Forget her, leave her in the institution, go home and make a healthy one."
بەڵام بۆچی ئەم هەموو بێ دایک و باوکە لە ئەوروپادا هەیە لە کاتێکدا کە شەڕ و کارەساتی گەورەی لەم ساڵانەی ڕابردوودا تێدا ڕووی نەداوە؟ لە ڕاستیدا، ٪٩٥ ی ئەو منداڵانە دایک و باکیان زیندوون کۆمەڵگاش ئەو خێزانانە سەرزەنەشت دەکات لەسەر ئەوەی کە منداڵەکانیان لە خۆیان مەحروم دەکەن، بەڵام لێکوڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە زۆربەی دایک و باوکان منداڵەکانی خۆیانیان دەوێ، بەڵام هۆکاری سەرەکی لە پشت ناردنی منداڵان بۆ هەتیوخانەکان بریتییە لە فەقیری و نەخۆشی و دینداری زۆربەی وڵاتان گرنگیان بە گشتگیر کردنی قوتابخانەکانیان نەداوە هەر بۆیە تەنانەت ئەو منداڵانەش کە نەخؤشییەکی دەروونی ساکاریان هەیە دەنێردرێنە قوتابخانەی نیشتەجێ کردنی تایبەت لە تەمەنی شەش یان حەوت ساڵیدا کەلەوانەیە دامەزراوەکان سەدان میل لە ماڵی خۆیانەوە دوور بێت ئەگەر خێزانەکان هەژار بن، کارێکی سەخت دەبێت کە سەردانی منداڵەکانیان بکەن بۆیە پلە بە پلە ئەو پەیوەندییە خیزانییە نامێنێت لە پشت هەر ملیۆنە منداڵێکەوە لەو دامەزراوانەدا هەمیشە چیرۆکێکی دایک و باوک هەیە کە تووشی نا ئومێدی بوون و وا هەست دەکەن کە ئیتر هیچ هەڵبژاردنێکیان لە بەردەستدا نەماوە، وەک (ناتالیا) لە مۆڵدۆڤا کە تەنها هێندەی پارە هەبوو کە نانی پێ بدات بە منداڵەکەی بۆیە دەبوایە کە کوڕە گەورەترەکەی بنێرێت بۆ هەتیوخانە یاخود (دێزی) لە بولگاریا، کە ئاگای لە هەر چوار منداڵەکەی دەبوو و بەخێوی دەکردن لە ماڵەکەی خۆیدا، تا ئەو کاتەی کە مێردەکەی مرد دوای ئەوە دەبوایە بچێتە دەرەوە بۆ کار کردن هیچ پاڵنەرێکیشی نەبوو، هەستی دەکرد کە هیچ هەڵبژاردنی تری لە بەردەستدا نی یە تەنها ئەوە نەبێت کە منداڵێکیان بنێرێتە یەکێک لەو دامەزراوانەی کە چاودێری دەروونی منداڵان دەکەن یاخود ئە ڕێژە لە ڕادە بە دەرەی کچان کە زۆر لەوە دەترسن کە بە باوانیان بڵێن کە ئەوان دوو گیانن، و منداڵەکانیان لە نەخۆشخانە جێ دەهێڵن یاخود دایک و باوکە تازەکان، دووانە لاوەکان کە تازە بۆیان دەرکەوتووە کە یەکەمین منداڵیان نوقسانی هەیە لە بری ئەوەی شتێکی دڵخۆشکەریان پێ بگات لەبارەی دۆخی منداڵەکانیانەوە، دکتۆرەکانیان پێیان دەڵێن؛ لەبیری کەن، لە هەتیوخانەیەک جێی بهێڵن بڕۆنەوە ماڵەوە و منداڵێکی تەندرووستی تر درووست بکەن
This state of affairs is neither necessary nor is it inevitable. Every child has the right to a family, deserves and needs a family, and children are amazingly resilient. We find that if we get them out of institutions and into loving families early on, they recover their developmental delays, and go on to lead normal, happy lives. It's also much cheaper to provide support to families than it is to provide institutions. One study suggests that a family support service costs 10 percent of an institutional placement, whilst good quality foster care costs usually about 30 percent. If we spend less on these children but on the right services, we can take the savings and reinvest them in high quality residential care for those few children with extremely complex needs.
