ژوورێکی پڕ لە کوڕ. کچێکی منداڵ، کە هێشتا نەبووە بە نۆ یان دە ساڵ، لە ناوەڕاستی ژورەکە دانیشتوە کە دەورە دراوە بە پەرتوک. ئەو تاکە کچە لە نێو کوڕەکان، و بیری کچە مامەکان و هاوڕێکانی دەکات، کە لە ماڵەوەن لە بری ئەوەی لە قوتابخانە بن، چونکە ڕێگەیان پێنادرێت لەگەڵ کوڕەکان بخوێنن. هیچ قوتابخانەیەکی تایبەت بە کچان لە گوندەکەیان بوونی نییە.
A room full of boys. A girl child, hardly nine or ten years old, she is sitting in the center of the room, surrounded by books. She is the only girl among boys, and is barely missing her female cousins and friends, who are inside the home instead of the school, because they are not allowed to get an education alongside boys. There isn't a single functional girls' school in her village.
لە بالۆچ لە دایک بووە، کە هۆزێکی پارێزگارە، شوێنێکە کە ئافرەتان و کچان بەشێکن لە شکۆمەندی. ئەو گەورەترینی ناو خێزانەکەیەتی، کاتێک خەریک بوو لەدایک ببێت، خێزانەکەی چاوەڕێی مناڵی کوڕیان دەکرد. بەڵام بەختێکی خراپیان هەبوو، کچیان بوو. ئەوە نەریتی ئەوان بوو کە کچەکانیان لە ماڵەکانیان بهێڵنەوە. بەڵام مامی، کە دەرچووی زانکۆ بوو، ویستی دەرفەتێکی پێبدات تاوەکو جیهان ببینێت، بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە کۆمەڵگە. خۆشبەختانە، ناوێکی هەبوو کە دەتوانرا بۆهەردوو ڕەگەز بەکار بێت. بۆیە هەلێکی هاتە پێش تاوەکو ڕێڕەوی ژیانی بگۆڕێت. بۆیە بڕیاریدا وەکو کوڕێک ئەو بەخێو بکات.
She was born in a Baloch conservative tribe, where women and girls are a matter of honor. She is the eldest in her family, and when she was about to be born, her parents wanted a baby boy. But they had bad luck; a baby girl arrived. It was customary in her family to keep girls inside the homes. But her uncle, who was a university graduate, he wanted to give her an opportunity to see the world, to be part of the society. Luckily, she has a name that can be used for both men and women. So he saw a chance to change her course of life. So he decided to raise her as a boy.
لە تەمەنی ۳ مانگیدا، لە منداڵێکی کچەوە، بوو بە منداڵێکی کوڕ. سیمایەکی کوڕانەی پێدرا. ڕێگەی پێدەدرا بچێتە دەرەوە و لەگەڵ کوڕان بخوێنێت. ئەو ئازادە، باوەڕی بەخۆی هەیە. تێبینی هەموو ئەو ستەم و زۆرداریە دەکات کەوا لە گوندەکەی ڕووبەڕووی ئافرەت و کچەکان دەبێتەوە. کاتێک ڕۆژنامەکان دەگەنە ماڵەکەی، سەیر دەکات کاتێک لە گەورەترین پیاو بۆ بچوکترینیان تێدەپەڕێت. بە پێی کات بۆ ژنان ئاسان بوو کە ئەوڕۆژنامەیان دەست بکەوێت، ئەوە هەواڵێکی کۆنە.
At three months old, she went from being a baby girl, to baby boy. She is given a boy's getup. She is allowed to go outside and get an education alongside boys. She is free, she is confident. She observes, she notes small, everyday injustices faced by women and girls in her village. When newspapers arrive at her home, she watches as it passes from the eldest man to the youngest man. By the time women get hold of the paper, it is old news.
