Imagine you're walking through a forest. I'm guessing you're thinking of a collection of trees, what we foresters call a stand, with their rugged stems and their beautiful crowns. Yes, trees are the foundation of forests, but a forest is much more than what you see, and today I want to change the way you think about forests. You see, underground there is this other world, a world of infinite biological pathways that connect trees and allow them to communicate and allow the forest to behave as though it's a single organism. It might remind you of a sort of intelligence.
بیهێنەرە بەرچاوی خۆت بەناو دارستانێکدا بڕۆیت. پێموابێت ئێوە بیر لە چەند دارێک دەکەنەوە، ئەوەی ئێمەی لێپرساوانی دارستان پێی دەڵێین کۆمەڵە دار، بە قەدە ئەستوورەکانی و تاجە جوانەکانیانەوە. بەڵێ، درەختەکان دامەزراوەی دارستانەکانن، بەڵام دارستانێک زۆر لەوە زیاترە کە دەیبینیت، و ئەمڕۆ دەمەوێت بیرکردنەوەی ئێوە لەسەر دارستانەکان بگۆڕم. دەبینن، لەژێر زەویدا ئەم جیهانەی تر هەیە، جیهانێکی ڕاڕەوی زیندەیی بێکۆتا کە درەختەکان پێکەوە دەبەستێتەوە و ڕێگەیان پێدەدا پەیوەندی بەیەکەوە بکەن و ڕێگە بە دارستانەکە دەدات بتوانێت وەک یەک بوونەوەر هەڵسوکەوتکات. لەوانەیە وەک جۆرێک لە زیرەکی بیرتبێنێتەوە.
How do I know this? Here's my story. I grew up in the forests of British Columbia. I used to lay on the forest floor and stare up at the tree crowns. They were giants. My grandfather was a giant, too. He was a horse logger, and he used to selectively cut cedar poles from the inland rainforest. Grandpa taught me about the quiet and cohesive ways of the woods, and how my family was knit into it. So I followed in grandpa's footsteps.
چۆن ئەمە دەزانم؟ ئەمە چیرۆکەکەی منە. لە دارستانەکانی بریتیش کۆڵۆمبیا گەورەبووم. زۆرجار لەسەر زەوییەکە پاڵدەکەوتم و سەیری لقوپۆپەکانم دەکرد. زۆر زەبەلاح بوون. باپیریشم زۆر زەبەلاح بوو. بە ئەسپ داری دەگواستەوە، و بەتایبەتی لقە سنەوبەرەکانی دەبڕییەوە لە دارستانە بارانەکانی ناوەوە. باپیرم زۆری فێرکردم لەسەر پێکەوە لکاوی و بێدەنگی درەختەکان، و چۆن خێزانەکەم بووین بە بەشێک لەوە. بۆیە منیش شوێنپێی باپیرمم گرتەوە.
He and I had this curiosity about forests, and my first big "aha" moment was at the outhouse by our lake. Our poor dog Jigs had slipped and fallen into the pit. So grandpa ran up with his shovel to rescue the poor dog. He was down there, swimming in the muck. But as grandpa dug through that forest floor, I became fascinated with the roots, and under that, what I learned later was the white mycelium and under that the red and yellow mineral horizons. Eventually, grandpa and I rescued the poor dog, but it was at that moment that I realized that that palette of roots and soil was really the foundation of the forest.
ئەویش و منیش ئەم حەسرەتەمان هەبوو لەسەر دارستانەکان، و یەکەم ساتی بەئاگا هاتنەوەم لای تەوالێتە دەرەکییەکەمانەوە بوو لای ڕووبارەکەوە. سەگە بەسەزمانەکەمان جینگس خزابوو کەوتبووە ناو چاڵی پیساییەکەوە. بۆیە باپیرم خێرا بە خاکەنازەکەیەوە ڕایکرد بۆ ڕزگارکردنی سەگە بەسەزمانەکە. لە خوارەوە بوو، بەناو پیساییەکەیا مەلەی دەکرد. بەڵام باپیرم زەوی دارستانەکەی هەڵکەند، زۆر سەرسام بووم بە ڕەگەکان، و ئەوەی لەژێرترەوە بینیم کەڕووە سپییەکانی ژێرەوە بوون و لەژێر ئەوەشەوە چینە زەرد و سوورە پڕ کانزاکەی زەوییەکە. دەرئەنجام من و باپیرم سەگە بەسەزمانەکەمان ڕزگارکرد، بەڵام لەو ساتەدا بوو درکم بەوە کرد ئەو نیگارە لە ڕەگەکان و خۆڵ بناغەی دامەزراوەی دارستانەکەیە.
And I wanted to know more. So I studied forestry. But soon I found myself working alongside the powerful people in charge of the commercial harvest. The extent of the clear-cutting was alarming, and I soon found myself conflicted by my part in it. Not only that, the spraying and hacking of the aspens and birches to make way for the more commercially valuable planted pines and firs was astounding. It seemed that nothing could stop this relentless industrial machine.
