OK, I have a question for all of us. You ready? Is all winning success?
باشە، پرسیارێکم هەیە بۆ هەموومان. ئامادەن؟ ئایا هەموو بردنەوەیەک سەرکەوتنە؟
(Murmurs)
(چپە)
Oh.
ئاه.
(Laughter)
(پێکەنین)
Whoa. OK.
ئاه، باشە.
I am the recently retired head coach of the UCLA Women's Gymnastics Team, a position that I held for 29 years.
من ڕاهێنەرە تازە خانەنشین بووەکەی تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی لۆس ئانجلس کالیفۆرنیام، پێگەیەک کە بیست و نۆ ساڵ تیایدا بووم.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Thank you.
زۆر سوپاس.
And during my tenure, I experienced a lot of winning. I led our team to seven National Championships, I was inducted into the UCLA Athletic Hall of Fame and I was even voted the Coach of the Century by the Pac-12 Conference.
لەو ماوەیەشدا، ئەزموونی بردنەوەی زۆرم کرد. تیمەکەمانم برد بەرەو حەوت نازناوی نەتەوەیی، بووم بە ئەندامی هۆڵی وەرزشەوانە ناودارەکانی زانکۆکە و تەنانەت بە دەنگدانیش کرام بە ڕاهێنەری سەدە لەلایەن کۆنگرەی پاسیفیک دوانزەوە.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Winning is really, really, like, really, really fun.
بردنەوە هەر بەڕاستی، بەڕاستی بەڕاستی خۆشە.
(Laughter)
(پێکەنین)
But I am here to share my insight: winning does not always equal success. All across America and around the world, we have a crisis in the win-at-all-cost cultures that we have created. In our schools, in our businesses, in politics, winning at all cost has become acceptable. As a society, we honor the people at the top of the pyramid. We effusively applaud those people who win championships and elections and awards. But sadly, quite often, those same people are leaving their institutions as damaged human beings. Sadly, with straight A's, kids are leaving school damaged. With awards and medals, athletes often leave their teams damaged, emotionally, mentally, not just physically. And with huge profits, employees often leave their companies damaged. We have become so hyperfocused on that end result, and when the end result is a win, the human component of how we got there often gets swept under the proverbial rug, and so does the damage.
بەڵام هاتووم تێڕوانینی خۆمتان پێبڵێم: بردنەوە هەمووکات بە واتای سەرکەوتن نایەت. لە سەرتاسەری ئەمریکا و جیهانیشدا، قەیرانێکمان هەیە لە کلتورەکانی بردنەوە بە هەر نرخێکدا کە خۆمان درووستمان کردووە. لە خوێندنگەکانماندا، لەسەر کارەکانمان، لە سیاسەتەکانماندا، بردنەوە بەهەر نرخێک بووە بە شتێکی قبوڵکراو. وەک کۆمەڵگایەک، ڕێز لەو کەسانە ئەگرین کە لەسەر لوتکەی هەرەمەکەن. بەدڵخۆشییەوە چەپڵە لێئەیەین بۆ ئەوانەی پاڵەوانێتییەکان و هەڵبژاردنەکان و خەڵاتەکان ئەبەنەوە. بەڵام بەداخەوە، زۆرجار، هەمان ئەو کەسانە دەستگاکانی خۆیان بەجێئەهێڵن وەک کەسانێکی زیانپێگەشتوو. بەداخەوە، بە نمرەی تەواوەوە، مناڵەکان بە زیان پێگەشتووییەوە قوتابخانە جێدەهێڵن. بە خەڵات و مەدالیاوە، وەرزشەوانەکان تیمەکانیان بە زیانپێگەشتوویی بەجێئەهێڵن، لەڕووی هەستی، و دەروونییشەوە، نەک تەنیا جەستەیی. کارمەندەکانیش بە قازانجی گەورەوە کۆمپانیاکانیان بە زیانپێگەشتوویی جێدێڵن. وامان لێهاتووە هێندە تیشک ئەخەینە سەر ئەنجامی کۆتایی، و کاتێک ئەنجامی کۆتایی بردنەوە ئەبێت، ئەو بەشەی کە چۆن گەشتووینەتە ئەوێ زۆرجار ئەبێت بەژێر بەڕەکەوە، و بەهەمان شێوە زیانەکەش.
