سوپاس. دوو ساڵ لەمەوبەر، لەسەر شانۆی TED لە ئەروشا، تەنزانیا وەستام. زۆر بەکورتی باسی یەکێک لە نایابترین درووستکراوەکانم کرد. ئامێرێکی سادە بوو کە ژیانی گۆڕیم.
Thank you. Two years ago, I stood on the TED stage in Arusha, Tanzania. I spoke very briefly about one of my proudest creations. It was a simple machine that changed my life.
پێشتر، هەرگیز لە ماڵەوە دوور نەکەوتبوومەوە له مالاوی. هەرگیز کۆمپیوتەرم بەکارنەهێنابوو. هەرگیز ئینتەرنێتم نەدیتبوو. ئەو ڕۆژە لەسەر شانۆکە، زۆر شڵەژاو بووم. ئینگلیزیم بیرچووەوە، دەمویست بڕشێمەوە، (پێکەنین) هەرگیز بەم ژمارە زۆرەی ئازونگو، دەور نەدرابووم. خەڵکی سپی پێست. (پێکەنین)
Before that time, I had never been away from my home in Malawi. I had never used a computer. I had never seen an Internet. On the stage that day, I was so nervous. My English lost, I wanted to vomit. (Laughter) I had never been surrounded by so many azungu, white people. (Laughter)
چیڕۆکێک هەبوو نەمدەویست ئەوکات پێتان بڵێم. بەڵام باشە، ئێستا هەست بەباشی دەکەم. حەز دەکەم چیڕۆکەکەتان بۆ باس بکەم. لە خێزانەکەم حەوت منداڵمان هەیە. جگە له من، هەموویان کچن. ئەوە منم لەگەڵ باوکم کاتێک کوڕێکی بچوک بووم. پێش ئەوەی مەزنی زانستم بۆ دەرکەوێت، تەنها جوتیارێکی سادە بووم لە وڵاتی جوتیارە هەژارەکان. وەک هەرکەسێکی تر، ئێمە گەنمەشامیمان دەچاند.
There was a story I wouldn't tell you then. But well, I'm feeling good right now. I would like to share that story today. We have seven children in my family. All sisters, excepting me. This is me with my dad when I was a little boy. Before I discovered the wonders of science, I was just a simple farmer in a country of poor farmers. Like everyone else, we grew maize.
ساڵێک بەختمان زۆر خراپ گۆڕا. لە 2001 برسیتییەکی ترسناکمان چەشت. لە پێنج مانگدا هەموو مالاوییەکان لە برسا دەمردن. خێزانەکەم لە ڕۆژێکدا ژەمێکیان دەخوارد، لە شەواندا. تەنها سێ پارچە کەشکەک بۆ هەریەکێکمان. خواردنەکەمان دەخوارد. هێچمان لە دوا بەجێ نەدەما.
One year our fortune turned very bad. In 2001 we experienced an awful famine. Within five months all Malawians began to starve to death. My family ate one meal per day, at night. Only three swallows of nsima for each one of us. The food passes through our bodies. We drop down to nothing.
لە قوتابخانەی ئامادەیی، لەمالاوی، دەبێت کرێی خوێندن بدەیت. بەهۆی برسێتییەوە، ناچار بووم واز لە قوتابخانە بهێنم. سەیری باوکمم کرد و سەیری ئەو کێڵگە وشکانەم کرد. داهاتوویەک بوو نەمتوانی پەسەندی بکەم.
In Malawi, the secondary school, you have to pay school fees. Because of the hunger, I was forced to drop out of school. I looked at my father and looked at those dry fields. It was the future I couldn't accept.
هەستم بەخۆشحاڵییەکی زۆر کرد کە لە قوتابخانەی ئامادەییم، بۆیە سوور بووم لەسەر ئەنجامدانی هەرشتێک بکرێت بۆ چوونە خوێندنگە. بۆیە چوومە کتێبخانە. کتێبم خوێندەوە، کتێبە زانستییەکان، بەتایبەتی فیزیا. نەمدەتوانی بە باشی ئینگلیزی بخوێنمەوە. هێڵکارییەکان و وێنەکانم بەکاردەهێنا. بۆ فێربوونی ووشەکانی دەوروبەریان.
