لە ڕۆژێکی ئاسایی قوتابخانەدا، چەندین کاتژمێر بەسەر دەبرێت لە فێربوونی وەڵامەکانی پرسیارەکاندا، بەڵام ئێستا، ڕێک پێچەوانەکەی ئەکەین. تیشک ئەخەینە سەر پرسیارەکانی کە ناتوانین وەڵامەکانیان بزانین چونکە نەزانراون. بە مناڵی بیرم لە زۆر شت ئەکردەوە، بۆ نموونە: هەستم چۆن ئەبێت ئەگەر سەگێک بوومایە؟ ئایا ماسی هەست بە ئازار ئەکات؟ ئەی مێرووەکان؟ ئایا تەقینەوە گەورەکە تەنیا ڕووداوێک بووە؟ ئایا خوا بوونی هەیە؟ ئەگەریش هەیە، چۆن بتوانین دڵنیابین لەوەی کە نێرینەیە یان مێینە؟ بۆچی ئەوەنە خەڵک و گیانداری بێتاوان تووشی شتی ناخۆش ئەبن؟ ئایا بەڕاستی پلانێک لە ئارادایە بۆ ژیانم؟ ئایا هێشتا داهاتوو نەنوسراوەتەوە، یان پێشتر نوسراوەتەوە و جارێکە ناتوانین بیبینین؟ بەڵام ئایا ویستی ئازادی خۆمم هەیە؟ مەبەستم ئەوەیە، بەڕاست من کێم؟ ئایا تەنیا ئامێرێکی زیندووم؟ بەڵام ئەگەر وایە، بۆچی هۆشیاریم هەیە؟ ئایا هۆشیاری چییە؟ ڕۆژێک یەت ڕۆبۆتەکان هۆشیان هەبێت؟ مەبەستم ئەوەیە، وامدانا ڕۆژێک بێت وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم بدرێتەوە. ئەبێ کەسێک بیزانێت، وانییە؟ بڵێن چی؟ کەس نایزانێت. زۆرێک لەو پرسیارانە ئێستا زیاتر تووشی حەسرەتیان کردووم وەک لە جاران. بەڵام چوونە ناو قوڵاییان زۆر خۆشە چونکە ئەتباتە لێواری زانینەوە، و هەرگیز نازانیت چی ئەدۆزیتەوە لەوێ. کەواتە، دوو پرسیار کە کەس لەسەر زەوی وەڵامیان نازانێت. (موزیک) (چەند گەردوون بوونی هەیە؟) کاتێک لە گەشتێکی درێژخایەنی فڕۆکەیام، سەیری ئەو هەموو چیا و دارستانانە ئەکەم و هەوڵ ئەیەم تێبگەم لەوەی کە زەوییەکەمان چەندێک فراوانە. و ئینجا بیرم ئەکەوێتەوە ئەو شتەی هەموو ڕۆژێک ئەیبینین دەکرێت یەک ملیۆن زەوی تیا جێگا بکەیتەوە: خۆر. لەوە ئەچێت لەڕادە بەدەر گەورەبێت. بەڵام لە وێنە گەورەکەی شتەکاندا، تەنیا سەرە دەرزییەکە، یەکێک لە نزیکەی چوارسەد ملیار ئەستێرەکەی گەلە ئەستێرەی ڕێگای شیری، کە لە شەوێکی ڕووندا دەتوانی بیبینیت وەک تەمێکی سپی کە بەدرێژایی ئاسماندا کێشراوە. و لەوەش خراپتر ئەبێت. لەوانەیە نزیکەی سەد ملیار گەلە ئەستێرە هەبێت بە تەلەسکۆپەکانمان ببینرێن. کەواتە ئەگەر هەر ئەستێرەیەک هێندەی قەبارەی یەک دەنک لم بێت، تەنیا ڕێگای شیری بەشی ئەوە ئەستێرەی هەیە کە کەنارئاوێکی سی بە سی پێی پڕکاتەوە بە قوڵی سێ پێ. هەموو زەویش بەشی ئەوە دەنکە لم لەسەر کەناراوەکانی نییە هەر یەکەیان لەجیاتی هەر ئەستێرەیەکی هەموو گەردوون دابنێیت. کەناراوێکی لەو جۆرە دەکرێت سەدان ملیۆن میل درێژە بکێشێت. ستیڤن هاوکینگی پیرۆز، ئەو ئەستێرانە زۆرن. بەڵام ئەویش و زانا فیزیاییەکانی تریش ئێستا باوەڕیان بە ڕاستییەکە کە زۆر لەوە گەورەترە. مەبەستم ئەوەیە، پێش هەموو شتێک، سەد ملیار گەلە ئەستێرەکە کە تەلەسکۆپەکانمان دەتوانن بیانبینن دەکرێت تەنیا پارچەیەکی زۆر بچووکبێت لە کۆی گشتییەکە. بۆشایی ئاسمان خۆی لەخۆیا بە خێراییەکی زیادکراو لە فراوانبووندایە. بەشی زۆرینەی گەلە ئەستێرەکان هێندە بە خێرایی لێمان دوور ئەکەونەوە کە لەوانەیە چیتر ڕووناکییەکەیانمان نەگاتێ. هێشتا، ڕاستییە فیزیاییەکەی سەر زەوی هێشتا لەنزیکەوە بەستراوە بەو گەلە ئەستێرە دوورە نادیارانە. ئەکرێت بیریان لێبکەینەوە وەک بەشێک لە گەردوونەکەمان. یەک تەلاری گەورە پێکدەهێنن هەمان یاسای فیزیایی پەیڕەو ئەکەن و هەموویان لە هەمان گەردیلەکان، و ئیلیکترۆن، و پرۆتۆن، و کوارک، و نیوترۆنەوە درووست بوون کە من و تۆی لێ درووستبووین. بەڵام، بیردۆزە نوێکانی فیزیا، بە بیردۆزێکەوە