لێرەم تا پیتان بڵێم چۆن گۆڕانکاری ڕوودەدات لە ئاستی ناوخۆیی پاکستان، چونکە ژنان شوێنی خۆیان لە پرۆسەی سیاسیدا دەدۆزنەوە. دەمەوێ سەرنجی هەمووتان ڕابکێشم بۆ شوێنێک کە لێی گەورەبووم، باکوری پاکستان ناسراوە بە دیر. دیر لەسەدەی ١٧ بنیاتنراوە. میرنشینێک بووە دواتر. لەگەڵ پاکستان یەکیان گرتووە لە١٩٦٩. شازادەکەمان نەواب شاهجەهان، مافی پۆشینی ڕەنگی سپی زەوتکرد بوو. ڕەنگی شەرەف، بەڵام تەنها بۆخۆی. باوڕی بە خوێندەوارکردنی خەڵکەکەی نەبوو. لەو کاتەی کە لە دایک بووم، لە 1979، تەنها لە سەتا پێنجی کوڕان و سەدا یەکی کچان لەخوێندنگەکان دەیانخوێند. منیش یەکێک بووم لە نیوان ئەو سەدا یەکە. گەورەبووم، زۆر لە باوکم نزیک بووم. دکتۆری دەرمانسازه، و ناردمییە بەرخویندن. هەموو ڕۆژێک دوای تەواوبوونی وانەکەم دەچووم بۆ دەرمانخانەکەی. پیاوێکی ناوازەیە و لەناو کۆمەڵگەش ڕێزی دەگرن. سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری بوو، و لەگەڵی دەچووم بۆ کۆبونەوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ گوێگرتن و قسەکردن بۆ پیاوانی ناوچەیی دەربارەی کۆمەلگە و کێشە ئابورییەکان. هەرچۆنێک بێت کاتێک بووم بە 16 ساڵ، باوکم داوای لێ کردم چیتر لەگەڵی نەچم بۆ کۆبوونەوە گشتییەکان. ئێستا بووم بە کچێکی گەنج و شوێنی من ماڵەوەیە. زۆر نیگەران بووم. بەڵام زۆربەی ئەندامانی خێزانەکەم بەو بریارە دڵخۆش بوون. زۆر قورس بوو بۆ من لە ماڵەوە دابنیشم و بەشداری نەکەم. دوو ساڵی خایاند کە لە کۆتایەکەی خێزانەکەم رازی بوون دووبارە لەگەڵ باوکمدا بەشداری بکەم. لەگەڵ ژنان و کچان، کەوا دەتوانن کێشەکان بخەنەڕوو و بەیەکەوە بتوانین چارەسەریان بکەین. کەواتە، بەیارمەتی باوکم، دووبارە دەستم بە بەشداری کردنەوە کرد لەگەڵ ژنان و کچان تا بەیەکەوە بتوانین چارەسەری کێشەکانیان بکەین. کاتێک ژنان دەردەکەون، ڕاستیەکانییان لەگەڵ خۆیان دەهێنن و ڕاستیەکانیش دەردەکەون. لەگەڵ ئەوەشدا، هەمیشە هەستم دەکرد تواناکانی ژنان بە کەم چاوی لێدەکرا، توانا شاراوە و ڕێزگرتنیشیان بە هەمان شێوە. بەهەرحاڵ لەو کاتەی کە لەگەڵ ئەو ژن و کچانە پەیوەندیمان دەگرت، بۆم ڕوونبۆتەوە ئەگەر هیچ هیوایەک نەبی بۆ بنیاتنانی ژیانێکی باشتر بۆ ژنان وکچان وخێزانەکانیان، پێویستە بجەنگین بۆ مافەکانمان و چاوەرێی کەسێکی تر نەکەین بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات. بە باوەڕ بەخۆبوونێکی مەزنەوە یەکەم ڕیکخراوی خۆم لە 1994 دامەزراند بۆ دروستکردنی سەکۆیەک بۆ وزە بەخشینی ژنان. داوام لە ژنان و کچان کرد. کارم لەگەڵ بکەن زۆر قورس بوو. زۆرێک لەو ژنانە دوای ئەوەی هاوسەرگیریان دەکرد، وازیان لە ئێمە دەهێنا، چونکە مێردهکانیان نەیان دەهێشت کار بکەن. یەکێک لە هاوکارەکانم لە لایەن خێزانەکەیە دەرکرا لە بەرامبەر لێ خۆشبوون لە تاوانێک کە براکەی ئەنجامی دابوو. نەمتوانی یارمەتی بدەم. و لەو کاتەدا هەستم بەبێ توانای کرد. بەڵام هانی دام بەهێزتر بم بۆ بەردەوام بوونی خەباتەکەم. شتی زۆرم لەم شێوەیەم بینیوە، ژنان بە بێدەنگی ئازار دەچێژن. دڕندانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. بەڵام کاتێک کە ژنێک دەبینم هەوڵ بۆ گۆڕینی بارودۆخی دەدات لە جیاتی ئەوەی کۆڵ بدات، زیاتر هانم دەدات. خۆم بۆ پۆستێکی حکومی هەڵبژارد وەک پاڵیوراوێکی سەربەخۆ لە دیر لە هەڵبژاردنە ناوچەییهکان لە٢٠٠١. سەڕەرای ئهو کۆسپ و تەگەرانەی بە درێژایی ئەم پرۆسەیە ڕووبەڕووم بوونەوە، بردمەوە. (چەپڵەڕێزان) و ماوەی شەش ساڵ لە نوسینگەی گشتی خزمەتم کرد. بەڵام بەداخەوە، ئێمە، ئەو ژنانەی هەڵبژێردرابووین، ڕێگەمان پێنەدەدرا لە ئەنجومەن بەیەکەوە لەگەڵ ئەندامەکانی تر دابنیشین و بۆ ئەوەی کارەکانیان لەگەڵ ڕاپەرێنین. ژنەکان لە ژوورێکی تر دادەنیشتین، ئاگادارنەبووین لە ئەنجومەن چی ڕوودەدات. پیاوەکان پێیان گوتم کەوا، ئێوەی ژنان، ئهو ژنانەی کە هەڵبژێردراون پێویستە ئامێرێکی درومان بۆ ژنان بکڕن"، کاتێک زانیم پێویستیەکی