ئەوکاتەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە ئامادەیی بووم -- خوێندنی ئامادەییم لە دێکاتور، جۆرجیا تەواوکرد، وەک یەکەمی قوتابخانەکە -- زۆر شانازیم بەخۆمەوە ئەکرد. لە کۆمەڵگایەکی کەم دەرامەتەوە بووم، لە میسیسیپی گەورەبووبووم، لە میسیسیپییەوە گواستبومانەوە بۆ جۆرجیا بۆ ئەوەی دایک و باوکم بتوانن هەوڵی بڕوانامەی قەشەی میسۆدۆستی بەن. هەژار بووین، بەڵام بیریان نەئەکردەوە لەوەی زۆر هەژارین، بۆیە هەوڵی هەژاری هەمیشەییان ئەیا. (پێکەنین) کاتێک ئەوان لە ئیمۆری ئەیانخوێند، من لە ئەڤۆندەیڵ ئەمخوێند، و بووم بە یەکەمی قوتابخانەکە. یەکێک لە خۆشییەکانی یەکەم بوون لە ویلایەتی جۆرجیا ئەوەیە کە بانگێشت ئەکرێیت بۆ بینینی سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا. زۆر کەم بایەخم ئەیا بە چاوپێکەوتنی. خۆشبوو بەلامەوە. زیاتر ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەو ڕاستییە بوو کە لە کۆشکێکا ئەژیا، چونکە زۆرم سەیری زنجیرەکانی "نەخۆشخانەی گشتی" و "بنەماڵەی فەرمانڕەوا"م ئەکرد بە منداڵی. (پێکەنین) ئەو بەیانییەش هەستام لە خەو و ئامادەبووم بڕۆم سەردانی سەرۆک ویلایەت بکەم. دایکم و باوکم، کە ئەوانیش بانگێشتکرابوون هەستان، و چووینە دەرەوە. بەڵام نەچووینە ئوتومبێلی خۆمانەوە. لە باشووریش، ئوتومبێل شتێکی پێویستە. گواستنەوەی گشتیمان زۆر نییە، هەڵبژاردنی زۆرمان نییە. بەڵام ئەگەر هێندە خۆشبەخت بیت لە کۆمەڵگایەکدا بژیت کە ئوتومبێلێکت نەبێت، تەنیا هەڵبژاردن گواستنەوەی گشتییە. ئێمەش ئەبوو ئەوە بەکاربێنین. بۆیە چووینە ناو پاسەکەوە. بە پاس ڕێگا درێژەکەمان بڕی لە دیکاتورەوە هەتا بەکهێد، کە لەوێ کۆشکە جوانەکەی سەرۆک ویلایەت لەناو ئەم زەوییە فراوانەیا بوو، ئەم دەرگا ڕەشە درێژانەش بەدرێژایی موڵکەکەیا هەبوو. گەشتینە کۆشکەکەی سەرۆک ویلایەت، نوێڵەکەمان ڕاکێشا هەتا بزانن کە ئەوە شوێنی وەستانمانە، لە پاسەکە دابەزین، من و دایکم و باوکم، لە شەقامەکە پەڕینەوە. بە شەقامەکەیا ڕۆشتین، لەبەر ئەوەی ئوتومبێل ئەهات، ئوتومبێلەکان خوێندکارەکانیان ئەهێنا لە سەرانسەری ویلایەتی جۆرجیاوە. بۆیە بە قەراغ ڕێگاکەیا ڕۆشتین. کاتێکیش بە یەک ڕیز ئەڕۆشتین، دایکم و باوکم پێش و پشتیان گرتبووم هەتا دڵنیابن هیچ کام لەو ئوتومبێلانە لێمنایات کە یەکەمەکانی تریان ئەهێنا، نزیک بووینەوە لە دەرگای پاسەوانەکە. کاتێک گەشتینە دەرگای پاسەوانەکە، پاسەوانەکە هاتە دەرەوە. سەیری کردم، و سەیری دایک و باوکی کردم، و وتی، "ئێوە بۆتان نییە بێن، ئەمە بۆنەیەکی تایبەتە." باوکم وتی، "نەخێر، ئەمە کچمانە، ستەیسی. یەکێکە لە یەکەمەکان." بەڵام پاسەوانەکە سەیری لیستەکەی نەکرد کە بەدەستییەوە بوو. داوای بانگێشتنامەی لە دایکم نەکرد کە لە بنی جانتا گەورەکەیا بوو. لەجیاتی ئەوە، سەیری کردین کە لە پاسەکە دابەزین، چونکە بەلای ئەوەوە، پاسەکە چیرۆکی ئەوەی پێئەڵێ کە ئەبێ کێ بێت. ڕاستی ئەوەش کە زۆر هەژاربووین ئوتومبێلی خۆمان نەبێت -- ئەو چیرۆکەی بەخۆی وتبوو. لەوانەشە شتێکی بەدیکردبێت لە ڕەنگی پێستما، لەوانەیە شتێکی بەدیکردبێت لە جلەکانی بەرما؛ نازانم چی بە مێشکیا هاتووە. بەڵام دەرئەنجامەکەی ئەوەبوو دووبارە سەیرم بکاتەوە، و بە بێزلێکردنەوە سەیرکات، و بڵێت، "پێموتن، ئەمە بۆنەیەکی تایبەتە. ئێوە سەر بێرە نین." دایکم و باوکم ئەیانخوێند بۆ ئەوەی ببن بە قەشەی مێسۆدۆستی، بەڵام هێشتا نەبووبوون بە قەشە. (پێکەنین) بۆیە دەستیان کرد بەوەی ئەم بەڕێزە تێوەبگلێنن لە گفتوگۆیەکی قورس لەسەر توانای بڕیاردانی. (پێکەنین) باوکم تەنانەت پێشی وت ئامادەیە بۆ هەتا هەتایە لە دۆزەخا بێت ئەگەر ناومی لەسەر لیستەکە نەدۆزییەوە. بێگومان، پیاوەکەش دەرئەنجام سەیری لیستەکەی کرد، و ناوی منی