The talented young herbalist named Xu Xian was in trouble. It should have been a victorious moment– he had just opened his very own medicine shop. But he bought his supplies from his former employer, and the resentful man sold him rotten herbs.
دکتۆری گیایی بەناوبانگ، جو جیان، لە کێشەدا بوو دەبوایە چرکەیەکی پڕ سەرکەوتن بێت تازە کلینکی تایەبەتی خۆی دەکاتەوە. کەلوپەلەکانی لە خاوەنی کاری پێشووی دەکڕێت، پیاوە بێکەڵکەکە، گایی دەرمانی تێکچووی پێ دەفرۆشێت.
As Xu Xian wondered what to do with this useless inventory, patients flooded into his shop. A plague had stricken the city, and he had nothing to treat them. Just as he was starting to panic, his wife, Bai Su Zhen, produced a recipe to use the rotten herbs as medicine. Her remedy cured all the plague-afflicted citizens immediately. Xu Xian’s former boss even had to buy back some of the rotten herbs to treat his own family.
کاتێک جو بیری دەکردەوە چی لەم گیایە بێ کەڵکە بکات، نەخۆشەکان بە لێشاو ڕوویان لە کلینکەکەی کرد. کاتێک شار دووچاری پەتا دەبێتەوە، هیچ گیایەکی نەبوو بۆ ڕووبەڕووی پەتاکە ببێتەوە. لەو کاتەی کە شڵەژابوو، هاوسەرەکەی، بای ژین، گیراوەیەکی دروست کرد کە لە گیای تێکچوو پێکدەهات. پێکهاتەکەی ڕاستەوخۆ هەڵگرانی پەتای چارەسەر دەکرد. بەرپرسی پێشووی جو جیان بەشێک لە گیا تێکچووەکەی کڕییەوە بۆ ئەوەی خێزانەکەی چارەسەر بکات.
Shortly after, a monk named Fa Hai approached Xu Xian, warning him that there was a demon in his house. The demon, he said, was Bai Su Zhen. Xu Xian laughed. His kindhearted, resourceful wife was not a demon.
پیاوێکی ئاینی بە ناوی فا های هاتە لای جو جیان، ئاگاداری کردەوە کە ئەهریمەنێک لە ماڵەکەی هەیە. پێی ڕاگەیاندن کە ئەهریمەنەکە بای سو ژینە. جو جیان پێکەنی. هاوسەرە ئەزیز و زیرەکەی ئەهریمەن نەبوو.
Fa Hai insisted. He told Xu Xian to serve his wife realgar wine on the 5th day of the 5th month, when demons’ powers are weakest. If she wasn’t a demon, he explained, it wouldn’t hurt her.
فا های پیداگر بوو. پێی ڕاگەیاندن لە ڕۆژی پێنجەمی مانگی پێنج، جۆرە مەیەکی تایبەت پێشکەشی بای شین بکات، لەم کاتەدا هێزی ئەهریمەن لاوازە. ئەگەر بای ژین ئەهریمەن نەبێت، هیچ زیانێکی پێ ناگات، پیاوە ئاینیەکە گوتی.
Xu Xian dismissed the monk politely, with no intention of serving Bai Su Zhen the wine. But as the day approached, he decided to try it.
جو جیان بەڕێزەوە پیاوە ئاینیەکەی بەڕێ کرد، و هیچ نیەتێکی نەبوو هاوسەرەکەی تاقی بکاتەوە. بەڵام کاتێک ٥ی مانگ نزیک بوویەوە، بڕیاری دا تاقی بکاتەوە.
As soon as the wine touched Bai Su Zhen’s lips, she ran to the bedroom, claiming she wasn’t feeling well. Xu Xian prepared some medicine and went to check on her. But instead of his wife, he found a giant white serpent with a bloody forked tongue in the bed. He collapsed, killed by the shock.
هەر مەیەکە بەر لێوی بای ژین کەوت، بەرەو ژوری خەوتن ڕای کرد و گوتی باش نیم. جو جیان گیراوەیەکی ئامادە کرد و سەری لە خێزانەکەی دا. بەڵام لە جێگەی خێزانەکەی، مارێکی سپی زەبەلاحی لەسەر جێگەی خەوتن بینی کە زمانی لە شێوەی چنگاڵ بوو. لە هۆش خۆی چوو، بەهۆی حەپەسانەوە مرد.
When Bai Su Zhen opened her eyes, she realized immediately what must have happened. The truth was that Bai Su Zhen was an immortal snake with formidable magical powers. She had used her powers to take a human form and improve her and her husband’s fortunes.
کاتێک بای ژین چاوەکانی کردەوە، ئەوەی کە ڕویداوە هاتە بەر چاوی. ڕاستیەکە ئەوە بوو، کە بای ژین مارێکی نەمری بەهێز و ترسناک بوو. توانای خۆی بەکار هێنا کە بەشێوەی مرۆڤ دەربکەوێت کە بەختی خۆی و هاوسەرەکەی باشتر بکات.