زۆریان بە ئاوی خواردنەوهی پاک هەیە هەموو شتێکم کرد کە لە توانام دابوو بۆ خستنە پێشی گشت تەنگوچەڵەمەکانی کە ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبووەوە. پێنج پەمپی دەستیم دامەزراند لە دوو بیری وشک بووی شارەکەم. باشە، ئێمە دووبارە بەکارمان خستنەوە. بە ماوەیەکی کەم ئاوی پاکمان بۆ زیاتر لە پێنج هەزار خێزان دابین کرد. سەلماندمان کەوا ئێمەش وەک پیاو، دەتوانین هەموو شتێک بکەین. هاوپەیمانیەکم لەگەڵ ئەندامە ژنانەکانی تری هەڵبژێردراو بنیاتنا، و ساڵی ڕابردوو، ژنان ڕێگەیان پێدرا بەیەکەوە لەگەڵ ئەندامانی تر لە ئەنجومەن دابنیشن. (چەپڵەرێزان) و بەشداریمان لە یاسادانان، پلاندانان و بودجەدانان و لە هەموو بڕیارەکان کرد. لە یەکگرتوویی ژنان هێزم بەدی کرد. خۆتان دەزانن. نەبوونی نوێنەر واتا کەس نییە بۆ مافەکانت بجەنگێت. پاکستان-- ٨ هەزار میل دوورین لە ئێرەوە. بەڵام هیواخوازم دەربارەی ئەو شتانەی قسەمان دەکرد دەنگ بداتەوە، چونکە ئێمە لە یەکتر دوورین و کلتوریشمان جیاوازە. کاتێک ژنان دەردەکەون، ڕاستی و هیوای نزیکەی نیوە دانیشتوان لەگەڵ خۆیان دەهێنن. لە ٢٠٠٧ گەشەی تاڵیبانمان بینی لە سوات، دیر و هەرێمەکانی دەورووبەر. تۆقێنەر بوو. تاڵیبان خەڵکی بێتاوانی دەکوشت. هەموو ڕۆژێک، خەڵک لاشەی مردووی کەسە نزیکەکانیان کۆ دەکردەوە لە شەقامەکان. زۆربەی ئەو سەرۆکە سیاسی و کۆمەڵایەتییانەی کە خەباتیان دەکرد بۆ باشترکردنی کۆمەڵگەکەیان هەڕەشەیان لێدەکرا و دەکوژران. ناچار کرام وڵاتیش جێبهێڵێم، منداڵەکانم لای خەسو و خەزورم جێهێشت. نوسینگەکەم لە دیر داخست و گواستمەوە بۆ پیشاوەر، پایتەختی هەرێمەکەم. توشی نەخۆشی دەروونی بووم. بەردەوام بیرم دەکردەوە: دواتر چی بکەم. و زۆرێک لە ئەندامانی خێزان و هاورێکانم پێشنیاریان دەکرد واز لە کار بهێنم. ترسەکە زۆر جدییە. بەڵام بەردەوام بووم. لە 2009، لێشاوێکی مێژوویی ئاوارەکانی ناوەخۆ ڕویدا لە سوات، دیر وهەرێمەکانی دەورووبەر. بە نزیکەی هەموو ڕۆژێک سەردانی کەمپهکانم دەکرد، تاوەکو ئاوارەکانی ناوخۆ دەستیانکرد بە گەڕانەوە بۆ شوێننەکانی خۆیان. چوار یەکەی ئاگاداری تەندروستی چاودێری دایک-منداڵم دامەزراند، بە تایبەتی بۆ چاودێری کردنی زیاتر لە١٠هەزار ژن و منداڵی کەمپەکانی دەورووبەر. بەڵام دەزانن لە ماوەی هەموو سەردانەکانم، تێبینیم کرد کەوا کەمترین. پێداویستیەکانی ژنان دابین دەکرێت. بەدوای هۆکارەکانی ئەم کەمتەرخەمییە گەڕام. دواتر تێگەیشتم هۆکارەکە نەبوونی نوێنەری ژنە لە سەکۆی کۆمەڵایەتی، سیاسی و کۆمەڵگە بەشێوەیەکی گشتی. و ئەو کاتە بوو هەستم پێکرد کەوا پێویستە توانایی خۆم بۆ کورت بکەمەوە بۆ بنیاتنان و بەهێزکردنی ڕابەری سیاسی ژنان. بۆ زیادکردنی چالاکییە سیاسیەکانیان، کەواتە دەیانەوێت دەنگی خۆیان هەبێت لە داهاتویاندا. دەستمان بە ڕاهێنانی نزیکەی ٣٠٠ ژن و کچی بەتوانا کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی ناوچەییەکان لە ٢٠١٥. و دەزانن چی بوو؟ سەدا پەنجای دەنگەکانمان بردەوە. (چەپڵەرێزان) و ئێستا لە ئەنجوومەن دانیشتوون، بەشداری لە یاسادانان، پلاندانان و بودجەدانان دەکەن. ئێستە زۆرێکیان سەرمایەکانیان لە تەندروستی ژنان، پەروەردە، گەشەپێدانی شارەزایی و ئاوی خواردنەوەی پاک خەرج دەکەن. ئێستا هەموو ئافرەتانی هەڵبژێردراو کێشەکانیان دەخەنە ڕوو، بەیەکەوە چارەسەری بۆ دەدۆزنەوە. با باسی دوو ژنتان بۆ بکەم: سایرا شەمس. دەیبینن، ئەم خاتوونە گەنجە 26 ساڵە، خۆی بۆ هەڵبژاردن کاندید کرد لە ٢٠١٥ لە دیر، و ئەو سەرکەوت. دوو پلانی ژێرخانی ئابوری تەواو کردوە. دەزانن ژنان، پلانەکانی ژێرخانی ئابوری کۆمەڵایەتی خەڵکانێک وابیردەکەنەوە ئەوە کاری پیاوە. بەڵام، نا ئەوە کاری ژنانیشە دەتوانین هەمان کار بکەین. و هەروها دوو رێگەی خوێندنگەی کچانی چاک کردەوە، دەزانن کەوا بەبێ رێگەی هاتووچۆ بۆ ئەو قوتابخانانە هیچ سودێکیان بۆ کچانی دیر نییە. و ئەسما گوڵ خاتونێکی تری گەنجە. ئەندامێکی چالاکی دیداری