ویستم زیاتر بزانم. بۆیە چوومە بواری دارستانەوە. بەڵام زۆری پێنەچوو خۆمم لەپاڵ کەسە بەهێزەکان بینییەوە کە بەرپرسیارن لە داربڕینەوەی بازرگانی. زۆری داربڕینەوە بەئاگاهێنەرەوە بوو، و زۆری پێنەچوو بینیم تووشی پێکدادان بووم وەک بەشێک لەوە. نەک هەر ئەوە، بڕینەوە و نەهێشتنی دار ئەسپنەکان و دارە سپییەکان بۆ ڕێگەکردنەوە بۆ درەختە بازرگانییەکانی وەک سنۆبەر زۆر زیادیکردبوو. لەوە دەچوو هیچ ناتوانێت ئەم ئامێرە پیشەسازییە بێبەزەییە بووەستێنێت.
So I went back to school, and I studied my other world. You see, scientists had just discovered in the laboratory in vitro that one pine seedling root could transmit carbon to another pine seedling root. But this was in the laboratory, and I wondered, could this happen in real forests? I thought yes. Trees in real forests might also share information below ground. But this was really controversial, and some people thought I was crazy, and I had a really hard time getting research funding. But I persevered, and I eventually conducted some experiments deep in the forest, 25 years ago. I grew 80 replicates of three species: paper birch, Douglas fir, and western red cedar. I figured the birch and the fir would be connected in a belowground web, but not the cedar. It was in its own other world. And I gathered my apparatus, and I had no money, so I had to do it on the cheap. So I went to Canadian Tire --
بۆیە گەڕامەوە بۆ قوتابخانە، و زیاترم خوێند لەسەر جیهانەکەی ترم. زانایان لە تاقیگەدا بۆیان دەرکەوتووە لە دەرەوەدا یەک تۆوی چەکەرەکراوی سۆنبەر دەتوانێت کاربۆن بگوێزێتەوە بۆ چەکەرەیەکی تری سنۆبەر. بەڵام ئەمە لە تاقیگەیا بووە، و بیرم کردەوە دەکرێت ئەمە لە دارستانە ڕاستەقینەکانیشدا ڕووبات؟ بیرمکردەوە بەڵێ. درەختەکان لە دارستانە ڕاستییەکانیشدا لەوانەیە لەژێر زەوییەوە زانیاری هاوبەشکەن. بەڵام ئەمە بەڕاستی جێی مشتومڕ بوو، و هەندێک خەڵک وایان دەزانی شێتم، و بەڕاستی کاتێکی قورسم هەبوو لە دەستەبەرکردنی سەرچاوەی دارایی توێژینەوەکە بەڵام بەردەوام بووم، و دەرئەنجام چەند تاقیکردنەوەیەکم کرد لە قوڵایی دارستانەکەدا، ٢٥ ساڵ لەمەوبەر. ٨٠ دارم لە سێ جۆر چاند: دارەسپی کاغەزی، سۆنبەری دۆگلاس، و سۆنبەری نەرزی خۆرئاوایی. بۆم دەرکەوت دارەسپییەکان و سۆنبەرەکان لە تۆڕێکی ژێرزەمینیدا پەیوەندییان دەبێت، بەڵام سنۆبەرە نەرزییەکە نا. ئەو جیهانێکی تری خۆی هەبوو. ئامرازەکانی خۆمم کۆکردەوە، و هیچ پارەیەکم نەبوو، بۆیە ئەبوو بەشێوەیەکی هەرزانانە بیکەم. بۆیە چووم بۆ کۆمپانیای کەنەیدیان تایەر --
(Laughter)
(پێکەنین)
and I bought some plastic bags and duct tape and shade cloth, a timer, a paper suit, a respirator. And then I borrowed some high-tech stuff from my university: a Geiger counter, a scintillation counter, a mass spectrometer, microscopes. And then I got some really dangerous stuff: syringes full of radioactive carbon-14 carbon dioxide gas and some high pressure bottles of the stable isotope carbon-13 carbon dioxide gas. But I was legally permitted.
چەند عەلاگەیەک و تیپ و خێمەی سێبەر، و کات ڕاگرێک، جلێکی کاغەز، و دەمامکێکی هەناسەدانم کڕی. ئینجا چەند شتێکی پێشکەوتووشم لە زانکۆکەی خۆم وەرگرت: پێوەری گیگەر، پێوەری تیشکی ئایۆنی، ئامێری تۆمارکردنی تیشک، و مایکرۆسکۆپ. ئینجا چەند شتێکی مەترسیداریشم هەڵگرت: چەند سرنجێکی پڕ لە دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی، کاربۆنی ١٤ی چالاک لەڕووی تیشکییەوە و ئینجا چەند پتڵێکی پەستان بەرزی ئایزۆتۆپی کاربۆن ١٣ی گازی دوانە ئۆکسیزی کاربۆنی سەقامگیرەوە. بەڵام لەڕووی یاساییەوە ڕێگەم پێدرابوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
Oh, and I forgot some stuff, important stuff: the bug spray, the bear spray, the filters for my respirator. Oh well.
ئاه، چەند شتێکیشم بیرچوو، شتی گرنگ: سپرای مێروو، سپرای ورچ، فیلتەر بۆ دەمامکی هەناسەدانەکەم. ئاه باشە.
The first day of the experiment, we got out to our plot and a grizzly bear and her cub chased us off. And I had no bear spray. But you know, this is how forest research in Canada goes.