پۆلی ۸ی تەواو کرد. ئێستا ترسێکیتر دەستی پێکرد. ئەوە دەبێتە کۆتایی خوێندنەکەی، چونکە تاکە بژاردە بۆ خوێندنی ئامادەیی پێنج کیلۆمەتر دوورە. کوڕەکان پایسکیلیان پێیە، ئازادن. بەڵام ئەو دەزانێت باوکی ڕێگەی نادات بە تەنها خۆی گەشت بکات، تەنانەت ئەگەر واخۆشی پیشان بدات کە کوڕە. "ناتوانم ڕێگە بدەم ئەوە بکەیت. و کاتم نییە تا بتبەمە ئەوێ و بتهێنمەوە. بمبوورە، ئەوە مەحاڵە." کچەکە زۆر نیگەران بوو. بەڵام دەرئاسایەک ڕوویدا. خزمێکی دوور مەودایی پێشنیاری فێرکردنی بابەتەکانی نۆ و دەی بۆ کرد لە کاتی پشووی هاوین. بەمشێوەیە ئامادەیی تەواو کرد. ئەو کچەی کە بۆتان باس دەکەم منم، شامیم کە ئێستا لە بەردەمتان قسە دەکات.
She completes her eighth-grade year. Now fear starts to come in. This will be the end of her education, because the only option for high school for further study is five kilometers away. Boys have bicycles, they are free. But she knows her father will not allow her to travel on her own, even if she were posing as a boy. "I can't let you do that. And I don't have the time to walk you there and back. Sorry, it is impossible." She gets very upset. But a miracle happened. A long-distance relative offers to teach her ninth- and tenth-grade curricula during summer vacations. This is how she completed her matriculation. The girl whom I am talking about to you is me, Shameem, who is talking before you now.
(چەپڵە)
(Applause)
بە درێژای چەند سەدەیەک خەڵکی شەڕیان لە پێناو ناسنامەیان دەکەن. خەڵکی بەهۆی ناسنامەیان خۆشەویست وتایبەت بوون، ڕەگەزنامەکانیان، نەژادەکانیان. خەڵکی ڕەتدەکرێنەوە و نەفرەتیان لێدەکرێت بەهۆی ڕەگەزنامە و ناسنامە، نەژادیان، ڕەگەزیان، و ئاینەکەیانەوە. ناسنامە شوێنت دیاری دەکات لەناو کۆمەڵگەدا، لە هەر کوێیەک بژیت. بۆیە ئەگەر لێم بپرسیت، دەڵێم من ڕقم لە پرسیارکردنی نازنامەیە. ملیۆنان کچ لەم جیهانەدا مافە سەرەتایەکانیان ڕەت دەکرێتەوە بەهۆی ئەوەی مێن. ڕووبەرووی هەمان شت دەبوومەوە ئەگەر وەک کوڕ بەخێو نەکرابام. سوربوم لەسەر تەواوکردنی خوێندنەکەم بۆ ئەوەی فێربم ئازادبم. دوای قوتابخانە تەنانەت ناونوسکردنیشم ئاسان نەبوولە زانکۆ. سێ ڕۆژ مانم لە خواردن گرت.
Throughout centuries, people have been fighting for their identity. People have been loved, privileged, because of their identity, their nationality, their ethnicity. Again, people have been hated, denied, because of their nationality, their identity, their race, their gender, their religion. Identity determines your position in society, wherever you live. So if you ask me, I would say I hate this question of identity. Millions of girls in this world are being denied their basic rights because of being female. I would have faced the same, if I hadn't been raised as a boy. I was determined to continue my studies, to learn, to be free. After my schooling, even enrolling in college was not easy for me. I went on a three-day hunger strike.
(پێکەنین)
(Laughter)
دواتر، مۆڵەتی چوونە زانکۆم وەرگرت.
Then, I got permission for college.
