So in college, I was a government major, which means I had to write a lot of papers. Now, when a normal student writes a paper, they might spread the work out a little like this. So, you know --
لەو کاتەی لە کۆلێژ بووم، یەکێک بووم لە بەرێوەبەرەکانی حکومی، بەو واتایەی دەبوایە نوسراوی زۆر بنووسم. ئێستا، کە قوتابیەکی ئاسایی نوسراوێک دەنوسێت، لەوانەیە کارەکەی ئاوا دابەش بکات. خۆت دەزانی--
(Laughter)
(پێکەنین)
you get started maybe a little slowly, but you get enough done in the first week that, with some heavier days later on, everything gets done, things stay civil.
لەوانەیە کەمێك بە هێواشی دەست پێبکەی، بەڵام بەشی پێویست لە هەفتەی یەکەم تەواو دەکەی و بە ھەندێک ڕۆژی سەرقالتر دوای ئەو، ،هەموو شتێك جێبەجێ دەکرێ شتەکان مەدەنی دەمێننەوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
And I would want to do that like that. That would be the plan. I would have it all ready to go, but then, actually, the paper would come along, and then I would kind of do this.
منیش دەمەوێت ئاوا بکەم. پلانەکە ئاوا دەبێ. هەمووی ئامادە دەکەم، بەڵام دواتر، لە ڕاستیدا، کاتی نووسراوەکە دەهات، منیش شتێکی لەو شێوەیەم دەکرد.
(Laughter)
(پێکەنین)
And that would happen every single paper.
وە ئەمە ڕووی دەدا بۆ هەر نووسراوێک کە دەمنوسی.
But then came my 90-page senior thesis, a paper you're supposed to spend a year on. And I knew for a paper like that, my normal work flow was not an option. It was way too big a project. So I planned things out, and I decided I kind of had to go something like this. This is how the year would go. So I'd start off light, and I'd bump it up in the middle months, and then at the end, I would kick it up into high gear just like a little staircase. How hard could it be to walk up the stairs? No big deal, right?
بەڵام دواتر نووسینی ماستەرنامە ٩٠-لاپەڕیەکەم هاتە پێش، ئەو نووسراوەی کە پێویستە یەک ساڵ کاری لەسەر بکەی. دەمزانی بۆ نوسینێکی لەم شێوەیە، شێوازی کار کردنی ئاساییم هەڵبژاردەیەك نەبوو. چونکە پڕۆژەیەکی زۆر گەورە بوو. بۆیە پلانم بۆ شتەکان دانا، وە بڕیارم دا کە دەبێت بەم شێوەیە بیکەم. ساڵەکە دەبوو بەو شێوەیە بڕوا. بە سووکی دەست پێ دەکەم، وە لە مانگەکانی ناوەڕاست زیاتر کار دەکەم، وە لە کۆتاییدا، کارکردنەکەم بۆ بەرزترین ئاست دەبەم هەر وەکو پەیژەیەکی بچووک. دەبێ سەرکەوتن بەسەر پەیژە چەند گران بێ؟ شتێکی گەورە نییە، وایە؟
But then, the funniest thing happened. Those first few months? They came and went, and I couldn't quite do stuff. So we had an awesome new revised plan.
بەڵام دواتر، شتێکی زۆر پێکەنیناوی ڕوویدا. ئەو چەند مانگەی سەرەتا؟ ھاتن و ڕۆیشتن، و منیش نەمتوانی ھیچ بکەم. بۆیە پلانێکی مەزنی نوێی دەستکاری کراومان هەبوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
And then --
و دواتر--
(Laughter)
(پێکەنین)
But then those middle months actually went by, and I didn't really write words, and so we were here. And then two months turned into one month, which turned into two weeks. And one day I woke up with three days until the deadline, still not having written a word, and so I did the only thing I could: I wrote 90 pages over 72 hours, pulling not one but two all-nighters -- humans are not supposed to pull two all-nighters -- sprinted across campus, dove in slow motion, and got it in just at the deadline.