دۆزییەوە و هێشتی بچینە ژوورەوە. بەڵام بیرم نایەت چاوم بە سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا کەوتبێت. بیرم نایەت چاوم بە یەکەمەکانی تر کەوتبێت لە ١٨٠ قوتابخانەکانی ترەوە. تەنها یادەوەری ڕوونی ئەو ڕۆژە کە هەمبێت هی پیاوێک بوو وەستابوو لەبەردەم بەهێزترین شوێنی جۆرجیا، سەیری ئەکردم و پێی ئەوتم کە سەر بەو شوێنە نیم. بۆیە بڕیارم یا، ٢٠ ساڵ دواتر، ببم بەو کەسەی کە دەرگاکان ئەکاتەوە. (خۆشی) (چەپڵەلێدان) بەداخەوە، لەوانەیە بەشەکەی تری چیرۆکەکەتان خوێندبێتەوە. بەو شێوەیە دەرنەچوو. ئێستاش ئەو ئەرکەم لەسەرشانە بزانم: چۆن بەرەو پێشەوە بچم؟ چونکە، وەک ئەبینن، بەتەنیا نەمئەویست دەرگاکان بۆ ژنە گەنجە ڕەشپێستەکان بکەمەوە کە بەکەم سەیرکرابوون و پێیان وترابوو سەر بەو شوێنە نین. ئەمویست ئەو دەرگایانە بۆ ژنە لاتینییەکان و ئاسیاییەکانیش بکەمەوە. ئەمویست ئەو دەرگایانە بۆ پەنابەرە تۆمارکراو و تۆمارنەکراوەکانیش بکەمەوە. ئەمویست ئەو دەرگایانە بکەمەوە وەک گەڕەکێک بۆ هاوڕەگەزباز و نەشازەکان. ئەمویست ئەو دەرگایانە بکەمەوە بۆ خێزانەکانی بەخۆیان ئەوت قوربانییەکانی توندوتیژی چەک. ئەمویست ئەو دەرگایانە بەفراوانی بکەمەوە بۆ هەموو خەڵکی جۆرجیا، چونکە ئەوە ویلایەتەکەمانە، و ئەمەش وڵاتەکەمانە، و هەموومان سەر بێرەین. (خۆشی) (چەپڵەلێدان) بەڵام ئەوەی درکم پێکرد ئەوەبوو کە یەکەم هەوڵم بەس نەبوو. پرسیارەکەشم بوو بەوەی: چۆن بەرەوپێش بچم؟ چۆن بتوانم تێپەڕم لە تاڵی، و دڵتەنگی و ماندوێتییەکەی و سەیرکردنی تەلەفزیۆن بۆ ماوەیەکی زۆر لەکاتی خواردنی ئایسکرێم؟ (پێکەنین) دواتر چی بکەم؟ ئەوە ئەکەم کە هەمووکات ئەمکرد. بەرەو پێشەوە ئەچم، چونکە چونە دواوە هەڵبژاردنێک نییە و وەستانیش لەجێگەی خۆت بەس نییە. (چەپڵەلێدان) دەستمکرد بە کێبڕکێکەم بۆ بوون بە سەرۆکی ویلایەت بە شیکردنەوەی ئەوەی کێم و ئەمویست ببم بە چی. سێ پرسیاریش هەیە لەخۆمی ئەکەم کاتێک ئەمەوێ شتێک بکەم، ئەگەر هەوڵدان بێت بۆ پێگەیەک یان دەستکردن بە کارێک؛ کاتێک بڕیارم یا دەستبکەم بە پرۆژەی جۆرجیای نوێ بۆ ناونوسکردنی خەڵک بۆ دەنگدان؛ یان کاتێک دوایین کارم دەستپێکرد، ململانێی دادپەروەرانە لە جۆرجیا. هەرچییەک بکەم، سێ پرسیار لەخۆم ئەکەم: چیم ئەوێت؟ بۆچی ئەمەوێت؟ چۆن پێی بگەم؟ لێرەشا، ئەزانم چیم ئەوێت. گۆڕانکاریم ئەوێت. ئەوەم ئەوێت. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئەمەوێ چی گۆڕانکارییەک ببینم؟ ئەشزانم پرسیارەکانی ئەبێ لەخۆمی بکەم ئەمانەن: یەکەم، ڕاستگۆم لەبارەی مەودای خواستەکانمەوە؟ چونکە ئاسانە درک بەوە بکەیت کاتێک بەوە ناگەیت کە ئەتەوێت، ئەوا لەوانەیە پێویست بکات کەمێک خواستەکەت نزمتر بکەیتەوە، بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم زۆر سووربن لەسەر خواستەکانتان. مەهێڵن نسکۆکان بەرەو دواوەتان بەرێت. (چەپڵەلێدان) دووەم، ڕێگە بەخۆت بە لەهەڵەکانت تێبگەیت. بەڵام لەهەڵەی کەسانی تریش تێبگە، چونکە، وەک ژن بەتایبەتی، وافێرکراوین ئەگەر شتێک سەرنەگرێت بۆمان، لەوانەیە هەڵەی خۆمان بێت. زۆربەی کاتیش، شتێک هەیە ئەکرێت باشتر بیکەین، بەڵام پێمانوتراوە کە زۆر نەکۆڵینەوە کە ئەکرێت لاکەی تر چیان کردبێت. ئەمەش پارتیزانی نییە -- خەڵکە. زۆرجار پێمان ئەوترێت کە هەڵەکانمان هەر هیخۆمانە بەتەنیا، بەڵام سەرکەوتن بەرژەوەندییەکی هاوبەشە. منیش ئەمەوێ پێتان بڵێم لە هەڵەکانی خۆتان تێبگەن، بەڵام لە هەڵەی خەڵکی تریش تێبگەن. بە ژیرییەوە لێی تێبگەن. ڕاستگۆشبە لەگەڵ خۆت و لەگەڵ ئەوانەشدا کە پشتیوانیت ئەکەن. بەڵام هەر کە زانیت چیت ئەوێت، تێبگە لەوەی بۆچی ئەتەوێت. هەرچەندە هەستێکی خۆشیشە، تۆڵەسەندنەوە هۆکارێکی باش نییە. (پێکەنین) لەجیاتی ئەوە، دڵنیابە لەوەی