So I'm calling for a time-out. Time-out. We need to redefine success. Real success is developing champions in life for our world, win or lose.
بۆیە داوای ناوبڕێک ئەکەم. ناوبڕێک. پێویستە دووبارە پێناسەی سەرکەوتن بکەینەوە. سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە بە پاڵەوانەکان لە ژیاندا بۆ جیهانەکەمان، بە بردنەوە بێت یان دۆڕان.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Real success is developing champions in life, not for your team, not for your business and, I'm sad to tell you, not even for your Christmas card bragging rights. Sorry.
سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە بە پاڵەوانی ژیان، نەک بۆ تیمەکەت، نەک بۆ کارەکەت و ببورن ئەمەشتان پێئەڵێم، تەنانەت نە بۆ مافی خۆهەڵکێشانیشتان بە کارتی کریسمسەوە. ببورن.
So how do we do this? First of all, you may be able to dictate your way to a win, but you can't dictate your way to success.
کەواتە چۆن ئەمە ئەکەین؟ پێش هەموو شتێک، لەوانەیە بتوانیت ڕێگای خۆت دیاری بکەیت بۆ بردنەوە، بەڵام ناتوانیت ڕێگای سەرکەوتنت دیاری بکەیت.
Let me take you back to 1990, when I was first appointed the head coach of the UCLA Women's Gymnastics Team. And I would like to share with you that I've never done gymnastics. I grew up in the world of ballet. I have never done a cartwheel, and I couldn't teach you how to do a proper cartwheel.
با بتانبەمەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠، کە بۆ یەکەم جار بە ڕاهێنەری تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی لۆس ئانجلس دیاریکرام. و ئەمەوێت پێتان بڵێم کە من پێشتر هەرگیز یاری جومناستیکم نەکردبوو. لەناو جیهانەی بالێیا گەورەبووم. هەرگیز تەقلەی سەر لام لێنەیاوە، و نەشمئەتوانی فێرتان بکەم بەشێوەیەکی ڕاست تەقلەی سەر لا بکەن.
(Laughter)
(پێکەنین)
It's sadly true. And I knew nothing about how to develop a team culture. The best I could do was mimic other coaches who had won. And so I became tough-talking, tough-minded, relentless, unsympathetic, bullish, unempathetic and oftentimes downright mean. I acted like a head coach whose only thought was to figure out how to win.
بەڕاستی جێگەی داخە. و هیچیشم نەئەزانی لەسەر ئەوەی چۆن پەرە بەیت بە کلتوری یەکگرتوویی تیم. باشترین شت پێمبکرایە لاساییکردنەوەی ڕاهێنەرەکانی تر بوو کە براوە بوون. و بۆیە بووم بە قسە ڕەقێکی، مێشک وشکی، سەرکێشی، بێ بەزەیی، شەڕ فرۆش، بێ هەست، و هەندێک جاریش بەداخەوە بێڕێز. وەک ڕاهێنەرێک ڕەفتارم ئەکرد کە تەنیا بیری لەوە ئەکردەوە کە چۆن بردنەوە بەدەست بێنێت.
My first few seasons as a head coach were abysmal, and after putting up with my brash coaching style for a few years, our team asked me for a team meeting. Well, I love team meetings, so I said, "Yay! Let's have a team meeting." And for two solid hours, they gave me examples of how my arrogance was hurtful and demeaning. Yeah, not yay. They explained to me that they wanted to be supported, not belittled. They wanted to be coached up, not torn down. They wanted to be motivated, not pressured or bullied. That was my time-out, and I chose to change.