کە پێی دەوترێت بیردۆزی دەزووەکان، ئێستا پێمان دەڵێن کە چەندین گەردوون هەن لە ژماردن نایەن لەسەر جۆری تەنی جیاواز درووستبوون، خەسڵەتی جیاوازیان هەیە، یاسای فیزیایی جیاشیان هەیە. زۆربەی ئەم گەردوونانە لەوانەیە هەرگیز ژیانی لەسەر نەبێت، و لە یەک لەسەر ملیاری چرکەیکدا درووستبێت و نەمێنێت. بەڵام هەرچۆنێک بێت، پێکەوە، فرە گەردوونێکی فراوان پێکدێنن لە چەندین گەردوون پێکهاتبێت لەسەر نزیکەی یانزە ڕەهەند، چەندین شتی سەرسوڕهێنەری تیایە لەسەروو ئەوەی ئەتوانین بیری لێبکەینەوە. وەشانە نوێکەی بیردۆزی ملوانکە پێشبینی ئەکات فرە گەردوونەکان لە دە بۆ پێنج سەد گەردوو پێکبێت. ئەوە یەکێکە و پێنجسەد سفری بەدوادا دێت، ژمارەیەکی هێندە فراوان کە ئەگەر هەموو گەردیلەکانی گەردوونەکەمان کە ئەیبینین گەردوونی خۆی هەبێت، و هەموو گەردیلەکانی ئەو هەموو گەردوونانە هەر یەکێکیان گەردوونی خۆیان هەبێت، و ئەوە بۆ دوو سوڕی تریش دووبارە بکەیتەوە، هێشتا پارچەیەکی بچووکی کۆی گشتییەکەی ئەکات، با بڵێین، یەک ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن. (پێکەنین) بەڵام هێشتا ئەو ژمارەیە زۆر بچووکە بەراورد بە ژمارەیەکی تر: بێ کۆتا. هەندێک فیزیا ناس پێیان وایە بەردەوامی بۆشایی و کات بێ کۆتایە و ژمارەیەکی بێکۆتا گەردوون هەیە بە خەسڵەتی هەمەجۆرەوە. مێشکتان چۆنە؟ بیردۆزی کوانتەم چرچێکی زیاتر ئەخاتە ناوچاوان. مەبەستم ئەوەیە، سەلمێنراوە بیردۆزەکە ڕاستە و گومانی تیا نییە، بەڵام شیکردنەوەی سەرلێشێوێنەرە، و هەندێک فیزیا ناس پێیان وایە تەنیا ڕێگا بۆ شیکردنەوەی ئەوە ئەبێت وای دانێیت ژمارەیەکی بێشوومار گەردوونی هاوتەریب هەیە هەموو ساتێک درووست ئەبن، و زۆرێک لەو گەردوونانە لە ڕاستیدا زۆر لە جیهانەکەی ئێستامان ئەچن، چەندین کۆپی تر لەخۆدەگرێت. لە یەکێک لەو گەردوونانەدا، بە پلەی شەرەفەوە زانکۆ تەواو دەکەیت و ئەو کەسە ئەهێنیت کە خەونی پێوە ئەبینی، و لە یەکێکی تریشیان وا نابێت. هێشتا هەندێک زانا هەن کە دەڵێن ڕاست نییە. تەنیا وەڵامی واتابەخش بۆ پرسیاری ئەوەی کە بەڕاستی چەند گەردوون بوونی هەیە یەک دانەیە تەنیا یەک گەردوون. چەند فەیلەسوفێک و ئەفسانە پەرستێک دەڵێن کە تەنانەت گەردوونەکەی خۆشمان خەیاڵێکە. کەواتە وەک دەبینن، لە ئێستایا کۆدەنگی نییە لەسەر ئەم پرسیارە، تەنانەت نزیکیش نین لێی. تەنیا شت کە ئەیزانین ئەوەیە وەڵامەکە لەنێوان سفر و بێکۆتایایە. پێموابێت یەک شتی تر ئەزانین. ئەمە کاتێکی خۆشە بۆ ئەوەی لەسەر فیزیا بخوێنیت. لەوانەیە بەناو گەورەترین ڕیزبەندی زانیارییا بڕۆین کە مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینیبێت. (موزیک) (بۆچی ناتوانین بەڵگەی ژیانی دەرەوەی زەوی ببینین؟) لە شوێنێکی ئەم گەردوونە فراوانەدا بێگومان ئەبێت چەندین هەسارەی تر هەبێت ژیانی لەسەر بێت. بەڵام بۆچی ناتوانین بەڵگەی ئەوە ببینین؟ باشە ئەمە پرسیارێکی بەناوبانگە و ساڵی ١٩٥٠ لەلایەن ئێنریکۆ فێرمییەوە کراوە: هەمووان لەکوێن؟ ئەوانەی باوەڕیان بە بیردۆزی پلانگێڕی هەیە دەڵێن یوفۆکان بەردەوام سەردان ئەکەن و بەردەوام هاتنیان پەردەپۆش ئەکرێت، بەڵام ڕاست بڵێین، ئەمە قایلکەر نییە. بەڵام ئەوە مەتەڵێک ئەهێنێتە پێش. ساڵی پار، ڕوانگەی ئاسمانی کێپلەر سەدان هەسارەی دۆزیوەتەوە بەچواردەوری ئەستێرەکانی ئەم نزیکانەوە. ئەگەر سەیری ئەو زانیارییانە بکەیت، لەوە ئەچێت نزیکەی نیو ترلیۆن هەسارە هەبێت تەنیا لە گەلە ئەستێرەکەی خۆماندا. ئەگەر لە دە هەزار یەکێکی هەلومەرجێکی وای تێدا بێت کە بتوانرێت