(Music) This is the human test, a test to see if you are a human. Please raise your hand if something applies to you. Are we agreed? Yes? Then let's begin.
میوزیک) ئەمە تاقیکردنەوەی مرۆڤە) تاقیکردنەوەیەک بۆ سەلماندنی مرۆڤبوونتان. تکایە دەستت بەرز بکەوە ئەگەر یەکێک لەمانەت کردبوو. قایلن؟ بەڵێ؟ کەواتە با دەست پێبکەین.
Have you ever eaten a booger long past your childhood? (Laughter) It's okay, it's safe here.
هەرگیز لە تەمەنی منداڵیتدا چڵمت خواردووە؟ (پێکەنین) ئاساییە، کەس لێرە ناتانبینێت.
Have you ever made a small, weird sound when you remembered something embarrassing?
تا ئێستا دەنگێکی نزم و نامۆت دەربڕیوە کاتێک کە شتێکی بێزارکەرت بیرکەوتۆتەوە؟
Have you ever purposely lowercased the first letter of a text in order to come across as sad or disappointed? (Laughter) Okay.
تا ئێستا، بە مەبەست یەکەم پیتی وشەت بە سمۆڵ نووسیوە بۆ ئەوەی دڵ تەنگیت یان نا ئومێدیت دەربخەیت؟ (پێکەنین) باشە.
Have you ever ended a text with a period as a sign of aggression? Okay. Period.
تا ئێستا بە وشەی "تەواو" کۆتاییت بە نامەیەک هێناوە وەکو ئاماژەیەکی توڕەبوون؟ "باشە، تەواو".
Have you ever laughed or smiled when someone said something shitty to you and then spent the rest of the day wondering why you reacted that way? Yes.
تا ئێستا پێکەنیویت یان زەردەخەنەت کردووە کاتێک کەسێک قسەیەکی ناشرینی پێت گووتبێت و دواتر تەواوی ڕۆژەکە بیرت کردبێتەوە بۆچی کاردانەوەت ئاوا بوو؟ بەڵێ.
Have you ever seemed to lose your airplane ticket a thousand times as you walked from the check-in to the gate? Yes.
تا ئێستا تیکتی فڕۆکەت لە دەست داوە لەکاتی گەشتن بە خاڵی پشکنینەوە و بان دەروازەی کۆتایی؟ بەڵێ.
Have you ever put on a pair of pants and then much later realized that there was a loose sock smushed up against your thigh? (Laughter) Good.
تا ئێستا پانتۆڵت لەبەر کردووە بەڵام دواتر بۆت دەربکەوێت کە گۆرەویەکی لووس بە ڕانتەوە لکاوە؟ (پێکەنین) باشە.
Have you ever tried to guess someone else's password so many times that it locked their account? Mmm.
تا ئێستا هەوڵت داوە وشەی نهێنی کەسێک بزانیت کە چەندین جار هەژمارەکەی خۆیی پێ داخستووە؟ ئمممم.
Have you ever had a nagging feeling that one day you will be discovered as a fraud? Yes, it's safe here.
تا ئێستا تەواوی ڕۆژ بێ تاقەت بوویت چونکە هەستت کردووە ڕۆژێک دێت کە بە تەڵەکەباز تاوانبار دەناسرێت؟ ئاساییە، کەس لێرە ناتان بینێت.
Have you ever hoped that there was some ability you hadn't discovered yet that you were just naturally great at? Mmm.
تا ئێستا هیوات خواستووە کە هەندێک بەهرەت هەبێت و تا ئێستا نەت زانیبێت، و تۆش زۆر باش بیت تێیاندا؟ ئمممم.
Have you ever broken something in real life, and then found yourself looking for an "undo" button in real life?
هەرگیز تا ئێستا شتێکت شکاندووە لە ژیانتدا، پاشان بۆت دەربکەوێت کە بە دوای دوگمەی "گەڕاندنەوە"دا دەگەڕێیت؟
Have you ever misplaced your TED badge and then immediately started imagining what a three-day Vancouver vacation might look like?