بەڵام دوایی مانگەکانی ناوەڕاستیش ڕۆیشتن، و لەڕاستیدا یەک وشەم نەنووسی، و ئێمە لێرە بووین. دواتر دوو مانگ بوو بە یەك مانگ، و ئەویش بوو بە ٢ هەفتە. ڕۆژێك لە خەو هەڵستام سێ ڕۆژ مابوو بۆ دوا وادە، هێشتا یەك وشەم نەنووسی بوو، بۆیە تاکە شت لە توانام دابوو بیکەم، کردم: لە ماوەی ٧٢ کاتژمێر، ٩٠ لاپەڕەم نووسی، نەك تەنها یەك شەو، بەڵکو دوو شەو لەسەر یەك نەخەوتم-- مرۆڤ نابێ دوو شەو لەسەریەك نەخەوێ-- بە درێژایی حەرەمی زانکۆ ڕامکرد، بە جوڵەی هێواش خۆم هەڵدا، ڕێك پێش کۆتایی هاتنی کاتی دیاریکراو ڕادەستم کرد.
I thought that was the end of everything. But a week later I get a call, and it's the school. And they say, "Is this Tim Urban?" And I say, "Yeah." And they say, "We need to talk about your thesis." And I say, "OK." And they say, "It's the best one we've ever seen."
وا بیرمکردەوە ئەمە کۆتایی هەموو شتێكە. بەڵام پاش هەفتەیەك پەیوەندیەکم بۆ دێت، زانکۆکەمە. "دەڵێن، "ئایە ئەمە تیم ئێربانیە؟ "منیش دەڵێم، "بەڵێ. ئەوانیش دەڵێن، "دەبێ دەربارەی "ماستەرنامەکەت قسەبکەین. "منیش دەڵێم، "باشە. ئەوانیش دەڵێن، باشترین ماستەرنامەیە" "هەتا ئێستا بینیبێتم.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
That did not happen.
ئەمە ڕووی نەدا.
(Laughter)
(پێکەنین)
It was a very, very bad thesis.
ماستەرنامەیەکی زۆر، زۆر خراپ بوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
I just wanted to enjoy that one moment when all of you thought, "This guy is amazing!"
هەر ویستم چێژ لەو ساتە ببینەم کە هەمووتان وا بیرتان کردەوە، "!ئەو کابرایە سەرسامکەرە"
(Laughter)
(پێکەنین)
No, no, it was very, very bad. Anyway, today I'm a writer-blogger guy. I write the blog Wait But Why. And a couple of years ago, I decided to write about procrastination. My behavior has always perplexed the non-procrastinators around me, and I wanted to explain to the non-procrastinators of the world what goes on in the heads of procrastinators, and why we are the way we are. Now, I had a hypothesis that the brains of procrastinators were actually different than the brains of other people. And to test this, I found an MRI lab that actually let me scan both my brain and the brain of a proven non-procrastinator, so I could compare them. I actually brought them here to show you today. I want you to take a look carefully to see if you can notice a difference. I know that if you're not a trained brain expert, it's not that obvious, but just take a look, OK? So here's the brain of a non-procrastinator.
نا، نا، زۆر زۆر خراپ بوو. هەر چۆنێك بێت، ئەمڕۆ کابرایەکی نوسەر- بڵۆگەرم. بڵۆگی چاوەڕێکە، بەڵام بۆچی دەنووسم. و چەند ساڵێك پێش ئێستا، بڕیارمدا دەربارەی کار-دواخستن بنووسم. ڕەفتارەکانم هەمیشە سەری لە کار-دوانەخەرەکانی دەوروبەرم شێواندووە، منیش ویستم بۆ کار-دوانەخەرەکانی دنیا ڕوون بکەمەوە کە چ دەگوزەرێ لە ناو سەری کار دواخەرەکان، و بۆچی ئێمە بەو شێوەیەیین. ئێستا، من گریمانەیەکم هەبوو کە مێشکی کار دواخەرەکان لە ڕاستیدا جیاوازبوو لە مێشکی خەڵکانی تر. و بۆ ئەوەی ئەمە تاقی بکەمەوە، تاقيگەیەکی (MRI)یم دۆزیەوە ڕێیان پێدام مێشکی خۆم و مێشکی کار-دوانەخەرێکی سەلمێندراو بپشکنم،، بۆ ئەوەی بەراوردیان بکەم. لە ڕاستیدا هێناومەتە ئێرە بۆ ئەوەی نیشانتان بدەم. دەمەوێت بە وریاییەوە سەیری بکەن بزانن هیچ جیاوازیەك بەدی دەکەن. دەزانم ئەگەر شارەزایەکی مێشکی مەشق پێکراو نەبی، زۆر روون نیە، بەڵام تەنها سەیرێکی بکەن، باشە؟ ئینجا، ئەوەتە مێشکی کەسێکی کار-دوانەخەر.