ئەتەوێت چونکە شتێک هەیە ناچار نیت بیکەیت بەڵکو شتێکە ئەبێ بیکەیت. ئەبێ شتێک بێت نەهێڵێت شەو بنوویت بێ ئەوەی خەوی پێوە ببینیت؛ شتێک بەیانیان هەڵتسێنێت لە خەو و واتلێبکات بەپەرۆش بیت بۆی؛ یان شتێک زۆر تووڕەت بکات، ئەزانیت پێویستە شتێک بکەیت لەبارەیەوە. بەڵام بزانە بۆچی ئەیکەیت. بشزانە بۆچی ئەبێ بکرێت. گوێتان لە زۆربەی ژنانی سەرانسەری ئەم جیهانە گرتووە باسیان کردووە بۆچی هەندێک شت پێویستە ڕووبدەن. بەڵام تۆ بیدۆزەرەوە ئەو "بۆچی"یە چییە بۆتۆ، چونکە بازدان لە "چی"یەوە بۆ "کردن" بێواتایە ئەگەر نەزانیت بۆچی. چونکە کاتێک قورس ئەبێت، کاتێک ململانێی تێئەکەوێت، کاتێک هاوڕێکانت لێت دوورئەکەونەوە، کاتێک پشتیوانیکەرەکانت لەبیرت ئەکەن، کاتێک یەکەم کێبڕکێت نابەیتەوە -- ئەگەر نەزانیت بۆچی، ناتوانیت دووبارە هەوڵبەیت. بۆیە، یەکەم شت بزانە چیت ئەوێت. دووەم، بزانە بۆچی ئەتەوێت، بەڵام سێیەم، بشزانە چۆن بەجێی ئەهێنیت. ڕووبەڕووی چەند بەربەستێک بوومەوە لەم کێبڕکێیەدا. (پێکەنین) چەند دانەیەک. بەڵام لە هەوڵەکەمدا، بووم بە یەکەم ژنی ڕەشپێست بتوانێت ببێت بە پاڵێوراو بۆ سەرۆک ویلایەت لەسەر پارتێکی سەرەکی لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. (خۆشی) (چەپڵەلێدان) بەڵام لەوەش گرنگتر، لەم پرۆسەیەدا، توانیمان دەنگی ١.٢ ملیۆن دەنگدەری ئەمریکی ئەفریقی جۆرجیا بەدەستبێنین. ئەوەش زیاترە لە تەواوی دەنگدەرەکانی دیموکراتەکان بەدەستیان هێناوە لە ساڵی ٢٠١٤دا. (چەپڵەلێدان) هەڵمەتەکانمان ژمارەی لاتینییەکانی کرد بە سێ هێندە کە باوەڕیان وابوو دەنگیان بایەخی هەیە لە ویلایەتی جۆرجیا. ژمارەی ئەمریکییە ئاسیاییەکانمان کرد بە سێ هێندە کە هەستان و وتیان، "ئەم ویلایەتە هی ئێمەشە." ئەمانە سەرکەوتنەکانن کە پێم ئەڵێن چۆن بتوانم جێبەجێی بکەم. بەڵام ڕێگەشم پێئەیەن تێبگەم لەوەی بەربەستەکان ئەوە نین نەبەزێنرێن. تەنیا کەمێک بەرزن. بەڵام تێشئەگەم لەوەی هەمووکات سێ شت هەیە کە بە بارمتە ئەمانگرن. یەکەمیان داراییە. لەوانەیە بیستبێتتان، کەمێک قەرزم لەسەرە. ئەگەر ئەوەتان نەبیستبێت، کەواتە نەچوونەتە دەرەوە. (پێکەنین) داراییش شتێکە زۆر جار ناهێڵێت بەرەو پێش بچین، خەونەکانمان سنووردار ئەکرێن بەوەی چەندێک داهاتمان هەیە. بەڵام دووبارە و دووبارە گوێمان لە چیرۆکەکانی ئەوانە ئەبێت کە زاڵبوون بەسەر ئەو ململانێی داهاتەیا. بەڵام ناتوانیت زاڵبیت بەسەر شتێکدا کە باسی ناکەیت. لەبەر ئەوەشبوو ڕێگەم پێنەیان له هەڵمەتەکەمدا بە قەرزەکانم شەرمەزارم بکەن. ڕێگەم بە کەس نەیا پێمبڵێت کە نەبوونی دەرفەت بۆ من هۆکاری ئەوەبێت بێبەش بکرێم لە خۆکاندیدکردن. باوەڕیشم پێبکەن، خەڵک هەوڵیاندا پێمبڵێن کە نابێت خۆم کاندید بکەم. هاوڕێکانم پێیان وتم نەیکەم. هاوپەیمانەکان پێیان وتم. ڕۆژنامەی "ئەمڕۆی ئەمریکا" باسیکرد کە باشترە خۆم کاندید نەکەم. (پێکەنین) بەڵام گرنگ نییە کێبووبێت، تێگەشتم لەوەی دارایی زۆرجار هۆکارە بۆ ئەوەی ڕێگە بەخۆمان نەیەین خەون ببینین. ناڵێم هەمووکات بەسەر ئەو بەربەستانەیا زاڵدەبن، بەڵام پێتان ئەڵێم، نەفرەتتان لێئەکرێت ئەگەر هەوڵنەیەن. (چەپڵەلێدان) دووەمیان ترسە. ترسیش ڕاستەقینەیە. لەپەلت ئەخات. ترسێنەرە. بەڵام ئەشکرێت وزەت پێببەخشێت، چونکە هەر کە زانیت لەچی ئەترسیت، ئەکرێت ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ زاڵبوون بەسەریا. سێیەمیش ماندووبوونە. هەندێک جار ماندوو ئەبیت لە هەوڵدان. ماندوو ئەبیت لە خوێندنەوە لەسەر پرۆسەکان و سیاسەتەکان و شتەکانی ئەتوەستێنن لە گەشتن بەو شوێنەی ئەتەوێت. هەندێک جار، ماندوو بوون واتای ئەوەیە پێگە قبوڵ ئەکەین لەجیاتی دەسەڵات. ئەهێڵین کەسێک نازناوێکمان باتێ وەک خەڵاتی دڵنەواییدانەوە، لەجیاتی ئەوەی درک بەوە بکەین