Xu Xian had just received yet another invitation to the opening ceremony of the new Jin Shan Temple. His wife, Bai Su Zhen, had warned him not to attend. Since she was in fact a benevolent white snake spirit in human form, their marriage had already weathered attacks by meddling monks. But devout Buddhist that he was, Xu Xian felt obligated to make an appearance. What they didn’t know was that these invitations had come from none other than Fa Hai– the misguided monk who had tried to separate the young lovers, almost killing Xu Xian in the process. The monk confronted Xu Xian, telling him that because he consorted with a demon, he must remain at the monastery and cleanse his soul. Xu Xian protested, but Fa Hai would not let him escape.
جو جیان داوەتنامەیەکی بە دەست دەگات بۆ بەشداری کردن لە ئاهەنگی کردنەوەی پەرستگەی جین شان. هاوسەرەکەی، بای سو ژین، ئاگاداری دەکات کە بەشدار نەبێت. بەهۆی ئەوەی مارێکی سپی بوو شێوەی ژنێکی چاک وەردەگرێت، هاوسەرگیریان لە تێکشکان بەهۆی دەست تێوەردانی پیاوێکی ئاینی تازە ڕزگاری بووە. چونکە جو بودییەکی ئیماندار بوو، هەستی دەکات هیچ چارەی نییە و پێویستە لە ئاهەنگەکە بەشدار بێت. ئاگادار نەبوون کە ئەم داوەتنامەیە لە لایەن فا های نێردرابوو کە پیاوێکی ئاینی بوو و هەوڵی دەدە دوو خۆشەویستە گەنجەکە لێک بکات، کە لە ئەنجامدا کەمێکی مابوو جو جیان بمرێت. پیاوە ئاینییەکە ڕووبەڕووی جو دەبێتەوە، ئاگاداری دەکاتەوە، چونکە لەگەڵ ئەهریمەنێک تێکەڵاو بویت، پێویستە لە پەرستگە بمێنێتەوە تا روحی پاک دەبێتەوە. جو جیان ناڕازی بوو، بەڵام فا های ڕێگەی نەدا جو بچێتە دەرەوەی پەرستگە.
At home, Bai Su Zhen was uneasy. Her husband had departed so quickly that she hadn’t been able to tell him she was pregnant with his child. And now he had been gone so long she sensed something must be wrong. She made her way to the temple, and upon encountering Fa Hai the monk threw his prayer mat, which erupted into fire and smoke. Weakened from her pregnancy, Bai Su Zhen desperately summoned a fleet of shrimp soldiers and crab generals to subdue the monk, and waves to put out the blaze. But the water also flooded the surrounding area, drowning many innocent villagers. For the first time, Bai Su Zhen had harmed humans, and she fell out of the gods’ favor. With their blessing retracted, Fa Hai attempted to trap her in his magical alms bowl. But just when all hope seemed lost, a bright glow came from within her belly, saving her from the mad monk’s magic.
لە ماڵەوە، بای سو ژین بێ ئارام بوو. هاوسەرەکەی ئەوەندە بە پەلە ماڵی جێهیشت فریا نەکەوت ئاگاداری بکەتەوە دووگیانە و منداڵیان دەبێت. و ماوەیک بەسەر نەهاتنەوەی جو تێپەڕدەبێت و هاوسەرەکەی هەست دەکات شتێک ڕویداوە. بەرەو پەرستگە ملی ڕێگەی دەگرێت، کاتێک تووشی فا های دەبێت، بەڕماڵەکەی بەسەر بای ژین دادەت، کە دەبێتە ئاگر و دووکەڵ. بەهۆی بێهێزی دووگیانییەوە، بای سو ژین بانگی سەربازە قڕژاڵ و ڕۆبیانەکانی دەکات بۆ ئەوەی پیاوە ئاینییەکە ڕابگرن و ئاگرەکە بکوژێننەوە. بەڵام لافاو ئەو ناوجەیەش دەگرێتەوە، چەندین گوندنشین دەخنکێنێت. بۆ یەکم جار، بای سو ژین، مرۆڤی ئازار دا بۆیە ڕازی بوونی خواوەندەکان لە دەست دەدات. بەهۆی نەمانی ڕازی بوونی خواوەندەکان، فا های هەوڵ دەدات لە ناو قاپی جادووی پاراستنی پارە حەپسی بکات. بەڵام لەو کاتەی هەیچ هیوایەک نییە، شەبەقێکی ڕووناک لە سکی بای ژین دەردەچێت، لە جادووی پیاوە ئاینییە شێتەکە دەیپارێزێت.
The couple fled home, grateful to the mysterious power that had saved them, and soon after, Bai Su Zhen gave birth to their son, Xu Shi Lin. Yet despite this joyous occasion, Xu Xian was uneasy. He was shaken by his wife’s accidental act of destruction, and he feared the misfortune it might bring upon their home.