وەرزەکانی یەکەمم وەک ڕاهێنەری سەرەکی زۆر خراپ بوون، و دوای ئەوەش کە تیمەکەم بۆ چەندین ساڵ بەرگەی شێوازی ڕاهێنەرایەتییەکەمیان گرتبوو، تیمەکەمان داوای کۆبوونەوەیان کرد. حەزم لە کۆبونەوەی تیمەکە بوو، بۆیە وتم، هێی! با پێکەوە کۆبینەوە." بۆ دوو کاتژمێری تەواو، نموونەی ئەوەیان یامێ کە چۆن کەلەڕەقیم ئازاربەخش و بێڕێزیپێکەر بووە. بەڵێ بکەم، نەک پێمخۆشبێت. بۆیان ڕوونکردمەوە کە ئەیانەوێت پشتیوانی بکرێن، نەک لە بەهایان کەمکرێتەوە. ئەیانەویست ڕاهێنەرایەتییان پێبکرێت نەک پارچە پارچە بکرێن. دەیانویست هانبدرێن، نەک فشاریان بخرێتە سەر یان شەڕیان پێبفرۆشرێت. ئەوە ناوبڕەکەم بوو، و گۆڕانکاریم هەڵبژارد.
Being a dogmatic dictator may produce compliant, good little soldiers, but it doesn't develop champions in life. It is so much easier, in any walk of life, to dictate and give orders than to actually figure out how to motivate someone to want to be better. And the reason is -- we all know this -- motivation takes a really long time to take root. But when it does, it is character-building and life-altering.
بوون بە دیکتاتۆرێکی توندڕەو لەوانەیە سەربازی بچووکی باشی گوێڕایەڵت بۆ درووستکات، بەڵام پاڵەوانەکان لە ژیاندا درووست ناکات. زۆر ئاسانتر ئەبێت، لە هەموو جۆرێکی ژیاندا، خۆت بسەپێنیت و فەرمان بکەیت وەک لەوەی بتوانی بزانیت چۆن هانی کەسانی تر بەیت بۆ ئەوەی بیانەوێت باشتر بن. هۆکارەکەشی ئەوەیە -- هەموو ئەمە ئەزانین -- هاندان ماوەیەکی زۆری ئەوێت بۆ ڕەگ داکووتین. بەڵام کە ئەوە ئەکات، بنیاتنەری کەسایەتی ئەبێت و ژیان ئەگۆڕێت.
I realized that I needed to fortify our student-athletes as whole human beings, not just athletes who won. So success for me shifted from only focusing on winning to developing my coaching philosophy, which is developing champions in life through sport. And I knew if I did this well enough, that champion mentality would translate to the competition floor. And it did. The key ingredient was to develop trust through patience, respectful honesty and accountability -- all of the ingredients that go into tough love.
درکم بەوە کرد پێویستە خوێندکارە وەرزشەکانمان بەهێزتر بکەم وەک مرۆڤێکی تەواو، نەک تەنیا وەزرشەوانەکانی براوە بوون. بۆیە سەرکەوتن بۆمن گۆڕا لە بەتەنیا تیشک خستنە سەر بردنەوە بۆ پەرەدان بە فەلسەفەی ڕاهێنەرایەتییەکەم، کە ئەویش پەرەدانە بە پاڵەوانەکانی ژیان لە ڕێگای وەرزشەوە. ئەشمزانی ئەگەر ئەمە بە باشی بکەم، ئەو دەروونی پاڵەوانییە وەردەگێڕدرێتە سەر مەیدانی ململانێکان. ئەوەشم کرد. پێکهاتەی سەرەکی پەرەدان بوو بە متمانە، لەڕێگەی ئارام گرتنەوە، ڕاستگۆیی بەڕێزەوە، و بەرپرسیارێتی هەڵگرتن -- هەموو پێکهاتەکانی ئەچنە ناو خۆشەویستی خۆڕاگرەوە.
Speaking of tough love, Katelyn Ohashi is a perfect example of this. You may have all seen her floor routine. It has had over 150 million views. And the consensus is, her performance is pure joy. However, when Katelyn came to UCLA, she was broken in body, mind and spirit. She had grown up in a stereotypical, very high-level athletic world, and she was damaged. So when Katelyn came to UCLA her freshman year, she found her inner rebel quite well, to the point where she was no longer able to do gymnastics at the level at which she was recruited. And I will never forget a team meeting we had halfway through her freshman season. We were in there with the team, the coaching staff, the support staff, sports psychologist, and Katelyn very clearly and unapologetically said, "I just don't want to be great again."
