سڵاو، لەهەمووتان. لەبەر ئەوەی ئەوە یەکەمین جارمە لە تێد، بۆیە بڕیارمدا هاوڕێیەکی کۆنتان بۆ بێنم بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت بۆ شکاندی ئەو شەرمە. بەڵێ. ڕاستە. ئەمە باڕبیە. ئەو ٥۰ ساڵە. بەڵام بۆ هەمیشە بە گەنجی ئەمێنێتەوە. (پێکەنین) هەروەها ئەمەوێت کەسێکی ترتان پێ بناسێنم لەوانەیە دەموچاوێکی نەناسراو بێت. ئەمە فولایە. فولا دەرخەری جیهانی عەرەبیە بۆ باڕبی.
Hello, everyone. Because this is my first time at TED, I've decided to bring along an old friend to help break the ice a bit. Yes. That's right. This is Barbie. She's 50 years old. And she's looking as young as ever. (Laughter) But I'd also like to introduce you to what may be an unfamiliar face. This is Fulla. Fulla is the Arab world's answer to Barbie.
ئێستا، باڕبی و فولا نیشتەجێی دوو زەوی تەواو جیاوازن. ئارەزووی جیاوازیان هەیە. نرخی جیاوازی خۆیان هەیە. ئایە هەرگیز ڕێک دەکەون ... باشە، با من پێتان بڵێم، ئەوە دەربارەی جوان دەرکەوتن نیە.
Now, according to proponents of the clash of civilizations, Barbie and Fulla occupy these completely separate spheres. They have different interests. They have divergent values. And should they ever come in contact ... well, I've got to tell you, it's just not going to be pretty.
ئەزمونی من، هەرچەندە، لە جیهانی عەرەبی زۆر جیاوازە. لەو شوێنەی کارم ئەکرد، لە هەرێمی عەرەبی، خەڵکی سەرقاڵی ڕێگاکانی ڕۆژئاوا بوون وە گۆڕینان بۆ ئەو شتانەی کە حەزیان لێیە کە نە لاسایکردنەوەی هەمان شتی ڕۆژئاوا بوو، نە وەکو دەستوری کۆنی ئیسلام. ئەمەوێ دوو نمونەتان نیشان دەم. یەکەمیان فۆڕ شەبابه. واتا “بۆ گەنجان” ئەوە کەناڵێکی نوێی عەرەبیە.
My experience, however, in the Islamic world is very different. Where I work, in the Arab region, people are busy taking up Western innovations and changing them into things which are neither conventionally Western, nor are they traditionally Islamic. I want to show you two examples. The first is 4Shbab. It means "for youth" and it's a new Arab TV channel.
(ڤیدیۆ): ڤیدیۆ کلیپەکانی سەرانسەری جیهان. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا.
(Video): Video clips from across the globe. The USA.
من ناترسم لە تەنهایی
♫ I am not afraid to stand alone ♫
من ناترسم لە تەنهایی، ئەگەر خوام هەبێت
♫ I am not afraid to stand alone, if Allah is by my side ♫
من ناترسم لە تەنهایی
♫ I am not afraid to stand alone ♫
هەموو شتێک باش ئەبێت
♫ Everything will be all right ♫
من ناترسم لە تەنهایی
♫ I am not afraid to stand alone ♫
جیهانی عەرەبی
The Arab world.
(موسیقا)
(Music)
ئەو پارێزراوە بەهۆی بێ فیزی ئاینەکەوە ڕازێنراوەتەوە بە نوری قورئان
♫ She was preserved by modesty of the religion ♫ ♫ She was adorned by the light of the Quran ♫
شیرین ئەل فاکی: بۆ گەنجان بانگێشتی Mtv ئیسلامی دەکات. دەرهێنەری، بەرهەمهێنەری تەلەڤزیۆنی میسڕیە بە ئەحمەد ئەبو هەیوب بانگ ئەکرێت، دەیەوێ هەستی گەنجەکان بجوڵێێ بەهۆی ئیسلامەوە بۆ ژیانێکی جوانتر. بڕوای وایە باشترین پەیام بۆ ئەوە بەکارهێنانی جەماوەرێکی زۆر بۆ گەیاندنی ڤیدیۆ میوزیکەکانی. بۆ گەنجان دامەزرێنرا وەکو جێگرەوەیەک بۆ هەبونی میوزیکی عەرەبی لە کەناڵەکان وەکو شتێکی لەم شێوەیە. (مۆسیقا)
Shereen El Feki: 4Shbab has been dubbed Islamic MTV. Its creator, who is an Egyptian TV producer called Ahmed Abu Haïba, wants young people to be inspired by Islam to lead better lives. He reckons the best way to get that message across is to use the enormously popular medium of music videos. 4Shbab was set up as an alternative to existing Arab music channels. And they look something like this. (Music)
کە، بەو بۆنەیەوە ئەوە هەیفا وەهبیە. ئەستێرەیەکی پۆپی لوبنانیە و کچێکی سەرکەوتووی عەرەبە. لە جیهانی گەنجاندا، ئەمە دەربارەی کۆسپ و بەربەست نییە. دەربارەی ئاگر و گۆگردیس نییە. پە ڤیدیۆکاندا نیازی نیشاندانی جوانتر، ڕووخسارێکی باشتری ئیسلامە، بۆ خەڵکی لاو تا مامەڵە لەگەڵ ئالەنگارییەکانی ژیان بکەن.
