لە قوڵایی شانشینە ژێر ئاوییەکەیاندا، ئەژدیھا خاوەن دەسەڵاتە گەورەکان لەرزین لە ترسا. لە پێش ئەواندا سەن ووکۆنگ بازیدا، پاشا مەیمونەکە. سەر بە کێشە ئەفسانەییەکە لە بەردێکەوە سەری ھەڵھێنا، کە جادووی پیرۆز فێرکرا بوو، ھەروەھا لەو کاتەدا بە نرخترین چەکی گەورە ئەژدیھاکەی ڕاوەشاند. ئەم داردەستە جادووییە، لە بنەڕەتدا ئەوەندە گەورە بوو کە قووڵی لافاوە مەزنەکەی پێ بپێورێ، ئێستا گوێڕایەڵی خواستی پاشا مەیمونەکە بوو بە دەست لێدانەکەی کرژ بوو. بە توانا سەرسوڕمێنەرەکەی ترسا، ئەژدیھاکان بەبەزەییەوە ڕێگەیان بە سەن ووکۆنگ دا پارێزگاری لە داردەستەکە بکات. پاشا مەیمونەکە داردەستەکەی شاردەوە، بەخۆشیەوە خێرا گەڕایەوە بۆ شانشینەکەی کە ئەم گەنجینەیان نیشان بدا بۆ ھۆزی مەیمونە جەنگاوەرەکانی. دوای ئاھەنگ گێڕانێکی بڵاو سەن ووکۆنگ کەوتە ناو خەوێکی قووڵەوە. بەڵام کاتێک دەستی بە خەون بینین کرد، پاشا مەیمونەکە بەخێرایی لە دوو شت گەیشت. یەکەم ئەوە بوو کە ئەمە نوستنێکی ئاسایی نییە. دووەم ئەوە بوو کە ئەو تەنھا نەبوو. لەناکاو، خۆی بینی کە گیرا بوو لەلایەن دوو شکڵی ترسناکەوە. لە سەرەتادا پاشا مەیمونەکە نەیدەزانی کە کێ بە دیلی گرتبوو. بەڵام کاتێک ڕایانکێشا بەرەو دەروازەکانی شارەکە، سەن ووکۆنگ بە بارودۆخە کوشندەکەی زانی. ئەوان کۆکەرەوەی ڕۆح بوون ئەرکیان گواستنەوەی نەماوەکان بوو بۆ جیھانی مردووەکان. ئەوە ناوچەی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن بوو، کە بێبەزەییانە ڕۆحەکانیان جیا دەکردەوە و سزا ترسناکەکانیان دادەنا. لێرەوە، شانشینی مردن لە پێشی دانرابوو. دەیتوانی شوێنی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن ببینێت، ھەروەھا پردە ئەفسانەییەکەی سەر ڕووباری نای ھی. لەسەر پردەکە ئافرەتێکی پیر ھەبوو کە کاسەیەک شۆربای دەدا بە ڕۆحە لێھاتووەکان. دوای خواردنەوەی، ڕۆحەکان ژیانی پێشوویان لە بیر دەکرد، ھەروەھا دەنێردرانەوە بۆ جیھانی زیندوو لە شێوەیەکی نوێدا. لە خوارتر ئەو ڕۆحانەی لێبوو کە گرینگ نەبوون لە نوێبوونەوەدا. لەم تۆڕەڕێ بادراوەی ژوورەکاندا، ڕۆحە بەدبەختەکان ئازاریان دەچەشت لە ژوورە بێکۆتاکانی سزاداندا— لە کێوەکانەوە قەڵبەی نوکتیژ، بۆ گۆماوێکی خوێن و دەبەیەک ڕۆنی کوڵاو. بەڵام سەن ووکۆنگ ئەشکەنجەدان و نوێبوونەوەی قبوڵ نەدەکرد. ھەروەک کۆکەرەوەی ڕۆحەکان ھەوڵیاندا ڕایبکێشن بەناو دەروازەکاندا، پاشا مەیمونەکە بەخێرایی داردەستەکەی دەرکرد و خۆی لەژێر دەستیان دەرکرد. جەنگەکەی جاڕدراو تەقەتەقی چەکەکانی لە ھەموو دۆزەخ دەنگیدایەوە. ھەستیان بە تێکچونێک کرد دە خاوەن دەسەڵاتەکەی مردن ھێرشیان بۆ برد. بەڵام ھەرگیز بەرگریەکی لەو شێوەیەیان لە ڕۆحێکی تیاچوو نەبینیبوو. ئەم بونەوەرە نائاساییە چی بوو؟ ئایا ئەو تیاچوویەک بوو، خودا بوو—یان ھەر شتێکی تر؟ خاوەن دەسەڵاتەکان ڕاوێژیان کرد بە کتێبی ژیان و مردن— پەڕتووکە گەورەکە کە کاتی مردنی ھەموو ڕۆحە زیندووەکانی نیشاندا. نەیدەزانی ئەم گیانەوەرە نامۆیە لەژێر چ جۆرێکە، خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن لەسەرەتادا ھەوڵیان دەدا سەن ووکۆنگ بدۆزنەوە؛ بەڵام پاشا مەیمونەکە دەیزانی سەیری کوێ بکات. بەداخەوە، تۆمارەکان بانگەشەی خاوەن دەسەڵاتەکانی مردنیان چەسپاند— سەن ووکۆنگ تۆمار کرا کە بمرێت لەو شەوەدا. بەڵام پاشا مەیمونەکە نەدەترسا. ئەمە دوور بوو لەوەی کاتێک یەکەم جار بەرەنگاری چارەنووس بووەوە لە بەدواداگەڕانی ژیری و توانا. یاخیگەریەکانی پێشووی توانای گۆڕانی جەستەی بۆ پەیدا کردبوو، سواربوونی ھەورەکان بەخێرایی سەرگێژخواردن، فەرمانڕەوایی ھۆزەکەی بە جادو و ھونەری جەنگ لەم تەنگژەیەدا، دەرفەتێکی تری بینی. بە بریقەی پەنجە گورجەکانی، پاشا مەیمونەکە ناوی خۆی لە پەڕتوکەکەوە لێدا. پێش خاوەن دەسەڵاتەکانی مردن وەڵام بدەنەوە ناوی مەیمونەکانی ھۆزەکەی بینی و ھی ئەوانیشی لابرد. لە بەندی مردن ڕزگاری کردن، سەن ووکۆنگ دەستی بە ململانێ کرد دژی دۆزەخ. بە کارامەیی جەنجاڵی بێکۆتای ڕۆحە توڕەکانی بەزاند— پێش چوونەدەرەوەی لە شانشینەکە. پێش ئەوەی لە زەویەکە بدات سەن ووکۆنگ لەناکاو لەجێگەکە ھەستا لەسەرەتادا بیریدەکردەوە گەشتەکە خەون بوو بێت، بەڵام پاشا مەیمونەکە ھەستی دەکرد نەمریەکەی دەردەپەڕێ لە لوتکەی سەریەوە بۆ لوتکەی کلکی. بە ھاواری سەرکەوتن، جەنگاوەرەکانی خەبەر کردەوە بۆ بەشداری سەرکێشی نوێ— خولێکی تری ئاھەنگگێڕان دەستی پێکرد.