(Laughter)
(پێکەنین)
Now ... here's my brain.
ئێستا ... ئەوەتە مێشکی من.
(Laughter)
(پێکەنین)
There is a difference. Both brains have a Rational Decision-Maker in them, but the procrastinator's brain also has an Instant Gratification Monkey. Now, what does this mean for the procrastinator? Well, it means everything's fine until this happens.
جیاوازیەك هەیە. هەردوو مێشك بڕیاردەرێکی مەعقولانەیان تێدایە، بەڵام مێشکی کار دواخەرەکە مەیمونێکی چێژ وەرگرتنی دەستبەجێشی تێدایە. ئێستا، ئەوە مانای چیە بۆ کەسە کار-دواخەرەکە؟ چاکە، ههموو شتێك باشه تا ئەوە روودەدات.
[This is a perfect time to get some work done.] [Nope!]
]کاتێكی گونجاوه تاکو هەندێک لە کارەکانمان بکەین. نەخێر[
So the Rational Decision-Maker will make the rational decision to do something productive, but the Monkey doesn't like that plan, so he actually takes the wheel, and he says, "Actually, let's read the entire Wikipedia page of the Nancy Kerrigan/ Tonya Harding scandal, because I just remembered that that happened.
بۆیە بڕیاردهره مهعقولهكه بڕیارهكی مهعقول دەدات تا ههندێک شتی بهرههمدار بكات، بهڵام مهیمونهكه حەزی لەو پلانە نیە، بۆیە لهراستیدا ئەو سوکانەکە وەردەگرێت، و دەڵێ "با لاپەڕەیەکی تەواوی ویکیپدیا بخوێنینەوە باسی ئابڕووچوونی نانسی كاریگان/ تۆنیا هاردینگ دهكات، چونكه تازە بهبیرم هاتهوه ئهو شته ڕوویداوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Then --
پاشان
(Laughter)
(پێکەنین)
Then we're going to go over to the fridge, to see if there's anything new in there since 10 minutes ago. After that, we're going to go on a YouTube spiral that starts with videos of Richard Feynman talking about magnets and ends much, much later with us watching interviews with Justin Bieber's mom.
پاشان دهچینه لای بەفرگرەکە، تا ببینین ئایە هیچ شتێکی نوێ هەیە لە ناوی لە ده دهقه لەمەوبەر. پاشان خەریکی یوتوب دەبین به ڤیدێۆكانی ڕیچارد فێیمان كه باسی موگناتیس دهكا دەست پێدەکەین پاش ماوهیهكی زۆر زۆر كۆتای پێدێت بە سهیرکردنی چاوپێکەوتنەکانی دایكی جهستن بیبهر.
(Laughter)
(پێکەنین)
"All of that's going to take a while, so we're not going to really have room on the schedule for any work today. Sorry!"
"هەموو ئهوانە ماوەیەکی دەوێ، بۆیە ئەمرۆ هیچ شوێنێکمان نامێنی لەسەر جەدوەلەکەمان بۆ کارکردن. ببورە!"
(Sigh)
(ئاه هەڵكێشان)
Now, what is going on here? The Instant Gratification Monkey does not seem like a guy you want behind the wheel. He lives entirely in the present moment. He has no memory of the past, no knowledge of the future, and he only cares about two things: easy and fun.
ئێستا چی ڕوودەدات لێرە؟ ئەو مەیمونە چێژوەرگرە دەستبەجێیە لەوە ناچێ کەسێک بێ کە دەتەوێت لە پشت سوکانەکە بێت. ئەو بە تەواوی لە ئێستادا دەژی. ھیچ بیرەوەریەکی ڕابردووی نیە، ھیچ زانیاری لەسەر داھاتووش نیە، و تەنیا دوو شت لای ئەو گرنگە: ئاسان و خۆش.
Now, in the animal world, that works fine. If you're a dog and you spend your whole life doing nothing other than easy and fun things, you're a huge success!
