Once upon a time, there was a dread disease that afflicted children. And in fact, among all the diseases that existed in this land, it was the worst. It killed the most children. And along came a brilliant inventor, a scientist, who came up with a partial cure for that disease. And it wasn't perfect. Many children still died, but it was certainly better than what they had before. And one of the good things about this cure was that it was free, virtually free, and was very easy to use. But the worst thing about it was that you couldn't use it on the youngest children, on infants, and on one-year-olds.
ڕۆژێک لە ڕۆژان، نەخۆشیەکی ترسناک بوو بە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی منداڵان . لە ڕاستیدا ، لە ناو هەموو ئەو نەخۆشیانەی کە لەم ووڵاتەدا هەبوون خراپترینیان بوو و بووە هۆی مردنی زۆربەی مناڵان . لەو کاتەدا داهێنەر و زانایاکی بە توانا توانی چارەسەرێکی بەشی ( جزئی ) بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە . بەڵام ئەم چارەسەرە یەکجاری نەبوو . وە لە دوای ئەوەش هێشتا چەندین منداڵ مردن . بەڵام بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە لە پیشتر باشتر بوو چونکە بوونی چارەسەرێک ئەگەر چی یەکجاریش نەبێت لە نەبوونی باشترە . یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە زۆر هەرزان بوو ، وە بەکارهێنانیشی ئاسان بوو . بەڵام گەورەترین کێشەی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە نەدەتوانرا بۆ مناڵی زۆر بچووک یان منالی شیرەخۆر و مناڵی یەک ساڵ بەکاربهێنرێت .
And so, as a consequence, a few years later, another scientist -- perhaps maybe this scientist not quite as brilliant as the one who had preceded him, but building on the invention of the first one -- came up with a second cure. And the beauty of the second cure for this disease was that it could be used on infants and one-year-olds. And the problem with this cure was it was very expensive, and it was very complicated to use. And although parents tried as hard as they could to use it properly, almost all of them ended up using it wrong in the end. But what they did, of course, since it was so complicated and expensive, they only used it on the zero-year-olds and the one-year-olds. And they kept on using the existing cure that they had on the two-year-olds and up.
بۆیە لە دەرئەنجامی ئەمەدا و دوای چەند ساڵێکی کەم، زانایەکی تر کە ڕەنگە بە ئەندازەی زاناکەی یەکەم جار بە توانا نەبوبێت بەڵام بە پشت بەستن بە داهێنانەکەی زانای یەکەم توانی چارەسێکی تر بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە. لایەنی باشی دووەم چارەسەر ئەوە بوو کە دەتوانرا بۆ مناڵی شیرە خۆر و مناڵی یەک سالیش بەکاربهێنرێت . بەڵام گرفتی ئەم چارەسەرەیان ئەوە بوو کە نرخەکەی زۆر گران بوو وە بەکارهێنانی زۆر قورس بوو . لەگەل ئەوەی کە دایک و باوکی مناڵەکان ئەوپەری هەوڵی خۆیان ئەدا تا بتوانن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست بەکاری بهێنن, بەڵام زۆربەی زۆریان هەڵەیان ئەکرد لە بەکارهێنانی دا . لەبەر گرانی نرخ و قورسی بەکارهێنانی, تەنها بۆ منداڵی یەک ساڵ و خوار تەمەنی یەک سال یان بەکار دەهێنا. وە پاشان بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی ئەو چارەسەرەی کە هەبوو بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر .
And this went on for quite some time. People were happy. They had their two cures. Until a particular mother, whose child had just turned two, died of this disease. And she thought to herself, "My child just turned two, and until the child turned two, I had always used this complicated, expensive cure, you know, this treatment. And then the child turned two, and I started using the cheap and easy treatment, and I wonder" -- and she wondered, like all parents who lose children wonder -- "if there isn't something that I could have done, like keep on using that complicated, expensive cure." And she told all the other people, and she said, "How could it possibly be that something that's cheap and simple works as well as something that's complicated and expensive?" And the people thought, "You know, you're right. It probably is the wrong thing to do to switch and use the cheap and simple solution." And the government, they heard her story and the other people, and they said, "Yeah, you're right, we should make a law. We should outlaw this cheap and simple treatment and not let anybody use this on their children." And the people were happy. They were satisfied.
ئەم چارەسەر کردنە بەردەوام بوو بۆ ماوەیەکی زۆر و خەلکی دڵخۆشبوون . بەم شێوەیە خەڵکی دوو جۆر چارەسەریان لەبەر دەست دا بوو . هەتا ئەو کاتەی منداڵێک کە تازە تەمەنی بوو بوو بە ٢ سال بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە مرد . دایکی منادلەکە بیری کردەوەو ووتی '' مندالەکەم تازە بوو بوو بە دوو سال و هەتا پێش ئەو تەمەنە من هەمیشە ئەم چارەسەرە گران و ئالۆزەم بەکاردەهێنا. پاشان کە منداڵەکە بوو بە دوو ساڵ دەستم کرد بە بەکارهێنانی چارەسەرە هەرزان و ئاسانەکە ، پێم سەیرە . '' دایکەکە بە هەمان شێوەی دایک و باوکەکانی تر پرسیاری ئەوەی لا دروست بوو '' چی ئەبوو ئەگەر نەم توانیایە هیچ شتێک بکەم بۆ نموونە بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی ئەو چارەسەرە گران و ئالۆزە . '' بە هەموو خەلکەکەی ووت '' چۆن ئەبێت شتێکی هەرزان و سادە هەمان کاریگەری شتێکی گران و ئالۆزی ( لە بەکارهێنان ) دا هەبێت ؟ '' خەڵکەکە بیریان کردەوەو وتیان '' راست دەکەیت ڕەنگە دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی چارەسەرە گرانەکە و ڕوو کردنە بەکارهێنانی چارەسەرە هەرزان و سادەکە کارێکی هەڵە بێت .'' حکومەت هەواڵەکەی بیست خەڵکەکە و حکومەت راستی قسەی ژنەکەیان دووپات کردەوەو حکومەت بڕیاری دا کە بەکارهێنانی چارەسەرە سادە و هەرزانەکە قەدەغە بکات و رێگە نەدەن کە هیچ کەس بۆ مناڵەکانی خۆی بەکاری بهێنێ . خەڵکەکە دڵخۆش و ڕزای بوون
For many years this went along, and everything was fine. But then along came a lowly economist, who had children himself, and he used the expensive and complicated treatment. But he knew about the cheap and simple one. And he thought about it, and the expensive one didn't seem that great to him. So he thought, "I don't know anything about science, but I do know something about data, so maybe I should go and look at the data and see whether this expensive and complicated treatment actually works any better than the cheap and simple one." And lo and behold, when he went through the data, he found that it didn't look like the expensive, complicated solution was any better than the cheap one, at least for the children who were two and older -- the cheap one still didn't work on the kids who were younger.
