I'm an exhausted dad. Currently owned and dominated by two mini dictators, who rule my life with an iron fist while wearing their Huggies diapers.
من باوکێکی ماندووم. لە ئێستادا ژیانم خاوەنداری و داگیرکراوە لەلایەن دوو دیکتاتۆری بچووکەوە، کە بە مستێکی پۆڵایی جڵەوی ژیانیان گرتووم بە دایبییەکانییانەوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Now probably because I've been drowning in small people lately, I've been paying close attention to a particular headline. It seems around the world, in developed countries, people are having fewer babies. From North America to Europe to China to Japan, there's actually been a consistent decline in birth rates. In fact, over the past 50 years, the global fertility rate has halved.
ئێستا لەبەر ئەوەی بەم دواییە تێکەڵیم لەگەڵ بچووکەکان زۆرە، سەرنجێکی وردم داوەتە هەندێک سەردێڕی دیاریکراو. لەوە دەچێت لە جیهاندا، لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، خەڵک منداڵی کەمتریان ببێت. لە ئەمریکای باکورەوە بۆ ئەوروپا بۆ چین و ژاپۆن، کەمبوونەوەیەکی بەردەوام لە ڕێژەی منداڵبوون هەیە. ڕاستییەکەی، لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی دووگیان بوونی ژنان بووە بە نیوە.
What the heck is going on? Now, my friends who don't want kids, all point to climate change as a reason for never having babies. And many of you are sitting there right now, saying, "Waj, there's also overpopulation, there's also high birth rates, which still exist in many African and Middle Eastern countries, there's also orphan kids who still need parents, there's also a lack of resources to go around for everyone, and oh, by the way, we have a ginormous carbon footprint that is destroying this planet.
کەواتە چی ڕوودەدات؟ هاوڕێکانم کە نایانەوێت منداڵیان ببێت، هەموو پەنجە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا وەک هۆکارێک درێژدەکەن. زۆرێک لە ئێوەش ئێستا لەوێدا دانیشتوون و دەڵێن، "واج، زۆری ڕێژەی دانیشتووانیش هەیە، ڕێژەی لەدایکبوونیش بەرزە، کە هێشتا لە چەندین وڵاتی ئەفریقی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، هێشتا منداڵی بێ دایک و باوک هەیە کە بەخێوکەریان دەوێت، کەمی سەرچاوەی ژیانیش هەیە بۆ هەمووان وەک پێویست، و ئاه، بەهەرحاڵ، ڕێژەیەکی زۆری دەردانی کاربۆنمان هەیە کە هەسارەکە لەناو دەبات.
I hear you, I hear you. And yet, despite all this chaos, I still think we should have babies. I believe we can and should fight for the earth and humanity, side by side.
گوێم لێتانە، گوێم لێتانە. هێشتا، سەرەڕای هەموو ئەم شێواوییە، هێشتا پێموایە پێویستە منداڵمان ببێت. باوەڕم وایە دەبێت بۆ زەوی و مرۆڤایەتی شەڕ بکەین، شان بە شانی یەکتر.
Now, if I could take it personal for a second, I get it, I get why some of you might be skeptical about having babies. Here's a photo of my wife and me before we had kids. Young, happy, fresh.
ئێستا ئەگەر کەمێک کەسی وەرگرم، تێدەگەم، تێدەگەم بۆچی هەندێک لە ئێوە لەوانەیە دوودڵ بێت لەوەی منداڵی ببێت. ئەمە وێنەیەکی خۆم و هاوسەرەکەمە پێش ئەوەی منداڵمان ببێت. گەنج، دڵخۆش، و لاو.
(Laughter)
(پێکەنین)
Here's a photo of me after having kids. A broken, defeated husk of a man.
ئەمە وێنەیەکی منە دوای دروستکردنی منداڵ. پیاوێکی شکاو و بەزیو.
(Laughter)
(پێکەنین)
Here's the photo of the car I thought I'd be driving as an adult. A Porsche. Here's what I actually drive. A Honda Odyssey minivan.