بە باسکردنی خۆشەویستی خۆڕاگر، کاتیلین ئۆهاشی نموونەیەکی بێوێنەی ئەمەیە. لەوانەیە هەمووتان نمایشەکەیتان بینیبێت. سەروو سەد و پەنجا ملیۆن بینەری هەبوو. و کۆدەنگییەکە لەسەر ئەوەیە کە، نمایشەکەی شادی بەخشێکی تەواوە. بەڵام، کاتێک هات بۆ زانکۆی لۆس ئانجلس، لەش و مێشک و ڕۆحیشی تێکشکا. لەناو جیهانێکی وەرزشی پڕ لە مشتومڕ و ئاست بەرزەوە هاتبوو، و زیانێکی زۆری پێگەشت. کە بۆ یەکەم ساڵ کاتیلین هاتە زانکۆی لۆس ئانجلس، زۆر بە باشی کەسە یاخییەکەی ناخی خۆی دۆزییەوە، گەشتە خاڵێک کە چیتر نەیئەتوانی یاری جومناستیک بکات لەو ئاستەی کە چاوەڕوانکراو بوو لێی. و هەرگیز بیرم ناچێتەوە کۆبوونەوەیەکمان کرد لە ناوەڕاستی وەرزی تازە وەرگیراوەکاندا. لەگەڵ تیمەکەیا بووین، ستافی ڕاهێنەران و ستافی هاندەران، دەروونناسە وەرزشییەکان، و کاتیلین زۆر بە ڕوونی و بێ ئەوەی هیچ پەشیمانی پێوە دیاربێت وتی، "چیتر نامەوێت ببمەوە بە کەسێکی مەزن."
I felt like I got sucker punched. My first thought was, "Then why the heck am I going to honor your scholarship?" It was a really snarky thought, and thankfully I didn't say it out loud, because then I had clarity. Katelyn didn't hate gymnastics. Katelyn hated everything associated with being great. Katelyn didn't want to be a winner, because winning at all cost had cost her her joy. My job was to figure out how to motivate her to want to be great again, by helping her redefine success.
هەستم کرد هەڵخەڵەتێنراوم. یەکەم شت کە بیرم لێکردەوە، "کەواتە من چی پێویست ئەکات ڕێگە بدەم بەخششی خوێندنەکەت بدرێت؟" بەڕاستی بیرکردنەوەیەکی تاریک بوو هەمبوو، باشبوو کە بە بەرزی نەموت، چونکە دواتر بۆم ڕوونبۆوە. کاتیلین ڕقی لە جومناستیک نەبوو. کاتیلین ڕقی لە هەموو شتێک بوو کە پەیوەندی بە مەزن بوونەوە هەبوو. کاتیلین نەیئەویست براوە بێت، چونکە بردنەوە بە هەر نرخێک لە بەرامبەر دڵخۆشبوونیا بوو. کاری من ئەوە بوو بزانم چۆن هانی بەم بیەوێت دووبارە مەزن بێت، بەوەی یارمەتی بەم دووبارە پێناسەی سەرکەوتن بکاتەوە.
My enthusiasm for that challenge turned into determination when one day Katelyn looked me in the eye and said, "Ms. Val, I just want you to know, everything you tell me to do, I do the exact opposite."
جۆشم بۆ ئەو ململانێیە بوو بە سوربوون کاتێک ڕۆژێک کاتیلین سەیری چاوەکانی کردم و وتی، "خاتوو ڤال ئەمەوێ بزانیت، هەموو ئەوەی پێم ئەڵێیت بیکەم، ڕێک پێچەوانەکەی ئەکەم."
(Laughter)
(پێکەنین)
Yeah, it was like, yeah, Katelyn, challenge accepted. OK.
بەڵێ، وەک ئەوەبوو بڵێت، بەڵێ کاتیلین، ململانێکەم قبوڵکرد. باشە.