بۆ ماوەی چەند ساڵێک بارودۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو وە هەموو شتێ باش بوو . دواتر ئابووری ناسێکی پلە نزم کە خاوەنی جەند مناڵێک بوو چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکەی بەکارهێنا . بەڵام دەربارەی چارەسەرە هەرزان و سادەکەش شتی ئەزانی و بیری لێئەکردەوە . بە نیسبەت ئەوەوە چارەسەرە گرانەکە زۆر کاریگەر نەبوو . بۆیە ووتی '' من دەربارەی زانست هیچ زانیاریم نیە بەڵام شتێک لەسەر داتاو زانیاری ئەزانم بۆیە ڕەنگە وا پێویست بکات سەیرێکی داتاکان بکەم و تەئکید بکەمەوە و بزانم کە ئایا ئەم رێگە چارە گران و ئالۆزە هەر بەڕاستی کاریگەری باشترە لە چارەسەرە هەرزان و سادەکە . '' شتێکی سەیر ڕوویدا کاتێک کە بەناو داتاکان دا دەگەڕا بۆی دەرکەوت کە شتەکە بەو شێوەیە نیە و چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکە بە هیچ شێوەیەک باشتر نیە لە چارەسەرە هەرزانەکە هەر نەبێت بۆ ئەو منداڵانەی کە دوو ساڵ و بەرەوسەر بوون لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرە هەرزانەکە کاریگەری نەبوو لەسەر ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمتر بوو .
And so, he went forth to the people and he said, "I've made this wonderful finding: it looks as if we could just use the cheap and simple solution, and by doing so we could save ourselves 300 million dollars a year, and we could spend that on our children in other ways." And the parents were very unhappy, and they said, "This is a terrible thing, because how can the cheap and easy thing be as good as the hard thing?" And the government was very upset. And in particular, the people who made this expensive solution were very upset because they thought, "How can we hope to compete with something that's essentially free? We would lose all of our market." And people were very angry, and they called him horrible names. And he decided that maybe he should leave the country for a few days, and seek out some more intelligent, open-minded people in a place called Oxford, and come and try and tell the story at that place.
بۆیە بە خێرایی چووە ناو خەڵک و ووتی '' من شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشم بۆ دەرکەوتووە: وا دیارە ئێمە دەتوانین تەنها چارەسەرە هەرزانەکە بەکاربهێنین و بەو شێوەیە دەتوانین ساڵانە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بکەین و دەتوانین ئەو بڕە پارەیە لە کۆمەڵێک شتی تردا سەرف بکەین بۆ مندالەکانمان . '' دایک و باوکەکان زۆر دلتەنگ بوون و ووتیان '' ئەمە شتێکی ترسناکە، چۆن ئەگونجێت شتێکی سادەو هەرزان بە هەمان شێوەی شتێکی ئالۆز و گران باش بێت ؟ وە حکومەتیش زۆر تووڕە و دلگران بوو لەم هەواڵە . بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە بژێویان لەسەر چارەسەرە گرانەکە بوو زۆر تووڕە بوون چونکە ئەیان ووت '' ئێمە چۆن بتوانین کێبڕکێی شتێکی ئاوا زۆر هەرزان بکەین ؟ بازاڕو ئیشەکەمان لەدەست ئەدەین .'' خەڵک زۆر تووڕە بوون و بە ناوی ناخۆش بانگیان ئەکرد . ئابووری ناسەکە وای هەست ئەکرد کە ڕەنگە پێویست بێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ووڵات جێبهێلێت وهەندێک کەسی زیرەکتر و مێشک کراوە تر بدۆزێتەوە لە شوێنێک بە ناوی ئۆکسفۆرد و هەوڵ بدات چیرۆکەکەیان بۆ بگێڕێتەوە لەو شوێنەدا .
And so, anyway, here I am. It's not a fairy tale. It's a true story about the United States today, and the disease I'm referring to is actually motor vehicle accidents for children. And the free cure is adult seatbelts, and the expensive cure -- the 300-million-dollar-a-year cure -- is child car seats. And what I'd like to talk to you about today is some of the evidence why I believe this to be true: that for children two years old and up, there really is no real benefit -- proven benefit -- of car seats, in spite of the incredible energy that has been devoted toward expanding the laws and making it socially unacceptable to put your children into seatbelts. And then talk about why -- what is it that makes that true? And then, finally talk a little bit about a third way, about another technology, which is probably better than anything we have, but which -- there hasn't been any enthusiasm for adoption precisely because people are so enamored with the current car seat solution. OK.
بەهەر حاڵ، من وا لێرەم . ئەمە چیرۆكێکی خەیاڵی نیە بەڵکو چیرۆکیکی راستەقینەیە دەربارەی ئەمڕۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وە ئەو نەخۆشیەی باسی ئەکەم ئەوڕووداوانەی ئۆتۆمبێلە کە منداڵان تیایاندا دەبنە قوربانی . ڕێگە چارە هەرزانەکە بریتیە لە پشتێنی سەلامەتی وە ڕێگەچارە گرانەکەش واتە چارەسەرە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریەکە بریتیە لە شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارەی تایبەت بە مندالان . ئەمڕۆ حەز دەکەم باسی هەندێک بەڵگە بکەم کە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارە هیچ سودێکی سەلمێندراوی راستەقینەی نیە بۆ منداڵی تەمەن دوو ساڵ و بەرەو سەر سەرەڕای ئەو هەوڵ و ماندوبون و ووزە زۆرەی کە تەرخان کراوە بە مەبەستی پەرەپێدان و فراوان کردنی یاساکان و وە هەول دان بۆ ئەوەی بەکارهێنانی قایشی سەلامەتی بۆ منداڵان لە ڕووی کۆمەلایەتیەوە بە کارێکی ناپەسەند سەیر بکرێت و چی وای کردوە کە ئەوەی من دەیڵێم راست دەربچێت ؟ لە کۆتایی دا بە کورتی باس لە رێگە چارەی سێ هەم دەکەم کە بریتیە لە تەکنیکێک کە لەوانەیە باشتربێت لە هەموو ڕێگە چارەسەرەکانی تر لە بەر دەستمانن بەڵام ئەم ڕێگەیە تا ئێستا زۆر لە لایەن خەڵکەوە بەکار نەهاتووە لەبەر ئەوەی خەڵکی زیاتر ڕێگە چارەی کوشنەکەیان لا پەسەند و باشە.