ئەمە وێنەیەکی ئوتومبێلەکەیە کە پێموابوو بە گەورەیی دەتوانم لێیخوڕم. پۆرشێک. ئەمەش ئەوەیە کە پێمە. مینیڤانێکی هۆندا ئۆدیسەی.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
For the minivan. Where there was once hope, now there is convenient space, and good mileage, good mileage.
بۆ مینیڤانەکە. ئەگەر پێشتر هیوا هەبووبێت، ئێستا شوێنێکی باش هەیە، و بڕە بەکارهێنانێکی باش، بڕە بەکارهێنانێکی باشیش.
Now, I just want to stress that I'm completely aware of the very dire threats of global warming and climate change. I just want to acknowledge that choosing to have babies is a deeply, profoundly personal choice. And that many who want to are unable. But just for today, let's examine the flip side of the coin. At how not having enough new people is going to be a major problem moving forward.
ئێستا دەمەوێ تیشک بخەمە سەر ئەوەی زۆر بە تەواوەتی ئاگاداری مەترسییە گەورەکانی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوام. دەمەوێ دان بەوەدا بنێم کە هەڵبژاردنی منداڵبوون هەڵبژاردنێکی قووڵی کە زۆرێکیش کە دەیانەوێت ناتوانن. بەڵام تەنیا بۆ ئەمڕۆ، با سەیری دیوەکەی تری دراوەکە بکەین. کە چۆن نەبوونی خەڵکی تازەی پێویست کێشەیەکی گەورە دەبێت بۆ بەرەوپێشچوون.
According to the World Health Organization, we need to average about 2.1 children per woman today just so we have enough people to replace the previous generation. A lot of you thought overpopulation was going to be a problem in 100 years -- yeah, it might be underpopulation. So a question: what happens if that number dips below 2.1? There's going to be a domino effect. As all of us get older, and live longer, there's going to be a shrinking younger population, which is going to lead to rising labor shortages in the world's biggest economies. I'm talking about United States, China, Japan, Germany. Fewer younger working people means less tax revenue. Less tax revenue means less money and resources to go to safety net programs that all of us are going to depend upon. I'm talking about pensions and health care. It seems every generation is indeed connected.
بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەم سەردەمەدا بە تێکڕا پێویستمان بە ٢.١ منداڵە بۆ هەر ژنێک بۆ ئەوەی خەڵکی پێویستمان هەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی نەوەی پێشوو. زۆرێکتان واتان دەزانی زۆری دانیشتوان کێشە دەبێت دوای ١٠٠ ساڵی تر -- بەڵێ، لەوانەشە کەمی دانیشتووان بێت. کەواتە پرسیارێک: چی ڕوودەدات ئەگەر ئەو ژمارەیە بچێتە خوار ٢.١ەوە؟ کاریگەری دۆمینەکە ڕوودەدات. هەموومان پیرتر دەبین، و زیاتر دەژین، دانیشتووە گەنجەکان ژمارەیان کەمتر دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە کورتهێنان لە دەستی کاردا لە ئابوورییە گەورەکانی جیهاندا. من باسی ئەمریکا، چین، ژاپۆن، و ئەڵمانیا دەکەم. کەمبوونەوەی دەستی کاری گەنج واتا کەمی داهاتی باج کەمی داهاتی باجیش واتا پارە و سەرچاوەی کەمتر دەچێتە پرۆگرامەکانی دابینکردنی سەلامەتی کە هەموومان پشتی پێدەبەستین. من باسی خانەنشینی و چاودێری تەندروستی دەکەم. لەوە دەچێت هەموو نەوەیەک بەیەکەوە بەسترابێتەوە.
But how the heck did we get here in the first place? Well, in some cases, it was intentional. Let's take the DeLorean to simpler times. Let's stop in China. Somewhere between the death of disco and "Empire Strikes Back" -- 1980. In 1980, China decided to implement the one-child policy, largely limiting most parents to having just one kid to combat overpopulation. Check out some good old-fashioned Chinese propaganda, lovely.
