بەشی زۆری دارستان لە ژێر سێبەری زەبەلاحەکاندا دەژین کە دەبنە بڵندترین چادر. ئەوانە کۆنترین درەختەکانن، لەگەڵ سەدان منداڵ و هەزاران وەچە. لە دراوسێکانیان دەپرسنەوە، خۆراک بەش دەکەن،یارمەتی یەکتریش دەدەن، و ژیری بەدەست دێت لەگەڵ درێژی ژیانیان. گشتیان لە شوێنێک ڕەگیان داکوتیووە، ناتوانن قسە بکەن، دەستت ببەن بۆ شت، یان بجوڵێن. نهێنی سەرکەوتنیان لە ژیر زەمینی دارستاندا دەدۆزرێتەوە، کە تێیدا چەندان ڕژێمی ڕەگی پشتگیری لە قەدە تاوەرییەکان دەکەن. هاوڕێی ئەو ڕەگانە کەڕووە هاوگوزەرانەکانن کە پییان دەگوترێت مایکۆڕایزا. ئەو کەڕووانە لقی بێژماریان ھەیە، وەک دەزووی كەڕووی کە پێکەوە مایسیلیۆم پێک دەهێنن. مایسیلیۆم بە ناوچەیەکی بەرفراوانتردا بڵاودەبێتەوە وەک لە سیستەمی ڕەگی دارەکان و لقی دارە جیاوازەکان دەگەینن بە یەکتر. ئەو پەیواندیانە ڕایەڵەی مایکۆریزی فۆڕمەلە دەکەن. لە ڕێگەی ڕایەڵەکانی مایکۆریزی، کەڕووەکان سەرچاوەکان و گەردە ئاماژە پێدەرەکان لە نێوان دارەکان داگوازنەوە. دەزانین کە کۆنترین دارەکان گەورەترین ڕایەڵەی مایکۆریزیان هەیە لەگەڵ زۆرترین پەیوەندی بە دارەکانی دیکەوە، بەڵام ئەو پەیوەندیانە زۆر ئاڵۆزن تاوەکو بتوانرێت شوێنیان بکەوین. ئەمەش لەبەرئەوەی بە سەدان جۆری بوونەوەری کەڕووی مایکرۆیزی بوونیان هەیە- و ڕەنگە تاکە دارێک لەلایەن دەیان جۆری جیاوازی کەڕووەوە داگیر کرابێت. هەر یەکەیان پەیوەندی بە کۆمەڵە دارێکی جیاوازەوە دەبەستێت، کە بەمەش هەریەکێکیان کۆمەڵە پەیوەندیەکی هاوبەش و جیاوازیان هەیە. بۆ ئەوەیە بزانیت کە چۆن ماددەکان لە نێو ئەم ڕایەڵانە دەجوڵێن، با تیشک بخەینە سەر شەکرەکان، لەو کاتەی گەشت دەکەن لە دارێکی پێگەیشتوەوە بۆ شەتڵێکی دراوسێ. گەشتی شەکرەکە دەست پێدەکات لە سەروو زەویەکە، لە گەڵاکانی بەرزترین دارەکانی سەروو چادرەکەوە. گەڵاکان تیشکی بڵاوی خۆر بەکار دەهێنن تاکو لە ڕێگەی ڕۆشنەپێکهاتن شەکری لێ دروست بکەن. دواتر ئەو سوتەمەنیە بنچینەییە بەناو دارەکەدا دەڕوات تا بناغەی قەدەکە لە شلەیەکی ئەستوردا. لەوێشەوە، شەکرەکە بۆ ڕەگەکان دەڕوات. کەڕووە مایکۆرایزیەکان لە سەر لێواری رەگەکانن و چواردەوری دەگرن یاخود دەچنە ناوەوەی خانە کۆتاییەکانی ڕەگ، ئەوە دەکەوێتە سەر جۆری کەڕووەکە. کەڕووەکان ناتوانن شەکر دروست بکەن، هەرچەندە وەک دارەکانی تر وەک وزە پێویستیانە. هەرچۆنێک بێ، دەتوانن، باشتر خۆراک لە خاکەکە کۆبکەنەوە وەک ئەو توانایەی دارەکان بۆ ئەوە هەیانە- و ئەو خۆراکانە بۆ ناوەوەی ڕەگی دارەکان دەگوازنەوە. بەگشتی، ماددەکان زیاتر لەو شوێنانە دەگوێزرێنەوە کە زۆرن وەک لەو شوێنانەی کە زۆر نین یان لە سەرچاوەکەوە بۆ چاڵاوەکە. واتای ئەوەیە کە شەکرەکان لە ڕەگەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ دەزووە کەڕووەکان. هەر کە شەکرەکان دەچنە ناو کەڕووەکانەوە، بەناو دەزووەکەروەکان گەشت دەکەن بە نێوان خانەکاندا دەڕۆن یانیش بەناو دەزووەکەڕووەیەکی بەتاڵی گوێزەرەوە. کەڕووەکان هەندێک لە شەکرەکە هەڵدەمژن، بەڵام هەندێکیان بەردەوام دەبن لە گەشتەکەو دەچنە ناو ڕەگەکانی دارەکانی دراوسێوە، شەتڵێک کە گەشە دەکات لە سێبەردا و هەلی کەمی هەیە ڕۆشنەپێکهاتن بکات بۆ بەدەست هێنانی شەکر. بەڵام بۆچی کەڕووەکان سەرچاوەکانی لە دارێکەوە بۆ دارێکی دیکە دوگوازنەوە؟ ئەمە یەکێکە لە نهێنییەکانی ڕایەڵەکانی مایکۆرایزا. ئەوە مانابەخشە کە کەڕوو ماددە خۆراکییەکانی ناو خاک و شەکر ئاڵوگۆڕ پێبکات لەگەڵ دارێک— هەردوو لایەنەکە سوودیان پێ دەگات. لەوانەیە کەڕوو بە رێگەیەکی کمەتر ڕوون قازانج بکات لە بوون بە بەشێکی ڕایەڵەیەکی نێوان دارەکان، بەڵام بەتەواوی ڕێگەکان ڕوون و ئاشکرا نین. ڕەنگە کەڕوو لە ڕێگەی پەیوەندییەکانیەوە سوودی پێبگات لەگەڵ زۆر درەختی جیاواز، و بەهۆی گەردە گەشتیارەکان لە نیوان دارەکان پەیوەندیاکانی فراوان دەکات. یان ڕووەکەکان کۆمەکیەکانیان بۆ کەڕووەکان کەم بکەنەوە ئەگەر کەڕووەکان بە سانایی لە نێوان درەختەکان ئاڵوگۆر کردنەکانیان نەکەن. هۆکارەکە هەرچیەک بێت، ئەو کەڕووانە ژمارەیەکی باوەڕ پێ نەکراو لە زانیاری لە نێوان درەختەکان دەگوازنەوە. لە ڕێگەی مایکۆڕایزاکانەوە، درەختەکان دەتوانن بزانن کاتێک خۆراکەکان و گەردە ئاماژەپێدەرەکان لە ئەندامێکی جۆرەکەیانەوە دێت یاخود نا. ئەوان تەنانەت دەتوانن بزانن کاتێک زانیاری لە خزمێکی نزیکیانەوە بێت وەکو خوشک و برا یاخود دایک و باوک. درەختەکان دەشتوانن زانیاری بدەن دەربارەی ڕووداوەکانی وەکو وشکەساڵی. یانیش هێرشی مێرووەکان لە ڕێگەی ڕایەڵە کەڕووییەکانیان، دەبنە هۆی ئەوەی درەختەکان بڕی بەرهەمهێنانی ئەنزیمی پارێزگاری لە خۆپارێزیکردن بۆ هەر هەڕەشەیەک زیاد بکەن. تەندرووستی دارستان دەکەوێتە سەر ئەم پەیوەندی و ئاڵوگۆرە ئاڵۆزانە. لەگەڵ یەکگیری و پەیوەندیە قوڵەی نێوان هەمووشتەکان، چی دەبێتە کاریگەری خستنە سەر بوونەوەرێک دەیکاتە سەر ئەوانی دیش.