ئەزانین چیمان ئەوێت و بەدەستی ئەهێنین، ئەگەر ماندووش بین. لەبەر ئەوە خوا سەرخەوشکاندنی درووستکردووە. (پێکەنین) بەڵام لەو ساتانەشدایە فێرئەبین کە ماندووبوون دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی چەندێک ئەو شتەمان ئەوێت. چونکە ئەگەر لەپەل کەوتبێتیت، ئەگەر تەواوی هەوڵی خۆتت یابێت، ئەگەر هەموو ئەوەت کردبێت کە پێویستبوو بیکەیت، و هەر سەرینەگرت، ئەکرێت ماندووبوون وزەت پێنەهێڵێت. بەڵام هەر لەبەر ئەوەشە ئەچیتەوە سەر بەشی "بۆچی"ییەکە. چونکە ئەزانم پێویستە ئەو ژنانەمان هەبێت کە قسە بۆ ئەوانە ئەکەن کە دەنگیان نییە. ئەزانم کە پێویستە کەسانی خاوەن ویژدانمان هەبێت کە دژی سەرکوتکردن ئەوەستنەوە. ئەزانم پێویستە خەڵکانێکمان هەبێت کە تێئەگەن لەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەموومانە. ئەوەش هەموو بەیانییەک هەڵمئەستێنێت، و واشملێئەکات زیاتر هەوڵبەم. چونکە بەرەوپێش ئەچم، ئەشزانم ڕابردووەکەم چی بووە. ئەزانم چی بەربەستیان بۆ داناوم. ئەزانم کە چی ئەکەن، و هەتا ڕادەیەکیش دڵنیام لەوەی هێز کۆ- ئهكهنهوه وبەربەستی نوێ دروست ئەکەن. بەڵام چوار ساڵیان ماوە بۆ دۆزینەوەی. (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) لەوانەشە دووان. (خۆشی) (چەپڵەلێدان) بەڵام ئەمە مەبەستەکەمە: ئەزانم چیم ئەوێت، و ئەوەش دادپەروەرییە. ئەزانم بۆچی ئەمەوێت، چونکە هەژاری بێڕەوشتییە و لەکەیەکە بۆ وڵاتەکەمان. و ئەزانم چۆن پێیئەگەم: بەوەی هەموو ڕۆژێک بۆ پێشەوە بچم. زۆر سوپاس بۆ ئێوە. (خۆشی) (چەپڵەلێدان)
When I was in high school at the age of 17 -- I graduated from high school in Decatur, Georgia, as valedictorian of my high school -- I was very proud of myself. I was from a low-income community, I had grown up in Mississippi, we'd moved from Mississippi to Georgia so my parents could pursue their degrees as United Methodist ministers. We were poor, but they didn't think we were poor enough, so they were going for permanent poverty. (Laughter) And so, while they studied at Emory, I studied at Avondale, and I became valedictorian. Well, one of the joys of being valedictorian in the state of Georgia is that you get invited to meet the governor of Georgia. I was mildly interested in meeting him. It was kind of cool. I was more intrigued by the fact that he lived in a mansion, because I watched a lot of "General Hospital" and "Dynasty" as a child. (Laughter) And so I got up that morning, ready to go to visit the governor. My mom and my dad, who were also invited, got up, and we went outside. But we didn't get in our car. And in the South, a car is a necessary thing. We don't have a lot of public transit, there aren't a lot of options. But if you're lucky enough to live in a community where you don't have a car, the only option is public transit. And that's what we had to take. And so we got on the bus. And we took the bus from Decatur all the way to Buckhead, where the Governor's Mansion sat on this really beautiful acreage of land, with these long black gates that ran the length of the property. We get to the Governor's Mansion, we pull the little lever that lets them know this is our stop, we get off the bus, my mom, my dad and I, we walk across the street. We walk up the driveway, because there are cars coming up, cars bringing in students from all across the state of Georgia. So we're