I would like to show you how architecture has helped to change the life of my community and has opened opportunities to hope.
ئەمەوێ پيشانتان بدەم كە چۆن تەلارسازی ئەتوانێت يارمەتی دەر بێت بۆ گۆڕينی ژیانی كۆمەڵگاكەم وە هەل ئەڕەخسێنيت بۆ بەدەستهێنانی ئومێدو ئامانج
I am a native of Burkina Faso. According to the World Bank, Burkina Faso is one of the poorest countries in the world, but what does it look like to grow up in a place like that? I am an example of that. I was born in a little village called Gando. In Gando, there was no electricity, no access to clean drinking water, and no school. But my father wanted me to learn how to read and write. For this reason, I had to leave my family when I was seven and to stay in a city far away from my village with no contact with my family. In this place I sat in a class like that with more than 150 other kids, and for six years. In this time, it just happened to me to come to school to realize that my classmate died.
من هاوڵاتی ( بوركينا فاسۆ) م بە پێی بانكی نێودەوڵەتی بوركينا فاسۆ يەكێكە لە هەژارترين وڵاتانی جيهان بەڵام گەورەبون لە شوێنێكی وەهادائەبێت چۆن بێت؟ من نمونەيەكم لە نەوەی ئەو شوێنە من لە دايك بووی گوندێكی بچوكم بە ناوی گاندۆ لە گاندۆ, كارەبا نەبوو ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە فەراهەم نەبوو, وە خوێندنگاو قوتابخانە نەبوو بەڵام باوكم ويستی فێری خوێندنەوە و نوسین بم لهبهر ئهم هۆیه, ئەبوو خێزانەكەم بە جێبهيڵم كاتێک تەمەنم حەوت ساڵ بوو وە لە شارێكی تر بمێنمەوە دوور لە گوندەكەم وە بەبێ بونی هيچ پەيوەنديەك لەگەڵ خێزانەكەم لەو شوێنە لە پۆلێكدا بووم وەكوو ئەمە لە گەڵ زياتر لە 150 منداڵی تر وە بۆ ماوەی 6 ساڵ لەو ماوەيەدا, رويئەدا كە ئەچووم بۆ خوێندنگا ئەمزانی كە هاوڕێكانم ئەمرن
Today, not so much has changed. There is still no electricity in my village. People still are dying in Burkina Faso, and access to clean drinking water is still a big problem.
ئەمڕۆش, گۆڕانكارييەكی ئەوتۆ ڕوی نەداوە هێشتا كارەبا نيە لە گوندەكەم هێشتا خەڵكی ئەمرن لە بوركينا فاسۆ وە دابين كردنی ئاوی خاوين بۆ خواردنەوە تا ئێستا کێشهیهکی گهورهیه.
I had luck. I was lucky, because this is a fact of life when you grow up in a place like that. But I was lucky. I had a scholarship. I could go to Germany to study.
من بەختەوەر بووم . خۆشبەخت بووم, چونكە ئەمە راستی ژيانە کاتێک كە لە شوێنێكی ئاوەهادا گەورەبيت بەڵام من خۆشبەخت بووم هەلی خوێندنم هەبوو توانيم بڕۆم بۆ ئەڵمانيا بۆ خوێندن
So now, I suppose, I don't need to explain to you how great a privilege it is for me to be standing before you today. From Gando, my home village in Burkina Faso, to Berlin in Germany to become an architect is a big, big step. But what to do with this privilege? Since I was a student, I wanted to open up better opportunities to other kids in Gando. I just wanted to use my skills and build a school. But how do you do it when you're still a student and you don't have money? Oh yes, I started to make drawings and asked for money. Fundraising was not an easy task. I even asked my classmates to spend less money on coffee and cigarettes, but to sponsor my school project. In real wonder, two years later, I was able to collect 50,000 U.S. dollars.
