لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشاییەریەکاندا، عادەتەن باوکەکان بە کوڕەکانیانەوە دەناسرێن، بەڵام من یەکێکم لەو باوکانەی کە بە هۆی کچەکەمەوە ناسرام، و زۆر شانازیش بەمەوە دەکەم. (چەپڵە لێدان) مەلالە کەمپینەکەی بۆ داواکردنی خوێندن و مافەکانی لە ٢٠٠٧ەوە دەست پێکرد، کاتێک لە ٢٠١١ ڕێز لە هەوڵەکانی گیراو، خەڵاتی ئاشتی نێودەوڵەتی گەنجانی پێبەخشرا، زۆر بەناوبانگ بوو، بوو بە کچە گەنجە بەناوبانگەکەی وڵات. پێش ئەم شتانە ئەو بە ناوی منەوە بانگ دەکرا، بەڵام ئێستا من بە ناوی ئەوەوە ناسراوم. بەڕێزان، ئەگەر چاوێک بە مێژووی مرۆڤایەتیدا بخشێنین، چیرۆکی ئافرەتان باس لە نادادپەروەری، نایەکسانی، توندوتیژی و چەوساندنەوە دەکات. وەک ئەوەی دەبینن، لە کۆمەڵگە پیاوسالارەکاندا، هەر لە سەرەتاوە، کە کچێک لە دایک دەبێت، بە لەدایکبوونییەوە خۆشحاڵی دەرنابڕن. پێشوازی لێناکرێت، لەلایەن دایک و باوکیەوە. دراوسێکان دێن و دڵنەوایی دایکەکە دەکەن، و کەس پیرۆزبایی لە باوکەکە ناکات. دایکەکە زۆر غەمباردەبێت چونکە کچی بووە. کاتێک دایکێک یەکەم مناڵی کچ دەبێت، بەهۆی ئەمەوە، غەمبار دەبێت. کاتێک دووەم مناڵیشی هەر کچ دەبێت، دایکەکە شۆک دەبێت، کە ئەم جارە چاوەڕێ دەکات کوڕی ببێت، بەڵام دیسان کچی دەبێت، ئیتر وەکو تاوانبارێک هەست بە تاوان دەکات. تەنها دایکەکە ئەم ئازارە ناچێژێت، بەڵکو کچە لەدایک بووەکەش دەیچێژێت، کە گەورە دەبێت، ئەویش هەمان ئازار دەچێژێت. کە دەگاتە تەمەنی ٥ ساڵی، پێویستە بچێتە قوتابخانە، بەڵام لە ماڵەوە دەیهێڵنەوە کەچی براکانی لە خوێندنگە ناونوس دەکرێن. تا تەمەنی ١٢ ساڵی، ژیانی کەمێک خۆشە. خۆشی لە ژیان دەبینێت. دەتوانێت یاری بکات لە کۆڵان لەگەڵ هاوڕێکانی، و دەتوانێت بە کۆلانەکاندا بگەڕێت وەک پەپولەیەک. بەڵام کە دەکەوێتە تەمەنی هەرزەکارییەوە، کە دەبێت بە ١٣ ساڵ، چوونە د ەرەوە لە ماڵ لێی قەدەغە دەکرێت ئیلا دەبێت پیاوێکی وەک پاسەوان لەگەڵی بێت. لە نێوان چوار دیواری ماڵەوە حەپس دەکرێت. ئیتر ناتوانێت ئازاد بێت. وەکو ناموسی باوک و براکانی و خێزانەکەی سەیر دەکرێت، و ئەگەر سەرپێچی بکات دژی ئەو یاسایانەی خێزانەکەی، بە ناوی شەرەفەوە دەکوژرێت. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ئەم پێشێلکردنەی مافەکان بەناوی شەرەفەوە، تەنها کاریگەری نابێت لەسەر ژیانی کچ، بەڵکو کاریگەریشی دەبێت لەسەر ژیانی کوڕ و پیاوەکانی خێزانەکە. خێزانێک دەناسم حەوت خوشک و یەک بران، ،ئەم تاقە برایەیان کۆچی کردووە بۆ وڵاتانی کەنداو، بۆ نان پەیاکردن بۆ حەوت خوشکەکەی و دایک و تاوکی، لەبەر ئەوەی بە عەیبەی دەزانێت ئەگەر خوشکەکانی فێری کارێک بن و بچنە دەرێ لە ماڵ بۆ ئەوەی شتێک پەیدا بکەن و پێی بژین. ئەم کوڕە، خۆشیەکانی ژیانی خۆی و خۆشبەختی خوشکەکانی کردووەتە قوربانی شتێک بەناوی ناموسەوە. و بنەمایەکی تری کۆمەڵگە پیاوسالارەکان ملکەچییە. بۆ ئەوەی پێت بڵێن کچێکی باشە دەبێت بێدەنگ بیت ، فەقیر بیت و دەبێت زۆر گوێڕایەڵ بیت. ئەوە بنچینەکەیانە. کچە نمونەییەکان دەبێت زۆر بێدەنگ بن. دەبێت دەنگیان لێوە نەیەت و دەبێت قبوڵی هەموو بڕیارێکی دایک و باوکیان و گەورەکانیان بکەن، تەنانەت ئەگەر حەزی پێشیان نەبێت. ئەگەرشوو بکات بە پیاوێک کە خۆشی ناوێت یاخود ئەگەر شوو بکات بە پیاوێکی پیر، ئەبێت قبوڵی بکات، لەبەر ئەوەی نایەوێت پێی بووترێت کچێکی بێگوێیە. ئەگەربە مناڵی بەشووی بدەن، دەبێت قبوڵی بکات. ئەگینا پێی دەوترێت بێگوێ. باشە دوای ئەمە چی ڕووئەدات؟ هەروەک ئەوەی دەوترێت، کچە دەدەن بە شوو، دەگوازرێتەوە، ئیتر ئەم ئافرەتە مناڵی دەبێت ودەبێتە دایک. نەگبەتیەکەش لەوەدایە کە ئەم دایکە، بەهەمان شێوەی خۆی کە پەروەردەکراوە کچەکەی فێر دەکات و هەمان ئەو شتانە فێری کوڕەکانی دەکات کە بەناوی شەرەفەوە مافی ئافرەت پێشێل بکەن. و ئەم توندڕەویەشیان نەوە بە نەوە بۆیان دەمێنێتەوە. بەڕێزان، دەتوانین ئەم حاڵە خراپەی چەندین ملیۆن ئافرەت بگۆرین ،ئەگەر جیاواز بیربکەینەوە، ئەگەر پیاوان و ژنان جیاواز بیر بکەنەوە، ئەگەرئەو پیاو و ئافرەتانەی کە خەڵکی کۆمەڵگە عەشایەری و پیاوسالاریەکانن لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، هەندێک نەریتی خێزانی و کۆمەڵایەتی بشکێنن، و ئەگەر یاسا نا دادپەروەرییەکانی سیستەمی وڵاتەکەیان لابەرن، کە دژی مافە بنەڕەتیەکانی ئافرەتانە. خوشک و برایانی خۆشەویست، کاتێک مەلالە لە دایک بوو، بۆ یەکەم جار، باوەڕبکەن، لە ڕاستیدا، زۆر مناڵی تازە لەدایک بووم خۆش ناوێت، بەڵام کە چووم و سەیری چاوەکانی کچەکەمم کرد، باوەڕبکەن،، هەستم بە شەرەفێکی گەورە کرد. و پێش ئەوەی لە دایک ببێت، بیرم کردەوە چ ناوێکی لێ بنێم، و سەرسام بووم بە پاڵەوانێکی ئەفسانەیی شەڕکەری ئازادی لە ئەفغانستان. کە ناوی (مەلالەی مێوەند) بوو، بۆیە کچەکەم لەوەوە ناونا مەلالە. چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوونی، کچەکەم مەلالە لەدایک بوو، کوڕی پورم هات -- هات بۆ ماڵمان -- و بەڕێکەوت درەختی خێزانەکەمان (شجرة العائلة)ی هێنابوو، درەختی خێزانی یوسفزەی، کە سەیری درەختی خێزانەکەمانم کرد، هەتا ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە باوانمانی تێدا نوسرابوو. بەڵام کە سەیرم کرد تەنها ناوی پیاوەکان نوسرابوون، قەڵەمەکەم هەڵگرت، و لە ناوەکەی خۆمەوە خەتێکم کێشا، و نووسیم ''مەلالە." و کە گەورە بوو، کە بوو بە چوار ساڵ و نیو، لە مەکتەبەی خۆم ناونوسم کرد. لەوانەیە پێتان سەیر بێت کە باسی ناونوسینی کچەکەم دەکەم لە قوتابخانە؟ .بەڵێ، پێویستە باسی بکەم. ئەمە شتێکی ئاساییە لە کەنەدا، لە ئەمەریکا ،و وڵاتە پێشکەوتووەکانی تر، بەڵام لە وڵاتە فەقیرەکاندا، و لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشایەرەکاندا، ئەمە گۆڕانکاریەکی گەورەیە لە ژیانی کچێکدا. ناونوسکردنی کچێک لە قوتابخانە مانای ناساندنی ناو و ناسنامەی کچەکەیە. ناونوسکردنی کچێک لە قوتابخانە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم کچە چووەتە دنیای خەون و خۆزگەکانیەوە کە دەتوانێت ئیتر تواناکانی خۆی بدۆزێتەوە بۆ دواڕۆژی خۆی. من پێنج خوشکم هەیە، کەسیان نەیانتوانیوە بچنە خوێندنگە، لەوانەیە سەرتان بسوڕمێت، ئەگەر بڵێم، دوو هەفتە پێش ئێستا، کاتێک فۆرمی ڤیزای کەنەدام پڕدەکردەوە، لە بەشی خێزانیی فۆڕمەکەدا، نەمتوانی ناوی کۆتایی هەندێک لە خوشکەکانم بیرکەوێتەوە. هۆکارەکەشی ئەوەیە هیچ کاتێک ناوەکانیانم لەسەر هیچ مامەڵە و دۆکیومێنتێک نەبینیوە. هەر لەبەر ئەمەش بوو بەهام بۆ کچەکەم دانا. ئەوەی باوکم نەیتوانی بیبەخشێت بە خوشکەکانم و بە کچەکانی خۆی، وتم دەبێت من بیبەخشم بە کچەکەم. لێهاتووی و زیرەکی کچەکەمم بەرز دەنرخاند. هانم دەدا کە لەگەڵم دانیشێت کاتێک هاوڕێکانم سەردانم دەکەن. هانم دەدا کە بێت لەگەڵمدا بۆ شوێن و کۆبنەوە جیاوازەکان. لەگەڵ ئەم هەموو هاندانەدا، کەسایەتی کچەکەمم دروست دەکرد. ئەم هاندانەشم تەنها بۆ مەلالە نەبوو. بەڵکوهەوڵی هەموو خوێندکارە کوڕ و كچەکانم بەرز دەنرخاند. من خوێندنم بۆ ڕزگار بوون لە کۆیلایەتی بەکارهێنا. ئەوەم فێری خوێندکارە کچەکانم کردووە، کە ملکەچ نەبن. ئەوەشم بە خوێندکارە کوڕەکانم وتووە کە فێری وانە ئەخلاقیە ساختەکان نەبن. خوشک و برایانی بەرێز، زۆرمان خەبات کرد بۆ مافەکانی ئافرەتان، و جەنگاین بۆ مافی زیاتر، و بۆ زیاتر و زیاتر جێکردنەوەی ئافرەت لە کۆمەڵگە. بەڵام دیاردەیەکی نوێ سەری هەڵدا. کە وەک دەردێکی کوشندە بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ بە تایبەتیش مافەکانی ئافرەت؟ ئەوەش بە (تاڵیبانی کردن) بوو. کە بە هەموو جۆرێک بەشداری کردنی ئافرەتانی لە چالاکییە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکاندا ڕەت دەکردەوە. بە سەدەها مەکتەب داخران. چوونە قوتابخانە لە کچان قەدەغە کرا. بە زۆر پەچەیان بە ئافرەتان پۆشی و ڕێگەیان پێ نەدەدرا بچنە دەرەوە بۆ بازار. میوزیک ژەنەکانیان بێدەنگ دەکرد، بە قامچی لە کچانیان دەدا گۆرانیبێژەکانیان دەکوشت. بە ملیۆنان کەس ئازاریان دەچەشت، بەڵام کەسانێکی کەم داوای مافی خۆیان کرد، ئەوەش ترسناکترین شت بوو کە داوای مافی خۆت بکەیت لە کاتێکدا چواردەورت پڕە لەو کەسانەی، خەڵک دەکوژن و لە جەڵدیان دەدەن. ئەوە ترسناکترین شتە. لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا، مەلالە پێداگیری کرد لەسەر داواکردنی مافەکانی خوێندن. یاداشتنامەیەکی بۆ سایتی BBC نووسی، وەک خۆبەخشێک ئامادە بوو بۆ بەڵگەنامەییەکانی نیویۆرک تایمز، لەسەرچەندین سەکۆ تا توانی وتاری خوێندەوە. دەنگی مەلالە بەهێزترین دەنگی ناڕەزایی بوو. وەک بەرزترین دەنگ بە هەموو دنیا گەیشت. هەر ئەمەش هۆکار بوو کە تاڵیبان نەیتوانی بەرگەی ئەم کامپینەی مەلالە بگرێت، و لە ٩ی تشریینی یەکەمی ،٢٠١٢ تەقەیان لێکرد و هێندەی نەمابوو کەلەی سەری ببڕێت. ئەو ڕۆژە بۆ من و خێزانەکەم کۆتایی دنیا بوو. دنیا لەبەر چاوم ڕەش بوو. کاتێک کچەکەم لە لێواری ژیان و مردن دا بوو، چرپاندم بە گوێچکەی هاوسەرەکەمدا، "ئەمەی کە بەسەر کچەکەماندا ڕوویدا هەمووی خەتای منە وانیە؟" هاوسەرەکەم یەکسەر وتی، "تکایە خۆت تاوانبارمەکە. تۆ شتێکی ڕاستت ئەنجامداوە. تۆ ژیانی خۆت خستە مەترسیەوە لە پێناو ڕاستیدا، لە پێناو ئاشتیدا، و لە پێناو خوێندندا، کچەکەشت ئیلهامی لە تۆوە وەرگرتوە و هاتۆتە پاڵ تۆ. ئێوە هەردووکتان لەسەر حەق بوون خودا کچەکەمان دەپارێزێت." ئەم قسانەی ژنەکەم زۆر بەنرخ بوون بۆم، و چیتر ئەم پرسیارەم دووبارە نەکردەوە. کاتێک مەلالە لە نەخۆشخانە بوو، ئازارێکی زۆرسەختی دەچەشت و توشی سەریەشەیەکی زۆر توند بوو چونکە دەماری دەمووچاوی پچڕابوو، لەم کاتەدا هاوسەرەکەم زۆر بێتاقەت بوو تارماییەکی بێ ئومێدیم لەسەر دەموچاوی بەدی دەکرد. بەڵام کچەکەم زۆر خۆڕاگر بوو. پێی دەووتین، "لەگەڵ خەندەی لێوە لارەکانم و دەموچاوە سڕەکەمدا ، من باشم. من باش دەبم. تکایە خەم مەخۆن." مەلالە سوکناییەک بوو بۆدڵمان، و دڵنەوایی دەکردین. خوشک و برایانی بەڕێز، لە مەلالەوە فێربووین دوبارە بەهێز بین لە هەموو کاتە سەختەکاندا، من دڵخۆشم بەوەی ئەمەتان پێدەڵێم کە جگە لەوەی کچەکەم ڕەمزێکە بۆ مافەکانی ژنان و مناڵان، مەلالە وەک هەر کچێکی ١٦ ساڵی تر وایە. ئەو وەک هەر کچێکی تر کە ئەرکی قوتابخانەی تەواو نەکردووە دەگریێت. دەمەقاڵێ دەکات لەگەڵ براکانی، و من بەمە زۆر دڵ خۆشم. خەڵک لێم دەپرسن، ئەو پەروەردە تایبەتە چیە کە وات کردووە مەلالە کچێکی چاونەترس و ئازا وەهەروەها دەنگ دلێر و خۆڕاگر دەرچووە؟ منیش پێیان دەڵێم پرسیارم لێ مەکەن لەبارەی ئەوەی چیم کردووە. پرسیاری ئەوەم لێ بکەن کە ڕێگریم لە چی نەکردووە. من باڵەکانی کچەکەم نەشکاند، ئەوە وەڵامەکەیە. زۆر سوپاستان دەکەم. (چەپڵە لێدان) سوپاس. زۆر سوپاستان دەکەم. سوپاس. (چەپڵە لێدان)
