لە قوڵای پەرتووک و دەست نووسە دەگمەنەکانی کتێبخانەی باینکی لە زانکۆی یالێ تاکە لەبەر گیراوی پەرتوکێكی گەورەی ٢٤٠ پەڕی هەیە. لەم دواییانەدا نیشاندانە کاربۆنیەکەی، بۆ نزیکی ١٤٢٠ ساڵ مەزاندە کرا، لاپەڕە ناسکەکانی بە نوسینە دەستیە گەورەکان جیادەکرێنەوە و وێنە بەدەست کێشراوەکان بە ڕواڵەت وا دەردەکەوێت لە خەونەکانەوە دزرابن. ڕووەکە ڕاستیەکان و خەیاڵیەکان، قەڵا فڕیوەکان، گەرماو کردنی ئافرەتان، هێڵکاریەکانی ئەستێرەوانی، بازنەی بورجەکان، و خۆرەکان و مانگەکان بە روخسارێك کە هاودەمی دەقەکە دەکەن. ،ئەو پەرتوکە٢٤*١٦ سانتیمەتریە ناودەبرێت بە دەست نووسی ڤۆینچ، .و ئەوە یەکێکە لە گەورەترین مەتەڵە شیکار نەکراوەکانی مێژوو. هۆکارەکەی چییە؟ کەس ناتوانێت لەوە تێبگات کە دەیڵێت. ناوەکە لە ویلفرید ڤۆینچەوە دێت، پەرتوک فرۆشێکی پۆڵەندی کە بەڕێکەوت بەڵگەنامەیەکی دۆزیەوە لە کۆلێژی جێسویت ساڵی ١٩١٢ لە ئیتاڵیا. و ئەو کەوتە بیرکردنەوە. کێ ئەوەی نووسی؟ لە کوێ دروست کرابوو؟ ئایا ئەو وشە سەیر و وێنە لەراوانە چی دەنوێنێت؟ ئەو لاپەڕانە چ نهێنیەك لەخۆ دەگرن؟ ئەو دەست نووسەکەی لە قەشەیەک کڕی کە ،کێشەی کەمی پارەی هەبوو لە کۆلێژەکە، و لە کۆتاییدا هێنای بۆ ئەمریکا، کە شارەزاکان بەردەوام بوون لە لێکدانەوەی بۆ زیاتر لە سەدەیەك. شارەزاکانی مەتەڵ دۆزینەوە دەڵێن نوسینەکە هەموو، تایبەت مەندێتی زمانی ڕاستەقینەی تێدایە کە هەرگیز هیچ کەسێك پێشتر نەیبینیوە. ئەوەی کە وای لێدەکات ڕاستەقینە دەربکەوێت ئەوەیە کە لە زمانە ڕاستەقینەکاندا، پیتەکان و کۆمەڵەی پیتەکان بە دووبارەبوونەوە ڕێکخراوەکان دەردەکەون، و زمانی دەست نووسەکەی ڤۆینچ هەندێك شێوازی هەیە کە ناتوانیت بیدۆزیتەوە لە پێکهێنەری پیتە هەڕەمەکیەکان. سەرەڕای ئەوە، ئێمە تۆزێك زیاتر دەزانین لەوەی کە دەتوانین بیبینین. پیتەکان جیاوازن لە شێواز و بەرزی. هەندێکیان لە دەست نووسی دیکە وەرگیراون، بەڵام زۆربەی بێهاوتایە پیتە درێژترەکان ناونراون بە پیتە لە سێدراوە دراوەکان. دەستنووسەکە لە هەموو شوێنێك بە پلەیەکی بەرز نەخشێنراوە بە نەخشەسازیەك لە شێوەی لوولپێچ. وا دەردەکەوێت کە لەلایەن دوو دەست یان زیاترەوە نوسرابێت. لەگەڵ تابلۆیەك کە لایەنێکی دیکە ئەنجامی داوە. بە تێپەڕینی ساڵەکان، سێ بیردۆزی سەرەکی دەربارەی نوسراوی دەستنووس دەرکەوتن. یەکەمیان ئەوەیە کە لە بە کۆد نوسراوە، کۆدێکی نهێنی بە ئەنقەست نەخشە کێشراوە بۆ شاردنەوەی مانایەکی نهێنی. دووەم ئەوەیە کە بەڵگەنامەکە فێڵێکە .وەك وڕێنەیەك نووسراوە بۆ دەست کەوتنی پارە لە کڕیاڕێکی ساویلکە. هەندێك پێیان وایە کە نووسەرەکە ساختەچیەکە بوە لە سەدەکانی ناوەڕاست. هەندێکیشیان، پێیان وایە ڤۆینچ خۆیەتی. بیردۆزی سێیەم ئەوەیە کە دەستنووسەکە بە زمانێکی ڕاستەقینە نوسراوە، بەڵام بە نوسراوێکی نەناسراو. لەوانەیە توێژەرەکانی سەدەی ناوەڕاست هەوڵیان دابێت بۆ دروستکردنی ئەلف و بێیەك بۆ زمانێك کە قسەی پێ کراوە بەڵام هێشتا نەنوسراوە. لەو بارەدا، دەستنووسەکەی ڤۆینچ ڕەنگە وەکو نوسراوی رۆنگۆرۆنگۆ وابێت کە لەسەر دوورگەی ئێستەر داهێنراوە، لە ئێستادا ناخوێندرێتەوە دوا بەدوای ئەوەی کە شارستانیەت وای لێ کرد بڕوخێت. هەرچەندە هیچ کەسێك ناتوانێت دەستنووسەکەی ڤۆینچ بخوێنێتەوە، ئەوە نەیتوانی خەڵك ڕابگرێت لە خەمڵاندنی ئەوەی کە ئەگەری هەیە