ڕۆژی یەکەمی تاقیکردنەوەکە چووینە سەر شوێنەکە و ورچێکی ڕەش و بێچووەکانی شوێنمان کەوتن. و سپرای ورچەکەشم پێنەبوو. بەڵام ئەزانن، توێژینەوەی ناو دارستان لە کەنەدا هەر ئاواهی ئەبێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
So I came back the next day, and mama grizzly and her cub were gone. So this time, we really got started, and I pulled on my white paper suit, I put on my respirator, and then I put the plastic bags over my trees. I got my giant syringes, and I injected the bags with my tracer isotope carbon dioxide gases, first the birch. I injected carbon-14, the radioactive gas, into the bag of birch. And then for fir, I injected the stable isotope carbon-13 carbon dioxide gas. I used two isotopes, because I was wondering whether there was two-way communication going on between these species. I got to the final bag, the 80th replicate, and all of a sudden mama grizzly showed up again. And she started to chase me, and I had my syringes above my head, and I was swatting the mosquitos, and I jumped into the truck, and I thought, "This is why people do lab studies."
بۆیە ڕۆژی دواتر هاتمەوە، و ورچە دایکەکە و بێچووەکانی لێنەمابوو. بۆیە ئەمجارە، بەڕاستی دەستمان پێکرد، و جلە کاغەزە سپییەکانم لەبەر کرد، دەمامکی هەناسەدانەکەم بەست، و ئینجا عەلاگە نایلۆنەکانم کرد بە درەختەکانمەوە. ئینجا سرنجە گەورەکانمم هێنا، و عەلاکەکانم کرد بە گازەکانی ئایزۆتۆپی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن، یەکەمجار دارەسپییەکان. کاربۆنی ١٤م تێکرد، کە گازێکی چالاکە لەڕووی تیشکییەوە، کردمە ناو عەلاگەی دارە سپییەکەوە. ئینجا سنۆبەرەکە، گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی کاربۆنە ئایسۆتۆپ ١٣ سەقامگیرەکەم تێکرد. دوو ئایزۆتۆپی جیام بەکارهێنا، چونکە ئەمویست بزانم ئایا پەیوەندی دوو لایەنە هەیە لەنێوان ئەم جۆرە ڕووەکانەدا. چوومە سەر دوا عەلاگە، هەشتاهەمین درەخت، و لەناکاو ورچە دایکەکە دەرکەوتەوە. و دەستیکرد بە ڕاونانم، و سرنجەکانم خستبووە سەر سەرم، و مێشوولەکانم دەکوشت، و ڕامکردە ناو ئوتومبێلەکە، و بیرمکردەوە، "لەبەر ئەمەیە خەڵک لە تاقیگە توێژینەوە دەکەن."
(Laughter)
(پێکەنین)
I waited an hour. I figured it would take this long for the trees to suck up the CO2 through photosynthesis, turn it into sugars, send it down into their roots, and maybe, I hypothesized, shuttle that carbon belowground to their neighbors. After the hour was up, I rolled down my window, and I checked for mama grizzly. Oh good, she's over there eating her huckleberries. So I got out of the truck and I got to work. I went to my first bag with the birch. I pulled the bag off. I ran my Geiger counter over its leaves. Kkhh! Perfect. The birch had taken up the radioactive gas. Then the moment of truth. I went over to the fir tree. I pulled off its bag. I ran the Geiger counter up its needles, and I heard the most beautiful sound. Kkhh! It was the sound of birch talking to fir, and birch was saying, "Hey, can I help you?" And fir was saying, "Yeah, can you send me some of your carbon? Because somebody threw a shade cloth over me." I went up to cedar, and I ran the Geiger counter over its leaves, and as I suspected, silence. Cedar was in its own world. It was not connected into the web interlinking birch and fir.
کاتژمێرێک چاوەڕێمکرد. دەمزانی ئەمەنەی پێدەچێت بۆ درەختەکان ئەو دوانە ئۆکسیدە کاربۆنە لەڕێی ڕۆشنە پێکهاتنەوە هەڵمژن بیکەن بە شەکر، بە ڕەگەکانیانا بیبەنە خوارەوە، و ئینجا گریمانەی ئەوەم دانا لەوانەیە ئەو کاربۆنە لەخوارەوە بگوێزنەوە دەرختەکانی تر. دوای تەواوبوونی کاتژمێرەکە، چوومە لای جامەکە، و سەیرمکرد بزانم ورچەکە ڕۆشتووە. ئاه باشبوو، دووربوو خەریکی خواردنی توتڕک بوو. بۆیە لە ئوتومبێلەکە چوومە دەر و چوومە سەر کارکردن. چوومە لای یەکەم عەلاگەی سەر دارەسپیەکە. عەلاگەکەم لابرد. پێوەرە گیگەرە تیشکەکەم خستە سەر گەڵاکانی. ککخخخ! زۆرباشە. دارەسپییەکە گازە تیشکدەرەکەی هەڵمژیبوو. ئینجا ساتی یەکلاکردنەوە. چوومە لای درەختی سنۆبەرەکە. عەلاگەکەی سەریم لابرد. بێوەرە تیشکە گیگەرەکەم خستە سەر دەزوولەکانی، و گوێم لە خۆشترین دەنگ بوو. ککخخخ! دەنگی دارەسپییەکە بوو قسەی لەگەڵ سنۆبەرەکە دەکرد، و دارەسپییەکە دەیوت، هێی، دەتوانم یارمەتیت بەم؟" سنۆبەرەکەش دەیوت، "بەڵێ، دەتوانی هەندێک لە کاربۆنەکانتم بۆ بنێری؟ چونکە یەکێک چەتری هەڵکردووە بەسەرما." چوومە لای سنۆبرە نەرزەکە، و پێوەرە گیگەرەکەم خستە سەر گەڵاکانی و وەک گومانم کردبوو، بێدەنگی. سنۆبەرە نەرزەکە لە جیهانی خۆیدا بوو. لەو تۆڕی پەیوەندیەی نێوان دارە سپییەکە و سنۆبەرە ئاساییەکەیا نەبوو.
I was so excited, I ran from plot to plot and I checked all 80 replicates. The evidence was clear. The C-13 and C-14 was showing me that paper birch and Douglas fir were in a lively two-way conversation. It turns out at that time of the year, in the summer, that birch was sending more carbon to fir than fir was sending back to birch, especially when the fir was shaded. And then in later experiments, we found the opposite, that fir was sending more carbon to birch than birch was sending to fir, and this was because the fir was still growing while the birch was leafless. So it turns out the two species were interdependent, like yin and yang.
زۆر دڵخۆش بووم، لە شوێنێکەوە ڕامدەکرد بۆ شوێنێکی تر و سەیری هەر ٨٠ نەمامەکەم کرد. بەڵگەکە ڕوون بوو. کاربۆنی ئایسۆتۆپی ١٣ و کاربۆنی ئایسۆتۆپی ١٤ ئەوەیان نیشاندام کە دارەسەپی و سنۆبەری ئاسایی دۆگلاس لە گفتوگۆیەکی زیندووی دوو لایەنەدان. دەرکەوت لەوکاتەی ساڵدا، لە هاویندا، دارەسپییەکە کاربۆنی زیاتری دەنارد بۆ سنۆبەرەکە وەک بە پێچەوانەوە، بەتایبەتی ئەوکاتەی سنۆبەرەکە لەبەر سێبەردا دەبوو. ئینجا لە تاقیکردنەوەکانی دواتردا، پێچەوانەکەمان دۆزییەوە، کە سنۆبەرەکە کاربۆنی زیاتر دەنێرێت بۆ دارەسپییەکە وەک بە پێچەوانەوە، و ئەویش لەبەر ئەوەی بە زستان سنۆبەرەکە هەر سەوزبوو بەڵام دارەسپییەکە گەڵای پێوە نەمابوو. بۆیە دەرکەوت ئەو دوو جۆرە درەختە پێکەوە گرێدراون، وەک ین و یانگ.
And at that moment, everything came into focus for me. I knew I had found something big, something that would change the way we look at how trees interact in forests, from not just competitors but to cooperators. And I had found solid evidence of this massive belowground communications network, the other world.
لەو ساتەشدابوو، هەموو شتێک ڕوون بۆوە بۆم. دەمزانی شتێکی گەورەم دۆزیوەتەوە، شتێک گۆڕانکاری دەکات لە سەیرکردنمان بۆ پەیوەندی درەختەکان لە دارستاندا نەک تەنیا ڕکابەری یەکن بەڵکو هاوکاری یەکیشن. بەڵگەی یەکلاکەرەوەشم دۆزییەوە لەسەر ئەم تۆڕە پەیوەندییە ژێرزەمینییە فراوانە، جیهانەکەی تر.
Now, I truly hoped and believed that my discovery would change how we practice forestry, from clear-cutting and herbiciding to more holistic and sustainable methods, methods that were less expensive and more practical. What was I thinking? I'll come back to that.
هیوادارم بووم و باوەڕم وابوو کە دۆزینەوەکەم گۆڕانکاری بکات لە پەیڕەوکردنی دارستان زانی، لە بڕینەوەی تەواوەتی و لەناوبردنی ڕووەک بۆ شێوازە بەرگەگرتر و گشتگیریانەترەکان، شێوازەکانی کەمتر گرانبوون و زیاتر دەکرا پەیڕەو بکرێن. بیرم لەچی دەکردەوە؟ دەگەڕێمەوە سەر ئەوە.
So how do we do science in complex systems like forests? Well, as forest scientists, we have to do our research in the forests, and that's really tough, as I've shown you. And we have to be really good at running from bears. But mostly, we have to persevere in spite of all the stuff stacked against us. And we have to follow our intuition and our experiences and ask really good questions. And then we've got to gather our data and then go verify. For me, I've conducted and published hundreds of experiments in the forest. Some of my oldest experimental plantations are now over 30 years old. You can check them out. That's how forest science works.