(Laughter)
(پێکەنین)
And further proof that dictating was not going to win. So I embarked on the painfully slow process of building trust and proving to her that first and foremost I cared about her as a whole human being. Part of my strategy was to only talk to Katelyn about gymnastics in the gym. Outside of the gym, we talked about everything else: school, boys, families, friends, hobbies. I encouraged her to find things outside of her sport that brought her joy. And it was so cool to see the process of Katelyn Ohashi literally blossom before our eyes. And through that process, she rediscovered her self-love and self-worth. And slowly, she was able to bring that joy back to her gymnastics. She went on to earn the NCAA title on floor, and she helped our team win our seventh NCAA championship in 2018.
بەڵگەی زیاتر بۆ ئەوەی کە ڕێگا بۆدیاریکردن سوودی نابێت. بۆیە چوومە سەر پرۆسە خاوە ئازاربەخشەکەی بنیاتنانی متمانە و سەلماندن بۆی کە یەکەم شت و پێش هەموو شتێک گرنگیم پێئەیا وەک مرۆڤێک. بەشێکی ستراتیجییەکەم ئەوەبوو تەنیا لە یاریگا لەبارەی جومناستیکەوە قسەی لەگەڵکەم. لە دەرەوەی یاریگاکە، باسی هەموو شتێکی ترمان ئەکرد: خوێندنگە، کوڕان، خێزانەکان، هاوڕێیان، خولیاکان. هانم ئەیا لە دەرەوەی وەرزشەکەی خۆشی ئەو شتانە بدۆزێتەوە کە خۆشی ئەیەنێ. شتێکی خۆشبوو بەدیاری چاوی خۆمانەوە کاتیلین ئۆهاشی بوو بەو کەسەی ئێستا. لەڕێگەی ئەو پرۆسەیەوە، خۆشەویستی خۆی بۆخۆی دۆزییەوە، و بەهای خۆی دۆزییەوە. هێواش هێواش توانی ئەو شادییە بێنێتەوە بۆناو جومناستیک. نازناوی پاڵەوانی نمایشی سەر زەوی یەکێتی دامەزراوە پەروەردەییەکانی ئەمریکای بردەوە، و هەروەها یارمەتی تیمەکەشمانی یا حەوتەم پاڵەوانێتی یەکێتییەکە بەدەستبێنین لە ٢٠١٨دا.
So --
کەواتە ---
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
So let's think about the Katelyn Ohashis in your life. Let's think about those people under your care and your guidance. What are you telling your kids on the car ride home? That car ride home has much more impact than you know. Are you focusing on the end result, or are you excited to use that time to help your child develop into a champion? It's very simple: you will know you're focusing on the end result if you ask questions about the end result. "Did you win?" "How many points did you score?" "Did you get an A?" If you truly are motivated about helping your child develop into a champion, you will ask questions about the experience and the process, like, "What did you learn today?" "Did you help a teammate?" And, my favorite question, "Did you figure out how to have fun at working really, really hard?"
کەواتە با بیر لە کاتیلین ئۆهاشییەکانی ژیانی خۆمان بکەینەوە. با بیر لەو کەسانە بکەینەوە کە لەژێر چاودێری و ڕێنمایی ئێوەدان. کە بە ئوتومبێل مناڵەکەتان ئەگەیەننە ماڵەوە چییان پێئەڵێن؟ ئەو ماوەی گەیاندنە بۆ ماڵەوە زۆر لەوە کاریگەری زیاترە کە ئەیزانن. ئایا تیشک ئەخەنە سەر ئەنجامی کۆتایی، یان ئایا ئەتانەوێ ئەو کاتە بەکاربێنن بۆ ئەوەی یارمەتی مناڵەکەتان بەن پەرە بسێنن بۆ پاڵەوانێک؟ زۆر سادەیە: ئەزانیت تیشکت خستۆتە سەر ئەنجامی کۆتایی ئەگەر پرسیار بکەیت لەبارەی ئەنجامی کۆتاییەوە. "ئایا بردتەوە؟" "چەند خاڵت بەدەستهێنا؟" "نمرەی تەواوت هێنا؟" ئەگەر بەڕاستی ئەتەوێت یارمەتی مناڵەکەت بەیت ببێت بە پاڵەوانێک، پرسیار لەبارەی ئەزموونەکەوە ئەکەیت و لەبارەی پرۆسەکەوە، وەک، "ئەمڕۆ چی فێربوویت؟" "یارمەتی هاوتیمێکت یا؟" گرنگترین پرسیاریش بەلامەوە، "زانیت چۆن چێژێکی زۆر بدۆزیتەوە لە زۆر زۆر خۆ ماندووکردندا؟"
And then the key is to be very still and listen to their response. I believe that one of the greatest gifts we can give another human being is to silence our minds from the need to be right or the need to formulate the appropriate response and truly listen when someone else is talking. And in silencing our minds, we actually hear our own fears and inadequacies, which can help us formulate our response with more clarity and empathy.