بیڵێت. ئەوانەی کە بڕوایان وایە دەست نووسەکە هەوڵدانە بۆ دروست کردنی شێوازێکی نوێ لە زمانی نووسین ئەوە دەخەمڵێنێت کە لەوانەیە زانیاری نامەیەك بێت زانیاری ئەو شارستانیە لەخۆ بگرێت کە بەرهەمی هێناوە. ئەوانی دیکە بڕوایان وایە کە لەلایەن رۆگێر باکۆن فەیلەسوفی سەدەی ١٣ نوسراوە، کە هەوڵیداوە بۆ تێگەشتن لە یاسا جیهانیەکانی ڕێزمان، یان لە سەدەی ١٦ لەلایەن سۆفی ئێلیزابێثی جۆن دی، کە لە بواری کیمیای کۆن و ئەستێرە ناسی کاری کردووە، زۆربەی بیردۆزە لابەلاکانی دیکە ئەوەیە کە پەرتووکەکە لەلایەن کۆمەڵەیەک لە جادووگەرە ئیتاڵیەکانەوە نوسراوە، یان تەنانەت لەلایەن مەریخیەکانەوە. دوای ١٠٠ ساڵ لە بێزاریی، زاناکان لەو دواییەدا کەمێك تیشکیان ڕشت بەسەر ئەو نادیاریەدا. یەکەم پێشکەوتن دیاری کردنی تەمەنی بوو بە کاربۆن. هەروەها، مێژوونووسە هاوچەرخەکان بەدوای بنچینەی دەستنووسەکەدا دەڕۆن بە گەڕانەوە بۆ رۆما و براغ بۆ کاتێکی زووی ساڵی ١٦١٢، کاتێك کە ڕەنگە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پیرۆز رودۆڵفی دوو پێشکەشی کردبێت بە پزیشکەکەی، جاکۆبوس سیناپیوس. سەرەڕای ئەو پێشکەوتنە مێژووییە، توێژەرەکانی زمانەوانی لەو دواییانەدا پێشنیاری پێناسەیەکی سەرەتاییان کرد لە کەمێك لە وشەکانی دەست نووسەکە. دەکرێت پیتەکان لەتەنیشت ئەو حەوت ئەستێرەیە وشەی تاوران پێک بهێنێت، ناوێك بۆ کەلوی گا، هەسارەیەك کە حەوت ئەستێرەکە لەخۆ دەگرێت پێی دەڵێن چلچرا؟ دەکرێت ئەو وشانە ئەفسانەیی بن بۆ ڕووەکێکی ئەفسووناوی لە وێنەدا؟ لەوانەیە، بەڵام پێشکەوتن لەسەرخۆیە. ئەگەر ئێمە نەتوانین کۆدەکانی بدۆزینەوە ئەگەری هەیە چی بدۆزینەوە؟ گۆڤاری خەونی نیگارکێشێکی سەدەی ١٥؟ چەپکێك لە ووتەی بێنرخ؟ یاخود زانیاریەکی ون بوو لە شارستانیەکی لەبیرکراو؟ بەڕای تۆ ئەوە چییە؟
Deep inside Yale University's Beinecke Rare Book and Manuscript Library lies the only copy of a 240-page tome. Recently carbon dated to around 1420, its vellum pages features looping handwriting and hand-drawn images seemingly stolen from a dream. Real and imaginary plants, floating castles, bathing women, astrology diagrams, zodiac rings, and suns and moons with faces accompany the text. This 24x16 centimeter book is called the Voynich manuscript, and its one of history's biggest unsolved mysteries. The reason why? No one can figure out what it says. The name comes from Wilfrid Voynich, a Polish bookseller who came across the document at a Jesuit college in Italy in 1912. He was puzzled. Who wrote it? Where was it made? What do these bizarre words and vibrant drawings represent? What secrets do its pages contain? He purchased the manuscript from the cash-strapped priest at the college, and eventually brought it to the U.S., where experts have continued to puzzle over it for more than a century. Cryptologists say the writing has all the characteristics of a real language, just one that no one's ever seen before. What makes it seem real is that in actual languages, letters and groups of letters appear with consistent frequencies, and the language