بەڵام لە سەرەتاوە چۆن گەشتینە ئەم ساتە؟ هەندێک جار، بە مەبەست بووە. با دیلۆریان بەرینە کاتی سادەترەوە. با لە چین بووەستین. شوێنێک لە نێوان مردنی دیسکۆ و فلیمی "ئیمپایەر سترایکس باک" -- ١٩٨٠. ساڵی ١٩٨٠، چین بڕیاریدا پەیڕەوی یاسای یەک منداڵ بکات، بەشێوەیەکی گشتی بۆ دایکان و باوکانی سنوردار دەکرد یەک منداڵیان هەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆری دانیشتوان. سەیری چەند پڕوپاگەندەیەکی چینی کۆنەباو بکەن، زۆر جوانە.
Now, fast-forward to 2019. Even after ending its one-child policy in 2015, China's birth rates have largely declined. In fact, the falling population in China is removing one of its biggest drivers of growth -- people. If trends continue, China's population is actually going to peak in 2029, before entering "unstoppable decline." China's government is so freaked out right now that it's actually doing new propaganda -- it's begging couples to have children for the country.
ئێستا، ئەگەر بچینە سەر ساڵی ٢٠١٩. تەنانەت دوای کۆتاییهێنان بە پەیڕەوی یەک منداڵییەکەی لە ٢٠١٥دا، ڕێژەی منداڵبوون لە چین زۆر کەمبۆتەوە. ڕاستییەکەی، دانیشتووانە کەمبووەکەی چین یەکێک لە گەورەترین پاڵنەرەکانی گەشەکردنی ناهێڵێت -- کە خەڵکەکەیە. ئەگەر ئاوا بەرەوامبێت، دانیشتووانی چین ساڵی ٢٠٢٩ ئەگاتە لووتکە، پێش ئەوەی بچێتە ناو "دابەزینی نەوەستێنراو." حکومەتی چین ئێستا هێندە ترساوە خەریکی ئەنجامدانی پڕوپاگەندەی نوێیە -- لە ژن و مێردەکان ئەپاڕێتەوە کە منداڵیان ببێت بۆ وڵاتەکە.
Let's take the DeLorean and hop over to Japan, home of my beloved Honda Odyssey minivan.
با ئوتومبێلی دیلۆریانەکە بگرین و بازبەین بۆ ژاپۆن، نیشتیمانی مینیڤانە هۆنداکەم.
(Laughter)
(پێکەنین)
Japan is now producing more adult diapers than infant ones. The number of kids in Japan has fallen for the 37th straight year. And unlike other countries, it has not been able to replace its population numbers through immigrant workers. There will be labor shortages and not enough money to fund the safety-net programs. Now, Japan has introduced two solutions. First, a financial incentive. Some local governments in Japan have offered couples money to have babies, with the money increasing with each additional child being born. This actually worked for one year in 2014 in this town called Ama. It actually raised the birth rate from about 1.66 kids per woman to 1.8. But it did not gain traction across Japan.
ئێستا ژاپۆن دایبی بۆ گەورە زیاتر درووست دەکات وەک لە بۆ ساوایان. ژمارەی منداڵان لە ژاپۆن بۆ ٣٧ەمین ساڵ لەسەر یەک دابەزیوە. جیاواز لە وڵاتەکانی تریش، نەیتوانیوە شوێنی ژمارەی دانیشتووانەکەی بگرێتەوە لەڕێگەی کرێکاری کۆچبەرەوە. کورتهێنانی کرێکار دەبێت و پارەی پێویست نابێت بۆ دابینکردنی پرۆگرامەکانی سەلامەتی. ئێستا، ژاپۆن دوو چارەسەری خستۆتە ڕوو. یەکەم، پێشینەی دارایی. هەندێک حکومەتی خۆجێی ژاپۆنی پارە دەدەن بە ژن و مێردەکان منداڵیان ببێت، هەر منداڵێکی تریشیان ببێت ڕێژەی پارەکە زیاتر دەکات. ئەمە ڕاستییەکەی تەنیا یەک ساڵ سوودی هەبوو لە ٢٠١٤ لەم شارۆچکەی ئاممایە. ڕێژەی منداڵبوونی زیاد کرد لە نزیکەی ١.٦٦ منداڵ بۆ ژنێک بۆ ١.٨ منداڵ. بەڵام لە هەموو ژاپۆندا سوودی نەبوو.