بەڵام ئێستا, وا بزانم پێويست ناكات شيكەمەوە بۆتان كە چەند جێی شانازيەكی گەورەيە بۆ من كە ئەمڕۆ لە پێش ئێوەدا ئەوەستم لە گاندۆ وە, گوندی رەچةڵەكم لە بوركينا فاسۆ بۆ بەرلين لە ئەڵمانيا تاكو ببم بە تەلارساز هەنگاوێكی زۆر زۆر گەورەيە بەڵام چی لەو شانازيە بكەم؟ لەوکاتەوەی قوتابی بووم ويستوومە باشترين هەلی كرانەوە بۆ منداڵەكانی تر لە گاندۆ فەراهەم بكەم تەنها ويستوومە توانای خۆم بخەمە گەڕ بۆ دروست كردنی خوێندنگەيەك بەڵام چۆن ئەمە ئەكرێت لە كاتێكدا كە من هێشتا خوێندكارم وە پارەم نيە؟ ئا بەڵێ , دەستم كردبوو بە دروست كردنی نەخشەكان شوێن پاره کهوتم بەڵام كۆكردنەوەی كۆمەك كارێكی ئاسان نەبوو تەنانەت داوام له هاوپۆلهکانم دهکرد كە پارەی كەمتر خەرج بكەن بۆ كڕينی قاوە و جگەرە بۆ پاڵپشت كردنی پرۆژەی خوێندنگاكەم بە سەرسوڕمانێكی زۆرەوە, پاش دوو ساڵ توانيم 50,000 دۆلاری ئەمريكی كۆكەمەوە
When I came home to Gando to bring the good news, my people were over the moon, but when they realized that I was planning to use clay, they were shocked.
كە گەڕامەوە بۆ گاندۆ بۆ بردنی ئەم هەواڵە خۆشە خەڵكەكە لە خۆشيا ئەفرين بەڵام كە زانيان نەخشە و پلانەكەم بە بەكارهێنانی قوڕە حەپەسان
"A clay building is not able to stand a rainy season, and Francis wants us to use it and build a school. Is this the reason why he spent so much time in Europe studying instead of working in the field with us?"
" خانووی قوڕ توانای بەرگری كردنی وەرزی بارانی نيە وە فرانسیس ئەيەوێ بەكاری بێنین و خوێندنگای پێ دروست بكهین ئايا ئەمە هۆكارە بۆ بەسەربردنی ئەو هەموو كاتە بۆ خوێندن لة ئەوروپا لە جێی ئەوەێ لە گەڵمانا كاربكەی لە كێڵگەكە؟"
My people build all the time with clay, but they don't see any innovation with mud. So I had to convince everybody. I started to speak with the community, and I could convince everybody, and we could start to work. And the women, the men, everybody from the village, was part of this building process. I was allowed to use even traditional techniques. So clay floor for example, the young men come and stand like that, beating, hours for hours, and then their mothers came, and they are beating in this position, for hours, giving water and beating. And then the polishers come. They start polishing it with a stone for hours. And then you have this result, very fine, like a baby bottom. (Laughter) It's not photoshopped. (Laughter) This is the school, built with the community. The walls are totally made out of compressed clay blocks from Gando. The roof structure is made with cheap steel bars normally hiding inside concrete. And the classroom, the ceiling is made out of both of them used together.
خەڵكەكەم بە درێژايی كات خانووی قوڕيان دروست كردووە بەڵام هيچ داهێنانێکیان نەديووە لەگەڵ قوڕ دا بۆيە پێويست بوو هەموويان قەناعەت پێ بكەم سەرەتا قسەم كرد لە گەڵ خەڵكەكە وە توانيم قەناعەت بە هەموويان بكەم وه توانیمان دهست بهکاربکهین وە ژنان و پياوان هەموو تاكيك لە گوندەكە بەشێك بوون لە پڕۆسەی دروست كردنەكە تەنانەت ڕێگەم پێدرا تەكنيكە باوەكان بە كار بهینم وە بۆ نمونە قوڕی ئەرزی ژورەكان گەنجەكان ئەهاتن وە ئەوەستان بەم شێوەيەوە لێيان ئەدا كاتژمێر دوای كاتژمێر پاشان دايكەكانيان ئەهات وە لەو شوێنەيان ئەدايەوە بۆچەند كاتژمێرێك, ئاوەرشێنيان ئەكرد و لێيان ئەدا پاشان وەستای ساف كردن ئەهاتن دەستيان بە ساف كردن ئەكرد بە بەرد بۆ چەند كاتژمێرێك پاشان ئەم دەستكەوتەمان هەبوو زۆر ساف, وەكوو پێستی منداڵ ( پێكەنين) ( پێكەنين) ئهمه فۆتۆشۆپ نیه ئەمە خوێندنگاكەيە کە دروست كرا لەگەڵ ئەو خەڵكە ديوارەكان بەتەواوی دروست كران لە خشتی قوڕی پەستاوی گاندۆ سەرپۆش كرا بە شيشی ئاسنی ئاسايی هەرزان چەقيو لە ناو كۆنكريت وە پۆلەكان, سەريان لە ئاسن و قوڕ پێکهاتوون بە يەكەوە
In this school, there was a simple idea: to create comfort in a classroom. Don't forget, it can be 45 degrees in Burkina Faso, so with simple ventilation, I wanted to make the classroom good for teaching and learning. And this is the project today, 12 years old, still in best condition. And the kids, they love it.