So, many times when you try to do research on data, it records complicated stories -- it's hard to find in the data. It doesn't turn out to be the case when you look at seatbelts versus car seats. So the United States keeps a data set of every fatal accident that's happened since 1975. So in every car crash in which at least one person dies, they have information on all of the people. So if you look at that data -- it's right up on the National Highway Transportation Safety Administration's website -- you can just look at the raw data, and begin to get a sense of the limited amount of evidence that's in favor of car seats for children aged two and up. So, here is the data. Here I have, among two- to six-year-olds -- anyone above six, basically no one uses car seats, so you can't compare -- 29.3 percent of the children who are unrestrained in a crash in which at least one person dies, themselves die. If you put a child in a car seat, 18.2 percent of the children die. If they're wearing a lap-and-shoulder belt, in this raw data, 19.4 percent die. And interestingly, wearing a lap-only seatbelt, 16.7 percent die. And actually, the theory tells you that the lap-only seatbelt's got to be worse than the lap-and-shoulder belt. And that just reminds you that when you deal with raw data, there are hundreds of confounding variables that may be getting in the way.
زۆر جار کە دەتەوێت لێکۆڵینەوە بکەیت لەسەر داتاکان لێکۆڵینەوەکە ڕوداو و چیرۆکی زۆر ئالۆزی تێ دەکەوێت بە شێوەیەک کە دەست کەوتنی ئەو شتەی مەبەستتە قورس ئەبێت . بەڵام ئەمە ڕوونادات کاتێک وورد دەبیتەوە لە پشتێنی سەلامەتی و بەراوردی دەکەیت بە کوشن . ویلایەتە یەکگرتووەکان داتای لەسەر هەموو ئەو روداوە کوشندانە کۆکردۆتەوە کە لە سالڵی ١٩٧٥ و بە دواوە روویان داوە . بۆیە هەموو ئەو روداوانەی کە تیایاندا بە لایەنی کەمەوە کەسێک دەبێتە قوربانی ئەمان زانیاریان لەسەر هەموو قوربانیەکان هەیە . بۆیە کاتێک سەیری داتاکان دەکەیت کە لە پێگەی ئیدارەی سەلامەتی گواستنەوەی هێلە نیشتمانیە گشتیەکان ( National Highway Transportation Safety Administration ) بڵاو کراوەتەوە و لێیان ورد دەبیتەوە دەبینیت کە تەنها کۆمەڵێک بەڵگەی زۆر کەم هەن لەسەر سوودی کوشن بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر . لێرە داتاکانمان لەبەردەستە، کە ئاماژە بەوە دەکات بە شێوەیەکی گشتی کەس کوشن بەکارناهێنیت بۆ مندالی تەمەن ٢-٦ سال و سەروی ٦ ساڵیش بۆیە ناتوانیت بەرورد بکەیت . 29.3 % ی ئەو منداڵانەی بە پشتێنی سەلامەتی نابەسترێنەوە دەبنە قوربانی لەو روداوانەی کە تیایاندا کەسێک یان زیاتر دەمرێت. ڕێژەی % ١٨.٢ ی ئەو مندالانەی لەسەر کوشن دادەنرێن دەبنە قوربانی لە ڕوداوەکان دا . ئەو مندالانەی کە پشتێنی سەلامەتی بە تەواوی (ران و سنگ یان بگرێت ) بەکاردەهێنن رێژەی مردن تیایاندا دەگاتە % ١٩.٤ بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە! ئەو منداڵانەی کە تەنها نیوەی پشتێنەکە بەکاردێنن و تەنها ڕانیان ئەبەستنەوە ن. بە ڕێژەی % ١٦.٧ دەمرن . بە پێی تیۆریەکە، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی تەنها بۆ بەستنەوەی ڕانەکان خراپترە لەوەی کە پشتێنەکە بە تەواوی بەکار بهێنرێت واتە ڕان و سنگ یش ببەستێتەوە. ئەمەش ئەوەمان بیر دەخاتەوە کاتێک کار لەسەر زانیاری سەرەتایی دەکەیت سەدان ژمارە و دەرئەنجامی سەرەتایی هاوشێوەو سەر لێتێکدەر دێنە ڕێت.
So what we do in the study is -- and this is just presenting the same information, but turned into a figure to make it easier. So the yellow bar represents car seats, the orange bar lap-and-shoulder, and the red bar lap-only seatbelts. And this is all relative to unrestrained -- the bigger the bar, the better. Okay. So, this is the data I just showed, OK? So the highest bar is what you're striving to beat. So you can control for the basic things, like how hard the crash was, what seat the child was sitting in, etc., the age of the child. And that's that middle set of bars. And so, you can see that the lap-only seatbelts start to look worse once you do that. And then finally, the last set of bars, which are really controlling for everything you could possibly imagine about the crash, 50, 75, 100 different characteristics of the crash.
بۆیە ئەوەی ئێمە دەیکەین تەنها پیشاندانی هەمان زانیاریە بەڵام بە شێوەی خشتەیەک بۆ ئەوەی ئاسانتر و ڕوونتر بێت . ستوونە زەردەکە نیشانەی کوشنە پرتەقالیەکە نیشانەی پشتێنی سەلامەتی ڕان و شانە و ستوونە سورەکە تەنها پشتێنی سەلامەتی ڕانە . هەتا ستونەکە بەرزتر بێت باشترە. ئەمە ئەو زانیاریانەیە کە کەمێک بەر لە ئێستا ئاماژەم پێدا . ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین کە بگەین بە بەرزترین ئەنجام . بۆ ئەوەی بتوانین کۆنترۆلی کۆمەڵێک شتی بنەڕەتی بکەین وەک ئاستی بەهێزی روداوەکە تەمەنی مندالەکە و زانینی ئەو کوشنەی تیای دانیشتووە کە هەموو ئەمانە لەو ٣ ستوونەی ناوەڕاستدا رون کراونەتەوە . وەک لە خشتەکەدا دیارە ، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی تەنها بۆ بەستنەوەو گرتنی ڕان خراپترە لەوەی کە بۆ بەستنەوەی شان و ڕان بەکاربهێنرێت . لە دوایین بەشی خشتەکەدا کۆمەلە ستوونێک هەن کەلە ڕێگەیانەوە کۆنتڕۆلی هەمو شتێک دەکرێت و دەتوانیت زانیاری لەسەر نزیکەی ٧٥،٥٠ تاکو ١٠٠ تایبەتمەندی جیاوازی روداوەکە دەست بکەوێت.
