له ساڵی ٤٩٧ی پێش زایین، كاتێك سه‌ربازه فارسه‌كان گەمارۆ دران له شاری پۆتدیای یۆنان، ئاستی ئاوی دەریا لە دۆخی ئاسایی خۆی زۆر زیاتر کشایەوە، ئەمەش ڕێڕەوێکی ئاسان و لەباری کردەوە بۆ داگیركردن. به‌ڵام ئه‌مه بەختێکی باشی بە ڕێککەوت نەبوو. پێش ئه‌وه‌ی نیوەی ڕێگە ببڕن، ئاوەکە بە شەپۆڵێکی بەرزی وا گەڕایەوە کە پێشتر هیچ کەس شەپۆڵی بەرزی وای نەبینیبوو، بەمەش هێرشكه‌رانی نقوم كرد و خنکاندنی. پۆتدییهكان باوه‌ڕیان وابوو کە ئه‌وان ڕزگار کراون بەهۆی توڕەیی پۆسیدۆنی خواوەندی دەریا. به‌ڵام بەڕاستی ئەو شتەی ڕزگاری کردن پێدەچێت هەمان دیاردە بووبێت کە کەسانی بێشوماری دیکەی لەناوبردووە: ئەویش سۆنامییە. هەرچەندە سۆنامییەکان بەگشتی بە شەپۆڵی بەرزی دەریایی دەناسرێنەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان په‌یوه‌ندییان بە چالاكی شەپۆڵە بەرزەکانەوە نییە کە لە ئەنجامی هێزی کێشکردنی خۆر و مانگه‌وە دروست دەبن. له زۆر ڕووەوە، سۆنامییەکان تەنها جۆر و شێوەیەکی گه‌ورەتری شەپۆڵی ئاسایین. کە چاڵایی و لوتکەیان هەیە و لە ئاوی جوڵاویش دروست نابن، بەڵکو بەهۆی جووڵه‌ی ووزه‌ی ناو ئاوەکەوە دروست دەبن. جیاوازییەکە لەو شوێنەدایە کە ئەم وزەیەی لێوە دێت وزەی شه‌پۆڵە ئاساییەکانی زەریا لە باوە دێت. چونکە تەنها کاردەکاتە سەر ڕووکار‌ی دەرەوە، شەپۆڵەکان لە قه‌باره و خێرایی سنووردارن. به‌ڵام سۆنامییەکان بەهۆی ئەو ووزهیەوە دروست دەبن کە لە ژێر ئاودا سەرچاوە دەگرن، له ته‌قینه‌وه‌ی بوڕكانێک، لە ڕۆچوونی زەوی له ژێر دەریادا، یان ئەوەی کە باوترینیانە، زهمینلەرزەی ژێر زەریاکانە کاتێک دروست دەبن کە تەبەقە تکتۆنییەکانی سەر ڕووی زه‌وی لێک دەخشێن، ئەمەش بڕێکی زۆر لە وزه دەردەداتە ناو ئاوەکە. ئه‌م ووزه‌یه‌ش ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌رووی ئاوەکە، شوێنی ئاوەکە دەگٶڕێت و به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رووی ئاستی ئاسایی ڕووی ده‌ریا، به‌ڵام هێزی کێشکردن ئاوەکە بۆ خوارەوە کێشدەکات، ئەمەش وا لە وزەکە دەکات بەئاسۆیی بۆ دەرەوە بلەرێتەوە. به‌م شێوه‌یه سۆنامی دروست ده‌بێت، کە به‌خێرایی زیاتر له ٥٠٠ میل (٨٠٠ کم) له كاتژمێرێكدا جوڵە دەکات. كاتێك سۆنامی لە کەناری دەریا دوور دەبێت، بەئاستەم ده‌تواندرێت هەستی پێبکرێت چونکە بەسەرجەم قوڵی ئاوەکەدا جوڵە دەکات. به‌ڵام كه ده‌گاته تەنکاوەکە، شتێك ڕووده‌دات پێی دەوترێت تەنککردنی شەپۆڵ. چونکە ئاوی کەمتری لێیە کە بەناویدا جوڵە بکات، ئەم بڕە زۆر و بەرچاوەی وزە دەپەسێورێت. و خێرایی شهپۆڵەکان كه‌م دەبنەوە، لە کاتێکدا به‌رزی شەپۆڵەکان هەتا ١٠٠ پێ(٣٠ م) بەرز دەبنەوە. وشه‌ی سۆنامی، يابانيیه و به واتای "شه‌پۆلی به‌نده‌ر" دێت، لەو ڕاستییەوە سەرچاوەی گرتووە کە سۆنامی وا دەردەکەوێت تەنها لە کەناراوەکان ڕوودەدات. ئه‌گه‌ر یەکەمجار چاڵایی سۆنامی گه‌یشته کەناری ده‌ریا، ئاوه‌كه لە ئاستی ئاسایی خۆی دوورتر دەکشێتەوە پێش ئه‌وه‌ی شهپۆڵەكە بگات، کە دەکرێت بەشێوەیەکی هەڵخەڵەتێنەرانە مەترسیدار. سۆنامی ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نقوم ناکات کە لە نزیك کەنار ده‌ریان، به‌ڵكو باڵه‌خانه و دارەکان بە دووری زیاتر لە میلێک لەسەر زەوی تەخت دەکات، به تایبه‌ت له ناوچه نزمه‌كان. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌س نه‌بێت، دوای ئه‌وه ئاوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ خۆی پاشماوە تازە دروستبووەکە ڕادەکێشێت، و هه‌ر شتێك، يان هه‌ر كه‌سێك، کە بەدبەخت بێت لە سەر ڕێگەکەی دەیگرێت. سۆنامییەکەی ساڵی ٢٠٠٤ی ئۆقیانوسی هیندی یه‌كێك بوو له کوشندەترین کارەساتە سروشتییه‌کان لە مێژوودا، کە زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار كه‌سی كوشت له سه‌رانسەری باشوری ئاسیا. کەواتا چۆن خۆمان بپارێزین له‌م هێزه سروشتییه وێرانکەرە؟ له هه‌ندێك ناوچه‌دا خه‌ڵك هه‌وڵیداوە کە سونامی ڕابگرن به ڕێگه‌ی دیواری ده‌ریا، دەروازەکانی لافاو، و جۆگەکانی گواستنه‌وه‌ی ئاو. به‌ڵام ئه‌م ڕێگانە هەمیشە کاریگەر نین. له ساڵی ٢٠١١، سۆنامی ئەو دیواری لافاوەی تێپەڕاند کە وێستگەی کارەبای فوكوشیمای یابانی دەپاراست، بووه هۆی کارەساتێکی ناوەکی (ئەتۆمی) سەرەڕای گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٨٠٠٠ کەس. زۆرێک لە زاناکان و سیاسەت داڕێژەرەکان لە بری ئەوە جەخت لەسەر پێزانینی پێشوەختە، و چاودێریکردنی په‌ستانی ژێرئاو و چالاكی بوومەلەرزەیی، و دامه‌زراندنی تۆڕی په‌یوه‌ندیی جیهانی دەکەنەوە بۆ ئەوەی بەخێرایی هۆشدارییەکان بڵاوبکرێنەوە، كاتێك سرشت زۆر له‌وه به‌هێزتره کە بوه‌ستێندرێت، پارێزراوترین ڕێگە ئه‌وه‌یه کە لەسەر ڕێڕەوەکەی لابچیت.