کەواتە لە سیستمە ئاڵۆزەکانی وەک دارستانەکاندا چۆن پەیڕەوی زانست دەکەین؟ وەک زانایانی دارستان، پێویستە توێژینەوەکان لە دارستانەکان بکەین، و وەک نیشانمدان ئەوە کارێکی زۆر قورس دەبێت. و پێویستە زۆر باشبین لە ڕاکردن لەدەست ورچەکان. بەڵام بەزۆری، پێویستە بەرگەبگرین سەرباری ئەوەی هەموو ئەگەرەکان دژمانن. و پێویستە شوێن هەستی ناوەکی و ئەزموونەکانی خۆمان بکەوین و پرسیاری زۆر باش بکەین. و ئینجا پێویستە بچین زانیاری خۆمان کۆبکەینەوە و دڵنیابینەوە لێی. من خۆم، سەدان تاقیکردنەوەم کردووە لە دارستاندا و بڵاوم کردوونەتەوە. هەندێک لە کۆنترین درەختەکانی ناشتوومن بۆ تاقیکردنەوە ٣٠ ساڵن ئێستا. دەتوانن بچن سەیریان بکەن. زانستی دارستان بەو شێوەیەیە.
So now I want to talk about the science. How were paper birch and Douglas fir communicating? Well, it turns out they were conversing not only in the language of carbon but also nitrogen and phosphorus and water and defense signals and allelochemicals and hormones -- information. And you know, I have to tell you, before me, scientists had thought that this belowground mutualistic symbiosis called a mycorrhiza was involved. Mycorrhiza literally means "fungus root." You see their reproductive organs when you walk through the forest. They're the mushrooms. The mushrooms, though, are just the tip of the iceberg, because coming out of those stems are fungal threads that form a mycelium, and that mycelium infects and colonizes the roots of all the trees and plants. And where the fungal cells interact with the root cells, there's a trade of carbon for nutrients, and that fungus gets those nutrients by growing through the soil and coating every soil particle. The web is so dense that there can be hundreds of kilometers of mycelium under a single footstep. And not only that, that mycelium connects different individuals in the forest, individuals not only of the same species but between species, like birch and fir, and it works kind of like the Internet.
کەواتە ئێستا ئەمەوێ قسە لەسەر زانستەکە بکەم. چۆن دارەسپی و سنۆبەری دۆگلاس پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن؟ دەرکەوت کە لە گفتوگۆیا بوون نەک تەنیا بە زمانی کاربۆن بەڵکو نایترۆجین و فسفۆڕ و ئاو و ئاماژەکانی بەرگری و ماددە کیمیایی و هۆرمۆنە چوونیەکەکانیشیان -- زانیاری. وە دەشزانن، دەبێ پێتان بڵێم، پێش من، زانایان وایان دەزانی لەم پێکەوە ژیانە ژێرزەمینییەدا شتێکی تر بەشدارە تێیدا پێی دەوترێ مایکۆرهیزا. مایکۆرهیزا واتە ڕەگی کەڕوو. ئەندامەکانی زاوزێیان دەبینیت کاتێک بە دارستاندا دەڕۆیت. کە قارچکەکانە. بەڵام قارچکەکان، تەنیا لووتکەی شاخە سەهۆڵەکەن، چونکە ئەوەی لەو قەدانەوە یەتە دەر تەزوی کەڕوون مایسیلیەم پێکدەهێنن، و ئەو مایسیلییەمە دەچێتە سەر ڕەگەکانی هەموو درەختەکان و ڕووەکەکان. لە شوێنی بەیەک گەشتنی خانە کەڕووەکان و خانەی ڕەگەکان، ئاڵوگۆڕی کاربۆن هەیە بۆ پێکهاتە خۆراکییەکان، و ئەو کەڕووەش بە گەشەکردن بەناو خۆڵەکەدا و دەوردانی هەموو بەشێکی خۆڵەکە ئەو پێکهاتانەی دەست دەکەوێت. تۆڕەکە ئەوەندە چڕە لەوانەیە سەدان کیلۆمەتر مایسیلیەم هەبێت لەژێر پێیەکدا. نەک هەر ئەوەش، ئەو مایسیلیەمە تاکە جیاکانی دارستانەکە پێکەوە دەبەستێتەوە، نەک ڕووەکەکانی هەمان جۆر بەڵکو لەنێوان جۆرەکانیشدا، وەک سنۆبەر و دارەسپی، و بەجۆرێک وەک ئینتەرنێت کار دەکات.
You see, like all networks, mycorrhizal networks have nodes and links. We made this map by examining the short sequences of DNA of every tree and every fungal individual in a patch of Douglas fir forest. In this picture, the circles represent the Douglas fir, or the nodes, and the lines represent the interlinking fungal highways, or the links.
دەبینن، وەک هەموو تۆڕێکی تر تۆڕی کەڕووەکانیش گرێ و بەستەریان هەیە. ئەم نەخشەیەمان درووستکرد بە پشکنینی زنجیرە کورتەکانی دی ئێن ئەی هەر یەکێک لە درەختەکان و کۆمەڵە کەڕوەکانی بەشە سنۆبەرە دۆگلاسەکەی دارستانەکە. لەم وێنەیەدا، بازنەکان ئاماژەیە بۆ سنۆبەرە دۆگلاسەکان، یان گرێکان، و هێڵەکان پەیوەندییە کەڕووییەکانە، یان پێکەوە بەستنەکانە.
The biggest, darkest nodes are the busiest nodes. We call those hub trees, or more fondly, mother trees, because it turns out that those hub trees nurture their young, the ones growing in the understory. And if you can see those yellow dots, those are the young seedlings that have established within the network of the old mother trees. In a single forest, a mother tree can be connected to hundreds of other trees. And using our isotope tracers, we have found that mother trees will send their excess carbon through the mycorrhizal network to the understory seedlings, and we've associated this with increased seedling survival by four times.
