As dawn breaks over a moveable city of ten thousand yurts, Queen Boraqchin is in for a rude awakening. A rogue sheep has slipped past her servants and guards and bolted into her yurt, where he springs into bed and bleats in her ear.
ھەر کە کازیوە بەسەر شارە دە ھەزار ڕەشماڵییە گەڕۆکەکەدا دەرکەوت، شاژن براکچین بە شێوەیەکی ناشایستە خەبەری بوەوە. مەڕێک لە دەست خزمەتکار و پاسەوانەکانی دەرچوو و خۆی کرد بە چادرەکەی ئەودا، و چووە نێو جێگەکەی و دەستی کرد بە باعە باع کردن بە گوێیدا.
Although she’s the formidable khatun of the Golden Horde, a huge kingdom in the Mongolian Empire, Boraqchin has a hands-on approach to ruling. She’s been married to Batu Khan, the fearsome grandson of Genghis Khan himself, since she was fifteen – and while her husband is out on his raids, she juggles the duties of flocks, family and empire at home.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یەکێک بوو لە بەھێزترین خاتونەکانی ئۆردی ئاڵتونی، کە شانشینێکی گەورەبوو لە ئیمپراتۆریەتی مەغۆلییەکان، براکچین دەستی لە فەرمانڕەوای کردندا ھەبوو. هاوسەرەکەی ناوی باتوخان بوو، کوڕەزا ترسناکەکەی جەنگیزخان، لە پازدە ساڵییەوە - و كاتێک پیاوەکەی دەچوو بۆ شەڕ، ئەو لە ماڵەوە گرنگی بە کاروباری مەڕداری، خێزانی و ئیمپراتۆریی دەدا.
This makes her the manager – and the mover – of a city of thousands. Twice a year, Boraqchin moves the city between two seasonal camping grounds. This ensures constant water and lush grass in summer, and protection from harsh winds in winter.
ئەمە ئەوی کردە بەڕێوەبەر و گوێزەرەوەی شاری ھەزاران ڕەشماڵ. ساڵی دوو جار، براکچین شارەکەی دەگواستەوە بۆ دوو کەمپی وەرزی جیاواز. ئەمە ئاو و گژوگیای چڕوپڕی دەستەبەر دەکرد لە وەرزی ھاویندا، و لە بای توندی زستان دەیپاراستن.
The whole operation requires weeks of strict planning, liaising with the other camps in her domain, strategic delegation – and the patience to move at the speed of dawdling animals. Today is moving day, and she’ll have to direct throngs of her ladies, commanders, slaves and animals up the river Volga for the summer.
پلانی ڕژدی کارەکە چەند هەفتەیەکی دەویست، دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ چادرگەکانی تری ناوچەکە، ناردنی نوێنەری ستراتیجی - و ئارامییان هەبێت کە بەپێی ئاژەڵەکانییان بڕۆن. ئەمڕۆ ڕۆژی کۆچکردنە، و ئەو دەبێت گشت خاتوون و فەرماندەکان و، کۆیلە و ئاژەڵەکان ببات بۆ سەر ڕوباری ڤۆڵگا بۆ ھاوین.
As Boraqchin steps outside, she’s greeted by a commotion – her unwanted visitor is now running circles around her stewards. They’re attempting to stow her possessions securely into wagons. Boraqchin orders them to get it under control – but she’s the only one quick enough to catch the stray.
ھەر کە براکچین چووە دەرەوە، شپرزەیی و بێسەرەوبەری بینی - میوانە نەویستراوەکەی، ئێستا بەدەوری خزمەتکارەکەیدا ڕادەکات ئەوان ھەوڵدەدەن بیوەستێنن و بیخەنەوە نێو عارەبانەکەوە. براکچین فەرمانی پێکردن کە جڵەوگیری بکەن - بەڵام تەنھا خۆی ئەوەندە خێرا بوو کە بتوانی مەڕەکە بگرێت.
She next supervises her ladies who are unpinning her yurt and lifting it onto its custom wagon. It requires a team of twenty oxen to pull, and Boraqchin wouldn’t trust anyone to steer it but herself.
دواتر سەرپەرشتی خانمەکانی کرد لە گواستنەی تاوڵەکەی بۆ ناو عەرەبانە تایبەتەکەی. کە پێویستی بە ٢٠ گامێش بوو بۆ ڕاکێشانی، و براکچین متمانەی بە کەس نەبوو لێیان بخوڕێت جگە لە خۆی.
Next, Boraqchin and her woolly companion meet with the guards. She orders them to keep close watch on her husband's special reception yurt and port-able throne during the journey. They’ll also act as outriders, and she tells them how to secure the route, surround her for safety – and keep the animals in check. But when the sheep finally breaks free and makes for the fields, the guards can barely keep up as it scampers through crowds packing up their yurts.
