ئەرکێکی گران لەسەر شانمە. دەزانن ، کاتێک کە سەیری دۆسیەی ناسنامەی ئامادەبوانی ئێرەم کرد لەگەڵ پێناسه و نەخشەکانیان، له هەموو شێوەکان، لەگەڵ زۆری ژمارەی کەسەکان که کاردەکەن له کاره هەرەوەزییەکان و دەزگاکاندا ، ویستم ئاگادارتان بکەمەوه، که ئارەزووم له دروستکردنی گفتوگۆیەکە لە بارەی پەروەردەی سەرەتاییەوە له چوارچێوەیەکی دیاری کراودا. بۆ جێبەجێ کردنی ئەوکاره لەماوەی ٢٠خولەکدا پێویسته چوار بیرۆکه باس بکەم -- که له شێوەی مەتەڵێکی چوار پارچه دەچێت. ئەگەر هاتوو سەرکەوتوو بووم له ئەنجام دانی ئەوە، پێدەچێت بە بیرۆکەیەکەوە بچنە ماڵەوە کە دواتر کاری لەسەر بکەن، و لەوانەیە یارمەتیم بدەن له کردنی کارەکەمدا. یەکەم پارچەی ئەم بیرۆکەیه بریتیه له دووری و کوالیتی فێرکردن. ئێستا، مەبەستم له دووری، دوو شت یان سێ شتی جیاوازه. له ڕاستیدا ، پێناسەی دووری به مانا ئاسانەکەی ، ئەوەیه که هەرچەندە زیاتر و زیاتر بڕۆیت له ناوەڕاستی شارەوە ، ئەگەیت به ناوچە دوور ترەکان ئەی کەواتە چی بەسەر پەروەردە دا دێت؟ جۆری دووەم یاخود جۆرێکی تری دووری ئەوەیە کە لە هەموو پایتەختە گەورەکاندا لە سەر تا سەری جیهان، چەند ناوچەیەکت هەیه وەکو گەڕەکه هەژارەکان یا شاره دروستکراوەکان له پلێت، یاخود ناوچه هەژارنشینەکان کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە لە چاو ناوچەکانی تری شار دابڕاون، کەواتە کارەکە دەکەوێتە نێوان ئێمە و ئەوانەوە. چی بەسەر پەروەردەدا دێت لەم پێگەیەدا ؟ کەواتە با ئەم دوو بیرۆکەیەتان لەسەر دووری بیر بمێنێت. ئێمە شتێکمان هێنایە پێش چاوی خۆمان، وتمان قوتابخانەی ناوچە دوورەکان بە پێی پێویست مامۆستای باشیان نییە. ئەگەر مامۆستای باشیشیان هەبێت، ناتوانن لای خۆیان بیانهێڵنەوە. چونکە تەواوی کەرەستەی سەرەکی خوێندنیان نییە. ئەگەر کەرەستەی سەرەکیشیان هەبێت، ناتوانن بە باشی ڕایان بگرن. بەڵام ویستم بزانم کە ئاخۆ ئەمه راسته، لەبەر ئەوه لەساڵی رابردودا ئۆتۆمبیلێکمان بە کرێ گرت، له گۆگڵ گەڕاین لە نیودەلهییەوە ڕێگەیەکمان دۆزییەوە بۆ باکوری هند وهک هەمووتان دەزانن ڕێگاکە بەناو هیچ شارێکی گەورەدا ناڕوات یاخود بە هیچ پایتەختێکی گەورەدا تێناپەڕێت، نزیکەی ٣٠٠کم بەسەیارە ڕۆیشتین، و هەرکاتێک قوتابخانەمان بهاتایەتە بەرچاو، تاقیکردنەوەیەکی ئاساییمان دەکردن، پاشان ئەنجامی تاقیکردنەوەکەمان دەخسته سەر هێڵکاریەک. هێڵکاریەکه سەرنج ڕاکێش بوو، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی دەکرد بە وریاییەوە لێی بڕوانین. مەبەستم ئەوەیە، ئەمە نمونەیەکی بچوکە، ناکرێت گشتگیری بکەین. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بە تەواوەتی ئاشکراو ڕوونە، کە ئەو ڕێگا تایبەتەی من پێیدا دەڕۆشتم، هەرچەنده قوتابخانەکه دوورتر بوایە، ئەوا ئەنجامەکەی خراپتر دەبوو. ئەمە شتێکی ناخۆش بوو، هەوڵمدا ئەو دەر ئەنجامانە ببەستمەوە بە ژێرخانی ئابوورییەوە، یاخود بە کارەبا، یان هەرشتێکی تری لەو بابەتە. بە سەرسوڕمانەوە هیچ جۆرە پەیوەندییەک نەبوو. هیچ پەیوەندییەکیشی نەبوو بە قەبارەی هۆڵەکانی خوێندنەوە. و هیچ پەیوەندیەکیشی نەبوو بە ژێرخانی ئابوورییەوە. هیچ پەیوەندییەکی بە هەژارییەوە نەبوو، هیچ پەیوەندییەک. بەڵام ئەوەی که ڕوویدا ئەوەبوو کە کاتێک دەستم کرد بە ڕاپرسییەک لە هەریەک لەو قوتابخانانەدا، یەک پرسیاری تێدابوو بۆ مامۆستاکان، ئەویش دەیگوت، "ئایا دەتەوێت بگوێزرێیتەوه بۆ شارەکان ؟ پایتەختەکان؟" لە سەدا ٦٩ ی مامۆستاکان دەیانگوت بەڵێ، لەمەوە تێ دەگەن، کە ئەگەر یەک تۆز لە دەلهی دوور کەونەوە دەڵێن بەڵێ، هەروەها دەڵێن نەخێر ئەگەر بێت و له ناوجه دەوڵەمەندەکانی دەلهی بن چونکە وەک دەازانن، ئەو ناوچانە باشترن-- بە دووری ٢٠٠کم لە دەرەوەی دەلهی وەڵامەکە هەموو کاتێک بهڵێیه من دەڵێم، ئەو مامۆستایانەی کە بە پێ دێن بۆ قوتابخانەکان هەموو ڕۆژێک لە دڵی خۆیدا دەڵێت، خۆزگە لە قوتابخانەیەکی تر بومایە، پێدەچێت ئەمە کاریگەری زۆری لەسەر ئەو ئەنجامە خراپانە هەبێت. کەواته بە شێوەیەک لەم بارو دۆخی کۆچکردنی مامۆستیایان و هاندانەیان دەڕواندرێت کە هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ ئەو شتانەی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ڕوو دەدات، هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نی یە کە منداڵەکان خواردنی تەواویان هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە ڕێکوپێکی بچنە پۆلەکانیانەوە یاخود شتی لەو بابەتە. شتەکان وا دەر دەکەون. کاتێک خۆت خوێندەوار دەکەیت و تەکنەلۆژیاکان بەکاردێنیت، لە ئەدەبدا ئەوەم دۆزییەوە، خۆتان دەزانن شتی وەک ماڵپەڕەکان، یان ئەو کەشە هاوکارانەی تر وەک ڕادیۆ کە هەموو کاتەکانی بەیانی گوێتان لێ گرتوون وەک یەکەمین قوتابخانە تەماشا دەکرێن، باشترین قوتابخانەی شارەکانن، بە بۆچونی من، ئەمانەش هۆکارن. ئەدەبیات... بەشێکی ئەمە، کە ئەدەبی زانستییە -- هەمووکات سەرزەنشتی تەکنەلۆجیای فێرکرد دەکا گوایه ئەفسانەیەکی قوڵه و ئەوە نیە کاری پێ بکرێت. مامۆستاکان هەمیشە دەڵێن، شتێكی باشە، بەڵام وەک لەوەی هەیە، زۆری تێ دەچێت. لەبەر ئەوەی لە خوێندنگەیەکدا تاقی دەکرێتەوە کە پێشتر قوتابی تێدا بووبێت، بابڵێین ٨٠%ی قوتابییەکان دەتوانن هەرچییەک بێت بەکاری بهێنن. هەڵدەستین به دانانی ئەم تەکنەلۆجیا فێڵاویه و ئەوانیش ٨٣% پێکدەهێنن. و سەرۆک سەیری ئەمە دەکات و دەڵێت، لە ٣%ی ٣٠٠٠٠٠ دۆلار؟ کارەکه لەبیرخۆتبەرەوە. ئەگەر هەمان تەکنەلۆژیا لە یەکێک لە قوتابخانە دوورە دەستەکاندا تاقی بکرێتەوە، لەو کاتەدا ئەنجامەکان لە ٣٠% بوون و با بڵێین بەرز دەبێتەوە بۆ ٤٠%بە نزیکەیی -- کە بەتەواوی شتێکی جیاواز دەردەچێت. کەواتە گۆڕانە ڕێژەییەکە لە، تەکنەلۆژیای فێرکاریدا، دەگونجێت، گەورەتر بێت لە بنی هەڕەمەکە بە بەراورد لەگەڵ لوتکەکەیدا، بەڵام ئێمە وا دیارە کە ئەو کارە بەشێوەیەکی تر ئەنجام دەدەین. کەواتە گەیشتم بەم دەرئەنجامە کە تەکنەلۆژیای فێرکاری پێویستە یەکەم جار بگاتە دەست ناوچە دورە دەستەکان، نەوەک بە پێچەوانەوە. لە کۆتایدا پرسیارێک هەیە، چۆن مامەڵە لەگەڵ بۆچونی مامۆستایان دەکرێت؟ کاتێک بچیت بۆ لای مامۆستا و هەندێ لە تەکنەلۆژیای نیشان بدەیت، یەکەم کاردانەوەی مامۆستا ئەوەیە، کە ناتوانیت جێگەی مامۆستا بە ئامێرێک بگریتەوە، ئەوە ئەستەمە. من نازانم بۆ ئەستەمە، بەڵام بۆ چرکەیەکیش، ئەگەر وامان دانا کە ئەستەمە، وتەیەک هەیە لە لایەن ئارسەر سی کلارک، نوسەری ئەو خەیاڵە زانستییەی کە بینیم لە کۆڵۆمبییا، شتێکی وتووە کە بە تەواوی ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات. وتوویەتی لەوانەیە ئامێرێک شوێنی مامۆستایەک بگرێتەوە. دەزانن مامۆستای خستۆتە گێژاوێکی قورسەوە، پێویستە بیری لێ بکەیتەوە. بەهەرحاڵ، کەواتە من داوای جێگرەوەیەکی فێرکاری سەرەتایی دەکەم، هەموو جۆرە جێگرەوەیەک داواکراوە لە هەموو ئەو شوێنانەی کە قوتابخانەی لێ نییە، ئەو شوێنانەی قوتابخانەکانیان باش نییە، و ئەو شوێنانەی مامۆستای لێ نییە یاخود لەو شوێنانەی کە مامۆستاکانی باش نین، لەبەر هەر هۆیەک بێت. ئەگەر وا ڕێکەوت کە تۆ لە بەشێک لەو جیهانەدا ژیایت کە هیچ لەوانەی تێدا نەبوو، ئەوا پێویستیت بە جێگیر بوون نییە لە فێربووندا. هەتا ئێستا شوێنێکی وام نەبینیوە، جگە لەیەک شوێن کە نامەوێت ناوەکەی بهێنم، بەڵام لە شوێنێکی جیهاندا خەڵک دەیوت کە ئەو کێشەیەمان نییە، لەبەرئەوەی ئێمە قوتابخانەی باش و مامۆستای چاکمان هەیە. ئەم شوێنانەش هەیە کە باشن، باڵام بەهەرحاڵ نەمبیستووە لە هیچ شوێنێکی تر ئەمە هەبێت. ئێستا من دەربارەی منداڵان و ڕێکخستنیان قسە دەکەم، کۆمەڵێک لە تاقیکردنەوە گەیاندمییە ئەم بیرۆکەیەی کە چی پێویستە بۆ ئەوەی فێرکردن جێگیر بکەین. پێیان دەڵێن تاقیکردنەوەی کونێک لە دیوار. پێویستە لەم بابەتەدا خێرا بکەم، ئەوانە زنجیرەیەکن لە تاقیکردنەوە. یەکەم تاقی کردنەوە لە نیودەلهی لە ساڵی ١٩٩٩ ئەنجام درا. ئەوەی لەوێ کردمان زۆر ساکار بوو. نوسینگەیەکم هەبوو لەو ڕۆژانەدا لە شارێکی هەژار و گەڕەکێکی هەژار بوو، دیوارێکی هاوبەش هەبوو لە نێوان نوسینگەکەم و شوێنە هەژارەکە. کونێکیان لەناو ئەو دیوارەدا دروست کرد -- بە هۆی ئەوەوە ناوی کونێک لە دیواری لێ نرا - کۆمپیتەرێکی باشمان خستە ناو ئەو کونەوە، بە شێوەیەک جێگیرمان کرد لەناو دیوارەکەدا بە شێوەیەک کە لە کۆتاییەکەیدا شاشەکەی ڕووی لە دەرەوە بوو، لەوحەی دەست لێدان لەناو کونەکەدا دانرابوو، بە هێڵێکی ئینتەرنێت گەیاندمان، دۆزەرەوەی ئینتەرنێتمان تیا دانا، خستمانە سەر وێب سایتی ئەلتا ڤێستاوە، لەو ڕۆژانەدا--. و لەوێ بە جێمان هێشت. ئەوە بوو کە بینیمان. کەواتە ئەوە نوسینگەکەم بوو لە (ئای تی) دا. لێرەدا کونێک لە دیوارەکەدا هەیە. دوای نزیکەی ٨ سەعات، ئەم منداڵەمان دۆزییەوە. لە لای ڕاستەوە ئەم منداڵە تەمەن ٨ ساڵەکە -- لەلای چەپیەوە کچێکی تەمەن ٦ ساڵە کە زۆر درێژ نییە. کوڕەکە کچەکەی فێردەکرد کە چۆن شت لە ئینتەرنێت دا بدۆزێتەوە. کەواتە زۆرتر پرسیار دەکرێت وەک لەوەی وەڵام بدرێتەوە. ئەمانە ڕاستن؟ ئایا زمان گرنگە، لەبەرئەوەی پێویست ناکات کوڕەکە زمانی ئینگلیزی بزانێت؟ ئایا کۆمپیتەر لەناودەچێت، یان دەیشکێنن یان دەیدزن -- و ئایا هیچ کەس ئەوانی فێرکردووە؟ پرسیاری کۆتایی ئەوەیە هەموویان کردیان، بەڵام ئەزانن، پێویست بوو ئەوان سەر بەرزبکەنەوە بۆ سەر دیوارەکە و پرسیار لە خەڵک بکردایە لە نوسینگەکەتەوە، دەتوانیت نیشان بدەیت چۆن ئەو کارە بکەم، پاشان کەسێک ڕێگەی نیشان دەدان. بۆیە تاقیکردنەوەکەم بردبووەوە دەرەوەی دەلهی و دووبارەم کردەوە، ئەمجارەیان لە شارێک کە ناوی شیڤپور بوو لە ناوەڕاستیی هندستان، کە دڵنیا بووم لەوەی کە کەس شتی فێری کەس نەکردووە. (پێکەنین) ڕۆژێکی گەرم بوو، وە کونەکەی ناو دیوارەکە کە لە خانوویەکی کۆندا بوو، ئەوە یەکەم منداڵە کە هاتبووە ئەویا، دوای ئەوەی دەرکەوتبوو کە خوێندکارێکی ١٣ ساڵان بوو. دەهاتە ئەوێ و دەستی دەکرد بە دەست لێدانی ئەو شتە. زۆر بە خێرایی، تێبینی ئەوەشی کردبوو کاتێک پەنجە دەخاتە سەر دوگمەکانی شتێک لەسەر شاشەکە دەجوڵێت- دواتر پێی وتم، "من هەرگیز تەلەفیزیۆنم نەبینیوە کە بتوانیت شتێکی لەسەر بکەیت." دوو خولەکی پێ چوو. تا بۆی دەرکەوت کە دەتوانێت شتێک بکات لەسەر تەلەفیزیۆنەکە. دواتر ئەوەی ئەو کردی کلیکێک بوو کە مەبەستی نەبوو ئەوە بکات بە دەستپێدانانی دوگمەکەدا، دەیبینن کە وا دەکات. کاتێک ئەوەی کرد دۆزەرەوەی ئینتەرنێتەکە ماڵپەڕەکەی گۆڕی. دوای ٨ خولەک، لە دەستییەوە سەیری شاشەکەی کرد، ئەو دەگەڕا لە ئینتەرنێتدا: دەچووە پێشەوە و دەگەڕایەوە. کاتێک ئەمە ڕووی دا، دەستی کرد بە بانگکردنی هەموو منداڵانی گەڕەک، منداڵەکان هاتن و بینییان لەوێ چی بووە. بۆ ئێوارەی ئەو ڕۆژە، ٧٠ منداڵ هەموویان لە ئینتەرنێتدا دەگەڕان. کەواتە ٨ خولەک و کۆمپیتەرەکە دەورە درابوو وا دەرکەوت کە ئەوە هەموو شتێک بێت کە ئێمە پێویستمانە. کەواتە وامان هەست کرد کە ئەمە لە ئارادایە: منداڵەکان بە کۆمەڵ دەتوانن فێربن و ئامۆژگاری یەکتر بکەن بۆ بەکارهێنانی کۆمپیتەر و ئینتەرنێت، بەڵام لە ژێر چ بارێکدا؟ ئەم جارە پرسیارە سەرەکییەکە دەربارەی ئینگلیزی بوو. خەڵک دەیووت ، ئەزانن، بەڕاستی پێویستە ئەمەتان هەبێت بە زمانی هندی. منیش دەموت، چی، ئایا پێویستە ئینتەرنێت وەربگێڕمە سەر زمانی هندی؟ ئەوە ناگونجێت. کەواتە دەبێت بە پێچەوانەوە بێت. بەڵام با ببینین چۆن منداڵەکان خۆیان ڕادەهێنن لەگەڵ زمانی ئینگلیزیدا؟ ئەم تاقیکردنەوەیەم بردە باکوری ڕۆژهەڵاتی هندستان، بۆ دێیەک کە پێیان دەوت مادانتوسی، لەبەر ئەو هۆکارەی مامۆستای ئینگلیزییان نەبوو تاقیکردنەوەکەم بردە ئەوێ، کەواتە منداڵەکانی ئەوێ هەرگیز زمانی ئینگلیزی فێر نەبوبوون. منیش هەمان پڕۆژەی کونم دروست کردەوە لە دیوارەکەدا. یەک جیاوازی گەورە لەنێوان گوندو گەڕەکە هەژارەکان لە شاردا ئەوەیە: لەوێ ژمارەی کچەکان زۆرتر بوون لە ژمارەی کوڕەکان کە دەهاتن بۆ فێربون. لە گەڕەکە هەژارەکاندا کچەکان وا ڕاهاتبوون کە دوور کەونەوە. کۆمپیتەرەکەم بە جێهێشت لەگەڵ بەشێکی زۆر لە سیدی، هیچ خەتێکی ئینتەرنێت نەبوو-- و دوای سێ مانگ چوومەوە بۆ لایان. کاتێک گەڕامەوە بۆ لایان ئەم دوو منداڵەم دۆزییەوە، کە تەمانیان ٨ ساڵ و ١٢ ساڵ بوو کە یارییان لەسەر کۆمپیتەر دەکرد. هەر کە منیان بینی وتیان، "پێویستمان بە بەرنامەی خێراتر و ماوسێکی باش هەیە." (پێکەنین) بە ڕاستی سەرم سوڕما. چۆن لەو شوێنەوە ئەم هەموو شتەیان زانی؟ ئەوانیش وتیان، "لە سیدییەکانەوە دەرمان هێناو زانیمان." وتم "بەڵام چۆن تێگەیشتن کە چی دەبێت بکەیت؟" ئەوانیش وتیان باشە تۆ ئەم ئامێرەت لێرە بەجێهێشت "تەنها بە ئینگلیزی قسەی دەکرد، بۆیە گرنگبوو لەسەرمان فێری ئینگلیزی ببین." پاشان ئەوام بژارد، کە ئەوان ٢٠٠ وشەی ئینگلیزییان بەکاردەهێنا لەگەڵ یەکتردا بە هەڵە دەیان ووت بەڵام بەکارهێنانەکانی ڕاست بوو-- وشەکانی وەک تەواوبوون، وەستان، دۆزینەوە، خەزن کردن، لەم جۆرە وشانە، نەک تەنها لە کۆمپیتەر بەکاریان دەهێنا بەڵکولە قسە کردنی ڕۆژانەشیاندا بەکاریان دەهێنا. کەواتە مادانتوسی واینیشان دا کە زمان ڕێگر نەبووە لە فێربوون، لەڕاستیدا لەوانەشە بتوانن ئەو زمانە فێری خۆیان بکەن ئەگەر بە ڕاستی بیانەوێت ئەوە بکەن. لە کۆتاییدا، ویستم ئەم تاقیکردنەوەیە لە دەرەوە بکەم بۆ ئەوەی بزانین ئەنجامەکان وەکو یەکن، ئەگەر ئەم تاقیکردنەوەیە لە هەر شوێنێک بکەیت. هندستان شوێنێکی باشە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی بەم شێوەیە، لەبەرئەوەی زۆرترین جیاواز ڕەگەز و هەموو-- خۆتان دەزانن، بۆ ماوەییە هەمەچەشنەکان، هەموو ڕەگەزە هەمەچەشنەکان، و هەروەها هەموو چەشنە ئابورییە کۆمەڵایەتییەکانیش. لەبەرئەوە توانیم تاقیکردنەوەی کۆمەڵێک لە هەڵبژێردراو بکەم کە هەموو جیهان دەگرێتەوە. ئەم ئیشەم نزیکەی ٥ ساڵی خایاند، وە ئەم تاقیکردنەوەیە بە ڕاستی بە درێژایی و پانی هندستان ئێمەی برد. ئەمەش هیمالایایە، لە باکورەوە بەرزە و زۆر ساردە. هەروەها پێویست بوو کە شێوازێکی ئەندازیاری دابهێنم بۆ ئەوەی بتوانێت لەدەرەوە خزمەت بکات، وە کۆمپیتەری ئاسایم بەکارهێنا، لەبەرئەوە پێویستم بە ناوچەی کەشوهەوای جیاواز بوو، بۆ ئەمەش هندستان گونجاوە، لەبەرئەوەی زۆر گەرم و زۆر سارد و ئەم شتانەی هەیە. لە خۆرئاواوە بیابانە، نزیک سنوری پاکستان. لێرەدا ڤیدۆیەکی بچوکی یەکێک لەو لادێیانە دەبینین -- یەکەم شت کە ئەو منداڵانە کردیان دۆزینەوەی ماڵپەرێک بوو بۆ ئەوەی خۆیان فێری پیتەکانی ئینگلیزی بکەن. پاشان لە ناوەڕاستی هندستان -- زۆر گەرم، شێدار ،ماسی گرتن لە لادێکان، لەو شوێنانەی کە شێداری بکوژێکی گەورەی زانستی ئەلکترۆنییە. کەواتە پێویست بوو کە هەموو ئەو کێشانە چارەسەر بکەین کە هەمانە بەبێ هەواساردکەر و بە وزەیەکی زۆر کەم، کەواتە زۆربەی چارەسەرەکان کراوە بەکارهاتووە بۆ تەقینەوەیەکی بچوکی هەوا دانانی لە شوێنێکی ڕاست و دروستدا بۆ پاراستنی ئامێرە ئیش کردووەکان. دەمەوێت ئەمە کورت بکەمەوە، چەند جارێک ئەمەمان دووبارە کردەوە. ئەم زنجیرەیە زۆر باشە. ئەمە منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵە، بە خوشکە گەورەکەی دەڵێت کە چی بکات. ئەمەش زۆر ڕوو دەدات لەگەڵ ئەم کۆمپیتەرانەدا، کە دەبینین منداڵە بچوکەکان گەورەکان فێردەکەن. چیمان دەست کەوت؟ ئەوە فێربووین منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ١٣ ساڵ دەتوانن خۆیان فێربکەن لە ژینگە جیاوازەکاندا، کە بە هەر شێوەیەک بتوانێت هەر شتێک پێوەر بکات. کەواتە ئەگەر کۆمپیتەریان هەبێت دەتوانن خۆیان فێر بکەن، ئەگەر زیرەک بن. پەیوەندییەک نییە لە نێوان هیچ کەس و شتێکدا، بەڵام دەبێت لەناو کۆمەڵدا بن. لەوانەشە باشتر بن، خۆتان دەزانن ئارەزویان لەناو کۆمەڵە، لەبەرئەوەی هەمووتان باس لە کۆمەڵێک دەکەن. کەواتە ئەوە هێزێکە کە کۆمەڵێک منداڵ دەتوانن چی بکەن، ئەگەر دەستێوەردانی گەورەکان بەرز بکەینەوە. بیرۆکەیەکی خێرا دەبێت دەربارەی پێوەرەکان. هەستان بە بەکارهێنانی شێوەیەکی بژاردنی بەهێز، من هیچ لە بارەیەوە باس ناکەم. بەڵام ئێمەش فێربوونێکی دیارمان دەست دەکەویت، نزیک بوو لەوەی کە لە قوتابخانە دەستمان کەوتبوو. لە ئەمەدا وازی لێ دەهێنم، لەبەرئەوەی مەبەستم ئەوەیە کە هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە، وانییە؟ دەتوانن چی فێربن بۆ ئەوەی بیکەن ؟ کاری سەرەکی ئەم ویندۆسە، دۆزینەوە، وێنەکردن، قسەکردن و ئیمەیڵ، مادەی یاری و فێرکاری، دابەزاندنی مۆسیقا، یاری ئەلکترۆنی. بەکورتی، هەموو ئەو شتانەی ئێمە ئەنجامی دەدەین. و زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ دەبێتە لێزانی کۆمپیتەر لە توانایاندا هەیە هەموو ئەو شتانە بکەن لەماوەی ٦ مانگدا بەیەک کۆمپیتەر. کەواتە چۆن دەتوانن ئەمە بکەن؟ ئەگەر جارەکانی گەیاندن بە ڕاستی بژمێریت، ئەوا لە ڕۆژێکدا دەقەکان دەژمێردرێت، کەواتە بەو شێوەیە نییە کە ڕوو دەدات. چیمان دەستکەوت، لە ڕاستیدا ئەوەمان زانی کە منداڵێک کۆمپیتەر بەکار دەهێنێت. هەروەها ٣ منداڵی تریش دەوری دەدەن، و ڕێنمایی دەکەن کە پێویستە چی بکات. ئەگەر تاقی بکەیتەوە لە هەر چواریان یەک وەڵامت دەست دەکەوێت ئەگەر هەرچییەکیان لێ بپرسیت. ئەو چوار منداڵە بە کۆمەڵێک دەورەدراون کە نزیکەی ١٦ منداڵ دەبن، ئەوانیش ئامۆژگاری دەکەن بەڵام بە هەڵە، دەربارەی ئەوەی کە ڕوو دەدات لەسەر کۆمپیتەرەکە. هەر هەمووشیان توانایان هەیە کە دەربچن لەو وانەیەدا. لەبەرئەوە بە سەیرکردن هێندەی کردن فێردەبن. وا دەردەکەوێت کە دژ بە فێربوونی گەورەکانن، بەڵام ئەوەتان بیر بێت کە تا ٨ ساڵانێک لە کۆمەڵگەیەکدا دەژی کە زۆر جار پێی دەوترێت، ئەوە مەکە، دەست نەدەیت لە قوتوی ویسکییەکەوە. کە وا بوو منداڵە ٨ ساڵانەکە چی دەکات؟ چاودێری دەکات کە چۆن پێویستە دەست لە قوتوی ویسکییەکەوە بدات. ئەگەر تاقی بکەنەوە، وەڵامی هەموو پرسیارێک بەڕاستی دەداتەوە لەسەر ئەو بابەتە. وا دیارە لە توانایادا هەیە زۆر بە خێرایی شت فێربن. کەواتە کۆتاییەکەی چی بوو دەربارەی ٦ ساڵ لە کارکردن؟ ئەوە بوو بۆمان دەرکەوت کە فێرکردنی سەرەتایی لە خۆیەوە ڕوو دەدات، یان بەشێکی لە خۆیەوە ڕوو دەدات. ناشبێت لەسەرەوە بۆ خوارەوە بکرێت. لەوانەیە ڕێکخراوێکی خۆیی بێت، کە وا بوو دووەم بەش کە دەمویست پێتان بڵێم، منداڵانیش دەتوانن خۆیان فێربکەن و ئاواتەکانیان بهێننەدی. سێیەم بەش دەربارەی نرخەکانە ئەمەشیان بە کورتی باس دەکەین، هەستام بە تاقیکردنەوەی ٥٠٠ منداڵ لە سەرتاسەری هندستان، نزیکەی ٦٨ پرسیاری جیاوازم لێ کردن دەربارەی نرخ، بە بیروڕای خۆیان بە ئاسانی وەڵامیان دایەوە. لەهەموو جۆرەکانی بیروڕامان دەستکەوت. بەڵێ، نەخێر یان نازانم. وەڵامی پرسیارەکان کە وەرمگرت ٥٠%ی بەڵێ بوو ٥٠%ی نەخێر-- توانیم ١٦ لەم دەرخستنانە کۆبکەمەوە. ناوچە هەبوو کە منداڵان تیایدا شڵەژاوبوون، لەبەر ئەوەی نیوەی بەڵێ و نیوەی نەخێر بوو. لەم جۆرە نمونانە" هەندێ کات پێویستە درۆ بکەین." هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە، لەوانەیە کەس لە ئێمە نەتوانێت ئەوە بکات. لەبەرئەوە پرسیاری سێیەم دەکەم. ئایا تەکنەلۆژیا دەتوانێت نرخ دەستەبەر بکات؟ لە کۆتاییدا سیستەمەکانی ڕێکخستن خۆیان، دەربارەی ئەوە، دووبارە نامەوێت زۆر بڵێم لەبەرئەوەی هەموو شتێکتان دەربارەی ئەوە بیستووە. شێوازە سروشتییەکان هەموویان خۆڕێکخەرن: گالاکسی، گەردیلەکان، خانەکان، شتە زیندووەکان، کۆمەڵگەکان-- بێجگە لە گفتوگۆکردن دەربارەی دیزاینەرە زیرەکەکان. بەڵام لەم کاتەدا زانستیش، ڕێکخراوێکی خۆییە. بەڵام نمونەکانی تر، قەرەباڵغی ترافیکەکانن و کۆمەڵگا و گێڕانەوەی کارەکانمان و تیرۆرست و یاخیبووەکان. و هەروەها دەربارەی سیستەمەکانی ئینتەرنێت و خۆڕێکخستن دەزانن. کەواتە ئەمە چوار ڕستەکەی منە. دووری کار دەکاتە سەر چۆنییەتی فێربوون. تەکنەلۆژیای فێرکردن دەبێت یەکەم جار بدرێت بە ناوچە دابڕاوەکان، وە دواتر بۆ ناوچەکانی تر. نرخ دروست دەبێت، بیروباوەڕە ئاینییەکان دەسەپێنرێن -- پێچەوانەی دەزگا میکانییەکان. بەزۆری فێربوون لە ڕێکخستنی خۆیی دەچێت. ئەگەر هەرچواریان بەیەکەوە دابنێیت ئەوەمان دەست دەکەوێت، بە بیروڕای من -- ئامانجمان دەداتێ، هیوامان دەداتێ بۆ تەکنەلۆژیای فێربوون. تەکنەلۆژیای فێربوون و فێربوونی خۆیەتی، داگیرکاری، پێکەوە لکان، وە ڕێکخستنی خۆیی. وەک فێرکەر، هەرگیز داوای تەکنەلۆژیامان نەکردووە، هەمیشە قەرزی دەکەین. پێویست بوو پاوەرپۆینت بە تەکنەلۆژیایەکی فێربونی نایاب دابنێین، بەڵام بۆ فێرکردن نەبوو، بۆ پێشکەشکردنی سیمینار بوو. ئێمە قەرزمان کرد.ئێمە ڤیدیۆی کۆنفرانس و کۆمپیتەری تایبەتمان دەستەبەر کرد. وابزانم کاتی ئەوەیە پسپۆڕی پەروەردە چاویلکەی خۆیان دروست بکەن، وە من شتێکی لەو جۆرەم هەیە، کە ئەمە ڕوون کردنەوەکەیەتی. دەستە چاویلکەیەکی ئاوا پێویستە تەکنەلۆژیا بەرهەم بهێنێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دوری و بایەخ و زەبر و زەنگ. کەواتە ناوێکم لێ ناوە، بۆچی پێی نەڵێین "ئاوتدۆکترینەیشن"وە. ئایا دەبێتە ئامانجێکی تەکنەلۆژیای پەروەردەیی لە داهاتوودا؟ ئەمەوێت ئەمە بەجێ بهێڵم وەک بیرۆکەیەک لای ئێوە. سوپاس. (چەپڵە)