،ئێستا، لە جیهانی ئاژەڵاندا ئەوە بێ کێشە کاردەکات. ئەگەر تۆ سەگێک بیت ئەگەر هەموو ژیانت تەنیا لە کردنی شتی ئاسان و خۆش بەسەر ببەی، تۆ زۆر سەرکەوتووی!
(Laughter)
(پێکەنین)
And to the Monkey, humans are just another animal species. You have to keep well-slept, well-fed and propagating into the next generation, which in tribal times might have worked OK. But, if you haven't noticed, now we're not in tribal times. We're in an advanced civilization, and the Monkey does not know what that is. Which is why we have another guy in our brain, the Rational Decision-Maker, who gives us the ability to do things no other animal can do. We can visualize the future. We can see the big picture. We can make long-term plans. And he wants to take all of that into account. And he wants to just have us do whatever makes sense to be doing right now. Now, sometimes it makes sense to be doing things that are easy and fun, like when you're having dinner or going to bed or enjoying well-earned leisure time. That's why there's an overlap. Sometimes they agree. But other times, it makes much more sense to be doing things that are harder and less pleasant, for the sake of the big picture. And that's when we have a conflict. And for the procrastinator, that conflict tends to end a certain way every time, leaving him spending a lot of time in this orange zone, an easy and fun place that's entirely out of the Makes Sense circle. I call it the Dark Playground.
بۆ مەیمەنەکەش، مرۆڤ تەنیا جۆرێکی ترن لە ئاژەڵ. بۆیە دەبێ تێر خواردن، تێر خەویان بکەی، و زیاد بکەن بۆ جیلی داهاتوو، لەوانەیە لە سەردەمی کۆن ئەوە بە باشی کاری کردبێ. بەڵام ئەگەر تێبینیتان نەکردوە، ئێستا ئێمە لە سەردەمی کۆن نین. ئێمە لە شارستانییەکی پێشکەووتوین، و مەیمونەکەش نازانێ ئەوە چیە. هەر لەبەر ئەمەشە کەسێکی تر لە مێشکمان هەیە، بڕیاردەرە مەعقولانەکە، ئەو توانایەمان پێ دەدات ئەو شتانە بکەین کە هیچ گیانەوەرێکی تر ناتوانێ بیکات. دەتوانین داهاتوومان وێنا بکەین. .دەتوانین وێنە گەورەکە ببینین دەتوانین پلانی درێژخایەن دابنێین. ئەو دەیەوێ حساب بۆ هەمووی بکات. و دەیەوێت هەرچی شتێک مانادارە لە ئێستادا ئەوە بکەین و دەیەوێت هەرچی شتێک مانادارە لە ئێستادا تەنھا ئەوە بکەین. ئێستا، هەندێجار مانادارە شتی ئاسان و خۆش بکەین، بۆ نمونە کە نانی ئێوارە دەخۆی یان دەخەوی یان چێژ وەرگرتن لەو کاتانەی بێ کاریت. ھەر بۆیە تێکەڵبوونێک ھەیە. ھەندێک کات ڕێک دەکەون. بەڵام کاتی تر، زۆر زیاتر مانادارە کە هەندێک شت بکەی گرانترن و کەمتر دڵخۆشکەرن، لەپێناو وێنە گەورەکە. و ئەوە ئەو کاتەیە کە ناکۆکیەکمان دەبێ. و بۆ کار-دواخەرەکە، هەموو جارێک ئەو ناکۆکییە بە شێوەیەکی دیاریکراو کۆتایی دێت، وای لێدەکات زۆربەی کاتەکانی لەو ناوچە پرتەقاڵییە بەسەر ببات، ناوچەیەکی ئاسان و خۆش بە تەواوی لە دەرەوەی بازنەی مانادارییە. من پێی دەڵێم مەیدانە تاریکەکە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Now, the Dark Playground is a place that all of you procrastinators out there know very well. It's where leisure activities happen at times when leisure activities are not supposed to be happening. The fun you have in the Dark Playground isn't actually fun, because it's completely unearned, and the air is filled with guilt, dread, anxiety, self-hatred -- all of those good procrastinator feelings. And the question is, in this situation, with the Monkey behind the wheel, how does the procrastinator ever get himself over here to this blue zone, a less pleasant place, but where really important things happen?
