Hello, everyone. Because this is my first time at TED, I've decided to bring along an old friend to help break the ice a bit. Yes. That's right. This is Barbie. She's 50 years old. And she's looking as young as ever. (Laughter) But I'd also like to introduce you to what may be an unfamiliar face. This is Fulla. Fulla is the Arab world's answer to Barbie.
سڵاو هاوڕێیان. لەبەرئەوەی یەکەمجارمە بەشداری TEDدەکەم، بڕیارمدا لەگەڵ هاوڕێیەکی کۆنم دا بێم تاکو هاوکارم بێت و کەمێک شرمم بشکێت. بەڵی. وایە. ئەوە باربییە. تەمەنی ٥٠ ساڵە. هەروەها ئەو ئێستاش هەر گەنجە. (پێکەنین) بەڵا، حەزم دەکەم بتان ناسێنم بە ڕوخسارێک کە ڕەنگە نامۆ بێت بۆتان. ئەوە فوڵایە. فوڵا وەڵامی جیهانی عەرەبیە بۆ باربی.
Now, according to proponents of the clash of civilizations, Barbie and Fulla occupy these completely separate spheres. They have different interests. They have divergent values. And should they ever come in contact ... well, I've got to tell you, it's just not going to be pretty.
ئێستا، بە پێ لایەنگرانی ململانێی شارستانیەتەکان، باربی و فوڵا ناوچە جیاوازەکانیان بە تەواوی داگیر کردوە. حەز و ئارەزووی جیاوازیان هەیە. ڕێچکەی تایبەتیان هەیە. هەروەها قەت پێویست دەکات پەیوەندیان هەبێت... باشە، دەبێت پێتان بڵێم، ئەوە شتێکی باش نابێت.
My experience, however, in the Islamic world is very different. Where I work, in the Arab region, people are busy taking up Western innovations and changing them into things which are neither conventionally Western, nor are they traditionally Islamic. I want to show you two examples. The first is 4Shbab. It means "for youth" and it's a new Arab TV channel.
هەر چەندە ئەزموونی من لە جیهانی ئیسلامیدا زۆر جیاوازە. لە هەرێمی عەرەبی، ئەو شوێنەی کاری لێ دەکەم، خەڵک مەشغوڵی وەرگرتنی داهێنانەکانی خۆرئاوان و دەیان گۆڕن بۆ شتانێک کە نە پەیوەندی بە خۆرئاواوە هەیە، نە بە کلتوری ئیسلام. دەمەوێت دوو نموونەتان نیشان بدەم. یەکەم دانەیان 4Shbab ە. کەناڵێکی نوێی عەرەبییە و بە مانای" بۆ لاوان'' دێت.
(Video): Video clips from across the globe. The USA.
)ڤیدیۆ(: ڤیدیۆیەک لەسەرانسەری جیهان. ئەمریکا.
♫ I am not afraid to stand alone ♫
♫من لە تانیایی ناترسم♫
♫ I am not afraid to stand alone, if Allah is by my side ♫
♫من لە تانیایی ناترسم، ئەگەر خودام لەگەڵدا بێت♫
♫ I am not afraid to stand alone ♫
♫من لە تانیایی ناترسم♫
♫ Everything will be all right ♫
♫هەموو شتێک باش دەبێت♫
♫ I am not afraid to stand alone ♫
♫من لە تانیایی ناترسم♫
The Arab world.
جیهانی عەرەب.
(Music)
(مۆسیقا)
♫ She was preserved by modesty of the religion ♫ ♫ She was adorned by the light of the Quran ♫
♫ کچەکە بە پاکی لەچکەکەیەوە پارێزرابوو♫ ♫جوانیەکەشی لە ڕووناکی قورئان وەرگرت بوو♫
Shereen El Feki: 4Shbab has been dubbed Islamic MTV. Its creator, who is an Egyptian TV producer called Ahmed Abu Haïba, wants young people to be inspired by Islam to lead better lives. He reckons the best way to get that message across is to use the enormously popular medium of music videos. 4Shbab was set up as an alternative to existing Arab music channels. And they look something like this. (Music)
4Shbab بووە پێشەنگی کەنەڵی مۆسیقای ئیسلام. دەرهێنەرەکەی، کە دەرهێنەرێکی میسڕیە ناوی ئەحمەد ئەبو هەیبا، یە دەیەوێت گەنجەکان بەرەو ئیسلام ڕێنوێنی بکات بۆ ژیانێکی باشتر. ئەو پێیوابو باشترین ڕێگە بۆ گەیاندنی پەیامەکە بریتییە لە بەکارهێنانی بەناوبانگترین ڤیدیۆ کلیپەکان. 4Shbab وەک جێگرەوەیەک بۆ کەناڵە مۆسیقاکانی عەرەب دامەزرا. ئەوانیش سەری شتێکی لەوە شێوەیە دەکەن. (مۆسیقا)
That, by the way is Haifa Wehbe. She's a Lebanese pop star and pan-Arab pin-up girl. In the world of 4Shbab, it's not about bump and grind. But it's not about fire and brimstone either. Its videos are intended to show a kinder, gentler face of Islam, for young people to deal with life's challenges.
