ئایا بە پەلە دەخوێنیت پێش تاقیکردنەوە؟ ههوڵ دەدەیت زیاتر بکەیت لهوەی کاتهکەت ڕێت پێدەدات؟ پەستان هەستێکە کە ھەموومان ئەزموونی دەکەین کاتێک ڕوبەڕوی ئاڵەنگاریەکی ئاڵۆز دەبینەوە. بەڵام تەنها ھەستێک نیە، پەستان وەڵامدانەوەیەکی خودکاری جەستەییە کە دەڕوات بەناو هەموو جەستەتدا. لە مەودایەکی کورتدا، پەستان دەکرێت بەسوود بێت، بەڵام کاتێک بەردەوام و بە ڕێژەیەکی زۆر چالاک دەبێت، وەڵامدانەوەی سەرەتاییت بۆی تەنها مێشکت ناگۆڕێت بەڵکو زیان دەگەیەنێت بە ژمارەیەکی زیاتری ئەندام و خانەکانی جەستەت. ڕژێنی ئەدرێنالین هۆڕمۆنی پەستان دەردەدات کۆرتیسۆل، ئەپنافرین، کە ئەوانیش ھەر ناسراون بە ئەدرێنالین، و نۆریپینافرین، کاتێک ئەم ھۆڕمۆنانە بە نێو جۆگەی خوێنتدا دەڕۆن. ئەوان بە ئاسانی دەگەن بە دڵت و مولولەکانی خوێنت. ئەدرێنالین دەبێتە هۆی ئەوەی دڵت خێراتر لێ بدات و پەستانی خوێنت بەرز بێتەوە،بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی فڕینی پەستانی خوێنت. کۆرتیزۆڵ دەبێتە هۆی سست بونی ئیندۆسیلم یان ناوپۆشی ملوولەی خوێن سستیان دەکات. زاناکان ئێستا دەزانن كە ئەوە هەنگاوێکی سەرەتایە بۆ کرداری ڕەق بوونی ملوولەکانی خوێن یان کۆبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێنبەرەکانت. پێکەوە، ئەو گۆڕانکاراریانە هەلی توش بوونت بە سەکتەی دڵ بەرز دەکاتەوە. کاتێک مێشکت پەستانی لەسەرە، ئەوە خۆکارانە کۆئەندامی دەمار دەخاتە کار. لەڕێی ئەو تۆڕەی پەیوەندی دەمارەکان، مێشکی گەورەت پەستان بۆ ڕیخۆڵەت دەگوازێتەوە، یان بۆ کۆئەندامی دەماری ڕیخۆلە. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە ھۆی شڵەژان، ئەم پەیوەندیەی نێوان ڕیخۆڵە و مێشک دەتوانێت سروشتی ئەم پەیوەندیە تێک بدات کە خواردن دەجوڵێنێت لەنێو ڕیخۆڵەت، بنچینەیە بۆ نەخۆشی قۆلۆن، و دەتوانێت ھەستیاری گەدەت بەرز بکاتەوە بۆ ترشی، وات لێ دەکات زیاتر هەست بە دڵەکزە بکەیت. بەهۆی کۆئەندامی دەماری گەدە، پەستان هەروەها دەتوانێت پێکهێنان و ئەرکی بەکتریای گەدەت بگۆڕێت، کە ڕەنگە کار بکاتە سەر ھەرس کردنت و هەموو تەندروستیت. قسەکردن لە بارەی هەرسکردن، پەستانی درێژ- خایەن کاریگەری ھەیە لەسەر پێوانەی کەمەرت؟ بەباشی، بەڵێ. کۆرتیزۆڵ دەتوانێت ئارەزووی خواردنت زیاد بکات. ئەو بە جەستەت دەڵێت کۆگای وزەت پڕ بکەیتەوە بە خواردنە پڕ وزەکان و کاربۆهیدرایت، دەبێتە ھۆی دڵچوونت لە خواردنی تەندروست. هەروەها ئاستی بەرزی کۆرتیزۆڵ دەتوانێت ببێتە هۆی دانانی ئەو کالۆریە زۆرە لە هەناوت یان ورگە قوڵەکەت. ئەم جۆرە قەڵەویە تەنھا داخستنی قۆچپەی پانتۆڵەکەت سەختتر ناکات. بەڵکو ئەو ئەندامێکە کە بەچالاکی هۆڕمۆنەکان دەردەدات و سیستەمی بەرگری کیمیای پێی دەڵێن سایتۆکینس کە دەتوانێت مەترسی گەشە کردنی نەخۆشی درێژ خایەنت بەرز بکاتەوە، وەکو نەخۆشی دڵ و بەرگەگرتنی ئەنسۆلین. لە هەمان کاتدا، ھۆرمۆنەکانی سترێس بەڕێگەی جیاواز کار لە خانەکانی بەرگری دەکەن. سەرەتا، ئەوان بۆ شەڕی داگیرکەرەکان یارمەتی ئامادە دەکەن و برین چارەسەر دەکەن، بەڵام پەستانی درێژخایەن دەتوانێت کاری هەندێك لە خانەکانی بەرگری کەم بکاتەوە، وات لێدەکات زیاتر بە گومان بیت لە توشبونت، و تێکڕای چاکبوونەوەت خاو دەکاتەوە. دەتەوێت ژیانێکی درێژ بژیت؟ تۆ پێویستە پەستانی درێژخایەنت جڵەوگیر بکەیت. لەبەر ئەوەی ئەوە لەگەڵ تێلۆمێراتی کورتکراوە پەیوەست بووە، کۆتای لوتکەیەکی کرۆمۆسۆمەکان کە پێوانەی تەمەنی خانەیەکیانە . کڵاوی کرۆمۆسۆمەکانی تێلۆمۆرسەکان ڕێگە دەدات بە لەبەرگرتنەوەی DNA ھەر جارێک کە خانەیەک دابەش دەبێت بەبێ زیان دان لە کۆدی بۆماوەی خانەکان، و ئەوان دەبنەوە لەگەڵ دابەشبوونی ھەر خانەیەک کاتێک تێلۆمێرس زۆر کورت دەبێت، خانەیەک ناتوانێت زیاتر دابەشبێت و دەمرێت. وەک ئەوەی هەموو ئەوانە بەس نەبووبن، پەستانی درێژخایەن رێگای زیاتریشی هەیە، دەتوانێت تەندروستیت تێک بدات، وەکو زیپکە، قژ هەڵوەرین، لاوازی سێکسی، ژانەسەر، گرژبوونی ماسوولکەکان، کێشەی تەرکیز کردن، شەکەتی، و زوو ھەڵچوون. کەوایە،ئەمانە مانایان چیە بۆ تۆ؟ ژیانت هەمیشە پڕ دەبێت لەبارودۆخی فشارھێنەر. بەڵام ئەوەی گرنگە بۆ مێشکت و گشت جەستەت ئەوەیە کە کاردانەوەت چیە بۆ ئەو فشارانە. ئەگەر تۆ ئەم دۆخانە وەک ئاڵەنگاریەک ببینیت دەتوانیت دەست بەسەریاندا بگریت، بەڵام وەکو ترسێک بێت لات ئەوە ناتوانیت دەرباز بیت لێیان، وا باشترە لەماوەیەکی کورت باش خۆت بپارێزیت و تەندروست بیت بۆ ماوەیەکی درێژ.