And what you find is that the car seats and the lap-and-shoulder belts, when it comes to saving lives, fatalities look exactly identical. And the standard error bands are relatively small around these estimates as well. And it's not just overall. It's very robust to anything you want to look at. One thing that's interesting: if you look at frontal-impact crashes -- when the car crashes, the front hits into something -- indeed, what you see is that the car seats look a little bit better. And I think this isn't just chance. In order to have the car seat approved, you need to pass certain federal standards, all of which involve slamming your car into a direct frontal crash. But when you look at other types of crashes, like rear-impact crashes, indeed, the car seats don't perform as well. And I think that's because they've been optimized to pass, as we always expect people to do, to optimize relative to bright-line rules about how affected the car will be.
ئەوەش دیارە کە کاتێک هەول ئەدرێت ژیانی قوربانیان رزگار بکرێت ، زیانە گیانیەکانی کوشن و پشتێنی سەلامەتی شان و ڕان هاوشێوەن . وە جیاوازیەکی زۆر کەم بەدی دەکرێت بەراورد بە پێوەرەکان کە ئەمەش شتێکی ئاسایی یە و لەهەموو شتێکدا ئەو جیاوازیانە هەیە. شتێکی زۆر سەرنچ ڕاکێش، ئەگەر سەیرێکی ئەو روداوانە بکەین کە تیایدا پێشی ئۆتۆمبێلەکە بەر شتێک یان رویەک دەکەوێت دەبینین کە کوشنەکان کەمێک باشترن . وە من وا هەست دەکەم کە ئەمە ڕێکەوت نیە . بۆ ئەوەی کوشنێکی باش و پەسەندکراوت هەىێت پێویستە لەو مەرجانە دەربچیت کە حکومەتی ناوەندی دایناوە کە بریتیە لە تاقیکردنەوەی پێشی ئۆتۆمبێلەکە بە کێشانی بە روویەک یان شتێک دا بەڵام کاتێک سەیری جۆرە جیاوازەکانی تری پێکدادان دەکەیت بۆ نموونە پێکدادا ن و بەرکەوتن لە دواوە ، دەرەکەویت کە کوشنەکان هیچ دەورێکی ئەوتۆیان نیە. وە پێم وایە لەبەر ئەوەیە کە کوشنەکان پێشتر ئامادە کراون بۆ تاقی کردنەوە ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە ئێمە لە خەلكی چاوەروان دەکەین.
And the other thing you might argue is, "Well, car seats have got a lot better over time. And so if we look at recent crashes -- the whole data set is almost 30 years' worth of data -- you won't see it in the recent crashes. The new car seats are far, far better." But indeed, in recent crashes the lap-and-shoulder seatbelts, actually, are doing even better than the car seats. They say, "Well, that's impossible, that can't be." And the line of argument, if you ask parents, is, "But car seats are so expensive and complicated, and they have this big tangle of latches, how could they possibly not work better than seatbelts because they are so expensive and complicated?" It's kind of an interesting logic, I think, that people use. And the other logic, they say, "Well, the government wouldn't have told us [to] use them if they weren't much better."
شتێکی تر کە لەوانەیە جێی مشتومر بێت ئەوەیە کە بڵیێت '' کوشنی سەیارەکان بە تێپەڕبونی کات زۆر باشتر بوون، بۆیە کاتێک سەیری ڕووداوەکانی ئەم ٣٠ سالەی دوایی ئەکەین هەست بەوە ناکەین . بەڵکو ئەوەی دیارە ئەوەیە کە لە راستیدا پشتێنی سەلامەتی زۆر لە کوشنەکان کاریگەرترن و پێشکەوتنی زیاتریان بەخۆوە بینیوە . '' ئەڵێن شتی وا مەحالە و ناگونجێت بەڵام ئەگەر پرسیار لە دایکان و باوکان بکەیت ئەوان پێیان وایە راستە. دەڵێن بەڵام کوشن زۆر لە پشتێنی سەلامەتی گرانترە و دروست کردنیشی لەو ئالۆزترە چۆن ئەگونجێت پشتێنی سەلامەتی لە کوشن باشتر بێت ؟ ئەمەی خەڵک دەیڵین شتێکی مەنتیقیە بەڵام لەوە مەنتیقی تر ئەوەیە دیارە پشتێنی سەلامەتی باشترە ئەگینا حکومەت بە خەڵکی نەدەوت کە بەکاری بهێنن .
But what's interesting is the government telling us to use them is not actually based on very much. It really is based on some impassioned pleas of parents whose children died after they turned two, which has led to the passage of all these laws -- not very much on data. So you can only get so far, I think, in telling your story by using these abstract statistics. And so I had some friends over to dinner, and I was asking -- we had a cookout -- I was asking them what advice they might have for me about proving my point. They said, "Why don't you run some crash tests?" And I said, "That's a great idea." So we actually tried to commission some crash tests. And it turns out that as we called around to the independent crash test companies around the country, none of them wanted to do our crash test because they said, some explicitly, some not so explicitly, "All of our business comes from car seat manufacturers. We can't risk alienating them by testing seatbelts relative to car seats."
بەڵام ئەو داوایەی حکومەت کە دەڵێت پشتێنی سەلامەتی بەکاربهێنرێت زۆر کاری پێناکرێت. لە بری ئەوە خەڵک کوشن بەکاردەهێنن لەسەر ئەساسی هەست و سۆزی دایک و باوکی ئەو منداڵانەی لە دوای تەمەنی ٢ سالی مردوون کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی زۆر کار بە یاساکان نەکرێت زۆر ناچینە ناوەرۆکی بابەتەکەوە تەنها ئاماژە بە ئەو ئامارانە دەکەین. ئێوارەیەک کۆمەڵێک هاوڕێم بانگهێشت کرد بۆ نانی ئێوارە وە پرسیاری ئەوەم لێکردن بزانم چی بکەم باشە بۆ ئەوەی ئەو خاڵەی هەمە بیسەلمـێنم و ئامۆژگاری چیم دەکەن لەو بارەوە . ووتیان '' بۆ ناچیت هەندێک تێست بکەیت؟ '' منیش بۆچونەکەیانم بە دل بوو . دوای ئەوە هەوڵماندا کە چەند تێستێکی ئۆتۆمبێل بکەین . بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان کرد بە هەموو کۆمپانیاکانی تێستی ئۆتۆمىێل لە سەرانسەری وڵاتدا بەڵام هیچ کامیان ئامادە نەبوون کارەکەمان بۆ بکەن چونکە بە قسەکانیاندا دیار بوو لە شتێک دەترسان و دەیان ووت " هەموو سەرچاوەی کارەکەی ئێمە بریتیە لە بەرهەمهێنانی کوشن . ناتوانین سەرکەشی وا بکەین و تێستی کوشن بکەین و بەراوردی بکەین بە پشتێنی سەلامەتی . ''
Now, eventually, one did. Under the conditions of anonymity, they said they would be happy to do this test for us -- so anonymity, and 1,500 dollars per seat that we crashed. And so, we went to Buffalo, New York, and here is the precursor to it. These are the crash test dummies, waiting for their chance to take the center stage. And then, here's how the crash test works. Here, they don't actually crash the entire car, you know -- it's not worth ruining a whole car to do it. So they just have these bench seats, and they strap the car seat and the seatbelt onto it. So I just wanted you to look at this. And I think this gives you a good idea of why parents think car seats are so great. Look at the kid in the car seat. Does he not look content, ready to go, like he could survive anything? And then, if you look at the kid in back, it looks like he's already choking before the crash even happens. It's hard to believe, when you look at this, that that kid in back is going to do very well when you get in a crash. So this is going to be a crash where they're going to slam this thing forward into a wall at 30 miles an hour, and see what happens. OK?