I have a tough job to do. You know, when I looked at the profile of the audience here, with their connotations and design, in all its forms, and with so much and so many people working on collaborative and networks, and so on, that I wanted to tell you, I wanted to build an argument for primary education in a very specific context. In order to do that in 20 minutes, I have to bring out four ideas -- it's like four pieces of a puzzle. And if I succeed in doing that, maybe you would go back with the thought that you could build on, and perhaps help me do my work. The first piece of the puzzle is remoteness and the quality of education. Now, by remoteness, I mean two or three different kinds of things. Of course, remoteness in its normal sense, which means that as you go further and further away from an urban center, you get to remoter areas. What happens to education? The second, or a different kind of remoteness is that within the large metropolitan areas all over the world, you have pockets, like slums, or shantytowns, or poorer areas, which are socially and economically remote from the rest of the city, so it's us and them. What happens to education in that context? So keep both of those ideas of remoteness. We made a guess. The guess was that schools in remote areas do not have good enough teachers. If they do have, they cannot retain those teachers. They do not have good enough infrastructure. And if they had some infrastructure, they have difficulty maintaining it. But I wanted to check if this is true. So what I did last year was we hired a car, looked up on Google, found a route into northern India from New Delhi which, you know, which did not cross any big cities or any big metropolitan centers. Drove out about 300 kilometers, and wherever we found a school, administered a set of standard tests, and then took those test results and plotted them on a graph. The graph was interesting, although you need to consider it carefully. I mean, this is a very small sample; you should not generalize from it. But it was quite obvious, quite clear, that for this particular route that I had taken, the remoter the school was, the worse its results seemed to be. That seemed a little damning, and I tried to correlate it with things like infrastructure, or with the availability of electricity, and things like that. To my surprise, it did not correlate. It did not correlate with the size of classrooms. It did not correlate with the quality of the infrastructure. It did not correlate with the poverty levels. It did not correlate. But what happened was that when I administered a questionnaire to each of these schools, with one single question for the teachers -- which was, "Would you like to move to an urban, metropolitan area?" -- 69 percent of them said yes. And as you can see from that, they say yes just a little bit out of Delhi, and they say no when you hit the rich suburbs of Delhi -- because, you know, those are relatively better off areas -- and then from 200 kilometers out of Delhi, the answer is consistently yes. I would imagine that a teacher who comes or walks into class every day thinking that, I wish I was in some other school, probably has a deep impact on what happens to the results. So it looked as though teacher motivation and teacher migration was a powerfully correlated thing with what was happening in primary schools, as opposed to whether the children have enough to eat, and whether they are packed tightly into classrooms and that sort of thing. It appears that way. When you take education and technology, then I find in the literature that, you know, things like websites, collaborative environments -- you've been listening to all that in the morning -- it's always piloted first in the best schools, the best urban schools, and, according to me, biases the result. The literature -- one part of it, the scientific literature -- consistently blames ET as being over-hyped and under-performing. The teachers always say, well, it's fine, but it's too expensive for what it does. Because it's being piloted in a school where the students are already getting, let's say, 80 percent of whatever they could do. You put in this new super-duper technology, and now they get 83 percent. So the principal looks at it and says, 3 percent for 300,000 dollars? Forget it. If you took the same technology and piloted it into one of those remote schools, where the score was 30 percent, and, let's say, took that up to 40 percent -- that will be a completely different