ئێستا، مەیدانە تاریکەکە ئەو شوێنەیە ئێوە هەمووتان کار-دواخەرەکان بە باشی دەزانن کوێیە. ئەو شوێنەیە کە چالاکیە خۆشەکانی لێ روودەدات لەو کاتانەی کە نابێ چالاکیە خۆشەکان ڕووبدەن. ئەو خۆشيەی هەتە لە مەیدانە تاریکەکە لە ڕاستيدا خۆشی نيە، لەبەر ئەوەی دەستکەوتێکی بێ ماندووبوونە، کەشەکەی پڕە لە تۆمەتباری، ترس، دڵەڕاوکێ ، ڕق لەخۆبوونەوە -- ئەو ھەموو ھەستە خۆشانەی کار-دوانەخەر. پرسيارەکە ئەوەيە لەو بارودۆخەی مەيمونەکە لە پشت سوکانەکەوەيە، چۆن کار-دواخەر بتوانێت وا لە خۆی بکات بچێتە ناوچە شينەکە، شوێنێکی کەمتر دڵخۆشکەرە، بەڵام لەوێ زۆر شتی گرنگ ڕوودەدات؟
Well, turns out the procrastinator has a guardian angel, someone who's always looking down on him and watching over him in his darkest moments -- someone called the Panic Monster.
باشە، دەرکەوت کەسی کار-دواخەر فريشتەیەکی پارێزگاری هەيە، کەسێك بەردەوام ئاگاداریەتی و چاوی لەسەريەتی لە تاريکترين ساتەکانیدا -- کەسێک بە ناوی (دێوەزمەی تۆقین).
(Laughter)
(پێکەنین)
Now, the Panic Monster is dormant most of the time, but he suddenly wakes up anytime a deadline gets too close or there's danger of public embarrassment, a career disaster or some other scary consequence. And importantly, he's the only thing the Monkey is terrified of. Now, he became very relevant in my life pretty recently, because the people of TED reached out to me about six months ago and invited me to do a TED Talk.
ئێستا، دێوەزمەی تۆقین بێدەنگە زۆربەی کاتەکان، بەڵام هەرکاتێک دوا وادەیەک زۆر نزیک دەبێتەوە لەپڕ بەئاگا دێت يان مەترسی شەرمەزاربوون لەناو خەڵک هەبێت، یان کارەساتێکی پيشەيی يان هەندێک سەرەنجامی ترسناکی تر. بە گرنگيەوە، ئەو تاکە شتە مەيمونەکە بتۆقێنێت. بەم دواييە ئەو زۆر پەیوەندیدار ببوو لە ژيانم، لەبەر ئەوەی کەسانی تێد پەيوەنديان پێوە کردم نزيکەی ٦ مانگ پێش ئێستا بانگێشتيان کردم بۆ ئەوەی لە تێد وتارێک بدەم.
(Laughter)
(پێکەنین)
Now, of course, I said yes. It's always been a dream of mine to have done a TED Talk in the past.
ئێستا، بێگومان، وتم بەڵێ. هەميشە ئەوە خەونم بووە لە ڕابردوودا لە تێد قسەم کردبێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause) But in the middle of all this excitement, the Rational Decision-Maker seemed to have something else on his mind. He was saying, "Are we clear on what we just accepted? Do we get what's going to be now happening one day in the future? We need to sit down and work on this right now." And the Monkey said, "Totally agree, but let's just open Google Earth and zoom in to the bottom of India, like 200 feet above the ground, and scroll up for two and a half hours til we get to the top of the country, so we can get a better feel for India."
(چەپڵەڕێزان) بەڵام لە ناوەندی ئەو هەموو جۆش و خرۆشيیە، وا دیاربوو برياردەرە مەعقوڵەکە شتێکی تری لە مێشکە. دەيگوت "ئەرێ ئێمە ڕوونە لە لامان تازە چيمان قبوڵ کرد؟ لەوە دەگەين (ئەوەی ئێستا ڕوودەدات) ئەوە ڕۆژێك لە داهاتوودا ڕوودەدات؟ پێويستە هەر ئێستا دانيشين و کاری لەسەر بکەين." مەيمونەکە گوتی "بەتەواوی هاوڕام لەگەڵت، بەڵام با تەنها گوگڵ ئێرث بکەينەوە زووم بکەين بۆ نزمترین شوێنی هيندستان، کە نزیکەی ٢٠٠ پێ لەسەر زەوییە، بۆ ماوەی٢ سەعات بچینە سەرەوە تا دەگەینە بەرزترین شوێنی وڵاتەکە، تا هەستێکی باشترمان هەبێت بۆ هيندستان."