گەورەترین، و تۆخترین گرێکان ئەوانەن کە سەرقاڵترینن. بەوانە دەڵێین درەختە ناوچەقەکان، یان ڕوونتر بڵێین، درەختە دایکەکان، چونکە دەرکەوتووە ئەو درەختە چەقانە خواردن دەدەن بە درەختە تازەکان، ئەوانەی لە بنی دارەکاندا گەشە دەکەن. ئەگەر سەیری ئەو خاڵە زەردانە بکەن، ئەوانە تۆوە نوێکانن کە لەنێو تۆڕی درەختە دایکە پیرەکاندا خۆیان پێکهێناوە. لە دارستانێکدا، یەک درەختی دایک دەتوانێت بە سەدان درەختی ترەوە ببەسترێتەوە. بە بەکارهێنانی شوێنکەوتنی ئایسۆتۆپی، بۆمان دەرکەوت درەختە دایکەکان کاربۆنە زیادەکەی خۆیان لەڕێگەی تۆڕە کەڕووەکەوە دەنێرن بۆ تۆ و چەکەرەکانی بنی دارستانەکە، و توانیشمان ئەمە گرێبەینەوە بە زیادبوونی ئەگەری ڕزگاربوونی نەوەکانی بۆ چوار ئەوەندە.
Now, we know we all favor our own children, and I wondered, could Douglas fir recognize its own kin, like mama grizzly and her cub? So we set about an experiment, and we grew mother trees with kin and stranger's seedlings. And it turns out they do recognize their kin. Mother trees colonize their kin with bigger mycorrhizal networks. They send them more carbon below ground. They even reduce their own root competition to make elbow room for their kids. When mother trees are injured or dying, they also send messages of wisdom on to the next generation of seedlings. So we've used isotope tracing to trace carbon moving from an injured mother tree down her trunk into the mycorrhizal network and into her neighboring seedlings, not only carbon but also defense signals. And these two compounds have increased the resistance of those seedlings to future stresses. So trees talk.
ئێستا، هەموومان زیاتر گرنگی بە مناڵی خۆمان دەدەین، و بیرمکردەوە تۆبڵێی سنۆبەری دۆگلاس جۆرەکەی خۆی بناسێتەوە، وەک دایکە ورچەکە و بێچووەکانی؟ بۆیە تاقیکردنەوەیەکمان دەستپێکرد، و گەشەمان بە درەختی دایک دا لەگەڵ تۆوی خۆی و درەختی تریشدا. و دەرکەوت کە تۆوەکانی جۆری خۆی دەناسێتەوە. درەختە دایکەکان تۆڕێکی گەورەتری کەڕوو ئەیەن بە جۆرەکەی خۆیان. لەژێر زەویدا کاربۆنی زیاتریان بۆ دەنێرن. تەنانەت ڕەگەکانی خۆشیان کەم دەکەنەوە بۆ ئەوەی شوێنی ڕەگی نەوەکانیان بکەنەوە. کاتێک درەختە دایکەکان بریندار دەبن یان دەمرن، دوا پەیام بۆ نەوەی دواتری درەختە تازەکان دەنێرن. شوێنکەوتنی ئایسۆتۆپیمان بەکارهێنا بۆ شوێنکەوتنی جوڵاندنی کاربۆن درەختێکی دایکی برینارەوە هەتا خوارەوە بۆ قەدەکەی و تۆڕە کەڕووەکە و چەکەرەکانی چواردەوری، نەک تەنیا کاربۆن بەڵکو ئاماژەی بەرگریشی ناردووە. و ئەم دوو ماددەیەش بەرگری ئەو چەکەرانەی زیاد کردووە بۆ فشارە دەرەکییەکانی داهاتوو. کەواتە درەختەکان قسە دەکەن.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Thank you.
زۆر سوپاس.
Through back and forth conversations, they increase the resilience of the whole community. It probably reminds you of our own social communities, and our families, well, at least some families.
لەڕێگەی پەیوەندی بەردەوامەوە، بەرگری هەموو کۆمەڵگاکەیان زیاد دەکەن. لەوانەیە ئەوە کۆمەڵگا کۆمەڵایەتییەکانی خۆمان و خێزانەکانی خۆمانتان بیرخاتەوە، با بڵێین هەندێک لە خێزانەکان.
(Laughter)
(پێکەنین)
So let's come back to the initial point. Forests aren't simply collections of trees, they're complex systems with hubs and networks that overlap and connect trees and allow them to communicate, and they provide avenues for feedbacks and adaptation, and this makes the forest resilient. That's because there are many hub trees and many overlapping networks. But they're also vulnerable, vulnerable not only to natural disturbances like bark beetles that preferentially attack big old trees but high-grade logging and clear-cut logging. You see, you can take out one or two hub trees, but there comes a tipping point, because hub trees are not unlike rivets in an airplane. You can take out one or two and the plane still flies, but you take out one too many, or maybe that one holding on the wings, and the whole system collapses.