لەم خوێندنگەيە, بيرۆكەيەكی بچوك هەبوو بۆ خوڵقاندنی فێنكی لە پولەکاندا بيرتان نەچێت, پلەی گەرما ئەگاتە 45 لە بوركينا فاسۆ بۆيە لەگەڵ هەوا گۆڕكێيەكی سادە و ساكار ويستم پۆلەكان خۆش بكەم بۆ خوێندن و فێربوون وە ئێستا ئەمە پڕۆژەکەيە دوانزە ساڵ تەمەنێتی, و هێشتا لە باشترين دۆخدايە وە منداڵەكان, پێی خۆشحاڵن
And for me and my community, this project was a huge success. It has opened up opportunities to do more projects in Gando. So I could do a lot of projects, and here I am going to share with you only three of them.
وە بۆ من و خەڵكەكەم ئەم پڕۆژەيە سەركەوتنێكی گەورە بوو هەلی زۆری ڕەخساند بۆ كردنەوەی زۆر پڕۆژەی ترلە گاندۆ بەمەش توانیم زۆر پڕۆژە ئهنجام بدهم وە لێرەدا ئەمەوێ ئاشناتان بكەم بە تەنها سێ دانەيان
The first one is the school extension, of course. How do you explain drawings and engineering to people who are neither able to read nor write? I started to build a prototype like that. The innovation was to build a clay vault. So then, I jumped on the top like that, with my team, and it works. The community is looking. It still works. So we can build. (Laughter) And we kept building, and that is the result. The kids are happy, and they love it. The community is very proud. We made it. And even animals, like these donkeys, love our buildings. (Laughter)
يەكەميان فراوان كردنی خوێندنگاکهیه چۆن نەخشە و كاری ئەندازياری شیدهکهنهوه بۆ خەڵكانێك كە نە توانای خوێندنەوە و نە توانای نوسينيان هەيە ؟ دەستم كرد بە دروست كردنی نمونەيەك وەكو ئەمە گۆرانكاريەكە دروست كردنی سةقفێكی قوڕ بوو پاشان, بازمدايە سەری ئاوا لەگەڵ تيمەكەم, وە بەرگری كرد خەڵكەكە سەيريان ئەكرد. و ئەيان بينی بەرگری ئەكات (بەوشێوەیە توانيمان دروستی كەين.( پێكەنين بەردەوام بووين لە دروست كردن, وە ئەمەش دەست كەوتەكەيە منداڵەكان دڵخۆش بوون, وە خۆشیان دهوێت خەڵكەكەش هەستيان بە شانازی دەكرد ، دروستمان كرد وە تەنانەت ئەژەڵەكانيش, وەكوو ئەم گوێدرێژانە خانووەكانی ئێمەيان پێ خۆشە. (پێکەنین)
The next project is the library in Gando. And see now, we tried to introduce different ideas in our buildings, but we often don't have so much material. Something we have in Gando are clay pots. We wanted to use them to create openings. So we just bring them like you can see to the building site. we start cutting them, and then we place them on top of the roof before we pour the concrete, and you have this result. The openings are letting the hot air out and light in. Very simple.
