زۆر کەس پێمدەڵێن "تەلارسازێکی دادپەروەری." بەڵام من نەخشەی بەندیخانەکان ناکێشم. نەخشەی زیندانەکان ناکێشم. نەخشەی شوێنەکانی گرتن و تەنانەت دادگاکانیشمان نەکێشاوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو هەفتەیەک پەیوەندیم پێوە دەکرێت، دەڵێت، "باشە، بەڵام نەخشەی زیندانی باشتر دەکێشیت، وانییە؟ ئەو زیندانە جوانانەم بە دڵە کە لە ئەوروپا بنیاتیان ناوە." هەمووجارێکیش کەمێ دەوەستم. ئینجا بانگێشتیان دەکەم ئەمڕۆش ئێوە بانگێشت ئەکەم، بۆ ئەندێشەکردنی جیهانێکی بێ زیندانی. ئەو دادپەروەرییە چۆن دەبێت و لە چی دەچێت؟ پێویستە چی بنیات بنێین بۆ ئەوەی بگەین بەوە؟ ئەمڕۆ ئەمەوێ هەندێک بیرۆکەتان نیشانبەم لەسەر ئەو شتانەی بنیاتی دەنێین. دەشمەوێت بە نمونەیەکی سەرەتایی دەستپێبکەم. ئەمە پێنج ساڵ لەمەوبەر دروستمکرد. پێی دەڵێم "کوختەی ساڕێژکردن." دوای ئەوەی لە قوتابخانەوە نێردرامە ماڵەوە دروستمکرد وەک وەڵامێک بۆ مناڵێک چونکە بەشێوەیەکی ڕەگەزپەرستانە بانگی کردم. باشە، شایەنی ئەوە بوو. هەرچەندە ئەوە زۆر ڕویداوە، چونکە یەکەم خیزانی ڕەشپێستبووین لە ڤێرجینیا. بەڕاستیش زۆر ئەترسام. ئەترسام. تووڕە بووم. ڕامدەکرد بۆ دارستانەکە و ئەم کوختە بچووکانەم بنیات دەنا. لە لق و گەڵا و ئەو بەتانییانە دروستم دەکردن کە لەدایکمم دەبرد. ئەو کاتەشی ڕوناکی دەهاتە ناو ئەو پەناگەیەمەوە، هەستم بە ئاشتی دەکرد. سەرەڕای هەوڵەکانم بۆ ئەوەی بتوانم خۆم ئاسوودەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا بەزووترین کات کە توانیم کۆمەڵگاکەم بەجێهێشت، و چوومە خوێندنگەی تەلارسازی و ئینجا ژیانی پیشەگەری و کێشانی نەخشەی سەنتەرەکانی بازاڕکردن، خانووی دەوڵەمەندەکان و تەلار بۆ نوسینگەکان، تا ئەو کاتەی بۆ یەکەمجار پێمنایە زیندانێکەوە. زیندانی چێستەر لە ویلایەتەی پێنسیلڤێنیا. هاوڕێکەشم، بانگێشتی کردم بۆ ئەوێ بۆ کارکردن لەگەڵ هەندێک خوێندکاری زیندان و وانەیان پێبڵێمەوە لەسەر هێزە ئەرێنییەکەی دیزاینکردن. ئاشکرایە چەند بە تەوسەوەیە؟ کاتێک نزیک دەبوومەوە لەم تەلارە، لەم پەنجەرە بچووکانە، تەلە دڕکاوی، دیوارە بەرز، و قولەی چاودێریانە، و لە ناویشەوە، ئەم شوێنە سارد و ڕەقانە، کە هەوایەکی کەمی بۆ دەچێت، و پاسەوانەکان هاواردەکەن، دەرگاکان جیڕەیان یەت، و چەندین زیندان کە پڕن لە لاشەی ڕەش و قاوەیی. بۆم دەرکەوت ئەوەی ئەیبینم ئەنجامی سیاسەتە توندڕەوەکانمانە کە بووەتە هۆی ئەو هەموو زیندانیکردنە. بەڵام وەک تەلارسازێک، ئەوەی دەمبینی ئەوە بوو کە چۆن زیندانێک خراپترین تەلارە دروستمان کردبێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەو زیانانەی کە بەیەکی دەگەیەنین. بیرم کردەوە، "باشە دەتوانم شوێنگرەوەیەک بۆ ئەمە دروستکەم، لەجیاتی دروستکردنی زیندانێکی جوانتر؟" هەستم نەکرد شوێنێکی باشبێت؛ ئێستاش هەستناکەم باش بێت. بەڵام ئەو کاتە، نەم ئەزانی پێویستە چی بکەم. لەجیاتی ئەمە چی بنیات بنێین؟ ئینجا بیستم دادپەروەری بنیاتنەرەوە چییە. دووبارە هەستم بە ئاشتی کرد، چونکە سیستمێکی شوێنگرەوە هەبوو کە دەڵێت کاتێک تاوانێک ئەنجام دەدرێت، شێواندنێکە لە پەیوەندیدا، کە پێویستە یەکەم جار بە دەم ئەوانەوە بچن کە زیانیان پێگەشتووە؛ ئەوانەشی کە تاوانەکەیان کردووە پێویستیان بە دەرفەتە بۆ خۆ چاککردن. ئەوەشی دەکرێت گفتوگۆی زۆر قورسە، کە تیایدا هەموو ئەندامانی ڕوداوەکە پێکەوە ڕێگایەک دەدۆزنەوە بۆ چاکردنی کێشەکە. داتاکانی سەرەتا نیشانی دەدات دادپەروەری بنیاتنەرەوە هاوسۆزی دروستدەکات؛ دووبارە ئەنجامدانەوەی توندوتیژی بە ڕێژەی لە سەدا ٧٥ کەمدەکاتەوە؛ خورپەی دەروونی دوای ڕوودان لە ڕزگاربوانی توندتویژییەکە کەمتر دەکات. بەهۆی ئەم