Most of the forest lives in the shadow of the giants that make up the highest canopy. These are the oldest trees, with hundreds of children and thousands of grandchildren. They check in with their neighbors, sharing food, supplies, and wisdom gained over their long lives. They do all this rooted in place, unable to speak, reach out, or move around. The secret to their success lies under the forest floor, where vast root systems support the towering trunks above. Partnering with these roots are symbiotic fungi called mycorrhizae. These fungi have countless branching, thread-like hyphae that together make up the mycelium. The mycelium spreads across a much larger area than the tree root system and connect the roots of different trees together. These connections form mycorrhizal networks. Through mycorrhizal networks, fungi can pass resources and signaling molecules between trees. We know the oldest trees have the largest mycorrhizal networks with the most connections to other trees, but these connections are incredibly complicated to trace. That’s because there are about a hundred species of mycorrhizal fungi– and an individual tree might be colonized by dozens of different fungal organisms, each of which connects to a unique set of other trees, which in turn each have their own unique set of fungal associations. To get a sense of how substances flow through this network, let’s zoom in on sugars, as they travel from a mature tree to a neighboring seedling. Sugar’s journey starts high above the ground, in the leaves of the tallest trees above the canopy. The leaves use the ample sunlight up there to create sugars through photosynthesis. This essential fuel then travels through the tree to the base of the trunk in the thick sap. From there, sugar flows down to the roots. Mycorrhizal fungi encounter the tips of the roots and either surround or penetrate the outer root cells, depending on the type of fungi. Fungi cannot produce sugars, though they need them for fuel just like trees do. They can, however, collect nutrients from the soil much more efficiently than tree roots— and pass these nutrients into the tree roots. In general, substances flow from where they are more abundant to where they are less abundant, or from source to sink. That means that the sugars flow from the tree roots into the fungal hyphae. Once the sugars enter the fungus, they travel along the hyphae through pores between cells or through special hollow transporter hyphae. The fungus absorbs some of the sugars, but some travels on and enters the roots of a neighboring tree, a seedling that grows in the shade and has less opportunity to photosynthesize sugars. But why does fungus transport resources from tree to tree? This is one of the mysteries of the mycorrhizal networks. It makes sense for fungus to exchange soil nutrients and sugar with a tree— both parties benefit. The fungus likely benefits in less obvious ways from being part of a network between trees, but the exact ways aren’t totally clear. Maybe the fungus benefits from having connections with as many different trees as possible, and maximizes its connections by shuttling molecules between trees. Or maybe plants reduce their contributions to fungi if the fungi don’t facilitate exchanges between trees. Whatever the reasons, these fungi pass an incredible amount of information between trees. Through the mycorrhizae, trees can tell when nutrients or signaling molecules are coming from a member of their own species or not. They can even tell when information is coming from a close relative like a sibling or parent. Trees can also share information about events like drought or insect attacks through their fungal networks, causing their neighbors to increase production of protective enzymes in anticipation of threats. The forest’s health relies on these intricate communications and exchanges. With everything so deeply interconnected, what impacts one species is bound to impact others.