In many patriarchal societies and tribal societies, fathers are usually known by their sons, but I'm one of the few fathers who is known by his daughter, and I am proud of it. (Applause) Malala started her campaign for education and stood for her rights in 2007, and when her efforts were honored in 2011, and she was given the national youth peace prize, and she became a very famous, very popular young girl of her country. Before that, she was my daughter, but now I am her father. Ladies and gentlemen, if we glance to human history, the story of women is the story of injustice, inequality, violence and exploitation. You see, in patriarchal societies, right from the very beginning, when a girl is born, her birth is not celebrated. She is not welcomed, neither by father nor by mother. The neighborhood comes and commiserates with the mother, and nobody congratulates the father. And a mother is very uncomfortable for having a girl child. When she gives birth to the first girl child, first daughter, she is sad. When she gives birth to the second daughter, she is shocked, and in the expectation of a son, when she gives birth to a third daughter, she feels guilty like a criminal. Not only the mother suffers, but the daughter, the newly born daughter, when she grows old, she suffers too. At the age of five, while she should be going to school, she stays at home and her brothers are admitted in a school. Until the age of 12, somehow, she has a good life. She can have fun. She can play with her friends in the streets, and she can move around in the streets like a butterfly. But when she enters her teens, when she becomes 13 years old, she is forbidden to go out of her home without a male escort. She is confined under the four walls of her home. She is no more a free individual. She becomes the so-called honor of her father and of her brothers and of her family, and if she transgresses the code of that so-called honor, she could even be killed. And it is also interesting that this so-called code of honor, it does not only affect the life of a girl, it also affects the life of the male members of the family. I know a family of seven sisters and one brother, and that one brother, he has migrated to the Gulf countries, to earn a living for his seven sisters and parents, because he thinks that it will be humiliating if his seven sisters learn a skill and they go out of the home and earn some livelihood. So this brother, he sacrifices the joys of his life and the happiness of his sisters at the altar of so-called honor. And there is one more norm of the patriarchal societies that is called obedience. A good girl is supposed to be very quiet, very humble and very submissive. It is the criteria. The role model good girl should be very quiet. She is supposed to be silent and she is supposed to accept the decisions of her father and mother and the decisions of elders, even if she does not like them. If she is married to a man she doesn't like or if she is married to an old man, she has to accept, because she does not want to be dubbed as disobedient. If she is married very early, she has to accept. Otherwise, she will be called disobedient. And what happens at the end? In the words