بەڵام لە کۆتایی دا کۆمپانیایەک ئامادەیی خۆی نیشاندا بەو مەرجەی ناوەکەی ئاشکرا نەکەین و دلخۆشی خۆیان دەربڕی لەو بارەوە و داوای بڕی ١٥٠٠ دۆلاریان کرد بۆ هەر کوشنێک کە لە تێستەکەدا زیانی پێ بگات. چووین بۆ بەفلۆ لە نیویۆرک و وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەو پەیکەرانە هی منداڵن وتایبەتن بە تێست وە لە چاوەروانی ئەوەدان لە تێستەکەدا بەکاربهێنرێن. ئەمەش دیمەنی چۆنێتی ئەنجامدانی تێستی پێکدادانەکەیە. لە تێستەکەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی بەکارناهێنرێت چونکە وەک دەزانن تێستێک ئەوە ناهێنێت سەیارەیەکی تەواوی بۆ تێکبشکێنرێت. وەک دیارە کوشنەکان و پشتێنی سەلامەتیەکانیش بەو قاعیدە ئاسنەوە جێگیر کراون. دەمویست سەیری ئەمە بکەن . وە پێم وایە ئەمە بەرچاو رونیەکتان دەەداتێ کە بۆچی دایکان و باوکان وا هەست دەکەن کوشن زۆرباش و کاریگەرە . سەیری ئەو منداڵەی سەر ئەو کووشنەی پێشەوە بکەن ئایا دلخۆش و باش دیار نیەو ئامادەی ؟ هەموو شتێک نیە ؟ پاشان سەیری ئەو مندالەی دواوە بکەن وەک ئەوە وایە کە تەنانەت بەر لە روداوەکە بخنکێت. بروا کردن بەمە قورسە چونکە کاتێ سەیری مندالەکە دەکەیت زۆر باش دیارە و وا دیار نیە کێشەی هەبێت کاتی روداوەکە. ئێستا دیمەنی روداوەوەکە دەبینین کە تیایدا ئەو قاعیدەیە بە کوشنەکانی سەریەوە بەر دیوارێک دەکەوێت بە خێرایی ٣٠ میل لە کاتژمێرێک دا وسەیر بکەن بزانن چی رودەدات .
So, let me show you what happens. These are three-year-old dummies, by the way. So here -- this is the car seat. Now watch two things: watch how the head goes forward, and basically hits the knees -- and this is in the car seat -- and watch how the car seat flies around, in the rebound, up in the air. The car seat's moving all over the place. Bear in mind there are two things about this. This is a car seat that was installed by someone who has installed 1,000 car seats, who knew exactly how to do it. And also it turned out these bench seats are the very best way to install car seats. Having a flat back makes it much easier to install them. And so this is a test that's very much rigged in favor of the car seat, OK? So, that kid in this crash fared very well.
با نیشانتان بەم چی رودەدات ئەو پەیکەرانە هی مندالی ٣ ساڵن ئەوەش دیمەنی کوشنەکەی پیشەوەیە سەرنجی ٢ شت بدەن سەرەتا سەرنج بدەن کە چۆن سەری مندالەکە بەرەو پێشەوە دەروات و بەر ئەژنۆکان دەکەوێت وە سەیر بکەن بزانن کوشنەکە چۆن لەجێی خۆی دەجولێت و پاش و پێش دەکات . کوشنەکە بە هەمو ئاراستەکاندا دەجولێت . پێویستە ٢ شت لەبەر چاو بگیرێت یەکەمیان ئەوەیە کە ئەم کوشنە کەسێک دایناوە کە ١٠٠٠ کوشنی داناوەو و تەواو شارەزای ئیشەکە بوەو زانیویەتی چۆن بیکات وە دەریش کەوتوە بەستنەوەی کوشنەکان بەو قاعیدەوە باشترین شێوازی چیگیرکردنی کوشنە . بونی ئەو پشتە تەختە ( فلات ) ە کاری جێگیر کردنی کوشنەکانی زۆر ئاسان کردوە وە دانانی کوشن بەو شێوەیە تەواو لە بەرژەوەندی کوشنەکەیەو زیاتر سودی کوشن دەر دەخات بۆیە ئەو مندالەی پێشەوە سەرکەوتوبوو بەو شێوازەی پێویست بو کارەکەی خۆی کرد
The federal standards are that you have to score below a 1,000 to be an approved car seat on this crash, in some metric of units which are not important. And this crash would have been about a 450. So this car seat was actually an above-average car seat from Consumer Reports, and did quite well. So the next one. Now, this is the kid, same crash, who is in the seatbelt. He hardly moves at all, actually, relative to the other child. The funny thing is, the cam work is terrible because they've only set it up to do the car seats, and so, they actually don't even have a way to move the camera so you can see the kid that's on the rebound. Anyway, it turns out that those two crashes, that actually the three-year-old did slightly worse. So, he gets about a 500 out of -- you know, on this range -- relative to a 400 and something. But still, if you just took that data from that crash to the federal government, and said, "I have invented a new car seat. I would like you to approve it for selling," then they would say, "This is a fantastic new car seat, it works great. It only got a 500, it could have gotten as high up as a 1,000." And this seatbelt would have passed with flying colors into being approved as a car seat.