هۆکارانەشەوە، دەبینین داواکارە گشتییەکان و دادوەرەکان دەست دەکەن بە بردنی دۆسییەکان بۆ دەرەوەی دادگا و بۆ دادپەروەری بنیاتنەرەوە بۆ ئەوەی هەندێک کەس هەموو پێکەوە دەست لە سیستمەکەوە نەیەن. منیش بیرم کردەوە، "باشە -- بۆچی نەخشەدانانمان بۆ ئەم سیستمە نەبێت؟" (چەپڵە لێدان) لەجیاتی بنیاتنانی بەندیخانەکان، پێویستە شوێنی زیاتر دروستبکەین بۆ دادپەروەری بنیاتنەرەوە. بۆیە لە قوتابخانەکانەوە دەستم پێکرد، چونکە ڕاگرتن و دەرکردنی قوتابخانەکان چەندین ساڵە ڕێگا خۆشکەرن بۆ چوونە ناو زیندانیش. چەندین قوتابخانەش لە ئێستادا -- لەوانەیە هەندێکی نزیک خۆتان -- پەنا بۆ دادپەروەری بنیاتنەرەوە بەرن وەک شوێنگرەوەیەک. بۆیە، بۆ یەکەم پرۆژەم -- ئەم ژوورە گەنجینە بچووکە پیسەم کرد بە ژوورێکی بنیاتنەرەوەی ئاشتی بۆ پرۆگرامێک لە قوتابخانە ئامادەییەکەم لە شارۆچکەکەی خۆم لە ئۆکلاند. دوای ئەوەی تەواویش بووین، بەڕێوەبەرەکە وتی کۆبوونەوە بازنەکانی کە لەم شوێنە بچووکەدا سازیکردووە بەهێزتر بوون لە کۆکردنەوەی کۆمەڵگەکە دوای شەڕکردنی قوتابخانە و بەکارهێنانی چەک لە کۆمەڵگەدا، و خوێندکار و مامۆستاکان دەستیان کردووە بە هاتن بۆ ئێرە تەنیا لەبەر ئەوەی وەک شوێنێک سەیریان کردووە خۆیانی لێ داڵدە بدەن. کەواتە ئەوەی ڕویداوە ئەوەیە کە شوێنەکە کاریگەرییەکانی پرۆسەکەی بەهێزتر کردووە. باشە، ئینجا شتێکم کرد کە هەموو تەلارسازەکان ئەیکەن، هەمووتان. ئەموت، ئێستا شتێکی زۆر گەورە بنیات دەنێم، قەت واتان وتووە؟ بەتەنیا خۆم یەکەم سەنتەری دادپەروەری بنیاتنەرەوەی جیهان بنیات دەنێم. لە ئاسمانیشەوە دیمەنێکی جوان دەبێت، وەک مەشخەڵێکی درەوشاوە لە شەودا. هەزارەها کەس دێن بۆ ئێرە لەجیاتی چوون بۆ دادگا. بەتەنیا ئەو هەموو زیندانیکردنە بە کۆمەڵە کۆتایی پێئەهێنم و چەندین خەڵاتی دیزاینکردن ئەبەمەوە. (پێکەنین) ئینجا دووبارە بیرمکردەوە -- (پێکەنین) چونکە کێشەکە ئەمەیە: ئێمە لە هەر وڵاتێکی تری ئەم جیهانە زیاتر خەڵکی خۆمان زیندانی ئەکەین. ئەو جۆرە کەسانەشی بەخێرایی لە گەشەکردندان لەوێ ژنە ڕەشپێستەکانن. لە سەدا نەوەد و پێنجی ئەم کەسانە دەگەڕێنەوە ماڵەوە. زۆرێک لەوانە ڕزگاربووی ئازاردانی سێکسی، جەستی، و سۆزین. هەموویان لە هەردوو ڕوەوە ئازارێکی زۆر دراون. بۆیە بیرمکردەوە، ئاه، باشترە لەوان بپرسم لە جیاتی زیندانەکان چی بنیات بنێین. بۆیە لەگەڵ پسپۆڕێکی دادپەروەری بنیاتنەرەوە گەڕامەوە، دەستمان کرد بە خستنە کاری یەکەمین نموونەی دیزاینکراوی وڵات بە هەبوونی ژنان و پیاوان لە شوێنی یەکگرتنەوەی سیستم و دیزاینی دادپەروەری بنیاتنەرەوە. بۆ من خاڵی وەچەرخان بوو. بە شێوەیەکی تەواو جیاواز توانیم بڕوانمە ئەم کەسە گیراوانە. ئەمانە چەند ڕۆحێک بوون بە تەواوەتی دەیانویست گۆڕانکری بکەن و بە بەرپرسیار دابنرێن. داهێنەر بوون، و دووربین بوون. دانی یەکێکە لەو ڕۆحانە. ماوەی ٢٧ ساڵە لە سان کوینتین زیندانی کراوە لەسەر کوشتنی کەسێک لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا. هەر لە سەرەتاوە، تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی بە بەرپرسیار دابنرێت لەو کارە و ئەوەی لە توانایدا بێت بیکات لەزیندانەوە هەڵەکەی ڕاستکاتەوە. ئەو کارەی کرد بە دیزاینێک بۆ ناوەندی کۆمەڵگایەک بۆ ئاشتەوایی و لەشساغی جەستەیی و دەروونی. دیزاینێکی جوان بوو، وانییە؟ ئەم شوێنە سەوزەیە کە پڕکراوە لەم پێکهاتە بازنەییانە بۆ گفتوگۆی قوربانی و تاوانبارەکە. کاتێک پرۆژەکەی پێشکەش کردم، دەستیکرد بە گریان. وتی، "دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو ئەشکەنجەدانی سان کوینتین بووین لەو باوەڕەیا نەبووین ئاشتەوایی ڕووبات. ئەم نەخشەیە بۆ شوێنێکە کە بەڵێنی دادپەروەری بنیاتنەرەوە بەدیبێنێت. ئێستا نزیکترە." ئەو ڕاستییە دەزانم تەنیا وێناکردنی شوێنەکان بۆ دادپەروەری بنیاتنەرەوە و ساڕێژکردن خاڵی وەچەرخانن. دووبارە و دووبارە لە وەرشەکانماندا بینیومەتەوە. بەڵام پێموابێت دەزانین کە تەنیا وێناکردنی ئەم شوێنانە بەس نین. پێویستە بنیاتیان بنێین. بۆیە دەستم کرد بە گەڕان بۆ داهێنەرانی دادپەروەری. دۆزینەوەیان ئاسان نییە. بەڵام یەکێکم دۆزییەوە. ناوەندەکەم دۆزییەوە بۆ داهێنانی دادگا. پەیڕەوەکانی ئاشتی دروستکردنی ئەمریکییە ڕەسەنەکانیان هێنا بۆ ناو کۆمەڵگایەکی ئەمریکی نوێ بۆ یەکەم جار لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. لێیان نزیک بوومەوە، و وتم، "باشە، لەو کاتەی ئێوە خەریکی دانانی پرۆسەکەتانن، ئەتوانن کارتان لەگەڵ بکەم بۆ دیزاینکردنی ناوەندێکی ئاشتەوایی دروستکردن؟ وتیشیان بەڵێ. سوپاس بۆ خوا، چونکە هیچ شوێنگرەوەیەکم نەبوو بۆیان. لە نزیک لای خۆرئاوای سایراکوس لە نیویۆرک، دەستمانکرد بە پێشکەشکردنی ۆرکشۆپ لەسەر دیزاینکردن لەگەڵ کۆمەڵگاکە بۆ ئەوەی کۆگایەکی دەرمانی کۆن بنیاتبنرێتەوە و بکرێت بە ناوەندی درووستکردنی ئاشتی. پرۆژەی درووستکردنی ئاشتی نزیک کەناری خۆرئاوا تەواوبوو. ساڵانە ٨٠ کۆکردنەوەی دروستکردنی ئاشتەوایی دەگێڕن، بە دەرئەنجامی سەرنجڕاکێشەوە، ئەویش خودی بۆشاییەکەیەتی کە خەڵک قایل دەکات هەوڵی دروستکردنی ئاشتی بەن بۆ یەکەم جار لە ژیانیاندا. ئیزابێل و کچەکەی دووانن لەو ئەندامانەی کۆمەڵگا. پەنایان بۆ درووستکردنی ئاشتی بردووە بۆ ساڕێژکردنەوەی پەیوەندییەکەیان دوای مێژوویەکی درێژای توندوتیژی خێزانی، توندوتیژی سێکسی و چەندین کێشەی تر کە لە خێزانەکەی خۆیان یان کۆمەڵگاکەیاندا بووە. ئیزابێڵ نەی ئەویست ئەو شتە بکات. ئەیوت، "ئەمە هەر وەک چوونە بۆ دادگا. ئەم درووستکردنی ئاشتییە چییە؟" بەڵام کاتێک دەرکەوت، فشاری دەروونی لەسەر بوو، لە مەراقێکی زۆردا بوو. بەڵام کە هاتە ژوورەوە، سەیری چواردەوری خۆیکرد، ئیتر دانیشت. ئاوڕی یایەوە و سەیری ڕێکخەرەکەی کرد و وتی، هەست بە ئارامی ئەکەم لێرە. ئەڵێی ماڵەوەیە. ئەو ڕۆژە ئیزابێل و کچەکەی بڕیاری ئەوەیان یا پرۆسەی درووستکردنی ئاشتییەکە ئەنجام بەن و تەواوی بکەن. ئەمڕۆش، پەیوەندییەکەیان بە تەواوەتی گۆڕاوە؛ هەتا ئێستا زۆر باشن و برینە دەروونییەکانیان ساڕێژ دەبێت. دوای ئەم پرۆژەیە، نەکەوتمە بیرکردنەوە لەوەی بمەوێت پرۆژەی ناوەندێکی درووستکردنی ئاشتی گەورە بنیاتنێم. دەمویست ناوەندەکانی بنیاتنانەوی ئاشتی لە هەموو کۆمەڵگاکاندا هەبێت. بەڵام ئینجا بیرۆکەیەکی نوێ سەری هەڵدا. ۆرکشۆپێکم بەڕێوە دەبرد لە زیندانی سانتا ریتای کالیفۆرنیا، یەکێک لە دیزاینەرە گیراوەکان، بەناوی دۆگ، وتی، "بەڵێ، چاکردنەوەی زیانەکە، کەوتنەوە سەر پێم، ساڕێژبوون -- بەڕاستی گرنگە. بەڵام ڕاستییەکەی دیانا، کە ڕۆشتمەوە ماڵەوە، هیچ کوێیەکم نییە بچم بۆی. هیچ کارێکم نابێت -- کێ وەرمدەگرێت بۆسەر کارێک؟ دەرئەنجام هەر ئەکەومەوە ئێرە." دەشزانن چی، ڕاست ئەکات، چونکە لە سەدا ٦٠ بۆ ٧٥ی ئەوانەی دەگەڕێنەوە کۆمەڵگاکەیان دوای ساڵێک لە ئازادبوونیان بە بێکاری دەمێننەوە. هەموو دەشزانین، ئەگەر نەتوانیت پێویستییە داراییەکان دابینکەیت، تاوان ئەنجام ئەدەیت -- هەر یەکێکمان بین ئەوە ئەکەین. کەواتە لەجیاتی بنیاتنانی زیندان، ئەوانەی دەتوانین درووستیکەین شوێنە بۆ ڕاهێنان لەسەر کاری نوێ. ئەمانە ئەو شوێنانە کە پێیان دەڵێین "ئابووری بنیاتنەرەوە." دەکەوێتە ئۆکلاندی خۆرئاوا، لە کالیفۆرنیا. "بنیاتنانەوەی ئۆکلاند" یەکەمین ناوەندی وڵات دەبێت بۆ ئابووری و دادپەروەری بنیاتنەرەوە. (چەپڵەلێدان) بۆیە ئێمەش ئەمە ئەکەین. ئەم تەلارە دێنین و دەیکەین بە سێ شت. یەکەمیان، رێستۆرانتێک بە ناوی "ڕەنگەکان،" کە ئەو دابەشبوونە ڕەچەڵەکییە بشکێنێت لە ڕیستۆرانتەکانا بە ڕاهێنان بە کارمەندی کەم مووچەی رێستۆرانت تا بتوانن مووچەی باشیان دەستکەوێت. گرنگ نییە ئەگەر تۆماری تاوانباریت هەبێت یان نا. لە نهۆمی دووەمدا، شوێنێکی کراوە و ڕووناکمان داناوە بۆ پشتیوانیکردنی ژمارەیەک ڕێکخراوی چالاکەوان بۆ بەرزترکردنی دەنگیان بۆ درووشمی "دڵنیایی تەندروستی نەک کەلەپچە،" "شوێنی نیشتەجێبوون وەک مافێکی مرۆڤ." سێیەمیش، یەکەمین شوێنی وڵات کە دابینکرابێت بۆ دادپەروەری بنیاتنەرەوە، پڕبێت لە سروشت، ڕەنگ، و کەشێکی ئارام بۆ پشتیوانیکردنی گفتوگۆکانی ئێرە. ئەم پرۆژەیە گەورەترین سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە دوو مانگدا. پلان هەیە بۆ درووستکردنی هاوشێوە لە واشینگتن، دێترۆیت، نیویۆرک و نیو ئۆرلیانسیش. (چەپڵەلێدان) دوو شتتان بینی کە ئێمە دەتوانین لەجیاتی زیندان درووستی بکەین. سەیریشکەن، نرخەکەی کەمتر تێدەچێت. بە پارەی یەک بەندیخانە، دەتوانین ٣٠ ناوەندی دادپەروەری بنیاتنەرەوە درووستکەین. (چەپڵەلێدان) ئەوە بەکارهێنانێکی باشترە بۆ ئەو باجەی ئەییەن. ئەمەوێت هەموو ئەمانە بنیات بنێم. بەڵام درووستکردنی ئەم تەلارانە کارێکی زۆر قورسە. پێویستیشی بە کاتە. لەو کۆمەڵگایانەشدا کە من کارم تێدا دەکردن هەموو هەفتەیەک خەڵکێکی زۆرمان لەدەست ئەیا بەهۆی کاری چەکداری و گرتنی بەکۆمەڵەوە. پێویستبوو خێراتر خزمەتی خەڵکێکی زیاتر بکەین و لە سیستمەکە بەدووریان بگرین. بیرۆکەیەکی نوێش سەری هەڵدا لە کۆمەڵگاکەوە، دەیتوانی زۆر خێراتر بکەوێتە سەر پێی خۆی. لەجیاتی بنیاتنانی بەندیخانەکان، دەمانتوانی گوندە گەڕۆکەکان بنیاتنێین. پێی دەوترێت گوندە گەڕۆکەکەی فریاکەوتن، چەندین پێداویستی هەمەجۆر دەهێنێت بۆ کۆمەڵگا دابڕاوەکانی ناوچەی سان فرانسیسکۆی گەورە، بە پێداویستی پزیشکی، خزمەتی کۆمەڵایەتی و کۆگای هەمەجۆری گەڕۆکیشەوە. ئەوەی ئێستا ئەیکەین درووستکردنی تەواوی گوندەکەیە لەگەڵ کۆمەڵگاکەدا، دەستمانکردووە بە گۆڕینی پاسەکان بۆ پۆلی وانە وتنەوەی گەڕۆک کە پەرەسەندنی پەروەردەی گشتی و خوێندنی دواناوەندی بگەیەنێتە شوێنەکانی بێبەشن لێی. (چەپڵەلێدان) بەمە خزمەتی هەزارەها خوێندکار دەکەین. پەناگەی گەڕۆک درووست دەکەین بۆ ئەو ژنانەی بە نیوە شەو لە زیندان ئازاد دەکرێن، کە هەستیارترین کاتیانە. هاوینی داهاتوو، گوندەکە دەست دەکات بە گەڕان و هەموو هەفتەیەک دەردەچێت، بە تێپەڕبوونی کات بۆ کۆمەڵگای زیاتر و زیاتر دەچێت. بۆیە چاوەڕێی بکەن. (چەپڵەلێدان) کەواتە لەجیاتی زیندانەکان چی بنیات بنێین؟ سەیری سێ شتمان کرد: ناوەندەکانی بنیاتنانی ئاشتی، ناوەندەکان بۆ دادپەروەری بنیاتنەرەوە و ئابووری بنیاتنەرەوە و گوندە گەڕۆکەکان. بەڵام پێتان ئەڵێم، لیستێکی زۆر دورودرێژترم هەیە. ئەمە نموونەی شوێنێکە بۆ مانەوەی گەنجەکان لە خانەی نەوجەوانان یەنە دەرەوە. ئەمانە ناوەندەکانی چوونەوە ناوەوەن بۆ ژنان تا بە منداڵەکانیان شادبنەوە. ئەمانە شوێنن بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی. ئەمانە ئەو شوێنانە کە بەدەم هۆکارە ڕیشەییەکانی زیندانیکردنی بەکۆمەڵەوە دەچن. هیچ کامێکیشیان زیندان یان بەندیخانە نییە. چالاکەوان، فەیلەسوف، نوسەر کۆرنێل وێست دەڵێت دادپەروەری ئەوەیە کە خۆشەویستی هاوشێوەیەتی لەناو خەڵکدا. ئێستا کە ئەمە ئەزانن، یەک جاری تر لێتان ئەپرسم جیهانێک بێننە بەرچاوتان هیچ بەندیخانەی تێدا نەبێت، و ئێوەش بەشدار بن لەگەڵم لە درووستکردنی ئەو شتانەی دەتوانین بنیاتی بنێین. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)