کەواتە با بچینەوە سەر خاڵی سەرەتا. دارستانەکان تەنیا کۆکراوەی درەختەکان نین، سیستمێکی ئاڵۆزن کە چەندین چەقی پەیوەندی و تۆڕی هەیە کە دارەکان پێکەوە دەبەستنەوە و ڕێگەیان پێدەدەن پەیوەندی بەیەکەوە بکەن، و چەندین ڕاڕەو دابین دەکەن بۆ بەیەکتر ڕاگەیاندن و خۆگونجاندن، و ئەمەش وا لە دارستانەکە دەکات بەرگەگرتر بێت. ئەوە لەبەر ئەوەی چەندین درەخت وەک ناوچەق وان و چەندین تۆڕیان هەیە. بەڵام لەهەمان کاتیشدا لەبەردەم کێشەدان، لەبەردەم کێشەدان نەک تەنیا بۆ کێشە سرووشتییەکان وەک قالۆنچەی توێکڵەدارەکان بەتایبەتی هێرشدەکەنە سەر درەختە پیرە گەورەکان بەڵکو لێکردنەوەی چەند دانەیەک و لێکردنەوەی کۆمەڵێکی زۆریش. دەبینن، دەتوانن یەک دوو درەختی ناوەند لێکەنەوە، بەڵام خاڵێکی یەکلاکەرەوە یەت، چونکە درەختە ناوەندەکان جیاوازیان نییە لەگەڵ بڕغووەکانی فڕۆکەیەکدا. دەتوانی یەک دوانێکی دەرکەیت و فڕۆکەکە هەر دەفڕێت، بەڵام ئەگەر زۆر دەرکەیت، یان ئەوانەی باڵەکانی ڕاگرتووە، و هەموو سیستمەکە هەرەس دەهێنێت.
So now how are you thinking about forests? Differently?
کەواتە ئێستا چۆن بیر لە دارستانەکان دەکەنەوە؟ جیاواز؟
(Audience) Yes.
(ئامادەبووان) : بەڵێ.
Cool. I'm glad.
زۆرباشە. پێمخۆشە.
So, remember I said earlier that I hoped that my research, my discoveries would change the way we practice forestry. Well, I want to take a check on that 30 years later here in western Canada.
بیرتانە پێشتر وتم هیواداربووم توێژینەوەکەم، دۆزینەوەکانم گۆڕانکاری بێنن بەسەر دیاردەی بڕینەوەی دارستان، ئەمەوێت دوای ٣٠ ساڵ بچمەوە سەر ئەوە لە خۆرئاوای کەنەدا.
This is about 100 kilometers to the west of us, just on the border of Banff National Park. That's a lot of clear-cuts. It's not so pristine. In 2014, the World Resources Institute reported that Canada in the past decade has had the highest forest disturbance rate of any country worldwide, and I bet you thought it was Brazil. In Canada, it's 3.6 percent per year. Now, by my estimation, that's about four times the rate that is sustainable.
ئەمە نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لە خۆرئاوای خۆمانە، لەسەر سنوری پارکی نەتەوەیی بانف. چەندین شوێنی بڕدراو هەیە. وەک دۆخی جارانی نییە. ساڵی ٢٠١٤، پەیمانگای سەرچاوە سرووشتیەکانی جیهان ڕایان گەیاند کە ١٠ ساڵی پێشوو کەنەدا لە هەر وڵاتێکی تر زیاتر ڕێژەی شێواندنی دارستانەکانی هەبووە، و دڵنیام واتان دەزانی بەرازیلە. لە کەنەدا، ساڵی لەسەدا ٣.٦ە. ئێستا، بەپێی خەمڵاندن، ئەوە نزیکەی چوار هێندەی ئەو ڕێژەیەیە بتوانرێ نوێکرێتەوە.
Now, massive disturbance at this scale is known to affect hydrological cycles, degrade wildlife habitat, and emit greenhouse gases back into the atmosphere, which creates more disturbance and more tree diebacks.
شێواندنی زەبەلاحی لەم قەبارەیە دەزانرێت کە کاردەکاتە سەر سووڕە ئاوییەکە، ژینگەی ژیانی سرووشتی لەناودەبات، و گازە زیانبەخشەکانی ناو بارگەی هەوا هەر لە زیادبووندا دەبن، کە ئەوەش شێواندنی زیاتر و کوشتنی زیاتری درەخت درووست دەکات.
Not only that, we're continuing to plant one or two species and weed out the aspens and birches. These simplified forests lack complexity, and they're really vulnerable to infections and bugs. And as climate changes, this is creating a perfect storm for extreme events, like the massive mountain pine beetle outbreak that just swept across North America, or that megafire in the last couple months in Alberta.
نەک هەر ئەوە، بەردەوامین لە چاندنی یەک دوو جۆری تر و سنۆبەرە ئەسپینەکان و دارەسپییەکان دەردەکەین لێیان. ئەم دارستانە سادەکراوانە لە ئاڵۆزییان کەمە، و بەڕاستی بێبەرگرین بەرامبەر میکرۆبەکان و بەکتریاکان. و لەگەڵ گۆڕینی کەش و هەوا، ئەمە باشترین بوار درووست دەکات بۆ ڕووداوە گەورەکانی، وەک بڵاوبوونەوە زۆرەکەی قالونچەی سنۆبەری چیاکان کە زۆربەی ئەمریکای باکوری گرتەوە، یان ئاگرە زۆرەکەی ئەم دوو مانگەی پێشتر لە ئەلبێرتا.