پشتیوانی جۆرێکی ژیان بکات، ئەوا هێشتا پەنجا ملیۆن هەسارە ئەهێڵێتەوە کە دەکرێ ژیانی تێدابێت هەر لێرە لە گەلە ئەستێرەی شیریدا. کەواتە ئەمە مەتەڵەکەیە: زەوییەکەی لەسەری ئەژین پێکنەهات هەتا نزیکەی نۆ ملیار ساڵ دوای تەقینەوە گەورەکە. ئەبێ چەندین هەسارەی تر لە گەلە ئەستێرەکەماندا درووست بووبێت پێشتر، و دەرفەتی ڕەخساندبێت بۆ درووستبوونی ژیان لەسەری ملیارەها، یان بەدڵنیاییەوە چەندین ملیۆن ساڵ زووتر لە زەوی. ئەگەر تەنیا چەند دانەیەکی کەمیان ژیانی زیرەکی لەسەر درووست بووبێت و دەستیان کردبێت بە درووستکردنی تەکنەلۆجیا، ئەو تەکنەلۆجیایانە ملیۆنەها ساڵیان دەبوو بۆ ئەوەی گەشە بکەن لە هێز و ئاڵۆزیدا. لەسەر زەوی، بینیمان چۆن ئەکرێت تەکنەلۆجیا زۆر بەخێرایی پەرەبسێنێت تەنیا لە سەد ساڵدا. لە ملیۆنەها ساڵدا، شارستانییەکی زیرەکی دەرەوەی زەوی دەکرێت بە ئاسانی بڵاوبووبێتەوە بەناو هەموو گەلە ئەستێرەکەدا، لەوانەیە ئامێری گەورەی هەڵگرتنی وزەیان هەبێت، یان چەندین پۆلی کەشتی ئاسمانی داگیرکەر. یان چەندین کاری هونەری بێوێنە کە ئاسمانی شەوان پڕدەکەنەوە. هەر هیچ نەبێت، وای دائەنێیت کە بوونی خۆیان ئاشکرا بکەن، بە مەبەست بێت یان نا، لە ڕێگای جۆرێک ئاماژەی کارەبایی موغناتیزی یان جۆری تر، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بەڵگەیەکی قایلکەری هیچ کامێکیان نابینین؟ بۆچی؟ چەندین وەڵامی هەمەجۆری هەیە، هەندێکیان زۆر ترسناکن. لەوانەیە یەک شارستانییەتی زیرەک دەستیان بەسەر گەلە ئەستێرەکەدا گرتبێت، و خۆی بە تەواوەتی بێدەنگ کردبێت، چونکە هیچ گوێ بە سەرهەڵدانی ڕکابەری تر نادات. بۆخۆی دانیشتووە و ئامادەیە بۆ داگیرکردنی هەر شتێک کە ببێتە مەترسی، یان لەوانەشە هێندە زیرەک نەبن، یان لەوانەشە پەرەسەندنی شارستانییەتێکی زیرەک کە توانای درووستکردنی تەکنەلۆجیای ئاڵۆزی هەبێت زۆر لەوە دەگمەنتر بێت کە بیری لێئەکەینەوە. هەرچۆنێک بێت لە چوار ملیار ساڵدا جارێک ڕوویداوە لەسەر زەوی. لەوانەیە ئەوەش بەهۆی بەختێکی زۆرەوە بووبێت. لەوانەیە ئێمە یەکەم جۆری ئەو شارستانییەتە بین لەناو گەلە ئەستێرەکەماندا. یان لەوانەشە شارستانییەتەکان لەگەڵ خۆیاندا تۆوی لەناوچوونیشیان پێبێت، لە ڕێگەی کۆنترۆڵنەکردنی تەکنەلۆجیاکانی کە خۆیان درووستی ئەکەن. بەڵام چەندین وەڵامی تری هیوابەخشیش هەن. هەرچۆنێک بێت هێندە بە باشی ناگەڕێین، و پارەیەکی کەمی تێدا سەرف دەکەین. تەنیا بەشێکی زۆر بچووکی ئەستێرەکانی گەلەئەستێرەکەمان بە وردی سەیر کراون بۆ ئاماژەی سەرنجڕاکێش. لەوانەشە سەیری ئاراستە ڕاستەکەمان نەکردبێت. لەوانەیە لەگەڵ پەرەسەندنی شارستانییەت، خێرا تەکنەلۆجیای پەیوەندیان دۆزیبێتەوە کە زۆر لە شەپۆلی کەهرۆ موغناتیزی ئاڵۆزتر و باشتر بووبێت. لەوانەیە هەموو کارەکان لەناو شوێنە پڕ نهێنییە تازە دۆزراوەکەی تەنی تاریکدا ڕوویدابێت، یان وزەی تاریک، کە پێدەچێت زۆربەی بارستایی گەردوون هەڵبگرێت. یان، لەوانەیە سەیری پێوەرە هەڵەکە بکەین. لەوانەیە شارستانییەتە زیرەکەکان درکیان بەوە کردبێت کە لە کۆتاییدا ژیان تەنیا چەند شێوەیەکی ئاڵۆزی زانیارییە کە بەشێوەی جوان کارلێک لەگەڵ یەکتردا دەکەن، و لەوانەیە ئەوە بەشێوەیەکی کاراتر ڕووبات لەسەر پێوەرێکی بچووک. کەواتە، هەر وەک چۆن لەسەر زەوی، سیستمە دەنگییە گەورەکان بچووک بونەتەوە بۆ ئایپۆدێکی بچووک، لەوانەیە ژیانی زیرەکیش، بۆ کەمکردنەوەی شوێنپێی خۆی لەسەر ژینگە، خۆی کردبێت بە بوونەوەری مایکرۆسکۆپی. کەواتە لەوانەیە کۆمەڵەی خۆر بوونەوەری دەرەکی زۆر تێدابێت، و