تا ئێستا بۆ ماوەیەکی کورت باجی TED ون کردووە پاشان ڕاستەوخۆ خەیاڵت کردبێت کە دەبێت گەشتی سێ ڕۆژەی ڤانکوڤەر چۆن بێت؟
Have you ever marveled at how someone you thought was so ordinary could suddenly become so beautiful?
تا ئێستا سەرسام بوویت بە کەسێک کە پێت وابووە کەسێکی ئاساییە بەڵام لەناکاو زۆر جوان دەبێت؟
Have you ever stared at your phone smiling like an idiot while texting with someone? Have you ever subsequently texted that person the phrase "I'm staring at the phone smiling like an idiot"?
تا ئێستا بەسەر مۆبایلەکەتەوە وەکو گێژێک خاندەت کردووە کاتێک لەگەڵ یەکێک قسەت کردووە؟ ئەی هەرگیز دوای ئەوە چوویت نامەی بۆ بنێریت و بڵێت "سەیری مۆبایلەکە دەکەم و وەکو گەمژەیەک خەندەم دەکرد"؟
Have you ever been tempted to, and then gave in to the temptation, of looking through someone else's phone?
تا ئێستا هەوڵت داوە، دواتر بۆت دەر کەوتبێت کارێکی خراپە بەڵام سەیری موبایلی کەسێکیترت کردبێت؟
Have you ever had a conversation with yourself and then suddenly realized you're a real asshole to yourself?
تا ئێستا لەگەڵ خۆت گفتوگۆت کردووە دواتر بۆت دەرکەوتبێت کە بەڕاستی زۆر خراپی بەرانبەر خۆت؟
(Laughter)
(پێکەنین)
Has your phone ever run out of battery in the middle of an argument, and it sort of felt like the phone was breaking up with both of you?
تا ئێستا لە ناوەڕاستی قسەکردندا شەحنی مۆبایلەکەت تەواو بووە پاشان وا هەستت کردبێت مۆبایلەکە لە هەردووکتان بێزار بووبێت؟
Have you ever thought that working on an issue between you was futile because it should just be easier than this, or this is supposed to happen just naturally? Have you ever realized that very little, in the long run, just happens naturally?
تا ئێستا پێت وابووە کە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی نێوانتان بێسوودە چونکە دەبوو ئاساییتر با لەمە، یان دەبوو بە ئاسایی تێپەڕ بووبا؟ تا ئێستا زۆر کەم لە شتێک تێگەیشتوویت، کە خۆی شتەکە زۆرە، کە بە سروشتی ئەمە ڕودەدات؟
Have you ever woken up blissfully and suddenly been flooded by the awful remembrance that someone had left you?
تا ئێستا بە دڵێکی زۆر خۆشەوە لە خەو هەستاویت و لە ناکاو بیرت بکەوێتەوە کە کەسێک بەجێی هێشتوویت تۆش بەلەمەکت نقوم بێت؟
Have you ever lost the ability to imagine a future without a person that no longer was in your life? Have you ever looked back on that event with the sad smile of autumn and the realization that futures will happen regardless?
تا ئێستا هەبووە کە نەتتوانیبێت خەیاڵی داهاتوو بکەیت بەبێ کەسێك کە لە ژیانتدا نەماوە؟ تا ئێستا بە زەردەخەنەیەکی دڵتەنگی پایزەوە بیرت لەم بۆنەیە کردۆتەوە، بیرت لە داهاتوو کردۆتەوە کە بێ گوێدان بە تۆ دێت؟
Congratulations. You have now completed the test. You are all human.
پیرۆزتان بێت. تاقیکردنەوەکەتان تەواو کرد. ئێوە هەمووتان مرۆڤن.
(Applause)
(چەپڵە ڕێزان)