ئەمە نە پێویستە و هەروەها نە ئەوەیە بڵێین کە هەر دەبێت بکرێت هەموو منداڵێک مافی ئەوەی هەیە لە خێزاندا بێت، شایەنی ئەوەیە و پیویستی بەوەیە کە خێزانی هەبێت، هەموو منداڵیک کاردانەوەیەکی سەرسوڕهێنەری تێدایە ئێمە دەتوانین ئەوەیان تێدا بەدی بکەین کاتێک کە لەو دامەزراوانە دەریان بهێنین و بیانگێڕینەوە بۆ ناو ئەو خۆشەویستیەی کە پێشتر لە خێزانەکەیدا هەبووە، دواکەوتنی گەشەکردنیشیان چاک دەبێتەوە نەردەوام دەبن لەسەر ژیانێکی ئاسایی و خۆش زۆر هەرزانتریشی تێ دەچێت کە پێداویستی بۆ خێزانەکان دابین بکەیت وەک لەوەی کە بۆ دامەزراوەکانی دابین بکەیت لێکۆڵینەوەیەک پێشنیاری ئەوەی کردووە کە دامەزراندنی یەکەی هاوکاری کردنی خێزان نزیکەی ٪١٠ ی دامەزراندی هەتیوخانەیەکی تی دەچێت لە کاتێکدا کە ئەگەر بە کوالیتی زۆر باشیش خزمەتیان بکەن هێشتا ٪٣٠ ئەو بڕەی تێ دەچێت کە لە دامەزراوەکاندا خەرج دەکرێت ئەگەر بڕێکی کەمتریش لەوە لە منداڵاندا خەرج بکەین ، بەلام لە خزمەتگوزارییەکی دروستدا دەتوانین بڕێکی لێ پاشەکەوت بکەین و دووبارە بەکاریان بهێنینەوە تا وەکو بە کوالیتییەکی باش خزمەتی ئەو منداڵانەی پی بکەین کە خاوەن پێداویستی زۆر تایبەتن
Across Europe, a movement is growing to shift the focus and transfer the resources from large institutions that provide poor quality care to community-based services that protect children from harm and allow them to develop to their full potential. When I first started to work in Romania nearly 20 years ago, there were 200,000 children living in institutions, and more entering every day. Now, there are less than 10,000, and family support services are provided across the country. In Moldova, despite extreme poverty and the terrible effects of the global financial crisis, the numbers of children in institutions has reduced by more than 50 percent in the last five years, and the resources are being redistributed to family support services and inclusive schools. Many countries have developed national action plans for change. The European Commission and other major donors are finding ways to divert money from institutions towards family support, empowering communities to look after their own children.
لە سەرانسەری ئەوروپا، بزوتنەوەیەک لە گەشەدایە کە کە گرنگی دەدات بە گۆڕینی ئەو دامەزراوە گەورانەی کە کوالیتییەکی نزمیان هەیە لە خزمەتکردنی منداڵان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەروەها منداڵان دەپارێزن و ڕێگەیان بۆ خۆشدەکەن کە گەشە بکەن تاکو دەگەنە باشترین ئاستی گەشە، کاتێک کە لە ڕۆمانیا دەت بەکار بووم نزیکەی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر، لەێ ٢٠٠،٠٠٠ منداڵ لەو دامەزراوەیەدا دەژیان، وە ڕۆژانە زیاتر و زیاتریشی بۆ دەهات ئێستا لە ١٠،٠٠٠ کەمترن، هەروەها یەکەی خزمەتگوزاری خێزانی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا دامەزراوە لە مۆڵدۆڤا، سەرەڕای ئەو هەژارییە و ئەو کاریگەرییە نا لەبارەی قەیرانی ئابووری جیهانی، ژمارەی منداڵان لە هەتیوخانەکاندا نزیکەی ٪٥٠ کەمی کردووە لە ٥ ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ ئەوەی کە سەرچاوە داراییەکان تەرخان کرانەوە بۆ خزمەتکردنی خێزان و درووست کردنی قوتابخانەی گشتگیر زۆر لە وڵاتان گۆڕانکاریان لە پلانی نیشتیمانی خۆیاندا کرد کۆمیشنی ئەوروپا و دەسەڵاتدارانی تریش بۆ ڕیگەیەک دەگەڕێن کە پارە لە دامەزراوەکان بکێشنەوە و لە هاوکاری خێزانیدا سەرفی بکەن، وا لە کۆمەڵگا بکرێت کە خۆیان چاودێری منداڵەکانی خۆیان بکەن
But there is still much to be done to end the systematic institutionalization of children. Awareness-raising is required at every level of society. People need to know the harm that institutions cause to children, and the better alternatives that exist. If we know people who are planning to support orphanages, we should convince them to support family services instead.
بەڵام هێشتا زۆر شت ماوە کە بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە بە سیستم کردن و بە دامەزراوە کردنی مندالان لە هەموو ئاستێکی کۆمەڵگادا پێویستمان بە وریا کەرەوە هەیە خەڵکی دەبێت بزانن کە دامەزراوەکان چەندە ئازار بە منداڵان دەگەیەنن هەروەها باشترین بەدیل بۆ نەناردنی منداڵەکانیان بۆ هەتیوخانەش دەبێت بزانن ئەگەر خەڵکانێک دەناسن کە لە بەرنامەیاندایە کە پاڵپشتی هەتیوخانە بکەن دابێت بڕوای ئەوەیان لا درووست بکەین کە باشترە "پشتگیری یەکەی هاوکاری خێزانی "بکەن
Together, this is the one form of child abuse that we could eradicate in our lifetime.
پێکەوە، ئەمە یەکێک شیوەیەکە لە خراپ بەکارهێنانی منداڵان کە دەتوانین تا لە ژیانداین ڕیشەکێشی بکەین
Thank you. (Applause)
سوپاس
(Applause)
چەپڵە لێدان