A lot of people call me a "justice architect." But I don't design prisons. I don't design jails. I don't design detention centers, and I don't even design courthouses. All the same, I get a call every week, saying, "OK, but you design better prisons, right? You know, like those pretty ones they're building in Europe." And I always pause. And I invite them, and I invite you today, to imagine a world without prisons. What does that justice feel and look like? What do we need to build to get there? I'd like to show you some ideas today of things that we're building. And I'm going to start with an early prototype. This I built when I was five. I call it "the healing hut." And I built it after I got sent home from school for punching this kid in the face because he called me the N-word. OK, he deserved it. It happened a lot, though, because my family had desegregated a white community in rural Virginia. And I was really scared. I was afraid. I was angry. And so I would run into the forest, and I would build these little huts. They were made out of twigs and leaves and blankets I had taken from my mom. And as the light would stream into my refuge, I would feel at peace. Despite my efforts to comfort myself, I still left my community as soon as I could, and I went to architecture school and then into a professional career designing shopping centers, homes for the wealthy and office buildings, until I stepped into a prison for the first time. It was the Chester State Correctional Institution in Pennsylvania. And my friend, she invited me there to work with some of her incarcerated students and teach them about the positive power of design. The irony is so obvious, right? As I approached this concrete building, these tiny little windows, barbed wire, high walls, observation towers, and on the inside, these cold, hard spaces, little light or air, the guards are screaming, the doors are clanking, there's a wall of cells filled with so many black and brown bodies. And I realized that what I was seeing was the end result of our racist policies that had caused mass incarceration. But as an architect, what I was seeing was how a prison is the worst building type we could have created to address the harm that we're doing to one another. I thought, "Well, could I design an alternative to this, other than building a prettier prison?" It didn't feel good to me; it still doesn't feel good. But back then, I just didn't know what to do. What do we build instead of this? And then I heard about restorative justice. I felt at peace again, because here was an alternative system that says when a crime is committed, it is a breach of relationship, that the needs of those who have been harmed must be addressed first; that those who have committed the offense have an obligation to make amends. And what they are are really intense dialogues, where all stakeholders come together to find a way to repair the breach. Early data shows that restorative justice builds empathy; that it reduces violent reoffending by up to 75 percent; that it eases PTSD in survivors of the most severe violence. And because of these reasons, we see prosecutors and judges