بەبێ ئاو، مرۆڤ دەتوانێت تاوەکو نزیکەی ١٠٠ کاتژمێر بەرگە بگرێت. بەڵام بونەوەرێک هەیە کە هێندە جیڕە دەتوانێت دەیان ساڵ بەرگەی بێ ئاوی بگرێت. ئەم ئاژەڵە یەک ملیمەترییە دەتوانێت بەرگەی گەرمترین و ساردترین ژینگەی سەرزەوی بگرێت، تەنانەت دەتوانێت بەرگەی ئاستی بەرزی تیشکدانەوە بگرێت ئەمەش بریتییە لە تاردگرەید. و یەکێکە لە سەختترین بوونەوەرەکانی سەرزەوی، زیاتر لە ورچێکی هەشت پێی تیرەیی قەڵەو دەچێت. زۆربەی زیندەوەران پێویستیان بە ئاوە بۆ ژیان. ئاو دەبێتە هۆی روودانی کردە چالاکییەکان، ئەمەش ئەو پرۆسەیەیە کە وا لە کارلێکە زیندەکیمیاییەکان دەکات کە رووبدەن لە ناو خانەدا. بەڵام بونەوەری وەکو تاردگرەید، یاخود ناسراو بە ورچی ئاو، بەسەر ئەم کۆسپەدا زاڵ دەبن بەهۆی کرداری ئەنهایدرۆبایۆسس، کە واتەکەی لە یۆنانییەوە وەرگیراوە بە واتای: ژیان بەبێ ئاو. هەروەها هەرچەندە سەیرە، تاردگرەید بە تەنها وا نییە. بەکتریا، زیندەوەری تاکخانە ناسراو بە ئارکیا، رووەکەکان، و تەنانەت گیانەوەری تریش دەتوانن بەرگەی وشکبوونەوە بگرن. بۆ زۆربەی تاردگرەیدەکان، پێویستە لەسەریان بە کردارێکدا بڕۆن کە پێی دەوترێت باری متبوون. خۆیان لول دەکەن وەکو تۆپێک، سەریان و هەر هەشت پەلیان دەبەنەوە ناو لەشیان و چاوەڕێ دەکەن تاوەکو ئاو بەردەست دەبێتەوە. وا لێکدراوەتەوە هەر کە ئاو کەم دەبێتەوە و تاردگرەیدەکان دەچنە باری متبوونەوە، ئەوا دەست دەکەن بە دروست کردنی گەردیلەی تایبەت، کە خانەکانی تاردگرەید پڕ دەکاتەوە وەک جێگرەوەیەک بۆ ئاوی لەدەستچوو بە پێکهێنانی ماددەیەکی لینج. پێکهاتەکانی ناو خانە کە هەستیارن بۆ وشکبوونەوە، وەکو دی ئێن ئەی، پرۆتینەکان، و پەردەکانی خانە، لەم ماددە لینجەدا دەچەقن. وا لێکدراوەتەوە کە ئەمە گەردەکان لە شوێنی خۆیاندا جێگیر دەکات تاوەکو هەڵنەوەشێنەوە، و لەت نەبن، یاخود بلکێن بە یەکەوە. هەر کە زیندەوەرەکە دووبارە ئاو وەردەگرێتەوە، ماددە لینجەکە هەڵدەوەشێتەوە، و خانەکان بە ساغی و کارایی جێدەهێلێت. سەرەڕای وشکبوونەوەش، تاردگرەیدەکان دەتوانن بەرگەی پەستانی زۆر و زەوەند بگرن: بەستن گەرم کردن سەروو ئاستی پلەی کوڵانی ئاو، رادەی بەرزی تیشکدانەوە، تەنانەت بۆشایی زەوییش. ئەمەش بووە هۆی هەندێک تێڕوانینی نادروست گوایە تاردگرەید بونەوەرێکی دەرەوەی زەوییە. ئەمە شتێکی پێکەنیناوییە ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە. بەڵگە زانستییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە رەچەڵەکی تاردگرەید لەسەر زەوییە و هەر لەوێوە بە تێپەڕینی کات گەشەیان سەندووە. لە راستیدا، گەشەسەندنی سەر رووی زەوی بۆتە هۆی دەرکەوتنی زیاتر لە ١١٠٠ جۆری ناسراوی تاردگرەید و رەنگە زۆری تر هەبن تاوەکو بدۆزرێنەوە. لەبەرئەوەی تاردگرەیدەکان زۆر سەختن، لە هەموو شوێنێکدا دەژین. لە هەموو کیشوەرەکاندا دەژین، بە ئەنتارکتیکاشەوە. هەروەها لە ژینگەی هەمەچەشندا هەن، هەروەک بیابان، رووە بەفریینەکان، دەریا، ئاوی سازگار، دارستانە باراناوییەکان، و بەرزترین لوتکەی شاخەکان. بەڵام دەتوانیت تارگرەید لە شوێنە زۆر ئاساییەکانیشدا بدۆزیتەوە. هەروەک چۆن قەوزە و ئەشەنەکان لە حەوشەدا بەرچاو دەکەون، لە پارکەکاندا، و دارستانەکان. ئەوەی پێویستە بۆ دۆزینەوەیان تەنها کەمێک ئارام گرتن و مایکرۆسکۆپێکە. زانایان لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن ئایا تاردگرەید باری متبوون، کە تەکیکی دژە وشکبوونەوەیە، بەکاردەهێنن بۆ بەرگەگرتنی پەستانی تر. ئەگەر لەوە تێبگەین کە ئەمان و بونەوەرانی تر چۆن گەردە زیندووە هەستیارەکانیان هاوسەنگ دەکەن رەنگە بتوانین ئەم زانستە جێبەجێ بکەین بۆ راگرتنی پێکووتەکان، یاخود پەرە بە دانەوێڵەی بەرگەگر بدەین تا بەرگەی کەش و هەوای گۆڕاوی زەوی بگرێت. بە لێکۆڵینەوە لەوەی چۆن تاردگرەیدەکان سەرکەوتوو دەبن لە رووبەڕوو بوونەوەی بەرکەوتنی درێژخایەنی بۆشایی دەرەوە، زانایان دەتوانن بەڵگە بەردەست بخەن دەربارەی سنوورە ژینگەییەکانی ژیان و چۆن پارێزگاری لە کەشتیوانە ئاسمانییەکان بکەن. لە پرۆسەکەدا، رەنگە تاردگرەیدەکان بتوانن وەڵامی پرسیارێکی یەکلاکەرەوە بدەنەوە: ئایا ژیان لە هەسارەکانی تر جگە لە هەسارەکەی خۆمان سەرکەوتوو دەبێت؟
