London, 1928: a group of mold spores surf a breeze through a lab. They drift onto a petri dish, and when they land, they germinate a medical revolution. This lab belongs to Alexander Fleming, a Scottish scientist investigating the properties of infectious bacteria. At this time, Fleming is away on vacation. When he returns, he finds a colony of mold growing on a petri dish he’d forgotten to place in his incubator. And around this colony of mold is a zone completely and unexpectedly clear of bacteria.
لەندەن، ١٩٢٨: کۆمەڵێک تۆوی کەڕوو بە شنە بایەک چوونە ناو تاقیگەیەکەوە. کەوتنە سەر قاپێکی گەشەکردنی بەکتریا، و کاتێک نیشتنەوە لەسەری، شۆڕشێکی پزیشکیان بەرپا کرد. ئەم تاقیگەیە هی ئەلێکساندەر فلێمینگە، زانایەکی سکۆتلەندی لە تایبەتمەندییەکانی بەکتریا درمەکانی کۆڵیوەتەوە. لەم کاتەدا، فلێمینگ لە گەشتێک بووە. کە گەڕاوەتەوە، بینیوێتی کۆمەڵێک کەڕوو لەسەر قاپی گەشەکردنی بەکتریاکە گەشەیان کردووە بیری چووبوو بیخاتە ناو ئینکیوبەیتەرەکە. بە چواردەوری ئەم کۆمەڵە کەڕوەشەوە شوێنێک بووە بە تەواوەتی و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەکتریای تیا نەبووە.
In studying this mysterious phenomenon, Fleming came to realize that the mold was secreting some kind of compound that was killing the bacteria. The mold was a species in the Penicillium genus, so Fleming dubbed the antibacterial compound “penicillin.”
لە توێژینەوە لەسەر ئەم دیاردە نامۆیە، فلێمینگ گەشتە درک کردن بەوەی کەڕوو جۆرە ماددەیەک ئەڕێژێک کە بەکتریاکان ئەکوژێت. کەڕووەکە جۆرێک بووە لە ڕەگەزی پێنیسیلیەم، بۆیە فلێمینگ گومانی کرد لە دژە بەکتریایی پێکهاتەی "پەنسیلین."
What Fleming stumbled upon was a microbial defense system. The penicillium mold constantly produces penicillin in order to defend itself from threats, such as nearby bacterial colonies that might consume its resources. Penicillin destroys many types of bacteria by disrupting synthesis of their cell walls. These walls get their strength from a thick, protective mesh of sugars and amino acids, that are constantly being broken down and rebuilt. Penicillin binds to one of the compounds that weaves this mesh together and prevents the wall from being reconstructed at a critical phase. Meanwhile, penicillin stimulates the release of highly reactive molecules that cause additional damage. Eventually, the cell’s structure breaks down completely. This two-pronged attack is lethal to a wide range of bacteria, whether in petri-dishes, our bodies, or elsewhere. It’s not, however, harmful to our own cells, because those don’t have cell walls.
ئەوەی فلێمینگ پێی گەشت سیستمێکی بەرگری مایکرۆبی بوو. کەڕووی پەنیسیلین بە بەردەوامی پەنسیلینی درووست ئەکرد بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بکات دژی مەترسییەکان، وەک کۆمەڵە بەکتریاکانی ئەو نزیکانە کە ئەکرا خۆراکەکانی ئەو بخوات. پەنسیلین چەندین جۆری بەکتریا لەناو ئەبات بە تێکدانی درووستکردنی دیواری خانەکانی. ئەم دیوارانە هێزی خۆیان لە چینێکی ئەستوری پارێزەری شەکر و ترشی ئەمینی وەر ئەگرن، بە بەردەوامی تێک ئەشکێندرێن و بنیات ئەنرێنەوانێ. پەنسیلین خۆی ئەبەستێتەوە بە یەکێک لەم پێکهاتانەوە کە ئەم چینە پێکەوە گرێ ئەیات و ڕێگە ئەگرێت لە درووستبوونی دیوارەکە لە خاڵێکی هەستیاردا. لە هەمان کاتدا، پەنسیلین ئەبێتە بزواندنی تەنەکانی خێرا کارلێک ئەکەن و زیانی زیاتر ئەگەیەنن. دەرئەنجام، پێکهاتەی خانەکە بە تەواوەتی تێکئەشکێت. ئەم هێرشە دوو چنگاڵییە کووشندەیە بۆ زۆر بەکتریا، ئەگەر لەسەر قاپی گەشەپێکردن بێت، لەسەر لەشمان، یان لە هەرشوێنێک. بەڵام، زیان ناگەیەنێت بە لەشی خۆمان، چونکە خانەکانی ئێمە دیواری خانەیان نییە.
For a decade or so after Fleming’s discovery, penicillin remained a laboratory curiosity. But during World War II, researchers figured out how to isolate the active compound and grow the mold in larger quantities. They then went on to win the Nobel Prize for their work. Teams at Oxford and several American drug companies continued development, and within a few years it was commercially available. Penicillin and similar compounds quickly transformed the treatment of infections. For the time being, they remain some of the most important, life-saving antibiotics used in medicine.