Her magic couldn’t revive Xu Xian, but she had one more idea to save him: an herb that could grant longevity and even bring the dead back to life, guarded by the Old Man of the South Pole in the forbidden peaks of the Kun Lun Mountains. She rode to the mountains on a cloud, then continued on foot passed gateways and arches until she reached one marked “beyond mortals” hanging over a silver bridge.
جادووکەی نەیتوانی جو جیان زیندوو بکاتەوە، بەڵام بیرۆکەیەکی هەبوو بۆ زیندوو کردنەوەی جیان: گیایەک هەیە کە تەمەن درێژ دەکات و دەتوانێت مردوو زیندوو بکاتەوە، پیاوێکی پیر لە جەمسەری باشور پاسەوانی دەکات لە سەر لوتکەی شاخی قەدەغەکراوی کون لون. بەسەر هەورێکدا سەرکەوت و بەرەو شاخەکان بەڕێ کەوت، دواتر دابەزی و لە دەرگەوە چووە ژوورێ تا گەیشتە شوێنێک نوسرابوو لێرەوە مرۆڤ ڕێگەپێدراو نییە کە لەسەر پردێکی سیلڤەر هەڵواسرا بوو.
On the other side, two of the Old Man’s disciples guarded the herb. Bai Su Zhen disguised herself as a monk and told them she’d come to invite the Old Man to a gathering of the gods. While they relayed her message, she plucked some leaves from the herb and ran.
لە لایەکەیتر، دوو لە سوێنکەوتوانی پیاوە پیرەکە پاسەوانی گیاکەیان دەکرد. بای سوژین وەک پیاوێکی ئاینی شێوەی وەرگرتبوو بە پاسەوانەکانی ڕاگەیاند کە هاتووە پیاوە پیرەکە داوات بکات بۆ کۆبوونەوەی خوداکان. تا پاسەوانەکان پەیامەکەیان گواستەوە، چەند چڵێکی لە گیاکە هەڵکێشا و ڕای کرد.
The servants realized they had been tricked and chased her. Bai Su Zhen coughed up a magic ball and threw it at one. As the other closed in on her, she put the herb under her tongue for safekeeping, but its magic forced both of them into their true forms. As the crane’s long beak clamped around her, the Old Man appeared. Why, he asked, would she risk her life to steal his herb when she was already immortal?
پاسەوانەکان تێگەیشت کە فێڵیان لێ کراوە و بەدوای کەوتن. باس یو ژین تۆپەڵێکی جادویی دروست کرد بە یەکێکیانیدا دا. کاتێک ئەویتر لێی نزیک دەبوویەوە، گیایەکەی خستە ژێر زمانی بۆ ئەوەی بیپارێزێت، بەڵام جادووی گیایەکە هەر دووکیانی گەڕاندەوە بۆ شێوەی ڕاستەقینەی خۆیان. کاتێک دەنوکی ماسیگرەکە لە جەستەی دەدا، پیاوە پیرەکە دەرکەوت. پرسیاری کرد بۆچی ئامادەیە ژیانی بخاتە مەترسی بۆ دزینی ئەم گیایە لە کاتێکدا خۆی نەمرە؟
Bai Su Zhen explained her love for Xu Xian. Even if he didn’t want to be with her now that he knew she was a demon, she was determined to bring him back to life. The two had a karmic connection dating back more than a thousand years. When Bai Su Zhen was a small snake, a beggar was about to kill her, but a kind passerby rescued her. Her rescuer was Xu Xian in a past life. Touched by her willingness to risk her life for him, the Old Man permitted her to leave the mountain with the immortal herb.
بای سوژیان باسی خۆشەویستی خۆی بۆ جو جیان بۆ پیاوە پیرەکە کرد. سەڕەڕای ئەوەی کە ئەو لەوانەیە نەیەوێت لەگەڵ ئەهریمەنێک بژیت، ئەو سوڕ بوو لەسەر ئەوەی ژیانی ڕزگار بکات. پەیوەندیەکی روحی هەزاران ساڵە لە نێوانیان هەبوو. کاتێک بای سو ژین مارێکی بچووک دەبێت، سوڵکەرێک دەیەوێت بیکوژێت، بەڵام کەسێک کە بەم شوێنە تێدەپەڕێت، ڕزگاری دەکات. فریادڕەسەکەی جو جیان دەبێت. بەهۆی ئەوەی سەرسام دەبێت بە بای کە ژیانی دەخاتە مەترسی، پیاوە پیرەکە ڕێگە بە بای دەدات گیاکە ببات و جو ڕزگار بکات.
Bai Su Zhen returned home to revive Xu Xian. When he opened his eyes, the terrified look frozen on his face became a smile. Demon or not, he was still happy to see his wife.
بای سو ژین دەگەڕێتەوە بۆ ڕزگار کردنی جو جیان. کاتێک چاوەکانی هەڵدەهێنێت، تێروانینە حەپەساوەکەی بۆ خەندە دەگۆڕێت، ئەهریمەن یان نا، زۆر دڵخۆش بوو بە دیتنی هاوسەرەکەی.