سەرکردە گەنجەکانە. نەیتوانی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید بکات، بوو بە یەکەم ڕۆژنەمەوانی کچ. لە ناوچەکەمان. وتار سەبارەت بە ناڕەحەتییەکانی کچان و ژنان دەنووسێت و مافەکانیان دەخاتە ڕوو. سایرا و ئەسما دوو نموونەی زیندوون بۆ گرنگی بوونی نوێنەرو هاتنە پێشەوەی ژنان. با شتێکی تریشتان بۆ باس بکەم. لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی پاکستانی ٢٠١٣ و هەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ٢٠١٥، کەمتر لە سەد دەنگدەری. ژنان لە دیر هەبوو. بەڵام دەزانن چی؟ بەشانازیەوە دەڵێم ئەو ساڵە، لە ماوەی هەڵبژاردنە گشتیەکان، ٩٣هەزار ئافرەت بەشداری هەڵبژاردنییان لە دیر کرد. (چەپڵەرێزان) کەواتە خەباتمان بۆ هەمیشەیە. بەڵام گۆڕانکاریەکی مێژووییە. و ئاماژەیەکە کەوا ژنان دەجەنگن و کار دەکەن و ئامانجەکەیان بەدەست دێنن کە پێویستە تواناکانمان بخەینە کار لە بنیاتنانی بەرەوپێش بردنی ژنان. لە پاکستان و لێرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، و هەموو شوێنێک لە جیهان، ئامانجمانە ژنان لە سیاسەت ژنان لە کاری بازرگانی، و ژنان لە شوێنە گرینگەکان بڕیاری چارەنوسساز بدەن. ٢٣ساڵی خەیاند تا گەیشتم بە ئێرە. بەڵام نامەوێت هیچ کچێک یان ژنێک ٢٣ساڵ لە ژیانی بەفیرۆ بڕوات بۆ ئەوەی ببیستێ. ڕۆژانی ناخۆشم هەبوو. بەڵام هەرچرکەیەک لە ژیانمدا کارم کردوە بۆ مافی هەموو ژنێک تا سود لە توانا شاراوەکەی ببینێت. جیهان بهێننە پێش چاوی خۆتان لەگەڵ من هەزاران خەڵکی وەک ئێمە بجەنگن بۆ پاڵپشتی ژنان گەنج بەیەکەوە، هەڵ دەرەخسێنن و هەڵدەبژێرن. تا سودێک بگەیەنیت بە هەمووان و کەواتە، هاورێکانم دەتوانن جیهان بگۆڕن. سوپاس. (چەپڵەریزان)
I'm here to tell you how change is happening at a local level in Pakistan, because women are finding their place in the political process. I want to take you all on a journey to the place I was raised, northwest Pakistan, called Dir. Dir was founded in the 17th century. It was a princely state until its merger with Pakistan in 1969. Our prince, Nawab Shah Jahan, reserved the right to wear white, the color of honor, but only for himself. He didn't believe in educating his people. And at the time of my birth in 1979, only five percent of boys and one percent of girls received any schooling at all. I was one among that one percent. Growing up, I was very close to my father. He is a pharmacy doctor, and he sent me to school. Every day, I would go to his clinic when my lessons finished. He's a wonderful man and a well-respected community leader. He was leading a welfare organization, and I would go with him to the social and political gatherings to listen and talk to the local men about our social and economic problems. However, when I was 16, my father asked me to stop coming with him to the public gatherings. Now, I was a young woman, and my place was in the home. I was very upset. But most of my family members, they were happy with this decision. It was very difficult for me to sit back in the home and not be involved. It took two years that finally my family agreed that my father could reconnect me with women and girls, so they could share their problems and together we could resolve them. So, with his blessings, I started to reconnect with women and girls so we could resolve their problems together. When women show up, they bring their realities and views with them. And yet, I have found all too often, women underestimate their own strength, their potential and their self-respect. However, while connecting with these women