Sitting around a campfire, you can feel its heat, smell the woody smoke, and hear it crackle. If you get too close, it burns your eyes and stings your nostrils. You could stare at the bright flames forever as they twist and flicker in endless incarnations. But what exactly are you looking at? The flames are obviously not solid, nor are they liquid. Mingling with the air, they’re more like a gas, but more visible--and more fleeting. And on a scientific level, fire differs from gas because gases can exist in the same state indefinitely while fires always burn out eventually.
دانیشتن لە نزیکی ئاگردانێک، دەتوانیت ھەست بە گەرمیەکەی بکەت، هەست بە بۆنی دووکەڵ بکەیت، گوێت لە سوتانی قرچەقرچی دارەکان بێت. ئەگەر زیاتر نزیک ببیتەوە، چاو و کونە لوتەکانت دەبرژێنێتەوە. دەتوانیت بڕوانیتە گەشانەوەی بڵێسەی ئاگرەکە لەگەڵ ئەوەی دەگەشێنەوە و سەما دەکەن بەشێوەی جۆراو جۆر. بەڵام بەتەواوەتی سەیری چی دەکەیت؟ گڕی ئاگرەکە بەئاشکرا دیارە کە ڕەق نییە، هەروەها شلیش نین. لەگەڵ هەوا تێکەڵ دەبن، زیاتر لە دۆخی گازی دەچن، بەڵام زياتر لەبەرچاون -- و زوو دەڕۆن و دیارنامێنن. لەسەر ئاستی زانستی، ئاگر و گاز جیاوازیان هەیە چونکە گاز لە دۆخی خۆیدا دەمێنێتەوە تا کاتێکی دیاری نەکراو لە کاتێکدا ئاگر هەمیشە دەسوتێت و لەناو دەچێت.
One misconception is that fire is a plasma, the fourth state of matter in which atoms are stripped of their electrons. Like fire and unlike the other kinds of matter, plasmas don’t exist in a stable state on earth. They only form when gas is exposed to an electric field or superheated to temperatures of thousands or tens of thousands of degrees. By contrast, fuels like wood and paper burn at a few hundred degrees —far below the threshold of what's usually considered a plasma.
بیر و ڕایەکی هەڵە هەیە کە دەڵێت ئاگر لە دۆخی پلازما دایه، چوارەم دۆخی ماددە لە هەر گەردیلەیەکدا لە ئەلیکترۆنەکانیان خاڵی دەکرێنەوە. وەکو ئاگر و جیاواز لە جۆرەکانی تری ماددە، لەسەر زەوی پلازما لەدۆخێکی جێگیردا نامێنێتەوە. کاتێک پێکدێت کە گاز لە شوێنیکەوە دەردەچێتە ناوچەیەکی کارەبایی یان ناوچەیەکی زۆر گەرم بۆ پلەی گەرمی هەزار یان دە هەزار پلە. بە پێچەوانەوە، سوتەمەنییەکانی وەک دار و کاغەز لە چەند سەد پلەیەک--زۆر لە خوارتر دەسوتێت لەسەرەتادا بەگشتی وا دادەنرێت پلازما بێت.
So if fire isn’t a solid, liquid, gas, or a plasma, what does that leave? It turns out fire isn’t actually matter at all. Instead, it’s our sensory experience of a chemical reaction called combustion. In a way, fire is like the leaves changing color in fall, the smell of fruit as it ripens, or a firefly’s blinking light. All of these are sensory clues that a chemical reaction is taking place. What differs about fire is that it engages a lot of our senses at the same time, creating the kind of vivid experience we expect to come from a physical thing.
کەواتە ئەگەر ئاگر رەق، شل، گاز، یاخود پلازما نەبێت، کەواتە لە چ دۆخێکدایە؟ لە کۆتاییدا دەرکەوتووە کە ئاگر ماددە نییە. لەبری ئەوە، بەپێی ئەزموونی خۆمان لە بواری کارلێکی کیمیایی پێی دەوترێت گڕگرتن. لەو لایەنەوە، ئاگر وەکو گەڵا وایە کاتێک ڕەنگی دەگۆڕێت و دەوەرێت، بۆنی میوە کاتێک پێدەگات، یان وەکو ترووکاندنی ئەستێرەی ڕووناکی. هەموو ئەمانە بەڵگە و ئاماژەن کە بە کارلێکێکی کیمیایی دابنرێت. جیاوازی ئاگر ئەوەیە کە بەشێکی زۆر لە هەستەکانمان داگیری دەکات لە هەمان کاتدا، دروست کردنی جۆرێک لە ڕۆشنایی ئەزموون و پێشبینی دەکەین شتێکی فیزیایی بێت.