پڕۆژەی داهاتوو كتێبخانەی گاندۆ يە وە ئێستا بيبينن ، ويستمان بيرۆكەی جياواز بێنينە کایەوە لە خانووەكانمان دا بەڵام زۆربەی كات كەرەستەی پێويستمان نيە شتێك كە هەمان بێت لە گاندۆ تەنها گۆزەی قوڕە ويستمان بەكاريان بێنين بۆ دروست كردنی كراوەی ڕوناكیەکان بۆيە هێنامانن و دامان نان وەكوو ئەو شێوەيەی ئەيبينن بۆ پێگەی پڕۆژەکە دةستمان كرد بە بڕینيان وە پاشان دامان نان لە سەر سەقفەكە پێش تێكردنی كۆنكريت, و ئەم دەست كەوتەمان هەبوو كراوەكان هەوا گەرمەكە ئەبەنە دەرەوە وە ڕوناكی ئەهێننە ژورەوە زۆر سادەيە
My most recent project in Gando is a high school project. I would like to share with you this. The innovation in this project is to cast mud like you cast concrete. How do you cast mud? We start making a lot of mortars, like you can see, and when everything is ready, when you know what is the best recipe and the best form, you start working with the community. And sometimes I can leave. They will do it themselves. I came to speak to you like that.
تازەترين پڕۆژەم لە گاندۆ پڕۆژەی (خوێندنگەی دواناوەندی) يە ئەمەوێ ئەمەتان پێ ئاشنا بكەم داهێنان لەم پڕۆژەيەدا ئەوەيە كە مامەڵە كردن و ڕۆكردنی قوڕە وەكوو كۆنكريت چۆن قوڕ ڕۆ ئەكەين؟ دەستمان كرد بە دروست كردنە چەندەها گيراوە, وەكوو ئەيبينن وە كە هەموو شتێك ئامادە بوو وە كە زانيت كامە باشترين گيراوەيە وە باشترين شێوەيە دەست ئەكەی بە بەكارهێنانی بەهاوكاری خەڵكەكە وە هەندێك جار ئەتوانم جێيان بهيڵم. وە خۆيان كارەكان ئەكەن ئەتوانم ئاوا بێم قسە بۆ ئێوە بكەم
Another factor in Gando is rain. When the rains come, we hurry up to protect our fragile walls against the rain. Don't confound with Christo and Jeanne-Claude. It is simply how we protect our walls. (Laughter) The rain in Burkina comes very fast, and after that, you have floods everywhere in the country. But for us, the rain is good. It brings sand and gravel to the river we need to use to build. We just wait for the rain to go. We take the sand, we mix it with clay, and we keep building. That is it.
فاكتەرێكی تری گاندۆ بارانە كە باران دێت خێرا ديوارە ناسكەكانمان ئەپارێزين لە باران تێكەڵی مەكە لە نێوان كريستۆ و جان كلود ئەوە بە سانايی شێوەی پاراستنمانە بۆ ديوارەكانمان. ( پێكەنين) باران لە بوركينا زۆر بە خوڕ دێت وە پاشان, لافاومان هەيە لە هەموو شوێنێكی وڵات بەڵام بۆ ئێمە, باران بەسوودە لم و چەو دەهێنيتە ڕوبارەكەوە وە ئێمە پێويستمانن بۆ بيناكاری تەنها چاوەڕێ دەكەين بارانەكە تێپەڕێت. لمەكە ئەبەين, تێكەڵی ئەكەين لە گەڵ قوڕ وە بەردەوام دەبين لە بنیاتنان ئاوايە
The Gando project was always connected to training the people, because I just wanted, one day when I fall down and die, that at least one person from Gando keeps doing this work. But you will be surprised. I'm still alive. (Laughter)
پڕۆژەی گاندۆ بەردەوام پەيوەست بووە بە ڕاهێنانی خەڵكەوە چونكە من ئەوەم ئەويست, ڕۆژێك كە كەوتم و مردم, هيچ نەبێت كەسێك هەبێت لە گاندۆ بهردهوام ئەم كارە بكات بەڵام سەرسامیە، من هێشتا ماوم. (پێكەنين)
And my people now can use their skills to earn money themselves. Usually, for a young man from Gando to earn money, you have to leave the country to the city, sometimes leave the country and some never come back, making the community weaker. But now they can stay in the country and work on different building sites and earn money to feed their family. There's a new quality in this work.