of a poetess, she is wedded, bedded, and then she gives birth to more sons and daughters. And it is the irony of the situation that this mother, she teaches the same lesson of obedience to her daughter and the same lesson of honor to her sons. And this vicious cycle goes on, goes on. Ladies and gentlemen, this plight of millions of women could be changed if we think differently, if women and men think differently, if men and women in the tribal and patriarchal societies in the developing countries, if they can break a few norms of family and society, if they can abolish the discriminatory laws of the systems in their states, which go against the basic human rights of the women. Dear brothers and sisters, when Malala was born, and for the first time, believe me, I don't like newborn children, to be honest, but when I went and I looked into her eyes, believe me, I got extremely honored. And long before she was born, I thought about her name, and I was fascinated with a heroic legendary freedom fighter in Afghanistan. Her name was Malalai of Maiwand, and I named my daughter after her. A few days after Malala was born, my daughter was born, my cousin came -- and it was a coincidence -- he came to my home and he brought a family tree, a family tree of the Yousafzai family, and when I looked at the family tree, it traced back to 300 years of our ancestors. But when I looked, all were men, and I picked my pen, drew a line from my name, and wrote, "Malala." And when she grow old, when she was four and a half years old, I admitted her in my school. You will be asking, then, why should I mention about the admission of a girl in a school? Yes, I must mention it. It may be taken for granted in Canada, in America, in many developed countries, but in poor countries, in patriarchal societies, in tribal societies, it's a big event for the life of girl. Enrollment in a school means recognition of her identity and her name. Admission in a school means that she has entered the world of dreams and aspirations where she can explore her potentials for her future life. I have five sisters, and none of them could go to school, and you will be astonished, two weeks before, when I was filling out the Canadian visa form, and I was filling out the family part of the form, I could not recall the surnames of some of my sisters. And the reason was that I have never, never seen the names of my sisters written on any document. That was the reason that I valued my daughter. What my father could not give to my sisters and to his daughters, I thought I must change it. I used to appreciate the intelligence and the brilliance of my daughter. I encouraged her to sit with me when my friends used to come. I encouraged her to go with me to different meetings. And all these good values, I tried to inculcate in her personality. And this was not only she, only Malala. I imparted all these good values to my school, girl students and boy students as well. I used education for emancipation. I taught my girls, I taught my girl students, to unlearn