Without water, a human can only survive for about 100 hours. But there's a creature so resilient that it can go without it for decades. This one millimeter animal can survive both the hottest and coldest environments on Earth, and can even withstand high levels of radiation. This is the tardigrade, and it's one of the toughest creatures on Earth, even if it does look more like a chubby, eight-legged gummy bear. Most organisms need water to survive. Water allows metabolism to occur, which is the process that drives all the biochemical reactions that take place in cells. But creatures like the tardigrade, also known as the water bear, get around this restriction with a process called anhydrobiosis, from the Greek meaning life without water. And however extraordinary, tardigrades aren't alone. Bacteria, single-celled organisms called archaea, plants, and even other animals can all survive drying up. For many tardigrades, this requires that they go through something called a tun state. They curl up into a ball, pulling their head and eight legs inside their body and wait until water returns. It's thought that as water becomes scarce and tardigrades enter their tun state, they start synthesize special molecules, which fill the tardigrade's cells to replace lost water by forming a matrix. Components of the cells that are sensitive to dryness, like DNA, proteins, and membranes, get trapped in this matrix. It's thought that this keeps these molecules locked in position to stop them from unfolding, breaking apart, or fusing together. Once the organism is rehydrated, the matrix dissolves, leaving behind undamaged, functional cells. Beyond dryness, tardigrades can also tolerate other extreme stresses: being frozen, heated up past the boiling point of water, high levels of radiation, and even the vacuum of outer space. This has led to some erroneous speculation that tardigrades are extraterrestrial beings. While that's fun to think about, scientific evidence places their origin firmly on Earth where they've evolved over time. In fact, this earthly evolution has given rise to over 1100 known species of tardigrades and there are probably many others yet to be discovered. And because tardigrades are so hardy, they exist just about everywhere. They live on every continent, including Antarctica. And they're in diverse biomes including deserts, ice sheets, the sea, fresh water, rainforests, and the highest mountain peaks. But you can find tardigrades in the most ordinary places, too, like moss or lichen found in yards, parks, and forests. All you need to find them is a little patience and a microscope. Scientists are now to trying to find out whether tardigrades use the tun state, their anti-drying technique, to survive other stresses. If we can understand how they, and other creatures, stabilize their sensitive biological molecules, perhaps we could apply this knowledge to help us stabilize vaccines, or to develop stress-tolerant crops that can cope with Earth's changing climate. And by studying how tardigrades survive prolonged exposure to the vacuum of outer space, scientists can generate clues about the environmental limits of life and how to safeguard astronauts. In the process, tardigrades could even help us answer a critical question: could life survive on planets much less hospitable than our own?