(پێکەنین)
(Laughter)
(چەپڵە)
(Applause)
بەم شێوەیە، زانکۆم تەواو کرد. دوای دووساڵ کاتێک کاتی ئەوەهات بچم بۆ زانکۆ، باوکم چاو و سەرنجی خستە سەر برا بچووکەکەم. دەبێت لە قوتابخانە بن بۆ دەستەبەرکردنی دڵنیایی و پاڵپشتی بۆ خێزان. و وەک ئافرەتێک، شوێنی من ماڵەوە بوو. بەڵام، من کۆڵ نادەم. خۆم لە بەرنامەیەک ناونووس کرد بۆماوەی دوو ساڵ وەک خانمێکی سەرپەرشتی تەندروستی. دواتر بەرنامەی (سادیپ ڕورەل دیڤیلۆپمێنت)م بیست، دەزگایەکی بێقازانج کاری دەکرد بۆ بەهێز کردنی کۆمەڵگە لادێیەکان. خۆم دزیەوە. پێنج کاتژمێر گەشتم کرد بۆ چاوپێکەوتنی کارەکە. ئەوە یەکەم جارە ئەوەندە دوور بم لە ماڵەوە. لە نزیکترین خاڵی ئازادیم دام. خۆشبەختانە، کارەکەم دەست کەوت، بەڵام سەخترین بەش ڕووبەڕوبونەوەی باوکم بوو.
In that way, I completed my college. Two years later, when the time came for me to go to university, my father turned his eyes, his attention, to my younger brothers. They need to be in school, secure jobs and support the family. And as a woman, my place was to be home. But, I don't give up. I sign up for a two-year program to become a lady health visitor. Then I hear about Thardeep Rural Development Program, a non-profit organization working to empower rural communities. I sneak away. I travel five hours to interview for a position. It is the first time I am the farthest from my home I have ever been. I am closest to my freedom I have ever been. Luckily, I got the job, but the hardest part is facing my father.
(پێکەنین)
(Laughter)
خزمەکان ئەویان ترساند بوو سەبارەت بە چوونە دەرەوەی کچەکەی، بێزارکردنی بە قسە بەوەی کچەکەی سنووری بەزاندووە. کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە، هیچیترم نەدەویست جگە لە پەسندکردنم لە (تادیپ). بۆیە ئەو شەوە هەموو شتەکانم پێچایەوە لەناو جانتاکەم، و چوومە ژوورەکەی باوکم و پێم گووت "سبەی بەیانی پاسەکە دێت ئەگەر باوەڕم پێدەکەیت، ئەگەر باوەڕم پێدەکەیت، ئەواهەڵمدەستێنیت و دەمبەیت بۆوێستگەی پاسەکە. و ئەگەر باوەڕم پێنەکەیت، ئەوا تێدەگەم." دواتر چووم خەوتم. بەیانی دواتر، باوکم لە تەنیشتمەوە وەستابوو تا بمباتە شوێنی وەستانی پاسەکە.
Relatives are already scaring him about his daughter wandering off, teasing him with talk of his daughter crossing the border. When I return home, I want nothing more than just to accept the position in Thardeep. So that night, I packed all my things in a bag, and I walked into my father's room and told him, "Tomorrow morning, the bus is going to come in. If you believe in me, if you believe in me, you will wake me up and take me to the bus station. If you don't, I'll understand." Then I went to sleep. The next morning, my father was standing beside me to take me to the bus stop.