خۆمان تێبینیان نەکەین. لەوانەیە بیرۆکەکانی مێشکمان خۆی لەخۆیدا جۆرێکی ژیانی دەرەکی بێت. باشە ئەوە بیرۆکەیەکی شێتانەیە. بوونەوەرە دەرەکییەکان وایانلێکردم بیڵێم. بەڵام سەرنجڕاکێشە کە بیرۆکەکان پێدەچێت ژیانی خۆیان هەبێت و لە درووستکەرەکانیان زیاتر ئەژین. لەوانەیە ژیانی زیندەوەری تەنیا قۆناغێکی کاتی بێت. لە پانزە ساڵی داهاتوودا، دەکرێت زانیاری تەلەسکۆپی ڕاستەقینە ببینین لە هەسارەکانی نزیکمانەوە دەری بخات کە ئەوانیش چەندێک دۆستانەن بۆ ژیان. و لە هەمان کاتیشدا، سێتی، گەڕان بۆ ژیانی زیرەکی دەرەوەی زەوی، زانیارییەکانی خۆی بۆ هەمووان ئاشکرا دەکات بۆ ئەوەی ملیۆنەها زانا، لەوانەیە بەتۆشەوە، بتوانێت هێزی هەموو خەڵک بخاتە پاڵ هێزی گەڕانەکە. و لێرەش لەسەر زەوی، تاقیکردنەوەی سەرسوڕهێنەر دەکرێت بۆ ئەوەی ژیان لە سەرەتاوە درووست بکرێت، ژیانێک زۆر جیاواز لەو شێوەی دی ئێن ئەیەی ئەیزانین. هەموو ئەمە یارمەتیمان ئەیات لە تێگەشتن لەوەی کە ئایا گەردوون پڕە لە ژیان یان بێگومان هەر خۆمانین. هەر وەڵامێکیان، بەشێوەی خۆی، سەرسوڕهێنەر و ئیلهامبەخشە، چونکە ئەگەر بەتەنیاش بین، ڕاستییەکەی بیر ئەکەینەوە و خەون ئەبینین و ئەم پرسیارانە ئەکەین لەوانەیە وا دەرچێت کە یەکێک بێت لە گرنگترین ڕاستییەکان دەربارەی گەردوونەکەمان. هەواڵێکی تری خۆشیشم پێیە بۆتان. ئەرکی زانین و تێگەشتن هەرگیز کز نابێت. کز نابێت، ڕاستییەکەی پێچەوانەکەی ئەبێت. هەتا زیاتر بزانیت، جیهان سەرسوڕهێنەرتر دەردەکەوێت. و ئەگەر شێتانەکانیشە، پرسیارە وەڵامنەدراوەکان، کە ڕامان ئەکێشێت بۆی. بۆیە بە حەسرەتەوە بمێننەوە.
On a typical day at school, endless hours are spent learning the answers to questions, but right now, we'll do the opposite. We're going to focus on questions where you can't learn the answers because they're unknown. I used to puzzle about a lot of things as a boy, for example: What would it feel like to be a dog? Do fish feel pain? How about insects? Was the Big Bang just an accident? And is there a God? And if so, how are we so sure that it's a He and not a She? Why do so many innocent people and animals suffer terrible things? Is there really a plan for my life? Is the future yet to be written, or is it already written and we just can't see it? But then, do I have free will? I mean, who am I anyway? Am I just a biological machine? But then, why am I conscious? What is consciousness? Will robots become conscious one day? I mean, I kind of assumed that some day I would be told the answers to all these questions. Someone must know, right? Guess what? No one knows. Most of those questions puzzle me more now than ever. But diving into them is exciting because it takes you to the edge of knowledge, and you never know what you'll find there. So, two questions that no one on Earth knows the answer to. (Music) [How many universes are there?] Sometimes when I'm on a long plane flight, I gaze out at all those mountains and deserts and try to get my head around how vast our Earth is. And then I remember that there's an object we see every day that would literally fit one million Earths inside it: the Sun. It seems impossibly big. But in the great scheme of things, it's a