walking along the side. And as we walk single file along the side, my mom and dad sandwiching me to make sure I don't get hit by one of the cars bringing in the other valedictorians, we approach the guard gate. When we get to the guard gate, the guard comes out. He looks at me, and he looks at my parents, and he says, "You don't belong here, this is a private event." My dad says, "No, this is my daughter, Stacey. She's one of the valedictorians." But the guard doesn't look at the checklist that's in his hands. He doesn't ask my mom for the invitation that's at the bottom of her very voluminous purse. Instead, he looks over our shoulder at the bus, because in his mind, the bus is telling him a story about who should be there. And the fact that we were too poor to have our own car -- that was a story he told himself. And he may have seen something in my skin color, he may have seen something in my attire; I don't know what went through his mind. But his conclusion was to look at me again, and with a look of disdain, say, "I told you, this is a private event. You don't belong here." Now, my parents were studying to become United Methodist ministers, but they were not pastors yet. (Laughter) And so they proceeded to engage this gentleman in a very robust discussion of his decision-making skills. (Laughter) My father may have mentioned that he was going to spend eternity in a very fiery place if he didn't find my name on that checklist. And indeed, the man checks the checklist eventually, and he found my name, and he let us inside. But I don't remember meeting the governor of Georgia. I don't recall meeting my fellow valedictorians from 180 school districts. The only clear memory I have of that day was a man standing in front of the most powerful place in Georgia, looking at me and telling me I don't belong. And so I decided, 20-some-odd years later, to be the person who got to open the gates. (Cheers) (Applause) Unfortunately, you may have read the rest of the story. It didn't quite work out that way. And now I'm tasked with figuring out: How do I move forward? Because, you see, I didn't just want to open the gates for young black women who had been underestimated and told they don't belong. I wanted to open those gates for Latinas and for Asian Americans. I wanted to open those gates for the undocumented and the documented. I wanted to open those gates as an ally of the LGBTQ community. I wanted to open those gates for the families that have to call themselves the victims of gun violence. I wanted to open those gates wide for everyone in Georgia, because that is our state, and this is our nation, and we all belong here. (Cheers) (Applause) But what I recognized is that the first try wasn't enough. And my question became: How do I move forward? How do I get beyond the bitterness and the sadness and the lethargy and watching an inordinate amount of television as I eat ice cream? (Laughter) What do I do next? And I'm going to do what I've always done. I'm going to move forward, because going backwards isn't an option and standing still is not enough. (Applause) You see, I began my race