and district attorneys starting to divert cases out of court and into restorative justice so that some people never touch the system altogether. And so I thought, "Well, damn -- why aren't we designing for this system?" (Applause) Instead of building prisons, we should be building spaces to amplify restorative justice. And so I started in schools, because suspensions and expulsions have been fueling the pathway to prison for decades. And many school districts -- probably some of your own -- are turning to restorative justice as an alternative. So, my first project -- I just turned this dirty little storage room into a peacemaking room for a program in a high school in my hometown of Oakland. And after we were done, the director said that the circles she was holding in this space were more powerful in bringing the community together after fighting at school and gun violence in the community, and that students and teachers started to come here just because they saw it as a space of refuge. So what was happening is that the space was amplifying the effects of the process. OK, then I did something that architects always do, y'all. I was like, I'm going to build something massive now, right? I'm going to build the world's first restorative justice center all by myself. And it's going to be a beautiful figure on the skyline, like a beacon in the night. Thousands of people will come here instead of going to court. I will single-handedly end mass incarceration and win lots of design awards. (Laughter) And then I checked myself -- (Laughter) because here's the deal: we are incarcerating more of our citizens per capita than any country in the world. And the fastest-growing population there are black women. Ninety-five percent of all these folks are coming home. And most of them are survivors of severe sexual, physical and emotional abuse. They have literally been on both sides of the harm. So I thought, uh, maybe I should ask them what we should build instead of prisons. So I returned with a restorative justice expert, and we started to run the country's first design studios with incarcerated men and women around the intersection of restorative justice and design. And it was transformative for me. I saw all these people behind walls in a totally different way. These were souls deeply committed to their personal transformation and being accountable. They were creative, they were visionary. Danny is one of those souls. He's been incarcerated at San Quentin for 27 years for taking a life at the age of 21. From the very beginning, he's been focused on being accountable for that act and doing his best to make amends from behind bars. He brought that work into a design for a community center for reconciliation and wellness. It was a beautiful design, right? So it's this green campus filled with these circular structures for victim and offender dialogue. And when he presented the project to me, he started crying. He said, "After being in the brutality of San Quentin for so long, we don't think reconciliation will happen. This design is for a place that fulfills