and girls, it became very clear to me that if there was to be any hope to create a better life for these women and girls and their families, we must stand up for our own rights -- and not wait for someone else to come and help us. So I took a huge leap of faith and founded my own organization in '94 to create our very own platform for women empowerment. I engaged many women and girls to work with me. It was hard. Many of the women working with me had to leave once they got married, because their husbands wouldn't let them work. One colleague of mine was given away by her family to make amends for a crime her brother had committed. I couldn't help her. And I felt so helpless at that time. But it made me more determined to continue my struggle. I saw many practices like these, where these women suffered silently, bearing this brutality. But when I see a woman struggling to change her situation instead of giving up, it motivates me. So I ran for a public office as an independent candidate in Lower Dir in the local elections in 2001. Despite all the challenges and hurdles I faced throughout this process, I won. (Applause) And I served in the public office for six years. But unfortunately, we women, elected women, we were not allowed to sit in the council together with all the members and to take part in the proceedings. We had to sit in a separate, ladies-only room, not even aware what was happening in the council. Men told me that, "You women, elected women members, should buy sewing machines for women." When I knew what they needed the most was access to clean drinking water. So I did everything I could do to prioritize the real challenges these women faced. I set up five hand pumps in the two dried up wells in my locality. Well, we got them working again. Before long, we made water accessible for over 5,000 families. We proved that anything the men could do, so could we women. I built alliances with other elected women members, and last year, we women were allowed to sit together with all the members in the council. (Applause) And to take part in the legislation and planning and budgeting, in all the decisions. I saw there is strength in numbers. You know yourselves. Lack of representation means no one is fighting for you. Pakistan is -- We're 8,000 miles away from where I'm here with you today. But I hope what I'm about to tell you will resonate with you, though we have this big distance in miles and in our cultures. When women show up, they bring the realities and hopes of half a population with them. In 2007, we saw the rise of the Taliban in Swat, Dir and nearby districts. It was horrifying. The Taliban killed innocent people. Almost every day, people collected the dead bodies of their loved ones from the streets. Most of the social and political leaders struggling and working for the betterment of their communities were threatened and targeted. Even I had to leave, leaving my children behind with my in-laws. I closed my office in Dir and relocated to Peshawar, the capital of my province. I was in trauma, kept thinking what to do next. And most of the family members and friends were suggesting, "Shad, stop working. The threat is very serious." But I persisted. In 2009, we experienced a historic influx of internally displaced persons, from Swat, Dir and