بەو بۆنەیەوە ئەوە هەیفا وەهبیە ئەستێرەی پۆپی لوبنانیە کچێکی سەرنجڕاکێشی عەرەبە. لە کەناڵی 4Shbab، بابەتەکە بێ مانا نییە. بەڵام دەربارەی ئاگر خۆش کردن و ئاژاوەش نییە. ئامانجانی ئەو ڤیدیۆیانە دەرخستنی ڕوخساری نەرمونیانی و جوامێرانەی ئیسلامە، بۆ ئەوەی گەنجەکان لەگەڵ ئاڵەنگیەکانی ژیان ڕابێن.
Now, my second example is for a slightly younger crowd. And it's called "The 99." Now, these are the world's first Islamic superheroes. They were created by a Kuwaiti psychologist called Naif Al Mutawa. And his desire is to rescue Islam from images of intolerance, all in a child-friendly format. "The 99." The characters are meant to embody the 99 attributes of Allah: justice, wisdom, mercy, among others. So, for example, there is the character of Noora. She is meant to have the power to look inside people and see the good and bad in everyone. Another character called Jami has the ability to create fantastic inventions.
ئێستا، نموونەی دووەمم بۆ کۆمەڵەیەکی بچووکە. پێ دەگوترێت ''٩٩'' ئێستا ئەوان لە یەکەمین پاڵەوانەکانی جیهانی ئیسلامین. لە لایەن سایکۆلۆجیستێکی کوەیتی دروست کراوە بە ناوی نايف المطوع. هەروەها ویستویەتی ئیسلام لەو وێنە شەڕانگێزەکان ڕزگار بکات، بە ڕێگەیەکی ئاسان بۆ منداڵان. کارێکتەرەکانی''٩٩' دەرخەری ٩٩ ناوەکەی الله ن: لە ناویاندا دادپەروەر، زانا، لێبوردەیی. بۆ نمو,نە لێرە کارێکتەری نوورە هەیە. دەیویست وا خۆی دەرخات کە هێزی سەیرکردنی ناخی مرۆڤەکانی هەیە هەروەها باش و خراپی لە هەموو کەسێکدا ببینێت. کارێکتەرێکی تر بە ناوی جێمی توانای دروست کردنی داهێنانە ناوازەکانی هەیە.
Now, "The 99" is not just a comic book. It's now a theme park. There is an animated series in the works. And by this time next year, the likes of Superman and Wonder Woman will have joined forces with "The 99" to beat injustice wherever they find it.
ئێستا''٩٩'' بەتەنها پەرتوکێکی پێکەنیاوی نییە. بەڵکو ئێستا شاری یاری منداڵانە. زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنیشیان بەڕێوەیە. هەروەها ساڵێکی تر لەم کاتەدا، وەکو سوپەرمان و ئافرەتی نامۆ بەشداری لە هێزی ''٩٩'' دەکەن لە هەر شوێنێک ناداپەروەری ببینن لەناوی دەبەن.
"The 99" and 4Shbab are just two of many examples of this sort of Islamic cross-cultural hybridization. We're not talking here about a clash of civilizations. Nor is it some sort of indistinguishable mash. I like to think of it as a mesh of civilizations, in which the strands of different cultures are intertwined.
کەنەاڵی 4Shbab و ٩٩ تەنها دوو لەو نموونە زۆرەی جۆری تێکەڵکردنی ڕۆشنبیری ئیسلامینە. ئێمە باس لە توندوتیژی و ململانێی نێوان کلتورەکان ناکەین. نە جۆرە ناڕوونیە تێکەڵاوەکانیشیان. دەمەوێت وەک تێکەڵ کردنێکی نێوان شارستانیەتەکان بیری لێ بکەمەوە، کە بەسەر چەند لقێکی جۆراوجۆری کلتوردا دابەش کراوە.
Now, while 4Shbab and "The 99" may look new and shiny, there is actually a very long tradition of this. Throughout its history, Islam has borrowed and adapted from other civilizations both ancient and modern. After all, it's the Quran which encourages us to do this: "We made you into nations and tribes so that you could learn from one another." And to my mind, those are pretty wise words, no matter what your creed. Thank you. (Applause)
ئێستا، لە کاتێکدا کەناڵی 4Shbab و ''٩٩'' ڕەنگە نوێ و نایاب بن، بەڵام لە ڕاستیدا ماوەیەکی زۆرە هەنە. ئیسلام بە درێژایی مێژوو شارستانییەکانی تری وەرگرتوون کۆن و تازە. لە کۆتاییدا، ئەوە قورئانە کە هانمان دەدات ئەوە بکەین: ئێوەمان لە هۆز و نەتەوەی جیاوز'' دروست کردوە بۆیە دەتوانن شت لە یەکتر فێربن''. بە بڕوای من، ئەوانە وشە گەلێکی زۆر ناوازەنە، بۆم گرینگ نییە کە تۆ چ باوەڕێکت هەیە. سوپاس. (چەپڵەڕێزان)