the promise of restorative justice. And it feels closer now." I know for a fact that just the visualization of spaces for restorative justice and healing are transformative. I've seen it in our workshops over and over again. But I think we know that just visualizing these spaces is not enough. We have to build them. And so I started to look for justice innovators. They are not easy to find. But I found one. I found the Center for Court Innovation. They were bringing Native American peacemaking practices into a non-Native community for the very first time in the United States. And I approached them, and I said, "OK, well, as you set up your process, could I work with the community to design a peacemaking center?" And they said yes. Thank God, because I had no backup to these guys. And so, in the Near Westside of Syracuse, New York, we started to run design workshops with the community to both locate and reenvision an old drug house to be a peacemaking center. The Near Westside Peacemaking Project is complete. And they are already running over 80 circles a year, with a very interesting outcome, and that it is the space itself that's convincing people to engage in peacemaking for the very first time in their lives. Isabel and her daughter are some of those community members. And they had been referred to peacemaking to heal their relationship after a history of family abuse, sexual abuse and other issues that they'd been having in their own family and the community. And, you know, Isabel didn't want to do peacemaking. She was like, "This is just like going to court. What is this peacemaking stuff?" But when she showed up, she was stressed, she was anxious. But when she got in, she kind of looked around, and she settled in. And she turned to the coordinator and said, "I feel comfortable here -- at ease. It's homey." Isabel and her daughter made a decision that day to engage and complete the peacemaking process. And today, their relationship is transformed; they're doing really well and they're healing. So after this project, I didn't go into a thing where I'm going to make a huge peacemaking center. I did want to have peacemaking centers in every community. But then a new idea emerged. I was doing a workshop in Santa Rita Jail in California, and one of our incarcerated designers, Doug, said, "Yeah, you know, repairing the harm, getting back on my feet, healing -- really important. But the reality is, Deanna, when I get home, I don't have anywhere to go. I have no job -- who's going to hire me? I'm just going to end up back here." And you know what, he's right, because 60 to 75 percent of those returning to their communities will be unemployed a year after their release. We also know, if you can't meet your basic economic needs, you're going to commit crime -- any of us would do that. So instead of building prisons, what we could build are spaces for job training and entrepreneurship. These are spaces for what we call "restorative economics." Located in East Oakland, California, "Restore Oakland" will be the country’s first center for restorative