thing. So the relative change that ET, Educational Technology, would make, would be far greater at the bottom of the pyramid than at the top, but we seem to be doing it the other way about. So I came to this conclusion that ET should reach the underprivileged first, not the other way about. And finally came the question of, how do you tackle teacher perception? Whenever you go to a teacher and show them some technology, the teacher's first reaction is, you cannot replace a teacher with a machine -- it's impossible. I don't know why it's impossible, but, even for a moment, if you did assume that it's impossible -- I have a quotation from Sir Arthur C. Clarke, the science fiction writer whom I met in Colombo, and he said something which completely solves this problem. He said a teacher than can be replaced by a machine, should be. So, you know, it puts the teacher into a tough bind, you have to think. Anyway, so I'm proposing that an alternative primary education, whatever alternative you want, is required where schools don't exist, where schools are not good enough, where teachers are not available or where teachers are not good enough, for whatever reason. If you happen to live in a part of the world where none of this applies, then you don't need an alternative education. So far I haven't come across such an area, except for one case. I won't name the area, but somewhere in the world people said, we don't have this problem, because we have perfect teachers and perfect schools. There are such areas, but -- anyway, I'd never heard that anywhere else. I'm going to talk about children and self-organization, and a set of experiments which sort of led to this idea of what might an alternative education be like. They're called the hole-in-the-wall experiments. I'll have to really rush through this. They're a set of experiments. The first one was done in New Delhi in 1999. And what we did over there was pretty much simple. I had an office in those days which bordered a slum, an urban slum, so there was a dividing wall between our office and the urban slum. They cut a hole inside that wall -- which is how it has got the name hole-in-the-wall -- and put a pretty powerful PC into that hole, sort of embedded into the wall so that its monitor was sticking out at the other end, a touchpad similarly embedded into the wall, put it on high-speed Internet, put the Internet Explorer there, put it on Altavista.com -- in those days -- and just left it there. And this is what we saw. So that was my office in IIT. Here's the hole-in-the-wall. About eight hours later, we found this kid. To the right is this eight-year-old child who -- and to his left is a six-year-old girl, who is not very tall. And what he was doing was, he was teaching her to browse. So it sort of raised more questions than it answered. Is this real? Does the language matter, because he's not supposed to know English? Will the computer last, or will they break it and steal it -- and did anyone teach them? The last question is what everybody said, but you know, I mean, they must have poked their head over the wall and asked the people in your office, can you show me how to do it, and then somebody taught him. So I took the experiment out of Delhi and repeated it, this time in a city called Shivpuri in the center of India, where I was assured that nobody had ever taught anybody anything. (Laughter) So it was a warm day, and the hole in the wall was on that decrepit old building. This is the first kid who came there; he later on turned out to be a 13-year-old school dropout. He came there and he started to fiddle around with the touchpad. Very quickly, he noticed that when he moves his finger on the touchpad something moves on the screen -- and later on he told me, "I have never seen a television where you can do something." So he figured that out. It took him over two minutes to figure out that he was doing things to the television. And then, as he was doing that, he made an accidental click by hitting the touchpad -- you'll see him do that. He did that, and the Internet Explorer changed page. Eight minutes later, he looked from his hand to the screen, and he was browsing: he was going back and forth. When that happened, he started calling all the neighborhood children, like, children would come and see what's happening over here. And by the evening of that day, 70 children were all browsing. So