in the Voynich manuscript has patterns you wouldn't find from a random letter generator. Other than that, we know little more than what we can see. The letters are varied in style and height. Some are borrowed from other scripts, but many are unique. The taller letters have been named gallows characters. The manuscript is highly decorated throughout with scroll-like embellishments. It appears to be written by two or more hands, with the painting done by yet another party. Over the years, three main theories about the manuscript's text have emerged. The first is that it's written in cypher, a secret code deliberately designed to hide secret meaning. The second is that the document is a hoax written in gibberish to make money off a gullible buyer. Some speculate the author was a medieval con man. Others, that it was Voynich himself. The third theory is that the manuscript is written in an actual language, but in an unknown script. Perhaps medieval scholars were attempting to create an alphabet for a language that was spoken but not yet written. In that case, the Voynich manuscript might be like the rongorongo script invented on Easter Island, now unreadable after the culture that made it collapsed. Though no one can read the Voynich manuscript, that hasn't stopped people from guessing what it might say. Those who believe the manuscript was an attempt to create a new form of written language speculate that it might be an encyclopedia containing the knowledge of the culture that produced it. Others believe it was written by the 13th century philosopher Roger Bacon, who attempted to understand the universal laws of grammar, or in the 16th century by the Elizabethan mystic John Dee, who practiced alchemy and divination. More fringe theories that the book was written by a coven of Italian witches, or even by Martians. After 100 years of frustration, scientists have recently shed a little light on the mystery. The first breakthrough was the carbon dating. Also, contemporary historians have traced the provenance of the manuscript back through Rome and Prague to as early as 1612, when it was perhaps passed from Holy Roman Emperor Rudolf II to his physician, Jacobus Sinapius. In addition to these historical breakthroughs, linguistic researchers recently proposed the provisional identification of a few of the manuscript's words. Could the letters beside these seven stars spell Tauran, a name for Taurus, a constellation that includes the seven stars called the Pleiades? Could this word be Centaurun for the Centaurea plant in the picture? Perhaps, but progress is slow. If we can crack its code, what might we find? The dream journal of a 15th-century illustrator? A bunch of nonsense? Or the lost knowledge of a forgotten culture? What do you think it is?