گژوگیاناسە گەنجە بەهرەمەندەکە بە ناوی سو شیان لە کێشەدابوو. دەبووایە ساتی سەرکەوتن بوایە تازە فرۆشگەکی پزیشکی تایبەت بەخۆی کردبۆوە. بەڵام کەلوپەلەکانی لە خاوەنکارەکەی پێشووی کڕی، و پیاوە بێزارکەرەکە گژوگیای خراپ بووی پێ فرۆشت.
The talented young herbalist named Xu Xian was in trouble. It should have been a victorious moment– he had just opened his very own medicine shop. But he bought his supplies from his former employer, and the resentful man sold him rotten herbs.
سو شیان سەرسام ببوو کە چی لەو کەرستە بێسوودانە بکات، نەخۆشەکان بە لێشاو هاتن بۆ فرۆشگەکەی. پەتایەک تووشی شارەکە ببوو، و ئەو هیچ شتێکی نەبوو تاوەکو چارەسەریان بکات. کە ئەو دەترسا، ژنەکەی، بەی سو جین، ڕەچەتەیەکی دروست کرد بۆ بەکارهێنانی گیا بێکەڵکەکان وەک دەرمان. چارەسەرەکەی دەستبەجێ هەموو تووشبوانی پەتای شارەکەی چارەسەرکرد. تەنانەت سەرۆکی پێشووی سو شیان دەبوو هەندێک گیا خراپبووەکان بکڕێتەوە بۆ چارەسەرکردنی خێزانەکەی خۆی.
As Xu Xian wondered what to do with this useless inventory, patients flooded into his shop. A plague had stricken the city, and he had nothing to treat them. Just as he was starting to panic, his wife, Bai Su Zhen, produced a recipe to use the rotten herbs as medicine. Her remedy cured all the plague-afflicted citizens immediately. Xu Xian’s former boss even had to buy back some of the rotten herbs to treat his own family.
کەمێک دوای ئەوە، ڕەبەنێک بەناوی فا های چووە لای سو شیان، ئاگاداری کردەووە کە شەیتانێک لە ماڵەکەیدا هەیە. ئەو وتی، شەیتانەکە بەی سو جینە. سو شیان پێکەنی. هاوژینە دڵباش و بەتواناکەی شەیتان نییە.
Shortly after, a monk named Fa Hai approached Xu Xian, warning him that there was a demon in his house. The demon, he said, was Bai Su Zhen. Xu Xian laughed. His kindhearted, resourceful wife was not a demon.
فا های سووربوو. بە سو شیانی وت شەڕابی ڕیلگار بدات بە هاوژینەکەی لە ڕۆژی پێنجی مانگی پێنج، کاتێک هێزی شەیتانەکان لاوازترینە. ڕوونی کردەوە، ئەگەر ئەو شەیتان نەبوو، ئەوە ئازاری نادات.
Fa Hai insisted. He told Xu Xian to serve his wife realgar wine on the 5th day of the 5th month, when demons’ powers are weakest. If she wasn’t a demon, he explained, it wouldn’t hurt her.
سو شیان بەڕێزەوە ڕەبەنەکەی دەرکرد، بێ هیچ نیازێک بۆ پێدانی شەڕاب بە بەی سو جین. بەڵام کاتێک ڕۆژەکە هات، بڕیاریدا تاقی بکاتەوە. هەر کە شەڕابەکە گەیشتە لێوی بەی سو جین، ڕایکرد بۆ ژووری نوستنەکە، ووتی کە هەست بە باشی ناکات. سو شیان هەندێک دەرمانی ئامادەکرد و چوو بۆ پشکنینی. بەڵام لە جیاتی هاوژینەکەی، مارێکی گەورەی سپی بە زمانێکی دووبەشی خوێناوی دۆزییەوە لە جێگاکە. ئەو ڕووخا، بە شۆکەکە مرد.
Xu Xian dismissed the monk politely, with no intention of serving Bai Su Zhen the wine. But as the day approached, he decided to try it. As soon as the wine touched Bai Su Zhen’s lips, she ran to the bedroom, claiming she wasn’t feeling well. Xu Xian prepared some medicine and went to check on her. But instead of his wife, he found a giant white serpent with a bloody forked tongue in the bed. He collapsed, killed by the shock.
کاتێک بەی سو جین چاوەکانی کردەووە، ڕاستەوخۆ زانی کە دەبێت چی ڕوویدابێت. ڕاستیەکە ئەوەبوو کە بەی سو جین مارێکی نەمرە بە هێزی جادووگەرانەی ترسناک هێزەکەی خۆی بەکارهیناوە بۆ ئەوەی شێوەی مرۆڤ وەربگرێت و بەختی خۆی و هاوسەرەکەی باشتر بکات.
When Bai Su Zhen opened her eyes, she realized immediately what must have happened. The truth was that Bai Su Zhen was an immortal snake with formidable magical powers. She had used her powers to take a human form and improve her and her husband’s fortunes.