(Laughter)
(پێکەنین)
So that's what we did that day.
و ئەو ڕۆژە ئەوەمان کرد.
(Laughter)
(پێکەنین)
As six months turned into four and then two and then one, the people of TED decided to release the speakers. And I opened up the website, and there was my face staring right back at me. And guess who woke up?
شەش مانگ گۆڕا بۆ چوار دوایی بۆ دوو دوایی بۆ یەك، تیمی تێد بڕیاریاندا قسەكەرەكان ڕابگەیەنن. ماڵپەڕەكەم كردەوە، دەموچاوی من لەوێ بوو ڕێك تەماشای دەكردمەوە. و پێشبينى بکەن كێ بەخەبەر هات؟
(Laughter)
(پێکەنین)
So the Panic Monster starts losing his mind, and a few seconds later, the whole system's in mayhem.
ودێوەزمە تۆقینەکە دەستی کرد بە هۆش لەدەستدان، وە چەند چركەیەك دواتر، هەموو سیستەمەكە شێواوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
And the Monkey -- remember, he's terrified of the Panic Monster -- boom, he's up the tree! And finally, finally, the Rational Decision-Maker can take the wheel and I can start working on the talk.
و مەیمونەكە لە بیرت بێ، تۆقیوە لە دێوەزمەی تۆقینەکە -- بوووم، ڕادەكاتە سەر دارەكە! لە كۆتاییدا، لە كۆتایید،ا بڕیاردەرە مەعقولەکە دەتوانێ سوكانەكە بگرێ منیش دەتوانم دەست بكەم بە کارکردن لەسەر وتارەکەم.
Now, the Panic Monster explains all kinds of pretty insane procrastinator behavior, like how someone like me could spend two weeks unable to start the opening sentence of a paper, and then miraculously find the unbelievable work ethic to stay up all night and write eight pages. And this entire situation, with the three characters -- this is the procrastinator's system. It's not pretty, but in the end, it works. This is what I decided to write about on the blog a couple of years ago.
ئێستا، دێوەزمەی تۆقینەکە هەموو جۆرە هەڵسوکەوتە زۆر شێتانەكانی کەسی کار-دواخەر ڕوون دەکاتەوە، وەك چۆن كەسێكی وەكو من دەتوانێ دوو هەفتە بەسەر ببات و نەتوانێ ڕستەی یەکەمی وتارێک بنووسێت، پاشان موعجیزە ئاسایانە ڕەوشتی سەرسورهێنەری کارکردن بدۆزێتەوە کە هەموو شەوەكە بەخەبەر بێ و هەشت پەڕ بنووسێت. وەئەو بارودۆخە بە تەواوی، لەگەڵ هەرسێ كاراكتەرەكان -- ئەمە سیستەمی کەسی کار دواخەرە. تەواو نیە، بەڵَام لە كۆتاييدا، كاردەكات. ئەوەبوو دوو ساڵ لەمەوبەر بڕیارمدا لەبارەیەوە بڵۆگەكە بنووسم.
When I did, I was amazed by the response. Literally thousands of emails came in, from all different kinds of people from all over the world, doing all different kinds of things. These are people who were nurses, bankers, painters, engineers and lots and lots of PhD students.
.کاتێک ئەوەم كرد ، بە كاردانەوەكان سەرسام بووم. بەڕاستی هەزارەها ئیمەیڵ هات، لە جۆرەها خەڵكی جیاواز لە سەرانسەری دونیا كەوا شتگەلێكی جۆراوجۆریان دەكرد. ئەو خەڵكانە پەرستار، فەرمانبەری بانك، وێنەكێش، ئەندازیار بوون زۆر زۆرێك لە خوێندكارانی دکتۆرا.
(Laughter)
(پێکەنین)
And they were all writing, saying the same thing: "I have this problem too." But what struck me was the contrast between the light tone of the post and the heaviness of these emails. These people were writing with intense frustration about what procrastination had done to their lives, about what this Monkey had done to them. And I thought about this, and I said, well, if the procrastinator's system works, then what's going on? Why are all of these people in such a dark place?