I felt very happy to be at the secondary school, so I was determined to do anything possible to receive education. So I went to a library. I read books, science books, especially physics. I couldn't read English that well. I used diagrams and pictures to learn the words around them.
کتێبکی تر ئەو زانیارییەی خستە ناو دەستم. نوسرابو ئاشی هەوایی دەتوانێ ئاو سەربخات و کارەبا درووست بکات. سەرخستنی ئاو بۆ مەبەستی ئاودان، بەرگریی دژی برسییەتی، کە لەو کاتەدا ئازارمان بە هۆیەوە دەچەشت. بۆیە بڕیارمدا ئاشی هەوایی بۆخۆم بونیات بنێم. بەڵام پێداویستییەکانم نەبوو، بۆیە چوومە گۆڕەپانی کەلوپەلە کۆنەکان ئەو شوێنەی کە پێداویستییەکانم لێ دۆزییەوە. زۆربەی خەڵک، لە نێویاندا دایکیشم، دەیانگووت کە من شێت بووم. (پێکەنین)
Another book put that knowledge in my hands. It said a windmill could pump water and generate electricity. Pump water meant irrigation, a defense against hunger, which we were experiencing by that time. So I decided I would build one windmill for myself. But I didn't have materials to use, so I went to a scrap yard where I found my materials. Many people, including my mother, said I was crazy. (Laughter)
پانکەیەکی تراکتۆرم دۆزییەوە، دەبڵی ئۆتۆمبێڵ، بۆڕی پی ڤی سی. بەکارهێنانی پەیکەری پایسکیڵێک و دینەمۆیەکی کۆنی پایسکیڵێک، ئامێرەکەی خۆمم درووست کرد. لەسەرەتادا ڕووناکیییەک بوو. و دواتر چوار ڕووناکی، لەگەڵ سویچ، و تەنانەت بڕەڕی بازنەی کارەبایی، لەسەر شێوەی زەنگێکی کارەبایی. ئامێرەکەی تر ئاو سەردەخات بۆ ئاودان.
I found a tractor fan, shock absorber, PVC pipes. Using a bicycle frame and an old bicycle dynamo, I built my machine. It was one light at first. And then four lights, with switches, and even a circuit breaker, modeled after an electric bell. Another machine pumps water for irrigation.
خەڵک ڕیزی چاوەڕوانی دروست دەکەن لەبەردەم ماڵەکەم (پێکەنین) بۆ بارگاوی کردنی مۆبایلەکانیان. (چەپڵەڕێزان) نەمدەتوانی خۆمیان لێ ڕزگار بکەم. (پێکەنین) ڕۆژنامەنووسەکانیش هاتن، گەیشتە لای وێبسایتەکانیش، و گەیشتە ئەوەی لە لایەن TED پەیوەندیم پێوە بکرێت. پێشتر هەرگیز فڕۆکەم نەبینیبوو. هەرگیز لە هۆتێل نەخەوتبووم. بۆیە، ئەو ڕۆژە لەسەر شانۆ لە ئەروشا، ئینگلیزییەکەم بیرچووەوە، شتێکم گووت وەک، "هەوڵمدا.و دروستم کرد."
Queues of people start lining up at my house (Laughter) to charge their mobile phone. (Applause) I could not get rid of them. (Laughter) And the reporters came too, which lead to bloggers and which lead to a call from something called TED. I had never seen an airplane before. I had never slept in a hotel. So, on stage that day in Arusha, my English lost, I said something like, "I tried. And I made it."
بۆیە حەزدەکەم شتێک بڵێم بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەوێن وەک من بۆ هەموو ئەفریقییەکان و هەژارەکان ئەوانەی لەگەڵ خەونەکانتان دەناڵێنن، خودا یارمەتیدەرتان بێت. لەوانەیە ڕۆژێک لەسەر ئینتەرنێت سەیری ئەمە بکەن. پێت دەڵێم، متمانەت بەخۆت هەبێت و بڕوات هەبێت. هەرشتێک ڕووبدات، کۆڵ مەدە. سوپاس. (چەپڵە)
So I would like to say something to all the people out there like me to the Africans, and the poor who are struggling with your dreams. God bless. Maybe one day you will watch this on the Internet. I say to you, trust yourself and believe. Whatever happens, don't give up. Thank you. (Applause)