When you think of Archimedes' "Eureka!" moment, you probably think of this. As it turns out, it may have been more like this. In the third century BC, Hieron, king of the Sicilian city of Syracuse, chose Archimedes to supervise an engineering project of unprecedented scale. Hieron commissioned a sailing vessel 50 times bigger than a standard ancient warship, named the Syracusia after his city. Hieron wanted to construct the largest ship ever, which was destined to be given as a present for Egypt's ruler, Ptolemy. But could a boat the size of a palace possibly float? In Archimedes's day, no one had attempted anything like this. It was like asking, "Can a mountain fly?" King Hieron had a lot riding on that question. Hundreds of workmen were to labor for years on constructing the Syracusia out of beams of pine and fir from Mount Etna, ropes from hemp grown in Spain, and pitch from France. The top deck, on which eight watchtowers were to stand, was to be supported not by columns, but by vast wooden images of Atlas holding the world on his shoulders. On the ship's bow, a massive catapult would be able to fire 180 pound stone missiles. For the enjoyment of its passengers, the ship was to feature a flower-lined promenade, a sheltered swimming pool, and bathhouse with heated water, a library filled with books and statues, a temple to the goddess Aphrodite, and a gymnasium. And just to make things more difficult for Archimedes, Hieron intended to pack the vessel full of cargo: 400 tons of grain, 10,000 jars of pickled fish, 74 tons of drinking water, and 600 tons of wool. It would have carried well over a thousand people on board, including 600 soldiers. And it housed 20 horses in separate stalls. To build something of this scale, only for that to sink on its maiden voyage? Well, let's just say that failure wouldn't have been a pleasant option for Archimedes. So he took on the problem: will it sink? Perhaps he was sitting in the bathhouse one day, wondering how a heavy bathtub can float, when inspiration came to him. An object partially immersed in a fluid is buoyed up by a force equal to the weight of the fluid displaced by the object. In other words, if a 2,000 ton Syracusia displaced exactly 2,000 tons of water, it would just barely float. If it displaced 4,000 tons of water, it would float with no problem. Of course, if it only displaced 1,000 tons of water, well, Hieron wouldn't be too happy. This is the law of buoyancy, and engineers still call it Archimedes' Principle. It explains why a steel supertanker can float as easily as a wooden rowboat or a bathtub. If the weight of water displaced by the vessel below the keel is equivalent to the vessel's weight, whatever is above the keel will remain afloat above the waterline. This sounds a lot like another story involving Archimedes and a bathtub, and it's possible that's because they're actually the same story, twisted by the vagaries of history. The classical story of Archimedes' Eureka! and subsequent streak through the streets centers around a crown, or corona in Latin. At the core of the Syracusia story is a keel, or korone in Greek. Could one have been mixed up for the other? We may never know. On the day the Syracusia arrived in Egypt on its first and only voyage, we can only imagine how residents of Alexandria thronged the harbor to marvel at the arrival of this majestic, floating castle. This extraordinary vessel was the Titanic of the ancient world, except without the sinking, thanks to our pal, Archimedes.