In 479 BC, when Persian soldiers besieged the Greek city of Potidaea, the tide retreated much farther than usual, leaving a convenient invasion route. But this wasn't a stroke of luck. Before they had crossed halfway, the water returned in a wave higher than anyone had ever seen, drowning the attackers. The Potiidaeans believed they had been saved by the wrath of Poseidon. But what really saved them was likely the same phenomenon that has destroyed countless others: a tsunami. Although tsunamis are commonly known as tidal waves, they're actually unrelated to the tidal activity caused by the gravitational forces of the Sun and Moon. In many ways, tsunamis are just larger versions of regular waves. They have a trough and a crest, and consist not of moving water, but the movement of energy through water. The difference is in where this energy comes from. For normal ocean waves, it comes from wind. Because this only affects the surface, the waves are limited in size and speed. But tsunamis are caused by energy originating underwater, from a volcanic eruption, a submarine landslide, or most commonly, an earthquake on the ocean floor caused when the tectonic plates of the Earth's surface slip, releasing a massive amount of energy into the water. This energy travels up to the surface, displacing water and raising it above the normal sea level, but gravity pulls it back down, which makes the energy ripple outwards horizontally. Thus, the tsunami is born, moving at over 500 miles per hour. When it's far from shore, a tsunami can be barely detectable since it moves through the entire depth of the water. But when it reaches shallow water, something called wave shoaling occurs. Because there is less water to move through, this still massive amount of energy is compressed. The wave's speed slows down, while its height rises to as much as 100 feet. The word tsunami, Japanese for "harbor wave," comes from the fact that it only seems to appear near the coast. If the trough of a tsunami reaches shore first, the water will withdraw farther than normal before the wave hits, which can be misleadingly dangerous. A tsunami will not only drown people near the coast, but level buildings and trees for a mile inland or more, especially in low-lying areas. As if that weren't enough, the water then retreats, dragging with it the newly created debris, and anything, or anyone, unfortunate enough to be caught in its path. The 2004 Indian Ocean tsunami was one of the deadliest natural disasters in history, killing over 200,000 people throughout South Asia. So how can we protect ourselves against this destructive force of nature? People in some areas have attempted to stop tsunamis with sea walls, flood gates, and channels to divert the water. But these are not always effective. In 2011, a tsunami surpassed the flood wall protecting Japan's Fukushima Power Plant, causing a nuclear disaster in addition to claiming over 18,000 lives. Many scientists and policy makers are instead focusing on early detection, monitoring underwater pressure and seismic activity, and establishing global communication networks for quickly distributing alerts. When nature is too powerful to stop, the safest course is to get out of its way.