هەردووکیان بەرەو ماڵەوە ڕادەکەن، سوپاسگوزار دەبن بۆ ئەو هێزە نەناسراوەی ڕزگاری کردن، دواتر، جو شی لین لە دایک دەبێت. سەڕەڕایی ئەم خۆشییە، جو جیان هیچ سۆراغێکی نییە. بەهۆی ئیشە خۆپارستنەکانی هاوسەرەکەی جو جیان دەلەرێتەوە، دەترسێت کە شتێکی ناخۆش بە سەر خێزانەکەی دابێت.
Not a month later, Fa Hai appeared at their doorstep. He offered Xu Xian an alms bowl to ensure good fortune for his newborn son. Still wary of the monk, but also remembering Bai Su Zhen’s destructive act, Xu Xian accepted the gift. But as soon as the bowl entered their home, it flew to Bai Su Zhen’s head and trapped her inside. Against the family’s wishes, Fa Hai buried the bowl beneath the Lei Feng Pagoda. And when Xu Xian begged him to release his wife, the monk sternly replied: “She will be free when the iron tree blooms.”
کەمتر لە مانگێک، فا های دێتە بەر دەرگەیان. فا های قاپێکی هەڵگرتنی پارە وەک دیاری منداڵەکەی بە جو جیان دەبەخشێت. سەڕەڕای ئەوەی فا های دەناسێت، بەڵام لە هەمان کاتدا، کارە تێکدەرانەکانی ژنەکەشی لە یادە، جو جیان دیارییەکە وەردەگرێت. بەڵام هەر کە قاپەکە دەچێتە ناو ماڵ، دەفڕێت و لەسەر بای سو ژین دەنیشێتەوە و زیندانی دەکات. بەپێچەوانەی ویستی خێزانەکە، فا های قاپەکە لە ژێر لی فیگ پاگۆدە دەنێژێت. کاتێک جو جیان تکای لێدەکات هاوسەرەکەی ئازاد بکات، فا های بە توندی وەڵام دەداتەوە: هاوسەرەکەت کاتێک ئازاد دەبێت ئەگەر درەختێکی ئاسنین گەشە بکات.
Overcome with guilt, Xu Xian ran away to a monastery, leaving Shi Lin in the care of his aunt. But there was something neither of them knew. The boy was the reincarnation of Wen Qu Xing, the wisdom god, sent to the family to reward Xu Xian’s devotion. It was this power that had protected Bai Su Zhen at the temple, and as he grew, so did his wisdom. At age 19, Shi Lin went to the capital city to take the nation-wide imperial exam and obtained the highest score in all the empire. The Emperor himself bestowed Shi Lin’s prize: an ornate hat decorated with jewel-encrusted flowers. But though he returned home in glory, the fate of his parents still weighed heavy on his mind.
جو جیان هەست بە تاوانباری دەکات، جو جیان ڕوو لە خوێندگەی ئایانی دەکات، شی لین لای پووری جێدەهێڵێت. بەڵام شتێک هەبوو کەسیان درکیان پێ نەکردبوو. کوڕەکە زیندووکردنەوەی وین کو زینگ دەبێت، خواوەندی ژیری، کە بە خێزانەکی بەخشرا بوو لە پای بەوەفایی جو جیان. ئەم هێزە بوو کە بای سو ژینی لە پەرستگەکە پاراست، کاتێک منداڵەکە گەورە دەبوو، ژیریشی گەشەی دەکرد. لە تەمەنی 19 ساڵێدا، منداڵەکە ڕوو دەکاتە پایتەخت بۆ بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەی شاهانە و بەرزترین نمرە لە مێژوو بەدەست دەهێنێت. ئیمپراتۆر خۆی خەڵات بە شی لین دەبەخشێت: کڵاوێکی جوانی بە گوڵ دروستکراو لە گەوهەر. بەڵام سەرەڕای ئەوەی وەک پاڵەوان دەگەڕێتەوە ماڵ، چارەنوسی دایک و باوکی وەک بارێکی قورس لە سەر مێشکی دەمێنێتەوە.
Coaxing his father from exile, Shi Lin took him to visit the Lei Feng Pagoda to pay respects to his mother. Kneeling before it, he placed his jeweled prize on the iron tree as an offering. Suddenly, the ground opened and Bai Su Zhen stepped out. With her sins absolved by the tribute of a god, and a blossom on the iron tree, Shi Lin had freed his mother, and reunited his family– both mortal and divine.
باوکی لە غوربەت دەگێرێتەوە، شین لین باوکی دەباتە لی فینگ پاگۆدە بۆ سەردانی گۆڕی دایکی. لە کاتی کوڕنۆش بردن، کڵاوە لە گەوهەر دروستکراوەکە وەک ڕێز لە سەر دارە ئاسنینەکە دادەنێت. لە ناکاو زەوی دەلەرێتەوە و بای سو ژین دێتە دەرەوە. دوای ئەوەی لە تاوانەکانی دەبوردرێت بە هۆی بەخشینی خواوەندێک، درەختێکی ئاسنین گەشە دەکات، شین لین دایکی ئازاد دەکات، خێزانەکەی بە یەک دەگەینێتەوە کە مرۆڤ و خواوەندن.