کاتێک بۆ ساتێک بیر لە ئارخەمیدس یورکا دەکەیتەوە، بە دڵنیاییەوە ئەمە دێتە خەیاڵت. دەردەکەوێت کە دەکرێت زیاتر وەکو ئەمە بێت. لە سەدەی سێیەمی پێش زاین، هایرۆن، پاشایی شاری سیسیلیانی سیراکیوس، ئارخەمیدسی کردە سەرپەرشتیاری پڕۆژەیەکی ئەندازیاری کە تا ئێستا درووست نەکراوە. هایرۆن بڕیاری درووستکردنی بەلەمی دا کە ٥٠ جار گەورەتر بوون لە کەشتییە جەنگییە کۆنەکان، بەلەمەکانی بە ناوی شارەکەیەوە ناونا کە سیراکیوس بوو. هایرۆن ویستی گەورەترین کەشتی در,وست بکات، و بیکات بە دیاری بۆ پاشای میسر، پتۆڵمی. بەڵام کەشتیەک کە بەقەد کۆشکێکە، دەخرێتە ناو ئاوەوە؟ لە سەردەمی ئارخەمید، کەس هەوڵی شتێکی ئاوای نەدابوو. وەکو ئەوە وابوو بڵێیت: "شاخ دەتوانێت بفڕێت؟" پاشا هایرۆن هیوایەکی زۆری هەڵچنی بوو لەسەر ئەو پرسیارە. هەزاران کرێکار بۆ چەندین ساڵ کاریان لەسەر درووستکردنی سیراکیوسدا کرد، شێلمانی کەشتییەکە لە دار سنۆبەری چیای ئیتنا درووست دەکرا و، پەتەکانی کەشتییەکەش لە حەشیشی ئیسپانیا و قیڕەکەشی لە فەڕەنساوە. پشتی کەشتییەکە کە ٨ تاوەری چاودێڕی لەسەر بوون، بە هیچ پایەیەک ڕاگیر نەکرا بوون، بەڵکو بەوێنەی دارینی ئەتڵەسی ڕاگیر کرابوون کە نەخشەی جیهانیان لە باوەش گرتبوو. لەسەر نووکی کەشتییەکە، چەکێکی لەسەر بوو کە دەیتوانی بەردی ١٨٠ پاوەندی ئاڕاستە بکات. بۆ کات بەسەربردنی گەشتیارانی، کەشتییەکە چەندین گوڵی لەسەر چاندرا بوو، مەلەوانگەی لەسەر درووست کرابوو، گەرماو و ئاوی گەرمی هەبوو، کتێبخانەیەک پڕ لە کتێب و پەیکەر، پەرستگەیەک بۆ خواوەندی ئافرۆدیت، و هۆڵێ لەشجوانییشی هەبوو. هایرۆین تەنها بۆ ئەوەی کاری ئارخەمید ئەستەم بکات، بڕیاریدا بە درووست کردنی عەمبارێک کە پڕ بێت لە شتومەک، ٤٠٠ تەن لە تۆو، ١٠،٠٠٠ قوتوی ماسی خۆشکراو، ٧٤ تەن لە ئاوی خواردنەوە و ٦٠٠ تەن لە خوری. کەشتییەکە دەیتوانی زیاتر لە هەزار کەس هەڵبگرێت، بە ٦٠٠ سەربازەوە. جێگەی ٢٠ ئەسپ لەسەری ئامادەکرابوو. بۆ بەدیهێنانی خەیاڵێکی ئاوا، کە ئایا دەکرێت بخرێتە ئاوەوە و گەشتی پێ بکرێت؟ باشە، با بڵێین کە شكست خواردن ئەنجامێکی باش نە دەبوو بۆ ئارخەمیدس. بۆیە توشی کێشە بوو: ئایا نقوم دەبێت؟ ڕەنگە ڕۆژێک لە گەرماوەکەیدا دانیشتبێت، بیری لەوە کردبێتەوە کە چۆن گەرماوێکی ئاوا قورس سەر ئاو دەکەوێت کاتێک کە داوای لێکراوە ئەنجامی بدات. ڕوویەکی تەنێک لە شلە نقوم دەبێت و بەهۆی هێزێکەوە سەر ئاو دەکەوێت کە یەکسانە بە کێشی ڕووی ئەو تەنەی کە نقوم بووە. بە واتایەکی تر، ئەگەر کەشتییەکە بە کێشی ٢٠٠٠ تەن لە ٢٠٠٠ تەن ئاودا نقوم ببێت، ئەوا بە ئاستەم کەشتییەکە سەرئاو دەکەوێت. بەڵام ئەگەر کەشتییەکە لە ٤٠٠٠ تەن ئاودا نقوم ببێت، ئەوا بەبێ کێشە سەر ئاو دەکەوێت. بەدڵنیاییەوە، ئەگەر ئەمە ١٠٠٠ تۆن لە ئاو لاببات باشە، هایرۆن زۆر دڵخۆش نابێت. ئەمە یاسای سەرئاو کەوتنە، ئەندازیارەکان تا ئێستا بە بنەمای ئارخەمیدس ناوی دێنن. ئەمە ڕونی دەکاتەوە بۆچی کەشتی زۆر گەورەی ستیل دەتوانێت وەکو بەلەمێکی دار یان وەکو بانیۆیەک سەرئاو بکەوێت. ئەگەر کێشی ئاوی ژێر عەمباری کەشتییەکە یەکسان بوو کێشی عەمبارەکە، ئەوکات کەشتییەکە هەر چییەکی لەسەر بێت نقوم نابێت. ئەمە وەکو چیرۆکێکی تر وایە کە باسی ئارخەمیدس و بانیۆکە دەکات، ئەمە ئاساییە، چونکە لە ڕاستی هەردووکیان هەمان چیرۆکن، کە بەهۆی ڕووداوەکانی مێژووەوە شێوێندراون. چیرۆکی کلاسیکی یورکای ئارخەمیدس! و پاشکۆی ماوەیەک قسەوباس بوو لەسەر شەقامەکان و ناوەندە شاهانەییەکان دڵی چیرۆکی کەشتییەکە ڕووەکەیەتی، کە بە لاتینی پێی دەڵێن کۆرۆنی. دەکرێت ئەم دوو وشەیە تێکەڵ بووبن؟ لەوانەیە هەرگیز نەزانین. ئەو ڕۆژەی کە کەشتییەکە گەیشتە میسر، کە یەکەم و تەنها گەشتی بوو، دەتوانین تەنها وێنای ئەوە بکەین کە چۆن خەڵکی ئەلێکسەندەریا کۆببونەوە بۆ ئەوەی سەیری گەیشتنی کەشتییە جادووی، قەڵای سەرئاو کەتوو بکەن. ئەم کەشتییە، وەکو کەشتی تایتانیک بووە بۆیان، بەبێ ئەوەی نقوم بێت، سوپاس بۆ هاوڕێکەمان، ئارخەمیدس.