eight minutes and an embedded computer seemed to be all that we needed there. So we thought that this is what was happening: that children in groups can self-instruct themselves to use a computer and the Internet. But under what circumstances? At this time there was a -- the main question was about English. People said, you know, you really ought to have this in Indian languages. So I said, have what, shall I translate the Internet into some Indian language? That's not possible. So, it has to be the other way about. But let's see, how do the children tackle the English language? I took the experiment out to northeastern India, to a village called Madantusi, where, for some reason, there was no English teacher, so the children had not learned English at all. And I built a similar hole-in-the-wall. One big difference in the villages, as opposed to the urban slums: there were more girls than boys who came to the kiosk. In the urban slums, the girls tend to stay away. I left the computer there with lots of CDs -- I didn't have any Internet -- and came back three months later. So when I came back there, I found these two kids, eight- and 12-year-olds, who were playing a game on the computer. And as soon as they saw me they said, "We need a faster processor and a better mouse." (Laughter) I was real surprised. You know, how on earth did they know all this? And they said, "Well, we've picked it up from the CDs." So I said, "But how did you understand what's going on over there?" So they said, "Well, you've left this machine which talks only in English, so we had to learn English." So then I measured, and they were using 200 English words with each other -- mispronounced, but correct usage -- words like exit, stop, find, save, that kind of thing, not only to do with the computer but in their day-to-day conversations. So, Madantusi seemed to show that language is not a barrier; in fact they may be able to teach themselves the language if they really wanted to. Finally, I got some funding to try this experiment out to see if these results are replicable, if they happen everywhere else. India is a good place to do such an experiment in, because we have all the ethnic diversities, all the -- you know, the genetic diversity, all the racial diversities, and also all the socio-economic diversities. So, I could actually choose samples to cover a cross section that would cover practically the whole world. So I did this for almost five years, and this experiment really took us all the way across the length and breadth of India. This is the Himalayas. Up in the north, very cold. I also had to check or invent an engineering design which would survive outdoors, and I was using regular, normal PCs, so I needed different climates, for which India is also great, because we have very cold, very hot, and so on. This is the desert to the west. Near the Pakistan border. And you see here a little clip of -- one of these villages -- the first thing that these children did was to find a website to teach themselves the English alphabet. Then to central India -- very warm, moist, fishing villages, where humidity is a very big killer of electronics. So we had to solve all the problems we had without air conditioning and with very poor power, so most of the solutions that came out used little blasts of air put at the right places to keep the machines running. I want to just cut this short. We did this over and over again. This sequence is also nice. This is a small child, a six-year-old, telling his eldest sister what to do. And this happens very often with these computers, that the younger children are found teaching the older ones. What did we find? We found that six- to 13-year-olds can self-instruct in a connected environment, irrespective of anything that we could measure. So if they have access to the computer, they will teach themselves, including intelligence. I couldn't find a single correlation with anything, but it had to be in groups. And that may be of great, you know, interest to this group, because all of you are talking about groups. So here was the power of what a group of children can do, if you lift the adult intervention. Just a quick idea of the measurements. We took standard statistical techniques, so I'm going to not talk about that. But we got a clean learning curve, almost exactly the same as what you would get in a school. I'll leave it at