That, by the way is Haifa Wehbe. She's a Lebanese pop star and pan-Arab pin-up girl. In the world of 4Shbab, it's not about bump and grind. But it's not about fire and brimstone either. Its videos are intended to show a kinder, gentler face of Islam, for young people to deal with life's challenges.
ئێستا، نمونەی دووەمم کەمتر بۆ گەنجەکانە. ئەویش ناوی” نەوەدوو نۆیە.” ئێستا، ئەوانە لە یەکەمین پاڵەوانەکانی جیهانی عەڕەبین دروستکراون لەلایەن دەروناسی کوەیتی بەناوی نێیڤ ئەل موتەوا. ویستی ئەوە بوو ئیسلام ڕزگار بکات لەو وێنە ناهەموارە، هەمووی لە منداڵێکی فۆڕماتدا. ” ٩٩.” ئەکتەرەکان مەبەستیان بەرجەستەکردنی هەر ٩٩ تایبەتمەندیەکەی خودایە: دادپەروەر، ژیر، میهرەبان، ئەوانەی تریش. کەواتە، بۆ نمونە، کەسایەتی نورامان هەیە. ئەو وا دەردەکەوێ کە ئەو هێزەی هەیە کە ناخی کەسەکان ئەبینێت باشی وو خراپی هەمووان ئەبینێت. کەسایەتیەکی تر بەناوی جەیمی توانای دروستکردنی داهێنانی سەرسورهێنەری هەیە.
Now, my second example is for a slightly younger crowd. And it's called "The 99." Now, these are the world's first Islamic superheroes. They were created by a Kuwaiti psychologist called Naif Al Mutawa. And his desire is to rescue Islam from images of intolerance, all in a child-friendly format. "The 99." The characters are meant to embody the 99 attributes of Allah: justice, wisdom, mercy, among others. So, for example, there is the character of Noora. She is meant to have the power to look inside people and see the good and bad in everyone. Another character called Jami has the ability to create fantastic inventions.
ئێستا، “٩٩” تەنها کتێبێکی کۆمیدی نیە. ئێستا وتارێکە بۆخۆی. ئەنیمەیشنێک لە کارکردندایە. و لە ساڵی داهاتوو، نموونەی وەک سوپەرمان و وۆندەر وۆمەن تواناکانیان یەک دەخەن لەگەڵ “٩٩” تا دژی نادادگەری بوەستنەوە لە هەر شوێنێک بێت.
Now, "The 99" is not just a comic book. It's now a theme park. There is an animated series in the works. And by this time next year, the likes of Superman and Wonder Woman will have joined forces with "The 99" to beat injustice wherever they find it.
“٩٩” و بۆ گەنجان تەنها دوو نمونەن بۆ ئەو کلتورە هەمە چەشنەی ئیسلامی. ئێمە لێرە باسی شەڕی شارستانییەت ناکەین. و نە جۆرێکی جیاکردنەوەی بڕوشە. دەمەوێ وابیری لێبکەمەوە کە تۆڕێکی شارستانییەتە، کە تیایدا کەنارەکانی کلتوری جیا بەیەکەوە بەستراونەتەوە.
"The 99" and 4Shbab are just two of many examples of this sort of Islamic cross-cultural hybridization. We're not talking here about a clash of civilizations. Nor is it some sort of indistinguishable mash. I like to think of it as a mesh of civilizations, in which the strands of different cultures are intertwined.
ئێستا، کاتێک گەنجەکان و “٩٩” نوێ و گەشاوە دەردەکەون لەڕاستیدا دابونەریتێکی درێژ هەیە بۆ ئەمە. لە مێژووەوە، ئیسلام لە شارستانییەتەکانی تر شتی وەرگرتووە هەم کۆن و هەمیش نوێ. دوای هەمووشتێک، ئەمە قورئانە هانمان دەدات ئەمە بکەین: “ئێمە ئێوەمان وەک نەتەوە و هۆز دروستکردووە تاوەکو ئێوە لە یەکترییەوە شت فێرببن.” وە بۆ خۆم، ئەمانە وشانێکی زۆر ژیر، گرنگ نییە بیروباوەڕەکەت هەرچییەک بێت. سوپاستان دەکەم. (چەپڵەڕێزان)
Now, while 4Shbab and "The 99" may look new and shiny, there is actually a very long tradition of this. Throughout its history, Islam has borrowed and adapted from other civilizations both ancient and modern. After all, it's the Quran which encourages us to do this: "We made you into nations and tribes so that you could learn from one another." And to my mind, those are pretty wise words, no matter what your creed. Thank you. (Applause)