و هەموویان هەمان شتیان دەنووسی، دەیانگوت: "منیش ئەو كێشەیەیەم هەیە." بەڵام ئەوەی کاریگەری هەبوو لەسەرم ئەو جیاوازیەی نێوان نیەتە سادەکەی بڵاوكراوەكە و زۆری وچڕی ئەم ئەم ئیمەیڵانەیە. ئەم خەڵكە زۆر بە بێهیواییانە دەیاننوسی كەوا کار دواخستن چی بەسەر ژیانی ئەوانەوە هێناوە، كەوا ئەم مەیموونە چی بەسەر ئەوان هێناوە. و بیرم لەوە كردەوە، ووتم، باشە، ئەگەر سیستەمی کار-دواخەرەكە كاردەكات، کەوایە ئەوە چی ڕوودەدات؟ بۆ ئەم هەموو خەڵكە لە شوێنێكی وا تاریكدان؟
Well, it turns out that there's two kinds of procrastination. Everything I've talked about today, the examples I've given, they all have deadlines. And when there's deadlines, the effects of procrastination are contained to the short term because the Panic Monster gets involved. But there's a second kind of procrastination that happens in situations when there is no deadline. So if you wanted a career where you're a self-starter -- something in the arts, something entrepreneurial -- there's no deadlines on those things at first, because nothing's happening, not until you've gone out and done the hard work to get momentum, get things going. There's also all kinds of important things outside of your career that don't involve any deadlines, like seeing your family or exercising and taking care of your health, working on your relationship or getting out of a relationship that isn't working.
چاکە، دەردەكەوێ كەوا دوو جۆر کار دواخستن هەیە. هەموو ئەو شتانەی ئەمڕۆ باسم کردن، ئەو نموونانەی هێنانمەوە، ھەموویان دوا وادەیان ھەیە. و کاتێک دوا وادە ھەیە، کاریگەریەکانی دواخستن بۆ ماوەیەکی کورت دەبێت چونکە دێوەزمەی تۆقینەکە دێتە ناو بابەتەکە. بەڵام جۆری دووەم ھەیە لە دواخستن لەو بارودۆخانەدا ڕوودەدات کە دوا وادە نیە. جا ئەگەر پیشەیەکت ویست تیایدا تۆ خۆت دەستپێکەر بووی -- شتێك لە بواری ھونەری، شتێكی دەستپێشخەری -- لە سەرەتادا ئەم جۆرە کارانە دوا وادەیان نیە، چونکە ھیچ شتێك ڕوونادات، تا دەچیە دەرەوە و کارە قورسەکان جێبەجێ دەکەی و تەوژم وەردەگری، وا لە شتەکان دەکەی دەست بە جوڵە بکەن. ھەروەھا جۆرەها شتى گرنگ لە دەرەوەی پیشەکەتدا ھەیە کە دوا وادەیان نیە، وەک بینینی خانەوادەکەت یان وەرزش کردن و گرنگیدان بە تەندروستیت، کارکردن لەسەر پەیوەندیەکانت یان کۆتایی هێنان بە پەیوەندیەك خراپ.
Now if the procrastinator's only mechanism of doing these hard things is the Panic Monster, that's a problem, because in all of these non-deadline situations, the Panic Monster doesn't show up. He has nothing to wake up for, so the effects of procrastination, they're not contained; they just extend outward forever. And it's this long-term kind of procrastination that's much less visible and much less talked about than the funnier, short-term deadline-based kind. It's usually suffered quietly and privately. And it can be the source of a huge amount of long-term unhappiness, and regrets. And I thought, that's why those people are emailing, and that's why they're in such a bad place. It's not that they're cramming for some project. It's that long-term procrastination has made them feel like a spectator, at times, in their own lives. The frustration is not that they couldn't achieve their dreams; it's that they weren't even able to start chasing them.