بە پێی ستانداردەکانی حکومەت ئەگەر بتەوێت کوشنەکانت پەسەند بکرێن پێویستە کوشنەکان لە ١٠٠٠ خاڵ کەمتر بەدەست بهێنیت لە تێستەکەدا زۆر گرنگ نیە ئەگەر هەندێک زیاد و کەم هەبێت لە ژمارەکاندا وە ژمارەی بەدەسهاتوو لەم تێستەدا بریتیە لە ٤٥٠ خاڵ بۆیە دەتوانین بلێین ئەم کوشنە لە کووشنێکی ئاسایی زیاترە و زۆر سەرکەوتوو بوو لە تێستەکەدا لە هەمان روداوو هەمان تێست دا ئێستا سەرەی ئەو مندالەی دواوەیە کە بەروارد بەو مندالەی پێشەوە جێگیرەو کەمێک دەجوڵێت . ئەوەی جێی پێکەنینە ئەوەیە کارکردنی کامێراکان زۆر ورد نیە ، چونکە تەنها بەو شێوەوەیەی جێگیرکراون وێنەی رووداوەکە دەگرن و لە ڕاستیدا هیچ ڕێگەیەک نی یە کە کامێراکەی پێ بجوڵێنرێت و وێنەی منداڵەکە بگرێت بەهەر حاڵ، لەتێستەکەدا خاڵی کوشنەکان جیاواز بوو ئەنجامی کوشنی منداڵەکەی دواوە کەمێک خراپ بو کە بریتی بوو لە ٥٠٠ خال .وە کوشنی پێشەوە ٤٠٠ خالی بەدەستهێنا بەڵام لەگەل ئەوەشدا ئەگەر ئەنجامەکانی تێستەکە ببەیت بۆ حکومەتی ناوەندی و بلێیت کوشنێکی تازەم داهێناوە و ئەمەوێت پەسەندی بکەن و ریگەم بدەن بیفرۆشم ئەوا پێت دەڵێن ئەمە کوشنێکی زۆر باشە و سەرکەوتووە تەنها٥٠٠ خالی بەدەست هێناوە لە کاتێکدا دەگونجا ١٠٠٠ خال بەدەست بهێنێت وە ئەو پشتێنی سەلامەتیە لە مەرجەکانی حکومەت دەردەچێت و ڕیگە دەدرێت بەکاربهێنرێت و بۆ کوشنەکان دادەنرێت
So, in some sense, what this is suggesting is that it's not just that people are setting up their car seats wrong, which is putting children at risk. It's just that, fundamentally, the car seats aren't doing much. So here's the crash. So these are timed at the same time, so you can see that it takes much longer with the car seat -- at rebound, it takes a lot longer -- but there's just a lot less movement for child who's in the seatbelt. So, I'll show you the six-year-old crashes as well. The six-year-old is in a car seat, and it turns out that looks terrible, but that's great. That's like a 400, OK? So that kid would do fine in the crash. Nothing about that would have been problematic to the child at all. And then here's the six-year-old in the seatbelt, and in fact, they get exactly within, you know, within one or two points of the same. So really, for the six-year-old, the car seat did absolutely nothing whatsoever.
ئەمەش بۆمان روون دەکاتەوە کە ئەوەی ژیانی مندالان دەخاتە مەترسیەوە تەنها هەلەی خەڵکی نیە لە چۆنێتی دانانی کوشنەکاندا بەڵکو بەشێوەیەکی سەرەکی ئەوەیە کوشنەکان خۆیان زۆر دەوریکی ئەوتۆیان نیە ئەمە جگە لە هەلەی خەلکیش ئەمەش وێنەی تێستەکەیە. وەک دیارە جوڵەکانیش سات بە سات تۆمار کراون وەک دەبینیت جوڵانی منداڵەکە بۆ پێشەوەو پاشان بۆ دواوە کاتێکی زۆر دەخایەنێت بەلام ئەو منداڵەی کە لە دواوە دانیشتوە جولەی کەمترە لە چاو مندالەکەی پێشەوە ئێستا دیمەنی روداوێک نیشان دەدەین کە هی منداڵی تەمەن ٦ سالە مندالە ٦ سالەکە لسەسەر ئەو کوشنەیە وا دەردەکەوێت کە ئەنجامەکەی باش نەبێت بەلام زۆر باشە و ٤٠٠ خال تۆمار دەکات . باشە ؟ مندالەکە لە روداوەکەدا باش دەبێت و توشی هیچ کێشەیەک ناىێت ئەمە منداڵە ٦ سالەکەیە جیاوازیەکی کاتی زۆر کەم لە نێوان جوڵەی کوشنەکەو مندالەکەدا هەیە تەنها یەک دوو خاڵێک بوو، بۆیە بۆ منداڵە شەش ساڵانەکە کوشنەکە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو
That's some more evidence, so in some sense -- I was criticized by a scientist, who said, "You could never publish a study with an n of 4," meaning those four crashes. So I wrote him back and I said, "What about an n of 45,004?" Because I had the other 45,000 other real-world crashes. And I just think that it's interesting that the idea of using real-world crashes, which is very much something that economists think would be the right thing to do, is something that scientists don't actually, usually think -- they would rather use a laboratory, a very imperfect science of looking at the dummies, than actually 30 years of data of what we've seen with children and with car seats.
ئەمەش هەندێک بەلگەی ترە لە لایەن زانایەکەوە رەخنەی ئەوەم لێگیرا کە ناتوانم لێکۆڵینەوەیەک بڵاو بکەمەوە تەنها بە پشت بەستن بە ٤ رووداو . نامەیەکم بۆ نوسیەوەو وتم ئەی چی دەڵێی دەربارەی ٤٥،٠٠٤ روداو ؟ چونکە من ٤٥٠٠٠ روداوم لابو کە هەر بەراستی رویان دابوو شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە بەلامەوە کە ئابوری ناسەکان بەکارهێنانی نموونەی زیندو و واقعی بە شتێکی راست دادەنێن لە کاتێکدا زاناکان بە کارێکی ناراستی دادەنێن زاناکان لە جیاتی ئەوە پێیان باشە تاقیگە بەکاربهێنن لە کاتێکدا تاقیگە ناتوانێ ئەو ئەنجامانەی تێستەکان بە راست و دروستی بەدەست بهێنێت بە ئەندازەی ئەوەی زانیاری کۆکراوەی ماوەی ٣٠ ساڵ بەدەستی دەهێنێت
And so I think the answer to this puzzle is that there's a much better solution out there, that's gotten nobody excited because everyone is so delighted with the way car seats are presumably working. And if you think from a design perspective, about going back to square one, and say, "I just want to protect kids in the back seat." I don't there's anyone in this room who'd say, "Well, the right way to start would be, let's make a great seat belt for adults. And then, let's make this really big contraption that you have to rig up to it in this daisy chain." I mean, why not start -- who's sitting in the back seat anyway except for kids? But essentially, do something like this, which I don't know exactly how much it would cost to do, but there's no reason I could see why this should be much more expensive than a regular car seat. It's just actually -- you see, this is folding up -- it's behind the seat. You've got a regular seat for adults, and then you fold it down, and the kid sits on top, and it's integrated. It seems to me that this can't be a very expensive solution, and it's got to work better than what we already have.