that, because, I mean, it sort of says it all, doesn't it? What could they learn to do? Basic Windows functions, browsing, painting, chatting and email, games and educational material, music downloads, playing video. In short, what all of us do. And over 300 children will become computer literate and be able to do all of these things in six months with one computer. So, how do they do that? If you calculated the actual time of access, it would work out to minutes per day, so that's not how it's happening. What you have, actually, is there is one child operating the computer. And surrounding him are usually three other children, who are advising him on what they should do. If you test them, all four will get the same scores in whatever you ask them. Around these four are usually a group of about 16 children, who are also advising, usually wrongly, about everything that's going on on the computer. And all of them also will clear a test given on that subject. So they are learning as much by watching as they learn by doing. It seems counter-intuitive to adult learning, but remember, eight-year-olds live in a society where most of the time they are told, don't do this, you know, don't touch the whiskey bottle. So what does the eight-year-old do? He observes very carefully how a whiskey bottle should be touched. And if you tested him, he would answer every question correctly on that topic. So, they seem to be able to acquire very quickly. So what was the conclusion over the six years of work? It was that primary education can happen on its own, or parts of it can happen on its own. It does not have to be imposed from the top downwards. It could perhaps be a self-organizing system, so that was the second bit that I wanted to tell you, that children can self-organize and attain an educational objective. The third piece was on values, and again, to put it very briefly, I conducted a test over 500 children spread across all over India, and asked them -- I gave them about 68 different values-oriented questions and simply asked them their opinions. We got all sorts of opinions. Yes, no or I don't know. I simply took those questions where I got 50 percent yeses and 50 percent noes -- so I was able to get a collection of 16 such statements. These were areas where the children were clearly confused, because half said yes and half said no. A typical example being, "Sometimes it is necessary to tell lies." They don't have a way to determine which way to answer this question; perhaps none of us do. So I leave you with this third question. Can technology alter the acquisition of values? Finally, self-organizing systems, about which, again, I won't say too much because you've been hearing all about it. Natural systems are all self-organizing: galaxies, molecules, cells, organisms, societies -- except for the debate about an intelligent designer. But at this point in time, as far as science goes, it's self-organization. But other examples are traffic jams, stock market, society and disaster recovery, terrorism and insurgency. And you know about the Internet-based self-organizing systems. So here are my four sentences then. Remoteness affects the quality of education. Educational technology should be introduced into remote areas first, and other areas later. Values are acquired; doctrine and dogma are imposed -- the two opposing mechanisms. And learning is most likely a self-organizing system. If you put all the four together, then it gives -- according to me -- it gives us a goal, a vision, for educational technology. An educational technology and pedagogy that is digital, automatic, fault-tolerant, minimally invasive, connected and self-organized. As educationists, we have never asked for technology; we keep borrowing it. PowerPoint is supposed to be considered a great educational technology, but it was not meant for education, it was meant for making boardroom presentations. We borrowed it. Video conferencing. The personal computer itself. I think it's time that the educationists made their own specs, and I have such a set of specs. This is a brief look at that. And such a set of specs should produce the technology to address remoteness, values and violence. So I thought I'd give it a name -- why don't we call it "outdoctrination." And could this be a goal for educational technology in the future? So I want to leave that as a thought with you. Thank you. (Applause)