Basically, there's a major demographic event going on. And it may be that passing the 50 percent urban point is an economic tipping point. So the world now is a map of connectivity.
بە شێوەیەکی بنچینەی، ڕووداوێکی گرنگی دانیشتوانی ڕوودەدات. لەوانەشە ئەو ڕێژەی ٥٠%یە لە ناوچە شارستانییەکان کێشەیەکی گرنگی ئابووری بێت. ئێستا جیهان نەخشەیەکی بەیەکەوە بەستراوە.
It used to be that Paris and London and New York were the largest cities. What we have now is the end of the rise of the West. That's over. The aggregate numbers are overwhelming. So what's really going on? Well, villages of the world are emptying out.
پاریس و لەندەن و نیۆرک هەمیشە گەورەترین شارەکان بوونە. بەڵام ئیتر گەشەی شارەکان لە ڕۆژاوا وەستا. ئیتر ئەمە تەواو بوو. سەرجەمی ژمارەکان یەکجار زۆرن. کەواتە بەڕاستی چی ڕوودەدات؟ باشە، گوندەکان لە جیھاندا چۆڵ دەبن.
The question is, why? And here's the unromantic truth -- and the city air makes you free, they said in Renaissance Germany. So some people go to places like Shanghai but most go to the squatter cities where aesthetics rule. And these are not really a people oppressed by poverty. They're people getting out of poverty as fast as they can. They're the dominant builders and to a large extent, the dominant designers. They have home-brewed infrastructure and vibrant urban life.
پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی؟ و ئەوە ڕاستیەکی ئاشکرایە -- لە چاخی زێرینی ئەڵمانەکان دەگوترا هەوای شارەکان ئازادت دەکەن. بۆیە هەندێک خەڵک دەڕۆنە شوێنەکانی وەک شانگھای بەڵام زۆربەی دەچنە شارە بێ سەروبەرەکان کە جوانی بڕیار دەدا. هەژاری ئەم جۆرە خەڵکانەی نە چەوساندۆتەوە. ئەوانە ئەوەندەی بتوانن خێرا خۆیان لە هەژاری ڕزگار دەکەن. ئەوان دروستکەری کاریگەرین، و زیاد لە پێویست, دیزاینەرێکی بەدەسەڵاتن. لە ماڵەکانیاندا کار دەکەن و شاریانە دەژین.
One-sixth of the GDP in India is coming out of Mumbai. They are constantly upgrading, and in a few cases, the government helps. Education is the main event that can happen in cities. What's going on in the street in Mumbai? Al Gore knows. It's basically everything. There's no unemployment in squatter cities. Everyone works. One-sixth of humanity is there. It's soon going to be more than that.
لە ھیندستان یەک لەسەر شەشی بەرھەمی خۆماڵی لە مۆمبای بەرھەمدێت. بە شێوەیەکی ھەمیشەیی گەشە بە کارەکە دەدەن، و لە ھەندێک حاڵەتدا حوکمەت یارمەتیدەرە. پەروەردە سەرەکیترین بابەتی ناو شارەکانە کە هەیە. چی ڕوودەدات لە شەقامەکانی مۆمبای؟ ئەل گۆری دەزانێت. بە شێوەیەکی سەرەکی ھەموو شتێک. هەموو کەسێک لەو شارانە کار دەکات. هیچ کەسێک نییە کاری نەبێت. یەک لەسەر شەشی مرۆڤایەتی لەوێیە و زۆر زیاتریش دەبێت.
So here's the first punch line: cities have defused the population bomb.
ئەمە یەکەم خاڵه: شارەکان بۆمبی دانیشتوانییان پوچەڵ کردۆتەوە.
And here's the second punch line. That's the news from downtown. Here it is in perspective. Stars have shined down on earth's life for billions of years. Now we're shining right back up.
ئەمەش خاڵی دووەم: ئەمە ھەواڵەکانی ناو جەرگەی شارە. کە لێرە بەرچاوە. ئەستێرەکان بۆ بیلۆنان ساڵ بەسەر زەوییەوە گەشاونەتەوە. ئێستا ئێمە بەسەریاندا دەگەشێنەوە.
Thank you.
سوپاس.