other nearby districts. I started visiting the camps almost every day, until the internally displaced persons started to go back to their place of origin. I established four mother-child health care units, especially to take care of over 10,000 women and children nearby the camps. But you know, during all these visits, I observed that there was very little attention towards women's needs. And I was looking for what is the reason behind it. And I found it was because of the underrepresentation of women in both social and political platforms, in our society as a whole. And that was the time when I realized that I need to narrow down my focus on building and strengthening women's political leadership to increase their political representation, so they would have their own voice in their future. So we started training around 300 potential women and youth for the upcoming local elections in 2015. And you know what? Fifty percent of them won. (Applause) And they are now sitting in the councils, taking part actively in the legislation, planning and budgeting. Most of them are now investing their funds on women's health, education, skill development and safe drinking water. All these elected women now share, discuss and resolve their problems together. Let me tell you about two of the women I have been working with: Saira Shams. You can see, this young lady, age 26, she ran for a public office in 2015 in Lower Dir, and she won. She completed two of the community infrastructure schemes. You know, women, community infrastructure schemes ... Some people think this is men's job. But no, this is women's job, too, we can do it. And she also fixed two of the roads leading towards girls schools, knowing that without access to these schools, they are useless to the girls of Dir. And another young woman is Asma Gul. She is a very active member of the young leaders forum we established. She was unable to run for the public office, so she has become the first female journalist of our region. She speaks and writes for women's and girls' issues and their rights. Saira and Asma, they are the living examples of the importance of inclusion and representation. Let me tell you this, too. In the 2013 general elections in Pakistan and the local elections in 2015, there were less than 100 women voters in Dir. But you know what? I'm proud to tell you that this year, during the general elections, there were 93,000 women voters in Dir. (Applause) So our struggle is far from over. But this shift is historic. And a sign that women are standing up, showing up and making it absolutely clear that we all must invest in building women's leadership. In Pakistan and here in the United States, and everywhere in the world, this means women in politics, women in business and women in positions of power making important decisions. It took me 23 years to get here. But I don't want any girl or any woman to take 23 years of her life to make herself heard. I have had some dark days. But I have spent every waking moment of my life working for the right of every woman to live her full potential. Imagine with me a world where thousands of us stand up and they support other young women together, creating opportunities and choices that benefit all. And that, my friends, can change the world. Thank you. (Applause)