Cramming for a test? Trying to get more done than you have time to do? Stress is a feeling we all experience when we are challenged or overwhelmed. But more than just an emotion, stress is a hardwired physical response that travels throughout your entire body. In the short term, stress can be advantageous, but when activated too often or too long, your primitive fight or flight stress response not only changes your brain but also damages many of the other organs and cells throughout your body. Your adrenal gland releases the stress hormones cortisol, epinephrine, also known as adrenaline, and norepinephrine. As these hormones travel through your blood stream, they easily reach your blood vessels and heart. Adrenaline causes your heart to beat faster and raises your blood pressure, over time causing hypertension. Cortisol can also cause the endothelium, or inner lining of blood vessels, to not function normally. Scientists now know that this is an early step in triggering the process of atherosclerosis or cholesterol plaque build up in your arteries. Together, these changes increase your chances of a heart attack or stroke. When your brain senses stress, it activates your autonomic nervous system. Through this network of nerve connections, your big brain communicates stress to your enteric, or intestinal nervous system. Besides causing butterflies in your stomach, this brain-gut connection can disturb the natural rhythmic contractions that move food through your gut, leading to irritable bowel syndrome, and can increase your gut sensitivity to acid, making you more likely to feel heartburn. Via the gut's nervous system, stress can also change the composition and function of your gut bacteria, which may affect your digestive and overall health. Speaking of digestion, does chronic stress affect your waistline? Well, yes. Cortisol can increase your appetite. It tells your body to replenish your energy stores with energy dense foods and carbs, causing you to crave comfort foods. High levels of cortisol can also cause you to put on those extra calories as visceral or deep belly fat. This type of fat doesn't just make it harder to button your pants. It is an organ that actively releases hormones and immune system chemicals called cytokines that can increase your risk of developing chronic diseases, such as heart disease and insulin resistance. Meanwhile, stress hormones affect immune cells in a variety of ways. Initially, they help prepare to fight invaders and heal after injury, but chronic stress can dampen function of some immune cells, make you more susceptible to infections, and slow the rate you heal. Want to live a long life? You may have to curb your chronic stress. That's because it has even been associated with shortened telomeres, the shoelace tip ends of chromosomes that measure a cell's age. Telomeres cap chromosomes to allow DNA to get copied every time a cell divides without damaging the cell's genetic code, and they shorten with each cell division. When telomeres become too short, a cell can no longer divide and it dies. As if all that weren't enough, chronic stress has even more ways it can sabotage your health, including acne, hair loss, sexual dysfunction, headaches, muscle tension, difficulty concentrating, fatigue, and irritability. So, what does all this mean for you? Your life will always be filled with stressful situations. But what matters to your brain and entire body is how you respond to that stress. If you can view those situations as challenges you can control and master, rather than as threats that are insurmountable, you will perform better in the short run and stay healthy in the long run.