for governor by analyzing who I was and what I wanted to be. And there are three questions I ask myself about everything I do, whether it's running for office or starting a business; when I decided to start the New Georgia Project to register people to vote; or when I started the latest action, Fair Fight Georgia. No matter what I do, I ask myself three questions: What do I want? Why do I want it? And how do I get it? And in this case, I know what I want. I want change. That is what I want. But the question is: What change do I want to see? And I know that the questions I have to ask myself are: One, am I honest about the scope of my ambition? Because it's easy to figure out that once you didn't get what you wanted, then maybe you should have set your sights a little lower, but I'm here to tell you to be aggressive about your ambition. Do not allow setbacks to set you back. (Applause) Number two, let yourself understand your mistakes. But also understand their mistakes, because, as women in particular, we're taught that if something doesn't work out, it's probably our fault. And usually, there is something we could do better, but we've been told not to investigate too much what the other side could have done. And this isn't partisan -- it's people. We're too often told that our mistakes are ours alone, but victory is a shared benefit. And so what I tell you to do is understand your mistakes, but understand the mistakes of others. And be clearheaded about it. And be honest with yourself and honest with those who support you. But once you know what you want, understand why you want it. And even though it feels good, revenge is not a good reason. (Laughter) Instead, make sure you want it because there's something not that you should do, but something you must do. It has to be something that doesn't allow you to sleep at night unless you're dreaming about it; something that wakes you up in the morning and gets you excited about it; or something that makes you so angry, you know you have to do something about it. But know why you're doing it. And know why it must be done. You've listened to women from across this world talk about why things have to happen. But figure out what the "why" is for you, because jumping from the "what" to the "do" is meaningless if you don't know why. Because when it gets hard, when it gets tough, when your friends walk away from you, when your supporters forget you, when you don't win your first race -- if you don't know why, you can't try again. So, first know what you want. Second, know why you want it, but third, know how you're going to get it done. I faced a few obstacles in this race. (Laughter) Just a few. But in the pursuit, I became the first black woman to ever become the nominee for governor in the history of the United States of America for a major party. (Cheers) (Applause) But more importantly, in this process, we turned out 1.2 million African American voters in Georgia. That is more voters than voted on the Democratic side of the ticket in 2014. (Applause) Our campaign tripled the number of Latinos who believed their voices mattered in