وە بۆیە من پێم وایە وەلامی ئەم پرسیارە ئەوەیە کە لە دەرەوەی تاقیگە چارەسەرێکی زۆر باشتر هەیە کە هیچ کەس پێی دل خۆش نیە چونکە بە پێچەوانەی پێشبینی و ویستی ئەوانەوەیە کەوا هەست دەکەن کوشن کاریگەر و باشە ئەگەر باس لە دیزاینیش بکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ شێوە چوار گۆشەییەکە و بلێیت '' من دەمەوێت پارێزگاری لەو منداڵانە بکەم کە لە کوشنی دواوە دادەنیشن . '' بروا ناکەم کەس لەم هۆلەدا هەبێت بلێت '' سەرەتا باشترین شت ئەوەیە کە پشتێنی سەلامەتی بۆ گەورەکان دروست بکەین ئینجا با ئەم قاعیدە گەورەیە بخەینە ناو سەیارەکەوەو بە زنجیر و شت قایمی کەین . '' . مەبەستم ئەوەیە بۆ ئەمە بۆ ئەو کەسانە نەکەین کە لە دواوە دادەنیشن جگە لە مندالان ؟ بەلام بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دروست کردنی شتێکی لەم جۆرە کە نازانم چەندی تێدەچێت ، هیچ هۆکاریک نابینم تا زیاتری تێ بچێت وەک لە کوشنێکی ئاسایی ئەوە دیارە و خۆشتان دەیبینن کە وا لەسەر کوشنەکەیە هەر کوشنی ئاساییە کە بۆ کەسی گەورەیە و ئەو پارچەی لەسەرە کە دادەدرێتەوە بۆ مندال و مندالەکە لەسەری دادەنیشێت وە شتێکی زۆر پێشکەوتووشە وە بە بروای من ئەم ڕێگە چارەیە زۆر گران نیەو زۆری تێناچیت و باشترە لەو چارەسەرانەی پێشتر بەکارمان هێناوە
So the question is, is there any hope for adoption of something like this, which would presumably save a lot of lives? And I think the answer, perhaps, lies in a story. The answer both to why has a car seat been so successful, and why this may someday be adopted or not, lies in a story that my dad told me, relating to when he was a doctor in the U.S. Air Force in England. And this is a long time ago: you were allowed to do things then you can't do today. So, my father would have patients come in who he thought were not really sick. And he had a big jar full of placebo pills that he would give them, and he'd say, "Come back in a week, if you still feel lousy." OK, and most of them would not come back, but some of them would come back. And when they came back, he, still convinced they were not sick, had another jar of pills. In this jar were huge horse pills. They were almost impossible to swallow. And these, to me, are the analogy for the car seats. People would look at these and say, "Man, this thing is so big and so hard to swallow. If this doesn't make me feel better, you know, what possibly could?"
پرسیارەکە ئەوەیە : ئایە هیچ ئومێد هەیە کە شتێکی لەم جۆرە کاری پێبکرێت کە لەوانەیە ژیانی زۆر کەس رزگار بکات ؟ وەلامەکەی رەنگە لە چیرٶکێک دا بێت وەلامی هەر دوو ئەو پرسیارە کە بۆچی کوشنێک ئەوەندە سەرکەوتو بووە و بۆچی ئەم کوشنە رۆژێک لە رۆژان لەوانەیە بەکار بێت یان لەوانەیە بەکار نەیەت، لە چیرۆکێک دایە کە باوکم بۆی گێرامەوە ئەو کاتەی کە دکتۆر بوو لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە بەریتانیا کە ماوەیەکی زۆر لەمەو بەرە ڕێگە پیدراو بوویت هەندێک شت هەیە بیکەیت کە ئێستا ناتوانی بیکەیت باوکم هەندێک نەخۆشی هەبوو کە دەهاتن بۆ لای هەستی دەکرد بە راستی نەخۆش نین باوکم دەرمانێکی زۆری هەبوو کە دەیدا بە نەخۆشەکان و و پێی دەوتن ''لە ماوەی هەفتەیەکدا وەرنەوە ئەگەر هەست تان کرد هەر نەخۆشن . '' دوای ئەوە زۆربەیان نەدەگەرانەوە، بەلام هەندێکیان دەهاتنەوە کە دەهاتنەوە باوکم هەر بروای وابوو نەخۆش نین و ئەم جارەش قوتویەکی تر دەرمانی دەدانێ بەڵام دەرمانی دووەم جار حەپی تایبەت بە ئەسپ بوو حەپەکان ئەوەندە گەورە بوون کە قوتدانیان زەحمەت بوو من وا لێی تیدەگەم کە ئەمەش وەک بابەتی کوشنەکە وایە نەخۆشەکان سەیری حەپەکەیان دەکردو دەیان ووت '' ئەم شتە زۆر گەورەیەو و قوتدانی قورسە . چی دەبێت ئەگەر وام لێنەکات هەست بکەم باشترم ؟
And it turned out that most people wouldn't come back, because it worked. But every once in a while, there was still a patient convinced that he was sick, and he'd come back. And my dad had a third jar of pills. And the jar of pills he had, he said, were the tiniest little pills he could find, so small you could barely see them. And he would say, listen, I know I gave you that huge pill, that complicated, hard-to-swallow pill before, but now I've got one that's so potent, that is really tiny and small and almost invisible. It's almost like this thing here, which you can't even see."
دوایی دەمانبینی زۆربەی نەخٶشەکان نەدەهاتنەوە ، لەبەر ئەوەی حەپەکە کاری خۆی کردو چاک بونەوە پێی . بەڵام جار هەبوو نەخۆشێک کە هەستی دەکرد هێشتا نەخٶشە دەگەرایەوە . باوکیشم بۆ سێ هەم جار قوتویەک دەرمانی دەدایە باوکم دەیوت ئەوە بچوکترین دەنکە حەپە کە توانیویەتی بیدۆزێتەوە و دەیوت ئەوەندە بچوکن کە بینینیان زەحمەتە دوایی بە نەخۆشەکەی دەوت '' گوێ بگرە ، دەزانم پێشتر حەپێکی گەورەم دایتێ کە قوتدانی زۆر زەحمەت بوو، ئێستا جۆرە حەپێکم ماوە کە زۆر بەهێزو کاریگەرە بەڵام زۆر وردو بچوکەو بینینی زۆر قورسە وەک ئەو شتەی ئەو سەر وایە کە تەنانەت ناشی بینیت . ''
And it turned out that never, in all the times my dad gave out this pill, the really tiny pill, did anyone ever come back still complaining of sickness. So, my dad always took that as evidence that this little, teeny, powerful pill had the ultimate placebo effect. And in some sense, if that's the right story, I think integrated car seats you will see, very quickly, becoming something that everyone has. The other possible conclusion is, well, maybe after coming to my father three times, getting sent home with placebos, he still felt sick, he went and found another doctor. And that's completely possible. And if that's the case, then I think we're stuck with conventional car seats for a long time to come. Thank you very much.