pinprick, one of about 400 billion stars in the Milky Way galaxy, which you can see on a clear night as a pale white mist stretched across the sky. And it gets worse. There are maybe 100 billion galaxies detectable by our telescopes. So if each star was the size of a single grain of sand, just the Milky Way has enough stars to fill a 30-foot by 30-foot stretch of beach three feet deep with sand. And the entire Earth doesn't have enough beaches to represent the stars in the overall universe. Such a beach would continue for literally hundreds of millions of miles. Holy Stephen Hawking, that is a lot of stars. But he and other physicists now believe in a reality that is unimaginably bigger still. I mean, first of all, the 100 billion galaxies within range of our telescopes are probably a minuscule fraction of the total. Space itself is expanding at an accelerating pace. The vast majority of the galaxies are separating from us so fast that light from them may never reach us. Still, our physical reality here on Earth is intimately connected to those distant, invisible galaxies. We can think of them as part of our universe. They make up a single, giant edifice obeying the same physical laws and all made from the same types of atoms, electrons, protons, quarks, neutrinos, that make up you and me. However, recent theories in physics, including one called string theory, are now telling us there could be countless other universes built on different types of particles, with different properties, obeying different laws. Most of these universes could never support life, and might flash in and out of existence in a nanosecond. But nonetheless, combined, they make up a vast multiverse of possible universes in up to 11 dimensions, featuring wonders beyond our wildest imagination. The leading version of string theory predicts a multiverse made up of 10 to the 500 universes. That's a one followed by 500 zeros, a number so vast that if every atom in our observable universe had its own universe, and all of the atoms in all those universes each had their own universe, and you repeated that for two more cycles, you'd still be at a tiny fraction of the total, namely, one trillion trillion trillion trillion trillion trillion trillion trillion trillion trillion trillion trillion trillion trillion trillionth. (Laughter) But even that number is minuscule compared to another number: infinity. Some physicists think the space-time continuum is literally infinite and that it contains an infinite number of so-called pocket universes with varying properties. How's your brain doing? Quantum theory adds a whole new wrinkle. I mean, the theory's been proven true beyond all doubt, but interpreting it is baffling, and some physicists think you can only un-baffle it if you imagine that huge numbers of parallel universes are being spawned every moment, and many of these universes would actually be very like the world we're in, would include