In 2018, a leader of Japan's ruling party tried a new tack. He told young people, "You're selfish for not having babies." Shockingly, shaming was not a rousing aphrodisiac. Surprise, I know, surprise. Who would have thought?
ساڵی ٢٠١٨، سەرۆکێکی پارتی فەرمانڕەوای ژاپۆن ڕێگەیەکی تری گرتە بەر. بە خەڵکە گەنجەکانی دەوت، "ئێوە خۆپەرەستن ئەگەر منداڵتان نەبێت." سەرسوڕهێنەرانە، شەرمەزارکردن هیچ ئارەزوو جوڵێن نەبوو. دەزانم، جێی سەرسوڕمانە. کێ بیری لەوە دەکردەوە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
Let's take the DeLorean to Europe, the continent of delicious cheeses I love to eat but cannot pronounce. The UK and much of Western Europe has a birth rate of about 1.7 kids per woman, which at least is better than Hungary, where it hovers around 1.45. Now, Hungary's prime minister Viktor Orbán has proposed a new solution to try to incentivize people to have kids. He said families where the women have four or more kids will no longer pay income tax. Pretty good, right, pretty good. At least it's better than Russia's 2007 proposal, which once offered women in a particular region the opportunity of winning a fridge if they had more kids.
با دیلۆریانەکە بۆ ئەوروپا ببەین، کیشوەری پەنیرە خۆشەکانی حەز دەکەم بیانخۆم بەڵام ناتوانم بیخوێنمەوە. بەریتانیا و زۆرێک لە خۆرئاوای ئەوروپا ڕێژەی منداڵبوون تیایدا ١.٧ منداڵە بۆ هەر ژنێک، کە هیچ نەبێت باشترە لە هەنگاریا، کە لەوێ دەوروبەری ١.٤٥ە. ئێستا، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان چارەسەرێکی نوێی پێشنیارکردووە بۆ هاندانی خەڵک هەتا منداڵیان ببێت. وتی ئەو خێزانانەی ژنەکانیان چوار منداڵ یان زیاتریان دەبێت چیتر پێویست ناکات باج بدەن. زۆر باشە، وایە زۆر باشە. هیچ نەبێت باشترە لە پێشنیارەکەی ٢٠٠٧ی ڕووسیا، کە لە ناوچەیەکی دیاریکراو ژنەکان دەیانتوانی سەلاجەیەک ببەنەوە ئەگەر بێت و منداڵی زیاتریان ببێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
Yeah, it didn't work, it didn't work. But hold on, pump the brakes. Orbán is primarily proposing this because he wants to limit the population of Muslims and people of color. He says he doesn't think Hungary's traditions and culture and color has to be "mixed with those of others." Subtle. Unfortunately for Orbán, and much of the EU, the birth rates are not high enough right now to be replenished without immigration. Among EU countries, there is a demographic decline. So it seems, in Europe, karma is going to be brown and Muslim.
بەڵێ، سەری نەگرت، سەری نەگرت. بەڵام بۆستە، پێبنێ بە ئیستۆپا. ئۆربان بەشێوەیەکی سەرەکی دەیەوێت پێشنیاری ئەمە بکات چونکە دەیەوێ ژمارەی موسوڵمانەکان و ڕەگەزەکانی تر سنووردار بکات. وتی کە پێیوایە نابێت دابونەریت و کلتور و ڕەنگی هەنگاریا "تێکەڵ بکرێت لەگەڵ هی ئەوانی تر." لێی تێناگەیت. بەداخەوە بۆ ئۆربان و بەشێکی زۆری یەکێتی ئەوروپا، ڕێژەی لەدایکبوون لە ئێستادا وەک پێویست بەرز نییە بۆ نوێکردنەوەی دانیشتووان بەبێ وەرگرتنی پەنابەر. لەناو وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا، کەمبوونەوەیەکی دیمۆگرافی هەیە. بۆیە پێدەچێت، لە ئەوروپا،کارما قاوەیی و موسوڵمان بێت.
(Laughter) (Applause)
(پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
Just saying.
هەر وا دەڵێم.