(چەپڵە)
(Applause)
ئەو ڕۆژە، لە گرنگی ووشەکان تێگەیشتم. تێگەیشتم کە چۆن وشەکان کاردەکەنە سەر دڵەکانمان، چۆن وشەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە ژیانماندا. تێگەیشتم ووشەکان زۆر لە شەڕکردن بەهێزترن. لە کۆمپانیاکە پاکستانی لێ بوو ئەو شوێنەی کە پێمنەدەزانی، ئەو وڵاتەی زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە دەمزانی. تاوەکو ئەو کات وامدەزانی ژیانێکی قورسم هەبووە. بەڵام لێرە، بینیم لە بەشەکانی تری پاکستان ژنان چی دەچێژن. ئەوە بەڕاستی چاوەکانمی کردەوە. هەندێک ژن ١١ مناڵی هەبوو بەڵام هیچ نەبوو بیانداتێ. بۆ دەستکەوتنی ئاو هەموو ڕۆژ ۳ کاتژمێر ڕێگەیان دەبڕی بۆ لای بیرەکە. نزیکترین نەخۆشخانە لایەنی کەم ۳۲ کیلۆمەتر دوور بوو. بۆیە ئەگەر ئافرەتێک منداڵی ببێت، بە حووشتر دەچێت بۆ نەخۆشخانە. مەودای دووریەکەی گەورەیە و لەوانەیە لە ڕێگەدا بمرێت.
That day, I understood the importance of words. I understood how words affect our hearts, how words play an important role in our lives. I understood words are more powerful than fighting. At TRDP, I saw there was a Pakistan which I didn't know, a country much more complex than I had realized. Until that, I thought I had a difficult life. But here, I saw what women in other parts of Pakistan were experiencing. It really opened my eyes. Some women had 11 children but nothing to feed them. For getting water, they would walk three hours every day to wells. The nearest hospital was at least 32 kilometers away. So if a woman is in labor, she travels by camel to get to the hospital. The distance is great; she may die on her way.
بۆیە ئێستا ئەوە بۆ من دەبێتە زیاتر لە کارێک. هێزی خۆم دۆزیەوە. ئێستا، مووچەم وەردەگرت. دەستم کرد بە پارە ناردنەوە بۆ ماڵەوە. خزم و دراوسێکان تێبینی ئەوەیان دەکرد. ئێستا لە گرنگی خوێندن تێدەگەن. ئەوسا هەنێک لە دایبابەکان دەستیان کرد بە ناردنی کچەکانیان بۆ خوێندنگە. هێواش هێواش، ئاسانتر و پەسند کراو بوو بۆ ئافرەتە گەنجەکان تاوەکو لە زانکۆ بن. ئەمڕۆهیچ کچێک نییە لە گوندەکەی من نەخوێنێت.
So now, this became more than just a job for me. I discovered my power. Now, as I was getting salary, I started sending back money to my home. Relatives and neighbors were noticing this. Now they started to understand the importance of education. By that time, some other parents started sending their daughters to school. Slowly, it became easier and acceptable for young women to be in college. Today, there isn't a single girl out of school in my village.
(چەپڵە)
(Applause)
کچان کارەکانیان دەکەن لە شوێنەتەندروستی و تەنانەت لە پۆلیسیش. ژیان باش بوو. بەڵام لە شوێنێکی دڵم دا، زانیم کەوا ناوچەکەم، لە سەروو گوندەکەم، پێویستی بە گۆڕانی گەورەترە. ئەوە ئەو کاتە بوو کە چوومە پاڵ کۆمەڵەی(ئاکومێن). لەوێ چاوم بە چەند ڕابەرێکی وەک خۆم کەوت لە سەرانسەری وڵات. و بینیم ژیانیان دەخەنە مەترسیەوە. ئیتر تێگەیشتم کە بەڕاستی ڕابەرایەتی مانایی چییە. بۆیە بڕیارم دا بگەڕێمەوە ناوچەکەی خۆم و پلەی مامۆستایەتیم وەرگرت لە خوێندنگەیەکی دوور، قوتابخانەیەک کە بە پاس دەچووم دوو کاتژمێر گەشت کردن هەموو بەیانی و ئێوارەیەک. هەرچەندە قورسیش بوو، لە یەکەم ڕۆژدا زانیم کەوا بڕیارێکی ڕاستم داوە. یەکەم ڕۆژ چووم بۆ قوتابخانە، هەموو ئەو شامیە بچووکانەم بینی کە لێمیان دەڕوانی
Girls are doing jobs in health sites, even in police. Life was good. But somewhere in my heart, I realized that my region, beyond my village needs further change. This was also the time when I joined Acumen Fellowship. There, I met leaders like me across the country. And I saw they are taking risks in their lives. I started to understand what leadership really means. So I decided to go back to my region and take a position as a teacher in a remote school, a school that I have to reach by bus -- two hours traveling, every morning and evening. Though it was hard, on my first day I knew I made the right decision. The first day I walked into the school, I saw all these little Shameems staring back at me --
(پێکەنین)
(Laughter)
بەو خەونانەی ناو چاویانەوە هەمان ئەو خەونەی کە من لە منداڵیدا هەم بوو.