ماوەی دە ساڵ و زیاتر دوای دۆزینەوەکەی فلێمینگ، پەنسیلین بە پێکهاتەیەکی پڕ نهێنی ناو تاقیگە مایەوە. بەڵام لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا، توێژەرەوەکان توانیان بزانن چۆن پێکهاتە چالاکەکە جیا بکەنەوە و گەشە بە بڕی زۆر لە کەڕووەکە بەن. بەهۆی ئەوەوە توانیان خەڵاتی نۆبڵ بەرنەوە بۆ کارەکەیان. تیمەکانی ئۆکسفۆرد و چەندین کۆمپانیای دەرمانی ئەمریکا بەردەوامبوون لە پەرەپێدان، و لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەردەست بوو بۆ فرۆشتن. پەنسیلین و ماددە هاوشێوەکانی تری خێرا چارەسەری هەوکردنی بەکتریاییان گۆڕی. هەتا ئێستاش، هەندێکن لە گرنگترین دژە بەکتریا ڕزگارکەرەکان کە بەکاردێن لە بواری پزیشکیا.
However, the more we use any antibiotic, the more bacteria evolve resistance to it. In the case of penicillin, some bacteria produce compounds that can break down the key structure that interferes with cell wall synthesis. As antibiotic use has increased, more and more bacteria have evolved this defense, making these antibiotics ineffective against a growing number of bacterial infections. This means it’s essential that doctors not overprescribe the drug.
بەڵام، هەتا زیاتر دژە بەکتریا بەکاربێنین زیاتر بەکتریاکە بەرگری پەیدا ئەکات لەدژی. بۆ پەنسیلین، هەندێک بەکتریا پێکهاتەی وا دەر ئەیەن کە ئەبنە تێکشکانی پێکهاتە گرنگەکەی ناهێڵێت دیواری خانەکەی درووستبێت. لەگەڵ زۆربوونی بەکارهێنانی دژە بەکتریا، بەکتریای زیاتر و زیاتر پەرەیان بەم بەرگرییە یاوە، وایکردووە ئەم دژە بەکتریایە کاریگەری خۆی لەدەست بات دژی چەندین جۆری هەوکردنی بەکتریایی. واتای ئەوەیە زۆر گرنگە پزیشکەکان زیاد لە پێویست دەرمانەکە نەنووسن.
Meanwhile, 5 to 15% of patients in developed countries self-identify as allergic to penicillin, making it the most commonly reported drug allergy. However, the vast majority— over 90%— of people who think they’re allergic to penicillin actually are not. Why the misperception? Many patients acquire the allergy label as children, when a rash appears after they’re treated for an infection with penicillin or closely related drugs. The rash is often blamed on penicillin, while the more likely culprit is the original infection, or a reaction between the infection and the antibiotic. However, genuine penicillin allergies, where our immune systems mistake penicillin for an attacker, do occur rarely and can be very dangerous. So if you think you’re allergic but don’t know for sure, your best bet is to visit an allergist. They’ll complete an evaluation that’ll confirm whether or not you have the allergy.
لەهەمان کاتدا، لەسەدا ٥ بۆ ١٥ی نەخۆشەکانی وڵاتە پێشکەوتووەکان بەدەمی خۆیان دەڵێن هەستیاریان هەیە بۆ پەنسیلین، بەوەش دەرمانێکە هەڵگری زۆرترین هەستیارییە. بەڵام، زۆرینە -- زیاتر لە لەسەدا ٩٠--ی خەڵک کە پێیان وایە هەستیارییان هەیە بۆ پەنسیلین لە ڕاستییا نییانە. ئەم هەڵە تێگەشتنە بۆ؟ زۆر نەخۆش بە منداڵی وا دائەنرێن هەستیاریان هەبێت، کاتێک تووشی سوربونەوە ئەبن دوای ئەوەی بۆ هەوکردنەکەیان بە پەنسیلین یان دەرمانێکی هاوشێوە چارەسەر ئەکرێن. زۆرکات پەنسیلین بە هۆکاری سوربوونەوەکە دائەنرێت، لەکاتێکدا تاوانبارە ڕاستەقینەکە هەوکردنە سەرەکییەکەیە، یان کارلێکە لەنێوان هەوکردنەکە و دژە بەکتریاکەیا. بەڵام، هەستیاری ڕاستەقینە بۆ پەنسیلین کە سیستمی بەرگریمان پەنسیلینی لێ تێک ئەچێت لەگەڵ تەنێک، بە دەگمەن ڕووئەیات و ئەکرێت زۆر مەترسیدار بێت. بۆیە ئەگەر پێتوایە هەستیاریت هەبێت بەڵام دڵنیا نیت لێی، باشترین شت بیکەیت سەردانکردنی پزیشکی پسپۆڕی هەستیارییە. هەڵسەنگاندنێک تەواو ئەکەن دووپاتی ئەکاتەوە ئایا هەستیارییەکەت هەیە یان نا.
Even if you do have a penicillin allergy, your immune cells that react to the drug may lose their ability to recognize it. In fact, about 80% of people who are allergic to penicillin outgrow their allergy within ten years. This is great news for people who currently identify as allergic to penicillin; the drug may one day save their lives, as it has done for so many others.
تەنانەت ئەگەر هەستیاریشت هەبێت بۆ پەنسیلین، خانەکانی بەرگریت کە کارلێک ئەکەن بۆ دەرمانەکە لەوانەیە توانای ناسینەوە لەدەست بەن. ڕاستییەکەی، نزیکەی لەسەدا ٨٠ی خەڵک کە هەستیارییان هەیە بۆ پەنسیلین لە ماوەی دە ساڵدا هەستیارییەکەیان نامێنێت. ئەمە هەواڵێکی باشە بۆ خەڵک کە لە ئێستایا پێیان وایە هەستیارییان هەیە بۆ پەنسیلین؛ لەوانەیە ڕۆژێک بێت دەرمانەکە ژیانیان ڕزگار بکات، هەر وەک چەندینی تری پێش ئەوان.