multiple copies of you. In one such universe, you'd graduate with honors and marry the person of your dreams, and in another, not so much. Well, there are still some scientists who would say, hogwash. The only meaningful answer to the question of how many universes there are is one. Only one universe. And a few philosophers and mystics might argue that even our own universe is an illusion. So, as you can see, right now there is no agreement on this question, not even close. All we know is the answer is somewhere between zero and infinity. Well, I guess we know one other thing. This is a pretty cool time to be studying physics. We just might be undergoing the biggest paradigm shift in knowledge that humanity has ever seen. (Music) [Why can't we see evidence of alien life?] Somewhere out there in that vast universe there must surely be countless other planets teeming with life. But why don't we see any evidence of it? Well, this is the famous question asked by Enrico Fermi in 1950: Where is everybody? Conspiracy theorists claim that UFOs are visiting all the time and the reports are just being covered up, but honestly, they aren't very convincing. But that leaves a real riddle. In the past year, the Kepler space observatory has found hundreds of planets just around nearby stars. And if you extrapolate that data, it looks like there could be half a trillion planets just in our own galaxy. If any one in 10,000 has conditions that might support a form of life, that's still 50 million possible life-harboring planets right here in the Milky Way. So here's the riddle: our Earth didn't form until about nine billion years after the Big Bang. Countless other planets in our galaxy should have formed earlier, and given life a chance to get underway billions, or certainly many millions of years earlier than happened on Earth. If just a few of them had spawned intelligent life and started creating technologies, those technologies would have had millions of years to grow in complexity and power. On Earth, we've seen how dramatically technology can accelerate in just 100 years. In millions of years, an intelligent alien civilization could easily have spread out across the galaxy, perhaps creating giant energy-harvesting artifacts or fleets of colonizing spaceships or glorious works of art that fill the night sky. At the very least, you'd think they'd be revealing their presence, deliberately or otherwise, through electromagnetic signals of one kind or another. And yet we see no convincing evidence of any of it. Why? Well, there are numerous possible answers, some of them quite dark. Maybe a single, superintelligent civilization has indeed taken over the galaxy and has imposed strict radio silence because it's paranoid of any potential competitors. It's just sitting there ready to obliterate anything that becomes a threat. Or maybe they're not that intelligent, or perhaps the evolution of an intelligence capable of