with dreams in their eyes, the same dream of freedom which I had in my childhood.
بۆیە کچەکان بەپەرۆش بوون بۆ فێر بوون بەڵام قوتابخانەکە کارمەندی کەم بوو. کچەکان بەهیواوە دانیشتوون، هیچ فێر نابن، و دواتر دەڕۆن. ناتوانم بەرگە بگرم ببینم ئەوە ڕوودەدات. هیچ گەڕانەوەیەک نەبوو. ئامانجی خۆم دۆزیەوە. پشتم بەهەنێک هاوڕێم بەست هەتا یارمەتیم بەدەن بۆ فێرکردن. من کچەکانم بە دەرەوەی جیهان دەناسێنم بە چالاکی زیادە و پەرتووک. ژیانی تایبەتی باشترین سەرکردەکانم لەگەڵ بەشداری پێکردن، وەکو مارتن لوتەر کینگ، و نێڵسن ماندێلا. ساڵی پارهەندێک لە قوتابیەکانم چوون بۆ زانکۆ. وەک خۆم، هەرگیز ناوەستم لە خوێندن. ئەمڕۆ کار لەسەرتەواوکردنی دکتۆراکەم دەکەم
So the girls are eager to learn, but the school is understaffed. Girls sit hopeful, learn nothing, and they leave. I can't bear to see this happening. There was no turning back. I found my purpose. I enlisted a few of my friends to help me to teach. I'm introducing my girls to the outside world by extracurricular activities and books. I share with them the profiles of the world's best leaders, like Martin Luther King and Nelson Mandela. Last year, a few of our students went to college. For me, I never stop studying. Today, I'm working to complete my PhD in education --
(چەپڵە)
(Applause)
کە دەرفەتم پێدەدات تاکو پلەی بەڕێوەبەرێتی بەدەستبێنم لە سیستەمی قوتابخانەدا و دەتوانم بڕیاری زیاتر بدەم و ڕۆڵی تەوەرەی بگێڕم لەو سیستەمەدا.
which will allow me to gain a management position in the school system, and I will be able to make more decisions and play a pivotal role in the system.
بڕوام وایە کە بە بێ فێرکردنی کچەکان ناتوانین ئاشتی لە جیهاندا بەرقەرار بکەین. ناتوانین بەشوودانی منداڵ کەم بکەینەوە. ناتوانین تێکڕای مردنی منداڵی بچووک کەم بکەینەوە. ناتوانین تێکڕای مردنی دایکان کەم بکەینەوە. بۆ ئەوە، پێویستیمان بە بەردەوامی هەیە و کاری هەماهەنگی بەیەکەوە. لانی کەم من ڕۆڵی خۆم دەگێڕم، سەرەڕای ئەوەی ئامانج نزیک نییە. ڕێگەکە ئاسان نییە. بەڵام خەون لە ناو چاوەکانم دا هەیە و من ئێستا سەیری دواوە ناکەم.
I believe that without educating the girls, we may not make world peace. We may not reduce child marriage. We may not reduce infant mortality rate. We may not reduce maternal mortality rate. For this, we have to continuously and collectively work together. At least I am playing my role, though the destination is not close. The road is not easy. But I have dreams in my eyes, and I am not going to look back now.
سوپاستان دەکەم
Thank you.
(چەپڵە ڕێزان)
(Applause)