The question remains: Why aren't people having enough kids? Why is the birth rate declining in these countries? In some cases, it's because women are more literate, more educated. They have more economic opportunities -- applaud. All good things, all good things, yes.
پرسیارەکە دەمێنێت: بۆچی خەڵک منداڵی پێویستیان نابێت؟ بۆچی ڕێژەی منداڵبوون کەم دەبێتەوە لەم وڵاتانەدا؟ هەندێک جار، لەبەر ئەوەیە کە ژنان زیاتر خوێندەوارن، زیاتر ڕۆشنبیرن. دەرفەتی ئابووری زیاتریان هەیە -- چەپڵەلێدان. هەموو شتێکی باش، هەمووی شتی باش، بەڵێ.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
In India, this has been fantastic, it has actually reduced the birth rate but kept it above that magic 2.1 number. Women also have more access to birth control, more control over their reproductive lives, all good things. But in the United States, in particular, a lot of young people are opting out of having kids, largely cite the same reason: financial concerns.
لە هیندستان، ئەمە سەرسوڕهێنەر بووە، ڕێژەی منداڵبوونی کەمکردۆتەوە بەڵام لەسەروو ژمارە ٢.١ە جادووییەکەوە هێشتوێتییەوە. ژنانیش زیاتر کۆنترۆڵکردنی منداڵبوونیان بۆ بەردەستە، کۆنترۆڵی زیاتریان هەیە بەسەر توانای منداڵبوونیان، هەمووی شتی باشن. بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دیاریکراوی، زۆرێک لە گەنجەکان هەر نایانەوێت کە منداڵیان ببێت، هەر بۆ هەمان هۆکار: گرفتی دارایی.
Let's take the DeLorean to my motherland, the United States of America, where the birth rate hit its historic low in 2017. The United States is the most expensive country in the world to give birth. If you do not have insurance, it will cost you 32,000 dollars to have a baby, if everything goes perfectly. That's like buying a brand new Honda Odyssey minivan, OK? So, congratulations, you just had a baby, but the baby's economic productivity is zero, and guess what? The United States is the only industrialized country in the world that does not require employers to offer paid parental leave. "Mom, you just had a baby, congratulations, that's lovely. Get back to work or you're fired, young mom!" My wife and I, both working parents, pay about 3,500 dollars a month -- a month -- in Virginia for childcare. If you do the math, that's 40,000 dollars a year. That's like buying a brand new, souped-up, Honda Odyssey minivan, OK. I have one, I do not need 10.
با ئوتومبێلە دیلۆریانەکە بۆ نیشتیمانەکەم ببەین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ڕێژەی منداڵبوون کەمترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد لە ٢٠١٧دا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرانترین وڵاتی جیهانە بۆ منداڵبوون. ئەگەر دڵنیایی تەندروستیت نەبێت، منداڵبوون ٣٢ هەزار دۆلاری تێدەچێت، ئەگەر هەموو شتێک باشبێت. ئەوە وەک کڕینی مینیڤانێکی هۆندا ئۆدیسەی نوێ وایە، باشە؟ کەواتە، پیرۆزە، منداڵێکت بوو، بەڵام بەرهەمی ئابووری منداڵەکە سفرە، و دەزانن چی؟ ویلایەتە یەکگرتووەکان تەنیا وڵاتی پێشکەوتووە لە جیهاندا کە نەیکردووە بە مەرج پارە بە ژن بدرێت لەکاتی مۆڵەتی دایکایەتیدا. "دایکە، تازە منداڵت بووە، پیرۆزە، شتێکی خۆشە. بگەڕێوە سەر کارەکەت ئەگەرنا دەر دەکرێیت، دایکە گەنجەکە!" خۆم و ژنەکەم، هەردووکمان کار دەکەین، مانگانە نزیکەی ٣,٥٠٠ دۆلار دەدەین-- مانگانە- لە ڤێرجینیا بەس بۆ چاودێری منداڵ. ئەگەر هەژماری بکەیت، ئەوە ساڵی ٤٠ هەزار دۆلار دەکات. ئەوە وەک ئەوە وایە مینیڤانێکی هۆندا ئۆدیسی تازە بکڕیت، باشە. خۆم یەک دانەم ھەیە، پێویستیم بە ١٠ دانە نییە.