So I want to come back to my final question: instead of weakening our forests, how can we reinforce them and help them deal with climate change? Well, you know, the great thing about forests as complex systems is they have enormous capacity to self-heal. In our recent experiments, we found with patch-cutting and retention of hub trees and regeneration to a diversity of species and genes and genotypes that these mycorrhizal networks, they recover really rapidly. So with this in mind, I want to leave you with four simple solutions. And we can't kid ourselves that these are too complicated to act on.
بۆیە ئەمەوێ بێمەوە سەر دوا پرسیارم: لەجیاتی لاوازکردنی دارستانەکانمان، چۆن بتوانین بەهێزیان بکەین و یارمەتیان بەین ڕووبەڕوی گۆڕینی کەش و هەوا ببنەوە؟ دەزانن، شتە مەزنەکەی دارستانەکان وەک سیستمێکی ئاڵۆز ئەوەیە کە توانایەکی زۆریان هەیە بۆ خۆچاککردنەوە. لە تاقیکردنەوەکانی ئەم دواییەماندا، بۆمان دەرکەوت بە بڕینی هەندێک لە دارەکان و هێشتنەوەی دارە دایکەکان و نوێکردنەوە بۆ هەمەچەشنییەکی جۆرەکان و جینەکان و جینۆتایپەکان کە ئەم تۆڕە کەڕووەی ڕەگەکان، زۆر بەخێرایی چاکدەبنەوە. کەواتە دوای باسکردنی ئەمە، دەمەوێت بە چوار چارەسەری سادەوە بەجێتان بهێڵم. ناشتوانین خۆمان هەڵخەڵەتێنین و بلێین زۆر ئاڵۆزن و ناتوانین هیچ بکەین.
First, we all need to get out in the forest. We need to reestablish local involvement in our own forests. You see, most of our forests now are managed using a one-size-fits-all approach, but good forest stewardship requires knowledge of local conditions.
یەکەم، پێویستە هەموومان بچینەوە ناو دارستانەکە. پێویستە دووبارە بەشداربوونی ناوخۆییمان لە دارستانەکانمان درووستکەینەوە. دەزانن، ئێستا زۆربەی دارستانەکانمان بە شێوازێکی گشتگیریانە بەڕێوەدەبرێن، بەڵام بەڕێوەبردنی باش بۆ دارستانەکان پێویستی بە زانیارییە لەسەر ناوچەکان.
Second, we need to save our old-growth forests. These are the repositories of genes and mother trees and mycorrhizal networks. So this means less cutting. I don't mean no cutting, but less cutting.
دووەم، پێویستە دارستانە بەتەمەنەکانمان ڕزگار بکەین. ئەمانە وەک عەمباری جینەکان و درەختە دایکەکان و تۆڕە کەڕووەکان وان. ئەمەش واتای بڕینەوەی کەمتر. من ناڵێم هیچ نەبڕدرێتەوە، بەڵکو بڕینەوەی کەمتر. و
And third, when we do cut, we need to save the legacies, the mother trees and networks, and the wood, the genes, so they can pass their wisdom onto the next generation of trees so they can withstand the future stresses coming down the road. We need to be conservationists.
سێیەم، کە دەیانبڕینەوە پێویستە کەلەپوورەکان ڕزگارکەین، درەختە دایکەکان و تۆڕەکان، و هەندێک لە دارەکان و جینەکان، بۆ ئەوەی بتوانن دانایی خۆیان بگوێزنەوە بۆ نەوەی دواتری درەختەکان تا بتوانن بەرەنگاری کێشە سرووشتییەکان ببنەوە بەدرێژایی تەمەنیان. پێویستە ژینگەپارێز بین.
And finally, fourthly and finally, we need to regenerate our forests with a diversity of species and genotypes and structures by planting and allowing natural regeneration. We have to give Mother Nature the tools she needs to use her intelligence to self-heal. And we need to remember that forests aren't just a bunch of trees competing with each other, they're supercooperators.
لەکۆتاییشدا، چوارەم و کۆتایی، پێویستە دارستانەکانمان بە زنجیرەیەکی هەمەجۆر لە جۆرە درەختەکان و جینەکان و پێکهاتەکان نوێکرێتەوە بە چاندنی دار و ڕێگەدان بە نوێبوونەوەی سرووشتی. پێویستە ئامرازە پێویستەکان بەین بە دایکە سرووشت بۆ ئەوەی زانیارییەکانی خۆی بەکاربێنێت بۆ خۆچاککردنەوە. پێویستە بیریشمان بێت کە دارستانەکان تەنیا چەند درەختێک نین ململانێی یەکتر بکەن، بوونەوەری پێکەوەکارکەری نائاسایین.
So back to Jigs. Jigs's fall into the outhouse showed me this other world, and it changed my view of forests. I hope today to have changed how you think about forests.
کەواتە بچینەوە سەر جیگس. جیگس کەوتە ناو چاڵی تەوالێتەکە و ئەم جیهانەی تری نیشاندام و تێڕوانینی منی بۆ دارستانەکان گۆڕی. هیوادارم منیش ئەمڕۆ توانیبێتم تێڕوانینی ئێوە بۆ دارستانەکان بگۆڕم.
Thank you.
زۆر سوپاس
(Applause)
(چەپڵەلێدان)