ئێستا ئەگەر تاکە میکانیزمی کەسی دواخەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە سەختانە دێوەزمەی تۆقین بێت، ئەوە کێشەیە، چونکە لە گشت ئەو بارودۆخانە کە دوا وادەیان نیە، دێوەزمەی تۆقین بە دیارناکەوێت. ھیچی نیە تا لە پێناوی ھەڵسێت لە خەو، بۆیە کاریگەریەکانی دواخستن، کۆتاییان نایێت؛ هەر درێژ دەبنەوە هەتا هەتایە. و لەو کار دواخستنەی مەودا- درێژ زۆر کەمتر دیارە و زۆر کەمتر باسی لێوە دەکرێت لە جۆرە دواخستنە پێكەنيناویتر، کە مەودا-کورتە و دوا وادەی ھەیە. زۆربەی کات ئازارەکەی بە بێدەنگی و بە تەنيایی دەچێژرێت. و دەکرێ ببێتە سەرچاوەیەک بۆ پەشیمانی و خەمناکی ماوە درێژ. و بیرم کردەوە، لەبەر ئەوەیە ئەو خەڵکە ئیمەیڵ دەنێرن، و هەر لە بەر ئەوەشە لە بارێکی وا خراپدان. لەبەر ئەوە نیە ئەوان کارکردن بۆ پڕۆژەکانیان دوادەخەن. ئەو کار دواخستنە مەودا-درێژە هەندێکجار وای لێ کردوون واهەست بکەن لە ھەمان کاتدا، بینەرێک بن لە ژیانی خۆیاندا. بێ ئومێدیەکەیان هی ئەوە نیە ئەوان نەیانتوانیووە خەونەکەیان بهێننەدی؛ هی ئەوەیە ئەوان هەر نەیانتوانیووە دەست بە بەدیهێنانیان بکەن.
So I read these emails and I had a little bit of an epiphany -- that I don't think non-procrastinators exist. That's right -- I think all of you are procrastinators. Now, you might not all be a mess, like some of us,
جا ئەو ئیمەیڵانەم خوێندەوە و کەمێک بۆم ڕوون بوویەوە -- کە باوەڕ ناکەم هیچ کار دوانەخەرێک بوونی هەبێت. ئەمە ڕاستە - وا بیر دەکەمەوە هەمووتان کار دواخەرن. ئێستا، لەوانەیە هەمووتان وا سەر لێشێواو نەبن. وەکو هەندێکمان،
(Laughter)
(پێکەنین)
and some of you may have a healthy relationship with deadlines, but remember: the Monkey's sneakiest trick is when the deadlines aren't there.
هەندێکتان لەوانەیە پەیوەندییەکی دروستتان هەبێت لەگەڵ دوا وادەکان، بەڵام لەبیرتان بێت: پەنهانیترین فێڵی مەیموونەکە ئەوکاتانەیە دوا وادەکان بوونیان نیە.
Now, I want to show you one last thing. I call this a Life Calendar. That's one box for every week of a 90-year life. That's not that many boxes, especially since we've already used a bunch of those. So I think we need to all take a long, hard look at that calendar. We need to think about what we're really procrastinating on, because everyone is procrastinating on something in life. We need to stay aware of the Instant Gratification Monkey. That's a job for all of us. And because there's not that many boxes on there, it's a job that should probably start today.
ئێستا، من دەمەوێت کۆتا شتتان پێ نیشان بدەم. من بەمە دەڵێم ساڵنامەی ژیان. ئەوە هەر چوارگۆشەیەک بۆ هەفتەیەکە لە ژیانێکی ٩٠ ساڵییەکدا. ئەمانە چوارگۆشەی زۆر نین، بەتایبەتی لە کاتێکدا ئێمە زۆربەیمان بەکارهێناوە. بۆیە باوەڕم وایە ئێمە پێویستە سەرنجێکی جدی و درێژ بدەینە ئەم ساڵنامەیە. پێویستە بیر لەوە بکەینەوە بەڕاستی چ شتێک دوادەخەین، چونکە هەمووان کەمتەرخەمی لە شتێکدا دەکەن لە ژیانیاندا. پێویستە ئێمە ئاگاداری مەیمونی چێژوەرگری دەستبەجێ بین. ئەمە کارێکە بۆ هەموومان. و لەبەر ئەوەی چوارگۆشە زۆری لێ نیە، ئەمە کارێکە ڕەنگە پێویست بکا ئەمڕۆ دەست پێ بکەیت.
Well, maybe not today, but ...
باشە، لەوانەیە ئەمرۆ نا، بەڵام ...
(Laughter)
(پێکەنین)
You know. Sometime soon.
ئێوە دەزانن. لە کاتێکی نزیکدا.
Thank you.
سوپاستان دەکەم.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)