ئینجا کلیلەکەشی ئەوەیە لەسەرخۆ بوەستیت و گوێ لە وەڵامەکەیان بگریت. لەو باوەڕەیام گەورەترین دیاری کە بتوانیت بیەیت بە مرۆڤێکی تر بێدەنگکردنی مێشکمانە لە ویستی ڕاست بوون یان پێویستی پێکهێنانی وەڵامی گونجاو و بەڕاستی گوێبگرین کاتێک یەکێک قسە ئەکات. لە بێدەنگکردنی مێشکماندا، لە ڕاستیا گوێمان لە ترسەکان و کەموکوڕییەکانی خۆمان ئەبێت، کە دەکرێت یارمەتیمان بات وەڵامەکەمان دیاری بکەین بە ڕوونییەک و هاوسۆزییەکی زیاترەوە.
Kyla Ross, another one of our gymnasts, is one of the greatest gymnasts in the history of the sport. She's the only athlete to have earned the trifecta: she's a national champion, a world champion and an Olympic champion. She's also not one for small talk, so I was a bit surprised one day when she came to my office, sat on the couch and just started talking -- first about her major, then about graduate school and then about everything else that seemed to pop into her mind. My inner voice whispered to me that something was on her mind, and if I was still and gave her enough time, it would come out. And it did. It was the first time that Kyla had shared with anyone that she had been sexually abused by Larry Nassar, the former USA Gymnastics team doctor, who was later convicted of being a serial child molester. Kyla came forward and joined the army of Nassar survivors who shared their stories and used their voices to invoke positive change for our world.
کایلا ڕۆس، یەکێکی تر لە یاریزانەکانمان، یەکێکە لە مەزنترینەکان لە مێژووی وەرزشەکەدا. تەنیا وەرزشەوانە کە توانیبێتی هەرسێ نازناوەکە بەدەست بێنێت: پاڵەوانی نەتەوەیی، پاڵەوانی جیهان، و پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاتیش. هەروەها کەسێکیش نەبوو دەربارەی شتی ناگرنگ قسە بکات، بۆیە سەرم سوڕما کاتێک ڕۆژێک هاتە ژوورەکەی خۆم، لەسەر قەنەفەکە دانیشت و دەستیکرد بە قسەکردن -- یەکەمجار دەربارەی خوێندنەکەی ئینجا دەربارەی خوێندنی باڵا و دواتریش دەربارەی هەموو شتێکی تر کە پێدەچوو بە مێشکیا هاتبێت. دەنگەکەی ناخم چپەی بۆکردم کە شتێکی لە مێشکایە و ئەگەر لەسەرخۆ بم و کاتی پێویستی بەمێ، بۆم باس ئەکات. و هەر واش بوو. یەکەمجار بوو کە کایلا ئەو شتە بە کەسێک بڵێت کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر لەلایەن لاری ناسارەوە، پزیشکی پێشتری تیمی جومناستیکی ئەمریکا، کە دواتر تاوانی دەستدرێژییەکەی بۆسەر چەندین مناڵ ئاشکرا بوو. کایلا هاتە پێشەوە و هاتە ناو سوپاکەی ڕزگاربووانی دەستی ناسار کە چیرۆکەکانی خۆیان گێڕایەوە و دەنگی خۆیان بەکارهێنا بۆ هێنانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بەسەر هەموو جیهاندا.