the state of Georgia. We tripled the number of Asian Americans who stood up and said, "This is our state, too." Those are successes that tell me how I can get it done. But they also let me understand the obstacles aren't insurmountable. They're just a little high. But I also understand that there are three things that always hold us hostage. The first is finances. Now, you may have heard, I'm in a little bit of debt. If you didn't hear about it, you did not go outside. (Laughter) And finances are something that holds us back so often, our dreams are bounded by how much we have in resources. But we hear again and again the stories of those who overcome those resource challenges. But you can't overcome something you don't talk about. And that's why I didn't allow them to debt-shame me in my campaign. I didn't allow anyone to tell me that my lack of opportunity was a reason to disqualify me from running. And believe me, people tried to tell me I shouldn't run. Friends told me not to run. Allies told me not to run. "USA Today" mentioned maybe I shouldn't run. (Laughter) But no matter who it was, I understood that finances are often a reason we don't let ourselves dream. I can't say that you will always overcome those obstacles, but I will tell you, you will be damned if you do not try. (Applause) The second is fear. And fear is real. It is paralyzing. It is terrifying. But it can also be energizing, because once you know what you're afraid of, you can figure out how to get around it. And the third is fatigue. Sometimes you just get tired of trying. You get tired of reading about processes and politics and the things that stop you from getting where you want to be. Sometimes, fatigue means that we accept position instead of power. We let someone give us a title as a consolation prize, rather than realizing we know what we want and we're going to get it, even if we're tired. That's why God created naps. (Laughter) But we also learn in those moments that fatigue is an opportunity to evaluate how much we want it. Because if you are beaten down, if you have worked as hard as you can, if you have done everything you said you should, and it still doesn't work out, fatigue can sap you of your energy. But that's why you go back to the "why" of it. Because I know we have to have women who speak for the voiceless. I know we have to have people of good conscience who stand up against oppression. I know we have to have people who understand that social justice belongs to us all. And that wakes me up every morning, and that makes me fight even harder. Because I am moving forward, knowing what is in my past. I know the obstacles they have for me. I know what they're going to do, and I'm fairly certain they're energizing and creating new obstacles now. But they've got four years to figure it out. (Laughter) (Applause) Maybe two. (Cheers) (Applause) But here's my point: I know what I want, and that is justice. I know why I want it, because poverty is immoral, and it is a stain on our nation. And I know how I'm going to get it: by moving forward every single day. Thank you so much. (Cheers) (Applause)