So here's my bold suggestion. Let's make it easier for people to have babies. It seems in order to invest in our future, we actually have to invest in the present and help those people who want to become parents. Give them affordable health care, give them affordable childcare, give them paid parental leave. Among the EU states in 2017, France reported the highest birth rates. Why? Largely due to its pronatal policies that actually kept women in the workforce. I'm talking about subsidized daycare and paid maternal leave. China and Japan, thank God, are finally wisening up and proposing such policies. This is great.
ئەمەش پێشنیارە ئازایانەکەمە. با ئاسانتری بکەین بۆ خەڵک هەتا منداڵیان ببێت. پێدەچێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بکەین لە داهاتوومان، پێویستە وەبەرهێنان لە ئێستامان بکەین و یارمەتی ئەو خەڵکانە بدەین کە دەیانەوێ ببن بە دایک یان باوک، چاودێری تەندروستییان بەرێ پارەکەیان پێبدرێت، چاودێری منداڵان پارەکەیان پێبدرێت، موچەی مۆڵەتی دایکایەتییان پێبدە. ساڵی ٢٠١٧ لەناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، فەڕەنسا بەرزترین ڕێژەی منداڵبوونی هەبوو. بۆچی؟ بەزۆری بەهۆی یاساکانی بۆ ژنانی دووگیان کە ژنانی لەناو هێزی کاردا هێشتۆتەوە. من باسی دابینکردنی هاوکاری دارایی و مووچەی ماوەی دایکایەتی دەکەم. چین و ژاپۆنیش، سوپاس بۆ خوا، خەریکە ژیر دەبنەوە و پێشنیاری ئەو پەیڕەوانە دەکەن. ئەمە زۆرباشە.
That being said, I know some of you have listened to me and you still think the best investment we can make in the future is not having babies. I respect that. I get where you're coming from. And I know many of you in this audience want to have babies but you are terrified about the future. And as a parent, I feel you. I'm scared about the future.
بە وتنی ئەوە، دەزانم هەندێک لە ئێوە گوێتان لێگرتووم و هێشتا وا بیر دەکەنەوە باشترین وەبەرهێنان بیکەین بۆ داهاتوو ئەوەیە منداڵمان نەبێت. ڕێز لەوە دەگرم. ئەزانم لەکوێوە قسە دەکەن. و دەشزانم زۆرێک لە ئێوە لەناو ئەم دانیشتوانەدا دەتانەوێ مناڵتان ببێت بەڵام زۆر لە داهاتوو دەترسن. منیش وەک باوکێک هەستتان پێدەکەم. منیش لە داهاتوو دەترسم.
I wrote that last line a month ago. But it really hit home three days ago for me, while I was at TED. Three days ago, my wife calls me, crying. I pick it up in my hotel room. And she said, "I'm calling from the hospital." We had to take my baby daughter Nusayba, who was named after a warrior princess, to the hospital, because she found a bump on the stomach. We got back the results, and there were bumps all around her liver. Today, this morning, we found out that she has stage IV liver cancer.
مانگی پێشوو ئەو دێڕەم نووسی. بەڵام بۆ من سێ ڕۆژ لەمەوبەر بوو کە زۆر بە قوورسی لێیدام، ئەوکاتەی لە تێد بووم. سێ ڕۆژ لەمەوبەر، ژنەکەم بە گریانەوە تەلەفوونی بۆ کردم. لە ژووری ئوتێلەکەم هەڵمگرت. و وتی، "لە نەخۆشخانەوە تەلەفوون دەکەم." دەبوو نووسەیبەی کچمان بەرم، کە لەدوای شازادە خاتوونێکی جەنگاوەرەوە ناونراوە، چونکە بینیوێتی گرێیەک بەسەر گەدەیەتی. ئەنجامەکانمان پێگەشتەوە، و گرێ لەسەر هەموو جگەریشی بوو. ئەمڕۆ، ئەم بەیانییە، بۆمان دەرکەوت کە قۆناغی چوارەمی شێرپەنجەی جگەری هەیە.