دواتر، براکچین و ھاوڕێ ھەمیشەییەکەی چاویان بە پاسەوانەکان کەوت. و فەرمانی پێدان کە لەنزیکەوە چاودێری ڕەشماڵی میوانی مێردەکەیی و و تەختە تایبەتەکەی بکەن لەکاتی گەشتەکەدا. ھەروەھا ئەوان پێش ڕەوەکە دەڕۆن، و پێی گوتن کە چۆن ڕێگەکە بپارێزن، دەوری بدەن بۆ سەلامەتی خۆی - و بەردەوام چاویان لەسەر ئاژەڵەکان بێت. بەڵام کە مەڕەکە لە کۆتاییدا ئازاد بوو و خۆی گەیاندە کێڵگەکە، پاسەوانەکان ئاستەنگیان بۆ درووست بوو بوو لە کۆکردنەوەی ڕەشماڵەكانیان كاتێک مەڕەکە بەنێو قەڕەباڵغییەکەدا دەڕۆشت.
Exasperated, Boraqchin rides down to the pastures herself. When she gets there, she catches sight of the troublesome sheep wriggling into the middle of a flock. When she follows him in, he’s nestled next to a ewe, his mother. She’s pregnant, and seems to be in pain. With a start, Boraqchin realizes that this ewe’s impending delivery has been forgotten in the flurry of moving day.
بەتوڕەییەوە، براکچین خۆی چووە خوارەوە بۆ لەوەڕگاکە. کاتێک گەشتە ئەوێ، مەڕە ئاژاوەچییەکەی بینی کە ناسرەوێت لە نێو ڕەوە مەڕێکدا. کاتێک براکچین دوایکەوت، مەڕەکە چوەوە لای دایکی و ئۆقرەی گرت، دایکی دووگیان بوو، و وادیار بوو ئازاری ھەیە. لەسەرەتاوە، براکچین زانی کە یارمەتیدانی لەدایکبوونی ئەم بەرخە لە بیرکراوە بەھۆی سەرقاڵی ڕۆژانی کۆچکردن.
There’s no time to find a shepherd – instead, Boraqchin rolls up her sleeves, greases her arm and helps the ewe give birth to two new additions to the empire.
و کات نەماوە بۆ دۆزینەوەی شوانێک لەبری شوان، براکچین قۆڵی لێ ھەڵماڵی، و قۆڵی چەور کرد یارمەتی مەڕەکەیدا کە نەوەیەکی تر بخاتە سەر نەوەکانی ئیمپراتۆریەت
Leaving the lambs and their mother, Boraqchin dashes back to the camp. Here the final touches have been put to packing, and vehicles are starting to line up. This vast procession starts with the queen and two hundred wagons filled with her treasures. Next up are the junior wives and crew, then the concubines – and this is only Boraqchin's camp.
بەرخ و مەڕەکەی جێھێشت و براکچین گەڕایەوە بۆ کەمپەکە. لێرە کۆتا شتەکان کۆکرانەوە، و گوێزەرەوەکان ڕیز بوون. پڕۆسە گەورەکە دەستی پێکرد لەگەڵ شاژن و دوو سەد گالیسکەی پڕ لە گەنجینەکانی. دواتر ژنە بچووکەکانی شا و دەستەکە، دواتر دۆستەکان - و ئەمە تەنھا چادرگەکەی براکچینە.
After this comes the second imperial camp led by another senior wife, then two more camps, also led by wives. Boraqchin has been checking in with them for weeks to ensure a smooth departure and orderly queue. But they only make up the royal portion of the line – behind them winds the entire civilian city, which includes holy men with portable chapels and mosques, families, tradesmen, and shepherds.
دوای ئەم دووەم چادرگەی ئیمپراتۆریی ھات پێشڕەوی دەکرا لەلایەن ژنێکی تری شا، دواتر دوو چادرگەی تر، لەلایەن ژنەکانی تری. براکچن بۆ چەند ھەفتەیەک پەیوەندی وردی لەگەڵ بەستبوون بۆدڵنیابوون لەوەی کۆچێکی ڕێک و پێک سەلامەت بکەن. بەڵام ئەمانە تەنھا خانەوادەی شاھانە بوون دوای ئەوان ھەموو خەڵکە مەدەنییەکەی شار، کەپێکھاتبوون لەپیاوی پیرۆز، و کڵیێسە و مزگەوتی بچوک کە دەکرا بگوازرێنەوە، و خێزان، بازرگان و مەڕدارەکان.
Finally, Boraqchin settles into her wagon. It’ll take weeks to reach their destination – but over the course of the journey, she’ll keep everyone expertly in check – from her proud children and attentive subjects, to the most meandering sheep at the back of line.
لەکۆتاییدا،براکچین دانیشت لە گالیسکەکەیدا. و چەند ھەفتەیەکی پێدەچێت بۆ گەیشتنە جێ - بەڵام لە ماوەی گەشتەکەدا، ھەموو کەسێک لەژێر چاودێریدا دەھێڵێتەوە - لە منداڵە لوتبەرزەکانی و ھاوڵاتییە خۆشەویستکانییەوە، تا ئەو مەڕەی بە پیاسە دێت لە کۆتایی ڕەوەکە.