I felt it was extremely important at that time to provide a safe space for Kyla and our team. And so I chose to talk about this in a few team meetings. Later that year, we won the national championship, and after we did, Kyla came up to me and shared with me the fact that she felt one reason that we'd won was because we had addressed the elephant in the room, the tragedy that had not only rocked the world but that had liberated the truths and the memories in herself and in so many of her friends and her peers. As Kyla said, "Ms. Val, I literally felt myself walk taller as the season went on, and when I walked onto that championship floor, I felt invincible." Simply --
ئەوکاتە هەستم ئەکرد زۆر گرنگ بێت شوێنێکی سەلامەت دیاری بکەین بۆ کایلا و تیمەکەمان. بۆیە ئەوەم هەڵبژارد کە لە چەند کۆبوونەوەیەکی تیمەکە باسی ئەمە بکەم. دواتر لەو ساڵەیا، پاڵەوانێتی نەتەوەییشمان بردەوە، و کایلا هات بۆلام و ئەو ڕاستییەی بۆ باسکردم کە هەستی کردووە یەک هۆکار هەبووە بۆ بردنەوەمان ئەویش دیاریکردنی کێشە سەرەکییەکە بووە، تراژیدیاکەی نەک تەنیا هەموو جیهانی هەژاند بەڵکو ڕاستییەکان و یادەوەرییەکانی ناخی خۆشی ئازاد کرد و زۆرێک لە هاوڕێکانی و هاوتیمەکانیشی ئازادکرد. وەک کایلا وتی، "خاتوو ڤال، لەگەڵ تێپەڕبوونی وەرزەکەیا هەستم ئەکرد کە بەرزتر ئەبم و کاتێک چومە سەر سەکۆی پاڵەوانییەکە هەستم کرد هیچ نامشکێنێت." هەر وا بەسادەیی --
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Simply because she had been heard.
تەنیا بەهۆی ئەوەوە بوو کە گوێیلێگیراوە.
As parents, as coaches, as leaders, we can no longer lead from a place where winning is our only metric of success, where our ego sits center stage, because it has been proven that that process produces broken human beings. And I emphatically know that it is absolutely possible to produce and train champions in life in every single walk of life without compromising the human spirit.
وەک باوان، وەک ڕاهێنەر، وەک سەرکردە، ناتوانین لە شوێنێکەوە سەرکردایەتی بکەین کە بردنەوە تەنیا پێوەری سەرکەوتن بێت، کە لەخۆڕازی بوون لە ناوەڕاستا بێت، چونکە ئەوە سەلمێنراوە کە پرۆسەکە مرۆڤی تێکشکاو بەرهەمدەهێنێت. هەروەها بە هاوسۆزیشما ئەزانم کە بەتەواوەتی دەکرێت لە ژیاندا پاڵەوان بەرهەم بهێنیت و ڕاهێنانی پێبکەیت لە هەموو هەنگاوێکی ژیاندا بێ سازش کردن لەسەر ورەی مرۆڤەکان.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
It starts with defining success for yourself and those under your care and then consistently self-examining whether your actions are in alignment with your goals.
بە پێناسەکردنی سەرکەوتن دەستپێئەکات بۆ خۆت و ئەوانەی لەژێر چاودێری تۆدان و ئینجا بەردەوامیش بزانیت ئایا کارەکان یەک ئەگرێتەوە لەگەڵ ئامانجەکانی خۆتدا.
We are all coaches in some capacity. We all have a collective responsibility to develop champions in life for our world. That is what real success looks like, and in the world of athletics, that is what we call a win-win.
هەموو لە لایەنێکەوە ڕاهێنەرین. هەموو بەرپرسیارێتی جیامان هەیە بۆ پەرەدان بە پاڵەوانەکان بۆ جیهانەکەمان. سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەوە ئەچێت، و لە جیهانی وەرزشەوانەکاندا، بەوە ئەڵێین بردنەوەی هەموولایەک.
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)