وە خەڵكەكەشم ئێستا ئەتوانن شارەزايی خۆيان بەكاربێنن بۆ بەدەستهێنانی پارە بەردەوام, بۆ گەنجی گاندۆ بۆ بەدەستهێنانی پارە ئەبێت گوند بەجێ بهێڵن و بڕۆن بۆ شار هەندێك جاريش, وڵاتیش بەجێ دەهێڵن وە هەندێکیان هەرگيز ناگەڕێنەوە بەمەش كۆمەڵگا لاواز دەكەن بەڵام ئێستا ئەتوانن لە گوند بمێننەوە وە كار بكەن لە بينای جياواز دا وە پارە بە دەست بێنن بۆ بەخێو كردنی خێزانەكانيان ئەوە جۆرێكی نوێيە لە كارکردن
Yes, you know it. I have won a lot of awards through this work. For sure, it has opened opportunities. I have become myself known. But the reason why I do what I do is my community.
بەڵێ, ئێوە ئەزانن خةڵاتی زۆرم بە دەست هێنا بە هۆی ئەم كارەوە بە دڵنياييەوە, هەلی كاری دابين كرد بووم بە كەسێكی ناسراو بەڵام هۆكاری ئەم كارە کە ئەیکەم خەڵكەكەمە
When I was a kid, I was going to school, I was coming back every holiday to Gando. By the end of every holidays, I had to say goodbye to the community, going from one compound to another one. All women in Gando will open their clothes like that and give me the last penny. In my culture, this is a symbol of deep affection. As a seven-year-old guy, I was impressed. I just asked my mother one day, "Why do all these women love me so much?" (Laughter) She just answered, "They are contributing to pay for your education hoping that you will be successful and one day come back and help improve the quality of life of the community." I hope now that I was able to make my community proud through this work, and I hope I was able to prove you the power of community, and to show you that architecture can be inspiring for communities to shape their own future.
كاتێك منداڵ بووم, ئهچووم بۆ خوێندنگا , وە ئەگەڕامەوە هەموو كاتی پشويەك بۆ گاندۆ بەڵام لە كۆتايی هەموو پشويەكدا, ئەبوو خواحافيزی بكەم لە خەڵكەكە, ئەچووم لە ماڵێكەوە بۆ ماڵێكی تر هەموو ژنێك لە گاندۆ گيرفانەكەی ئەكردەوە بەم شێوەیە وە پارەيەكی ئەدامێ لە كەلتوری ئێمەدا ئەمە نيشانەی هەستێكی قوڵە وەكو كەسێكی 7 ساڵان, سەرسام بووم بەمکارە. ڕۆژێک پرسيارم لە دايكم كرد , " بۆ ئەو هەموو ژنە ئەوەنە منيان خۆش دەوێت؟" (پێكەنين) وەڵامی دامەوە ووتی " ئەوان هاوبەشيت ئەكەن لە دانی خەرجی خوێندنەكەت بە هيوای ئەوەی سەركەوتوو بيت و ڕۆژێك بگەڕێيتەوە و يارمەتيان بدەيت لە باشتر كردنی جۆرێتی ژيانیان." خوازيارم توانيبێتم وا بکەم کە خەڵكەكەم شانازيم پێوە بكەن لەڕێی ئەم كارەوە وە خوازيارم توانيبێتم توانای خەڵكيتان بۆ بسەلمێنم وە پيشانتان بدەم كە تەلارساز دەتوانێت كاریگەر بێت بۆ خەڵكی وە هاوبەشی داهاتويانی بكات
Merci beaucoup. (Applause) Thank you. Thank you. Thank you. Thank you. Thank you. Thank you. (Applause)
(زۆر سوپاس . ( چەپڵە زۆر سوپاس. زۆر سوپاس.. زۆر سوپاس (زۆر سوپاس. زۆر سوپاس . ( چەپڵە