جادووەکەی نەیتوانی سو شیان زیندوو بکاتەوە، بەڵام ئەو بیرۆکەیەکی تری هەبوو تا ڕزگاری بکات: گیایەک کە دەتوانێت تەمەن درێژی پێ ببەخشێت و تەنانەت مردووش بگەڕێنێتەوە بۆ ژیان. پارێزگاری لێ کراوە لەلایەن پیاوە پیرەکەی جەمسەری باشوور لە لووتکە قەدەغەکراوەکانی چیاکانی کون لون. بە هەورێک چوو بۆ چیاکان، دواتر بە پێ بەردەوام بوو دەروازە و تاقەکانی تێپەڕاند هەتا گەیشتە یەکێک نیشانەکرابوو “لەدوای مۆرتاڵەکان“ لەسەر پردێکی زیوی هەڵواسرابوو.
Her magic couldn’t revive Xu Xian, but she had one more idea to save him: an herb that could grant longevity and even bring the dead back to life, guarded by the Old Man of the South Pole in the forbidden peaks of the Kun Lun Mountains. She rode to the mountains on a cloud, then continued on foot passed gateways and arches until she reached one marked “beyond mortals” hanging over a silver bridge.
لە لاکەی تر، دوو بەردەستی پیاوە پیرەکە پاسەوانی ڕووەکەکەیان دەکرد. بەی سو جین خۆی وەک ڕەبەنێک گۆڕی و پێی ووتن هاتووە تا پیاوە پیرەکە بانگێشت بکات بۆ کۆبوونەوەی خواوەندەکان. لەکاتێکدا ئەوان پەیامی ئەویان گواستەوە، هەندێک گەڵای لە ڕووەکەکە لێکردەووە و ڕایکرد.
On the other side, two of the Old Man’s disciples guarded the herb. Bai Su Zhen disguised herself as a monk and told them she’d come to invite the Old Man to a gathering of the gods. While they relayed her message, she plucked some leaves from the herb and ran.
خزمەتکارەکان بۆیان دەرکەوت کە فێڵیان لێکراوە و بەدوای کەوتن. بەی سو جین تۆپێکی جادوویی دروست کرد و هاویشتی بۆ یەکێکیان. کە ئەوی تر لێی نزیک بوویەوە، گیاکەی خستە ژێر زمانی بۆ ئەوەی بی پارێزێت، بەڵام جادووەکەی هەر دووکیانی گەڕاندەووە سەر شێوە ڕاستەکەی خۆیان. کە باڵندە دەنووک درێژەکە گازی لێگرت، پیاوە پیرەکە بەدەرکەوت. پرسی، بۆچی ئەو دەبێت ژیانی خۆی بخاتە مەترسی بۆ دزینی ڕووەکەکە کاتێک ئەو خۆی نەمرە؟
The servants realized they had been tricked and chased her. Bai Su Zhen coughed up a magic ball and threw it at one. As the other closed in on her, she put the herb under her tongue for safekeeping, but its magic forced both of them into their true forms. As the crane’s long beak clamped around her, the Old Man appeared. Why, he asked, would she risk her life to steal his herb when she was already immortal?
بەی سو جین خۆشەویستی خۆی بۆ سو شیان ڕوونکردەوە. تەنانەت ئەگەر نەیویستبێت لەگەڵی بێت ئێستا کە دەیزانی ئەو شەیتانە، ئەو سوور بوو بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە بۆ ژیان. ئەو دووانە پەیوەندیەکی ڕۆحیان هەبوو بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ پێشتر دەگەڕێتەوە. کاتێک بەی سو جین مارێکی بچووک بوو، کەسێکی سواڵکەر خەریک بوو بیکوژێت، بەڵام ڕێبوارێکی میهرەبان ڕزگاری کرد. سو شیان ڕزگارکەرەکەی بوو لە ژیانی ڕابردوودا. وروژا بە ویستەکانی بۆ ئەوەی ژیانی خۆی بخاتە مەترسی بۆی، پیاوە پیرەکە ڕێیپێدا لەگەڵ ڕووەکە نەمرەکە چیایەکە جێبێڵێت.
Bai Su Zhen explained her love for Xu Xian. Even if he didn’t want to be with her now that he knew she was a demon, she was determined to bring him back to life. The two had a karmic connection dating back more than a thousand years. When Bai Su Zhen was a small snake, a beggar was about to kill her, but a kind passerby rescued her. Her rescuer was Xu Xian in a past life. Touched by her willingness to risk her life for him, the Old Man permitted her to leave the mountain with the immortal herb.
بەی سو جین گەڕاوە ماڵەوە بۆ زیندووکردنەوەی سو شیان. کاتێک چاوەکانی کردەووە، سەیرکردنە چەقبەستووە ترسناکەکە لەسەر ڕووخساری بووە زەردەخەنە. شەیتان بێت یان نا ئەو هێشتا دڵخۆش بوو بە بینینی ژنەکەی.
Bai Su Zhen returned home to revive Xu Xian. When he opened his eyes, the terrified look frozen on his face became a smile. Demon or not, he was still happy to see his wife.