In the depths of their underwater kingdom, the mighty Dragon Lords quaked with fear. Before them pranced Sun Wukong, the Monkey King. The legendary troublemaker been hatched from a stone, schooled in divine magic, and was currently brandishing the Dragon Lord’s most treasured weapon. This magical staff, originally large enough to measure the depth of a great flood, now obeyed the Monkey King’s will and shrank at his touch. Terrified of this bewildering power, the Dragons graciously allowed Sun Wukong to keep the staff. The Monkey King stowed the weapon away, and gleefully sped back to his kingdom to show this treasure to his tribe of warrior monkeys. After a lavish celebration, Sun Wukong fell into a deep sleep. But just as he began to dream, the Monkey King quickly realized two things. The first was that this was no ordinary slumber. The second was that he wasn’t alone. Suddenly, he found himself caught in the clutches of two grisly figures. At first the Monkey King didn’t know who his captors were. But as they dragged him toward their city’s gates, Sun Wukong realized his deathly predicament. These were soul collectors tasked with transporting mortals to the Realm of the Dead. This was the domain of the Death Lords, who mercilessly sorted souls and designed gruesome punishments. From here, the kingdom of death was laid out before him. He could see the Death Lord’s palaces, and the fabled bridge across the river Nai He. Manning the bridge was an old woman who offered worthy souls a bowl of soup. After drinking, the spirits forgot their previous life, and were sent back to the world of the living in a new form. Further below were the souls not worthy of reincarnation. In this twisting maze of chambers, unfortunate spirits endured endless rooms of punishment— from mountains spiked with sharp blades, to pools of blood and vats of boiling oil. But Sun Wukong was not about to accept torture or reincarnation. As the soul collectors attempted to drag him through the gates, the Monkey King whipped out his staff and swung himself out of their clutches. His battle cries and the clang of weapons echoed throughout the underworld. Sensing a disturbance, the ten Death Lords swooped upon him. But they had never met such resistance from a mortal soul. What was this unusual creature? And was he a mortal, a god— or something else? The Lords consulted the Book of Death and Life— a tome which showed the time of every living soul’s death. Not knowing what category this strange being was under, the Death Lords struggled to find Sun Wukong at first; but the Monkey King knew just where to look. Unfortunately, the records confirmed the Death Lord’s claim— Sun Wukong was scheduled to die this very night. But the Monkey King was not afraid. This was far from the first time he’d defied destiny in his quest for wisdom and power. His past rebellions had earned him the power to transfigure his body, ride clouds at dizzying speeds, and govern his tribe with magic and martial arts. In this crisis, he saw yet another opportunity. With a flash of his nimble fingers, the Monkey King struck his own name from the Book. Before the Death Lords could respond, he found the names of his monkey tribe and swept them away as well. Liberated from the bonds of death, Sun Wukong began to battle his way out of the underworld. He deftly defeated endless swarms of angry spirits— before tripping on his way out of the kingdom. Just before he hit the ground, Sun Wukong suddenly awoke in his bed. At first he thought the journey might have been a dream, but the Monkey King felt his new immortality surging from the top of his head to the tip of his tail. With a cry of triumph, he woke his warriors to share his latest adventure— and commence another round of celebration.