justice and restorative economics. (Applause) So here's what we're going to do. We're going to gut this building and turn it into three things. First, a restaurant called "Colors," that will break the racial divide in the restaurant industry by training low-wage restaurant workers to get living-wage jobs in fine dining. It does not matter if you have a criminal record or not. On the second floor, we have bright, open, airy spaces to support a constellation of activist organizations to amplify their cry of "Healthcare Not Handcuffs," and "Housing as a human right." And third, the county's first dedicated space for restorative justice, filled with nature, color, texture and spaces of refuge to support the dialogues here. This project breaks ground in just two months. And we have plans to replicate it in Washington D.C., Detroit, New York and New Orleans. (Applause) So you've seen two things we can build instead of prisons. And look, the price point is better. For one jail, we can build 30 restorative justice centers. (Applause) That is a better use of your tax dollars. So I want to build all of these. But building buildings is a really heavy lift. It takes time. And what was happening in the communities that I was serving is we were losing people every week to gun violence and mass incarceration. We needed to serve more people and faster and keep them out of the system. And a new idea emerged from the community, one that was a lot lighter on its feet. Instead of building prisons, we could build villages on wheels. It's called the Pop-Up Resource Village, and it brings an entire constellation of resources to isolated communities in the greater San Francisco area, including mobile medical, social services and pop-up shops. And so what we're doing now is we're building this whole village with the community, starting with transforming municipal buses into classrooms on wheels that bring GED and high school education across turf lines. (Applause) We will serve thousands of more students with this. We're creating mobile spaces of refuge for women released from jail in the middle of the night, at their most vulnerable. Next summer, the village will launch, and it pops up every single week, expanding to more and more communities as it goes. So look out for it. (Applause) So what do we build instead of prisons? We've looked at three things: peacemaking centers, centers for restorative justice and restorative economics and pop-up villages. But I'm telling you, I have a list a mile long. This is customized housing for youth transitioning out of foster care. These are reentry centers for women to reunite with their children. These are spaces for survivors of violence. These are spaces that address the root causes of mass incarceration. And not a single one of them is a jail or a prison. Activist, philosopher, writer Cornel West says that "Justice is what love looks like in public." So with this in mind, I ask you one more time to imagine a world without prisons, and join me in creating all the things that we could build instead. Thank you. (Applause)