(Audience gasps)
(هەنسکدان)
It has been a challenging week. It has been a challenging week. And if I may, I just want to take a moment to acknowledge the TED staff, everyone, top-down, everyone in the back, in the green room, some of the speakers, word has spread. On behalf of my family, my wife, and my parents -- my Pakistani parents said I had to say this -- thank you for just being decent and kind this week. So thank you.
هەفتەیەکی پڕ ململانێ بوو. هەفتەیەکی پڕ ململانێ بوو. ئەگەر بتوانم، دەمەوێ ئەم ساتە وەرگرم بۆ دەربڕینی پێزانین بۆ ستافی تێد، بۆ هەمووان لە سەرەوە بۆ خوارەوە، هەمووان لە پشتەوە، لە ژوورە سەوزەکە، هەندێک لە قسەکەرەکان، هەواڵ بڵاوبۆوە. لەجیاتی خێزانەکەم، هاوسەرەکەم، و دایک و باوکم -- دایک و باوکە پاکستانییەکەم وتیان دەبێ ئەمە بڵێم -- زۆر سوپاس کە میهرەبان و بەسۆز بوون ئەم هەفتەیە. زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەڵەلێدان)
These are my beloveds, my Ibrahim and Nusayba, my babies. I talked to my wife, and despite the terrible news and the fight ahead, we both concluded that we regret nothing. Deciding to have babies was the best decision we ever made. Our babies have brought us so much joy and they've brought the world so much joy, and having kids is a risk, but life is a risk. And yes, I hope you've been paying attention, we need to invest in babies in developed countries if we want to help save our economy and pensions. But that's not the reason you have babies. That's not the main reason. Babies have always represented humanity's best, boldest, most beautiful infinite possibilities.
ئەمانە خۆشەویستەکانی منن، ئیبراهیم و نوسەیبە، منداڵەکانم. قسەم لەگەڵ ژنەکەم کرد، سەرەڕای هەواڵە ناخۆشەکە و شەڕەکەی لەپێشمانە، هەردووکمان گەشتینە ئەو ئەنجامەی کە لە هیچ پەشیمان نین. بڕیاردان بۆ منداڵبوون باشترین بڕیاربوو کە دابێتمان. منداڵەکانمان ئەوەندەیان خۆشی بۆ هێناین ئەوەندەیان خۆشی بۆ ئەم جیهانە هێنا، و هەبوونی منداڵ مەترسییە، بەڵام ژیان خۆی مەترسییە. و بەڵێ، هیوادارم سەرنجتان دابێت، پێویستە وەبەرهێنان لە منداڵبوون لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا بکەین ئەگەر بمانەوێت ئابووری و موچەی خانەنشیمان ڕزگاربکەین. بەڵام ئەوە هۆکار نییە بۆ منداڵبوون. ئەوە هۆکاری سەرەکی نییە. منداڵان هەمووکات نموونە بوون بۆ باشترین، ئازایانەترین و جوانترین ئەگەرە بێکۆتاکانی مرۆڤایەتی.
And if we in developed countries, as a whole, opt out, and don't invest in present and future generations, then what the hell's the point? What's the point of being on this absurd journey together? And so, for those who can and who choose to, for those who can and who choose to have kids, may you pass on this beautiful thing called life, with kindness, generosity, decency and love.
ئەگەر ئێمەش لە وڵاتە پێشکەوتووەکان، هەموو خۆمان بەدوور بگرین، و وەبەرهێنان نەکەین لە نەوەی ئێستا و داهاتوودا، کەواتە بۆچی بژین؟ چی پێویست دەکات پێکەوە لەم گەشتە نابەجێیەدا بین؟ بۆ ئەوانەشی دەتوانن و کە دەەیانەوێ ئەوە بکەن، ئەوانەی دەتوانن و دەیانەوێ منداڵیان ببێت، هیوادارم ئەم شتە جوانە بگوازنەوە کە پێی دەەوترێت ژیان، بە میهرەبانی، و بەخشندەییەوە، بە خۆشەویستی و ڕەوشتبەرزییەوە.
Thank you.
زۆر سوپاس
(Applause)
(چەپڵەلێدان)