the lesson of obedience. I taught my boy students to unlearn the lesson of so-called pseudo-honor. Dear brothers and sisters, we were striving for more rights for women, and we were struggling to have more, more and more space for the women in society. But we came across a new phenomenon. It was lethal to human rights and particularly to women's rights. It was called Talibanization. It means a complete negation of women's participation in all political, economical and social activities. Hundreds of schools were lost. Girls were prohibited from going to school. Women were forced to wear veils and they were stopped from going to the markets. Musicians were silenced, girls were flogged and singers were killed. Millions were suffering, but few spoke, and it was the most scary thing when you have all around such people who kill and who flog, and you speak for your rights. It's really the most scary thing. At the age of 10, Malala stood, and she stood for the right of education. She wrote a diary for the BBC blog, she volunteered herself for the New York Times documentaries, and she spoke from every platform she could. And her voice was the most powerful voice. It spread like a crescendo all around the world. And that was the reason the Taliban could not tolerate her campaign, and on October 9 2012, she was shot in the head at point blank range. It was a doomsday for my family and for me. The world turned into a big black hole. While my daughter was on the verge of life and death, I whispered into the ears of my wife, "Should I be blamed for what happened to my daughter and your daughter?" And she abruptly told me, "Please don't blame yourself. You stood for the right cause. You put your life at stake for the cause of truth, for the cause of peace, and for the cause of education, and your daughter in inspired from you and she joined you. You both were on the right path and God will protect her." These few words meant a lot to me, and I didn't ask this question again. When Malala was in the hospital, and she was going through the severe pains and she had had severe headaches because her facial nerve was cut down, I used to see a dark shadow spreading on the face of my wife. But my daughter never complained. She used to tell us, "I'm fine with my crooked smile and with my numbness in my face. I'll be okay. Please don't worry." She was a solace for us, and she consoled us. Dear brothers and sisters, we learned from her how to be resilient in the most difficult times, and I'm glad to share with you that despite being an icon for the rights of children and women, she is like any 16-year old girl. She cries when her homework is incomplete. She quarrels with her brothers, and I am very happy for that. People ask me, what special is in my mentorship which has made Malala so bold and so courageous and so vocal and poised? I tell them, don't ask me what I did. Ask me what I did not do. I did not clip her wings, and that's all. Thank you very much. (Applause) Thank you. Thank you very much. Thank you. (Applause)