Combustion creates that sensory experience using fuel, heat, and oxygen. In a campfire, when the logs are heated to their ignition temperature, the walls of their cells decompose, releasing sugars and other molecules into the air. These molecules then react with airborne oxygen to create carbon dioxide and water. At the same time, any trapped water in the logs vaporizes, expands, ruptures the wood around it, and escapes with a satisfying crackle. As the fire heats up, the carbon dioxide and water vapor created by combustion expand. Now that they’re less dense, they rise in a thinning column. Gravity causes this expansion and rising, which gives flames their characteristic taper. Without gravity, molecules don’t separate by density and the flames have a totally different shape.
سووتان ئەو ئەزموونی هەست کردنە درووست دەکات بەکارهێنانی سووتەمەنی، گەرمی، هەروەها ئۆکسجین. لە ئاگرداندا، کاتێک پارچە بچووکەکانی دار گەرم دەکرێن بۆ پلەی گەرمی گڕگرتنیان، دیواری خانەکانیان شیدەبێتەوە، شەکر و گەردیلەکانی تر لەهەوادا بەرەڵا دەبن. دواتر ئەو گەردیلانە کارلێک لەگەڵ ئۆکسجینی هەوادا دەکەن بۆ پێکهێنانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن و ئاو. لەهەمان کاتدا، هەر دڵۆپە ئاوێک لەناو پارچە بچووکەکاندا دەبێت بە هەڵم، فراوان دەبێت، دارەکەی دەووروبەری خۆی تێکدەشکێنێت، لەگەڵ قرچەقرچی ئاگرەکەدا لەناودەچن. کاتێک ئاگر گڕدەگرێت، دوانەئۆکسیدی کاربۆن و بەهەڵم بوونی ئاو بەهۆی فراوانبوونی کردای گڕگرتنەوە پەیدا دەبن. ئێستا چڕییەکەیان کەم دەبێتەوە، و بە ستوونێکی باریک بەرزدەبنەوە. هێزی ڕاکێشانی زەوی هۆکاری ئەو فراوانبون و بەرزبوونەوەیە، کە گڕو تایبەتمەندی مۆم دەبەخشێت. بەبێ هێزی ڕاکێشانی زەوی، گەردیلەکان جیا نابنەوە چڕی و بڵێسەی ئاگر چەندین شێوەی جیاوازی هەیە.
We can see all of this because combustion also generates light. Molecules emit light when heated, and the color of the light depends on the temperature of the molecules. The hottest flames are white or blue. The type of molecules in a fire can also influence flame color. For instance, any unreacted carbon atoms from the logs form little clumps of soot that rise into the flames and emit the yellow-orange light we associate with a campfire. Substances like copper, calcium chloride, and potassium chloride can add their own characteristic hues to the mix.
دەتوانین هەمووی ببینین چونکە گڕگرتن ڕووناکیش بەرهەم دەهێنێت. گەردیلەکان ڕووناکی دەنێرن کاتێک گەرم دەبن، و ڕەنگی ڕووناکیەکەش پشت دەبەستێت بە ئەو پلە گەرمییەی لەناو گەردیلەکاندا هەیە. گەرمترین گڕی ئاگرەکان ڕەنگی سپی یان شینە. هەروەها جۆری گەردیلەکان لە ئاگرێکدا کاریگەری لەسەر ڕەنگی گڕەکە دەبێت. بۆ نمونە، هەر گەردیلەیەکی کارلێک نەکردوو لە پارچەی دارەکە بەشێوەی کۆمەڵە دووکەڵێک بەرز دەبێتەوە بۆ ناو گڕی ئاگرەکە و ڕووناکی زەردە پرتەقاڵی باو دەنێرێت بۆ ئەو هەوارگەی ئاگرە کە دروستمان کردووە. ماددەکانی وەک مس، کلۆریدی کالسیۆم، لەگەڵ کلۆریدی پۆتاسیۆم دەتوانرێ زیاد بکرێن بۆ تێکەڵبوونی تایبەتمەندی ڕەنگەکان.
Besides colorful flames, fire also continues to generate heat as it burns. This heat sustains the flames by keeping the fuel at or above ignition temperature. Eventually, though, even the hottest fires run out of fuel or oxygen. Then, those twisting flames give a final hiss and disappear with a wisp of smoke as if they were never there at all.
جگە لە بڵێسە ڕەنگدارەکان، ئاگر لەکاتی سوتانیدا بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی گەرمی. ئەم گەرمیەش گڕی ئاگرەکە بەهێز دەکات بەهۆی پاراستن و هێشتنەوەی سووتەمەنیەکە لە سەروو پلەی گەرمی گڕگرتنەوە. سەرئەنجام، کە، تەنانەت گەرمترین ئاگر بێ سوتەمەنی یان ئۆکسجین دەمێنێتەوە. پاشان، بڵێسەی ئاگرەکان کۆتا فیشکە لێدەدات بە دووکەڵێکی قووڵ دیار نامێنێت و لەناو دەچێت وەک ئەوەی هەر بوونیشی نەبووبێت.