creating sophisticated technology is far rarer than we've assumed. After all, it's only happened once on Earth in four billion years. Maybe even that was incredibly lucky. Maybe we are the first such civilization in our galaxy. Or, perhaps civilization carries with it the seeds of its own destruction through the inability to control the technologies it creates. But there are numerous more hopeful answers. For a start, we're not looking that hard, and we're spending a pitiful amount of money on it. Only a tiny fraction of the stars in our galaxy have really been looked at closely for signs of interesting signals. And perhaps we're not looking the right way. Maybe as civilizations develop, they quickly discover communication technologies far more sophisticated and useful than electromagnetic waves. Maybe all the action takes place inside the mysterious recently discovered dark matter, or dark energy, that appear to account for most of the universe's mass. Or, maybe we're looking at the wrong scale. Perhaps intelligent civilizations come to realize that life is ultimately just complex patterns of information interacting with each other in a beautiful way, and that that can happen more efficiently at a small scale. So, just as on Earth, clunky stereo systems have shrunk to beautiful, tiny iPods, maybe intelligent life itself, in order to reduce its footprint on the environment, has turned itself microscopic. So the Solar System might be teeming with aliens, and we're just not noticing them. Maybe the very ideas in our heads are a form of alien life. Well, okay, that's a crazy thought. The aliens made me say it. But it is cool that ideas do seem to have a life all of their own and that they outlive their creators. Maybe biological life is just a passing phase. Well, within the next 15 years, we could start seeing real spectroscopic information from promising nearby planets that will reveal just how life-friendly they might be. And meanwhile, SETI, the Search for Extraterrestrial Intelligence, is now releasing its data to the public so that millions of citizen scientists, maybe including you, can bring the power of the crowd to join the search. And here on Earth, amazing experiments are being done to try to create life from scratch, life that might be very different from the DNA forms we know. All of this will help us understand whether the universe is teeming with life or whether, indeed, it's just us. Either answer, in its own way, is awe-inspiring, because even if we are alone, the fact that we think and dream and ask these questions might yet turn out to be one of the most important facts about the universe. And I have one more piece of good news for you. The quest for knowledge and understanding never gets dull. It doesn't. It's actually the opposite. The more you know, the more amazing the world seems. And it's the crazy possibilities, the unanswered questions, that pull us forward. So stay curious.