بەڵام دوایی دەردەکەوت ئەسڵەن حەپە وردو بچوک و کاریگەرەکە بوونی نەبووە و باوکم هیچی نەدەدانێ نەخۆشەکەش کە بە حسابی خۆی حەپەکەی خواردبو هەرگیز نەدەگەرایەوە تا باسی نەخۆشی بکات و چاک دەبۆوە باوکم بەردەوام ئەمەی بە نموونە دەهێنایەوە کە ئەو حەپە بچوک و بەهێزە ئەو کاریگەریە گەورەی هەبووە. کەم تا زۆر، ئەگەربەکارهێنانی ئەم چیرۆکە بۆ ئەو بابەتەی ئێستامان راست بێت پێم وایە زۆر بە خیرایی هەموو کەس دەبێتە خاوەنی ئەم جۆرە تازە پێشکەوتوەی کوشن شتێکی تر کە ڕووی دابێت ئەوەیە لەوانەیە هەندێک کەس هەبووبن دوای ئەوەی ٣ جار سەردانی باوکمیان کرد هێشتا هەستیان بە نەخۆشی کردبێت و، چوبێتن بۆ لای دکتۆرێکی تر . مەبەستم ئەوەیە ئەگونجێت هێشتا کەسانێک هەبن کە ئەم کوشنە تازەیان بە دل نەبێت و بە دوای چارەسەری تردا بگەڕێن وە ئەمە شتێکی تەواو چاوەروان کراوە . ئەگەر ئەمە رووبدات پێم وایە لە داهاتودا بۆ ماوەیەکی زۆر هەر گیرۆدەی کوشنە تەقلیدیە کۆنەکان دەبین زۆر سوپاس
(Applause)
چەپڵەی ئاماەبووان
(Audience: I just wanted to ask you, when we wear seatbelts we don't necessarily wear them just to prevent loss of life, it's also to prevent lots of serious injury. Your data looks at fatalities. It doesn't look at serious injury. Is there any data to show that child seats are actually less effective, or just as effective as seatbelts for serious injury? Because that would prove your case.)
یەکێک لە ئامادەبووان : ئەمەوێت پرسیارێک لە بەرێزت بکەم، کاتێک پشتێنی سەلامەتی بەکاردەهێنین، تەنها بە مەبەستی ئەوە نیە لە روداوەکاندا گیان لە دەست نەدەین بەلکو بۆ ئەوەشە کەبە سەختی بریندار نەبین زانیاریەکانی تۆ تەنها باسی ئەوانە دەکات کە لە روداوەکان دا گیان لەدەست دەدەن . بەڵام باسی بریندار بوونی سەخت ناکەن هیچ زانیاریەکت هەیە باس لەوە بکات کە کوشنی تایبەت بە مندالان بە ئەندازەی پشتێنی سەلامەتی یان کەمترلە پشتێنی سەلامەتی کاریگەرە لە کاتی بریندار بوونی سەخت دا ؟ چونکە ئەمە ڕاستی قسەکانی تۆ دەسەلمینیت
Steven Levitt: Yeah, that's a great question. In my data, and in another data set I've looked at for New Jersey crashes, I find very small differences in injury. So in this data, it's statistically insignificant differences in injury between car seats and lap-and-shoulder belts. In the New Jersey data, which is different, because it's not just fatal crashes, but all crashes in New Jersey that are reported, it turns out that there is a 10 percent difference in injuries, but generally they're the minor injuries. Now, what's interesting, I should say this as a disclaimer, there is medical literature that is very difficult to resolve with this other data, which suggests that car seats are dramatically better.
ستیڤن لیڤیت : پرسیارێکی جوانە. لە زانیاریەکانی من و ئەو کۆمەڵە زانیاریەی تردا لە لەسەر روداوەکانی ویلایەتی نیو جێرسی سەیرم کردووە، کۆمەڵێ جیاوازی زۆر بچووک لە برینداریەکاندا بەدی دەکەم بۆیە لەم زانیاریانەدا، ریژەی جیاوازیەکان لە نێوان بریندار بوون بە هۆی کوشن و بریندار بوونی پشتێنی سەلامەتی دا زۆر کەمە کە شایستەی باس نیە لە زانیاریەکانی نیو جیرسی دا کە جیاوازە ، چونکە تەنها لەسەر روداوە کوشندەکان نیە بەلکو زانیاریە لەسەر هەموو روداوەکان کە تۆمار کراون، دەردەکەوێت بە ڕێژەی % ١٠ جیاوازی لە برینداری دا هەیە کە بە گشتی برینی سوک و لاوەکین شتێکی سەرنج ڕاکێش هەیە کە دەمەوێت بیڵێم بەڵام لێی بەرپرس نیم ، راپۆرتێکی پزیشکی هەیە کە لەگەل ئەوزانیاریەی پێشودا جیاوازە و بە پێی راپۆرتەکە کوشنەکان زۆر باشترن
And they use a completely different methodology that involves -- after the crash occurs, they get from the insurance companies the names of the people who were in the crash, and they call them on the phone, and they asked them what happened. And I really can't resolve, yet, and I'd like to work with these medical researchers to try to understand how there can be these differences, which are completely at odds with one another. But it's obviously a critical question. The question is even if -- are there enough serious injuries to make these cost-effective? It's kind of tricky. Even if they're right, it's not so clear that they're so cost-effective.
ئەوانەی راپۆرتەکە ئامادە دەکەن رێگەی خۆیان بەکار دەهێنن کە ڕێگەیەکی تەواو جیاوازە ئەویش ئەوەیە دوای روداوەکە، لە لایەن کۆمپانیاکانی دلنیاییەوە ناوی ئەو کەسانەیان پێدەدرێت کە لە روداوەکەدا بوون دوای ئەوە ئەمانیش پەیوەندیان پێوە دەکەن و لێیان دەپرسن چی روویدا هێشتا ناتوانم بریار بدەم کە ئایا ئەوەی ئەوان دەیکەن شێوازێکی راستە یان نا حەز دەکەم کار لەگەل ئەر توێژەرە پزیشکیانەدا بکەم و تێبگەم بزانم چۆن دەگونجێت ئەو جیاوازیانە هەێت کە تەواو نامۆن بە یەکتر بەلام دیارە کە ئەمە پرسیارێکی رەخنەییە پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەوەندە بریدار بوونی سەخت هەیە تا ئەمە ئەو هەموو پارەیەی شایستە بێت ؟ پرسیارێکی هەلخەلەتینەرە تەنانات ئەگەر راستێش بکەن زۆر روون نیە کە پارەیان زۆر تێدەچێت